ئەنجومەنی رۆژنامەنوسانی رۆژهەلاتی كوردستان رای دەگەیەنێت كە هەر یەكە لە قاسم ئەحمەدی سەرنوسەری پێشووی وەرزنامەی"رۆژەف"و خوسرەو كوردپور بەریوەبەری ئاژانسی هەواڵیی موكریان لە شاری مەهاباد دەستگیر كران.
زانراوە كە خوسرەو كوردپور لە سەر داوای وەزارەتی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد بە تۆمەتی كاری رۆژنامەوانی‌و بلاوكرانەوەی هەوالو زانیاری لە سەر دۆخی زیندانیان‌و پیشیلكردنی مافی مرۆڤ لە كوردستان دەستگیر كراوە.
هەروەها قاسم ئەحمەدی سەرنوسەری پیشووی وەرزنامەی "رۆژەڤ"یش لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی مەهابادەوە قولبەست كراوە. ئەمە لە گەڵ ئەوەی باس لە دەستگیركردنی چەند چالاكوانێكی فەزای مەجازی لە شارەكانی سنە، پاوەو مەهابادیش دەكرێت.
ئەم دەستگیركردنانە دوای ئەو دێت كە لە كۆتایی مانگی رابردوو 12 رۆژنامەنوسی تری كورد لە پارێزگای ئیلام قولبەست كران‌و هاوكات لە شاری تارانیش 16 رۆژنامەنوسی تر زیندانی كران.
ئەنجومەنی رۆژنامەنوسانی رۆژهەلات نیگەرانی خوی لە دەستگیركردنی رۆژنامەنوسانی كورد لە ئێران دەردەبرێتو هاوكات داوای ئازادكردنی گیراوەكان دەكات.
ئەنجومەنی رۆژنامەنوسانی رۆژهەلاتی كوردستان
7/3/2013
بڕیاره 2 رۆژ پێش یادی 25 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، وه‌فدێكی 10 كه‌سی بۆ گێڕانه‌وه‌ی جینۆسایدی كورد سه‌ردانی كۆشكی سپی له ئه‌مریكا بكه‌ن.
فواد عوسمان، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم، له لێدوانێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند وه‌فده‌كه رۆژی دووشه‌ممه ده‌ڕۆن و رۆژانی 14 و 15 ی ئه‌م مانگه بڕیاره ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا و جێگره‌كه‌ی ببینن.
گوتیشی، 10 كه‌سه‌كه‌ی وه‌فده‌كه كه دانیشتووی شارۆچكه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدن و 6 كه‌سیان به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیایین و 4ی دیكه‌یان پارێزه‌رن، له‌گه‌ڵ قائیمقائیمی هه‌ڵه‌بجه و سه‌رۆك شاره‌وانی ده‌رۆن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ رووداوه‌كان به كۆشكی سپی و كۆنگرێس رابگه‌یه‌نن.
روونیشیكرده‌وه، ئهوهیهكهم سه‌ردانی له‌وجۆره‌یه كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بۆ ئه‌مریكا رێكبخرێت و بڕیاریشه وه‌فده‌كه به هاوكاری باڵوێزی ئه‌مریكا له عێراق و نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێم له ئه‌مریكا و زانكۆی كانتڵ بچنه ئه‌مریكا و دوای سه‌ردانه‌كه‌ش له زانكۆی كانتڵ توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كان كه له ئه‌مریكا پێشكه‌ش كراون، ده‌هێندرێنه‌وه كوردستان.
دڵشاد ئه‌حمه‌د/ ئا. ر
pna
09/03/2013
له چوارچێوه‌ی پێشوازیكردنی له وه‌فدێكی په‌رله‌مانی توركیا، سه‌رۆك كۆماری سوریا، رایگه‌یاند، سیاسه‌تی حكومه‌تی توركیا سووره له‌سه‌ر پاڵپشتی كردنی "تیرۆرستان" و لایهنگیركردنیان.
دوێنێ(پێنجشه‌ممه 7ی ئازار) ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه، له‌به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تیدا هاتووه، سه‌رۆك كۆماری سوریا به‌شار ئه‌سه‌د له‌كاتی پێشوازیكردنیدا له وه‌فدێكی په‌رله‌مانی توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پێویسته جیاوازی بكرێت له نێوان گه‌لی توركیا و هه‌ڵویسته‌كانی حكومه‌ت"ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" كه سووره له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی تیرۆر و نانه‌وه‌ی په‌شێوی له ناوچه‌كه‌دا.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، به‌شار ئه‌سه‌د جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه، گه‌لی سوریا به هه‌ڵویسته‌كانی گه‌ل و لایه‌نه سیاسیه‌كانی توركیا ده‌زانێت و سیاسه‌تی حكومه‌تی ئه‌ردۆغانیش ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه كاریگه‌رییه‌كی خراپی له هه‌موو جۆری نه‌ته‌وه‌یی ئاینی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌مان له ناوچه‌كه داناوه نه‌ك له سوریا و توركیا.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، وه‌فدی په‌رله‌مانی توركیا، پێكهاتبوون له ئه‌ندامانی حزبی گه‌لی كۆماری و به‌سه‌ركردایه‌تی حه‌سه‌ن ئاك گول رایانگه‌یاندووه،" گه‌لی توركیا ره‌تیده‌كه‌نه‌وه ده‌ستوه‌ربده‌نه ناو كاروباره‌كانی سوریا و سووریشن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه باشه‌كانی دراوسێیه‌تیان."
وه‌فده‌كه هۆشیاری ئه‌وه‌شیان دابوو، مه‌ترسی و كاریگه‌ری قه‌یرانه‌كه‌ی سوریا بۆ ناو توركیا به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و به شێوه‌یه‌كی گشتیش له‌سه‌ر ناوچه‌كه.
08/03/2013
رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانیا ئاشكرای كردووە كە كچانی ئێرانی ئەوانەی لەتەمەنی 14 ساڵ بەرەو سەرە زۆرینەیان لە پێناو جوانكردنی رووخساریاندا پەنا بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری لوت دەبەن.
تێچووی نەشتەرگەرییەكانی جوانكاری لە 5 تا 6 ئەوەندەی مووچەی مووچەخۆرێكی ئاسایی تێدەچێت. لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی راپۆرتی رۆژنامەكە، ساڵانە نزیكەی 200 هەزار ئێرانی ئەو نەشتەرگەرییە ئەنجام دەدەن.
لە نێو ئەو هۆكارانەدا كە وادەكەن ئێرانییەكان پەنا بۆ جوانكاری لوت ببەن، بەدەستهێنانی متمانەیەكی زیاتری بەخۆبوونە كە وادەكات هەلی شووكردنیان زیاتر بێت.
ژنێکی ئێرانی کە قسەی بۆ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیا كردووە، دەڵێ: ئەوە سرووشتی مرۆڤە كە هەمیشە حەزدەكات جوانتر دەربكەوێت.
رۆژنامەكە روونیكردووەتەوە برەو پەیداكردنی ئەو كارە، وایكردووە ژمارەیەكی زۆری پزیشكی ناشارەزا و لێنەهاتوو دەستبدەنە ئەو كارە لە كاتێكدا مۆڵەتیان نییە و ئەوەش مانای ئەوەیە هەندێك كەس لە پێناوی ئەو كارەدا ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە.
لە تاران‌دا تەنیا 157 پزیشكی نەشتەركاری رێگەپێدراو هەیە بۆ ئەو كارە و مەترسییەكە ئەوەیە كە نزیكەی 7 هەزار نەشتەركار بەبێ مۆڵەت ئەو كارە دەكەن.
سەرچاوە: ئیلاف
ئا: زانیار نوری
07/03/2013
وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئاشكرایكرد كە وڵاتەكەی نیگەرانە لە هەوڵەكانی ویلایەتە یەگگرتووەكانی ئەمریكا بۆ پڕچەككردنی ئۆپۆسزیۆنی سوریا و جەختیش لەسەر دەستپێكردنی دانوستاندن لەنێوان حكومەتی سوریا و ئۆپۆسزیۆن كردەوە بۆ كۆتاییهێنان بە ئازارەكانی گەلی سوریا.
ئەلكساندەر لۆكاشیفیتش وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا بە ئاژانسی هەواڵی نۆفۆستی روسیای راگەیاند: ئێمە نیگەرانین لەو لێدوانانەی كە لە رۆماوە بڵاوكراوەتەوە و گوایە بەرپرسانی ئەمریكا و چەند وڵاتێكی رۆژئاوا بەنیازن ئۆپۆسزیۆنی سوریا پڕچەك بكەن.
وتیشی: روسیا بەردەوامە لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سوریا و راگرتنی توندوتیژی لە سوریا ودەستپێكردنی دانوستانەكان لەنێوان لایەنە ناكۆكەكان.
راشیگەیاند: هۆكاری بەردەوامبوونی توندوتیژییەكان لە سوریا، پشتیوانی هێزە دەرەكییەكانە بۆ ئۆپۆسزیۆنی سوریا كە هاوكاری دارایی و سەربازییان پێشكەشدەكەن لەجیاتی دۆزینەوەی چارەسەرێكی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا .
سەرچاوە/ رۆژنامەی ئەلحەیات
وەرگێڕانی /عەبدولغەفار حسێن
07/03/2013
ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران، لەكۆبونەوەیەكدا بەسەرۆكایەتی ئەحمەدی نەژادی سەرۆكی ئەو وڵاتە، رۆژێك ماتەمینی بۆ مردنی هۆگۆ چاڤێز سەرۆكی فەنزوێلا راگەیاند.
ئاژانسی هەواڵی “فارس” بڵاویكردەوە ئەحمەدی نەژاد، بەناوی حكومەتو گەلی ئێرانەوە بروسكەیەكی ماتەمینی ئاڕاستەی بەرپرسانی فەنزوێلاو گەلی ئەو وڵاتە كردوەو رایگەیاندووە چاڤێز لەگەڵ دادپەروەری‌و سۆز‌و ئازادی‌دا بووە.
سەرۆكی ئێران پێیوابووە مردنی چاڤێز هەموو خۆشەویستانی توشی شۆك كردوەو رایگەیاندوە فەنزوێلا رۆڵەیەكی ئازا‌و جیهانیش شۆڕشگێرێكی مەزنی لەدەستداوە.
دوێنێ سێشەممە هۆگۆ چاڤێز لەتەمەنی 58 ساڵیدا بەنەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
hawlati
06/03/2013
ڕۆژنامەی ئەكشامی توركی جەخت دەكاتەوە كە ئێستاكە سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕۆڵێكی سەرەكی لە دۆخی ناوخۆی عێراق و توركیادا دەبینێت و هەر بۆیە نووسیویەتی كە "كۆنتڕۆڵ لە دەست سەرۆكی هەرێمدایە."
ڕۆژنامەكە لەسەر زاری سەرچاوەیەكی خۆیەوە كە ناوی نەهێناوە، بڵاوی كردووەتەوە كە نەخشەڕێگەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا ڕوونە و هۆیەكەیشی بۆ ئەمە گەڕاندووەتەوە كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعوود بارزانی، بە تەواوی پشتگیری لە پڕۆسەكە دەكات.
ئەكشام نووسیویەتی "سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕۆڵێكی گرنگ لە چەكدانانی پارتی كرێكارانی كوردستان و كشانەوەی لە خاكی توركیا دەبینێت. دوای ئەمەیش شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی توركیا دەكات بۆ دانانی نەخشەڕێگەیەكی درێژ بە مەبەستی چارەكردنی پرسی كورد لە توركیا." ئەكشام ئەو شاندەی بە شاندی ئاشتی ناو بردووە.
پەكەكە چەك دادەنێت، لە خاكی توركیا دەكشێتەوە، شاندی هەرێم سەردانی توركیا دەكات، نەخشەڕێگەی درێژ بۆ چارەكردنی پرسی كورد لە توركیا دادەنرێت، ڕۆژنامەی ئەكشام پێی وایە ئەمە قۆناغەكانی پڕۆسەی چارەكردنی پرسی كوردن لە توركیادا.
سايتى هه‌ولێر
06/03/2013
حكومه‌تی ڤه‌نزوێلا هه‌واڵی مردنی هۆگۆ چاڤێز-ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
نیكۆلاس مادۆرۆ، جێگری سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا له راگه‌یاندراوێكی ره‌سمیدا كه ته‌له‌فزیۆنی ئه‌و وڵاته بڵاویكرده‌وه، رایگه‌یاند كه چاڤێز دوای دوو ساڵ له ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، كۆچی دوایی كرد.
به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه حكومه‌تی ڤه‌نزوێلا 7 رۆژ ماته‌مینی راگه‌یاند و بڕیاریشه رۆژی هه‌ینی 8-3، مه‌راسیمی به‌خاسپاردنی چاڤێز به‌ڕێوه‌بچێت.
هۆگۆ چاڤێز كه له ساڵی 1998 ه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ڤه‌نزوێلا ده‌كات، ماوه‌ی 14 ساڵ حوكمی ئه‌و وڵاته‌ی كرد و سه‌ره‌نجام له ته‌مه‌نی 59 ساڵیدا به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد.
06/0372013
وه‌فدێكی عیراق سه‌ردانی په‌رله‌مانی بهریتانیاكرد، له‌و سه‌ردانه‌شدا سوپاسی گه‌لی عیراق‌و نه‌ته‌وه‌ی كوردیان راگه‌یاند، له به‌رامبه‌ر ناساندنی هه‌ردوو تاوانی ئهنفالو كیمیاباران، به جینۆساید، په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیاش پشتگیری خۆیان خسته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو تاوانه بخرێنه نێو پرۆگرامه‌كانی خوێندن له عیراق.
بورهان محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی وه‌فده په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عیراق بۆ بریتانیا، له په‌یوه‌ندییه‌كیدا له گه‌ڵ خه‌ندان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 5ی ئازار) وه‌فدێكی عیراق سه‌ردانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیایان كرد و له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاره‌وه پێشوازییان لێكرا، وتیشی :"سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره ئه‌خلاقییه‌ی ده‌رباره‌ی ناساندنی تاوانی ئهنفالو كیمیابارانی گه‌لی كورد به جینۆساید، وه‌فده‌كه‌ی عیراق سوپاسی گه‌لی عیراقیان به پهرلهمانو گه‌لی به‌ریتانیا راگه‌یاند".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده، كه ئه‌ندامی وه‌فده‌كه‌ی عیراق بوو، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، كه له‌و سه‌ردانه‌دا هه‌ریه‌ك له (گراهام ستاوت) له پارتی پارێزگاران و (ئه‌لێكس كهنینگهام) له پارتی كرێكارانی بریتانیا ئاماده‌بوون.
بورهان محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج، وه‌كخۆی خستییه‌ڕوو:" به‌ناوی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه ، سوپاسی ئه‌و گروپه‌مان كرد، كه داكۆكییان كرد له به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال و كیمیاباران".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، كه هه‌وڵده‌درێت تاوانی ئهنفالو كیمیاباران بخرێته نێو پرۆگرامه‌كانی خوێندن له عیراق په‌رله‌مانتاره به‌ریتانیاییه‌كان، وتیشی :"په‌رله‌مانتاره به‌ریتانیاییه‌كان دهستخۆشیو پشتگیری‌یان له‌و هه‌نگاوه كرد".
خه‌ندان- سۆران كه‌ریم
له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه(5ی ئازار)ی هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌دا، بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕی 35 ملیۆن دۆلاری بۆ كه‌ناڵی رووداو ته‌رخانكردووه، له رونكردنهوهكیشدا تۆڕی میدیایی رووداو ئه‌و هه‌واڵه به بنه‌ما داده‌نێت.
له هه‌واڵه‌كه‌ی ههفتهمانهی ئاوێنه‌دا هاتووه" ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له داهاتی نه‌وت و به بڕیاری نێچیرڤان بارزانی و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان، ٣٥ ملیۆن دۆلاری نه‌وتی بۆ تۆڕی میدیایی روداو ته‌رخانكردووه".
به‌ڵام له رونكردنه‌وه‌كه‌ی تۆڕی میدیای رووداو، هاتووه" ده‌رباره‌ی ئه‌و ٣٥ ملیۆن دۆلاره‌ش كه نووسیویه‌تی له پاره‌ی نه‌وت بۆمان ته‌رخانكراوه، سوپاسی ئاوێنه ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كانی بڵاوبكاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ش له‌و پاره وهرنهگیراوهمان بپرسینه‌وه. ئه‌گه‌ریش ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی نین، ده‌بووایه ئاوێنه هه‌ر هیچ نه‌بووایه رێزی خوێنه‌رانی خۆی گرتبووایه و زانیاریی ناڕاستی پێشكه‌ش نهكردبانایه. ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی ئه‌خلاقییه و ئه‌گه‌ر ئاوێنه پێیده‌كرێت ده‌بێ خۆی وه‌ڵامده‌ره‌وه بێت".
هه‌ر له هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه "ساڵێكه به هۆی ئه‌و پاره زۆره‌ی ههڵیڕشتوه، كه‌ناڵه‌كه ده‌ستیكردوه به راكێشانی رۆژنامه‌نوسه ئه‌هلی و ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سلێمانی و ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌نوسانی ئه‌و كهناڵانهشی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانن، تائێستا چه‌ندین رۆژنامه‌نوسیش ده‌زگاكانی خۆیان جێهێشتوه و به پاره‌ی زۆرتر چونه‌ته روداو".
له رونكردنه‌وه‌كه‌ی تۆڕی میدیای رووداویش، ئاماژه به‌وه‌كراوه" پیشه‌ییبوون و راستگۆیی و هاوسه‌نگی ئه‌ركی قورسن له‌سه‌رشانی رۆژنامه‌نووسان و میدیاكانی كوردستان. ئه‌م هه‌فته‌یه (رووداو) هێنده بووه جێی بایه‌خی ئاوێنه كه ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه مانشێتی سه‌ره‌كیی خۆی بۆ ته‌رخانكرد، به‌ڵام جارێكی دیكه سه‌لماندی كه هه‌موو ده‌زگایه‌كی میدیایی ناتوانێ به ئه‌ركی پیشه‌یی خۆی هه‌ڵبستێت. ده‌ریشیخست كه چه‌نده پێویسته (تۆڕی میدیایی رووداو) هه‌رچی زووتره ده‌ست به‌كار بێت و بیسه‌لمێنێت كه ئه‌و كاره‌ی پێده‌كرێت".
ئه‌مه‌ش ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی تۆڕی میدیایی رووداوه:
ئاوێنه زیاتر سه‌لماندی كه (رووداو) پێویسته
پیشه‌ییبوون و راستگۆیی و هاوسه‌نگی ئه‌ركی قورسن له‌سه‌رشانی رۆژنامه‌نووسان و میدیاكانی كوردستان. ئه‌م هه‌فته‌یه (رووداو) هێنده بووه جێی بایه‌خی ئاوێنه كه ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه مانشێتی سه‌ره‌كیی خۆی بۆ ته‌رخانكرد، به‌ڵام جارێكی دیكه سه‌لماندی كه هه‌موو ده‌زگایه‌كی میدیایی ناتوانێ به ئه‌ركی پیشه‌یی خۆی هه‌ڵبستێت. ده‌ریشیخست كه چه‌نده پێویسته (تۆڕی میدیایی رووداو) هه‌رچی زووتره ده‌ست به‌كار بێت و بیسه‌لمێنێت كه ئه‌و كاره‌ی پێده‌كرێت.
ساده‌ترین كاری رۆژنامه‌نووسی دڵنیابوونه‌وه‌یه له راستنووسینی ناوه‌كان، به‌ڵام ئاوێنه، به‌و هه‌موو بایهخمهندییهیهوه به ئێمه، له‌بیری چوو كه (رووداو) به دوو واو ده‌نووسرێت و ناكرێ له مانشێتدا ناوی كه‌سێك یان ده‌زگایه‌ك به‌هه‌ڵه بنووسرێت.
بنه‌مایه‌كی ساده‌ی دیكه‌ی كاری رۆژنامه‌نووسی ئه‌وه‌یه كه كاتێك ده‌رباره‌ی كه‌سێك یان ده‌زگایه‌ك زانیارییه‌ك بڵاوده‌كرێته‌وه، كه‌سه‌كه یان ده‌زگاكه مافی داكۆكی لهخۆكردنی بدرێتێ.
ئاوێنه هه‌م له دیاریكردنی واده‌ی ده‌ستكردن به په‌خش و هه‌م له مه‌سه‌له‌ی ته‌رخانكردنی پاره‌ی نه‌وتیشدا بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) نه بۆچوونی (رووداو)ی وه‌رگرتووه نه ئه‌و وه‌زیره‌ش كه گوتراوه پاره‌كه‌ی پێداوه رای وه‌رگیراوه. بۆیه هه‌واڵه‌كه بێ بنه‌مایه.
زۆرتر له هه‌فته‌یه‌كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی (رووداو) سیستمی ژماردنی پێچه‌وانه بۆ واده‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی (تۆڕی میدیایی رووداو) دانراوه، به‌ڵام ئاوێنه ئه‌وه‌ی به‌ئه‌نقه‌ست پشتگوێ خستووه و بۆخۆی بڕیاری له‌سه‌ر واده‌یه‌ك داوه بۆ ده‌ستبه‌كاربوونمان.
ده‌رباره‌ی ئه‌و ٣٥ ملیۆن دۆلاره‌ش كه نووسیویه‌تی له پاره‌ی نه‌وت بۆمان ته‌رخانكراوه، سوپاسی ئاوێنه ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كانی بڵاوبكاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ش له‌و پاره وهرنهگیراوهمان بپرسینه‌وه. ئه‌گه‌ریش ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی نین، ده‌بووایه ئاوێنه هه‌ر هیچ نه‌بووایه رێزی خوێنه‌رانی خۆی گرتبووایه و زانیاریی ناڕاستی پێشكه‌ش نهكردبانایه. ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی ئه‌خلاقییه و ئه‌گه‌ر ئاوێنه پێیده‌كرێت ده‌بێ خۆی وه‌ڵامده‌ره‌وه بێت.
ئه‌م هه‌واڵه و هاوشێوه‌كانی زیاتر ده‌یسه‌لمێنن كه بۆچی له دوایین راپرسی و رووپێوی رێكخراوی IREX دا رۆژنامه‌ی (رووداو) بووه باشترین رۆژنامه له‌سه‌ر ئاستی باشووری كوردستان و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش بووه یه‌كێك له باشترین ١٠ رۆژنامه پڕخوێنهرهكان. بۆیه‌ش پێویسته میدیایه‌كی پرۆفێشناڵی وه‌كو (رووداو) له كوردستاندا هه‌بێت و فراوانتر بێت.
XENDAN
05/03/2013
رۆژی سێ شەمبە رێکەۆتی ٠٥/٠٣/٢٠١٣، له‌سه‌ر بانگهێشتنێکی فه‌رمی، شاندێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان بە سەرپەرشتی چالاکوانی هێژا کاک ئیبراهیم بایزیدی نوێنەری بزووتنەوە لە هەۆلێر، بەشداری مراسم و ئاهەنگیک بوون کە بە بۆنەی ٢مین سالرۆژی دامەزرانی بزووتنەوەی نوێبوونی لاوانی کوردستان پێکهاتبوو، لەم رێ و رەسمەدا چەندین کەسایەتی و حیزبی کورستانی بەشدار بوون. شایانی باسە کە وەفدی بزووتنەوەی کۆماریخوازان زۆر بە گەرمی لەلایەن دەستەی دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی نوێبوونی لاوانی کوردستانەوە پێشوازیان لێ‌کرا، لەپەراوێزی مراسیمەکەدا نوێنەری بزووتنەوە دەگەل چەندین کەسایەتی و نوێنەرانی حیزبەکانی کوردستانی چاۆپێکەۆتنیان کرد
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان/ نوێنەرایەتی هەۆلێر
05/03/2013
دوایئه‌وه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له سه‌رۆكی سوریا كرد له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه، ئه‌سه‌د رایگه‌یاند بۆ گفتوگۆ و دانوستان ئاماده‌م، به‌ڵام هه‌رگیز ده‌ست له ده‌سه‌ڵات به‌رناده‌م.
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا له نوێترین چاوپێكه‌وتنی خۆیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی سانهدی تایمز رایگه‌یاند: ئێمه ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك گفتوگۆ و دانوستان بكه‌ین و ته‌نانه‌ت ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنیش له‌سه‌ر مێزی دانوستان دابنیشین، به‌ڵام هه‌رگیز ئاماده‌نین له‌گه‌ڵ تیرۆریستان گفتوگۆ بكه‌ین.
سه‌رۆكی سوریا له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ره‌خنه‌ی توندی ئاڕاسته‌ی به‌ریتانیا كرد‌و وتی: له‌نده‌ن هه‌میشه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سیاسه‌تی دژایه‌تیكردنی له‌به‌رچاو گرتووه.
وتیشی: ئۆپۆزسیۆن من به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن كه گوایه ئه‌و توندوتیژیانه‌ی له سوریا ئه‌نجامده‌گرێت له پێناو مانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدایه، له كاتێكدا كه ئه‌م بۆچوونه ناڕاسته، ئه‌وان پێیان وایه ئه‌گه‌ر من بڕۆم چیتر شه‌ڕ له وڵات‌دا كۆتایی دێت، ئه‌مه قسه‌یه‌كی پووچه، ئه‌گه‌ر وابووایه پاش قه‌زافی و ساڵح و موباره‌ك ده‌بووایه بارودۆخی ئه‌و وڵاتانه باش بووایه.
سه‌رۆكی سوریا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هه‌رگیز وڵات به‌جێناهێڵم و ژیانی تاراوگه بۆ خۆم هه‌ڵنابژێرم، هه‌وره‌ك هیچ مرۆڤێكی نیشتمانپه‌روه‌ر بیر له شتی وا ناكاته‌وه.
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ردا و/ جه‌واد حه‌یده‌ری
PUKmedia
04/03/2013
سەرۆكی ئەنجومەنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، دوێنێ یەكشەممە بە نهێنی سەردانی شاری حەلەبی كرد و لەگەڵ ژمارەیەك لە دانیشتوانی شارەكە كۆبووەوە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی دەنگوباسی فەڕەنسی، مەواز ئەلخەتیبی سەرۆكی ئەنجومەنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، بۆ یەكەمجار لەدوای بوونی بە سەرۆكی ئەو ئەنجومەنە، سەردانی شاری حەلەبی کرد.
سەرچاوەیەكی نزیك لە خەتیبەوە رایگەیاند: "خەتیب بۆ چەند كاتژمێرێك رۆژی یەكشەممە سەردانی شاری حەلەبی كردووە و سەردانی شارۆچكەكانی مەنبیج و جارابلوسی كردووە و لەوێ لەگەڵ دانیشتوانانی ئەو شارۆچكانە قسەی كردووە و باسیان لە بارودۆخی شارۆچكەكەیان كردووە".
بەپێی چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لەسەر یوتوب بڵاوكراوەتەوە، پیشاندەدات كە چۆن خەتیب بەنێو شەقامەكانی ئەو شارۆچكانەدا دەڕوات و بە جلوبەرگی رەشەوە خەڵك دەووریان داوە و ژمارەیەكی زۆریش پێشوازی لێ دەكەن.
سۆران عەلی/ش.ب
PNA
03/03/2013
به مه‌به‌ستى له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ڕه‌وشى شارى هه‌ڵه‌بجه و سه‌یدسادق و دانانى به‌ردى بناغه‌ى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى خزمه‌تگوزارى، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به ژماره‌يه‌ك له وه‌زیرانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگارى سلێمانى سه‌ردانى چه‌ند قه‌زا و ناحیه‌یه‌كى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ى كرد.
له يه‌كه‌م وێستگه‌ى بهسهركردنهوهكهيدا، سەردانی قەزای سەیدسادقى كرد و لە لایەن قایمقام ونوێنەری دامودەزگا حیزبی وحكوومیەكانەوە پیشوازی لێ كرا و بەردى بناغەی 80 پرۆژەى لە بواری پەروەردە و تەندروستی و كشتوكاڵدا دانا كه بڕی زیاتر لە 11 ملیار دینارى تێ ده‌چێت. دواتر لەگەل بەڕێوەبەری فەرمانگەكان و چین و توێژەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كۆ بووەوە و باس لە كێشە و گیروگرفتەكانی قەزاكە كرا. له ديدارهكهدا سەرۆك وه‌زيران ڕايگه‌ياند كه هەرچی لە توانادا بێت حكوومه‌ت درێغی ناكات لە چارەسەركردنى كێشه‌كان و دابينكردنى پێداويستيه‌كانى ناوچه‌كه.
دواى ئه‌وه سەردانی هەڵەبجەی كرد و لە لایەن قایمقامی هەڵەبجه و ژمارەیەك پەرلەمانتهر و نوێنەری دامودەزگا حیزبی و حكوومیەكان و كۆمەڵەی قوربانیانەوە پیشوازى لێ كرا. دواتر سەردانی مەزاری 5000 شەهیدی كارەساتی كیمیابارانى كرد و دوای خوێندنەوەی سوورەتی فاتیحە؛ تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفاى لەسەر پەیكەری نزا دانا.
هه‌ر له هه‌ڵه‌بجه سه‌رۆك وه‌زيران لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیاباران كۆ بووەوە و لە دانیشتنێكدا باس لە مووچەی كەسوكاری شەهیدان و دروستكردنی 1000 خانوو بۆ وارسی شەهیدان و كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتيی و بەخشینی هەڵەبجە لە باجی دەرامەت و بەپارێزگابوونی شارەكە؛ كرا. سه‌رۆك وه‌زيران ڕايگه‌ياند كە هەفتەی داهاتوو لە ئەنجومەنی وەزیران بە درێژی باس لە كێشە و گیروگرفتەكانیان ده‌كه‌ن و چارەسەری گونجاویان بۆ داده‌نرێت.
دواتر سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەی كرد و سەرجەم بەشەكانی بەسەر كردەوە و لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە حكوومیەكان و كەسایەتیەكانى ناوچه‌كه كۆ بووە. ئينجا لەگەل چین وتوێژەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و مامۆستایانی ئایینی و كەسایەتیەكانی هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامانيش دانيشتێنكى ساز كرد.
پاشان سه‌رۆك وه‌زيران لە ڕێورەسمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەكانی تایبەت بە شاری هەڵەبجە و هەرسێ ناحیەی سیروان وخورماڵ و بیارەدا وتەیەكی پێشكەش كرد. له سه‌ره‌تاى وته‌كه‌يدا خۆشحاڵيى خۆى ده‌ربڕى به‌وه‌ى كه له ده‌ورى نزیكه‌ی 183 ملیار دینار پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و ستراتیژی بۆ هه‌رسێ قه‌زای هه‌ڵه‌بجه و سه‌یدسادق و پێنجوێن ڕاده‌گه‌یه‌نن كه له‌سه‌ر بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌و ناوچه‌كه دابین كراوه، ئه‌مه وێڕاى پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاو كه خزمه‌تێكى زۆرى ناووچه‌كه ده‌كات.
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه له سه‌ره‌تای پێكهێنانی حكوومه‌تدا بڕیار دراوه بۆ بایه‌خدان به هه‌ڵه‌بجه و ئه‌و ده‌ڤه‌ره به شێوه‌يه‌كى گشتی، دوای ئه‌وه‌ش یه‌كسه‌ر لیژنه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تيی حكوومه‌ت كه‌وتووه‌ته لێكۆڵینه‌وه له پێویستییه‌كانی ناوچه‌كه، ئه‌نجامه‌كه‌یشی ئه‌مڕۆ ده‌یان پڕۆژه‌یه كه هه‌موویان پێكه‌وه ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌ننه پێشكه‌وتنێكی زیاتر له ڕووی ژێرخان و خزمه‌تگوزاريی ڕۆژانه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى ده‌رباره‌ى پرۆژه‌كان گوتى: "ئێمه ئه‌مڕۆ بایی 154 ملیار دینار پڕۆژه ڕاده‌گه‌یه‌نین بۆ قه‌زای هه‌ڵه‌بجه و ناحیه‌كانی ته‌وێڵه و بیاره و سیروان و خورماڵ كه پڕۆژه‌كانی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه بریتین له 50 پڕۆژه، پڕۆژه‌كانی بیاره و ته‌وێڵه بریتین له 14 پڕۆژه، پڕۆژه‌كانی ناحیه‌ی خورماڵ بریتین له 15 پڕۆژه، پڕۆژه‌كانی ناحیه‌ی سیروانیش بریتین له 8 پڕۆژه. هه‌روه‌ها ئه‌و پڕۆژانه‌ی له لایه‌ن لیژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تيی حكوومه‌ته‌وه بۆ قه‌زای پێنجوێن دیاری كراون بریتین له 4 پڕۆژه‌ی گرنگ كه بایی 11 ملیار دینارن، هه‌روه‌ها بایی 2 ملیار و 750 ملیۆن دیناریش پڕۆژه له لایه‌ن پارێزگای سلێمانییه‌وه بۆ ئه‌و قه‌زایه پێشنیاز كراون. هه‌ر ئه‌مڕۆ و لێره‌دا بۆ قه‌زای سه‌ید سادقیش 8 پڕۆژه ڕاده‌گه‌یه‌نین كه بایی 12 ملیار دینارن، جگه له 4 پڕۆژه‌ی تریش كه له لایه‌ن پارێزگای سلێمانییه‌وه پێشنیاز كراون و بایی 2 ملیار و 800 ملیۆن دینارن. ئه‌و پڕۆژانه بواری ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، كشتوكاڵ، گه‌شتیاری و خزمه‌تگوزارییه‌كان له ناوچه‌كه به‌ره‌و پێشتر ده‌بات".
سه‌رۆك وه‌زيران ڕوونيشى كرده‌وه كه "له ناو ئه‌و پڕۆژانه‌دا 1000 (خانووی خۆكرد) بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان كراوه كه حكوومه‌ت زه‌وی و بڕی 27 ملیۆن دینار ته‌رخان ده‌كات بۆ هه‌ر خانوويه‌ك، هه‌روه‌ها هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانی تریش بۆ ئه‌و خانووانه دابین ده‌كات له شه‌قام و ئاو و كاره‌با".
هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند كه "بۆ بریندارانی چه‌كی كیمیاویش هه‌موو چاره‌سه‌رێك له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان دابین ده‌كات. هه‌ر له‌و بواره‌دا ئێستا كار له‌سه‌ر دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌كرێ كه تیمی تایبه‌تی پزیشكی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه‌وه بێنین بۆ ئه‌و بریندارانه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕایده‌گه‌یه‌نین كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی چه‌كی كیمیاوی له ناوخۆ و له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر كردوومانه و له‌مه‌ودواش زیاتر په‌ره به‌م پرۆسه‌يه ده‌ده‌ین".
سه‌رۆك وه‌زيران جگه له‌و پڕۆژانه؛ ئه‌وه‌شى ڕاگه‌ياند كه یه‌كێك له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی دیكه‌ى كه ئه‌مڕۆ بۆ قه‌زای هه‌ڵه‌بجه و سه‌ید سادق ڕايدهگهيهنن، پڕۆژه‌ی ئاوه كه گرێبه‌ستی دروستكردنى له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (سۆنگ یۆنگ)ی كۆری ئیمزا كراوه و بڕی 193 ملیۆن دۆلاری تێ ده‌چێت. ئه‌و پڕۆژه‌یه ئاوی پاك بۆ ماوه‌ی 25 ساڵی داهاتوو بۆ گه‌ڕه‌كه كۆن و تازه‌كانی ناحیه‌ی سیروان و هه‌ڵه‌بجه و سه‌یدسادق دابین ده‌كات، ماوه‌ی پڕۆژه‌كه‌ش 24 مانگه. خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش دوای ئه‌و پڕۆژه‌یه 24 كاتژمێر به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئاوی پاكیان له ماڵه‌كانیاندا ده‌بێت. هه‌روه‌ها گوتى: "ئاگاداری داواكاريی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانهين بۆ تاپۆكردنی زه‌وی و خانووه‌كانیان. ئێمه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌كمان پێك هێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی یاسایی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
له به‌شێكى ديكه‌ى وته‌كه‌يدا نێچيرڤان بارزانى داواشى له حكوومه‌تی فیدرالی عێراق كرد كه بڕیاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كان جێبه‌جێ بكات سه‌باره‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی تایبه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال. چونكه وه‌ك گوتى: ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه مافێكی یاسایی ئه‌م خهڵكهيه به پێی بڕیاری دادگا، له هه‌مان كاتدا یه‌كێك بووه له‌و خاڵانه‌ی كه له نێوان هاوپه‌یمانيی نیشتمانيی عێراق و ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ساڵی 2010دا وه‌ك یه‌كێك له 18 خاڵه‌كه‌ی لایه‌نی كوردی له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه ئیمزای له‌سه‌ر كراوه.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه سياسه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كابینه‌ی حه‌وته‌م ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بدات به پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كان و حكوومه‌ت بۆ هه‌ڵه‌بجه و قه‌زاكانی دیكه‌ش هه‌مان بۆچوونى هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بدرێته قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كانی، چونكه ئه‌وه ڕێگه‌یه‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین له‌به‌رده‌م كاری هاووڵاتیان و ڕێگه‌یه‌كی گونجاویشه بۆ چالاكتربوونی حكوومه‌ت.
سه‌رۆك وه‌زيران جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ناساندنی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه به جینۆساید له هه‌موو جیهاندا، ئه‌وه‌ش به هاوكاری له‌گه‌ڵ دۆستانی بیانی و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه كوردی و بیانییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردی له وڵاتانی جیهان. هه‌روه‌ها گوتى: "ده‌مانه‌وێ په‌رله‌مانه‌كانی جیهان دان به كۆمه‌ڵكوژیه‌كانی كورددا بنێن وه‌ك جینۆساید، له‌و بواره‌شدا ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ی له كه‌نه‌دا، سوید، به‌ریتانیا و هۆڵه‌ندا كراون؛ له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مان و دادگاكانیان زۆر به ڕێزه‌وه ده‌نرخێنین" .
له‌م سه‌ردانه‌یدا نێچیرڤان بارزانى به یاوهريى وه‌زیرانى حكوومه‌ت و پارێزگارى سلێمانى و سه‌رۆكى یه‌كه كارگێڕييهكان بۆ شارى هه‌ڵه‌بجه؛ به‌ردى بناغه‌ى زیاتر له 80 پڕۆژه‌ى جۆراوجۆرى به بڕى نزیكه‌ى 400 ملیۆن دۆلار دانا كه په‌یوه‌ست بوون به بواره جۆراوجۆره‌كانى ژیان وه‌ك په‌روه‌رده و ته‌ندروستى و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و ڕێگاوبان و چه‌ندین بوارى دیكه.
هه‌ر له شارى هه‌ڵه‌بجه به‌رپرسانى كارگێڕيى ئه‌و ناوچه‌یه ستایشى هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمیان كرد و هیوایان خواست حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت له ئه‌نجامدانى پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان و باشتركردنى گوزه‌رانى دانیشتوانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره.
PNA
س . س
03/03/2013
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكایی ئاشكرای كردووه، سه‌رۆككۆماری ئه‌مه‌ریكا، به‌نیازه داوا له ئیسرایل بكات، كه‌ناره‌كانی خۆرئاوای رووباری ئوردن چۆڵ بكات و ئاماده‌كاری بۆ دامه‌زراندنی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین بكرێت.
رۆژنامه‌ی وۆرڵد تریبون، له راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه، باراك ئۆباما، سه‌رۆككۆماری ئه‌مه‌ریكا، له دیداری داهاتوویدا له ئیسرایل، داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیسرایل له كه‌ناری خۆرئاوای رووباری ئوردن ده‌كات.
راپۆرته‌كه ته‌ئكید ده‌كاته‌وه، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیسرایل له‌و ناوچانه‌ی فه‌له‌ستین، به‌شێكه له نه‌خشه رێگای باراك ئۆباما، بۆ دامه‌زراندنی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین له ساڵی داهاتوودا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیسرایلی به رۆژنامه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه، ئۆباما، بنیامین نه‌تانیاهوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرایلی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه له سه‌فه‌ری داهاتوویدا، نایهه‌وێت ته‌نیا وێنه‌ی یادگاری بگرێت.
هاوكات، گوته‌بێژی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرایل، ئه‌م راپۆرته‌ی رۆژنامه‌كه‌ی به ناڕاست وه‌سف كردووه، به‌ڵام ئاماده نه‌بووه هیچ زانیارییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه بدات.
ئا. ر
PNA
05/03/2013