به‌رپرسێكى پێشوى هه‌واڵگرى سه‌ربازى ئیسرائیل پێیوایه، گواستنه‌وه‌ى چه‌كه سوورییه‌كان بۆ لوبنان له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئیسرائیل دایه و زیاتر ئاسایشى ده‌پارێزێت، به‌و پێیه‌ى سنوورى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ لوبنان ماوه‌ى حه‌وت ساڵه سه‌قامیگرى بینیوه.
شلومۆ غهزیت، سه‌رۆكى پێشوى ده‌زگاى هه‌واڵگرى سه‌ربازى ئیسرائیل ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه" لایه‌نه سیاسییه‌كانى پشت سنوورى سووریا دوژمنایه‌تیان لهحیزبولڵاى لوبنانى كه‌متر نییه".
له‌حاڵه‌تی نه‌بوونى رێگایه‌ك بۆ كۆنتڕۆڵكردنى ئه‌و چه‌كانه‌و گه‌ره‌نتى گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنێكى به‌رپرسیار، ئه‌و به‌رپرسه پێشوى هه‌واڵگرى دوو پێشنیارى خسته به‌رده‌م وڵاته‌كه‌ى ئه‌گه‌ر بیر له‌مانه‌وه‌ى ئه‌و چه‌كانه بكات ده‌بێت ئه‌وه بزانێت ره‌نگه ئه‌و چه‌كانه بكه‌ونه ده‌ست دوژمنانى ئیسرائیل، كه له‌به‌رزاییه‌كانى جولانه‌وه نزیكن. پێشنیارى دووهه‌میش بریتیه له‌وه‌ى رێگه بدرێت به‌وه‌ى ئه‌و چه‌كانه بگوازرێنه‌وه لوبنان و بوار بدرێته به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووریا له‌دوورخستنه‌وه‌ى چه‌كه‌كانى له‌ناو خاكى سووریا.
گوتیشى" گرنگ نییه ئاخۆ به‌شار ئه‌سه‌د له‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك یاخود مانگ و ساڵى داهاتوو نامێنێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه گرنگه ئه‌مڕۆ سووریا له‌حاڵه‌تێكى ململانێدایى ده‌سه‌ڵاتدایه و پێشبینى ده‌كرێت ماوه‌یه‌كى زۆرى پێبچێت تاوه‌كو سه‌قامگیر دهبێتو ئارامى ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و وڵاته".
سەرۆكی گروپی دۆستانی كورد ــ ئەوروپا، رایدەگەیەنێت لەچارەسەری پرسی كورددا دەتوانرێت سود لەئەزموونی ئیرلەنداو باسك‌و كاتەلۆنیا وەربگیرێت، هاوكات پەرلەمانتارانی ئەوروپاش جەخت لەسەر چارەسەری ئاشتیانەی كێشەی كورد لەتوركیا دەكەنەوە.
لە پەرلەمانی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بە دەستپێشخەری گروپی دۆستانی كورد زنجیرە كۆبوونەوەیەك لە ژێر دروشمەكانی (توركیا، كورد و قۆناغی ئیمراڵی، دیالۆگی سیاسی لە پێناو چارەسەری ئاشتیانەی پرسی كورددا ) ئەنجام دەدرێن
لە باكوری كوردستانیشەوە شاندێك بە سەرۆكایەتی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی BDP بەشداری ئەو زنجیرە چالاكییانە دەبێت.
پەرلەمانی ئەوروپا دوێنێ لە ستراسبۆرگ كۆبونەوەی لەسەر بابەتی لە توركیا چارەسەر كردنی پرسی كورد بەرێی دیالۆگ بەست.
سەرۆكی گروپی دۆستانی كورد وتی “ئیدی چارەسەری پرسی كورد خۆی دەسەپێنێ، بۆ ئەوەی پرسی كورد چارەسەر بكرێ، دەبێ نوێنەرانی كورد و تورك پشتگیری لە قۆناغی دانوسان بكەن “.
سۆبۆدا، سەرۆكی گروپی سۆسیالیستیش رایگەیاند كە پرسی كورد بە رێگەی سەربازی چارەسەر ناكرێ، بۆ ئەوەش دەبێ دیدارەكانی كاربەدەستانی تورك لەگەڵ ئۆجالان و نوێنەرانی كورد ببێت بە قۆناغی دانوستاندن .
سۆبۆدا راشیگەیاند كە وەك گروپی سۆسیالیست و دیموكراتی پشتگیری لە قۆناغەكە دەكەن و لە ئێستا بەدواوە پەیامەكانیشمان لەو چوارچێوەیە دەبێت.
ژارگن كڵۆت پەرلەمانتاری ئەڵمانیا و سەرۆكی گروپی دۆستانی كورد ــ ئەوروپا رایگەیاند دەیانەوێت گوێ لە كوردان بگرن و وتی “ئاشتی دوا شانسە بۆ لایەنەكان و پێویستە ورە بە لایەنەكان بدرێت.
جەختیكردەوە “دەزگاكانی ئەوروپا پێشتر ئەزموونی گەورەیان لە چارەسەری پرسەكانی ئیرلەندا، باسك، كەتەلۆنیان شوێنەكانی تر وەرگرتووە و دەتوانرێت ئەو ئەزموونە بەهێزە لە چارەسەری پرسی كوردیشدا بخرێتە گەڕ . “
كۆڵت وتیشی “پێویستە پەرلەمانی ئەوروپا ناوبژێوانی دیدارەكانی نێوان لایەنەكانی كورد و تورك بكات” .
هاوكات ماریا كریستین ڤیرژایتی ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپاش ئاماژەی بەوەكرد كە ئەوروپا ناچار دەبێت بكەوێتە ناو قۆناغەكەوە و رایگەیاند “پێویستە رێگری لە پێشكەوتنی ئەو ئاشتییە تازە پشكوتووە نەكرێت”.
ناوبراو رایگەیاند كە توركیا بەقۆناغێكی مێژوویی‌دا تێپەڕ دەبێت، وتی “بۆ ئەوەی ورە بە لایەنەكان بدرێت و لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن، پێویستە یەكێتی ئەوروپا رۆڵ بگێرێت”.
سەرچاوە فورات نیوز
07/02/2013
(PNA)- سەرچاوەیەك لە وەزارەتی سەرچاوە سروشتییەكان ڕایگەیاند، پاش ڕاگرتنی بۆ ماوەی دوو هەفتە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەناردەكردنی نەوتی خاو و پێكهاتە چڕەكانی(نەفتایا)، بەڵام بە ڕێژەیەكی كەم و بە تانكەر بۆ توركیا دەست پێ كردەوە.
بەرلەوەی لە نێوەی كانوونی دووەمدا هەناردەكردن ڕابگیرێت كە مەبەست لێی باشتركردنی سیستمی چاودێریی بارهەڵگرەكان بووە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێژەی بەرهەمهێنانی بۆ 30 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا بەرز ببووەوە.
لە دێسەمبەر – كانوونی یەكەمەوە، بەو هۆیەوەی حكوومەتی فیدراڵ تەواوی خەرجیی كۆمپانیاكانی هەرێمی نەدا، حكوومەتی هەرێم هەناردەكردنی نەوتی لە ڕێگەی بۆریی نەوتەوە كە لە ژێر ڕكێفی بەغدایە و بە توركیا دەكات، ڕاگرت.
بەپێی هەاڵێكی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، سەرەتای مانگی ڕابردوو، حكوومەتی هەرێم دەرفەتی هەناردەكردنی ڕاستەوخۆی نەوتی لە كێڵگەی نەوتی تەقتەقەوە بۆ توركیا، بە كۆمپاینای جەنەڕاڵ ئینێرژی سپارد. هەناردەكردنی پێكهاتە چڕەكان (نەفتایا)و غازیشی لە كێڵگەی خورموورەوە، لە هاوینی ڕابردووەوە دەست پێ كردووە.
وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاشتی هەورامی، ڕایگەیاندووە كە كاتێك دەست بە هەناردەكردنی نەوت دەكرێتەوە، هەرێم ڕۆژانە نزیكەی 20000 بەرمیل نەوتی خاو و 10000 – 15000 بەرمیلیش لە پێكهاتە چڕەكانی هەرنادە دەكات.
07/02/2013
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: حكومه‌تی سوریا پێویستی به جه‌نگاوه‌ری بیانیی نییه.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا كه له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا سازیكردبوو، له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نوسێك كه ئایا ئێران هاوكاری سه‌ربازیی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات یاخود نا؟ وتی: سوپای سوریا به‌هێزه‌و به‌هیچ جۆرێك پێویستی به هاوكاری سه‌ربازیی و جه‌نگاوه‌ریی ده‌ره‌كیی نییه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه وڵاته‌كه‌ی له‌ڕووی ئابووریی و بازرگانییه‌وه تا ئێستاش هاوكاری سوریا ده‌كات، به نموونه، رۆژانه به‌نزین و گه‌نم بۆ ئه‌و وڵاته ده‌نێرێت و جگه له‌وه‌ش، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له‌ڕێی عیراقه‌وه كاره‌بایان بۆ دابین بكه‌ن.
05/02/2013
عهبدولاَ ئۆجه‌لان سه‌رۆكی به‌ندكراوی په‌كه‌كه به فڕۆكه‌یه‌ك له دورگه‌ی ئیمرالی توركیاوه گه‌یه‌نراوه‌ته هاوینه‌هه‌واری سهلاَحهدین له هه‌رێمی كوردستان .
به‌پێ ی ده‌نگۆیه‌ك كه له مانشێتی رۆژنامه‌ی سۆزجوی توركیا له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ دا بلاَوی كردۆته‌وه : عهبدولاَ ئۆجه‌لان سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان له دورگه‌ی ئیمرالیه‌وه ده‌رهێنراوه‌و به فڕۆكه‌یه‌ك به نهێنی گه‌یه‌نراوه‌ته هاوینهههواریسهلاحهدین له هه‌رێمی كوردستان و سه‌ره‌تا له بنكه‌یه‌كی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم میوانداری كراوه‌و گفتوگۆ‌و دیدار له نێوان په‌كه‌كه و میتی توركی و ئۆجه‌لان دا ئه‌نجامدراوه .
هه‌ربه‌پێ ی ئه‌و ده‌نگۆیه لایه‌نه‌كانی حكومه‌تی توركیا و په‌كه‌كه ڕێكه‌وتون له‌سه‌ر سێ خاڵی نه‌خشه ڕێگایه‌كی ئۆجه‌لان كه له‌مانه پێكهاتون :
یه‌كه‌م: له دوای په‌ژراندنی یاسای مافی پاراستن به زمانی دایك ,حكومه‌تی توركیا زه‌مینه‌ی یاسایی خۆشبكات بۆئازادكردنی زیندانیانی كه‌جه‌كه, له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا په‌كه‌كه چالاكی سه‌ربازی رادهوهستێنیت و هه‌ردوو لا شهڕنهكردنی یه‌كجاری رابگه‌یه‌نن.
دووه‌م: ده‌بێت توركیا رۆژئاوای كوردستان بناسێت و په‌كه‌كه‌ش به‌رامبه‌ر ئه‌مه هێزه چه‌كدارییه‌كانی خۆی بۆ ده‌ره‌وه‌ی توركیا دهكشێنیتهوه .
سێیه‌م: ده‌بێت ده‌ستوری یاسایی بگۆڕدرێت و په‌روه‌رده‌ی زمانی دایك و سه‌ربه‌خۆیی بخرێته ژێر زه‌مانه‌تی یاساییه‌وه .
پێشتریش ده‌نگۆی ئه‌وه بلاَوبۆوهكه هاكان فیدان سه‌رۆكی هه‌واڵگری میتی توركی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌گاته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ به‌پرسانی په‌كه‌كه كۆده‌بێته‌وه بهلاَم سهفیدن دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌ت كرده‌وه .
سەرچاوە: نەوا/ ئا: ده‌روون عومه‌ر 05/02/2013
(PNA) – مەحمود ئەحمەدینەژادی سەرۆك كۆماری ئێران، رۆژی دووشەممە داوای لە وڵاتانی ناوچەكە كرد كە كار بۆ یەكڕیزی عێراق بكەن كە لەماوەی مانگی رابردوودا تووشی چەندین ئاڵۆزی و شەپۆڵی خۆپیشاندان لەدژی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق هاتووە.
ئەحمەدی نەژاد هۆشداریی دا كە ئەگەر بارودۆخی عێراق تێكبچێت، كاریگەریی لەسەر تەواوی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.
سەرۆک کۆماری ئێران، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی ئەلمەیادینی عەرەبید، لەبارەی رەوشی عێراقەوە گوتی: "ئەگەر ئاگر بكەوێتەوە، ئەوا هەموو لایەك دەسووتێنێت. من بەڕاشكاونە دەیڵێم ئەوانەی كە دەست لە ناوخی عێراق وەردەدەن، زەرەر دەكەن".
ماوەیەكە رەوشی ئەمنی عێراق تێكچووە و بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان تەنیا لە ماوەی مانگی رابردوودا حەوت حاڵەتی هێرشی تیرۆرستی لە عێراق روویانداوە.
سۆران عەلی/م.ش
05/02/2013
ده‌قی راگهیهنراوهكه:
بە داخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو ئاگرێك لە بەشی ناوخۆیی فیردەوسی شاری سلێمانی كەوتەوە و لە ئەنجامدا دوو قوتابی و كارمەندێكی بەشەكە بوونە قوربانی و ژمارەیەكی زۆری قوتابیش بەهۆیەوە بریندار بوون. هەواڵی سووتانی جەستەی قوتابییە ئازیزەكانی ئەو بەشە ناوخۆییە هەموومانی ئازار دا و تووشی خەمی كردین. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەین و هیوای زوو چاكبوونەوەیش بۆ بریندارانی ئاگركەوتنەوەكە دەخوازین.
قوتابیان سەرمایەی دواڕۆژی گەلەكەمانن و پاراستن و یارمەتیدانیان ئەركی هەموو لایەكمانە. داوا لە گشت دامودەستگە پێوەندیدارەكانی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ و خوێندنی باڵا دەكەین یارمەتی و هاوكاریی قوربانیانی ڕووداوەكە و كەسوكاریان بدەن و لیژنەكانی لێكۆلینەوەیش بە زووترین كات هۆكارەكانی ڕووداوەكە بدۆزنەوە. پێویستە هەموو ڕێكارێك بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی لەمەودوا ڕووداوی لەم چەشنە دووبارە نەبێتەوە.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
04/02/2013
(PNA)- وه‌زیری به‌رگریی ئیسرایل، له میانه‌ی كۆنفرانسی جیهانیی ئاسایش له مونشنی ئه‌ڵمانیا، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ، هێرش و بۆردومان كردنی ناوه‌نده سه‌ربازی و جبه‌خانه‌كانی رژێمی سووریای پشتڕاست كرده‌وه.
دوێنێ وه‌زیری به‌رگریی ئیسرایل، ئیهود باراك، له كۆنفرانسی ئاسایش له ئه‌ڵمانیا، وێڕای ئاماژه‌ی ناڕاسته‌وخۆ به هێرشی هه‌فته‌ی رابردوو، گوتی ئیسرایل پێشتر هۆشداریی دابووه سووریا.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، فڕۆكه‌كانی سوپای ئیسرایل، هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند ناوه‌ندی سه‌ربازی و ناوه‌ندی تاقیكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی چه‌كی كیمیایی رژێمی سووریا.
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرایل ته‌ئكیدی كرده‌وه كه رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی سووریا، جارێكی دیكه ده‌یسه‌لمێنێت كه ئیسرایل هه‌ر قسه‌یه‌ك بكات، جێبه‌جێی ده‌كات.
باراك هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئیسرایل داواكاره و رێگه نادات چه‌كی پێشكه‌وتوو و به‌هێز، بگه‌یه‌نرێته لوبنان و ده‌ستی حیزبوڵای لوبنان به‌و چه‌كانه بگات.
ئا. ر
04/02/2013
له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا کۆبونه‌وه‌یه‌ک بۆ پێشخستنى دیالۆگى چاره‌سه‌رى پرسى کورد رێک ده‌خرێ و کۆبونه‌وه‌که له ڕۆژانى 6 ــ 7 ى ئه‌م مانگه ده‌به‌سترێ . هاوسه‌رۆکى BDP سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و شاندێکى یاوه‌رى و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانى پارته‌کانى چه‌پ ، سه‌وز ، لیبراڵ سوسیال دیموکرات ئاماده ده‌بن .له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا کۆبونه‌وه‌یه‌ک بۆ پێشخستنى دیالۆگى چاره‌سه‌رى پرسى کورد به ناوى ( له تورکیا بۆ چاره‌سه‌رى پرسى کورد دیالۆگ ) ڕێک ده‌خرێت .هه‌روه‌ها له په‌راوێزى کۆبونه‌وه‌کاندا ، به‌رپرسانى BDP چاویان به به‌پرسانى یه‌کێتى ئه‌وروپا ده‌که‌وێت و پاشان له باره‌گاى یه‌کێتى ئه‌وروپا هاوسه‌رۆکى BDP سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش کۆنگره‌یه‌کى ده‌به‌ستێ و ، له سه‌ر کۆبونه‌وه و دیداره‌کان و دواین قۆناخى چاره‌سه‌رى و دیالۆگ زانیارى ده‌دات .به‌م شێوه‌یه‌ش بۆ یه‌که‌من جار نوێنه‌رانى یه‌کێتى ئه‌وروپا بۆچونى خۆیان له‌سه‌ر دیالۆگى نێوان ڕێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوللا ئۆجالان و ده‌وله‌تى تورک ده‌ستنیشان ده‌کات.
03/02/2013
میدیاكانی توركیا ئاشكرایان كردووه كه پۆلیسی ئه‌و وڵاته 3 گومانلێكراویان ده‌ستگیر كردووه كه په‌یوه‌ندییان به خۆكوژه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینیی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نكارای پایته‌خت هه‌بووه.
دوێنێ له هه‌ڵمه‌تێكی پۆلیسی توركیادا 3 كه‌س له هه‌ر دوو شاری ئه‌نكارا و ئیستانبوڵ ده‌ستگیر كراون و ئێستاش له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
به‌پێی راپۆرته‌كان ئه‌و 3 گومالێكراوه په‌یوه‌ندییان به خۆكوژهكهوه هه‌بووه كه ئاشكرا بووه ناوی ئێجهڤیت سانلی-یه و ته‌مه‌نی 40 ساڵان بووه و چه‌ند ساڵێك لهمهوپێش له‌سه‌ر تاوانی تیرۆریستی، زیندانی كراوه و نه‌خۆشی ده‌روونیشی له‌گه‌ڵ بووه.
رۆژی هه‌ینی، له‌ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه، پاسه‌وانێكی تورك گیانی له‌ده‌ستدا و رۆژنامه‌نووسێكیش به سه‌ختی بریندار بووه.
03/02/2013
كتێبی "مێژوو و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ـ كلتووری كوردانی ئیزه‌دی" له نووسینی عوسمان یوسفی له ئێران بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌م كتێبه له لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی "توێژینه‌وه‌كانی مێژووی ئیسلام" له ئێران كه‌وته به‌ردیدی خوێنه‌ران.
كوردانی ئیزه‌دی كه ئه‌مڕۆكه له چه‌ندین وڵات ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن له‌وانه له هه‌رێمی كوردستان، له ماوه‌ی سه‌دان ساڵی رابردوودا له لایه‌ن توێژه‌ران و نووسه‌ران بایخی تایبه‌تیان پێدراوه.
له‌م كتێبه‌دا توێژینهوهییهدا به رچاوگرتنی سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كان و توێژینه‌وه مۆدێرنه‌كان، هه‌وڵدراوه تا گۆشه نیگای تاریك و دهرنهكهوتووی باوه‌ڕ و میژووی كوردانی ئیزه‌دی و ئه‌م ئایینه ئاشكرا بكرێت.
كتێبی "مێژوو و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ـ كلتووری كوردانی ئیزه‌دی" له 277 لاپه‌ڕه‌دا كه‌وتۆته بازاڕی كتێب فرۆشانه‌وه.
مه‌نووچێهر جیهانی/ پ. ف
(PNA)
02/02/2013
یه‌حیا سادق وه‌زیری دوایین وه‌زیری دادی حكومه‌تی پاشایه‌تی ئێران و دوایین وه‌زیری سونی مه‌زهه‌بی ئێران، له ته‌مه‌نی سه‌د و یه‌ك ساڵی له تاران كۆچی دوایی كرد.
یه‌حیا سادق وه‌زیری خه‌ڵكی شاری سنه و سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی سادق وهزیرییهكانی ئه‌و شاره بوو كه بۆ چه‌ندین نه‌وه یه‌ك له دوای یه‌ك وه‌زیری ئیماراتی ئه‌رده‌لان بوون. یەحیا خانی سادق وەزیری خوێندنی سەرەتایی لە شاری سنە تەواو کرد و دواتر بۆ درێژەدان بە خوێندن چوو بۆ تاران و لە بەشی مافی زانستگای تاران دا خوێندنی تەواو کرد. بە دوای ئەوەدا بۆ ماوەی چەند ساڵ لە پۆستە گرینگەکانی قەزایی لە شارەکانی تاران، کرماشان، سنە و شارەکانی تر کاری کرد. لە کابینەی شاپووری بەختیار، دوا سەرۆک وەزیری دەورانی پاشایەتی بە وەزیری داد دیاری کرا و بەوەش بوو بە دوایین وەزیری سوننە مەزهەب لە دەسەڵاتی ئێران دا بەڵام پاش ماوەیەکی کورت دەستی لە کار کێشایەوە. هەروەها دوو جاریش لە لایەن دەسەڵاتەکانی پاشایەتی و کۆماری ئیسلامی بۆ دانوستان لە گەڵ لایەنی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان راسپێردرا. جاری یەکەم لە سەردەمی کۆماری کوردستان دا بوو کە ناردرایە مەهاباد بەڵام لە سەقز لە گەڵ نوێنەرانی کۆمار و بارزانی کۆبۆوە. جاری دووهەم دوای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی لە دەوڵەتی بازرگان دا ئەندامی هەیئەتی موزاکرە لە کوردستان بوو.
سووریا
ئۆپۆزیسیۆن ئاماده‌یه گفتۆگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا بكات
ئۆپۆزیسیۆنی سوویا ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا.
موعاز خه‌تیب، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی سووریا ئاماده‌یی ئۆپۆزیسێۆنی له پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له فه‌یسبووك راگه‌یاند بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا، به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنی سه‌د و 60 هه‌زار گیراو و نوسیویه‌تی " من ئاماده‌م بۆئه‌وه‌ی گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی رژێمی سووریا بكه‌م " ده‌رباره‌ی شوێنی كۆبونه‌وه‌كه ئه‌و نوسیویه‌تی "ده‌بێت شوێنی كۆبونه‌وه‌كه تونس, قاهیره یاخود ئه‌سته‌نبۆڵ بێت".
میسڕ
له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا 2 كه‌س ده‌كوژرێن
له قاهیره دوو له خۆپێشانده‌ران به‌گولـله ده‌كوژرێن و به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كیش بكوژانیان دیار نین.
هێزه‌كانی پۆلیس رایانگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كاتی خۆپێشاندان 2 كه‌س كوژراون.
دوو كه‌س كوژراوه‌كه ناویان ئه‌حمه‌د سه‌ید و رێدا ریفاییه كه له گۆڕه‌پانی ئازادی له قاهیره به‌هۆی گولـله گیانیان له‌ده‌ستداوه و دیار نییه گولـله‌كان له‌لایه‌ن كێوه ته‌قێندراون.
خۆپێشانده‌ران به به‌رد هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر پۆلیس و ئه‌وانیش به‌گازی فرمێسك رژێن وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه.
له‌حه‌وت رۆژی خۆپیشاندانی میسڕدا تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 54 كه‌س كوژراون.
ئێران
رۆژنامه‌نووسه‌كان بابه‌ته‌كانیان ده‌سڕنه‌وه له‌ترسی ده‌ستگیركردن
دوابه‌دوای ده‌ستگیركردنی 15 رۆژنامه‌نووس له ئێران, رۆژنامه‌نووسه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ترسن ده‌ستگیر بكرێن.
یه‌كێكه و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه‌دانیشتووی ئێرانه گوتی "ده‌بێت به‌درێژایی شه‌و به‌خه‌به‌ر بین له‌ترسی هێزه‌كانی ئاسایش، چونكه ده‌ترسین هێرشمان بكه‌نه‌سه‌ر". رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌و وڵاته كه بابه‌تی ره‌خنه‌یی ده‌نوسێت گوتی"ههمووزانیاریهك و نوسراوێكم له كۆمپیوته‌ره‌كه‌مدا سڕیونه‌ته‌وه" .
له‌هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسان له ئێران كه خرایه‌سه‌ر 4 رۆژنامه زیاتر له 15 رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركران. كه‌ده‌گوترێت 2 له‌وانه كوردن.
ئه‌مریكا
چالاكوانێكی ئه‌مریكی دوای 9 مانگ له ده‌ستگیركردن ئازاددهكرێت
ده‌سه‌ڵاتدارانی ڤێتنام چالاكوانێكی ئه‌مریكیان ئازادكرد، دوای ئه‌وه‌ی له مانگی نیسانه‌وه ده‌ستگیركرابوو.
هاوكات ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ندین جار داوای له حكومه‌تی ڤێتنام كردووه تاوه‌كو ئه‌و هاووڵاتیه‌ی ئازاد بكات .
ئه‌و هاووڵاتیه ئه‌مریكیه كه به‌ره‌گه‌ز ڤێتنامیه پێشتر به‌تۆمه‌تی "تێكدانی ئارامی" ئه‌و وڵاته له نیساندا ده‌سگیركرا, به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئازاد كرا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڤێتنام له بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند كه ئه‌و هاووڵاتیه پێشتر "دانی به‌تاوانه‌كه‌ی ناوه".
توركیا
2 هاووڵاتی سووری دهستگیردهكیرێن
چه‌ند هاووڵاتیه‌كی سووری به تۆمه‌تی ره‌فاندنی پارێزه‌رێكی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ده‌ستگیرده‌كرێن.
ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌نادۆڵ)ی توركی بڵاویكرده‌وه " دوو هاووڵاتی سووری له توركیا به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پارێزهرهكیان رهفاندوه ده‌ستگیرده‌كرێن". هه‌روه‌ها نوسیویه‌تیشی "3 هاووڵاتی سووری پارێزه‌ره‌كه‌یان خستووه‌ته ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه و رهفاندوویانه دواتر هه‌وڵیانداوه له سنوری نێوان توركیا و سووریا بپه‌ڕنه‌وه و به‌ره‌و سووریا بڕۆن , به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایش پێده‌زانن و رزگاریان ده‌كه‌ن".
هێزی ئاسایشی سووری رایانگه‌یاندووه كه رهفێنهرهكان خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه و شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوانیاندا ده‌ستیپێكردووه و 2 كه‌سیان برینداربوون و ده‌ستگیركراون.,به‌ڵام سێیه‌میان هه‌ڵاتووه و نه‌یانتوانیوه ده‌ستگیری بكه‌ن.
هاوكات راشیانگه‌یاند باری ته‌ندروستی پارێزه‌ره سووریهكه زۆرباشه و هیچ زیانی به‌رنه‌كه‌وتووه.
پێشنبینی ده‌كرێت ئه‌و رفێنهرانه له‌لایه‌ن رژێمی سووریاوه نێردرابن بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و پارێزه‌ره.
توركیا
پۆلیسی توركیا هاوكاری ئه‌مریكا ده‌كات له دۆزینه‌وه‌ی كچه ئهمریكیهكه
به‌رپرسانی پۆلیسی توركیا رایانگه‌یاند هاوكاری ئه‌مریكا ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی كچه ئهمریكیهكه. بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تیان پێكهێناوه.
به‌رپرسانی پۆلیسی توركیا رایانگه‌یاند كه "هاوكاری حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن له دۆزینه‌وه‌ی كچه‌كه ئهمریكیهكه ".
سارای سێرا, ته‌مه‌ن 33 ساڵ و دایكس 2 منداڵ له 21ی ئه‌م مانگه لهرێگهیدا كه به‌ره‌و ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه، دیارنه‌ما .
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی پۆلیس به (ئه‌سۆسیه‌تید پرێس) یان راگه‌یاند ئه‌و ئافره‌ته پێش ئه‌وه‌ی ونبێت له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه په‌یامێكی جێهێشتووه. پۆلیس له‌م باره‌یه‌وه به‌دواداچوون ده‌كات . بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌ت به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته پێكهێنراوه .
هیندستان
هیندستان GPS داده‌نێت بۆچاودێری كردنی ده‌ستدرێژی سێكسی
حكومه‌تی هیندستان ئامێری (GPS) به‌كارده‌هێنێت، بۆئه‌وه‌ی دیارده‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی له‌و وڵاته‌دا كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌و ئامێره له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه هه‌ڵده‌گیرێن كه مه‌ترسی ده‌ستدرێژی سێكسیان له‌سه‌ره, به‌هۆی دوگمه‌یه‌كه‌وه ده‌توانێت په‌یام بۆ نزیكترین بنكه‌ی پۆلیس بنێرێت، كه به‌هۆی ئه‌و (GPS)ی كه هه‌لیگرتووه ده‌توانرێت شوێنه‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی (ئیندیا ریاڵ تایم) ئه‌و پڕۆسه‌یه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م ساڵ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و تێچونهكهشی 20 دۆلاری ئه‌مریكی ده‌بێت .
31/01/2013
سووریا له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیله‌وه بۆردومان ده‌كرێت و دیمه‌شقیش ده‌ڵێت" سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی بۆردومان كردووه".
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئه‌مریكی بۆ سایتی (CNN) ئاشكرای كردووه، دوێنی شه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كاروانێكی ئۆتۆمبێل له سنووره‌كانی نێوان لوبنان و سووریا، بێ ئه‌وه‌ی باس له ورده‌كارییه‌كان بكات.
هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگری لوبنانی له‌سه‌ر په‌یجی فه‌رمی خۆی ئاشكرای كردووه كه فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كان چه‌ندین جار سنووری ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌زاندووه.
ئه‌م هێرشه‌ی فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل دوای ئه‌وه دێت كه هه‌فته‌ی رابردوو ئیسرائیل سیسته‌می (گوومهتی ئاسنین- القبه الحدیدیه)ى راگه‌یاند كه ئاسمان و خاكی ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو ده‌پارێزێت له هه‌ر هێرشێكی ده‌ره‌كی.
هه‌فته‌ی رابردووش ئیسرائیل هۆشداریدا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر چه‌كی كیمیاوییه‌كانی سووریا بكه‌وێته ده‌ستی هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن ئه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ریان، هاوكات ئێرانیش رایگه‌یاند هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر سووریا ئه‌وه هێرشه بۆ سه‌ر ئێران.
كه‌مێك پێش ئێستاش ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی سووریا رایگه‌یاند "سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل، سنووری ئاسمانی سووریایان به‌زاندووه و له ناوچه‌ی (جه‌مرایا- ریفی دیمه‌شق) بۆردومانی سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی كردووه، كه به كار دێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رگری و چۆنیه‌تی خۆ پاراستن له گروپه تیرۆریستیه‌كان".
چالاكوانه مه‌ده‌نییه‌كانی سووریاش ده‌ڵێن "سه‌نته‌ری جه‌مرایا به‌كاردێت بۆ پێشخستن و په‌ره‌پێدانی چه‌كی كیمیاوی پێشكه‌وتوو".
30/01/2013
(PNA)- له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نكارای پایته‌ختی توركیا، پاسه‌وانێك و خۆكوژه‌كه كوژران و 3 پاسه‌وانی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێرشبه‌رێكی خۆكوژ، له به‌رده‌م یه‌كێك له ده‌رگاكانی چوونه‌ژووره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی كوژرانی پاسه‌وانێك و برینداربوونی 3 كه‌سی دیكه.
هه‌تا ئێستا هیچ لایه‌ن و گرووپێك، ئه‌م هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، به‌ڵام وه‌زیری ناوخۆی توركیا ده‌ڵێت زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه خۆكوژه‌كه هاووڵاتیی توركیا بووه و له‌وانه‌یه ئه‌ندامی یه‌كێك له گرووپه چه‌پڕه‌وه‌كان بێت.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نكارا، له لێدوانێكدا هۆشداریی داوه‌ته هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا له توركیا، كه هه‌تا روونكردنه‌وه‌ی داهاتوو، سه‌ردانی هیچكام له باره‌گاكانی نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا له توركیا، نه‌كه‌ن.
02/02/2013