بەپێی یاسایەکی نوێی پەرلەمانی تورکیا لەمەو دوا تۆمەتبارانی کورد لەدادگا دەتوانن بە زمانی کوردی قسەبکەن و بەرگری لەخۆیان بکەن.
دوای دوو رۆژ لە گفتوگۆی چڕ‌و پڕ و دژ بە یەک ، ئەندام پەرلەمانە کوردەکانی سەر بە پارتی ئاشتی و دیموکراسیBDP لە پەرلەمانی تورکیا توانییان سەرکەوتووبن بەسەر نوینەرانی پارتی نەتەوەیی بەرهەڵستکاردا، کە دژی ئەم یاسایە بوون.
لەکاتی گفتوگۆکاندا بەهۆی پێکدا هەڵپژانی دوو پەرلەمانتار کە یەکیێکیان سەر بە BDP و ئەوی دیکەیان سەر بە پارتی گەلی کۆماری بوو، دانیشتنی پەرلەمان بۆ ماوەیەک راگیرا. دوای ئەوەی ئەندام پەرلەمانە تورکەکە گوتبوی" ناکرێت نەتەوەی تورک یەکسان بێت لەگەڵ نەتەوەی کورد" ئەم گوتەیە ناڕەزاییەکی زۆری لێکەوتەوە.
پایزی 2012 ، نزیکەی 700 بەندکراوی کورد بۆ ماوەی 69 رۆژ مانیان لە خواردن گرت، کەداوای باشترکردنی دۆخی عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانی کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK یان دەکرد لە زینداندا و هەروەها داوای ئەوەشیانکرد کە کۆت و بەند لەسەر زمانی کوردی هەڵبگیرێت لە بواری دادوەری و سیستەمی پەروەردەدا. مانگرتەنەکەش لەسەر داواکاری ئۆجەلان کۆتایی پێهێنرا.
چاودێرانیش پێیان وایە کە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دوای داواکارییەکەری ئۆجەلان بوو بۆ شکاندنی مانگرتن.
بەپێی دەستوری وڵاتی تورکیا، لەو وڵاتەدا تەنیا یەک نەتەوە بوونی هەیەو تورکیش تاکە زمانی دانپێدانراوە.
25/01/2013
ئه‌ندامێكی فدراسیۆنی كۆمه‌ڵه كوردییه‌كان له پاریس رایگه‌یاند عومه‌ر گونەی، كه تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كییه له كوشتنی 3 ژنه چالاکڤانی كورد له پاریس، كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی هه‌واڵگرى ئه‌و وڵاته كۆدهبێتهوە و تورکیآش رەتی دەکاتەوە..
موراد جه‌یلان، ئه‌ندامی فدراسیۆنی كۆمه‌ڵه كوردییه‌كان له پاریس له لێدوانێكیدا بۆ (رووداو)ی گوتى "پۆلیسی توركیا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌وانی بانگهێشتكردووه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی عومه‌ر گونەی ده‌ناسن".
موراد جه‌یلان گوتیشی "وه‌كو كۆمه‌ڵه كۆمسیۆنێكمان دروستكردووه و زانیاری كۆده‌كه‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ دادگا و پۆلیسی فه‌ڕه‌نساش له په‌یوه‌ندی چڕ‌وپڕ داین، پۆلیسیش به‌رده‌وام ته‌له‌فۆن بۆ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان ده‌كات".
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانیش بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و هێزه‌ی یان ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌پشت عومهرهوهن، جه‌یلان گوتى "له چاودێری كامیراكان ده‌ركه‌وتووه كاتێك عومه‌ر له ساڵی 2012وه ده‌چێته‌وه توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی هه‌واڵگرى به جلی مه‌ده‌نی كۆده‌بێته‌وه كه سمبۆلی پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌ى له‌ده‌ستدایه، و ئه‌و كه‌سه‌ش ئامۆزایه‌كی عومه‌رە".
حکومەتی تورکیاش بەرەسمی رایگەیاندووە کە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی لەگەڵ بکوزەکە نییە و بەڵکو رووداوەکە پەیوەندی بە "کێشەی ناوخۆیی پەکەکەوە" هەیە و ئەوان بەرپرس نیین
له رۆژى 9ى ئه‌م مانگه له‌شارى پاریس و له رووداوێكى ته‌مومژاویدا هه‌رسێ ژنه چالاكڤانى كورد (ساكینه جانسز و فیدان دۆغان و له‌یلا شایله‌مز) كوژران.
رووداۆ/ هێمن خۆشناۆ
24/01/2013
رۆژی 18/1/2013 ، بۆ یەكەمجار لە یەكێك لە مزگەوتەكانی شاری ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید بە ئاشكرا بانگدرا.
جاران مزگەوتەكانی سوید بۆیان نەبوو بەوشێوەیە بانگ بدەن كە دەنگیان بگاتە دەرەوەی مزگەوت و دەبووایە تەنیا لە ناوەوەی مزگەوتدا بانگ بدەن، بۆیە ئەو هەنگاوەی مزگەوتی ناوچەی هیوزبی لە باكووری ستۆكهۆڵم، بە یەكەمین بانگی ئاشكرا و كراوە لە سوید و وڵاتانی باكووری ئەوروپا دەژمێردرێت. ئەمەش رای جیاوازی لێكەوتووەتەوە و دوو بۆچوونی جیاوازی هێناوەتە ئاراوە. بەشێك لە چالاكڤانان و پارتەكان بە ئاسایی وەریانگرتووە و بەشێكی دیكەش، بەتایبەتی پارتە رەگەزپەرست و نزیك لە رەگەزپەرستەكان رەتیدەكەنەوە. بەڵام دەوڵەتی سوید ئەو مافەی داوەتە موسڵمانان كە لەمەودوا لە دەرەوەی مزگەوتیش گوێیان لە دەنگی بانگ بێت.
ئەم بڕیارە هاوكاتە لەگەڵ پشتیوانیكردنی هەشت پارتی نێو پەرلەمانی سوید لە بیرۆكەی دەرچواندنی یاسای فرەژنی لە سوید. سەرۆكی پارتی سەنتەر، كە خاوەنی بیرۆكەكەیە، رایگەیاند پارتەكەیان دەیەوێ كار بۆ ئاساییبوونی فرەژنی بكات و ئەو “ماف”ەی بۆ موسڵمانانی دانیشتووی سوید بە “رەوا” زانی كە بەپێی نەریتی خۆیان مافی هێنانی 4 ژنیان هەبێ. ئەمەش وایكرد پارتەكەی رووبەڕووی رەخنەی تووند ببێتەوە. بەپێی راپرسییەكانی ئەم دواییەی چەند رۆژنامەیەكی بەنێوبانگی سویدی، پێشنیازەكە كاریگەری گەورەی دەبێ بۆ دابەزینی رێژەی لایەنگرانی ئەو پارتە لە هەڵبژاردنەكاندا.
24/01/2013
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا لە سویسرا بەیەکەوە کۆبوونەوە.
دوێنێ چوارشەممە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد داود ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە شاری داڤۆسی سویسرا لە هۆتێلی وەرینا کۆبوونەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیەکدا بڵاویکردەوە کە مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی ره‌وشی عێراق لەو کبوونەوەدا رایگه‌یاندووە: ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێستای عێراق نابێ به‌رده‌وام بێت، پێویسته پرۆسه‌ی سیاسی راسته‌ڕێ بكرێ و هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق له هه‌وڵه‌كانیدا به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ هه‌موو كێشه و گیروگرفته‌كان، چونكه ئه‌و كێشه و گیروگرفتانه به جۆرێك گه‌وره بوونه مه‌ترسی له‌سه‌ر تێكڕای پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا هه‌یه.
له‌باره‌ی ره‌وشی سوریاوه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ره‌وشه‌كه و په‌نابه‌رانی سوریای له توركیا كردوە و رایگه‌یاندووە: ئێستا ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوریا له توركیا له 160 هه‌زار كه‌س زیاتره.
رۆژی یەکشەممە (2013/1/20)، مەسعود بارزانی بە مەبەستی سەردانکردنی چەند وڵاتێکی ئەوروپایی و بەشداری کردن لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس بەرەو ئەوروپا بەڕێکەوت.
کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس ساڵانە لە وڵاتی سویسرا بەریوە دەچێت و ئەمساڵ لە کۆڕبەندەکەدا 2500 کەس لە 100 وڵاتی جیهانەوە بەشدارن، 50 کەس لەو ژمارەیە سەرکردەکانی جیهانن و 1500 کەسیش بازرگان و بەڕێوەبەری دامەزراوە ئابوورییەکان و نوینەری رێکخراوە مەدەنییەکان و میدیا و دامەزراوە ئەکادیمی و هونەرییەکانن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم جارە بەشێوەیەکی فەرمی بەشداری لەو کۆڕبەندەدا دەکات.
هەر یەک لە عیماد ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی کوردستان، فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه، ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان و عه‌لی سندی، وه‌زیرى پلاندانان سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو سەردانەدا یاوەری دەکەن.
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
24/01/2013
لەكاتێكدا كە هەڵبژاردنەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران نزیك دەبێتەوە, دەسەڵاتدارانی ئێران چاودێری لەسەر هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە زیاد دەكەن و داوا لە قاوەخانەكان دەكەن كامێرای چاودێری لە شوێنەكانیان دابنێن.
ئێران لەساڵی رابردووەوە خەریكە تاوەكو كامێرا لە قاوەخانەكان دابنێن, بەڵام ئەم یاسایە لەوكاتەوە زۆر بڵاو بووەوە كاتێك كە كافێ پراگوا, كە یەكێك لە بەناوبانگترین قاوەخانەكانی تاران, داخرا بەهۆی ئەوەی رەتیكردەوە سیستەمی ڤیدیۆیی لە كافی كەدابنێت. كافێ پراگوا شوێنێكی سەرەكی قوتابیانی تارانە كەسەردانی ئەو كافێ یە دەكەن.
هەفتەی رابردوو پۆلیسی فەرمانكردن بە چاكە و قەدەخەكردنی خراپەی ئێرانی داوا لەو كافێ یە دەكەن سیستەمی چاودێری لە كافێ یە دا بنێن ,هەروەها مەرجیشیان بۆ ئەم كافێ یە ئەوە بوو كە "نابێت لە 4 كامێرا كەمتر دابنێن", بەڵام خاوەنی ئەو شوێنە رەتیكردووەتەوە كە ئەم فەرمانە جێبە جێبكات و بەخۆی كافێیەكەی دادەخات.
ئەو كافێ یە لە پێگەی فەیسبوكیانە نوسیویانە " دەمانزانی كە ڕۆژێكدێت و ئەم شوێنەمان پێدادادەخەن, بۆیە رێگەمان نەدان چاودێری هەنگاو بەهەنگاوی ئەوكەسانە بكەن كە سەردانیاندەكردین "
لەسەدەی بیستدا قاوەخانەكانی ئێران شوێنی خوێندنەوەی شیعر و كوبونەوەی هۆزانڤانان بووە, كە بە بێ ترس لە شای ئێران كۆدەبونەوە.لەدوای شۆڕشی ساڵی 1979 دا حكومەتی ئێران زۆربەی قاوەخانەكانی ئەو وڵاتەی داخستن وەك هەڵمەتێكی دژی " كەلتوری رۆژ ئاوایی" .
ئاری رەسوڵ
24/01/2013
كاریكاتێریستێکى خه‌ڵكى سنه له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، له یازده‌هه‌مین فسیتڤاڵى نێودەوڵەتى "فرى كارتۆنز وێب" له وڵاتى چین، خه‌ڵاتى زێڕى به‌ده‌ست هێنا.
موحه‌ممه‌د سامان سوهلى، ئه‌ندامى ماڵى كاریكاتێرى بواری هونهرهكانە لە پارێزگاى سنه‌و له به‌شى "روخسار" به به‌رهه‌مێكى "ژان پۆل تاركێر" فه‌یله‌سووفى خه‌ڵكى فه‌ره‌نسا، به‌شداریى فستیڤاڵهكهى كردبوو.
ئه‌مین مورادى، سه‌رۆكى بواری هونه‌رى پارێزگاى سنه، به ئاژانسى هه‌واڵى ئیسناى گوتووه: ئه‌م فستیڤاڵه هه‌موو ساڵێك له به‌شه‌كانى كارتۆن، كاریكاتێر، كۆمیك ئهستریپو ئه‌نیمه‌یشن به‌ڕێوه ده‌چێت.
به گوته‌ى مورادى، موحه‌ممه‌د سامان سوهلى، شه‌ش جار له فستیڤاڵه نێوخۆییهكانى ئێران‌دا پله‌ى سێهه‌مى بەدهست هێناوە.
ئا: فوئاد حەقیقی
23/01/2013
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له نه‌خۆشخانه سه‌ردانی جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كات.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بهرهولهوهی به‌ره‌و وڵاتی سویسرا به‌ڕێ بكه‌وێ، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی له داڤۆ، له وڵاتی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد به مه‌به‌ستی ئه‌حواڵ پرسین و ئاگاداربوون له‌و رێوشوێنه پزیشكیانه‌ی گیراونه‌ته به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رۆك كۆمار.
بارزانی زۆر خۆشحاڵ بوو به باشتربوونی ره‌وشی ته‌ندروستی سه‌رۆك كۆمار ئه‌و چاره‌سه‌ركردن و رێوشوێنه پزیشكیانه‌ی بۆیان دانراوه.
جەلال تاڵەبانى سەرۆک کۆمارى عێراق، بەهۆى تێکچونى دۆخى تەندروستيەوه شەوى 16/17ى 2012 گەیەندرایە نه‌خۆشخانه‌ی (مه‌دینه توب)ی شاری به‌غدا. دواتر سه‌ر له به‌یانی رِۆژى پێنج شه‌ممه 20-12-2012 جه‌لال تاڵه‌بانی ، نه‌خۆشخانه‌ی (مه‌دینه توب)ی شاری به‌غدا به جێهێشت و له ژێر چاودێری تیمێكی پزیشكی پسپۆر‌دا به‌ره‌و كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ به‌رێ كرا .
22/01/2013
بەهۆی ته‌قینه‌وه‌ى نارنجۆك له شاری مەلەکشاهی ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان 4 ئەندامی بنەماڵەیەک گیانیان لەدەستدا و 2ی دیکەشیان بریندار بوون.
عه‌لى ده‌وڵه‌تى، فه‌رمانده‌ى هێزه ئەمنییەکانی پارێزگاى ئیلام راگه‌یاندووه "ئه‌م رووداوه سه‌رله به‌یانى دوێنێ دووشه‌ممه له گوندى سهیرانە-ی سه‌ربه شارى مهلهكشاهى له پارێزگاى ئیلام رووى داوە".
به‌گوته‌ى ئه‌م به‌رپرسه، چوار كه‌س له ئه‌ندامانى ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ک ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ست داوه‌و دوو كه‌سى دیكه‌شیان به سەختی بریندار بوون‌و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراون.
عەلی دەوڵەتی گوتویه‌تى "ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ماده‌ى ته‌قینه‌وه‌ى رێپێنهدراویان له ماڵەکەیاندا راگرتووه‌و یه‌كێك له ئه‌ندامانى ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ده‌ستكارى نارنجۆكهكهى كردووه‌و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى ته‌قینه‌وه‌ى". ناوبراو زانیارى زیاترى نه‌داوە.
شارى مهلهكشاهى له 45 كیلۆمه‌ترى شارى ئیلام هه‌ڵكه‌وتووه‌و به‌پێى سه‌رژمێریی ساڵى 2006، ژمارەی دانیشتوانی زیاتر له 32 هه‌زار کەسە.
پارێزگاى ئیلام یه‌كێك له ناوچه شهڕلێدراوهكانى شه‌ڕى هه‌شت ساڵه‌ى نێوان ئێران‌و عێراقه‌و تا ئێستاش بڕێكى زۆر ته‌قه‌مه‌نى پاشماوه‌ى شه‌ڕ له‌و ناوچه‌یه ماوه‌و خاوێن نهكراوهتهوە.
مین‌و تهقهمهنییهكانى دیكه‌ى سه‌رده‌مى شه‌ڕ، ساڵانه ژماره‌یه‌كى زۆر له هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى كورد له‌سه‌ر سنووره‌كان ده‌كه‌نه قوربانى.
22/01/2013
ئه‌حمه‌د تورك، رایگه‌یاندووه "كورد ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی ناوێت، به‌ڵكو هاوبه‌شی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی نێوان نه‌ته‌وه‌كانی توركیای ده‌وێت".
ئه‌حمه‌د تورك، سه‌رۆكى كۆنگره‌ى جڤاتى دیموكراتی KCD گوتى "بۆ سه‌رخستنی هه‌وڵی ئاشتی و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئیمڕالی، پێویسته ده‌وڵه‌تی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان PKK چاو به سیاسه‌ته‌كانیاندا بخشێننه‌وه و مامهڵهكردنهكانیان له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتی بێت".
تورك كه هاوكات په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی شاری ماردینه ئاماژه‌ی به قۆناخه‌كانی ٣٠ ساڵه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیا كردوه و پێیوایه "پێویسته له‌ئێستادا ئه‌م پڕۆسه بكرێته پرسێكی سیاسی و هه‌ردوو لا به به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری زیاتر، لێكنزیك ببنه‌وه".
له‌باره‌ی ویستی كورد بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌حمه‌د تورك ده‌ڵێ "ئێمه له‌گه‌ڵ میلله‌تی تورك مێژوویه‌كی درێژمان هه‌یه له ژیان و به‌رخودانی هاوبه‌شدا، بوونی ده‌وڵه‌تێك بۆ كورد پێویسته، به‌ڵام له جوگرافیایه‌كدا كه ئیتنیك و مه‌زهه‌به ئایینییه‌كان تێیدا له رووبه‌رووبوونه‌وه‌دان ئه‌سته‌مه ده‌وڵه‌تێك به خواستی ئێمه دروست ببێت، بۆیه له جیاتی ده‌وڵه‌ت پێویستمان به ئاشته‌وایی و یه‌كسانییه".
فه‌رهاد چۆمانی
21/01/2013
ئەو پیاوەی کە شۆفێری ساکینە جانسز بووە بە فەرمی تۆمەتبارکرا بە کوشتنی سێ ژنە چالاکوانە کوردەکە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا.
پۆلیسی فەڕەنسا رایگەیاند کە عومەر گونەی 30 ساڵ، لەژێر لێکۆڵینەوە دایە تا بزانرێت ئاخۆ کارەکەی بەتەنیا ئەنجامداوە یاخود لەگەڵ گرووپێکی تیرۆریستی‌دا.
فرانسوا مۆلین لێکۆڵەری پۆلیس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پێمان وایە کە ناوبراو بکوژەکەیە یا یەکێک لە بکوژەکانە".
مۆلین هەرەوها ئەوەشی راگەیاند کە گونەی لەگرتەی ڤیدیۆیدا دەرکەوتووە کە لەکاتی رووداوەکەدا لەناو باڵەخانەی سێ ژنە چالاکوانەکەدا بووە. هەوەها ئەوەشی خستەڕوو کە لە رووداوەکەدا 10 گوللە تەقێنراوە- چواریان بەر ساکینە جانسز کەوتوون و سێی دیکەش بەر دوو قوربانییەکەی دیکە.
هەرچەند چەکەکان نەدۆزراونەوە، بەڵام لێکۆڵەرەوان پێیان وایە کە تەنیا یەک دەمانچە بەکارهاتووە. لێکۆڵەرەوان هەرەوە ئەوەشیان خستەڕوو کە جانتایەک لەناو ئۆتۆمبێلی عومەر گونەیدا دۆزراوەتەوە کە پاشماوەی تۆزی باروتی پێوەبووە کە پێدەچێت دەمانچەکەی تێدا هەڵگیرابێت.
رۆژی 9 ی ئەم مانگە سێژنە چالاکڤان ساکینە جانسز و فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز لە پاریس بە کوژراوی دۆزرانەوە.
22/01/2013
پاریس -
21/01/2013
ئه‌و گومانلێکراوه‌ی به‌ناوی (عومه‌ر گیونه‌ی) له‌پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو، به تاوانی کوشتنی سێ ژنه سیاسه‌تمه‌داری کورد، ده‌ستگیرکرا .
داواکاری گشتی پاریس فرانچیۆس مۆلینس رایگه‌یاند که که‌سی ده‌ستبه‌سه‌رکرا و به تاوانی کوشتنی سێ ژنه کورده‌که ده‌ستگیرکراوه. داواکاری گشتی رایشیگه‌یاند :" ئه‌م که‌سه ده‌شێ بکه‌ر یاخود یه‌کێک له بکه‌ره‌کانی ئه‌و تاوانه بێت ."
داواکارى گشتى پاریس له چوارچێوه‌ى ( هاوکارى کارى تیرۆریستى ) و ( تاوانى گرێ‌دراو به تیرۆر ) دا که‌یسى لێکۆڵینه‌وه‌ى له تیرۆرکردنى ساکینه جانسز، فیدان دۆغان و له‌یلا شایله‌مه‌ز کرده‌وه . سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌که سه‌رچاوه‌یه‌کى پۆلیس رایگه‌یاندبوو که هه‌فته‌ى رابردوو دووکه‌سى ته‌مه‌ن (30 ــ 39) ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر کراون که هه‌ردووکیان کوردن و له‌پاریس ده‌ژین .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاند که شه‌وى رابردوو که‌سه ته‌مه‌ن (30) ساڵییه‌که‌یان ره‌وانه‌ى دادوه‌رى گشتى کراوه و دووه‌م که‌س ئازاد کراوه. داواکاری گشتیش ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له کۆنگره رۆژنامه‌نوسییه‌که‌دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که نه‌توانراوه ناسنامه‌که‌ی ده‌ستنیشان بکرێت، ناوی ئه‌و که‌سه‌ی وه‌کو (عومه‌ر گیونه‌ی) ئاشکرا کرد .
ANF NEWS AGENCY
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و دەڵێ تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی، کە ئێستا لە ئەڵمانیایە بۆ چارەسەر خەڵک دەناسێ وهێزێکی باشیش گەڕاوەتەوە نێو جەستەی ،
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە (رووداو)ی راگەیاند "تەندروستی مام جەلال رۆژ بە رۆژ بەرەو باشبوونی دەچێ بە شێوەیەک ئێستا خەڵک دەناسێ و قسەش دەکات".
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێ باش نەبوو ناوی بڵاوبکرێ گوتی "مام جەلال ئێستا خەڵک دەناسێ و لەسەر کورسی دادەنیشێ و کاتی بەخێرهاتنی میوان دەکات دەستی بەرزدەکات و بەئاسانی دەستیش دەجۆڵێنێ".
گوتیشی "ئەگەر تەوقە لەگەڵ بکەی دەستت دەگرێ و دەگوشێ و هێزێکی باشیش گەڕایەوە نێو جەستەی".
جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری عێراق، تەمەنی نزیکە لە 80 ساڵی لە 17ی کانوونی یەکەمی 2012 لە شاری بەغدا تووشی "جەڵتەی مێشک" بووە، دواتر بۆ وەرگرتنی چارەسەری زیاتر گوازرایەوە بۆ وڵاتی ئەڵمانیا و تاوەکو ئێستا بەبەردەوامی چارەسەری بۆ نەخۆشییەکەی دەکرێ
حسێن چەلیک، جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشە پێدان(ئاکەپە) دەڵێت پێویستە تورکیا 'ژوورەکە پڕ بکات' لە ئۆکسجین تا هەموو کەسێک بتوانێت هەناسە بدات، بێ گوێدان بە پێشینەی نەتەوەیی و ئاینییان.
لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی حورییەت دەیلی نیوزی تورکیدا، چەلیک ئاماژە بەوە دەکات کە هیچ کات لەبەردەستدا نییە تا بەفیڕۆ بدرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد، چونکە تورکیا بەخێرایی قۆناخەکە تێدەپەڕێنێت و دەڵێت" ئێستا سبەینێش هەر ئەمڕۆیە،."
لەبارەی بەڕێوەچوونی رێوڕیسمی ناشتنی ژنە چالاکوانەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە، حسێن چەلیک پێی وایە ئەوە پەیامێکی گرنگ بوو لەلایەن جەماوەری پارتی ئاشتی و دیموکراسییەوە PDP کە ئاشتییان دەوێت. هەروەها دەڵێت "تورکیاش ئاشتی دەوێت، وڵاتێکمان دەوێت کە کەسی تێدا نەکوژرێت."
چەلیک هەروەها باسی ئەوەش دەکات کە پارتەکەی بڕوای تەواویان بە چارەسەری کێشەی کورد هەیە و دەڵێت" منیش لە خێزانێکی کوردی لەدایک بووم لە وان، منیش دوای چوونە قوتابخانە فێری زمانی تورکی بووم، من بەیەکچاو تەماشای کورد و تورک دەکەم، دەتوانین کۆمەڵگایەک لە شێوەی پەلکە زێڕینە دروست بکەین بە لەخۆگرتنی هەموو رەنگەکانەوە."
لەبەشێکی دیکەی گفتوگۆکەدا حسێن چەلیک دەڵێت" پەیوەندی گەرم و گوڕمان هەیە لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەریمی کوردستاندا."
لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات کە رەنگە کورد و تورک نەتوانن لەزمانی یەکتر تێبگەن بەڵام" هەستی هاوبەش لەنێوانیاندا هەیە، ئەگەر پەلە نەکەین لەگەڵ تێپەڕینی هەر رۆژێکدا، رەنگە ئەم هەستە هاوبەشانە لەدەست بچن."
ئامادەکردن: هیوا قۆچاڵی
ماڵی لە گەڕەكێكی راقی شاری هەولێرە، كە گەڕەكی بەختیارییە و زۆربەی دانیشتووانی خەڵكی دەوڵەمەندن. وەزیری كارەبا دەڵێ گەڕەكەكەیان "خراپترین" فیدەری كارەبای هەیە، لەكاتی بڕانی كارەبادا خەڵكی گەڕەكەكە زوو زوو پەیوەندی پێوە دەكەن و ژنەكەشی "بۆڵە بۆڵ"ی بەسەردا دەكات.
یاسین شێخ ئەبوبەكر ماوەتی، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان پێیوایە ئێستا كارەبا بووەتە پێداویستییەكی سەرەكی هاووڵاتیان و ژیان بەبێ كارەبا ناگوزەرێت ، بەڵام دەڵێ "زۆربەی بەیانیان كە لە خەو هەڵدەستم و خۆم ئامادەدەكەم بۆ دەوام كارەبای ماڵەكەمان نییە". ئێستا پلانی وەزیر وەك خۆی باسیكرد چارەسەركردنی گرفتی بڕانی كارەبایە.
60%ی كارەبا بۆ هاووڵاتیانە
بە بڕوای وەزیری كارەبا زەحمەتە بەو زووانە بتوانن 24 كاژێر كارەبا بدەنە هاووڵاتیان "چونكە هەرێمی كوردستان یەكێكە لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەكان و خەڵكەكەی نازانێ چۆن كارەبا بەكاربێنێت"، وەزیری كارەبا بەوشێوەیە رەخنە لە زۆر بەكارهێنان و بەفیڕۆدانی كارەبا دەگرێت لە كوردستان.
وەزیری كارەبا دەڵێ تێكڕای ئەو كارەبایەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەكاریدێنن زۆر نییە "بەڵام نازانن چۆن بەكاری بێنن، هەمووی لە یەك كاتدا بەكاردێنن".
بەپێی قسەی وەزیری كارەبا 65%ی ئەو كارەبایەی بەرهەمی دێنن بۆ هاووڵاتیانە، بەڵام بەپێی ستاندارتە جیهانییەكان دەبێ 40%ی ئەو كارەبایە بۆ هاووڵاتیان بێت و ئەوەی دیكە بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و فەرمانگەكان و كارگەكان بێت.
لەگەڵ دەستپێكردنی وەرزی گەرما و سەرمادا، كاژێرەكانی پێدانی كارەباش كەم دەبنەوە، پاساوی وەزارەتی كارەباش هەموو جارێك ئەوەیە كە هاووڵاتیان ئامێری ساردكەرەوەو گەرم كەرەوە بەكاردێنن.
وەزیری كارەباش ئەو رەخنەیەی لە هاووڵاتیان هەیە و دەڵێ "ئێمە جێگرەوەی سووتەمەنی نین بۆ خۆگەرمكردنەوە، ئەركی حكومەتە كە سووتەمەنی بۆ هاووڵاتیان دابین بكات. دڵنیابن لە هیچ وڵاتێكی دنیا كارەبا بەوشێوەیە خەرج ناكرێت".
وەزیری كارەبا ئاشكرایكرد ساڵی رابردوو یەك ملیار و 552 ملیۆن و 471 هەزار و720 لیتر گازوایلیان خەرجكردووە بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا، هەروەها 277 هەزار و 218 تۆن نەوتی رەشیان خەرجكردووە. هەروەها گوتیشی "15%ی بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ خەرجی كارەبایە".
حكومەتی هەرێمی كوردستان پارەیەكی زۆر كەمتر لەو خەرجییە و پارەیە وەردەگرێت كە لەكارەبای خەرجدەكات یان كارەبای لە كەرتی تایبەت پێدەكڕێت.
بە بڕوای وەزیری كارەبا چارەسەری كێشەی كەمی كارەبا لەوەدایە كە سووتەمەنی لە وەزری زستاندا لە كاتی خۆی دابەشناكرێ و سیستمی راكێشانی بۆری غازیش بۆ ماڵان نییە.
بەپێی زانیارییەكانی وەزیری كارەبا لەساڵی 2004دا هەرێمی كوردستان پێویستی بە 925 میگاوات كارەبا بووە، بەڵام ساڵی رابردوو گەیشتووەتە 3279 مێگاوات، كە بەرزترین ئاستە تائێستا تۆماركرابێ.
وەزیری كارەبا ئاماژەی بەوەدا كە پلانی كورت خایەن و درێژخایەنیان هەیە بۆ زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا "بەپێی ئەو پلانەی دامانناوە، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لەساڵی 2016دا دەگەیێنینە 6 هەزار مێگاوات". بەپێی پلانی وەزارەت ئەمساڵ 250 مێگاوات كارەبای تازە دەچێتە نێو تۆڕەكان و تاوەكو زستانی داهاتووش 250 میگاواتی دیكەی بۆ زیاد دەكەن.
ئێستا كارەبا لەو وەزرەدا بە بەروارد بە وەرزی هاوین و پایز لە خراپترین حاڵیدایە و رۆژانە لە هەولێر و سلێمانی تەنیا 16 كاژێر كارەبای نیشتمانی هەیە. بەڵام وەزیری كارەبا هەموو ئەوە دەخاتە ئەستۆی هاووڵاتیان و دەڵێ "بەكارهێنانیان بۆ كارەبا دروست نییە".
وەزیری كارەبا دەڵێ ئەویش وەك هاووڵاتیان كێشەی كارەبای هەیە، وەزیری كارەبا گوتیشی "فیدەری گەڕەكەكەمان، كە گەڕەكی بەختیارییە، خراپترین فیدەرە، هەموو جارێك كە دەڕۆمەوە ماڵ ژنەكەم بۆڵە بۆڵ دەكات، كە كارەبا نییە، زۆرجاریش بەیانیان، كە دێم بۆ دەوام كارەبام نییە و خەڵكی گەڕەكەكەمان پەیوەندیم پێوە دەكەن تاوەكو كارەبای گەڕەكەكە چاك بكەینەوە".
"سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و حكومەت زووتری هەمووان
پارە دەدەن "
یاسین ئەبوبەكر ماوەتی، رەتیكردەوە كە چاوپۆشیان لە هیچ كەسێك و لایەن و فەرمانگەیەك كردبێ، ئەگەر پارەی كارەبای نەدابێ و گوتی "هیچ هاوبەشێك نییە لە كوردستاندا بێ بەرانبەر یان بە دیاری كارەبای پێدرابێت، هەر لە سەرۆكی حكومەتەوە، وەزارەتەكانەوە، لە وەزیرەكان و حیزبەكانەوە هەموویان دەبێ پابەندبن بە دانی پارەی كارەبا". گوتیشی "سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و حكومەت زووتر لە لایەنەكانی دیكە پارەی كارەبا دەدەن وەسڵەكانیشمان لەلایە".
"بەرهەمهێنانەكە زانستیانە و ئابووریانە نییە"
ئێستا زۆربەی كارەبای هەرێمی كوردستان لەلایەن كەرتی تایبەتەوە دابیندەكرێت، ئەویش بە دانانی چەند وێستگەیەك كە بە سووتەمەنی كار دەكەن. جگە لە موەلیدە ئەهلییەكان كە بە پارە كارەبا دەدەنە هاووڵاتیان.
بەڵام وەزیری تەندروستی لەو سیستمە رازی نییە و دەڵێ "بەشێكی زۆری وێستگەكانی ئێمە بە گازوایل كاردەكەن، كە بەرهەمهێنان و ئێشكردنێكی زانستیانە و ئابووریانە نییە و پێویستە چاكبكرێت و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەهەوڵی بەردەوامدایە تاوەكو غاز لە كوردستاندا زیاد بكات، لە بەرنامەی دایە غاز بۆ هەموو وێستگەكان دابین بكات و هیچ كات وێستگەكان بێ سووتەمەنی نەبن".
رووداۆ/ سروە هەورامی
ئەنفەلەوەنزای بەراز کە " Swine flue " یشی پێ دەگوترێت هۆکارەکەی ڤایرەسی " H1N1" ئەو ئەوە بۆ جاری سێیەمە لە هەموو جیهان بڵاو دەبێتەوە ئەم جارەش تا ئێستا لە "عیراق و فەلەستین و ئوردن" بڵاوبۆتەوە و ٢٦ کەس بەهۆیەوە مردووون. ئەمرۆش لە سلێمانی کەیسێکی ئەو نەخۆشییە ئاشکرا کرا.
نیشانەکانی چین و چارەسەر چییە؟
نیشانەکانی:
وەکو ئەنفلەوەنزایەکی ئاسایی بریتین لە
"لەش داهێززران و بێتاقەتی ،تایە کە زۆر جارلەرزیشی لەگەلدایە،ژانە سەر و هەندێک جاریش هێڵنج و سکچوون"
تووشبوونی ئەم نەخۆشیە ئاسان و بڵاوبوونەوەشی خێرایە..
رێگاکانی بڵاوبوونەوە:
لە رێی هەناسە بڵاودەبێتەوە وەکو پژمین و کۆکە.
دەرکەوتەکانی
گرنگترین ماکەکانی بریتین لە هەوکردنی سیەکان و لەناوبردنی خانەکانی سیەکان و دواجاریش کۆبونەوەی شلەیەکی زۆر لە بەشی خوارەوەی سیەکان کە هەناسەدان زەحمەت دەکات و نەخۆش تووشی تەنگەنەفەسیەکی زۆر دەکات..
رێگاکانی خۆ پاراستن
رێگاکانی خۆ پاراستن لێی پاک و خاوێنیە بەشێوەیەکی گشتی بەتایبەتی ئەو کەلوپەلانەی کە رۆژانە بەکاردێن وەکوو دیشەکانی خواردەمەنی و دەستشۆردن و بەکارهێنای ماسک و دوورکەوتنەوە لە توشبوان .
چارەسەر:
چارەسەری ئەم پەتایە ئەگەر زوو دەستنیشان بکرێ ئاسانە ،سەرەتا بەچارەسەرکردنی نیشانەکەنەوە دەستپێدەکات و پاشانیش دەرمانی دژەهەوکردن. دەرمانی تایبەتی ئەم پەتایەشبریتیە لە " Tamiflu "