ڕاگه‌یندڕاوی کوتایی کونفرانسی " مافی گه‌لی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستاندا"
ڕۆژی هه‌ینی ١ی مارسی ٢٠١٣ زایینی، هاوکات له گه‌ڵ به‌ڕێوه چوونی ٢٢هه‌مین خۆلی کۆبوونه‌وه‌کانی شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له بنکه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه له شاری ژنێڤ، کونفرانسێک سه‌باره‌ت به پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان(دابه‌شکراو له نێوان چوار وڵاتی ئێران، عێراق، تورکیه و سووریه) به‌ڕێوه چوو.
ئه‌و کونفرانسه له لایه‌ن ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌کانی مرۆڤ و به هاوکاری ڕێکخراوی مه‌راپ(بزووتنه‌وه‌ی دژ به ڕاسیست و بۆ دۆستایه‌تی نێوان گه‌لان)ه‌وه به مه‌به‌ستی ڕاکێشانی ڕاو سه‌رنجی وڵاتان و ڕێکخراوه‌کانی ئه‌ندامی شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له دوایین بار و دۆخی مافی مرۆڤی کورد و بۆ به جیهانی کردنی ئه‌و دۆزه پێک هێنرابوو.
له کونفرانسهکهدا ئه‌و به‌ڕێزانه بابه‌تیان پێشکه‌ش کرد و وه‌ڵامی به‌شداربووانیان دایه‌وه؛
- ژانفرانکۆ فراتینی ، هاوسه‌رۆکی ڕێکخراوی مه‌راپ(بزووتنه‌وه‌ی دژ به ڕاسیست و بۆ دۆستایه‌تی نێوان گه‌لان)، باسێکی گشتی،
- دوکتور گۆڵموراد مۆرادی، به‌رپرسی ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، باسێک له سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،
- هیوا ناسح، ڕۆژنامه‌نووس و چالاکی بۆاری مافه‌کانی مرۆڤ و سەرپەرشتیاری دەستەی كارگێڕی ناوه‌ندی چاک، باسێک له سه‌ر باشووری کوردستان،
- ئه‌رداڵ کاپڵان، هاوسه‌رۆکی یه‌کیتی خۆێندکارانی کوردی زانکۆه‌کانی سویس، باسێک له سه‌ر باکووری کوردستان،
- پشکۆ شه‌مسی، له ڕێکخراوی"تۆڕی مافه‌کانی مرۆڤی کورد"، باسێک له سه‌ر ڕۆژئاوای کوردستان و سووریه.
سه‌باره‌ت به ئاکامه‌کانی کونفرانسهکهش پێویسته بگۆترێ که پێشوازیه‌کی باشی به خۆوه بینی له لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه که پێک هاتبوون له نوێنه‌رانی وڵاتان و ڕێکخراوه‌کانی ئه‌ندامی شۆرای مافی مرۆڤ. هه‌ر وه‌ها بڕیار وایه ڕاپۆرتێکیش له‌و باره‌وه بدرێته ئه‌و شۆرایه.
ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌کانی مرۆڤ
٠٢/٠٣/٢٠١٣
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژماره تلێفۆنه: ٠٠٤١٧٦٤٠٤٥٧٤٦
03/03/2013
له رۆژانی 19 تا 2013/3/24، فێستیڤاڵی كلتوری گه‌لان به به‌شداری 15 ده‌وڵه‌ت له‌گه‌رمیان و سلێمانی ده‌ستپێده‌كات.
عه‌باس عه‌بدولڕه‌زاق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان، به PUKmedia ی راگه‌یان: به‌به‌شداری 15 ده‌وڵه‌ت و بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ له 19 تا 2013/3/24، كه‌رنه‌ڤاڵی كه‌لتووری گه‌لان له‌كه‌لار، 2013/3/20، له‌سلێمانی، 21 تا 2013/3/24، له‌ناوچه‌كانی گه‌رمیان ده‌ستپێده‌كات.
وتیشی: بودجه‌ی فێستیڤاڵه‌كه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری هونه‌رو لاوانی گه‌رمیانه.
PUKmedia دڵشاد ئه‌حمه‌د - سلێمانی
03/03/2013
دوای ئەوەی ماوەیەك بەر لەئێستا هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دووچاری گرفتێكی تەندروستی هاتو بەوهۆیەوە بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی باری تەندروستی‌و پشكنین‌و چارەسەری زیاتر، سەردانی دەرەوەی وڵاتی كرد‌و دووای دڵنیابوون لە جێگیری تەندروستی، ئەمڕۆ 2013/3/2، بە تەندروستیەكی باشەوە گەڕایەوە هەرێمی كوردستان.
PUKmedia
03/03/2013
"ئەحمەد تورک" هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکێ گەل(KCD) و ئەندامی پێشووی پەرلەمان تورکیا رایگەیاند، "پارتی کرێکارانی کوردستان"(PKK) رازی بووه دیلەکانی سوپای تورکیا ئازاد بکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ له بارەگای "پارتی ئاشتی و دیموکراسی"(BDP) له هەولێر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەلایەن شاندی دانوستانکاری کوردانی باکوور و حکومەتی تورکیا که پێکهاتبوون له ئەحمەد تورک، "ئایسەل تۆغلوک" هاوسەرۆکی KCD، گولتەن "کشاناک" هاوسەرۆکی BDP و "ئاڵتان تان" ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لەسەر لیستی BDP له ئامەد، سەبارەت به سەردانی ئەم شانده بۆ قەندیل و گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردەکانی PKK بەڕێوەچوو.
ئەحمەد تورک رایگەیاند: "عەبدوڵڵا ئۆجەلان" داوای له پارتی کرێکارانی کوردستان کردووه که دیلەکانی تورکیا ئازاد بکات و ئەوانیش رازی بوونه. دوای گەڕانەوەمان، شاندێکی BDP دێت و به هەماهەنگی لەگەڵ پارتی کرێکاران، دیلەکان دەگەڕێنەوه باوەشی بنەماڵەکانیان.
ئەحمەد تورک ئەم هەوڵەی PKKی بەرز نرخاند و راشیگەیاند: دوای دە رۆژ وەڵامی نامەکەی ئۆجەلان دەدرێتەوه که ئاراستەی PKK کراوه.
هاوسەرۆکی KCD هەروەها ئاشکرای کرد که لەم سەردانەدا، چاویان به "موراد قەرەییڵان" فەرماندەی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان، کەوتووه.
ئەم شانده ئەمڕۆ سەردانی هەولێر کردووه بۆ گفتوگۆ لەگەڵ پارته کوردییەکان، دوای ئەوەی له سلێمانی لەگەڵ هەریەک له بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوه.
ئەحمەد تورک جەختیشی کردەوه: دەبێت هەموو لایەنه کوردییەکان جێگیر بوونی ئاشتی خەبات بکەین.
PNA
02/03/2013
ده‌زگاى وارڤين كورته فيلمى به‌ڵگه‌نامه‌يى (ژنه لهبيركراوهكان) به‌رهه‌م ده‌هێنێت
وارڤين – هه‌ولێر: له درێژه‌ى كار‌و پڕۆژهكانيدا بۆ خستنه‌ڕووى واقيعى تاڵى ژنان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق، ده‌زگاى وارڤين بۆ پرسه‌كانى ژن، كورته فيلمێكى به‌ڵگه‌نامه‌يى له‌باره‌ى ژيان و ئازارى ئه‌و ژنانه‌ى كه‌سوكاريان بووه‌ته قوربانى تيرۆر به‌رهه‌مهێنا.
له كورته فيلمه‌كه، ژنانى بێ كه‌س كه‌وتووى كه‌ركووك و موسڵ، به زمانى خۆيان باس له ئازار و نه‌هامه‌تييه‌كانى ژيانيان ده‌كه‌ن و داواى هاوكارى و به هاناوهچوونيان ده‌كه‌ن.
هه‌ريه‌ك له‌و ژنانه، ده‌يان چيرۆكى نهنووسراوى له دڵدا هه‌ڵگرتووه و به‌هۆى خراپى ره‌وشى ژيانيانه‌وه، جگه له رشتنى فرمێسك و گريان به‌سه‌ر ئادگارى كوڕ و برا و هاوسهرهكانياندا گله‌يى له په‌راوێزخستن و لهبيركردنيان ده‌كه‌ن.
ئه‌و كورته فيلمه له سنوورى هه‌ردوو پارێزگاى نه‌ينه‌وا و كه‌ركووك، له كۆتايى ساڵى (2012) كارى له‌سه‌ر كراوه.
ستافى كاركردن له فيلمه‌كه‌دا:
ده‌نگهه‌ڵگر: رێباز عه‌بدوڵڵا محه‌ممه‌د.
رووناكى: پێشڕه‌و رۆسته‌م حوسێن.
وێنه‌گر: ئازاد عومه‌ر.
نووسه‌ر: ئه‌حمه‌د مه‌حمود
به‌ڕێوبه‌ر: جه‌مال پێنجوێنى.
جێى ئاماژه‌يه، كورته فيلمه‌كه به هاوكارى (پردى رۆشنبيرى بۆ ئاشته‌وايى عێراق) به‌رهه‌مهێنراوه.
دەزگای وارڤین بۆ پرسەكانی ژن، دەزگایەكی ناحكومیی قازانج نهويسته، ساڵی (2009) دامەزراوە، به هاوكارى رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى خه‌مخۆرى پرسى ژن، كار و چالاكى و پڕۆژه‌كانى ئه‌نجامده‌دات، ئامانجی خستنەڕووی واقیعی ژن و بەرگریكردنە لەماف و ئازادییەكانیەتی، ئۆفیسی سەرەكی لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانە و بۆ رووماڵكردنی رەوشی ژنانی هەرێم و عێراق، خاوندارێتی لەماڵپەڕی هەواڵ و زانیاری (warvin.org) دەكات.
بۆ په‌يوه‌ندى:
له‌نجه عه‌بدوڵڵا:: به‌رپرسى ده‌زگاى وارڤين بۆ پرسه‌كانى ژن
مۆبايل: 07504510666
ساكار رۆسته‌م: به‌ڕێوبه‌رى پڕۆژه‌كان له ده‌زگاى وارڤين
مۆبايل: 07504882554
ئيمه‌يڵ:
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
راگه‌ياندنى ده‌زگاى وارڤين
1 / ئازار – مارس / 2013
به‌سته‌رى كورته فيلمه‌كه له يوتيوب:
http://www.youtube.com/watch?v=R9MetmJPskg
تێبينى: ناردراوه به مه‌به‌ستى بڵاوكردنه‌وه، له‌گه‌ڵ رێز و سووپاسى ده‌زگاى وارڤين بۆ پرسه‌كانى ژن.
02/03/2013
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا هه‌ردوو سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمریكاو رووسیا جه‌خت له به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسیی له سوریا ده‌كه‌نه‌وه‌و، ڤلادیمێر پوتین-یش جه‌خت له به‌په‌له وه‌ستاندنی چالاكیه سه‌ربازییه‌كان ده‌كاته‌وه.
دوێنێ (هه‌ینی 1ی ئازار) باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمریكاو ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداو به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی "كرملین" له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌رۆكی رووسیا زۆر به توندیی جه‌ختی له وه‌ستاندنی به‌په‌له‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی سوریا كردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی كۆشكی سپیشدا هاتووه: " هه‌ردوو سه‌رۆك هاوڕا بوون له‌سه‌ر به‌ره‌پێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسیی له سوریا‌و وه‌ستاندنی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه هه‌ردوو وڵات (ویلایه‌ته یهكگرتووهكانو رووسیا) هاوكار ده‌بن بۆ راگرتنی توندوتیژییه‌كانی سوریا‌و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ڕێگه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵاته‌وه جون كیری و سێرگی لاڤرۆڤ.
جێی ئاماژه‌پێدانه له ماوه‌ی رابردوودا له‌به‌رامبه‌ر رووخانی رژێمهكهیو دوورخستنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا، ناكۆكی هه‌بوو له‌نێوان مۆسكۆ‌و واشنتۆندا.
XENDAN
02/03/2013
سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، بەجينۆسايدناساندنی ئەو تاوانانەی ده‌رهه‌ق به گه‌لى كوردستان كراون لە لایەن پەرلەمانی بەریتانیاوە، به ڕووداوێكى گرنگ ناو برد.
دواى ئه‌وه‌ى كه په‌رله‌مانى به‌ريتانيا له دانيشتنێكدا ئه‌و تاوانانه‌ى به جينۆسايد ناساند كه ده‌رهه‌ق به گه‌لى كوردستان كراون، سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى، له لێدوانێكدا ئه‌م هه‌نگاوه‌ى په‌رله‌مانى به‌ريتانياى به ڕووداوێكى گرنگ و مايه‌ى خۆشحاڵى له قه‌ڵه‌م دا، سوپاسى هه‌موو ئه‌و لايهنانهشى كرد كه له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵيان دا و سه‌ره‌نجامى هه‌وڵه‌كانيان به ناساندنى جينۆسايدى كورد له لايه‌ن په‌رله‌مانى به‌ريتانياوه؛ ته‌واو بوو.
ئه‌مه‌ش ده‌قى لێدوانه‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستانه:
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى به‌ریتانیا ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى كه ئایا ئه‌و تاوانانه‌ى كه ده‌رهه‌ق به گه‌لى كوردستان له عێراق ئه‌نجام دراون؛ وه‌ك جینۆساید بناسێنێت؛ گفتوگۆى كرد. خۆشحاڵ بووین؛ نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و گفتوگۆیه ئه‌نجام درا، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا به فه‌رمى دانى به جینۆسایدى كورددا نا. ئه‌وه‌ش ڕووداوێكى گرنگه له خه‌باتمان بۆ دادپه‌روه‌رى و دانپێنان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى هه‌زاران پیاو ژن و منداڵ كه له‌سه‌ر ده‌ستى ڕ‌ژێمى پێشوو بوونه قوربانى. هه‌روه‌ها ڕووداوێكى گرنگه بۆ ڕزگاربووانى ئه‌نفال و چه‌كى كیمیايى و بۆ منداڵانى شه‌هیدان كه هه‌وڵ ده‌دن ژیانیان بنیاد بنێنه‌وه.
سوپاسى هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه هه‌وڵیان دا ئه‌و گفتوگۆیه ئه‌نجام بدرێت، هه‌زاران كورد له به‌ریتانیا و بهريتانیهكانى دۆستى كوردستان كه واژوویان له‌سه‌ر داوكاريى ناساندنى جینۆساید كرد. ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا و به تایبه‌تى گرووپى سه‌رجه‌م پارته‌كانى دۆستى گه‌لى كورد له په‌رله‌مانى به‌ریتانیا كه كاریان كرد بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و گفتوگۆیه و نوێنهرایهتيى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌ریتانیا كه ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌یان كرد و به‌رده‌وام بوون تا به سه‌ركه‌وتوویى به ئه‌نجام گه‌یشت.
ناساندنى جینۆسایدى كورد له لایه‌ن په‌رله‌مانى به‌ریتانیاوه؛ دوا به‌دواى ناساندنى ساڵى ڕابردووى په‌رله‌مانى نه‌رویج و سوید هات. سوپاسى هه‌موو لایه‌كیان ده‌كه‌ین و ئومێده‌وارین ئه‌وه هانى دۆستانمان و دۆستانى مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادى له وڵاتانى ديكه‌ش بدات بۆ ناساندنى جینۆسایدى گه‌لى كورد. ده‌بێ هه‌موومان به یه‌كه‌وه له دژى سته‌م بوه‌ستین له هه‌ر كوێ ڕوو بدات.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان
28/2/2013
PNA
02/03/2013
لە ئێستادا كۆبونەوەی نێوان نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و شاندی بەدەپەو KCD دەستیپێكرد.
شەوی چوارشەممە هەریەكە لە هاوسەرۆكانی بەدەپەو KCD گەشتنە شاری سلێمانی بۆ ئەوەی دواتر بەرەو قەندیل بڕۆن بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی ئۆجەلان بە سەركردایەتی پەكەكە. بەهۆی بۆردومانی بەردەوامی توركیاش بۆ سەر قەندیل، رۆشتنی وەفدەكە دواكەوت.
پاش سەردانی شاندی BDP بۆ ئیمراڵی، ئۆجەلان سێ نامەی ئاراستەی قەندیل، ئەوروپا و BDP كرد، بۆ گەیاندنی پەیامەكەی ئۆجەلان بە سەركردایەتی پەكەكە، گوڵتەن كشاناك و سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكانی BDP و ئەحمەد تورك و ئایسەل تۆغڵوك، هاوسەرۆكانی KCD و سڕی سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری BDP هاتونەتە هەرێم تا دواتر بەرەو قەندیل بڕۆن.
رۆژی 23ی شوبات، پەروین بوڵدان، سەرۆكی فراكسیۆنی BDP و ئامەد ئاڵتانتان و سڕی سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتارانی بەدەپە، سەردانی ئۆجەلانیان كرد، دوای گەڕانەوەیان ئەندامانی شاندەكە لەكۆبونەوەكانیان لە ئەستەمبوڵ و ئەنكەرە، وردەكارییەكانی دیدارەكەیان بە سەڵاحەدین دەمیرتاش و گوڵتەن كشاناك، هاوسەرۆكانی بەدەپە راگەیاند.
سەرچاوە: سایتی سبەی
01/03/2013
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرای ده‌كات، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بڕیاریداوه، وه‌كو هاوكارییه‌ك بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا، 60 ملیۆن دۆلار پێشكه‌ش به هێزه چه‌كداره‌كان بكات.
دوێنێ، سایتی "ئه‌نادۆڵ"ی توركی بڵاویكردۆته‌وه، جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌ی دۆستانی سوریا، كه له رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا به‌سترابوو، بڕیاریدا هاوكاری زیاتر بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا هه‌نارده بكرێت ئه‌وه‌ش له پێناو زیاتر فشار خستنه سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د بۆ هه‌ڵمه‌تی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتیشی: "ئه‌و هاوكارییانه له خۆراك و دا‌و ده‌رمان پێكدێت و یارمه‌تی ده‌رێكه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ئازادكراون".
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه توركیه‌كه، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌شداری كۆنگرهیهكهیان كردووه، قه‌باره‌ی هاوكارییه‌كان بۆ سوریا زیاد بكات و هه‌روه‌كو ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كردووه نیازی وایه بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ بۆ هاوكاری سوریا زیاد بكات.
له كۆنگره‌ی دۆستانی سوریا، (ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و توركیا و میسر و ئیماران و قه‌ته‌ر و ئه‌رده‌ن و سعودییه) به‌شدارییان كردبوو.
01/03/2013
سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٤ خوێندكاری كورد شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە رەوانەی زیندانی شارەكە كران.
هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لەشاری مەریوانەوە بڵاویكردەوە سۆران دانشوەر، داود قەسیمی، محەممەد كۆنەپۆشی و سامان مەحمـوودی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوانەوە رەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە كران.
رونیكردوەتەوە مانگێك لەمەوبەر “داود قەسیمی” كوڕی قادر خوێندكاری كارناسیی بەشی كۆمەڵناسیی زانكۆی ئازادی تاران، “سامان مەحموودی” كوڕی حوسێن خوێندكاری كارناسیی باڵای زانكۆی ورمێ، “سۆران دانیشوەر” خوێندكاری بەشی شارسازیی زانكۆی كوردستان، “محەممەد كۆنەپۆشی” كوڕی عەلی خوێندكاری زانكۆی ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كران.
ئاماژەی بەوەشكردوە تا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچكام لەو خوێندكارانە دادگایی نەكراون و لە ماوەی ئەو ١ مانگەدا لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان لە ژێر ئەشكەنجە و لێپرسینەوەدا بوون.
hawelati
28/02/2013
بریارە ئەمرۆ لە هۆڵی سەرەکیی پەرلەمانی بەریتانیا گفتوگۆ لەسەر بابەتی جینۆسایدی کورد دەکرێت بۆ ئەوەی پرسیئ بە کۆمەڵ کوشتنی ئەو گەلە بە فەرمی بناسێنرێت.
دانیشتنەکەی پەرلەمان دوا بە دوای ئەو سەرکەوتنە مەزنە دێت کە هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژووی ئەلەکترۆنی بە خۆیەوەی بینی کە ٢٧.٦٠٠ کەس لە هاوڵاتیانی بەریتانیا دەنگیان بۆی دا و تێیدا داوای وەدەستهێنانی دادپەروەریان کرد بۆ قوربانیانی ئەو تاوانانە. ئەو هەڵمەتە مانگی ئاداری ساڵی رابردوو لەلایەن پەرلەمانتاری بە رەچەڵەک کورد نازم زەهاوی راگەیەندرا وەک هەوڵێک بۆ داواکردن لە حکومەتی بەریتانیا بۆ ئەوەی پرسی بەکۆمەڵ کوشتنی گەلی کورد تاوتوێ بکات و راستی ئەو تاوانانەی کە دەرهەق بە گەلی کورد کراون بە فەرمی بناسێنێت.
دانیشتنەکە لە هۆڵی سەرەکیی پەرلەمان لە کاتژمێر دوو و نیوی دوای نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت. سەرکەوتنی دانیشتنەکە و گفتوگۆکان دەبێتە مایەی بە فەرمی ناساندنی جینۆسایدی کورد.
لەماوەی یەکساڵەی تەمەنی ئەو هەڵمەتە رەوەندی کورد لە بەریتانیا، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانتارانی بەریتانیا لە سەرجەم پارتە سیاسیەکان پشتگیریان لێکرد، بە تایبەت ئەندامانی گرووپی کوردستان لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، لە نێویشیاندا پەرلەمانتاران رۆبەڕت هاڵفن و مێگ مون کە لەم دواییانەدا توانیان سەرکەوتوانە رەزامەندیی لیژنەی کاری پەرلەمان کە بەرپرسیاریەتیی بڕیاردان و دابینکردنی دانیشتنی بۆ پرسەکە لە ئەستۆیە وەدەست بێنن بۆ ئەوەی جینۆسایدی کورد بخرێتە ناو ئەجێندای دانیشتنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.
پەرلەمانتار رۆبەڕت هاڵفن لە دانیشتنی لیژنەکەدا گوتی ئەگەر جینۆسایدی کورد بەفەرمی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە نەناسێنرێت، ئەوا بکوژانی گەلی کورد نادرێنە دادگا و بە سزای خۆیان ناگەن. لەلای خۆیەوەش پەرلەمانتار مێگ مۆن ئاماژەی بەوە دا کە گفتوگۆکردن لەسەر جینۆسایدی کورد رەنگدانەوەی خۆی دەبێت لەسەر رووداوەکانی سوریا. پەرلەمانتار فابیان هامیڵتنیش پشتگیریی تەواوی پارتە سیاسیەکانی ناو پەرلەمانی بەریتانیای بۆ ئەو دانیشتنەی پەرلەمان دووپات کردەوە. پەرلەمانتار جەیسن مکاڕتنیش کە ئەفسەرێکی هێزی ئاسمانی بەریتانیا بوو لە زاخۆ لە سەردەمی بەڕێوەبردنی ناوچەی ئارام و پاراستنی گەلی کورد لە لای خۆیەوە گوتی، دەستنیشانکردنی دانیشتنێک بۆ تاوتوێکردنی جینۆسایدی کورد لە پەرلەمانی بەریتانیا باشترین سەرەخۆشیە لە یادی بیست و پێنج ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە.
لەلای خۆیەوەش خاتوو بەیان سامی عبدالرحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا گوتی: " جینۆساید کارەساتێک بوو کە خەڵکی کوردی تووشی نەهامەتیەکی بێوێنە کرد. خێزانی کورد بە هۆی ئەو تاوانانەوە لە یەکتر دابڕان. کوڕەکان و باوکەکان بە کۆمەڵ کوژران یان زیندە بەچاڵ کران، ژن و مناڵەکانیشمان بە گازی ژەهراوی بۆمباران کران. ئێمە دەمانەوێت جگە لە خۆمان، دۆستەکانیشمان ئەو نەهامەتیەی کە بەسەر گەلەکەمان هاتوون بناسن بۆ ئەوەی کەس و کاری قوربانیان و ئەوانەی کە له ژیان ماون ئەو لاپەڕە دابخەن، لە هەمان کاتیش‌دا ببێتە پەیامێک بۆ ئەو رژێمە زۆردارانەی کە بیر لە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی دەکەنەوە. با بیر لە هەستی کەس و کاری ئەو قوربانیانەمان بکەینەوە کە ئێستا لە بەریتانیا ژیان بەسەردەبەن و خاوەن رەگەزنامەی ئەو وڵاتەن کاتێک لە هۆڵی پەرلەمان دادەنیشن و گوێ لەو دانیشتنەی تایبەت بە جینۆسایدکردنی کەس و کارەکانیان دەگرن."
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا لە رێگای نامەیەکەوە بە لیژنەکەی راگەیاند کە لەم دواییانە هەردوو پەرلەمانی سوێد و نەرویژ گفتوگۆیان لەمەڕ جینۆسایدی کورد کرد. ئەوەشی راگەیاند کە رەوەندی کوردیش لە بەریتانیا پرسیاری ئەوە دەکات ئاخۆ بۆچی پەرلەمانی بەریتانیا هەمان کار ناکات.
لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ حکومەتی بەریتانیا لە وەڵامنامەیەکدا بۆ هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆی ئەلەکترۆنی رایگەیاند کە گەلی کورد لە عێراق زیاترین پشکی نەهامەتی و کارەساتەکانی بەرکەوتووە. بەڵام لە هەمانکاتدا بەیاننامەکەی حکومەتی بەریتانیا ئاماژەی بەوە داوە کە کاری حکومەت نییە بڕیار لەسەر ئەوە بدات ئاخۆ ئەو کارەساتانەی کە گەلی کورد دووچاری بۆتەوە و دەکەونە ژێر بابەتی جینۆساید یان نا، لەبەر ئەوەی ئەو بابەتە پرسێکی یاسایی ئاڵۆزە.
دانیشتنی پەرلەمانی بەریتانیا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی جینۆسایدی کورد لەوانەیە هانی حکومەتی ئەو وڵاتە بدات بۆ ئەوەی هەڵوێستەکەی خۆی لەمەڕ ئەو پرسە بگۆڕێت.
X.A
28/02/2013
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له هه‌فته‌ی رابردوو، سه‌ردانی رووسیای كرد، دواتر سه‌ردانی ئه‌و خانووه‌ی كرد كه مه‌لا مسته‌فای بارزانی له ساڵانی 1954-1958 تێیدا ده‌ژیا، دواتر سه‌ردانی كرملینیشی كرد‌و له تازه‌ترین بڵاوكراوهیهشیدا له‌سه‌ر په‌یجی تایبه‌تی خۆی، سه‌رۆكی هه‌رێم وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی بڵاوكرده‌وه.
مه‌سعود بازرنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له ژێر ئه‌و وێنه‌دا ده‌نووسێت :" گۆڕه‌پانی سوور له كرملین، ئه‌و ده‌رگایه‌ی بارزانیی نه‌مر له ساڵی 1953دا لێی دا".
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی سێشه‌ممه (19/2/2013) به‌یاوه‌ری وه‌فدێك، به‌سه‌ردانێكی فه‌رمیی گه‌یشته مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیاو چاوی به گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌و ڤلادیمیر پۆتین، سه‌رۆكی رووسیای ئیتیحادی كه‌وت.
پاشان سه‌ردانه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی كرد، كه مه‌لا مسته‌فای باوكی له انوهڕاستی ساڵانی په‌نجای سه‌ده‌ی رابردوودا تیایدا ژیاوه، دواتر له‌به‌رده‌م كرملین، مه‌سعود بارزانی وێنه‌یه‌ك دهگرێتو له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك له په‌یجی تایبه‌تی خۆی بڵاویده‌كاته‌وه.
له ژێر وێنه‌كه‌شدا، ده‌نووسێت :" گۆڕه‌پانی سوور له كرملین، ئه‌و ده‌رگایه‌ی بارزانیی نه‌مر له ساڵی 1953دا لێی دا".
پاشان ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو (24ی شوبات) كۆتایی به گه‌شته‌كه‌ی دههێنێتو له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
خه‌ندان- سۆران كه‌ریم
27/02/2013
بڕیاره نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ، ئۆجه‌لان داوای ئاگربه‌ستی دوولایه‌نه له‌په‌كه‌كه‌و سوپای توركیا بكات.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی توركیا بڵاویانكردوه‌ته‌وه پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان په‌رله‌منتارانی به‌ده‌په‌و ئۆجه‌لان، له‌مانگی ئازاری ئه‌مساڵدا عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی نوێ رابگه‌یه‌نێت.
به‌پێی هه‌واڵی یه‌كێك له رۆژنامه توركیه‌كان “ئۆجه‌لان له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا داوای ئاگربه‌ستێكی نوێ له په‌كه‌كه‌و توركیا ده‌كات”. هه‌ربه‌پێی هه‌واڵی ئه‌و رۆژنامه‌یه ئۆجه‌لان داوا له سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه ده‌كات هێزه‌كانی له سنووری توركیا بكشێنێته‌وه، له‌به‌رانبه‌ریشدا توركیا ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام نه‌دات.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو سێ په‌رله‌مانتاری به‌ده‌په( سڕری سوره‌یا ئۆنده‌ر، په‌روین بۆلدان و ئاڵتان تان) سه‌ردانی دورگه‌ی ئیمرالیانكردوو له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان كۆبوونه‌وه.
هاوڵاتی
27/03/2013
بەشێک لە وتەکانی کەریم ڕەحیمی ئەقدەم کارگێڕی گشتی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
هاونیشتمانانی کوردستان، پارتی سەربەستیی بەسەر قۆناغێکی هەستیاردا تێپه ڕی و هەوڵەکانی مرۆڤه هەلپەرەست و خۆپەرەستەکانی، له بڕگەیەکی پێویست له خەباتی ڕزگاری خوازی بەرەو سەربەخۆییدا، پووچەڵ کردەوه. به پشت بەستن به خەبات و تێکۆشانی خەباتکار و شۆڕشگێر له ڕێزەکانیدا و پشت ئەستور به هێزی گەل بەرەو خەبات بۆ گەیشتن به وڵاتێکی ئازاد و سەرفەراز، ڕێزەکانی خۆی ڕێکدەخاتەوه.
پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان به سیاسەتێکی تەواو ڕادیکاڵ و پێچەقێن و به بێ پاشەکشه، خۆی به سەنگه ر و مەتەرێزی هەموو هاونیشتمانیەک که بڕوای به خۆی وەک مرۆڤ و به مافەکانیەوه هەیه، ده زانێت.
پارتی سه ربه ستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئیزن به هیچ کەس نادات که خۆی به ئاغا و کوێخاو دەمڕاستی گەل بزانێت و گەلی کوردستانی پێ بڕیاردەره له ئاست هەمـوو پرسه گرینگەکاندا.
واته پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەرچەند ناوی ڕۆژهەڵات به دووی خۆیدا ڕادەکێشێت به ڵام، خۆی به هاوخەبات و هاوسەنگه ر دژ به هه موو داگیرکەرانی کوردستان دەزانێت.
پارتی سه ربه ستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باشترین ڕێگەیە بۆ گەیشتن به ئازادی و سەرفەرازی کورد و خەڵکی کوردستان. داواکارین لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و گشت خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، هه ر له باشورترین پارێزگاکان ڕابگره هەتاکو باکوریترین خاڵی نیشتمانی داگیرکراومان، که پارتی سه ربه ستیی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان به حیزبی خۆیان بزانن و به بەشداری له ڕێزەکانیدا، وه بە هاوبیری و ڕاوێژکاری له گەڵ، ناوەندی کارگێڕی دا، یارمەتیدەری خەباتی ڕزگاریخوازانەی خۆیان بن.
ئێمه پێمان وایه به تەفره بردنی خەباتی خەڵکی کورد له کوردستان بەرەو ئاقار و ئاسۆ نادیارەکان، شتێکی نه شیاوه و به کوشتدانی لاوانی کورد بۆ هێندێک مەبەستی لاوەکی که ئاسۆی ڕزگاریشی زۆر لێ ڕوون نەبێت، خەباتێکی هەڵەیەو گەلی کورد پێویسته که ئاسۆی ڕوونی سەربەخۆیی بکاتە ترۆسکەی ڕێگای ڕزگاری خۆی، بۆ ئەوەی که له کوردستان دا به دامەزراندنی سیستێمێکی ڕێزگر له مافەکانی مرۆڤ کۆمەڵگایەکی بەختەوەر بنیات بنێین.
کوردستان و گەلەکه ی، ئەگه ر له سومالیا و ئه تیوپیا و ئێران و ئه فغانستان و پاکستان شیاوتر بۆ سەربەخۆیی نەبن، کەمتر نین.
بژی کوردستان و بژی گه لی سەربەخۆیی خوازی کورد
تێبینی: ئەم وتارە کورتەیەکە لەو باس و بابەتەی کەریم ڕەحیمی ئەقدەم کە لە کۆبونەوەی گشتی ئەندامانی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە نۆروێژ ڕێکخرابو، پێشکەشی کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕێکه وتی: ٨ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧١٢ی کوردی
هاوکات لەگەڵ:٢٧ی٢ی٢٠١٣ی ساڵی زایینی
به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی نامه‌یه‌كی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ بناری قه‌ندیل، دره‌نگانێكی شه‌وی رابردو هه‌ریه‌كه له ئه‌حمه‌د تورك و ئایسه‌ل توغلوك و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و گوڵتان كشناك په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌په گه‌یشتنه شاری سلێمانی.
ئاژانسی فورات نیوز، نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان بڵاوی كردوه‌ته‌وه: به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی نامه‌یه‌كی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ بناری قه‌ندیل، دره‌نگانێكی شه‌وی رابردو له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه، هه‌ریه‌كه له سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و گوڵتان كشناك هاوسه‌رۆكانی به‌ده‌په و په‌رله‌مانتارانی توركیا، ئه‌حمه‌د تورك و ئایسه‌ل توغلوك، هاوسه‌رۆكانی كه‌جه‌ده، سڕری سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتاری به‌ده‌په گه‌یشتنه شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی سلێمانی پێشوازیان لێكرا.
پێشتریش ئاژانسی فورات نیوز رایگه‌یاندبوو، وه‌فدێكی به‌ده‌په كه پێكهاتوون له گوڵته‌ن كشاناك و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكانی به‌ده‌په و ئه‌حمه‌د تورك و ئایسه‌ل تۆغڵوك و سڕری سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتاری به‌ده‌په ئه‌مشه‌و ده‌گه‌نه شاری سلێمانی و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و قه‌ندیل به‌ڕێ ده‌كه‌ون.
xendan
28/02/2013