سه‌رۆكی گشتی فیدڕاسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ی كورد له پارس ره‌تیكرده‌وه كوژراونی سێ ژنه چاڵاكوانه كورده‌كه، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی PKKه‌وه بووبێت.
محه‌ممه‌د ئۆلكهر، سه‌رۆكی گشتی فیدڕاسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ی كورد له پاریس به (رووداو)ی رایگه‌یاند ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له دهستیگركردنی دوو كه‌س ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن پۆلیس فه‌ڕه‌نساوه كه گوایا ده‌ستیان هه‌یه له كوشتنی هه‌رسێ ژنه سیاسه‌تمه‌داره‌كه "راست نییه".
گوتیشی"ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كه ئێستا له‌ژێر چاودێری دان ئه‌نجامده‌ری ئه‌م كردهوهنین و زیاتر له ساڵێكه هاتووچۆی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان ده‌كه‌ن، ناوه‌كانیشیان نازانین كه ئایا وڵاتپارێزن یاخودنا و هاتووچۆیان له‌گه‌ڵ كه‌سانی نزیك له ئێمه هه‌بووه و پێش ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كه‌ش، ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان له‌به‌رده‌م ئۆفیسه‌كه‌مان داناوه، بۆیه خراونه‌ته ژێر چاودێری".
پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاندووه "له‌وانه‌یه له رێگه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه ده‌ستگیركراوه، زانیاری زیاتر له‌سه‌ر رووداووهكه وه‌ربگرن".
سه‌رۆكی گشتی فیدڕاسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ی كورد له پاریس ره‌تیده‌كاته‌وه "رووداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی پارتی كرێكارانی كوردستانی PKK ه‌وه ئه‌نجامدرابێت". هاوكات له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه گوایا یه‌كێك له‌و گومانلێكراوانه شوفێری ساكینه جانسز بێت گوتی" ئه‌مه راسته نییه، ساكینه جانسز هیچ شۆفێریكی تایبه‌تی نه‌بووه".
شانده هاوبه‌شه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی، دوای سه‌ردانیكردنی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیش كۆده‌بنه‌وه.
سه‌عید عه‌لی عه‌بۆ، یاریده‌رده‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به (رووداو)ی راگه‌یاند بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه شاندی هاوبه‌شی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كه له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی و د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێن، سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ مامۆستا محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆببنه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه سبه‌ی (دووشه‌ممه)) ئه‌و شانده هاوبه‌شه‌ی یه‌كێتی و پارتی، به‌نیازن سه‌ردانی مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بكه‌ن.
یاریده‌رده‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بێئاگایی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی ئه‌و شانده كه‌ی سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن.
حاجی بیلال سلێمان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به (رووداو)ی راگه‌یاند دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزیسیۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پاكێجانه‌ی كه وه‌ك پاكێجی چاكسازی خرابوونه به‌رده‌م پارته‌كانی ده‌سه‌ڵات. دوێنێ شه‌ممه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه و داواكارییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنیان به "ئیجابی" هه‌ڵسه‌نگاندووه.
حاجی بیلال ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو"بڕیاردراوه هه‌ر پێنج لایه‌ن نوێنه‌ری خۆیان دیاری بكه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی،تاوه‌كو گفتوگۆ بكه‌ن له‌باره‌ی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان".
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ رایده‌گه‌یێنێت "بڕیار وایه سبه‌ی (دووشه‌ممه) هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی، به نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رهه‌م ساڵح، به نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌ردانی مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بكه‌ن".
رۆژى پێنج شه‌ممه 17/1/2013 مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین كۆبووه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزیسیۆن، نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی.
دوا به‌دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتبوو "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه و باس له دۆخی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و یه‌كڕیزی نیشتمانیی كرایه‌وه".". ".
كۆبوونه‌وه‌كه "له كه‌شێكی زۆر ئیجابی به‌ڕێوه‌چوو و بڕیاریش درا كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بێت بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی وا كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان بێت".
فه‌یسه‌ل ده‌باغ، راوێژكاری راگه‌یاندنی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ( رووداو ) ی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سێ سه‌ركرده‌كه‌ی ئۆپۆزیسیۆن "زۆر ئه‌رێنی بووه ، هه‌ر چوار لایان هاوڕا بوون له‌سه‌ر زۆرینه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی كه گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه" .
ده‌باغ گوتیشی "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و پاكهیجانه تاوتوێ كراون كه ئۆپۆزیسیۆن پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاكسازی له پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا".
رووداۆ
نه‌هرۆ محه‌ممه‌د
بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەست (رووداو) کەوتووە، بڕیارە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لە مونتەدای داڤۆس لە سویسرا بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێ بکەوێت.
مونتەدای داڤۆس مونتەدایەکی ئابوورییە و ساڵانە لە وڵاتی سویسرا بە بەشداری زۆرێک لە سەرکردەی سیاسی و بزنسمان و سەنتەرەکانی توێژینەوە بەڕێوە دەچێت.
بڕیارە ئەمساڵ لە رۆژانی 23 تا 27ی ئەم مانگە، موتەدای 2013 ببەسترێت.
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی داخستنی قوتابخانەیەک لە پارێزگای سنە بەهۆی نەبوونی سومەتمەنی، بەرپرسانی پەروەردەی سنە ئەو هەواڵە رەت دەکەنەوە و دەڵێن پارەیان لەهیچ قوتابییەک وەرنەگرتووە.
بەپێی بەدواداچوونێکی ئاژانسی کوردپا، قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی (سه‌یدی هه‌وارمی) له شاری سه‌وڵاوا (سەروئاوا)ی پارێزگای سنە، به هۆی نه‌بوونی سوته‌مه‌نی له هەفتەی رابردوو داخراوه. داخرانی ئه‌و قوتابخانه‌یه له كاتێكدایه كه پێشتر هه‌ر قوتابییه‌ك بڕی 100 هه‌زار تمه‌نی بابه‌تی دابینكردنی سوته‌مه‌نی بۆ وه‌رزی زستان، دابوو.
سه‌عدوڵڵا محه‌ممه‌دی، به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سه‌وڵاوا به (رووداو)ی راگه‌یاند "ئه‌م هه‌واڵه دووره له راستی و هیچ بنه‌مایه‌كی نییە. ئێمه به‌ر له زستان ئاستی پێویستی سوته‌مه‌نیمان بۆ قوتابخانه‌كان دابین كردووه و هیچ قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌م ناوچه‌یه به‌هۆی نه‌بوونی سوته‌مه‌نی دانهخراوە".
سه‌عدوڵڵا محه‌ممه‌دی راشیگەیاند "من ئه‌گه‌ر جله‌كانی به‌ری خۆشم بفرۆشم ناهێلم هیچ قوتابییه‌ك سه‌رمای بێت و له خوێندن داببڕێت".
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردنی پارێزگای سنە (سنندج) بە (رووداو)ی گوت "هیچ قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ر به پارێزگای سنه دانهخراوە. به‌ر له‌هاتنی زستان و وەرزی سەرما له كۆبوونهوهیەكمان له‌گه‌ڵ قایمقامیه‌تی سنه بڕیارماندا سووته‌مه‌نی پێویست بۆ هه‌موو قوتابخانه‌كان چ هی شاره‌كان و چ گونده‌كانیش دابین بكه‌ین و ئه‌وه‌شمان جێبه‌جێ كردووە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده به‌رپرسیاره له دابینكردنی سوته‌مه‌نی قوتابخانه‌كان".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یە هه‌روه‌ها گوتی "ئه‌و یارمه‌تییانه‌ش له لایه‌ن په‌روه‌رده‌وه له قوتابیان داوا ده‌كرێت به زۆره ملێ نییه و قوتابیان ئازادن له پێدان یان پێنەدانی ئه‌و یارمهتییانە".
شاری سەوڵاوا لە رۆژئاوای پارێزگای سنە (کوردستان) و لەنێوان شارەکانی سنە و مەریوان هەڵکەوتووە و سەر بە ناوچەی هەورامانە و زیاتر لە 66 هەزار کەس دانیشتوانی هەیە.
ماریا کارگەر
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆ ده‌بێته‌وه و داواكارییه‌كانی لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن تاوتوێ ده‌كات.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هاوینه هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆ ده‌بێته‌وه. كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو لایه‌نه دوای ئه‌وه‌ی دێت کە رۆژێ پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزیسیۆن (محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی) كۆبوویه‌وه.
بیلال سلێمان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به (رووداو)ی راگه‌یاند "بارزانی له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزیسیۆن به‌ڵێنی دابوو كه رۆژى شه‌ممه داوكارییهكانیان ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی".
نوێنەری هەورامان لە ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی ئێران دەڵێ ده‌رچووانی زانكۆ زۆرترین رێژه‌ی بێكارانی پارێزگای كرماشان پێك دێنن و ئەحمەدی نەژاد بەڵێنەکەی خۆی نەبردووەتە سەر.
به‌پێی هەواڵی ئاژانسەکانی ئێران، نرخی بێكاری له پارێزگای كرماشان بەڕێژەی 30% بەرزبووەتەوە.
فه‌تحوڵڵا حوسێنی، نوێنه‌ری قه‌سری شیرین، سه‌رپێڵ زه‌هاو و گەیلانی رۆژئاوا، له لێدوانێك بۆ ئاژانسی (ئیسنا) رایگه‌یاندووە "به پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌ی ئه‌نجاممان داوه، پارێزگای كرماشان پله‌ی یه‌كه‌می نرخی بێكاری له هه‌موو پارێزگاكانی دیكه‌ی ئێران هه‌یه، سه‌رەڕای ئه‌وه‌ی لە کرماشان چه‌ندین ناوچه‌ی سنووری هه‌یه، به‌ڵام نرخی بێكاری له ناوچه سنووریه‌كان زۆرتره و پاڵه‌وانی بێكاری له سه‌رانسه‌ری ئێرانە".
فه‌تحوڵڵا حوسێنی هه‌روه‌ها ده‌ڵێـت "ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ كرماشان به‌ڵێنی داوه، كێشه‌ی بێكاری چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام هێشتا هیچ شتێكی له‌و باره‌یه‌وه نه‌كردووە".
لەو بارەوە نیعمه‌ت مه‌نوچێهری، نوێنه‌ری هه‌ورامان (جوانڕۆ، روانسه‌ر، پاوه و سه‌لاسی باوه‌جانی) لە ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی ئێران بە (رووداو)ی راگەیاند "نرخی بێكاری له پارێزگای كرماشان زۆره، به‌ڵام هێشتا هیچ ئامارێكی فه‌رمی راسته‌قینه‌مان له به‌رده‌ستدا نییه.، بەڵام نرخی بێكاری زۆرتر له نێو توێژی خویندهواراندایه، بەتایبەت ئه‌وانه‌ی كه خویندنی به‌كالۆریۆسیان ته‌واو كردووه و هێشتا دانه‌مه‌زراون".
نیعمه‌ت مه‌نووچه‌هری راشیگەیاند "مهحمهموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، هه‌ندێك به‌ڵێنی دابوو بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه، به‌ڵام به هۆی كێشه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئێران و گوشاری ئابووری له سه‌ر ئێران به هۆی گه‌مارۆ ئابووریه‌كان، تاوه‌كوو ئێستا نه‌یتوانیووه پرۆژه‌كانی جێبه‌جێ بكات".
ئەو نوێنەرەی هەورامان ده‌ڵێت "نرخی بێكاری له هه‌ورامان (جوانڕۆ، روانسه‌ر، پاوه و سه‌لاسی باوه‌جانی) كه‌متره، ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌یه كه ناوچه‌ی سنوورین، خه‌ڵك ده‌توانن له‌و رێگه‌یه‌وه ئاڵوگۆڕی بازرگانی بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئێستا دوو پرۆژه‌ی گەوره هه‌یه، یه‌كێكیان كارگه‌ی پێترۆشیمی كرماشانە و له هه‌ورامانیش به‌نداوی سارۆخان هه‌یه، كه به‌م زووانه ده‌ست به دروست كردنیان ده‌كرێت، و ئه‌م دوو پرۆژه‌یه‌ش درفه‌تی كار بۆ 4 تا 5 هەزار کەس ده‌ڕه‌خسێنێت".
پارێزگای کرماشان کە ناوەندەکەی شاری کرماشانە لە 14 شار پێک هاتووە و زیاتر لە یەک ملیۆن و 938 هەزار کەس دانیشتوانی هەیە.
شاری کرماشان بە یەک ملیۆن و سی هەزار کەس دانیشتوان، گەورەترین شاری رۆژهەڵاتی کوردستانە.
رووداۆ/ ماریا کارگەر
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سێ سه‌ركرده‌كه‌ی ئۆپۆزیسیۆن هاوڕا بوون له‌سه‌ر زۆرینه‌ی خاڵه‌كان.
فه‌یسه‌ل ده‌باغ، راوێژكاری راگه‌یاندنی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ( رووداو ) ی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سێ سه‌ركرده‌كه‌ی ئۆپۆزیسیۆن "زۆر ئه‌رێنی بووه ، هه‌ر چوار لایان هاوڕا بوون له‌سه‌ر زۆرینه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی كه گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه" .
ده‌باغ گوتیشی "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و پاكهیجانه تاوتوێ كراون كه ئۆپۆزیسیۆن پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاكسازی له پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا".
تەرمی ژنه سیاسه‌تمه‌دارانی کورد له شاری ئامه‌د له لایه‌ن ده‌یان هه‌زار که‌سه‌وه به درووشمی (شه‌هید نامرن ــ HPG تۆڵه بکره‌وه ــ هاوڕێیانی خۆر نامرن ) پێشوازییان لێ‌کرا.
ته‌رمى هه‌ر سێ ژنه سیاسه‌تمه‌دارى کورد ( ساکینه جانسزى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان PKK و فیدان دۆغان نوێنه‌رى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان KNK و له‌یلا شایله‌مه‌ز ئه‌ندامى ته‌ڤگه‌ڕى گه‌نجانى کورد )که له شه‌وى 10/9ى کانوونى دووه‌مدا له نوسینگه‌ى راگه‌یاندن (ئینفۆرمه‌یشن)ى کوردستان له پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا له ئه‌نجامى پیلانگێڕیهکدا و به هاوکارى گلادیۆى تورک تیرۆر کران، پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ له فڕۆکه‌خانه‌ى (Charles de Gualle) له پاریسه‌وه به‌ڕێخران و له فڕۆکه‌خانه‌ی یه‌شیل کیۆی ستهمبۆڵ له‌لایه‌ن هه‌زاران که‌سه‌وه و به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ژنانه‌وه که به‌شێکی زۆری ریزی پێشه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریان گرتبوو، به دروشمی (شه‌هید نامرن) و به وێنه‌ی ئه‌و سێ ژنه‌وه، پێشوازییان لێ‌کرا. پاشان له‌کاتژمێر 06.45 خوله‌کی ئێواره به‌کاتی ئامه‌د به‌ره‌و شاری ئامه‌د به‌ڕێ خران.
له شاری ئامه‌د به‌ر له گه‌یشتنی ته‌رمه‌کان به فڕۆکه‌خانه، ده‌یان هه‌زار که‌س له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی فڕۆکه‌خانه‌که کۆبوونه‌وه. جه‌ماوه‌ر به پلانکارتی (ئه‌و سێ هه‌ڤاڵه‌مان نامرن) و به‌دروشمه‌کانی شه‌هید نامرن ــ HPG تۆڵه بکره‌وه ــ بژی سه‌رۆک ئاپۆ ــ PKK گه‌له و گه‌ل لێره‌یه ــ کوردستان ده‌بێته گۆڕ بۆ فاشیستان ) پێشوازییان لێ‌کرا.
له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت دا ژماره‌ی جه‌ماوه‌ر به ئاستێکی بڵندتر گه‌یشت، پۆلیسی تورک که له‌به‌رده‌م فڕۆکه‌خانه‌که ته‌کبیری توندی گرتبوو، رێگه‌یان به جه‌ماوه‌ر نه‌دا بچنه ناو فڕۆکه‌خانه‌که‌وه، له‌و کاته‌دا ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ژنان بۆ وه‌رگرتنی ته‌رمه‌کان چوونه نا فڕۆکه‌خانه‌که‌وه. پۆلیس یه‌که به یه‌که‌ی ئهمبۆڵانسهکانی پشکنی و پاشان رێگه‌ی پێدان.
له‌ناو جه‌ماوه‌ریشدا په‌رله‌مانتارانی BDP، ئایلا ئاکات، ئۆزداڵ ئۆچه‌ر، موڵکیه بیرتانه، خه‌یره‌دین ئاکسۆی، نازمی گور، عادل کورت، په‌روین بوڵدان و سه‌رۆکی رێکخستنی BDP ی ئامه‌د زوبێده زومروت، شاره‌داری گه‌وره‌ی ئامه‌د عوسمان بایده‌مر و ژماره‌یه‌کی زۆر له سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی BDP و به سه‌دان نوێنه‌ر و ئه‌ندامانی رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان و ژماره‌یه‌کی زۆر کوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌بوون.
دوای ئه‌وه ته‌رمه‌کان وه‌رگیرانه‌وه جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و دووڕێیانی کوروچهشمه به‌ڕێپێوان چوون و له‌وێش به هه‌زاران که‌سی تر به‌شدارییان له رێپێوانه‌که‌دا کرد . له کۆڵانی رێزانی ئامه‌د ته‌رمه‌کان به‌هۆی قه‌ره‌باڵغییه‌کی بێ وێنه‌ی جه‌ماوه‌ر رێگه‌یه‌کی (15) خوله‌کی به زیاتر له کاتژمێرێک ته‌واو ده‌کرا.
دایکانی ئاشتی لێره‌دا ئه‌رکی ریزکردن و رێکوپێکردنی ریزه‌کانی جه‌ماوه‌ریان له ئه‌ستۆ گرتبوو و ته‌رمه‌کانیان به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی رێزان گواسته‌وه. پاشان له‌گه‌ڵ گۆرانی ( سێ ژنی ئازاد )ه‌که‌ی هونه‌رمه‌ندی گیانبه‌ختکردوو (ده‌لیلا) جه‌ماوه‌ر به هه‌ڵدانی درووشم و هه‌لهه‌له و چه‌پڵه و پێشوازییه‌کی گه‌رم ته‌رمه‌کان گوازرانه‌وه بۆ ساردخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی رێزان.
شه‌وی رابردوو ته‌رمه‌کان له ساردخانه راگیران و به‌ده‌یان ژن له نه‌خۆشخانه‌که ئێشکیان گرت. پاشکه‌مێکی تر ته‌رمه‌کان ده‌برێنه گۆڕه‌پانی باتیکهنتی ئامه و له‌وێش پاش مه‌راسیمێکی شکۆدار ته‌رمه‌کان به‌ره‌و دێرسیم، مێرسین و بازرجخ به‌ڕێده‌کرێن.
هەر وەک چاوەڕوان دەکرا، بە دوای سەردانی هەیئەتێکی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرۆکایەتیی مستەفا هیجری سکرتێری حیزبەکە بۆ بنکەی دەفتەری سیاسیی لایەنەکەی تری حیزبی دێموکرات، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە هەیئەتێکی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی خالید عەزیزی سکرتێری ئەو حیزبە سەردانی دەفتەری سیاسی حدکای کرد
دوو لایەن ئەوە چوارەمین جارە بە شێوەی فەرمی سەردانی یەکتر دەکەن و کۆ دەبنەوە بەڵام وێناچێ پرسی لێک نیزیکبوونەوەی دوو لایەن و یەکگرتنەوەی دوو باڵی حیزبی دێموکرات پێشڤەچوونێکی ئەوتۆی بەخۆوە بینیبێ.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە زانیاریەک لە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە لە دەست دا نییە و رۆژهەڵات تایمز لە داهاتوودا زانیاریی زیاتر لەو بارەوە بڵاو دەکاتەوە
سەرچاوە: رۆژهەلات تایمز
ئه‌مڕۆ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌ریتانیا یه‌كه‌مین كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ى جینۆسایدی كورد له شاری له‌نده‌ن بەڕێوە برد و کۆنفرانسەکە ئێستاش هەر بەردەوامە.
له راگەیەندراوێکدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ (رووداو) نێردراوه، به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنەری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌ریتانیا رایگەیاندووە "ئه‌و كۆنفڕانسه هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ 10 ساڵه‌ی رزگاركردنی عێراق و 25 ساڵه‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و 30 ساڵه‌ی کۆمەڵکوژی 8 هه‌زار لاوی بارزانی".
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە "له‌و كۆنفڕانسه رۆشنایی ده‌خرێته سه‌ر تاوانه‌كانی رژێمی له‌كارخراوى سه‌دام حوسێن كه چۆن ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی كوردی بێ‌تاوان بوونه قوربانی كاره تاوانكارییه‌كانی ئه‌و رژێمه و چۆن كیمیاباران و ئه‌نفالكران و خرانه ناو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان".
له‌و كۆنفڕانسه‌دا داوا ده‌كرێت كه سوود له ئه‌زموونی پاراستنی گه‌لی كوردستان وه‌ربگیردرێت به دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له كاتێكدا كه باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ویلیا‌م هه‌یگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هۆشداری ده‌ده‌نه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی دژ به هاوڵاتیانی سیڤیلی سوریا.
هه‌ر له‌و كۆنفڕانسه چه‌ندین بابه‌تی جیا جیا له لایه‌ن شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی له بواری جینۆساید پێشكه‌ش ده‌كرێت و گوێ له شایه‌دی چه‌ند شایه‌تحاڵێك ده‌گیردرێت كه تێیدا باس له یاده‌وه‌ریه خوێناوییه‌كانیان ده‌كه‌ن.
كۆنفڕانسه‌كه هه‌روه‌ها كار ده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر جینۆسایدی كورد و پرسی ناساندنی جینۆسایدی ئه‌و گه‌لە.
بڕیارە رێكخراوه‌كانی ژنانی سه‌ر به حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بۆ په‌ره‌پێدانی هاوكاری نێوانیان، ناوه‌ندێكی هاوبه‌ش پێك بێنن.
شەش رێكخراوه‌ی ژنانی سەر بە حیزبی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، دوای 8 ساڵ ناكۆكی و جیابوونه‌وه‌ی حیزبی، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، ده‌گه‌نه لای یه‌ك بۆ پێكهێنانی ناوه‌ندێكی هاوبه‌ش بۆ كێشه‌كانی ژنان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
فه‌ریبا محه‌ممه‌دی، به‌رپرسی ژنانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان لەو بارەوە به (رووداو)ی راگه‌یاند "وه‌كو رێكخراوه‌كانی ژنانی رۆژهه‌ڵات، بڕیارماندا كۆبینه‌وه بۆ دروست كردنی ناوه‌ندێكی هاوبه‌ش كه ده‌ره‌وه‌ی روانگه و ده‌ستتێوه‌ردانی حیزبی بێت و بیر و بۆچوون و روانگه جیاوازه‌كان له خۆی بگرێت".
فریبا محه‌ممه‌دی هه‌ر وه‌ها گوتیشی "له رێگه‌ی ئه‌م ناوه‌نده‌وه پرسی ژنان به شێوازێكی هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها له یه‌ك یان دوو رۆژی داهاتوو له كۆبوونه‌وه‌یدا بڕیاری كۆتایی له سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه بردن، كاركردن و پێكهاته‌ی ئه‌م ناوه‌نده ده‌ده‌ین".
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه شیلان محه‌ممه‌دی بە (رووداو)ی گوت "ئێمه وه‌ك كۆمیته‌ی ژنانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، دروست كردنی ئه‌م ناوه‌نده به‌شتێكی پێویست ده‌زانین و هیوادارین له‌م رێگه‌وه بتوانین زیاتر خزمه‌تی پرسی ژنان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكه‌ین، و بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش كه دێنه پێش راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شمان هه‌بێت".
ژماره‌ی ئه‌و رێكخراوانه 6ن و بریتین له ژنانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، ژنانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، ژنانی حیزبی دیموكراتی كوردستان، ژنانی یه‌كێتی دیموكراتیكی كوردستانی ئێران، كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی روژهه‌ڵات، كۆمیته‌ی ژنانی سازمانی خه‌بات.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوو تەقینەوە لە ناو شاری کەرکووک روویدا بەر لەوەی زنجیرە تەقینەوەیەکی دیکە شارۆچکەی دووزخورماتوو بهەژێنێن.
ژمارەی کوژراوانی ئەمڕۆی پارێزگای کەرکووک گەیشتۆتە 31 کەس دوای ئەوەی ژمارەیەک لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.
دکتۆر سدیق عومەر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرکوکیش رایگەیاند "لەنێو قوربانییاندا کارمەندی ئاسایشی کەرکووک بەدی دەکرێن."
فەرهاد حەمە علی بەرپرسی راگەیاندنی ئاسایشی کەرکووک تایبەت بە (رووداو) گوتی" لە هەردوو تەقینەوەکەدا 8 کارمەندی ئاسایش کوژراون."
تەقنەوەی یەکەمی ناو کەرکووک لە رێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراوەوە بووە لە کۆمەڵگای ئازادی ناوەڕاستی شاری کەرکووک، کە ناوچەکە چەندین فەرمانگەی حکومی و چەند بارەگایەکی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانی لێیە.
تەقینەوەی دووەم لەڕێگەی ماتۆڕسکیلێکەوە ئەنجامدراوە کە ئامانجی ئەم تەقینەوەیە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی مەحەمەد کەمال ، بەرپرسی لقی 3ی کەرکووکی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.
خورشید کارگێری لقی ٣ ی پارتی گووتی:"تەقینەوەکان بارەگاکانی ئیێمەی گرتە ئامانج و بەتایبەتی بەرپرسی لق ، بەڵام ئێستا سەلامەتە"
دوا بەدوای تەقینەوەکانی کەرکووک، زنجیرەیەک تەقینەوە شارۆچکەی دووز خورماتویان گرتەوە،
تاهیر محمد، بەڕێوەبەری بنکەی ئاسایشی دووز خورماتوو پێی راگەیاندین" ژمارەی کوژراوان 7 کەسە کە دوانیان ژنن و ژمارەی بریندارانیش 83 کەسن."
بەڕێوەبەری بنکەی ئاسایشی دووز گوتیشی" ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو چووەتە ناو فەوجی 2 ی پێشێشمەرگە و پێدەچێت پاسەوانەکان بە دەمانچەی بێدەنگ کوژرابن."
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند " لەهەولێرەوە 8 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گەیشتوونەتە کەرکووک و بڕیارە هەندێ لە برینداران بەرەو نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی هەولێر بگوازنەوە."
دوا بەدوای تەقینەوەکانیش، سەفین دزەیی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدان بۆ تاووتوێکردنی بارودۆخی پارێزگای کەرکووک.
وتەبێژى حکومەتى تورکیا دەڵى لە 13ى ئەم مانگەوە بریارى پێدانی تەلەفزیۆن بە ئۆجەلان لە زیندانى ئیمراڵى جێبەجێکراوە.
بولەنت ئارینج ،جێگرى سەرۆک وەزیران و وتەبێژى حکومەتى ئەنکەرە،لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند کە دواى ئەوەى سەرۆک وەزیرانى تورکیا رەجەب ئەردۆغان رەزامەندى دەربرى بۆ دانانى تەلەفزیۆن لە ژوورەکەى عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)، بریارەکە جێبەجێکراوەو ئێستا ئۆجەلان دەتوانێت تەماشاى 12 کەناڵ بکات.
ئارینج ناوى کەناڵەکانیشى ئاشکرا کرد کە ١٢ کەناڵە و لەنێوانیشیاندا تەرەتە ٦ هەیە کە تەلەفزیۆنی دەوڵەتە بە زمانی کوردی پەخش دەکات: " TRT1، TRT 6، CNN Türk، Kanal 7، Samanyolu، Show tv، Kanal D، atv، Star، NTV، Ülke TV Kanal 24.”
هەروەها ئارینج باسى لە تایبەتمەندى تەلەفزیۆنەکە کرد و وتى شاشەکەی 42ى ئیڵ سى دییە.
دوێنێش، لە چوارچێوەی گفتۆگۆکانی ئەنقەرەو پەکەکە، محەممەد ئۆجەلان براى عبدوڵڵا ئۆجەلان سەردانى زیندانى ئیمراڵى کرد‌و لە لێدوانێکیدا گوتى کە دانانى تەلەفزیۆنەکە لەسەر داواى حکومەت بووە نەک ئۆجەلان خۆى.
ئەمرۆ لە هەولێر ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبویەوەو راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە ئەمەش دەقەکەیەتی:
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 14-1 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی هه‌موو ئه‌ندامانی و به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له هه‌ولێر كۆبۆوه‌و به‌ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد، هاوكات سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی هیوایان خواست هه‌ڤاڵ مام جه‌لال به‌زوویی چاكببێتهوهو بگه‌ڕێته‌وه ناومان.
سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال:
له‌وباریه‌وه د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كه رۆژی هه‌ینی له‌ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی سه‌رۆك تاڵه‌بانی كردبوو، ورده‌كاری به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون و باشتربوونی ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی بۆ ئه‌ندامان باسكرد. كه به‌ڕای ئه‌و تیمه پزیشكییه‌ی سه‌رپه‌رشتی چاره‌سه‌ره‌كه ده‌كات، دڵنیاییانداوه كه ته‌ندروستییه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ره‌و چاكبوونه‌وه ده‌چێ و په‌ره‌سه‌ندنی باشی به‌خۆوه دیوه.
دواتر ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ر سێ ته‌وه‌ری بارودۆخی عیراق، كوردستان و ناوخۆی یه‌كێتی خسته به‌رباس و لێكدانه‌وه، كه تیایدا بیست و پێنج ئه‌ندام به‌شداری گفتوگۆكانیان كرد.
بارودۆخی عیراق
كۆبوونه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی عیراق و ئه‌وقه‌یرانانه‌ی كه به‌رده‌وام كه‌ڵه‌كه ئه‌بن تاووتوێكردو له‌و مه‌ترسیانه‌ی كۆڵییه‌وه كه به‌هۆی به‌رده‌وامی به‌لاڕێدابردنی حوكمڕانی عیراق هاتوونه‌ته ئاراوه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانانه وه‌ستا كه له چه‌ند پارێزگا‌و شارێكی عیراقدا رۆژ له‌دوای رۆژ په‌ره ده‌سێنن و بونه‌ته هۆی لاوازبوونی متمانه‌ی نێوان دوو تایفه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی عیراق، له‌مڕوه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی، وێڕای ده‌بڕینی پشتگیری داخوازییه ده‌ستورییه‌كانی خۆپیشانده‌ران به‌تایبه‌ت ئه‌و داخوازییانه‌ی په‌یوه‌ندییان به راستكردنه‌وه‌ی ره‌وتی حوكمڕانی و خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه هه‌یه، لێكدانه‌وه‌كانی پێشوتری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیشی په‌سندكرد كه كۆی قه‌یرانه‌كانی بۆ قه‌یرانی حوكمڕانی گه‌ڕاندۆته‌وه‌و چاره‌سه‌ره‌كه‌شی به راستكردنه‌وه‌ی ئاڕاسته‌و میكانیزمی حوكمڕانی به‌سته‌وه.
ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی له‌باره‌ی ئه‌و كه‌یسه گرنگه به شێوه‌یه‌كی ورد‌و هه‌مه‌لایه‌نه، هه‌م به‌دواداچونیان بۆ رووداوه جیاجیاكانی په‌یوندیدار بهومهسهلهیهكردو هه‌م سه‌رنج و بۆچوونی خۆیانیان پێشكه‌ش به كۆبوونه‌وه‌كه كرد بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه كه بێگومان كاریگه‌ری سلبی به‌سه‌ر بارودۆخی كوردستان و به تایبه‌ت ئه‌وناوچانه‌ی كوردستانه‌وه جێ ئه‌هێڵێ كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
له‌مباره‌یه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی بڕیاریدا مه‌كته‌بی سیاسی میكانیزمێكی گونجاو دیاربكا بۆ چاودێریكردن و به‌دواداچوونی بارودۆخه‌كه‌و ئه‌گه‌ره‌كانی، هه‌روا كاریش بكات بۆ ئه‌وه‌ی له نێوان یه‌كێتی وپارتیدا دیدو سیاسه‌تێكی هاوبه‌ش له‌به‌رامبه‌ر قه‌یرانی عیراق گه‌ڵاڵه بكرێت و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانیش دیدو سیاسه‌ته‌كان یه‌كبخرێن.
هه‌ر له‌وباره‌وه كۆبونه‌وه پێیوابوو كه لایه‌نه كوردستانییه‌كان و به‌تایبه‌تیش یه‌كێتی و پارتی هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕتربكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌و قه‌یرانانه قووڵتر نه‌بنه‌وه‌و نه‌گه‌نه ئاستێك دۆخه‌كه له‌ده‌ست ده‌ربچێت، به‌تایبه‌ت كه‌ناكۆكی و ململانێ سیاسییه‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ شه‌قام، كۆبوونه‌وه جه‌ختی له‌پاراستنی هاوپه‌یمانێتی و دۆستایهتییهكانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لایه‌ن و پێكهاته جیاجیاكانی عیراق كرده‌وه وه‌ك فاكته‌رێكی گرنگ كار له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونیان بكرێ، هاوكات هه‌ڵوێستی نیشتمانی و په‌رۆشی مه‌رجه‌عه ئاینیهكانیشی به‌رز نرخاند.
هه‌ر له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راسپارد بۆ پاراستنی یه‌كده‌نگی هاوپه‌یمانی كوردستان و فراكسیۆنه‌كانی تری كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، تا به‌یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌ك ده‌نگییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یس و بابه‌تانه بكه‌ن كه ئه‌چنه ناو ئه‌جێندای كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه.
بارودۆخی كوردستان:
ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی بریتی بوو لهتاووتوێكردنی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ناوچانه‌ش كه ئه‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته نه‌رم و كارایه كرده‌وه كه پێشوتر جه‌نابی مام جه‌لال به هاوكاری مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی دایڕشتبوو، كه ئه‌ویش پاراستن و تۆكمه‌تركردنی یه‌كڕیزی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ته‌ئكید له پاراستنی هاوپه‌یمانی ستراتیژی یه‌كێتی و پارتی كرایه‌وه‌و جه‌ختیش له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی كاركردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گه‌شه‌پێدانی رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان یهكیێتی و پارتی و ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه.
هه‌روا كۆبوونه‌وه ته‌ئكیدی له‌سیاسه‌تی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی كرده‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئیسلامییه‌كان و لایه‌نه‌كانی تری كوردستانی عیراق، كه به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئاساییكردنه‌وه‌و بنیاتنانی په‌یوه‌ندیێكی ته‌ندروست و دۆستانه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به‌شێكی ئه‌و سیاسه‌ته بڕیار لێدراوهیه.
له‌وباره‌وه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی هاوڕابوون كه له‌به‌ر رۆشنایی هه‌لومه‌رجی ئێستا‌و ئه‌و رووداوانه‌ی له‌عیراق و ناوچه‌كه‌دا رووده‌ده‌ن، پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان له‌و چه‌قبه‌ستنه دهربازبكرێ كه به‌هۆی ئه‌و كه‌لێنه‌وه دروستبووه، كه له نێوان دیدو بۆچوونی حزبه سیاسییه‌كانی كوردستاندا هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و لایه‌نه‌كانی تردا، به یه‌كێتی و پارتیشه‌وه، له‌و باره‌یه‌وه ته‌ئكیدكرایه‌وه بۆ ئه‌و ئامانجه فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌توانن رۆڵی گرنگ بگێڕن له لێكنزیكردنه‌وه‌ی بۆچوونه جیاوازه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی دیدی هاوبه‌شی هه‌مووان سه‌باره‌ت به‌و كه‌یسانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی ساردی له په‌یوه‌ندی نێوان حزبهكانداو به‌رده‌وام نه‌بوونی كۆبونه‌وه‌كانیان.
هه‌ر له‌ته‌وه‌ری بارودۆخی كوردستاندا، گفتوگۆیه‌كی تێر‌و ته‌سه‌ل سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ی كوردستان كرا كه كه‌وتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و بارودۆخه‌كه‌ی به مه‌ترسیدار وه‌سفكرد، كه حكومه‌تی عیراق تائێستا هۆكاره هه‌نووكه‌یی و هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌و بارگرژی و مه‌ترسیانه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كردون، به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی مادده‌ی 140، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێیوابوو جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و مادده ده‌ستورییه و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی حكومه‌تی عیراق له‌بواری حوكمڕانیدا، هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی ته‌واوی ئه‌و كێشه‌و قه‌یرانه ههنووكهییانهن كه‌له‌و ناوچانه دروستكراون، وه‌ك پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌و هێنانی هێزی سه‌ربازی و هه‌وڵدان بۆ تێوه‌گلاندنی له‌كێشه‌و ناكۆكیه سیاسیه‌كاندا.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی قه‌یرانی ئه‌و ناوچانه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رای وابوو ده‌ستپێكی چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه فه‌رمانده‌یی گشتی سوپای عیراق هه‌موو ئه‌و بڕیارانه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه كه بوونه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بارگرژییهكهو هه‌روا خۆ به‌دورگرتنی حكومه‌تی به‌غدایه له په‌نابردنه به‌ر سیاسه‌تی پشێوی نانه‌وه‌و ئاڵۆزكردنی باری ئه‌منی و سیاسی ئه‌و ناوچانه‌ی كوردستان، هاوته‌ریب بڕواشی وابوو كه چاره‌سه‌ری ریشه‌یی خۆی له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 دا ده‌بینێته‌وه.
بارودۆخی ناوخۆی یه‌كێتی
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی بارودۆخی یه‌كێتی و ئه‌و سیاسه‌ت و شێوه‌كاركردنه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی، له دوای نه‌خۆش كه‌وتنی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر په‌سه‌ندكرد، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و په‌یامه‌ی كه له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه ئاڕاسته‌ی ناوخۆی یه‌كێتی و رای گشتی كوردستان و عیراق كرا، به په‌یامێكی به‌رپرسانه‌و دڵسۆزانه‌ی دایه قه‌ڵه‌م، هاوكات ته‌ئكیدیان له ره‌وتی یه‌كڕیزی و به‌یه‌كه‌وه كاركردن و پێكه‌وه بڕیاردان كرده‌وه كه‌بۆته بنه‌مای كاركردن له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال به سه‌لامه‌تی ئه‌گه‌ڕێته‌وه ناومان.
هه‌ر له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی كادیر‌و ئه‌ندام ودۆست و لایه‌نگران و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستانی دڵنیاكرده‌وه به‌یه‌كگرتووی و به‌یه‌كده‌ستی بۆ گه‌شه‌پێدانی یه‌كێتی و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كوردستان و عیراق كارده‌كه‌ن، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی جارێكی تریش سوپاسگوزاری خۆی بۆ په‌رۆشی كۆمه‌ڵانی خهڵًكی كوردستان و عیراق و به‌ده‌نگه‌وه هاتنی حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ نه‌خۆشكه‌وتنی سه‌رۆك تاڵه‌بانی دووپاتكرده‌وه.
به‌م شێوه‌یه كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای سێ سه‌عات گفتوگۆ‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی سیاسی عیراق و كوردستان و ناوخۆی یه‌كێتی به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایهات.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
2013/1/14
کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی لە گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی تورکیا و سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات و دەنگۆی پەیوەندی ئێران بە کوژرانی سێ ژنە چالاکڤانەکەی باکووری کوردستان رەت دەکاتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی ئێران (ئیرنا) رامین مێهمانپەرەست، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە کوژرانی سێ ژنە چالاکڤانەکەی باکووری کوردستان لە فەرەنسا رایگەیاند "بەبڕوای ئێمە وڵاتانی دەرەوە گەورەترین هۆکاری نائارامی لە ناوچەکەن".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەواڵی هەندێک لە رۆژنامەکانی تورکیا سەبارەت بە پەیوەندی ئێران بە کوژرانی ئەو سێ ژنە چالاکڤانە کوردە بەتوندی رەت کردەوە و رایگەیاند "میدیاکانی نزیک بە ئیسرائیل ساڵانێکە هەوڵ دەدەن تا رای گشتی خەڵکی تورکیا بەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران هان بدەن".
مێهمانپەرەست راشیگەیاند "کۆماری ئیسلامی هەمیشە پشتگیری لە هاتنە ئارای ئاشتی لەنێوان وڵاتان و کەمایەتییە نەتەوەییەکانی ناوچەکە کردووە و پێشوازی لەو رەوتە دەکات کە لە تورکیا دەستی پێکردووە".
رێکەوتی 2013/1/9، هەر یەک لە ساکینە جانسز، یەک لە دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK و فیدان دۆغان، نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK و لەیلا سۆیلەمەز لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لە ناوچه‌ى گاره دونوردى پاریس کوژران".