په‌یامی پارتی کۆماریی کوردستان له ( 14 ) مین ساڵڕۆژی ڕفاندنی سه‌رۆک ئاپۆ
جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌ر و ووڵاتپارێزی کوردستان ...
یادی ( 15 ) ی شوبات بۆ گه‌لی کوردستان و بزاڤه ڕزگاریخوازه‌که‌ی وانه‌یه‌که له‌بیرکردنی ئه‌سته‌مه ، ووڵاتانی به‌ناو دیموکراسی که‌گوێی به‌شه‌رییه‌تیان کاس کردووه له‌سه‌ر داکۆکیکردن له‌سه‌ر (ئازادی و دیموکراسی و ئاشتی و مرۆڤایه‌تی و مافه‌کانی مرۆڤ و ..تد ) که‌چی شانبه‌شانی ده‌وڵه‌تی تورکیا که‌وتنه ئه‌نجامدانی پیلانێکی قێزه‌وه‌ن و بۆگه‌ن به‌مه‌به‌ستی ڕفاندن و ده‌ستگیردنی سه‌رۆک و ڕه‌مزێکی مه‌زنی گه‌لێکی ئازادیخواز و دیموکراسیخواز،ئه‌ویش به‌ڕێز(عبدالله ئۆجه‌لان)سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان(PKK) ، به‌ڵێ ئه‌و پیلانه له‌ده‌ستگیرکردنی به‌ڕێز ئاپۆ سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا ، ئه‌ویش به‌و مه‌به‌سته‌ی وایان مه‌زنده کردبوو ئه‌گه‌ر بێتوو به‌ڕێز ئۆجه‌لان ده‌ستگیر بکه‌ن ، ئه‌وا ده‌توانن بۆ هه‌تاهه‌تا شۆڕشی گه‌له‌که‌مان له‌باکووری کوردستان کۆتایی پێ ده‌هێنن ، به‌ڵام بۆچوونه‌که‌یان زۆر هه‌ڵه ده‌رچوو ..، ئه‌وا به‌ڕێز ئاپۆ زیندانیه‌و شۆڕشی گه‌له‌که‌شمان له‌باکووری کوردستان له‌و په‌ڕی مه‌زنی و به‌هێزیدایه له‌گشت بواره‌کان ئه‌وا به‌شاهێدی دۆست و دوژمنانی کوردستان ..!؟. بۆیه له‌ساڵیادی ده‌ستگیرکردنی به‌ڕێز ئۆجه‌لان داوا له‌ده‌وڵه‌تی تورکیا و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ین به‌شدار بن له‌چاره‌سه‌ر کردنی پرسی سیاسی گه‌له‌که‌مان و ئازادکردنی ده‌ست به‌جێی سه‌رۆک ئاپۆ ، بۆ ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیا پێویسته ئاماده بێت و ڕاستگۆ بێت و بکه‌وێته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ PKK ، له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی داخوازیه‌کانی گه‌له‌که‌مان که‌ئه‌ویش : ( ئازادکردنی سه‌رۆک ئاپۆ و داننان به‌مافه سیاسی و مه‌ده‌نی و دیموکراتی و کلتوریه‌کان و زمانی دایک و ناسنامه‌ی سیاسی گه‌له‌که‌مان و ئازادکردنی ته‌واوی زیندانیانی سیاسی کورد و ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنه‌کان )، ئێمه له‌پارتی کۆماریی کوردستان گه‌شبینین به‌وه‌ی که‌وا ڕه‌وشه‌ک به‌ئاقاری ئاشتی و هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌کان و چاره‌سه‌رکردنی پرسی سیاسی گه‌له‌که‌مان له‌باکووری کوردستان هاتۆته پێش که‌ئه‌مه‌ش نه‌فه‌س درێژی و دان به‌خۆداگرتنی ده‌وێ ، که‌بۆ ده‌وڵه‌تی تورکیا گرنگه له‌و ڕه‌وشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت بتوانیت زیره‌کانه پرسی سیاسی گه‌لی کوردمان له‌باکووری کوردستان له‌گه‌ڵ PKK به‌ڕێگای گفتوگۆ و ئاشتی و دیموکراسی چاره‌سه‌ر بکات ، چونکهبارودۆخ سه‌لماندی ئۆپڕاسیۆن و ئینکارکردن ناتوانێ تورکیا لهتهنگژهکان ڕزگار بکات.!؟
بژی کورد ، بژی کوردستان
مه‌کته‌بی سیاسی
پارتی کۆماریی کوردستان
26 / ڕێبه‌ندان / 2712 ی کوردی
15 / 2 / 2013 ی زایینی
رۆژی پێنجشەمبە رێکەۆتی ١٤/٠٢/٢٠١٣، لەسەر بانگهێشتی فەرمی کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، شاندێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان پێکهاتوو لە چالاکوانان کاک ئیبراهیم بایەزیدی نوێنەری بزووتنەوە لە هەۆلێر، کاک سەید سەلام، کاک عەتا، بەشداری بۆنەی سالیادی رۆژی کۆمەلە، واتە ٢٦ی رێبەندان 34مین ساڵیادی ئاشکرابوونی تێکۆشانی کۆمه‌ڵه‌یان کرد کە لە بنکەی ناوەندی کۆمەلە لە زەرگوێز بەریوەچوو.
لەم بۆنەوەیەدا شاندی بزووتنەوە دەگەل ئاراستەکردنی پیرۆزبایی سەرکردایەتی و سەرجەم چالاکوانانی بزووتنەوە بە سکێرتێری گشتی و رێبەرایەتی کۆمەلە و سەرجەم ئەندام و پیشمەرگەکان، پەیامی شوورای هەماهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستانی رادەستی بەرێوەبەرانی ری‌و رەسمەکە کرد کە دەقی پەیامەکە بەم شێوەی خوارەوە بوو:
بەرێزان سکێرتێری گشتی و ئەندامانی هێژای سەرکردایەتی کۆمەلە
هاۆرێیانی خۆشەویست
سلاۆ و رێزمان ئاراستەتان
بەرێزان ئەمرۆ ٢٦ی رێبەندان رۆژی کۆمەلەیە، ڕۆژی ڕێزگرتن و بەرزنەرخاندنی خه‌باتی کۆمه‌ڵه‌یە له پێناو ڕزگاری گه‌لی کورد و بەختەوەری گشت کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانە. ڕۆژی ڕێزگرتنه له خەبات و تێکۆشانی بێووچانی هه‌ڤاڵانی گیانبه‌ختکردوی کۆمەلەیە کە لە پێناۆ رزگاری و ئازادی و یەکسانیدا سەریان ناوەتەوە. بۆیە ئەرکی سەرشانی هەموولایەکە بۆ بەرزنرخاندنی ئەم رۆژە پیرۆزە لە بۆنەکاندا بەشداری بکات و بەدەنگی بەرزەوە بلێ: "پیرۆز بێ ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی کۆمه‌ڵه".
بەرێزان
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان بەبۆنەی ٢٦ى رێبەندان ساڵوەرگەڕى ئاشکرابوونى خەباتى سەروەریسازی و عەدالەتمەحوەرانەی کۆمەڵە زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، پربەدل پیروزبایی ئاراستەی سکێرتیری گشتی و سەرکردایەتی هیژا و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی کۆمەلەی عەدالەتخواز ده‌کات و ئاواتهخوازە له‌م قۆناغه هەستیارەشدا، لە سەرەتای دەستپێکی ٣٥مین سالی خەباتتاندا هەر وه‌ک رابردووی درەۆشاوهتان، له گرتنه‌به‌ری ئیستراتێژی گۆرانخوولقێن و به‌جێ و هەروەها دارشتنی پلانی شایسته بۆ ئەمرۆ و دوارۆژی کۆمەلە و گه‌ل دا، سه‌ربه‌رزانە و سهرکهوتووانە رێگای گەێشتن بە لۆتکەی ئاواتەکانتان ببرن.
بەرێزان، ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک بۆ سه‌ر مێژووی کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لەهەمان کاتدا کە بەراشکراویی پابه‌ندبوونی ئه‌م حیزبه‌و سه‌رکردایه‌تی لێهاتووی به پرینسیپ و بنه‌ما ئه‌خلاقی و فکرییه‌کان ده‌رده‌خات، لەهەمانکاتیشدا دەریدەخات که حیزبەکەتان له راده‌ی توانای خۆیدا به‌رده‌وام له پێشکێش‌کردنی خزمه‌تی پڕبایه‌خی سیاسی، فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ... دەرحەق به گه‌له‌که‌ی نه‌وه‌ستاوه و له گۆڕه‌پانی سیاسیش‌دا خووو ره‌وشتی پاکی خۆی به خه‌ڵک و به‌رده‌نگه‌کانی سه‌لماندووه. بۆیە ئیمە وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان بە چاوویی رێز و تەقدیرەوە دەروانینە مێژوویی خەباتتان و خۆشحالیش دەبین کە لە دەستپێکی ٣٥مین سالی خەباتتاندا، هەلگری په‌یامی تەبایی لەپێناۆ بەهێزکردنی رەۆتی یەکدەنگیسازی و رێکخستنەوەی ڕیزەکانی تێکۆشەرانی گۆرەپانی خەباتی یەکسانیخوازی و سەروەریسازی نەتەوایەتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بن، بەۆ هێوایە کە بۆنەکانی ٣٥مین سالیادی رۆژی کۆمەلە، لە کوردستان ئازاد و خاوەن سەروەری سیاسی جێژن بگرین.
پیرۆز بێ ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی کۆمه‌ڵه
شوورای هەماهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان
١٤/٠٢/٢٠١٣
زیاتر له (500) کاسبکاری کورد له نێوان پێنجوێن ــ مه‌ریوان له گوندی ئه‌سکۆڵ بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایی، ده‌ستیان به مانگرتنكردوه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستی سایتی فوران نیوز كه‌وتوه، له رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه کاسبکاران و کۆڵبه‌رانی کورد به هۆی که‌می هه‌قده‌ست و ره‌چاونه‌کردنی مافه‌کانیان ناره‌زایه‌تییان ده‌ربری و ده‌ستیان بهمانگرتنكردوه.
ئه‌و کاسبکارانه به مه‌به‌ستی زیادکردنی ههقدستهکهیان له‌به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه و بارکردنی ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ی که له سنور ده‌یگوازنه‌وه ئه‌و نارهزایهتییهیان ده‌ربریوه، به‌لام ئه‌و کاسبکارانه تاکو ئێستا هیچ وه‌ڵامێکی داواکارییه‌که‌یان نه‌دراوه‌ته‌وه .
سوپای پاسدارانیش چونه‌ته شوێنی ناره‌زایه‌تیه‌که و دیمه‌نه‌کانیان تۆمارکردوون به مه‌به‌ستی دواتر ناسینه‌وه‌یان.
19/02/2013
لە نامەیەكیدا، هاوسەرۆكی پارتیی یەكیەتیی دیموكرات(پەیەدە)، ساڵح موسلیم، ڕۆڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەوڵی بەردەوامی لەپێناو یەكخستنی ڕیزەكانی هێزە كوردییەكان و پێكهێنانی دەستەیەك بۆیان، بەرز دەنرخێنێت. ئەو هاوكات لە بە هەڵە بڵاوبوونەوەی لێدوانێكی لە ڕۆژنامەیەكی عەرەبیدا داوای لێبوردن لە بارزانی دەكات.
هاوسەرۆكی (پەیەدە)، ساڵح موسلیم، داوای لێبووردن لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی دەكات و دەڵێت كە ئەو بە هیچ شێوەیەك ڕۆڵی سەرۆكی هەرێمی لە ڕەوش و پێشوەچوونەكانی ڕۆژاوای كوردستان، بە سەلبی ناو نەبردووە.
دەقی ئەو نامەیەی ساڵح موسلیم كە بۆ سەركی هەرێمی كوردستانی ناردووە:
"فەخامەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی، بەڕێز
لە دیدارێكی ڕۆژنامەوانیی لەگەڵ ڕۆژنامەی سەفیری لوبنانیدا دەربارەی دەرهاویشتەكانی ڕەوشی سووریا بە گشتی و دۆزی كورد بە تایبەت، ڕۆژنامەنووس محەممەد نوورەددین، لە وەڵامێكی مندا ئاماژەی داوە كە هەڵوێستی ئێوەم لەبارەی پێشوەچوونەكان كە ڕۆژاوای كوردستان بە خۆیەوە دەبینێت و هەڵوێستت بەرانبەر بە پارتیی یەكیەتیی دیموكراتی(پەیەدە) بە خراپ کردبێت، لە راستیدا ئەمە پێچەوانەی ڕاستی و حەقیقەتە و من ئەوەم نەگوتووە.
لە كاتیبَكدا كە ڕۆِڵی مێژوویی و پشتیوانی‌تان لە گەلی كوردمان لە ڕۆژاوای كوردستان لەو دۆخە هەستیارەیدا پێیدا ڕەت دەبێت، هاوكات پشتیوانی و هەوڵی ئێوە لە یەكخستنی ڕیزەكانی كورد و سەرپەرشتیكردنت بۆ دانوستان و دیالۆگ و پێكهێنانی دەستەی باڵای كورد كە لە هەولێر سەرچاوەی گرت، بەرز دەنرخێنم.
داوای لێبوردن دەكەم كە ئەگەر بە بێ مەبەست و بە هۆی لێدوانەكانی منەوە نیگەران بووبیت، بە هیوام سەركەوتوو و لەشساغ بن.
ساڵح محەممەد موسلیم – هاوسەرۆكی پارتیی یەكیەتیی دیموكرات
PNA
19/02/2013
PNA) – ئه‌مڕۆ مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له گووتارێكى دا كه به بۆنه‌ى شه‌سته‌مین ساڵوه‌گه‌رى دامه‌زراندنى هه‌ردوو ڕێكخراوى یه‌كێتى قووتابیانى كوردستان و یه‌كێتى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان پێشكه‌شی كرد، رایگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى گه‌لى كوردستان له قۆناغێكى هه‌ستیار و پێشكه‌وتوو دایه و دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه مه‌حاڵه ئێمه پاشه‌كشه بكه‌ین و عێراقى ئه‌مڕۆ عێراقێكى تازه‌یه له ئیتیحادى ئیختیارى و له هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ى كورد و عه‌ره‌ب دروست بووه.
هه‌ر له‌و گووتارهیدا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به قووتابیانى ڕاگه‌یاند كه مافى خۆتانه شانازى به ڕابردووى خۆتانه‌وه بكه‌ن و چونكه به‌شى هه‌ره زۆرى سه‌ركرده‌كان له‌و سه‌نگه‌ره‌وه ده‌رچوون، هه‌ر له گوتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانى هیواى چاكبوونه‌وه‌ى بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆمارى عێراقى فیدڕاڵ خواست و هه‌روه‌ها گووتیشى جێگه‌ى خۆیه‌تى كه یادى قوتابى و مامۆستا شه‌هید فه‌ڕه‌نسۆ حه‌ریرى بكه‌ینه‌وه و سڵاویش بۆ شه‌هیدانى قوتابیان بنێرین.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕاشیگه‌یاند كه چ لاوان چ قوتابیان ڕۆڵیان كاریگه‌ره، بارزانى نه‌مر لاوانى به شوره‌ى پۆڵاین و قوتابیانى به سه‌ره‌ڕم وه‌سفكردوه و گووتیشى ئه‌ركى قوتابیان به‌ند نییه به قۆناغێكى دیارى كرا‌و، سه‌رۆك بارزانى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه ئێستا پیلانێكى داڕێژراو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بیرى نه‌ته‌وه‌یى له لاى گه‌نجانى وڵات دوور خه‌نه‌وه و ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكى گه‌وره‌یه و نابێت دوژمن سه‌ركه‌وێ، چونكه به جۆرێ كار ده‌كه‌ن كه گه‌نجان باوه‌ڕیان به خۆیان نه‌مێنێت، چونكه ئێستا ئاسۆیه‌كى گه‌شمان بۆ دۆزى گه‌لى كورد له پێشه و دۆزى گه‌لى كورد مه‌حاڵه بۆ دواوه بگه‌ڕێته‌وه و وریایى ئێمه به‌رده‌وامه و قوتابیان چینێكى زۆر گرنگن بۆیه ده‌بێت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێداویستیه‌كانى خوێندن دابین بكات.
له به‌شێكى دیكه‌ى گووتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند كه ده‌بێت ناوه‌نده‌كانى خوێندن گرنگى زۆر به فه‌رهه‌نگى لێبورده‌یى و پێكه‌وه ژیان بده‌ن ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕاى جیاوازیه ئاینى و سیاسیه‌كان به‌مه‌ش كوردستان سه‌نگێكى گه‌وره‌یى بۆ دروست بووه و ئه‌مه‌ش خاڵى گرنگ ده‌بێت بۆ قوتابیان كه داكۆكى له سه‌ر بكه‌ن، هاوكات سه‌رۆك بارزانى ئاگر كهوتنهوهكهى به‌شه ناوخۆیى فیرده‌وسى شارى سلێمانى به كاره‌ساتێكى ناخۆش وه‌سفكرد.
سه‌رۆك گووتیشى بزوتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى گه‌لى كوردستان له قۆناغێكى هه‌ستیار و پێشكه‌وتوو دایه و دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه مه‌حاڵه ئێمه پاشه‌كشه بكه‌ین و عێراقى ئه‌مڕۆ عێراقێكى تازه‌یه له ئیتیحادى ئیختیارى و له هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ى كورد و عه‌ره‌ب دروست بووه، سه‌ره‌ڕاى ڕێزمان بۆ چین و پێكهاته‌كانى تر‌ى وه‌ك توركمان و كلدان و ئاشوورى.
هه‌ر له‌و ڕێوڕه‌سمه و له میانى گووتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆك بارزانى تیشكى خسته سه‌ر ڕه‌وشى عێراق و ڕایگه‌یاند ده‌ستوور، به‌شه هه‌ره زۆرى خه‌ڵك ده‌نگیان بۆ داوه و ڕ‌ازى نابین له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م ده‌ستووره ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ هه‌رێم دا بكرێت و ڕاشیگه‌یاند كه عێراق به قه‌یران تێپه‌ڕده‌بێت و گووتیشى ئێستا له‌گه‌ڵ هێزه كوردستانیه‌كان خه‌ریكى ڕاوێژین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، سه‌رۆك ڕاشیگه‌یاند كه كورد به‌شێك نه‌بووه له گرفت به‌ڵكو گرفتى به سه‌ر فه‌رز كراوه و بۆیه‌ش پابه‌ندى له سه‌ر ده‌ستوور ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌باره‌ت به كوردانى باكور سه‌رۆك ڕایگه‌یاند كه ئێمه به هه‌موو توانایه‌ك پشتگیرى و پشتیوانى له چاره‌سه‌رى دۆزى كورد ده‌كه‌ین و ئاماده‌شین بۆ هه‌ر ئه‌ركێك و چاره‌سه‌ركردنى دۆزى كوردیش سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌یه، سه‌باره‌ت به سووریاش سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاند كه له پێناو ئاینده‌یه‌كى گه‌ش ده‌بێت گه‌لى سووریا خۆیان بڕیار له چاره‌نووسى خۆیان بده‌ن.
18/02/2013
بەیاننامەی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە ڕۆژی دامەزراندنی و هندێک ئاڵوگۆڕی نوێی ناو پارتەکە
خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکانی کوردستان!
ئەمڕۆ حەوت ساڵ بە سەر دامەزراندنی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێپەڕ دەبێت، پارتێک بە تەمەن گەنج و بە هزر نوێ و لە چوارچێوەدا پێشکەوتو و سەردەمیانە، لە گەڵ ئەوەشدا لە ماوەی ئەم چەند ساڵە کە بە سەر دامەزراندنی ئەم پارتە نوێیەدا تێپەڕ دەبێت لە گەڵ کۆمەڵێک کێشە ڕوبەڕو بوینە کە نوێترینیان دوور خستنەوەی بەرپرسێک لە پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو.
پارتی سه‌ربه‌ستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی وسه‌ربه‌خۆخوازی کوردستانی، دامه‌زراندنی خۆی بۆ گه‌شه‌ی ئه‌و بیرۆکه‌یه له نێۆ لاوان و تازه پێگه‌یشتووانی ئایندهی نه‌ته‌وه‌کەمان بە پێویستیەکی مێژوویی زانی. له ڕۆژی 28ی ڕێبەندانی 2706 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 17ی 2ی 2006 ی زایینی دامه‌زراندنی خۆی به گشت کوردستانیان وڕاگەیاند.
پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌م ڕۆژە دا ڕادەگەیەنێت که کۆماری ئیسلامی بە که‌ندوکۆسپ ساز کردن لە سەر ڕێی بزوتنەوەی سیاسی و مەدەنی و ڕزگاریخوازانەی نەتەوەیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناتوانێت بەربەست پێک بهێنێت. مێژوی نەتەوەی کورد ئەوەی سەلماندووە کە گەلەکەمان لە هەر هەلومەرجێک و دۆخێک دابێت بەچۆکدا نایەت، بەلکو دژواری و هەوراز و نشێوەکان پتر ڕێکی دەخاتەوە بۆ بەرگری کردن و هێنانە کایەی بەرخۆدانی مەزن. دەبێت تاکو ئێستا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕون بوو بیتەوە کە بە ڕاپێچ کردنی لاوان بە شه‌پۆل بۆ بەندیخانەکان و هەروەها بە کوشتن و زەوت کردنی ماف و ئازادیەکان، خەڵکی کوردستان ناچنە ژێر کاریگەری ئەو گوشارانە.
پارتی سه‌ربه‌ستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان به هه‌ست کردن به‌و هه‌موو زوڵم وسته‌م و نادادپەروەریە کە لە مێژودا لە دژی نەتەوەی کورد کراوە وئێستاش به‌رده‌وام ده‌کرێت وە بۆ خه‌بات به دژی ئه‌و پرۆسه‌یە و هه‌روها بۆ له‌قاودانی ئه‌و پلانانه دامه‌زراندنی خۆی ڕاگەیاند. پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خه‌بات ده‌کات بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وایەتی و ده‌رکردنی داگیرکه‌ران له‌سه‌ر خاکی وڵاته‌که‌مان وه تێده‌کۆشێت بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی دیمۆکراتی کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌و بڕوایه‌دایه که تاکه ڕێگا چاره بۆ ڕزگاری کوردستان له ژێر دەستی، خه‌باته له پێناو سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری. ئێمە وەک پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەوڵ دەدەین شان بەشانی پارت و ڕێکخراوە نەتەوەییەکانی دیکە بۆ وه‌دی هێنانی ئامانجه سیاسی و نەتەوەییەکانی نەتەوەی کورد خه‌بات و تێکۆشانی سیاسی خۆمان له پێناو ئەو ئامانجە بەرز و پیرۆزانە درێژە پێبدەین. بۆ ئه‌و ئه‌رکه پیرۆزه‌ش بانگەشه‌ی گشت لاوانی نیشتمان په‌روه‌ری کوردستان و گشت چین و توێژێکی کۆمەڵگا ده‌که‌ین، که له ده‌وری به‌رنامه و پرۆگرامی پارتەکەمان کۆببنه‌وه، با پێکه‌وه ده‌ست له‌نێۆ ده‌ست بۆ ڕزگاری گه‌له‌که‌مان و داخوازی و چاره‌سه‌رکردنی کێشە سیاسیەکانی گەلەکەمان هه‌وڵبده‌ین.
خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، پارت و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکانی کوردستانی، دەستەی کارگێڕی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پلۆنۆمی نائاسیی خۆیدا بڕیاری دا کە ئاڵوگۆڕ بە سەر ناوی خۆیدا واتا (پارتی سەربەستیی کوردستان) بهێنێت و لە ئەمڕۆ بەدواوە ئێمە خەبات و تێکۆشانی خۆمان لە ژێر ناوی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان درێژە پێدەدەین و ڕادەگەێنین کە ئێمە وەک پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیچ کێشەیەکمان لە گەڵ هیچ کام لە پارت و ڕێکخراوەکانی دیکەی کوردستانی‌دا نییە.
بۆ ئەوە لای هەموو کوردێکی نیشتیمانپەروەر و پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکانی کوردستان ڕۆن بێتەوە کە ئێمە وەک پارتی سەربەستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خوازیاری پێکهاتنی ئاڵوگۆڕین، ئێمە بە سەر بەرنامە و ئەساسنامەی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاڵوگۆڕی قوڵمان پێکهێناوە و لە ئاڕم و ئامانجی دواڕۆژ و دروشمی ئیستراتیژیکی ئەم پارتەش ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی پێکهاتووە.
پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەورووپی بە فەرمی تۆمار کراوە و ئیستا ئەم پارتە لە ئەوروپا بە پێی یاسا و بە شێوەی فەرمی کار و تێکۆشانی خۆی بەڕێوە دەبات.
ئەمڕۆ ڕۆژێکی نوێ و لاپەڕەیەکی نوێ لە خەبات و تێکۆشانی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەست پێدەکات.ئێمە لەم ڕۆژە نوێیەدا ڕادەگەیەنین کە خەبات و تێکۆشانی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و چوارچێوەی گۆڕەپانەکەمان ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بندەستی ئێرانە، تەنیا هاوکار و یارمەتیدەری پارت و ڕێکخراوەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان دەبین، لە کاتی پێویست و بە دڵخوازی خۆیان.
هه‌رشه‌کاوه بێت خه‌بات له پێناو کوردستانێکی ئازاد و دیمۆکرات و سه‌ربه‌خۆدا.
دەستەی کارگێڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
28ی ڕێبەندانی 2706 ی کوردی.
وەزارەتی نەوتی كۆماری ئیسلامی ئێران رایدەگەیەنێت یەدەگی نەوتی خاویان بەرزبۆتەوە بۆ 157 ملیار بەرمیل.
رۆستەم قاسمی، وەزیری نەوتی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە" لەدوو ساڵی رابردوودا دوو كیڵگەی نەوت دۆزراونەتەوەو ئاستی یەدەگی نەوتی وڵات پێشبینی دەكرێ بگاتە 600 ملیار بەرمیل".
قاسمی بەئاژانسی هەواڵی فارسی راگەیاند" دەرهێنانی نەوتی یەدەك لە 154 ملیارەوە بۆ 157 ملیار بەرمیل بەرزبۆتەوە". ئاشكراشی کرد لە هەفتەی رابردووەوە پاڵاوگەی شازند بەتۆڕی گشتی وڵات بەستراوەتەوەو وزەی دابینكردنی بەنزینی بەرزكردۆتەوە بۆ 8 ملیۆن لیتر.
لەبارەی وڵاتەكەشی كەبڕیارە ئەمیندارێتی گشتی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكردنی نەوت وەربگرێت، جەختی لەوە كردوە مونافەسەی وڵاتەكەی لەگەڵ عێراق بەردەوامە.
18/02/2013
ڕاگه‌یاندراوی کۆتایی کاری٣ڕۆژهی کۆنگره‌ی دووه‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. بەبەشداری پەیام و بروسکەی سەدان پارت و لایەن و کەسایەتی کوردستان و جیهانی
هاونیشتیمانانی وڵاتداگیرکراوی کوردستان
ئه‌ندامان و هاوبیران و لاینگرانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
گشت ڕێکخراوه کوردستانی و بێانییهکانی دۆستمان
ناوه‌نده‌کانی ڕاگه‌یاندنی کوردستانی و جیهانی
به خۆشحاڵیه‌وه هه‌واڵی کۆتایی هاتنی کۆنگره‌که‌مان له پاش ٣ رۆژ کاری به‌رده‌وام به شێوه‌ی خواره‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین.
ڕۆژی یەکەمی کۆنگرە:
ڕێکه‌وتی ١٤/٢/٢٠١٣ کاتژمیر ١٠ی به‌یانی کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە ژیر ناوی ( کۆنگرەی بەرەو کۆکردنەوە ویەکگرتنی سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان) به بهشداری٦٣نۆێنهری ئۆرگان و ڕێکخراوه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بەشدار لە هۆڵی کۆنگرە لەشاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان. به خۆێندنه‌وه‌ی سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب و ڕاوه‌ستانی ١خوله‌ک بۆ ڕێزلێنان له شه‌هیدانی ڕیگه‌ی کوردایەتی و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ستی به کارەکانی خۆی کرد. لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەری رۆژی یەکەمی کۆنگرەوە، کارنامەی ٣ رۆژەی کاری کۆنگرە ئاشکرا کرا، و بە تێکرای دەنگی گشت بەشداران ڕەوابوون (مەشروعیەت) بە کۆنگرە و کارنامەی کۆنگرە درا.
پاشان لە سەر داوای ئەندامانی بەشداری کۆنگرە شانازی کردنەوەی کۆنگرەکەدرا بە بەڕێز غەفور مەخموری سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان، بە نیشانەی دۆستایەتی و هاوکاری بەردەوامی یندک بۆ گشت بەشەکانی کوردستان.
هەر لەبەشی سەرەتای کردنەوەی کۆنگرەدا، خەڵاتی ڕێزلێنانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بۆ هەریەک لەبەڕێزان غەفور مەخموری و هێرش موحەممەد دۆست و یاریدەدەری پارتی سەربەستیی کوردستان پێشکەشکرا . بە پێشکەشکردنی وتارێکی کورتی بەڕێز هێرش موحەممەد، میوانەکان هۆڵی کۆنگرەکەیان بە جێهێشت ودرێژە بە کارەکانی کۆنگرە درا.
بەشی دیکەی کاری کۆنگرە بە پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی سیاسی و ناوخۆیی پسک لە لایەن عارف باوەجانی سەرۆکی گشتییەوە دەستی پێ‌کرد، کە ئەو ڕاپۆرتە ٣ بەشی بەخۆیەوە گرتبوو، سیاسی، زانستی و ناوخۆیی. ناوەرۆکی ئەو پەیامە ئاماژە بوو بە هەرلومەرجی کوردستان! بەشەکانی، باشور، باکور، ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات، کوردستانی سوور(بەشەکانی یەکێتی سۆڤیەتی کۆن)، کوردە دوورخراوەکانی لای خۆراسان و قەزۆێن و تاران، کوردەکانی هەندەران. هەروەها باسێکی گشتی بوو لەسەر گۆرانکارییەکانی جیهان بە گشتی، وڵاتانی داگیرکەری کوردستان. ڕاپەرینەکانی وڵاتانی عەرەبی لە ژێر ناوی بەهاری عەرەبی. هەڵویست و پێشبینییەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان لەو پێوەندییەدا.
بەشی دووەمی ڕاپۆرتەکە، بە شەفافیەتەوە ئاماژەکردن بوو بە ئاماری گشتی کۆبوونەوەو چالاکییەکان، ئاماژەکردن بە ڕووداو وپێشهاتەکانی نێوان کۆنگرەی یەکەم تا کۆنگرەی دووەم.
بەشی سێیەمی ڕاپۆرتەکە وەک خولێکی زانیاری لەسەر شێوەی کاکردن لە ڕێکخراوی سیاسی بە شێوەی زانستی ئاراستەی بەشدارانی کۆنگرەکرا. لە پاش ڕاپۆرتی ناوبراو بۆ ماوەی یەککاتژمێر ڕاوبۆچوونی بەشداران لە سەر ڕاپۆرتەکە شرۆڤەکرا. لە کوتاییدا لە کۆی گشتی بۆچوونەکان بە ڕاپۆرتێکی جێگەی پەسەندی هەموو بەشداران دەنگی متمانەی پێدرا.
لە پاش پشوویەکی یەککاتژمێری بۆ خواردنی نیوەرۆ. کاری رۆژی یەکەمی کۆنگرە، بەباسێکی گشتی شێوەی بەڕێوەبردنی کارەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە زۆربواردا کە زۆربەی ئەندامانی کۆنگرە لەو باسەدا بەشدارییان هەبوو، چەند خاڵێکی گرنگ بۆ کاری داهاتووی پسک پەسەندکرا. وێرای پشوویەک بۆ حەسانەوەی بەشداران، هاوکات لە لایەن چەند ئەندامێکی کۆنگرە بە دەنگە خۆشەکانیان بە وتنەوەی گۆرانی خۆشی کوردەواری فەزایەکی خۆشیان بۆ ساڵۆنی کۆنگرە دروستکردبوو.
بەشی کۆتایی ڕۆژی یەکەمی کۆنگرە تەرخانکرا بوو، بە پێداچوونەوە بە بەرنامەو پرۆگرامی پارتی سەربەستیی کوردستان کە تا کاتژمێر ٩ی شەو درێژەی هەبوو.
رۆژی دووەم ١٥/٢/٢٠١٣
کاتژمێر ١٠ بەیانی بە پێشکەشکردنی سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب، کاری رۆژی دووەمی کۆنگرە دەستی پێ‌کرد، و کە درێژەدان بە پێداچوونەوەی بەرنامەو پرۆگرام تا کاتژمێر ١٢ی نیوەرۆ بەردەوام بوو. شایانی باسە کە چەند خاڵێک لە نێۆ بەرنامەو پرۆگرامی پارتی سەربەستیی کوردستان پەسەندکراوی کۆنگرەی دووەم گۆرانکاری تێداکرا.
بەشێکی دیکەی کاری رۆژی دووەمی کۆنگرە تەرخانکرابوو، بۆ باسێکی گشتی لە سەر هەڵبژاردن و شێوەکانی هەڵبژاردن، کە لە لایەن بەڕێز ئیبراهیم جاف و ڕەهەند مەریوانییەوە پێشکەشکرا، و لە لایەن بەشدارانەوە بە تێبینی و ڕاوبۆچوونەوە باسەکە تێر‌و تەسەلکرا.
لە درێژەی کاری ڕۆژی دووەمی کۆنگرە بە دەستپێکردنی پرۆسەی خۆناساندنی پاڵێوراوەکان، کە هەر یەکەو بۆ ماوەی ٥ خولەک کاتی پێدرا دەستی پێ‌کرد.
پاشان پرۆسەی دەنگدان بە شێوەیەکی دیموکرات و تەواو ئازاد، بە چاودێری ٣ کەس کە ئەندامی پارتی سەربەستیی کوردستان نەبوون، هەروەها ٣ کەس لە خۆێندکارانی ئەندامی پ س ک وەک یاریدەدەری ئەو لێژنەیە دەستیپێکرد، کە توانرا بە ٢ بەشی دەنگدان ئەندامانی ئەسڵی دەنگی تەواو بە دەستبێنن. بۆ هەڵبژاردنی ٩ ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لە خولی یەکەمی هەڵبژاردن تەنیا ٤ کەس دەنگی موتمانەی بەدەستهێنا، و پاشان لە خولی دووەمی هەڵبژاردن توانرا ٥ کەسی دیکە لە کاندیداکان دەنگی تەواوی بەشداران بە دەست بێنن، لە پاش جیاکردنەوەی دەنگەکان. ٩کەس وەک ئەندامی ئەسڵی سەرکردایەتی٤ کەس وەک جێگر دەنگی متمانەی کۆنگرەیان بە دەستهێنا.
لە پاش پشوویەکی٣٠ خولەکی و پیرۆزبایی بەشدارانی کۆنگرە لە یەکتر، لە بەشی دووەمی کاری هەڵبژاردنی کۆنگرە، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان بوو. کە تێکرای بەشدارانی کۆنگرە ڕوویان لە بەرێز عارف باوەجانی کرد، و داوایان لێکرد خۆی بۆ سەرۆک هەڵبژێرێ. پاشان بەڕێزیان چووە سەر سەکۆی کۆنگرە و سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی گشت بەشدارانکرد، ناوبراو بە پێشکەشکردنی چەند وتەیەک ڕایگەیاند کە چیدیکە ئامادە نابێت خۆی بۆ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بپاڵێوێت. چەند هۆکارێکی باسکرد، ناوبراو داوای‌کرد کە هەر کام لەو بەڕێزانەی کە دەنگی متمانەی کۆنگرەیان بە دەستهێناوە با خۆیان بۆ ئەم پۆستە بپاڵێون. بەڕێزێیان بەڵێنی هەموو جۆرە هاوکارییەکی پێدان. بەڵام هێچکام لە ئەندامانی هەڵبژێردراوی کۆنگرە، و ئەندامانی بەشدارای کۆنگرە، ئەو داواکارییەی کاک عارف یان قبووڵ نەکرد. کۆی گشتی بەشداربووانی کۆنگرە تکای خۆکاندیدکردنەوەیان لێکرد. لەسەر داوا‌و پێداگری بەردەوامی گشت بەشدارانی کۆنگرە و بە تایبەت ئەندامانی هەڵبژێردراوی سەرکردایەتی، کاک عارف دیسانەوە بانگکرایەوە سەر سەکۆی کۆنگرە. ناوبراو وێرای پێشکەشکردنی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو هەموو پێداگری و موتمانەی بەشدارانی کۆنگرە. وەرگرتنی ئەرکی سەرۆکی گشتی ئاراستەی بەشدارانکرد. کە ئەو هەواڵە بووە مایەی خۆشحاڵی گشت بەشدارانی کۆنگرە و بە چەپڵەڕێزان و فرمێسکی شادی هەموو بۆ ماوەی چەند خولەک بە پێوە ڕاوەستان و پاشان یەک یەکی ئەندامانی کۆنگرە پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی ناوبراو کرد.
رۆژی سێیەمی کۆنگرە ١٦/ ٢/ ٢٠١٣
بەشی سەر لە بەیانی ڕۆژی سێیەمی کۆنگرە، تەرخانکرابوو، بۆ دیاریکردنی ڕاوێژکارانی سەرکردایەتی، کە ٤ کەس وەک ڕاوێژکاری بوارە جیاوازەکانی سەرۆک و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە ڕەزامەندی گشت ئەندامانی سەرکردایەتی دیاریکران.
هەروەها کۆنگرەی ئەو موڵەتەی بە سەرکردایەتی دا کە لە پلۆنۆمەکان و کۆنفرانسەکانی داهاتووی پسک ئەگەر بە پیویست زانرا ژمارەی ڕاوێژکاران زیاد بکرێن، یا ئاڵوگۆریان بەسەردا بکرێت. هەر لە یەکەم کۆبوونەوەی سەرکردایەتی تازە هەڵبژێردراو، بەرپرسی بەشەکانی کاری ڕێکخراوەیی پارتی سەربەستیی کوردستان دیاریکران.
بەشی کۆتایی کاری کۆنگرە لە کاتژمیر٢ی پاشنیورۆ تا کاتژمێر٣ و نیوی پاشنیوەرۆ، تەرخانکرابوو بۆ پرێس کۆنفرانسێک بۆ رۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنە کوردیی و بێیانیەکان، کە لە پێوەندی بە کۆنگرەو کارەکانی کۆنگرە ڕێکخرا. کە بەریزان عارف باوەجانی و ئیبراهیم جاف و شێرکۆ پاڵانی، وڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانیان دایەوە. شایانی باسە کە لەو کۆنفرانسەدا چەندین ڕاگەیاندنی کوردستانی و عەرەبی وەک کاناڵی (نالیا ن ئار تی) کەی ئین ئین، زاگرۆز، روداو، ئەلعێراقیە، و چەندین کاناڵی دیکە. هەروەها چەندین رۆژنامەی کوردی وەک روداو میدیا، و چەند رۆژنامەنووسێکی بێلایەن لەو پرێس کۆنفرانسە بەشدار بوون. کە چەندین پرسیار لە سەر کۆنگرەی دووەم، و بریارەکانی کۆنگرە و دوارۆژی ئێران،
شایانی باسە کە لە نێو برگەی کارەکانی رۆژانەی کۆنگرە، بەشێک لە پەیامە گەێشتووەکان کە ژمارەیان لە سەرەوەی ١٥٠ پەیام بوو پێشکەشکران. لە ڕێگەی ماڵپەرەکانی پسک سەرجەم پەیامەکان پێشکەشدەکرێن.
نێوی ئەندامانی هەڵبژیردراوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بە شێوەی خوارەوە
١ - عارف باوەجانی / سەرۆکی گشتی خەڵکی پارێزگای کرماشان
٢ - ڕەهەند مەریوانی خەڵکی پارێزگای سنە
٣ - ئیبراهیم جاف خەڵکی گەرمیان وهەورامان
٤ - دڵشاد پەروانە / خەڵکی پارێزگای موکریان
٥ - ئامینە فەیزی/ خەڵکی پارێزگای موکریان
٦ - شێرکۆ پاڵانی/ خەڵکی پارێزگای کرماشان.
٧- ڕەحمان ئەمینی / خەڵکی پارێزگای موکریان
٨- وریا ساڵحزادە/ خەڵکی پارێزگای موکریان
٩- کاروخ ئەحمەدی/ خەڵکی پارێزگای کرماشان.
جێگرەکان
١- ئەمیری ڕەحمانی/ خەڵکی پارێزگای کرماشان
٢- سمایل ڕەسووڵی/ خەڵکی پارێزگای سنە
٣ - کەمال کێشوەردوست/ خەڵکی پارێزگای سنە
٤ - ئەڤین موحەممەدی/ خەڵکی پارێزگای سنە
ڕاوێژکارانی بوارە جیاوازەکانی سەرۆکایەتی و سەرکردایەتی
١- ئاهورا هەورامی / خەڵکی پارێزگای هەورامان
٢- ستار ڕەمەزانی / پارێزگای کرماشان
٣- موحەممەد کەریمی / خەڵکی پارێزگای کرماشان
٤ - سەرکەوت ئیلامی/ خەڵکی پارێزگای ئیلام
٥- هەنار موحەممەدی / خەڵکی پارێزگای کرماشان
لێژنەی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢ی ڕەشەمەی ٢٧١٢ کوردی. بەرامبەر بە ١٦ / ٢ / ٢٠١٣ زاینی. هەولێر
تێبینی:
١- لە داهاتوویەکی نزیکدا، ڕاپۆرتی سیاسی سەرۆکی گشتی پەسەندکراوی کۆنگرەی دووەم، و پەیامەکانی کۆنگرە بۆ خەڵکی کوردستان بڵاو ەکرێتەوە
٢- لەسەر بریاری کۆی گشتی ئەندامانی بەشداری کۆنگرە، ئەو٣ کەسە کە ئامادەنەبوون بێنە ناوکۆنگرەو لە ڕێگەی ڕاگەیاندنە کوردیەکانەوە زۆر ناسیاسییانە دژی پ س ک هەڵسوکەوتیان کردوە و زانیاری هەڵەیان بڵاوکردوە، بۆ ماوەی ٢ساڵ لە پ س ک هەڵپسێردران
٣ - بۆ دیتنی وێنەی زیاتری کۆنگرە: لە ڕێگەی ئەم پەیجەی فایسبووکەوە ببینن.
https://www.facebook.com/media/set/?set=a.146938602132465.30155.100004489779436&;type=1#!/media/set/?set=a.146938602132465.30155.100004489779436&type=1
www.psk2006.org ----
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
یادى 17ى شوبات دهبرَته سه‌ر گۆڕى رێژوان عه‌لى، له‌گۆڕستانى سه‌یوانى سلێمانى و له‌وێوه په‌یامى ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ى دوو ساڵى رابردوو راده‌گه‌یه‌نرێت
وه‌ستا عه‌لى كاشى، باوكى شه‌هید رێژوان و ژماره‌یه‌ك له‌هاوڵاتیان ئاماده بوون بۆ یاد كردنه‌وه‌ى 17ى شوبات و له‌و مه‌راسیمه‌دا دواى خوێندنه‌وه‌ى وتار خوێنده‌وه و تاجه گوڵینه‌یان له‌سه‌ر گۆڕى ئه‌و شه‌هیده دانا، دواتر كۆتاییان به مه‌راسیمه‌كه هێنا به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایى به‌دوایدا بێت.
یادكردنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌راسیمه له‌كاتێكدایه لیژنه‌ى ئه‌منیى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت" هیچ كه‌س و گروپێك داواى وه‌رگرتنى مۆڵه‌تێكیان نه‌كردووه
هاوكات ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاو بوویه‌وه كه هێزێكى سه‌ربازى شاره‌كه‌ى ته‌نیوه به‌تایبه‌ت باره‌گاى لقى 4ى پارتى.
له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د كورده، به‌رپرسى لقى 4ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به(رووداو)ى گوت "هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له راستییه‌وه كه‌ئه‌وان هێزیان ئاماده كردبێت بۆ ئاماده‌كارى هه‌ر جۆره رووداوێك، گوتیشى" جگه له‌پاسه‌وانه‌كانى باره‌گاى لقه‌كه‌مان كهتهنیا له سنوورى لقه‌كه‌یان بوونیان هه‌یه هیچ هێزێكى دیكه په‌یوه‌ندى به‌وانه‌وه نییه.
17/02/2013
هاوڵاتییەکی کورد لەزیندانی شاری میناب لە باشووری ئێران، دوای 8 ساڵ زیندانی بوون، بەهۆی نەخۆشیەوە گیان لەدەستدەدات.
محەممەد زەینەتی تەمەن 31 ساڵ کە خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستانە بەهۆی ئەوەی توشی نەخۆشی خوێنڕێژی گەدە هاتووەو پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.
ئەو هاوڵاتیە کە خاوەنی ژن و منداڵە ، 8 ساڵ بەر لەئێستا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکرا و لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەوشارە بەتۆمەتی ڕاگرتنی چەک و تەقەمەنی و پەیوەندی بە حیزبە کوردییەکان، زیندانی تاهەتایی بۆبڕایەوە.
رووداۆ/ ئاری رەسوڵ
17/02/2013
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، له‌كۆتایى ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فروان له هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت بۆ باسكردن له كێشه‌كانى عیراق و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى پێویستن بنرێن بۆ چاره‌سه‌ركرن.
ئه‌مرۆ مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ل بالوێز و نوێنه‌رانى ده‌وله‌تانى یه‌كێتى ئه‌وروپا له عیراق كۆبووه و رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ى له عیراقدا هاتوونه پێش ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ پابه‌ند نه‌بوون به ده‌ستوور.
بالوێزى یه‌كێتى ئه‌وروپا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند، ئه‌وان له‌سه‌ر راسپارده‌ى یهكێتهیهكه كه نوێنه‌راتى 27 ولاتى ئه‌وروپى ده‌كات هاتوون بۆ هه‌ولێر بۆ ئاگاداربوون له‌سه‌ر بارودۆخى عیراق و هوكاره‌كانى ته‌نگه‌ژه‌ى ئێستا و چونیه‌تى چاره‌سه‌ركردنى.
ناوبراو نیگه‌رانى خۆى له‌مه‌ر ته‌نگه‌ژه‌ى ئێستاى عیراق ده‌ربڕى و گۆتى: یه‌كێتى ئه‌وروپا زۆر به نێگهرانیهوه سه‌یرى ته‌نگه‌ژه‌ى ئێستاى عیراق ده‌كات و ب هیچ شێوه‌یه‌كى هاوپه‌یمانى كه‌س ناكه‌ین كه رێز له ده‌ستوور و رێكه‌وتنه‌كان نه‌گرێ. بۆیه به بایه‌خه‌وه سه‌یرى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌مان ده‌كه‌ین له‌گه‌ل بارزانى بۆ ئه‌وه‌ى دیدوبۆچوونهكانى وه‌ربگرین سه‌باره‌ت به ته‌نگه‌ژه‌ى عیراق تا له كۆبوونه‌وه‌ى بروكسل دا بخه‌ینه روو كه بریار وایه له هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌نجامبدرێت.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به شانده‌كه‌ى رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ عیراق به ته‌نگه‌ژه‌یه‌كى قولدا تێده‌په‌رێت و پێویستى به چارهسهركردنێكى ریشه‌یى هه‌یه، كوردیش هه‌موو كات به‌شێك ده‌بێ له چاره‌سه‌ر بوویه له سه‌ر داواى لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى عیراق له كوتایى ئه‌م مانگه له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان سازده‌كرێ بۆ هه‌لسه‌نگاندنى ته‌نگه‌ژه‌ى عیراق و هه‌نگاوه پێویسته‌كان كه ده‌بێ بنرێن بۆ چاره‌سه‌ر.
17/02/2013
به ئاماده‌بوونی "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستانی عیراق و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای زانستی و فه‌رهه‌نگی و به یاوه‌ری كۆمه‌ڵێك له به‌ڕێوبه‌رانی سه‌نته‌ری فه‌رهه‌نگی و هونه‌ر و بیناسازی جیهادی زانكۆیی ئێران، نوسینگه‌ی هاوكاری زانستی و فه‌رهه‌نگی ئێران و هه‌رێمی كوردستان كراییه‌وه.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر و بیناسازی ئێران، له‌و مه‌راسیمه‌دا "نازم ده‌باغ" له لێدوانێكیدا ده‌رباره‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و نوسینگه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "هاوكاری دوولایه‌نه له ئه‌كادیمیا زانستی و فهرههنگییهكاندا كارێكی پێویسته و كردنه‌وه‌ی ئه‌و نوسینگه‌یه‌ش ده‌توانێت ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ زیادكردنی هاوكارییه‌كان فراوان بكرێنه‌وه".
دواتر ده‌باغ نوێنه‌رانی سه‌نته‌ری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر و بیناسازی، بانگهێشتی هه‌رێمی كوردستان كرد.
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا، شێرزاد ئه‌حمه‌د نه‌جار راوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان و ساحب قاره‌مان عیسا وه‌زیری پێشووی عیراق، ئه‌و هه‌نگاوه‌یان به گرنگ ناو زه‌ند كرد بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كانیان.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌سكه‌ری كه به‌رپرسێكی ئه‌و سهنتهرهیه هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سه‌نته‌ره‌كه و په‌یمانگای جیهاد چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی زانستی به ده‌ست هێناوه و به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونانه ده‌توانن هه‌نگاوێكی گرنگ له هه‌رێمی كوردستان بنرێت.
هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ڕێوبه‌ری گروپی لێكۆڵینه‌وه هونه‌ر ئه‌فشین داوه‌ر په‌نا وتی، بۆ ده‌ستپێكردنی كاره‌كانمان لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژووی و هونه‌ری له هه‌ردوو ئه‌كادیمایی مۆسیقا و سینه‌مایی ده‌توانێت له پێشینه‌ی كاره‌كانمان بێـت.
16/02/2013
مه‌لا به‌ختیار رایده‌گه‌یه‌نێت "په‌كه‌كه نه به ره‌زامه‌ندی ئێمه هاتوونه‌ته قه‌ندیل و نه به بڕیاری ئێمه‌ش چۆڵی ده‌كه‌ن"، ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات كه یه‌كێتی پشتگیری ئاشتی و دیموكراسی له توركیا ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی پوك میدیا، زمانحاڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی پارتی ئاشتی و دیموكراسی له په‌رله‌مانی توركیا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ هه‌ریه‌كه له مه‌لا به‌ختیار و سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش سازكرا.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی سایتی پوك میدیا، له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی به‌ده‌په خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی وه‌فده باڵاكه‌ی یه‌كێتی ده‌ربڕیوه و رایگه‌یاندوه: "ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌فدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ ئێمه‌و پێی سه‌ربه‌رزین". هه‌روه‌ها به په‌رۆشه‌وه له هه‌واڵی ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال-ی پرسی و هیوای خواست به زووترین كات ره‌وشی ته‌ندروستی باشتر بێت و بگه‌ڕێته‌وه وڵات.
هه‌روه‌ها ده‌میرتاش ئاشكراشیكردوه كه به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و توركیا له ئاستێكی باشدایه‌و ئه‌وانیش پشتگیری به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌كه‌ن.
هه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاندوه: وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه‌و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای توركیا كردووه كه مه‌به‌ست لێیان گفتوگۆ و دیالۆگ بووه له باره‌ی پرسی ئاشتی و ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌و وڵاته‌دا ده‌ستیپێكردووه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی پوك میدیا، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی ئاشكرایكردوه: یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پشتگیری ئاشتی و دیموكراسی له توركیا ده‌كات، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی برایانیان له به‌ده‌په‌و په‌رله‌مانی توركیا كردووه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌نووسانیشدا كه ئایا دوای ئه‌م سه‌ردانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم داوای چۆڵكردنی قه‌ندیل و چه‌ك دانان له په‌كه‌كه ده‌كات؟ مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاندوه: "په‌كه‌كه نه به ره‌زامه‌ندی ئێمه هاتوونه‌ته قه‌ندیل و نه به بڕیاری ئێمه‌ش چۆڵی ده‌كات".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی تری رۆژنامه‌نووسانیشدا سه‌باره‌ت به سه‌ردانی دووه‌م وه‌فدی به‌ده‌په بۆ ئیمرالی، سه‌ڵاحه‌دین میرتاش رایگه‌یاند: ئێستا ناوی ئه‌و كه‌سانه دیاریكراون كه ده‌چن بۆ ئیمرالی، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووش سه‌ردانی وه‌زاره‌تی داد ده‌كه‌ن و هیواشی خواست حكومه‌ت له‌و رووه‌وه هه‌نگاوێكی جدی بنێت.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی سایتی پوك میدیا، وه‌فده باڵاكه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و هه‌ریه‌ك له مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و نه‌جمه‌دین كه‌ریم، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و د.خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌و وڵاته بووه‌و له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی پارتی ئاشتی و دیموكراسی به‌ده‌په كۆبوونه‌وه‌و بارودۆخ و پرسی كوردیان له‌و وڵاته تاووتوێكردوه.
پێشتریش وه‌فده‌كه دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی رۆژی 12-2-2013 له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، به‌جیا له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا گول، سه‌رۆك كۆماری توركیا‌و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه.
سەرچاوە/ خەندان
16/02/2013
کۆماریخواز، ناوەندی هەوال: ستاڤی کارگێری کۆمار تیڤی لە ئاگادرییەکدا کە بۆ سایتی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستانی رەوانەکردووە، رادەگەیەنێ کە:: هەموو ئەۆ بەرێزانەی کە بەهۆگەلێک نەیانتوانیوە دیمانە و ووتوێژەکانی پەیوەندیدار بە پرسی کورد، لە کاتی بلاۆبوونەوەیان لە کۆمار تیڤی دا ببینن، دەتوانن لەم پەێجەدا سەیریان بکەن.
http://www.youtube.com/user/komartv1?feature=results_main
١/ ساێتی بزووتنەوە: www.komarixwaz.com/
ئایه‌توڵا خامنه‌یی گفتوگۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر بمانویستبایه چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م بهێنن, ئه‌مریكا نه‌یده‌توانی بمانوه‌ستێنێت".
ئایه‌توڵا خامنه‌یی سه‌ركرده‌ی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران كه دواین بڕیاره‌كان له‌لای ئه‌وه‌وه ده‌درێن , سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئابڵوقه‌یه‌ی خراوه‌ته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ,گفتوگۆی راسته‌و خۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت " ئێمه باوه‌ڕمان وایه هه‌موو چه‌كێكی ئه‌تۆمی ده‌بێت لهناوببردرین و ئێمه‌ش هیچ خواستێكمان له‌سه‌ر دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی نیه" ,ئه‌و گوتیشی " ئه‌گه‌ر ئێران بیویستبایه چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م بهێنێت ئه‌وا ئه‌مریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یده‌توانی بیوه‌ستێنێت"
خامنه‌یی راشیده‌گه‌یه‌نێت "ئێمه پێشتر گوتومانه ئێران گفتوگۆ له گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كات ئه‌گه‌ر واشنتۆن رێز له‌مافه‌كانی ئێران بگرێت له‌بری هه‌ڕه‌شه‌كردن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و گوتی"ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت نكۆڵی له‌و مافه سروشتیه‌ی ئێران بكات كه‌هه‌یه‌تی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بۆمه‌به‌ستی ئاشتی و وزه, به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مریكا سه‌رناكه‌وێت "
هاوكات ئه‌مریكا نیگه‌رانی خۆی له‌مه‌ڕ ئێران و ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربڕیوه به‌وه‌ی رێگه‌یان نه‌داوه لێكۆڵه‌ره‌وان سه‌ردانی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی بكه‌ن به‌ناوی پارچین ,كه ئه‌مریكا گومانی لێده‌كات ئێران تاقی كردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی تێدا ئه‌نجامبدات.
رووداۆ/ ئاری ره‌سوڵ
17/02/2013