سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی میللیەتی تورکی وەڵامی چوار پرسیار ناداتەوە کە یەکێکیان دەربارەی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستانە.
رۆژنامەکە پرسیویەتی پەیوەندییە ئابووری و دیپلۆماتییەکانی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەبەرەوپێشچووندان، لەکاتێکدا پەیوەندییەکان لە بەغدادا لاوازن. رای تۆ چییە لەبارەی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی تورکیاوە بۆ جیهان؟ بەڵام ئۆباما وەڵامی ئەم پرسیارە ناداتەوە.
بەڵام دەربارەی بەڕێوەچوونی گفتۆگۆی ئاشتی لە نێوان حکومەتی تورکیا و عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK، ئۆباما گوتی"دەستخۆشی لە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک وەزیران دەکەم بۆ هەوڵەکانی لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتییانە بۆ ئەو ململانێیەی کە زیاتر لە 30 ساڵە دەردەسەری زۆری بۆ خەڵکی تورکیا دروستکردووە". هەروەها دەڵێت" پێموایە ئەو هەنگاوانەی حکومەتی تورکیا گرتوویەتی بەر بەرەوپێشچوونی باش دێننە ئاراوە".
لەبارەی دۆخی سووریاشەوە، ئۆباما رایگەیاند "رژێمەکەی ئەسەد کۆتایی پێدێت وەک چۆن رۆژ بە رۆژ لاواز دەبێت. ئێمە لەوە ئاگادارین کە رۆژانی داهاتوو زۆر سەخت دەبن بۆ خەڵکی سوریا و هەرێمەکەش، بەڵام ئەوەش دەزانین کە رژێمی ئەسەد بەرەو لاوازی زیاتر دەچێت و ناوچەکانی لەدەست دەدات".
یەکێکی دیکە لەو پرسیارانەی کە ئۆباما وەڵامی نەداوەتەوە، پەیوەست بوو بە جیاوازی روانگەی تورکیا و ئەمریکا بۆ هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆسەر کەرتی غەزە.
سەرچاوە: Hurriet Daily News
وەرگێڕان: هیوا قۆچاڵی
11/02/2013
بارام مەجید خان، راوێژكاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ كاروباری ئێران، لە لێدوانێكدا بۆ (رووداو)ی راگەیاند لە سەردانەكەی كۆسرەت رەسول عەلی و بەرهەم ساڵح، جێگرانی سكرتێری یەكێتی بۆ تاران، كۆماری ئیسلامی ئێران دوو مەبەستی هەبووە "دۆخی سیاسی لە هەرێمی كوردستان جێگیرببێ. بەتایبەت لە ناوچەی سەوز كە رێگە نادات دۆخی سیاسی لەو ناوچەیە تێكبچێت". مەبەستی دووەمی ئێران، بە قسەی بارام مەجید خان، لەسەر ئاستی عێراقە و دەڵێ "ئێران دەیەوێ لینكێكی پەیوەندی لەنێوان دەوڵەتی یاسا و هەرێمی كوردستان بهێڵێتەوە، ئەمەش بەرامبەر بەو خزمەتگوزارییەیە كە ئێران پێشكەشی هەرێمی كوردستانی كردووە، كە نەیهێشت مالیكی پەلاماری هەرێمی كوردستان بدات و زەمانەتی داوە، كە مالیكی پەلاماری كوردستان نەدات".
11/02/2013
بارام مەجید خان، راوێژكاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ كاروباری ئێران، لە لێدوانێكدا بۆ (رووداو)ی راگەیاند لە سەردانەكەی كۆسرەت رەسول عەلی و بەرهەم ساڵح، جێگرانی سكرتێری یەكێتی بۆ تاران، كۆماری ئیسلامی ئێران دوو مەبەستی هەبووە "دۆخی سیاسی لە هەرێمی كوردستان جێگیرببێ. بەتایبەت لە ناوچەی سەوز كە رێگە نادات دۆخی سیاسی لەو ناوچەیە تێكبچێت". مەبەستی دووەمی ئێران، بە قسەی بارام مەجید خان، لەسەر ئاستی عێراقە و دەڵێ "ئێران دەیەوێ لینكێكی پەیوەندی لەنێوان دەوڵەتی یاسا و هەرێمی كوردستان بهێڵێتەوە، ئەمەش بەرامبەر بەو خزمەتگوزارییەیە كە ئێران پێشكەشی هەرێمی كوردستانی كردووە، كە نەیهێشت مالیكی پەلاماری هەرێمی كوردستان بدات و زەمانەتی داوە، كە مالیكی پەلاماری كوردستان نەدات".
11/02/2013
چاودێره لوبنانى و ئیسرائیلییه‌كان، رایده‌گه‌یێنن دوایین زه‌برى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ته‌لئه‌بیب بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كى توێژینه‌وه‌ى سه‌ربازى نزیك پایته‌ختى سووریا سه‌ره‌تایه‌كه بۆ جه‌نگێكى درێژ، به‌مه‌به‌ستی رێگه گرتن له‌پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى چه‌كى سووریا بۆ لایه‌نه‌كانى دیكه.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل هێرشیانكرده سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى نزیك دیمهشقى پایته‌ختى سووریا، به‌گوته‌ى به‌رپرسانى سه‌ربازى ته‌لئه‌بیب وێستگه‌یه‌كى كیمیاوییان كردووه‌ته ئامانج، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسانى سووریا باس لهوهدهكهن بنكه‌كه ناوه‌ندێكى توێژینه‌وه‌ى سه‌ربازى بووه.
پسپۆڕه ئیسرائیلییه‌كان رایانگه‌یاندووه چوار جۆر چه‌ك هه‌یه مه‌ترسیان هه‌یه بگاته ده‌ستى لایه‌نه‌كانى دیكه ئه‌وانیش بریتین له " سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى، مووشه‌كى بالیستى، مووشه‌كى زه‌مین – دهریاییو، چه‌كى كیمیاوی".
به‌رپرسی پێشووى هه‌واڵگرى ئیسرائیلى له‌لێدوانێكى پێشوویدا ئاماژه به‌وه‌دابوو، ده‌بێت وڵاته‌كه‌ى رێگرى نه‌كات له‌گواستنه‌وه‌ى ئه‌و چه‌كانه بۆ ناو خاكى لوبنانى.
هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه زیاتر له‌حه‌وت ساڵه، سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ئارامى به خۆیه‌وه بینیوه‌و مه‌ترسیه‌كانیان ئێستا له‌سنوورى سووریادایه كه‌ئه‌وان شۆڕ‌شیان كردووه دوژمنایه‌تیان له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ى له‌رژێمى ئێستا خراپتره. پسپۆرێكى سه‌ربازی ئیسرائیلی جه‌ختى له‌وه كردووه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یه، بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر هێرشێك گه‌ر زانیارى گواستنه‌وه‌ى چه‌كه‌كانى سوریا بۆ لوبنانى پێگه‌یشت.
گوتیشى" له‌ئێستادا سوپاى رژێمى سووریا رۆژانه به‌ره‌و لاوازى دهچێتو حیزبولڵاى لوبنانیش به‌ره‌و گۆشگیرتر ده‌بردرێت له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه به‌هۆى پشتگیرى كردنى له‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د".
10/02/2013
هەندێك لە حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان رایدەگەیێنن كە ئەوان بۆ دانوستاندن لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئامادەن، بەڵام بەمەرجی ئەوەی دانوستاندنێكی ئاشكرا بێت، ئەوەش وەك وەڵامێك بۆ بەرپرسێكی باڵای ئێران كە بۆ (رووداو) گوتبووی وڵاتەكەی ئامادەیە دانوستاندن لەگەڵ ئەو حیزبانە بكات، بەو مەرجەی بگەڕێنەوە ناو خاكی ئێران.
سەید عەزیم حوسێنی، سەركونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر هەفتەی رابردوو بە (رووداو)ی راگەیاند كە وڵاتەكەی نیەتی دانوستاندن و نزیكبوونەوەی لە پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان هەیە، بەڵام دەڵێت “ئەوەی دەیەوێ بەشداری پرۆسەی سیاسی بێت لە ئێران، دەبێت لەناو ئێران بێت”. حوسێنی بەو حیزبانە دەڵێت “ئێمە لاریمان نییە بۆ دانوستاندن، بەڵام كێشەی دانوستاندن لەلای خۆیانە و ئەوان پەیوەستن بە ئەجێندای دەرەكییەوە”.
كەریم پەروێزی، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، بە ئاماژەدان بەوەی كە ئەوان “ئەزموونی تاڵیان لە دانوستاندن لەگەڵ كۆماری ئیسلامی‌دا هەیە”، قسەكانی عەزیم حوسێنی بە “چەواشەكاری نێو دەبات و دەڵێت “د.عەبدولڕەحمان قاسملۆ، ساڵی 1989 لەكاتی دانوستاندن لەگەڵ دەستەی نوێنەرایەتی كۆماری ئیسلامی تیرۆر كرا”.
سەرەڕای ئەو “ئەزموونە تاڵە”ی پەروێزی باسی دەكات، بەڵام هێشتا دەڵێت “ئێمە ئامادەیی دانیشتن و دیالۆگمان هەیە، بەڵام بەپێی ئەزموون بە نهێنی دانوستاندن ناكەین”.
شەماڵ پیران، كوردیناتۆری پارتی ئازادی كوردستان، دەڵێ “هەر كاتێك كۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاشكرا رایگەیاند ئامادەی دانوستانە، ئێمەش بە چاودێری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمەڵگای نێونەتەوەیی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئامادەین لەگەڵ كۆماری ئیسلامی دابنیشین”. بەڵام ئارام مودەڕیسی، نوێنەری كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە هەولێر پێیوایە كۆماری ئیسلامی “نیازی پاك نییە بۆ دیالۆگ”، هیچ ئاسۆیەكیش بەدی ناكات، كە ئێران لەگەڵ كورد دابنیشێ.
شەماڵ پیران، پرسی دانیشتن لەگەڵ كۆماری ئیسلامی بە مەحاڵ نازانێ و دەڵێت “بەهۆی ئەو رەوشە خراپەی ئێرانی تێكەوتووە، دوور نییە داوای دانیشتن بكات بۆ دەرباز بوون لەو رەوشە”. بەوتەی ئارام مودەڕیسی ئەگەر دانیشتنێكیش هەبێت، دەبێت لەگەڵ رێبەرانی بەرزی ئێران‌دا بێت، نەك دەزگایەكی تایبەتی وەك ئیدارەی ئیتلاعات، “دەبێت دانیشتنەكە لە وڵاتێكی بێلایەن بێت، هەروەها هێزەكانی ئێرانیش لە رۆژهەڵاتی كوردستان بكشێنەوە”.
حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەڵێن مەسەلەی دانیشتن لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران بابەتێكی تازە نییە و چەندین جار كۆماری ئیسلامی ئەو بابەتەی ورووژاندووە. بەڵام ئارام مودەڕیسی دەڵێ “كۆماری ئیسلامی ئێران ویستوویەتی لەگەڵ حیزبێكی كوردی دانوستاندن بكات نەك كورد بە گشتی”. بەڵام مودەڕیسی پێیوایە تێڕوانینی ئەمنیانەی كۆماری ئیسلامی بۆ كوردستان رێگرە لەبەردەم دانوستاندن.
كۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای هاتنە سەركاریدا، سێ جار دانیشتنی فەرمی لەگەڵ لایەنە كوردییەكان هەبووە. یەكەمجار لە 19/2/1979 دەستەی دانوستاندنكاری حكومەتی ناوەندی لە مەهاباد لەگەڵ دەستەی نوێنەرایەتی كورد كۆبوونەتەوە. دەستەی نوێنەرایەتی كورد ئەوكات 8 داواكاری دایە دەستەی دانوستاندنكاری ئێران. جارێكی دیكە لە پایزی 1979 دەستەی نوێنەرایەتی كورد كە پێكهاتبوون لە شێخ عیزەدین حوسێنی، د.قاسملۆ سەردانی تارانیان كرد و لەگەڵ نوێنەرانی حكومەتی ناوەندی دانیشتن. پاشان نوێنەرانی كورد سەردانی ئایەتوڵڵا خومەینییان كرد لە شاری قوم. جاری سێیەمش لە ساڵی 1980 شاندی حكومەتی ناوەندی لە مەهاباد و سنە لەگەڵ بەرپرسانی كورد دانیشتن، بەڵام ئەو دانیشتنانە هیچیان لێ شین نەبوو.
لە كۆتایی ساڵی 2009 خالید عەزیزی، سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستان، لە هەپڤەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو) ئامادەیی حیزبەكەی بۆ دیالۆگ لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی. عەزیزی هەروەها گوتبووی ئەگەر زەمینەی كاری سیاسی‌یان بۆ بڕەخسێ ئەوان ئامادەن بچنەوە ئێران، هەروەها باسی لەوەش كردبوو كە ئەوان ئامادەن لەسەر ماددەكانی 15 و 19ی یاسای بنەڕەتی ئێران وتووێژ لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بكەن. هەر ئەوكات سەید عەزیم حوسێنی، كۆنسولی ئێران لە هەولێر رایگەیاند كە ئەوان ئامادەن لەسەر بنەمای قسەكانی خالید عەزیزی پێشوازی لە حیزبی دیموكراتی كوردستان بكەن بۆ ئەوەی لە پرۆسەی سیاسی‌دا بەشدار بێت. پاش تیرۆركردنی د.قاسملۆ ئەوە جدیترین قسەی نێوان حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و بەرپرسێكی كۆماری ئیسلامی بووە بۆ دانیشتن، بەڵام قەتیش نەچوونە بواری جێبەجێكردنەوە.
یەكەم مەرجی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ دیالۆگ، ئەوەیە كە كۆماری ئیسلامی كێشەی كورد لە ئێران بە رەسمی بناسێ. ئەوان دەڵێن دەبێت كۆماری ئیسلامی دان بەبوونی كێشەی كورد دا بنێت و بەكردەوە هەوڵی چارسەركردنی بدات. بەڵام شەماڵ پیران دەڵێ “كۆماری ئیسلامی پڕۆژەیەكی بۆ چارەسەری پرسی كورد لەو وڵاتەدا نییە”.
رووداۆ/ فوئاد حەقیقی
09/02/2013
به‌هۆی "قسه‌ی نه‌شیاو و بێ رێزی كردن" به مسته‌فا بارزانی به‌ده‌یان
هاووڵاتی له‌به‌رده‌م كۆمپانیای نالیا كۆبوونه‌وه.
كاژێر 4:45 ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ خه‌ڵكێكی زۆر له به‌رده‌م كۆمپانیای نالیا كۆبونه‌وه و ده‌ستیان به‌خۆپێشاندان كردووه له دژی كه‌ناڵی(NRT) و تائێستاش به‌رده‌وامه.
له‌به‌رنامه‌ی مایكی خه‌ڵكدا كه ئه‌مڕۆ پێشكه‌شكرا كه‌سێك ته‌له‌فۆنی كردوه و جنێوی به مستهفابارزانی داوه و خه‌ڵكیش نیگه‌رانی خۆیان ده‌رده‌بڕن و ده‌یانه‌وێت ئه‌و كه‌ناڵه "به‌شێوه‌یه‌كی پڕۆفیشناڵانه و دوور له سوكایه‌تی" په‌یامه‌كانی خۆی بگه‌یێنێت.
كه‌سێك به‌ناوی نوێنه‌ری خۆپێشانده‌ران به ( رووداو)ی راگه‌یاند"هیچ كه‌سێك سوكایه‌تی قبوڵ ناكات, ئێمه‌ش قبوڵی ناكه‌ین". ئه‌و نوێنه‌ره له باره‌ی داواكاریه‌كانیشیان گوتی " ده‌مانه‌وێت قسه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نالیا بكه‌ین".
هاوكات چه‌ندین دروشم له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه به‌رزكراونه‌ته‌وه له‌وانه " Stop NRT" , " ده‌بێ به‌رنامه‌ی مایكی خه‌ڵك دابخرێت" .
ژماره‌ی خۆپێشانده‌ران زیاتر له 250 كه‌س ده‌بن له‌سه‌ر شه‌قامی شه‌شت مه‌تری به‌رامبه‌ر به گوندی ئه‌ڵمانی كه له‌لایه‌ن هێزی ئاماده و هێزی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان كۆنتڕۆڵی خۆپێشانده‌ران ده‌كرێت. هاوكات هێزی پۆلیسیش پشتێنه‌یه‌كیان دروست كردووه و ناهێڵن خۆپێشانده‌ران بچنه نێو گوندی ئه‌ڵمانیه‌وه.
به‌هرۆز فه‌ره‌یدوون 09/02=2013
بەگوێرەی هەواڵێکی کاناڵی فەرمی سووریا (سانا)، رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو، بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا حوسامەدین ئاڵای وەک جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ کاروباری ئەوروپا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەست نیشان کرد.
حوسامەدین ئاڵا خەڵکی شارۆچکەی ماباتۆی سەر بە شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستانە و پێشتر باڵیۆزی سووریا لە ئسیپانیا بووە.
زۆرینەی دانیشتوانی ماباتۆ کوردی عەلەوین.
09/02/2013
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە زیندانیانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان، گردبوونەوەیەک لە بەرامبەر نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە سلێمانی ئەنجام بدرێت.
هونەر کەریم، ئەندامی کەمپینی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی رۆژهەڵاتی کۆردستان لەو بارەوە بە (رووداو)ی راگەیاند "ئێمە وەک کۆمەڵێک لە رێکخراو و حیزب و لایەنی سیاسی هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان بڕیارمانداوە بۆ پشتیوانی کردن لە زیندانیانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان، کاژێر 2ی پاش نیوەڕۆ لەبەردەم نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوەیەکی جەماوەری ئەنجام بدەین".
هونەر کەریم راشیگەیاند "نزیکەی 60 رۆژنامەنووس و چالاکڤانی سیاسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون و تادێت رێژەی گیراوانی کورد زیاتر دەبێت. ئێمە لە یاداشتێکدا رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای مەدەنی و پەرلەمانی کوردستان لە پێشێلکارییەکانی ئێران ئاگادار دەکەینەوە".
نزیکەی 30 چالاکڤانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تاوانی شەڕکردن لەگەڵ خوا (محاربە) و تێکدانی ئەمن و ئاسایشی نیشتمانی ئێران، سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە و لە گرتووخانەکانی ئێران چاوەڕێی پەتی سێدارە دەکەن.
ناوی 24 زیندانی سیاسی کورد کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە، بریتیە لە:
شێرکۆ مەعارفی، لوقمان مورادی، زانیار مورادی، حەبیبوڵڵا گوڵپەری پور، حەبیبوڵڵا لەتیفی، رەشید ئاخکەندی، بێهروز ئاڵخانی، رەزا ئیسماعیلی، حەبیب ئەفشاری، عەلی ئەفشاری، سامی حوسێنی، ئەسغەر رەحیمی، یاوەر رەحیمی، بێهنام رەحیمی، بەهمەن رەحیمی، موختار رەحیمی، مەردان مەلیکی، ئەنوەر رۆستەمی، مستەفا سەلیمی، حەسەن تاڵعی، عەزیز محەممەدزاده، جەماڵ محەممەدی، ئیبراهیم عیساپور و سیروان نژاوی.
ساکار عەبدوڵڵازادە
09/02/2013
یەکینەکانی پاراستنی گەل بە کۆنتڕۆڵ کردنی گەڕەکی ئەشرەفییەی حەلەب، ئاڵای سووریا لە دام و دەزگا فەرمییەکان دادەگرن و ئاڵای ئەنجوومەنی گەل هەڵدەدەن.
ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەکی ئەشرەفییەی حەلەب کە زۆرینەی دانیشتوانی کوردن، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هیزەکانی رژێمی سووریا و یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG هاتە ئاراوە و بەهۆیەوە دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی راگەیەندراوی فەرماندەیی YPG، یەکینەکانی پاراستنی گەل پاشەکشەیان بە هێزەکانی رژێمی سووریا کردووە و گەڕەکی ئەشرەفییەیان خستووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە.
هەروەها شەڕڤانانی YPG ئاڵای رژێمی سووریایان لە باڵاخانە و شوێنە فەرمییەکانی ئەشرەفییە داگرتووە و ئاڵای سێ رەنگی ئەنجوومەنی گەل (تەڤدەم)یان لە شوێنی بەرز کردووەتەوە.
شاری حەلەب بە 600 هەزار کورد، گەورەترین شاری کوردنشینی سووریایە و ئەشرەفییە و شێخ مەقسود دوو لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەبن.
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
http://www.youtube.com/watch?v=Z2Pa-cESgvo&;feature=youtu.be
09/02/2013
بڕیارە سبەی شەممە، هەر دوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هاوینەهەواری پیرمام کۆ ببنەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان لەو بارەوە بە (رووداو)ی راگەیاند "سبەی شەممە، بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە هاوینەهەواری پیرمام کۆ دەبنەوە".
بڕیارە کۆبوونەوەکە کاژێر 1 بەڕێوە بچێت و تێیدا پرسە پەیوەنددارەکانی هەولێر و بەغدا، خۆپێشاندان و داواکاری سوننەکان و نامەی شیعەکان و هەروەها رێککەوتننامەی ستراتیژی نێوان پارتی و یەکێتی تاوتوێ بکرێت.
پێشتر عەبدولوەهاب عەلی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی بە (رووداو)ی رایگەیاندبوو کە ئاکامی وتووێژی شاندی یەکێتی و پارتی لەگەڵ لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن یەک لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکە دەبێت.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوێنێ پینج شەممە، دوای سەردانیكی چەند رۆژە بۆ سویسرا و چەند وڵاتێکی ئەوروپایی گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.
بارزانی لە یەکەم وێستگەی سەفەرەکەیدا لە ئەڵمانیا سەردانی جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری عێراقی کرد کە بە مەبەستی چارەسەری لە نەخۆشخانەی "چارەتی" لە بەرلینە.
هێڤیدار ئەحمەد
09/02/2013
زۆر لە كوردانی دانیشتووی بەرلین حەمید مەجیدی تەمەن 48 ساڵ دەناسن، كە خەڵكی باشووری كوردستانە و ساڵی 1996، لە شارۆچكەی كۆیەوە هاتووەتە ئەڵمانیا. ساڵی 2005، حەمید لە بەرلین كۆمپانیای ئاریانا تراڤڵ -ی دامەزراند.
حەمید چەند ساڵێكە، جگە لە بواری گەشتیاری، تەرمی ئەو كوردانەش كە لە ئەڵمانیا كۆچی دوایی دەكەن، دەهێنێتەوە كوردستان. لەو ساڵانەدا حەمید شتێكی بەسەرهاتووە كە مرۆڤ نازانێ پێی پێبكەنێ یان خەمگین بێت.
ساڵی 2009، رۆژێكیان كەسێك لە ئەڵمانیاوە تەلەفۆن بۆ حەمید مەجید دەكات و داوای لێدەكات تەرمی دایكی بۆ بباتەوە هەولێر. كەسەكە پێیدەڵێت: “دایكم لێرە كۆچی دوایی كردووە و دەمەوێ هەرچی زووە ببردرێتەوە كوردستان بۆئەوەی بنێژرێت”. دوای ئەوە حەمید یەكسەر تەلەفۆن بۆ كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكان دەكات، بۆئەوەی كارەكانی بۆ رێكبخات: “بەپێی رێساكانی كاركردنمان ئێمە بۆمان هەیە لەگەڵ هەر گەشتێكدا تەنیا یەك تەرم ببەینەوە كوردستان، بەڵام ئەوجارەی تەلەفۆنەكەم بۆ هات، جێگە نەمابوو و تەرمێكمان هەبوو”. حەمید دەڵێ بۆیە بە كەسەكەم گوت: “رێگەیەكی دیكە هەیە، ئەویش ئەوەیە كە لەڕێگەی ئیستەنبۆڵەوە بیبەین بۆ ئامەد. لەوێشەوە كۆمپانیاكەمان بە ئۆتۆمبێل دەیباتەوە هەولێر”. كەسەكەش لەبەرئەوەی هیچ چارەیەكی دیكەی نییە، پێشنیازەكەی حەمید قبوڵ دەكات.
دوای ئەوە حەمید لە هێڵی ئاسمانی (توركیش ئایرلاینس) بلیتی فڕۆكە بەرەو ئامەد بۆ تەرمەكە دەكڕێت. لە رۆژی دیاریكراودا تەرمەكە دەبردرێتە فڕۆكەخانەی دوسڵدۆرف-ی ئەڵمانیا و سواری فڕۆكەی دەكەن و دەینێرنە ئیستەنبۆڵ.
لە فڕۆكەكەدا دوو تەرمی تێدابوون، یەكێكیان تەرمی ژنە كوردەكە بووە و یەكێكی دیكەش تەرمی پیاوێكی هیندی بووە. كاتێك تەرمەكان دەگەنە ئیستەنبۆڵ، یەكێكیان سواری فڕۆكەیەك دەكرێت كە بۆ ئامەد دەڕوات و یەكێكی دیكەش سواری فڕۆكەیەكی دیكە دەكرێت و بەرەو شاری نیودەلهی، پایتەختی هیندستان بەڕێدەكرێت.
وەكو حەمید دەڵێت “تەرمی ژنە كوردەكە بەڕێكرا بۆ ئامەد و لەوێشەوە بە ئۆتۆمبێل بردیانەوە بۆ زاخۆ. لە زاخۆش خزمەكانی هاتبوون بەپیریەوە و بردیانەوە بۆ گوندێكی نزیك لە سنووری رۆژهەڵاتی كوردستان”.
لە گوندەكە، كۆمەڵێك ژن لە مزگەوت كۆدەبنەوە بۆئەوەی تەرمەكە بشۆن. پیاوەكانیش لەبەر دەرگا چاوەڕێن شووشتنەكە تەواو بێت و بیبەن بۆ گۆڕستان. لەوكاتەدا لەناو ژناندا قیژە و هاوار دەستپێدەكات و پیاوان بە پەلەپڕووزێ دەچنە ژوورەوە. لەوێ كچانی ژنەكە دەڵێن: “ئێمە دڵنیاین دایكمان نەمردووە!”، بەڵام برایەكیان، كە لە ئەڵمانیاوە لەگەڵ تەرمەكەدا هاتووەتەوە، دەڵێت: “با، دایكمان مردووە، لە نەخۆشخانە لەناو دەستەكانی مندا گیانی بەخشی، من دڵنیام كە دایكمان مردووە”. كچەكانیش وەڵامی براكەیان دەدەنەوە و دەڵێن: “ئاخر وەرە سەیر بكە! ئەو تەرمەی هاتووەتەوە تەرمی پیرەمێردێكە!”
حەمید دەڵێ هەر ئەوكات براكەی تەلەفۆنی بۆ كردووە و گوتوویەتی: “ئەوە چییە كاكە، تۆ تەرمی دایكمت ناردووەتەوە یان تەرمی هیندییەك؟”. ئەم قسەیە حەمید تووشی سەرسوڕمان دەكات و یەكسەر پەیوەندی بە هاوكارانی و ئەو كۆمپانیایەوە دەكات كە هاوكاریی كردووە بۆ گواستنەوەی تەرمەكە: “دوای ماوەیەك دەركەوت كە تەرمەكان لە ئیستەنبۆڵ گۆڕدراون”. هەروەها ئەوەش روونبووەوە كە تەرمی ژنە كوردەكە، دوای ئەوەی گەیشتووەتە نیودەلهی، بەپێی رێوڕەسمی ئایینی هیندۆسەكان سووتێندراوە. هیندییەكان سووتماكی تەرمە سووتاوەكەیان خستووەتە شووشەیەكەوە، ئینجا لە ئۆتۆمبێلێكدا گوڵێكیان خستووەتە سەر و لە شوێنێك لەژێر خاكدا شاردوویانەتەوە.
لە كوردستان هەواڵەكە بەو ناوچەیەدا بڵاودەبێتەوە كە كەسوكاری ژنەكە تێیدا ژیاون. ئیتر مەلا و پیاوماقووڵان كۆدەبنەوە، بۆئەوەی چارەیەك بۆ كێشەكە بدۆزنەوە.
مەلایەك پێشنیازێك دەداتە كەسوكاری ژنەكە و دەڵێت: “تازە شتەكە روویداوە، با تەرمەكە بشارینەوە”، بەڵام كچان و كوڕانی ژنەكە هەر دوعا لە حەمید دەكەن و دەڵێن: “هەی خوات لێ رازی نەبێ، كە وات بەسەر بنەماڵەكەمان هێنا!” ئیتر دوای ئەوە پیرەمێردە هیندییەكە لە گوندەكەدا بە خاك دەسپێردرێت.
پیرە پیاوی هیندی دەبێتە مایەی خۆشی
لەو گۆڕستانەی پیاوە هیندییەكەی تێدا نێژراوە، پیاوێكیش نێژراوە كە ژنەكەی بە بەردەوامی دەچێتە سەر گۆڕەكەی. ژنەكە نەخۆشە و هەموو جارێك، تاوەكو دەگاتە سەر گۆڕەكە، پێویستی بەوەیە چەند جارێك پشوو بدات. بەڵام لەو رۆژەوە كە كابرای هیندی لە گۆڕستانەكەدا نێژراوە، ژنەكە قیت و قنج دەبێتەوە و بەبێ پشوودان و بە خێرایی دەچێتە سەر گۆڕی مێردەكەی.
دوای ئەوەی هەواڵی چاكبوونەوەی ژنەكە بە ناوچەكەدا بڵاودەبێتەوە. ئیدی گۆڕی كابرای هیندی دەبێتە زیارەتگا و هەرچی خەڵكی نەخۆشی ناوچەكەیە رووی تێدەكەن.
ماڵی ئەو ژنەی كە مردبوو و تەرمی كابرای هیندی لەگەڵدا گۆڕابوو، لەڕێگەی خەڵكەوە هەواڵەكە دەبیستن و زۆر دڵخۆش دەبن. حەمید دەڵێ دواتر هەمان خێزان لەجیاتی دوعای خراپی لێبكەن، دەیانگوت: “خوا بتپارێزێ حەمید! یاخوا لە قەزا و بەڵای دنیا بەدوور بیت”.
ئارمانج عەگید نێروەیی
رووداو -بەرلین
08/02/2013
له 22ی مانگی رابردوو بارزانی به سه‌ردانێك گه‌یشته سویسرا به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له كۆربه‌ندی ئابوری داڤوس.
پێش گه‌یشتنی بۆ ولاتی سویسرا سه‌رۆكی هه‌رێم لە ئه‌ڵمانیا سەردانی جەلال تاڵەبانی سه‌رۆك كۆماری عێراقی كرد به مه‌به‌ستی هەواڵ پرسین و دڵنیا بوون لە ره‌وشی ته‌ندروستییان.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌ی دا بۆ ولاتی سویسرا بارزانی چاوی به چه‌ندین سه‌رۆك و وه‌زیری ولاتان و گەورە بەرپرسانی وڵاتانی ئەوروپی و رۆژهەڵات کەوت .
دواین وێستگەی سەردانەکەی بارزانی بێلفاستی پایته‌ختی ئێرله‌ندای باكوور بوو کە لە لایه‌ن خاتوو ئارلین فۆسته‌ر وه‌زیری بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی ئه‌و هه‌رێمه پێشوازی لێكرا و دواتریش سه‌ردانی په‌رله‌مانی ئه‌و هه‌رێمه‌ی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كۆبووه‌وه.
08/02/2013
پزیشکی جەلال تاڵەبانی بە (رووداو)ی راگەیاند "سەرۆک تاڵەبانی لە ماوەیەکی نزیکدا وڵاتی ئەڵمانیا بەجێ دێڵێت و دەگەڕێتەوە وڵات".
د. نەجمەدین کەریم، پارێزگای کەرکووک بە (رووداو)ی راگەیاند "جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری عێراق رۆژ بەدوای رۆژ بەرەو چاکبوونەوە هەنگاو دەنێت و ئێستا مه‌شق و راهێنانه ته‌ندروستییه‌كانى ته‌واو بووه و تواناى قسه كردن و رۆیشتنى هه‌یە".
د. نەجمەدین راشیگەیاند "تاڵه‌بانى له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا وڵاتى ئه‌ڵمانیا جێ ده‌هێڵێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه وڵات و درێژه به‌كاره‌كانى ده‌دات و من راسپێردراوم بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه به‌هه‌موو لایه‌ك بگه‌یه‌نم".
جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری عێراق لە رێکەوتی 2012/12/18، بە مەبەستی چارەسەرکردن رەوانەی وڵاتی ئەڵمانیا کرا.
دواى ئه‌وه‌ى له 2012/12/18، به‌هۆى جه‌ڵته‌ى مێشکەوە، جه‌لال تاڵه‌بانى بارودۆخى ته‌ندروستى تێكچوو، ره‌وانه‌ى ئه‌ڵمانیا كرا بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پێویست و ماوه‌یه‌كه له ژێر چاودێرى ته‌ندروستى دایە.
هیوا حوسامه‌دین 08/02/2013
ئەنجوومەنی سەربازی سوپای ئازادی سووریا لە پارێزگای حەسەکە داوا لە یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG دەکات لە سەرێ کانیێ بکشێتەوە و ئەو شارە بە دەروازەی سەرەکی هێزەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی پارێزگای حەسەکە ناو دەبات.
حەسەن عەبدوڵڵا، فەرماندەی ئەنجوومەنی سەربازی سوپای ئازاد لە حەسەکە بە ماڵپەری وڵاتی راگەیاندووە "سەرێ کانێی دەروازەی سەرەکی ئێمە بۆ بەدەستەوە گرتنی یەکجارەکی پارێزگای حەسەکەیە و پێویستە یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG لە سەرێ کانێێ بکشێنەوە".
حەسەن عەبدوڵڵا دەشڵێت "سوپای ئازادی سووریا تاکە هێزی سەربازییە کە دانی پێداندراوە و پارێزگاری لە شۆڕشی سووریا دەکات".
ئەو فەرماندەیەی سوپای ئازاد سەبارەت بە هۆکاری هێرشکردنە سەر سەرێ کانیێ، دەڵێت "ستراتیژی ئێستای ئێمە ئەوەیە کە دەست بەسەر پارێزگای حەسەکە دابگرین و ئازادی بکەین. لە روانگەی ئێمە سەرێ کانیێ دەروازەی چوونە ناو و کۆنتڕۆڵی یەکجاری حەسەکەیە. کەتیبەکانمان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی پارێزگای حەسەکە بڵاو بوونەتەوە و دوای کۆنتڕۆڵ کردنی سەرێ کانیێ، هێرشێکی بەرفراوان بۆسەر بنکە و بارەگاکانی رژێم لە حەسەکە دەست پێدەکەین و ئەو پارێزگایە بە یەکجاری ئازاد دەکەین".
ماوەیەکە لە شاری سەرێ کانیێ شەڕ و پێکدادانێکی قورس لەنێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG و کەتیبە عەرەبییەکان هاتووەتە ئاراوە بەهۆیەوە دەیان کەس کوژراون و سەدان هاوڵاتیش ئاوارەی شارەکانی دیکەی رۆژئاوای کوردستان و هەرێمی کوردستان بوون.
لە رێکەوتی 2012/7/19، بە کشانەوەی هێزەکانی سووریا لە شاری کۆبانی، هێزە کوردییەکان بۆ یەکەم جار کۆنتڕۆڵی شارێکی رۆژئاوای کوردستانیان بەدەست گرت و لە رۆژانی دواتردا عەفرین، ئاموودا، سەرێ کانیێ، تربەسپی، گڕکێ لەگێ و دێرک بەدەست یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG کەوتن.
پارێزگای حەسەکە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا هەڵکەوتووە و لەگەڵ تورکیا (باکووری کوردستان) و هەرێمی کوردستان هاوسنوورە و ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە 1 ملیۆن و 500 هەزار کەسە.
شاری حەسەکە بنکەی پارێزگای حەسەکەیە و قامشلۆ، دێرک، سەرێ کانیێ و ئاموودا لە گرنگترین شارەکانی ئەو پارێزگایەن.
لە ناوەندی شاری حەسەکە پێکهاتەی دانیشتووانی لەگەڵ شارەکانی دیکەی پارێزگای حەسەکە جیاوازە و بەهۆی پڕۆسەی بەعەرەب کردنەوە (تەعریب) بەشێکی زۆری دانیشتوانی عەرەبن.
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
07/02/2013
ئه‌مڕۆ فرانسیس ریكاردۆنی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره رایگەیاند "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خۆشحاڵه توركیا ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و غازی سروشتی بۆ رۆژئاوا".
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئەمریکا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا فرانسیس ریكاردۆنی گوتی "توركیا‌و عێراق جگه له به‌هێزكردن و به‌رده‌وام بوون له په‌یوه‌ندییه‌كانیان هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه‌یان له‌به‌رده‌مدا نییه، چونكه هه‌نارده‌كردنی سامانه سروشتیه‌كانی عێراق له رێگه‌ی توركیاوه به قازانجی هه‌ردوولایه".
ریكاردۆنی، داوا له توركیا ده‌كات له گه‌ڵ عێراقیه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی مامه‌ڵه بكات و ده‌ڵێت "نابێت توركیا مامه‌ڵه‌یه‌كی چه‌قبه‌ستوو له گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌ڵكو ده‌بێت سنووری په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی عێراقیش بگرێته‌وه".
باڵیۆزی ئه‌مریكا له توركیا، ده‌یه‌وێت عێراق ئاراسته‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی بگۆڕێت به‌ره‌و توركیا و ده‌ڵێت "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خۆشحاڵه توركیا ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و غازی سروشتی له رێگه‌ی بۆری نه‌وته‌وه وه‌كو جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ گه‌رووی هورمز، له پێناو به‌رده‌وام بوونی عێراق له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و غاز بۆ رۆژئاوا، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره به لامانه‌وه گرنگه".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی، فرانسیس ریكاردۆنی ده‌ڵێت "ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر به‌هێزی هه‌یه له‌گه‌ڵ نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هاوكات په‌یوه‌ندی به‌هێزیشمان له گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بۆیه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره به قازانجی هه‌موو لایه‌ك ده‌شكێته‌وه".
ئه‌م لێدوانه‌ی باڵیۆزی ئه‌مریكا له كاتێكدایه كه په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا به بارێكی ئاڵۆزدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، یه‌كێ له‌و هۆكارانه‌ش گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌گه‌ڵ وڵاتی توركیا.
و: هه‌ڵۆ خه‌لیل
08/02/2013