هەر ئێستا کۆبوونەوەی ئەندامانی دەستەی باڵای کورد و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستی پێ‌کرد و سەردانەکەی بارزانی بۆ رووسیا، یەکێک لە تەوەرەکانی ئەو کۆبوونەوەیە دەبێت.
سعود مەلا، ئەندامی دەستەی باڵای کورد (لە رۆژئاوای کوردستان) بە (رووداو)ی راگەیاند "کۆبوونەوەی هەر 10 ئەندامەکەی دەستەی باڵای کورد لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستی پێ‌کرد".
سعود مەلا راشیگەیاند "لە کۆبوونەوەکەدا پرسی رۆژئاوای کوردستان، پەیوەندی لایەنە سیاسیەکانی ئەو پارچەیە و یارمەتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ رۆژئاوای کوردستان و هەروەها سەردانەکەی جەنابی مەسعود بارزانی بۆ رووسیا تاوتوێ دەکرێت".
هەر 10 ئەندامەکەی دەستەی باڵای کورد دوێنێ هەینی گەیشتنە هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە بەدەست (رووداو) گەیشتووە، لەسەر بانگهێشتی فەرمی مۆسکۆ، بڕیارە مەسعود بارزانی لە رۆژانی داهاتوودا سەردانی رووسیا بکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
رووداۆ/ ساکار عەبدوڵڵازادە
16/02/2013
پەرلەمانی کوردستان بە 61 دەنگ، پڕۆژەیاسای بودجەی 2013ی هەرێمی کوردستانی پەسەند کرد.
دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە 2012/12/12، پڕۆژەیاسای بودجەی 2013ی پەسەند کرد، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە رۆژی 20/12/2012 پڕۆژە یاساکەی رەوانەی پەرلەمانی كوردستان كرد.
ئەمڕۆ هەینی، پەرلەمانی کوردستان لە درێژەی دانیشتنەکانی بۆ تاوتوێ کردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2013، بە 61 دەنگی بەڵێ لە بەرامبەر 32 دەنگی نەخێر پڕۆژەیاساکەی پەسەند کرد.
فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزیسیۆن بەهۆی تێبینییان لەسەر خەرجی داهات، دەنگیان بە پڕۆژە یاساکە نەدا.
کاردۆ محەممەد، سەرۆکی فڕاکسیۆنی گۆڕان لەو بارەوە بە (رووداو)ی راگەیاند "ئەمساڵ دوای تاوتوێ کردنێکی زۆر لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە، لە کۆتاییدا دەنگمان پێنەدا و پێمان وابوو کە لە چەندین مادە کە پەیوەندییان بە داهاتەوە هەیە، نەمانتوانی وەڵامەکانمان وەربگرین، ئەوەش کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر بابەتی شەفافیەتی بودجەوە هەیە".
کاردۆ محەممەد راشیگەیاند "ئەوەی کە پەیوەندی بە مادەی 5ەوە هەبوو کە گرفتێکی گەورەی لێکەتبووەوە، ئێمە ئەمڕۆ لە دانیشتنی لیژنەکاندا گەیشتینە رێککەوتنێک سەبارەت بە هەموو داواکارییەکانی سەرجەم فراکسیۆنەکان، بەتایبەت فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزیسیۆن و لەسەر چەندین خاڵ رێککەوتین و دەنگمان بە مادەکە دا".
بودجەی گشتی عێراق بۆ 2013 دەگاتە 138 ترلیۆن و 424 ملیار و 608 ملیۆن دینار. پشكی هەرێمی كوردستانیش لە بودجەی گشتی عێراق دوای دەرهێنانی خەرجییە سیادی و حاكیمەكان 14 ترلیۆن و 406 ملیار و 735 ملیۆن دینارە.
رووداۆ/ ساکار عەبدوڵڵازادە
16/02/2013
ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بڕیاریدا ده‌نگدان له سه‌ر ده‌ستنیشانکردنی تشیک هێگڵ وه‌ک وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا دوابخات به هۆی ناڕه‌زایی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامه کۆمارییه‌کانی نێو ئه‌نجوومه‌ن، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش له ئاکامی ئه‌و لێدوانانه دێ که هێگڵ پێشتر له باره‌ی ئیسرائیل و ئێرانه‌وه داویەتی.
له هه‌واڵێکدا که که‌ناڵی (سکای نیوز) له ماڵپه‌ری خۆیدا بڵاوی کردووه‌ته‌وه ده‌ڵێ "که‌مینه‌یه‌ک له ئه‌ندامه کۆمارییه‌کانی نێو ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا توانیان رێگری بکه‌ن له ده‌ستنیشانکردنی تشیک هێگڵ وه‌ک وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا له کاتێکدا له دانیشتنی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نه‌که 58 ئه‌ندام ده‌نگیان دا بۆ ده‌ستنیشانکردنی هێگڵ بۆ ئه‌و پۆسته که ته‌نها پێویستی به 60 ده‌نگه بۆ په‌سه‌ندکردنی".
گوتیشی "ده‌نگدان له سه‌ر ده‌ستنیشانکردنی تشیک هێگڵ وه‌ک وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا بۆ 26 ئه‌م مانگه دواخرا".
له لایه‌ن خۆیه‌وه باراک ئۆباما، سه‌رۆکی ئه‌مریکا رایگه‌یاند "ئه‌وه‌ی رویدا له دانیشتنی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا له باره‌ی ده‌ستنیشانکردنی کاندید بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگری رووداوێکه تا ئێستا رووی نه‌داوه".
تشیک هێگڵ، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریکایه‌و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که ئه‌ندامێکی کۆماریه به‌ڵام ناسراوهبهوهی که له زۆرێک له پرسه‌کان هاو ڕا نییه له گه‌ڵ ئه‌ندامه کۆمارییه‌کاندا به تایبه‌ت له پرسی چۆنیەتی مامه‌ڵه کردن له گه‌ڵ ئیسرائیل و عێراق و ئێران.
رووداۆ/ ئاسۆ حاجی
15/02/2013
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت توركیا به‌ته‌نها خۆی توانی شه‌ری نییه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا، ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا پشتیوانی لێنه‌كه‌ن.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فورات نیوزدا موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆکی ده‌سته‌ی (KCK) ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا دهكاتو وتی “ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیا شه‌رو تیرۆر له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد ده‌كات، به پشتیوانی و هاوکاری ئه‌و هێزانه به‌رێوه‌ی ده‌بات. ئه‌گه‌ر ئه‌وان هاوکاری نه‌که‌ن تورکیا ده‌ست له توندوتیژی به‌رده‌دات و ئه‌وکات ده‌وڵه‌ت له توانایدا نابێ که درێژه به هێرشه‌کانی بدات.”
سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆماجڤاکێن کوردستان KCK موراد کارایڵان رایگه‌یاند :” ئه‌وان ده‌ڵێن که ،درێژه به ئۆپه‌راسیۆنه‌کانمان ده‌ده‌یین ، ئێمه‌ش ده‌ڵێێن ، تا ئۆپه‌راسیۆنه‌کان به‌رده‌وام بن، ئه‌وکات گه‌ریلا درێژه به چالاکیه‌کانیان ده‌ده‌ن “.
له کۆتایی چاوپێکه‌وتنه‌که‌شیدا سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆماجڤاکێن کوردستان KCK موراد کارایڵان رایگه‌یاند :” تا ئێستا ئێمه هیچ زه‌ره‌رێک و زیانێکمان به ئه‌مریکا و ئه‌وروپا نه‌گه‌یاندووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه دۆزێکی جڤاکی به‌رێوه ده‌به‌ین. ئێمه تێکۆشانێکی سروشتی و ره‌وا به‌رێوه ده‌به‌ین”.
15/02/2013
مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی رووسیا دەكات.
مەحمود محەممەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیێنێت بڕیارە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی رووسیا بكات.
ئاماژە بەوەشدەكات بارزانی بە فەرمی داوەتی رووسیا كراوە و بەم نزیكانەش سەردانی ئەو وڵاتە دەكات، بەڵام هیچ زانیارییەكی لەبارەی وادەی سەردانەكە نەخستووەتەڕوو.
لە كۆبوونەوەی دوێنێی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیشدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، باسی ئەو سەردانە چاوەڕوانكراوەی بارزانی كراوە بۆ روسیا. ئەمە وەك ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی ئاماژەی بۆ دەكات.
15/02/2013
كۆسره‌ت ره‌سول و ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ له ئه‌نقه‌ره كۆبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ئه‌نقه‌ره پێشوازیكردووه له كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان .
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی، سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كۆسره‌ت ره‌سوڵ خۆشحاڵی خۆی به‌و پێشكه‌وتنه‌ی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه و ئاره‌زووی ئه‌وه‌شی كردووه هه‌ماهه‌نگی زیاتر هه‌بێت له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا له هه‌موو بواره‌كاندا.
هاوكات داودئۆغلو له‌ته‌ندروستی جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پرسیووه.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌هۆی تێكچونی باری ته‌ندروستی مام جه‌لاله‌وه, كاروباره‌كانی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ده‌بات.
14/02/2013
سەرۆکی دەستەی باڵای رادیۆ و تەلەڤزیۆنی تورکیا دەڵێ "تا ئێستا مۆڵەت بە زیاتر لە 20 کەناڵی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی دراوە تا بەشێک لە بەرنامەکانیان بە زمانی کوردی بڵاو بکەنەوە".
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی شەفەقی تورکیا، داود دورسن، سەرۆکی دەستەی باڵای رادیۆ و تەلەڤزیۆنی تورکیا رایگەیاندووە "مۆڵەتی پەخش و بڵاوکردنەوەی بەرنامەکان بە زمانی کوردی بە زیاتر لە 20 کەناڵ دراوە. بەڵام زۆرێک لەو کەناڵانە ناوخۆیی (لۆکاڵ)ین و تەنها کاناڵی TRT6 بەشێوەی 24 کاژێری بەرنامە پێشکەش دەکات".
دوای ئەوەی بە بڕیاری حکومەتی تورکیا قەدەخە لەسەر زمانی کوردی هەڵگیرا، ئێستاکە دەیان رادیۆ و تەلەڤزیۆن لە باکووری کوردستان و تورکیا بە زمانی کوردی بەرنامەکانیان بڵاو دەکەنەوە، وەک: رادیۆ و تەلەڤزیۆنی TRT6، رادیۆ و تەلەڤزیۆنی Gun، تەلەڤزیۆنی Denge، تەلەڤزیۆنی Deng، Dunya TV، تەلەڤزیۆنی دیجلە و رادیۆ 21، رادیۆ çagdaş، رادیۆ ses، رادیۆ degşm، رادیۆ ozgur و هتد... .
14/02/2013
نوێنەری سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆکی دەستەی نۆژەنکردنەوەی ئێران لوبنان لە رێگەی دیمەشق- بەیروت کوژرا.
رەمەزان شەریف، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند "دوێنێ شەو، جەنەراڵ حەسەن شاتری، نوێنەری حکومەتی ئێران و سەرۆکی دەستەی نۆژەنکردنەوەی ئێران لە لوبنان لە رێگەی دیمەشق- بەیروت لە لایەن کەسانێکی چەکدارەوە کوژراوە".
ئەو بەرپرسەی سوپای پاسداران راشیگەیاندووە "حەسەن شاتری یەکێک لە فەرماندە پایەبەرزەکانی سوپای پاسداران و لە ئەندازیارانی شەڕی 8 ساڵەی نێوان ئێران و عێراق بووە".
لەکاتێکدا کە سەرجەم میدیاکانی ئێران ناوی ئەو بەرپرسەیان بەناوی عەقید حەسەن شاتری گواستووەتەوە، میدیا ناوچەیی و جیهانییەکان بە حیسام خۆش نویس ناویان هێناوە.
بە گوێرەی ماڵپەری (توێژینەوە و لێکۆڵینەوە جیئۆپۆلێتیک)، عەقید حەسەن شاتری لە دەرەوەی ئێران بە ناوی خوازراوی حیسان خۆش نویس کاری کردووە.
سەرچاوە: رووداۆ
14/02/2013
ئەمڕۆ سێشەممە، یەکەمین قۆناخی هاوکارییەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری سەرێ کانیێ لە رۆژئاوای کوردستان.
لەژێر چاودێری لێژنەی خزمەتگوزاری دەستەی باڵای کورد، بۆ یەکەمین جار هاوکارییەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری سەرێ کانێی و لەنیوان دانیشتوانی ئەو شارە دابەش کرا.
لە یەکەمین قۆناخ‌دا، چەندین تۆن ئارد رەوانەی شاری سەرێ کانێی کراوە و لەو گەڕەکانی کە لەژێر کۆنتڕۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەل YPGدایە، دابەش کرا.
سەرێ کانیێ بەهۆی ئەو شەڕ و پێکدادانەی کە ماوەیەکە لەنێوان کەتیبە عەرەبییە توندڕەوەکان و هێزەکانی YPG هاتووەتە ئاراوە، بە رەوشێکی دژوار‌دا تێدەپەرێت و نرخی نان و خۆراک لەو شارە زۆر بەرز بووەتەوە.
هاوکارییەکانی خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و رۆژانە کەمپینەکانی پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان یارمەتی بۆ کوردانی رۆژئاوا کۆ دەکەنەوە.
13/02/2013
ئه‌مڕۆ 15 كورد له فه‌ره‌نسا ده‌ستگیركران به‌تۆمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) .
ماڵپه‌ڕی (حوریه‌ت ده‌یلی نیوزی) توركی بڵاویكرده‌وه كه پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا 15 كوردی به‌تۆمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ستگیركردووه..
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوێنێ له‌ئه‌ڵمانیا پیاوێكی ته‌مه‌ن 46 ساڵی ده‌ستگیركرا به‌گومانی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ (PKK) .
هاوكات لە رێكه‌وتی 2013/1/9، هەر یەک لە ساکینە جانسز، یەک لە دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK و دووچالاكوانی دیكه به‌ناوی فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز لە ناوچه‌ى گاره دونوردى پاریس کوژران, به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی ویكیلیكس هۆكاری كوشتنی ساكینه جانسز ئه‌وه بووه كه ناوبراو سه‌رچاوه‌یه‌كی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بووه بۆ (PKK).
ئاری ره‌سوڵ
-----------------
هه‌واڵی هاوشێوه:
ویكیلیكس : كوشتنى سێ ژنه سیاسه‌تمه‌داره‌كه به هه‌ماهه‌نگى توركیا و ئه‌مه‌ریكا بووه
http://rudaw.net/kurdish/index.php/kurdistani/19890.html
بکوژەکەی پاریس ئاشکرا کرا
http://rudaw.net/kurdish/index.php/kurdistani/20282.html
13/02/2013
وەزیری ئاشتبوونەوەی نیشتمانی سووریا رایگەیاند كە رژێمی سووریا ئامادەی ئەنجامدانی گفتوگۆیە لە گەڵ موعاز خەتیب، سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی سووریا لە دەرەوەی ئەو وڵاتە، ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر ئۆپزيسیۆنی سووریا لە سەر زاری خەتیب ئامادەیی خۆی پێشاندا بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ رژێمی ئەسەد.
رۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی لە زاری عەلی حەیدەر، وەزیری ئاشتبوونەوەی نیشتمانی سووریای گواستەوە كە "رژێمی سووریا ئامادەی ئەنجامدانی گفتوگۆیە لە گەڵ موعاز خەتیب، سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی سووریا لە دەرەوەی ئەو وڵاتە، ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر ئۆپزسیۆنی سووریا لە سەر زاری خەتیب ئامادەیی خۆی پێشاندا بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ رژێمی ئەسەد لەو ناوچانەی كە لە ژێر دەسەڵاتی ئۆپزسیۆنە لە سووریا".
ئەو بەرپرسە ئاشكراشی كرد "گفتوگۆی چاوەروانكراو لە نێوان رژێمی سووریا و ئۆپۆزسیۆن رێگە خۆشكەر دەبێ بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەكی هاوشێوە لە ناو خاكی سووریا"، هاوكات پێشنیاری كرد "گفتوگۆی چاوەڕوانكراو لە نێوان رژێم ئۆپزسیۆنی سووریا لە شاری جنێڤ لە سویسرا بێتە ئەنجامدان".
12/02/2013
وەزیری وزەی توركیا دەڵێت پەیوەندیەكانی توركیا لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەپێناو بەرژەوەندی وڵاتەكەیەتی و گرنگی نادات بەو وڵاتانەی كە دڵخۆش نین بەو پەیوەندیە .
تانەر یاڵدز, وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتیەكانی توركیا ئەمڕۆ لە لەكاتی قسەكردنی بۆ (كەناڵ 24)ی توركی رایگەیاند "هیچ شتێك ئاساییتر نابینم لەوەی توركیا لە پەیوەندی لەگەڵ باكوری عێڕاق دروستكردووە بیر لە بەرژەوەندیەكانی خۆی بكاتەوە "
هاوكات ئەو وەزیرەی توركیا باسی لەوە كرد كە " لەوانەیە هەندێك وڵات دڵخۆش نەبن بەو پەیوەندیەی ئێمە لەگەڵ باكووری عێڕاق بەڵام ئەوە كاری ئێمەنیە تاوەكو دڵی ئەوان خۆش بكەین, ئەگەر توركیا بیەوێت بەردەوامی بە پیشەسازی وزە بدات ئەوا نابێت دراوسێكانی لەبیربكات"
ئاری رەسوڵ
هەواڵی پەیوەندیدار:
ئه‌ردۆغان : له مامه‌ڵه‌كردنی نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا به‌رده‌وام ده‌بین
http://rudaw.net/kurdish/index.php/news/20787.html
ناردنی نەوت بۆ توركیا بەردەوامە
http://rudaw.net/kurdish/index.php/news/20587.html
توركیا له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستاندا نییه
http://rudaw.net/kurdish/index.php/iraq-world/20430.html
12/02/2013
رووداو-Anadolu Agency
ئێوارەی رۆژی شەمبە رێکەۆتی ٠٩/٠٢/٢٠١٣، له‌سه‌ر بانگهێشتنێکی فه‌رمی، شاندێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان بە سەرپەرشتی چالاکوانی هێژا کاک ئیبراهیم بایزیدی نوێنەری بزووتنەوە لە دەرەوەی وەلات، بەشداری کۆنفەرانسی پارتە کوردستانیەکانی کرد کە بە بۆنەی ٦٧مین سالیادی دامەزراندنی یەکەم کۆماری کوردستان لە شاری لەندەن لەلایەن حیزبی دێمۆکراتی کوردستان پێکهاتبوو، لەم کۆنفەرانس و کۆریادەدا کە چەندین حیزبی کوردستانی و ئێرانی تێدا بەشداربوون، نوێنەری بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، بەیاننامەی پیرۆزکردن و بەرزنرخاندنی ئەم رۆژ و یادە پیرۆزەیان خوێندەوە.
11/02/2013
سه‌رۆكى ئیتیلافى نیشتمانى ئۆپۆزیسیۆنى سووریا ئاماده‌یى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى دانوستان له‌گه‌ڵ رژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د، له‌و ناوچانه‌ى كه له‌ژێر ده‌ستى شۆڕشگێرانه نیشاندا.
موعاز خه‌تیب، له لاپه‌ره‌ى خۆی له‌سه‌ر تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ئاماژه‌ى به‌وه كردووه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى باوه‌ڕى به‌و رژێمه نییه كه گه‌له‌كه‌ى ده‌كوژێت و سه‌مونخانه‌كان بۆردومان ده‌كات، به‌ڵام رازییه به‌وه‌ى بۆ رۆیشتنى رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د و رێگرتن له رشتنى خوێن و وێرانكارى زیاتر له‌گه‌ڵ رژێم دانوستان بكات.
خه‌تیب رژێمه‌كه‌ى ئهسهدیشى به دانانى مه‌رجى رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانى دانوستان تۆمه‌تبار كرد، له‌و مه‌رجانه‌ش ئه‌نجامدانى دانووستان له‌ناوخۆى سووریا، له‌كاتێكدا سووریا وه‌ك زیندانێكى گه‌وره‌ى لێهاتووه،
موعاز خەتیب گوتیشى "ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ى من هیچ فه‌رمانێكى سه‌ربازى و سیاسی بۆ دۆزینه‌وه‌ى زهمینهكى له‌بار بۆ گفتوگۆى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵدا نییه".
له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا موعاز خه‌تیب، ده‌ستپێشخه‌ریه‌كى بۆ ئه‌نجامدانى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د راگه‌یاند و رۆژى شه‌ممه‌ى رابردووش حكومه‌تى سووریا رایگه‌یاند كه ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ى دانوستان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆن بكات، بێ ئه‌وه‌ى مه‌رجى پێشوه‌خته هه‌بێت.
11/02/2013
كۆمپانیای ئەپڵ كار لەسەر دروستكردنی كاژێرێكی دەست دەكات كە چەند تایبەتمەندیەكی تەكنەلۆجیای زیرەكی تێدایە.
ئەپڵ باسی ئەم جۆرە كاژێرەی كردووە لەگەڵ كۆمپانیای (هۆن هایای پریسیژت ئیندەستری) ی هاوبەشی سەرەكی خۆی. چەند كەسێكیش لەو كۆمپانیایە رایانگەیاندووە كە ئاستی زیرەكی ئەم ئامێرە وەك مۆبایلی سمارت فۆن و تابلێتە.
هاوكات گوتیشی " ئەم كاژێرانە قەبارەیان بچوكەو بۆ لەدەست كردن شیاون".
ئەو كۆمپانیایە كە بارەگاكەی لە تایوانە كار لەسەر ئەوەدەكات سەرچاوەیەكی وزەی گونجاو بۆ ئەو ئامێرە بدۆزێتەوە تاوەكو بەرهەمەكەیان بخەنە بازارەوە.
توانای ئەو ئامێرە بەتەواوی ئاشكرا نەكراوە بەڵام لێكۆڵەرەوان و بەرهەم هێنەرانی كۆمپانیا پێیان وایە ئەو ئامێرە بە رەنگ و تایبەتمەندی جیاوازەوە دەخەنە بازاڕەوە, كە زۆر بەئاسانی دەتوانرێت ببەسترێتەوە بە ئای فۆن.
كومپانیای ئەپڵ ی دروستكەر و دیزاینەری ئایفۆن, ئایپاد, ئایتون و كۆمپیوتەری ماك , بەهۆی داهێنانەكانیەوە شورۆشێكی تەكنەلۆجیای بەرپاكردووە لە جیهان.
ئاری رەسوڵ
هەواڵی هاوشێوە :
ئەپڵ ٤٨ ملیۆن ئایفۆنی فرۆشتووە لە ٣ مانگ دا
http://rudaw.net/kurdish/index.php/hemecor/20607.html
داهێنانی ئامێرێك کە جوڵه‌ی چاو له بری جوڵه‌ی ماوسی كۆمپیوته‌ر ده‌ناسێنێ
http://rudaw.net/kurdish/index.php/hemecor/19583.html
12/02/2013