باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌نامه‌یه‌كیدا كه‌ئاراسته‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی, سه‌رۆك كۆماری عێراق وسكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی كرد نێگه‌رانی خۆی ده‌رباره‌ی تێكچونی باری ته‌ندروستی نیشاندا و هیوای زووتر چاكبونه‌وه‌ی بۆ خواست.
نوسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك كۆماری عێراق بڵاویكرده‌وه كه ئۆباما نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی كردووه و هیوای چاكبونه‌وه‌ی بۆ خواستوه.
ئۆباما له نامه‌كه‌یدا، جه‌لال تاڵه‌بانی به دۆستی ئه‌مریكا و سه‌ركرده‌یه‌كی بزوێنه‌ری ناوچه‌كه وه‌سف ده‌كات و پێشی وایه كه ئه‌مریكا و عێراق به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانى تاڵه‌بانیه‌وه سودی زۆری وه‌رگرتووه.
ده‌قی نامه‌كه‌ی ئۆباما بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی :
خۆشه‌ویستم فه‌خامه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك
هه‌ستێكی ناخۆش دایگرتم كاتێك هه‌واڵی نه‌خۆشكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌م دواییهتم بیست، جه‌نابی سه‌رۆك، به‌ڕێزت بۆ چه‌ندین ساڵ دۆستێكی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا و سه‌ركرده‌یه‌كی بزوێنه‌ر بوی له‌عیراقی دیموكراتی نوێ‌دا، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و عیراق و هاوبه‌شی نێوان وڵاته‌كانمان به‌هۆی هه‌ڵویستی جێگیر‌و سه‌ركردایه‌تی ژیرانه‌تان سودی زۆری وه‌رگرتووه، هیوای زوو چاكبونه‌وه‌ی خێرا‌و ته‌واوتان بۆ ده‌خوازم.
جێگه‌ی ئومێد‌و هیوامه كه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا بگه‌ڕێیته‌وه سه‌ره ئه‌ركه‌كانی خۆت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كاره‌كانی پێكه‌وه‌مان درێژه‌ى پێ بده‌ین بۆ بنیاتنانی هاوبه‌شی به‌رده‌وامی ستراتیژی نێوان وڵاته‌كانمان.
له‌گه‌ڵ رێزی زۆر
باراك ئۆباما
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یێنێت هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵده‌دات مافه‌كانی گه‌لی كورد له رۆژئاوای كوردستان پارێزراوبێت.
د.ئومێد سه‌باح، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ (رادیۆ سه‌وا) جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه"هه‌وڵه‌كانى هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه بۆ پاراستنى مافه ده‌ستووریی و فیدراڵییه‌كانى گه‌لی كورد له رۆژئاوای كوردستاندا".
د.ئومێد سه‌باح رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان هه‌موو جۆره هاوكاریه‌ك پێشكه‌ش به‌و ئاوارانهدهكات كه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
وته‌بێژه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ره‌خنه له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌گرێت له‌وه‌ی " به‌كه‌می هاوكاری ئه‌و ئاوارانه ده‌كه‌ن كه له سووریاوه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان".
هه‌وراز گوڵپی
نێچیرڤان بارزانی، له تازه‌ترین هه‌ڤپه‌یڤینیدا رایده‌گه‌یێنێت "ئه‌وله‌ویه‌تمان پشتبه‌خۆبه‌ستنه له‌چوارچێوه‌ی عێراقێكی نوێی فیدراڵ‌دا". هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كه‌ین و له‌و رێگایه‌وه پاره‌ی پێویست بۆ پێشخستنی كه‌رته‌كانی دیكه پهیدادهكهین".
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانه‌ی هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ سایتی (ماركۆپۆلیس) ئاماژهدهكات به‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردودا پێشكه‌وتنی مه‌زنی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام كاری زۆریش ماوه ئه‌نجامبدرێن بۆ زامنكردنی داهاتوویه‌كی خۆشگوزه‌ران بۆ گه‌لی كوردستان.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت:" ئاسته‌نگه نێوخۆییه‌كان به‌تێپه‌ڕینی كات زیاتر ده‌بێت چونكه گه‌له‌كه‌مان داوای خزمه‌تگوزاریی و كرداری زیاتر ده‌كه‌ن له حكومه‌تی خۆیان. چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌كو ئاو و كاره‌با یه‌كێك بوو له خه‌مه سه‌ره‌كییه‌كان و پێداویستیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، ئه‌مڕۆ چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی وه‌كو شه‌فافیه‌ت بووه‌ته به‌شێكی سه‌ره‌كی خه‌مه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، و ئێمه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ چه‌ندین رێكخراو و دامه‌زراوه‌دا له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كارده‌كه‌ین بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌كی پێویست بۆ نه‌هێشتنی چه‌ند كێشه‌یه‌كی وه‌كو گه‌نده‌ڵی و پێم وایه گه‌لی ئێمه پشتگیری له به‌رنامه‌كانمان ده‌كه‌ن و د‌رك به‌وه‌ده‌كه‌ن هه‌وڵی له‌وجۆره كاتی ده‌وێت".
ماركۆپۆلیس كۆمپانیایه‌كی ئۆنڵاینی نێوده‌وڵه‌تی كه‌رتی تایبه‌ته و باره‌گاكانی له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسایه و ئۆفیسی له ئه‌مریكا و به‌رازیل و كۆماری چیك هه‌یه، و پسپۆڕه له هه‌ڵسه‌نگاندنی بیزنسی كاریگه‌ری وڵاتان له‌رێگای ئه‌نجامدانی شیكاری كه‌رته ئابوورییه‌كان و كۆمپانیاكان و هه‌ڤپه‌یڤین و چیرۆكه هه‌واڵ. له‌سه‌ر پاشخانی 16 ساڵ له شیكاری نووسراو، له ساڵی 2007دا وه‌كو بیرۆكه‌یه‌كی ته‌واو نوێی سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، سایتی ماركۆپۆلیس دامه‌زرا.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئه‌وله‌ویه‌ته گه‌وره‌كان بۆ ریفۆرمی ناوخۆیی چین، بارزانی جه‌ختده‌كاته‌وه پشتبه‌خۆبه‌ستن له‌چوارچێوه‌ی عێراقێكی نوێی فیدراڵ‌دا ئه‌وله‌ویه‌تێكی گه‌وره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و روونیده‌كاته‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی پیشه‌سازییه‌كی نه‌وت و گاز بۆ سوودی گشت عێراق دروستبكات و سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیش وایكردووه "ئه‌مڕۆ زیاتر له 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا ههناردهبكهین و پاره‌ی پێویست بۆ پێشخستنی كه‌رته‌كانی دیكه‌ی وه‌كو كشتوكاڵ و ته‌ندرستی په‌یدابكه‌ین".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌یكردووه به سیاسه‌تی وه‌به‌رهێنان و راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاندووه له‌وكاته‌ی له ساڵی 2006 ه‌وه ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان دروستكراوه توانیویه‌تی به‌به‌های زیاتر له 22 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان بۆ هه‌رێمی كوردستان بهێنێت و سیاسه‌تی حكومه‌ت له‌و رووه‌وه بریتیه له به‌رده‌وامبوون له جێبه‌جێكردنی یاسای وه‌به‌رهێنان كه ده‌بێـته‌هۆی گه‌شه‌كردنی كه‌رته‌كانی دیكه و راكێشانی وه‌به‌رهێنانی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌رده‌بێت له پێشخستنی هه‌موو عێراقدا.
سایتی رووداو دواتر ده‌قی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه له زمانی ئینگلیزییه‌وه وه‌رده‌گێڕێت.
له ئینگلیزییه‌وه: دانا ته‌یب مه‌نمی
له‌باره‌ى پرسی كورد له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ناوه‌ندى جه‌زیره بۆ لێكۆڵینه‌وه به هاوكارى له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى عێراق بۆ لێكۆلینه‌وه‌ى ستراتیژى سیمینارێكى گفتوگۆی له ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر ئه‌نجام ده‌دات.
له‌و سیمیناره‌دا ژماره‌یه‌ك شاره‌زا و مامۆستاى زانكۆ و كه‌سایه‌تى سیاسی تایبه‌ت به دۆسیه‌ى كورد به‌شداریان كردوه و گفتوگۆش له‌باره‌ى پرسی كورد ده‌كه‌ن، كه ئێستا بووه‌ته ئامرازێكی كێشه ههرێمیهكانى وڵاتانى رۆژهه‌ڵات، هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌ش له‌و بوارانه ده‌كرێت كه له رێگه‌ى ئه‌و پرسه‌وه ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كى جیاواز دروستبووه و بارودخێكى به‌رده‌وامیشى بۆ كێشه‌كانى ناوخۆیی و كاره‌ساتی مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ناسه‌قامگیرى له ناوچه‌كه‌دا به‌دواى خۆیدا هێناوه.
گفتوگۆش له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ست و كاره جدیانهوه ده‌كرێت كه ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردوه و هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى به‌رده‌وام بۆ پرسی كورد ده‌ده‌ن، بڕیاریشه لێكۆڵینه‌وه و گفتوگۆى وردیش له‌باره‌ى پرسی كورد له‌هه‌ریه‌ك له وڵاتانى توركیا و عێراق و ئێران و سووریا بكرێت.
له سیمیناره‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له جوتیار عه‌قراوى و عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ مامۆستایانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین و عه‌بدولباست سه‌یدا، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى سووریا و جۆرج سه‌بره سه‌رۆكى ئێستاى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه و زافر عانى، كه‌سایه‌تى سیاسی عێراقی و چه‌ند ئهكادیمیهكى دیكه به‌شداریان تێدا كردوه.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیار ده‌دات به زووترین كات هاوكارى ره‌وانه‌ى رۆژئاوای كوردستان بكات و سه‌ره‌تاش له رێگاى كه‌شتییه‌وه ده‌بێت تاوه‌كو پردێكى كاتى داده‌ندرێت.
سه‌فین دزه‌یى، گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به (رووداو) راگه‌یاند، به‌هۆى دابه‌زینى پله‌ى گه‌رما و زۆرى به‌فر بارین. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا به زووترین كات خواردن و سووته‌مه‌نى ره‌وانه‌ى رۆژئاوای كوردستان بكات.
سه‌فین دزه‌یى، قه‌باره‌ى هاوكارییه‌كانى نه‌خسته‌ڕوو، به‌ڵام گوتى "بڕیارى ره‌وانه‌كردنی هاوكارى دراوه و له نزیكترین كاتدا ره‌وانه‌یان ده‌كه‌ین، رۆژانه هاوكارى حكومه‌ت و رێكخراوه‌كانى خێرخوازى به كه‌شتى رهوانهدهكرێن، به‌ڵام جیاوازن له‌و هاوكارییه‌ى كه حكومه‌ت بڕیارى له‌سه‌ر داوه".
گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان روونیده‌كاته‌وه "له‌به‌ر پێویستى خه‌ڵكى رۆژئاوای كوردستان بۆ خواردن و سووته‌مه‌نى، حكومه‌ت بڕیارى دا هاوكارییه‌كى به‌په‌له و له رێگه‌ى كه‌شتییه‌وه ره‌وانه‌بكرێت تاوه‌كو پردێكى كاتى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و رۆژئاوایى كوردستان داده‌ندرێت".
وەک نارەزایی دەربڕین لەسەر روودانی کوشتنی سێ ژنە چالاکوانەکەی باکووری کوردستان لە فەڕەنسا، بە بەشداری ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی کۆکەڵگای مەدەنی و کوردی بەشەکانی دیکەی کوردستان، خۆنیشاندانێک لە پارکی منارەوە بۆ بەردەم کونسوڵخانەی فەڕەنسا لە شاری ھەولێر بەڕێوەچوو، دواتر یاداشتێک درایە کونسوڵخانەی فەڕەنسا کە روونکردنەوە لەسەر ئەو تاوانە بدەن و ناوی ئەو لایەن و گروپە ئاشکرا بکەن کە دەستیان لە پشت ئەو رووداوەوە ھەیە.
کونسوڵی فەرنسا لە شاری ھەولێر بۆ خۆنیشاندەران گوتی" دامودەزگا ئەمنییەکانی فەرەنسا بەردەوامن لە دۆزینەوەی بکەرانی رووداوەکەو گەیاندنیان بە دادگا ".
گوتیشی" ھەرکەسێک لە دەزگاکانی فەرەنسا لە بەرامبەر ئەو تاوانە کەمتەرخەم بێت سزا دەدرێت".
شەوی چوارشەممە لەسەر پێنج شەممە، ساکینە جانسز، یەک لە دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK و فیدان دۆغان، نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK و لەیلا سۆیلەمەز لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لە ناوچه‌ى گاره دونوردى پاریس کوژران.
ئەو رووداوە کاردانەوەیەکی گەورەی لە ناوخۆی کوردستان، تورکیا و جیهان بەدوای خۆیدا هێنا و لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و هەندێک وڵاتی ئەورووپی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی بەڕێوە چوو.
رووداۆ/ سەهین موفتی
تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك له سیسته‌مه‌كانى خۆیدا چه‌ند مه‌رجێكى بۆ به‌شداربووانى داناوه، زۆر جار له‌به‌ر دانانى وێنه‌ى هه‌ندێ سه‌ركرده‌ى كورد فه‌یسبووك په‌یجى به‌شداربووانى بلۆك كردووه بۆ ماوه‌یه‌ك یان وێنه‌كانى رهشكردووەتهوه.
یه‌ك له به‌شداربووانى تۆڕى كومه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك به (رووداو)ى راگه‌یاند "دواى ئه‌وه‌ى سێ ژنه ساسهتمهدارى كورد له فه‌ره‌نسا گیانیان له‌ده‌ستدا منیش وه‌كو دڵسۆزییه‌ك وێنه‌ى ساكینه جانسز له‌سه‌ر پرۆفایلهكهم دانا، نامه‌یه‌كم بۆهات له فهیسبووكهوه و داوام لێكرا وێنه‌كه لابه‌م من كه لام نه‌برد دواتر خۆیان لایان برد".
پێشتریش چه‌ند جارێك به بیانوى ئه‌وه‌ى وێنه‌كان ئاماژه‌ن بۆ توندوتیژى و لادان له مه‌رجه‌كانى به‌كارهێنانى فه‌یسبووك، ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رانى فه‌یسبووك به‌شداربووانى سزاداوه به‌وه‌ى كه وێنه‌كانی لابردووه و بلۆكى كردوون بۆ ماوه‌یه‌ك نه‌توانن كومێنت و لایكى بابه‌ته‌كانى نێو تۆڕه‌كه بكه‌ن به تایبه‌ت وێنه و ڤیدیۆى په‌یوه‌ندیدار به پارتى كرێكارانى كوردستان PKKوە هه‌یه.
عەتا نەسیری، كە رۆژگارێك دژی سیاسەتەكانی د.عەبدولڕەحمان قاسملۆی سكرتێری تیرۆركراوی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بووە، مۆنۆمێنتێك بۆ قاسملۆ لە شوێنی تیرۆركردنی لە شاری ڤیەننای وڵاتی نەمسا دادەنێت، بەڵام دەڵێ “هەندێك كەسی فاشیست” هەوڵی شێواندنیان داوە.
عەتا، بەقسەی خۆی، لەساڵی 2007ەوە هەوڵیدا رەزامەندی حكومەتی نەمسا بەدەستبێنێ بۆ دانانی مۆنۆمێنتەكە، بەڵام هەموو جارێك داواكارییەكەی رەتدەكرێتەوە. بەرپرسانی نەمسایی پێیدەڵێن پەیوەندی باشیان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە و نایانەوێ ئەوە تێكبچێ.
عەتا دەڵێ دواتر نامەیەكی بۆ سەرۆك كۆماری نەمسا نووسی و ئەویش لە وەڵامدا گوتوویەتی “د.قاسملۆ دۆستی ئێمەیە و من چیم لەدەست بێت دەیكەم”. ئینجا لەكاتی یادكردنەوەی تیرۆری د.قاسملۆدا عەتا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی نەمسا دادەنیشێ، ئەویش پێیدەڵێ دوای 19 ساڵ گەیشتووەتە سەر ئەو بڕوایەی كە “حكومەتی ئێران ئەو كوردانەی كوشتووە”.
نەسیری بە (رووداو)ی گوت دوای 5 ساڵ هەوڵدان، حكومەتی نەمسا رازیبووە بە دانانی مۆنۆمێنتەكە لەو شوێنەی د.قاسملۆی لێ تیرۆركراوە، “بەڵام ئەمجارە كێشەیان ئەوەبوو كە چی لەسەر بەردەكە دەنووسم”. دواتر حكومەتی نەمسا رازیدەبێ بنووسرێ “لێرە د.قاسملۆ رێبەری حیزبی دیموكراتی كوردستان و هاوڕێیانی، لەگەڵ فازڵ رەسووڵ بەدەستی تیرۆریستانی ئێرانی شەهیدكراون”.
عەتا باسی گوشارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دانەنانی مۆنۆمێنتەكە دەكات، كە هەم لەڕێگەی بنەماڵەكەیەوە لەئێران، یان “بەهۆی سەربازە ونەكانی حكومەتی ئێران لە نەمسا”وە دەستیان خستووەتە نێو كارەكانی تاوەكو پاشگەزی بكەنەوە. ئەو دەڵێ جارێك بە تەلەفۆنیش هەڕەشەیان لێكراوە.
عەتا نەسیری لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران، بۆ ماوەی 3 ساڵ پێشمەرگەی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بووە و لەو ماوەیەدا قاچێكی لەدەستداوە. دواتر بە هەوڵی د.قاسملۆ، لەگەڵ 10 كەسی دیكەدا، بۆ خوێندن نێردراوەتە دەرەوە و ماستەری لە كۆمەڵناسیدا بەدەستهێناوە. هەروەها لەگەڵ دوو نووسەری نەمسایی كتێبی (گرێكوێرەی كوردان)ی نووسیوە.
بەڵام عەتا لە ساڵی 1988، لە حیزبی دیموكرات جیادەبێتەوە: “بەهۆی هەندێ بۆچوونی سیاسییەوە ناكۆكیم لەگەڵ هاوڕێیان هەبوو، بۆیە لێیان جیابوومەوە”. بەڵام وەك خۆی دەڵێ “ئەمەكناسی بەرامبەر د.قاسملۆ منی هێنایە سەر ئەو بڕوایەی كە ئەو بەردەی بۆ دانێم”.
دیموكراتەكان هاوكاری عەتایان نەكردووە. ئەویش لەبەرئەوەی عەتا كەسی لە هەوڵەكەی خۆی ئاگادار نەكردووەتەوە. بەڵام ئەو دەڵێ دیموكراتەكان گرنگییەكی ئەوتۆیان بە كارەكەی نەداوە و بەشێوەیەك لە شێوەكان بێمنەتیان كردووە.
عەتا دەڵێ “لەگەڵ بەرپرسانی نەمسایی قسەم كردووە. داوام لێكردوون نووسراوی سەر بەردەكە بگۆڕین و ناوی بكوژەكانی لەسەر بنووسین، بەڵام تائێستا وەڵامیان نەداومەتەوە”.
دانانی ئەو مۆنۆمێنتە بەلای عەتاوە بۆیە بۆ كورد باشە “چونكە رۆژانە دەیان كەس دەیخوێننەوە”، بۆیەش “هەندێك كەسی فاشیست هەوڵی شێواندنیاندا. حیزبی سەوزەكان بە بەڵگەوە سەلماندوویانە كە دەستی ئێرانیشی تێدا بووە”.
بڕیاره دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حیزبه كوردستانییه‌كان بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ی ئێستای عێراق، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بخاته روو.
حه‌سه‌ن جیهاد، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به (رووداو)ى راگه‌یاند "دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی بڕیاردرا كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوای گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حیزبه كوردستانییه‌كان ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی ئێستا عێراقی گرتووه‌ته‌وه بخاته روو".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده گوتیشی "به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه دۆخی عێراق روو له مه‌ترسییه و پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌ست به‌و به‌رپرسیاریه‌تییه بكه‌ن، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ دواى كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ حیزبه كوردستانییه‌كان، ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بخاته روو".
له‌باره‌ى ئه‌گه‌ر به‌كارهێنانی هێز له بڵاوه‌كردنی خۆپێشانده‌ران گوتی "كاره‌ساته ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌و شێوه‌یه بیر بكاته‌وه، چونكه ده‌بێ بیر له گفتوگۆكردن و جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپێشانده‌ران بكات، نه‌ك به‌كارهێنانی هێز".
دواى گرتنى پاسه‌وانه‌كانى رافیع عیساوى، وه‌زیری دارایی عێراق له 20 ی مانگی رابردوو له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌ته‌وه دۆخی سیاسی عێراق ئاڵۆزتر بوو و كاردانه‌وه‌ى سیاسی لێ كه‌وته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه شه‌پۆلێك خۆپێشاندان و ناڕاهزیهتی و یاخیبوونی مه‌ده‌نی زۆرینه‌ى شاره‌كانى سه‌ر بهپارێزگهى ئه‌نبار، تكریت و موسڵی گرته‌وه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه حكومه‌تی عێراق ده‌روازه‌ی تڕێبلی سنووری له‌گه‌ڵ ئوردن به‌فه‌رمی داخستووه و هه‌روه‌ها دوێنێش هه‌ردوو ده‌روازه‌ی سنووری ره‌بیعه و مونزیرییه داخست.
دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی منداڵێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئیمارات و سعودیە بڕی 15 ملیۆن دۆلاریان بۆ هاوکاری پەنابەرانی سووریا تەرخان کرد.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامه‌ى (ئەلخەلیج) ى ئیماراتى، شێخ خەلیفە بن زاید ئەلنھیان، سەرۆکی ئیمارات بڕیاریدا كه 5 ملیۆن دۆلار ته‌رخان بكات بۆ هاوكارى كردن و گه‌یاندنى پێداویستى مرۆیى بۆ په‌نابه‌رانى سووریا له ئوردن كه دووچارى ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانانه هاتوون به هۆى ئه‌و سهرماوسۆڵهیهى رووى له ناوچه‌كه كردووه.
هەروەها، شا عەبدوڵڵای پادشای سعودیە فه‌رمانى به وه‌زاره‌تى دارایى وڵاته‌كه‌ى كردووه كه هاوكارى پێویست بۆ لێقه‌وماوانى خێوهتگاى زه‌عته‌ر له ئوردن دابین بكات به بڕى 10 ملیۆن دۆلار .
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه هات كه له تۆڕى كۆمه‌لایه‌تى فه‌یسبووك وێنه‌ى منداڵێك بڵاو بوویه‌وه كه له ژێر خێوه‌تێكی پڕ بەفر خه‌وتووه.
وەرگێڕان: ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵ
کۆمەڵێک لە چالاکڤانانی سیاسی و مەدەنی و کەس و کاری زیندانیانی رۆژهەڵاتی کوردستان داوا دەکەن سزای لەسێدارەدانی لوقمان و زانیار مورادی هەڵبوەشێندرێتەوە.
زانیار و لوقمان مورادی زیاتر لە سێ ساڵە بە تۆمەتی کوشتنی کوڕی پێشنوێژ (ئیمام)ی شاری مەریوان گیراون و بە تاوانی شەڕکردن لەگەڵ خوا و ئەندامێتی لە پارتێکی کوردی نەیاری کۆماری ئیسلامی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە.
زانیار و لوقمان دوای دەرچوونی سزای لە سێدارەدانیان نامەیەکیان بڵاو کردەوە و باسی ئەوەیان کردووە کە لەژێر ئەشکەنجەدا ناچارکراون دان بە تاوانەکەدا بنێن.
بەپێی قسەکانی ئیقبال مورادی باوکی زانیار، ئەم دوو زیندانییە سیاسییەی کورد لە رۆژی یەکشەممەوە بۆ جێگایەکی نادیار گواستراونەوە و هیچ هەواڵێکیان لەبارەوە نازانن.
باوکی زانیار مورادی زۆر نیگەرانی چارەنووسی کوڕەکەیەتی و بە کەمپینی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤی راگەیاندووە ئەگەری زۆرە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو دوو زیندانییە لەسێدارە بدرێن. ئیقباڵ دەڵێت کە کوڕەکەی بێتاوانە و نەخراونەتە بەردەم دادگایەکی دادپەروەرانەوە.
وەک ناڕەزایییەک بەرامبەر لە سێدارەدانی ئەم دوو گیراوە کوردە، 750 چالاکڤانی سیاسی و مەدەنی و کەسوکاری زیندانییان لەنامەیەکدا کە واژۆشیان کردووە، داوا دەکەن سزای لەسێدارەدان لە کوردستان هەڵبوەشێندرێتەوە. لە نامەکەدا ناوی چەندین زیندانییان هێناوە کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە و لەوانە ناوی عەلی و رزگار ئەفشاری وحەبیبوڵڵا گوڵپەری پور هاتووە.
لە نامەکەدا هاتووە "هۆشداری دەدەین لە زیادبوونی توڕەیی و بێزاری لەناو کۆمەڵگادا. لەسێدارەدانی سیاسی واتە وێرانکردنی زەمینەی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی". ئەو 750 چالاکڤانەی رۆژهەڵاتی کوردستان داواکارن دەسبەجێ سزای لە سێدارەدان رابگیرێت.
رەجەب تەیب ئەردۆگان دەڵێت '' رووبەری ئەو ژوورەی ئۆجەلانی تێدایە 12 مەترە. پێشتر تەنیا رادیۆی لەلا بووە و دەیگۆڕین بۆ تەلەفزیۆن."
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند حکومەتی تورکیا هیچ پلانیێکی نییە بۆ سوککردنی سزای سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلانی سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK کە لە دوورگەی ئیمڕالی زیندانی کراوە. تەنیا ئاماژەی بەوە کرد کە فەرمانی کردووە تەلەفزیۆنێک بۆ ئۆجەلان دابنرێت.
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی سوککردنی سزای ئۆجەلان لە زیندانی هەتاییەوە بۆ دەستبەسەرکردنی لە ماڵەوە، ئەردۆگان دەڵێت " دەستبەسەرکردن لەماڵەوە شتێک نییە کە باسی لێوە بکرێت."
ئەردۆگان کە بەسەردانێک لە ئەفریقایە باسی رووداوەکەی دوێنێی پاریسیشی کرد و دوای ئاماژەدان بەوەی کە دۆخەکە پێویستی بە ئاگاداری زۆرە، گوتی '' هێشتا زۆر زووە باس لەم رووداوە بکرێت، پێویستە چاوەڕوانی دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکان بین."
رۆژی رابردوو سێ چالاکوانی سیاسی کورد لە رووداوێکی نادیاردا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کوژران.
و. هیوا قۆچەلی
هەزاران كورد له زۆربەی وڵاتانی ئەوروپاوه به مەبەستی خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین دژی كوشتنی سێ ژنه سیاسەتمەداری كورد گەیشتونەته پاریس و تادێ ژمارەیان زیاتر دەكات.
زیاتر له 5000 کورد له سەرجەم وڵاتانی ئەوروپاو سەرۆکی پارتی چەپی فەرەنسی و دهەیان ئەندام پەرلەمان گەیشتونەته پاریس و ئەو شوێنەی که هەر سێ ژنە سیاسەتڤانی كوردی تێدا كوژرا و خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی BDP، بە مەبەستی بەشداری کردن لە خۆپێشاندانەکان لە باكووری كوردستانەوە بەرەو پاریس بەڕێكەوت.
به‌مه‌به‌ستی فشارخستنه سه‌ر موقته‌دا سه‌در بۆ گۆڕینی هه‌ڵوێسته پشتیوانییه‌كانی له خۆپێشانده‌ران شاندێكی ئێرانی كه چه‌ند كه‌سایه‌تی ته‌ناهی و سیاسی و ئاینی نێزیك له خامه‌نه‌یی له خۆ ده‌گرێ و قاسم سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ئێستا له نه‌جه‌فه.
رۆژنامه‌ی "ئه‌خباری ئه‌لخه‌لیج" له ژماره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا له‌سه‌ر زارى سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بڵاوی كرده‌وه "دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر شاندێكی ئێرانی كه چه‌ند كه‌سایه‌تی باڵاى ئه‌منی و سیاسی و سه‌ربازی ئێرانی نێزیك له عه‌لی خامه‌نه‌یی، رابه‌رى باڵاى شۆڕشی ئیسلامى ئێران له خۆوه گرتووه به‌سه‌رۆكایه‌تی قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس گه‌یشته نه‌جه‌ف و ده‌ستی كردووه به‌گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق و به‌تایبه‌ت موقته‌دا سه‌در بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی دژی نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بگۆڕێ ".
رۆژنامه‌كه پتر ده‌ڵێ "شانده‌كه چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی به‌سیج (هێزێكی تایبه‌ته سه‌ر به‌سوپاى پاسدارانی ئێرانه) له‌گه‌ڵدا بووه كه شاره‌زاییان له كۆنتڕۆڵكردنی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپێشاندانه‌كان هه‌یه".
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌و شانده مه‌ترسی هه‌یه له رۆڵی توركیا و وڵاتانى كه‌نداو له‌و خۆپێشاندانه‌دا، بۆیه له رێگه‌ی كۆنتڕۆڵكردنییهوه ده‌یانه‌وێ له رووی سه‌ربازی و ئه‌منی وراگهیاندنهوه پشتیوانی له مالیكی بكه‌ن، تا دۆخه‌كه په‌ره‌ی نه‌سه‌ندووه.
و: محەممەد خۆشناو
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لە حكومەتی توركیا دەكات لەدانووستانەكانی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلانی سەرۆكی زیندانی كراوی پەكەكە بەردەوام بێت.
جۆن دالهۆسین جێگری بەرێوبەری رێكخراوەكە بۆ كاروباری ئەورووپاو ئاسیای ناوەراست لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كوشتنی سێ ژنە چالاكوانە سیاسیەكەی كوردی لەفەرەنسا بە كوشتنێكی سیاسی وەسفكرد.
هەروەك داواشی لە هێزە ئەمنیەكانی فەرەنسا كرد لێكۆڵینەوەیەكی بەپەلە لەبارەی كوشتنی ئەو چالاكوانانەوە دەست پێبكات و هەردوو وەزیری دەرەوەی توركیا‌و فەرەنسا تاوتوێی بابەتەكە بكەن و بزانن چی لە پشت كوشتنی ئەو ژنە چالاكوانە كوردانەوە بووە.
دالهۆسین هیواشی خواست كە كوشتنی ئەو سێ ژنە چالاكوانە كوردە نەبێتە هۆكارێك بۆ راگرتنی دانووستانەكانی نێوان حكومەتی ئەنقەرەو عەبدوڵا ئۆجەلانی سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان.
هەوراز گوڵپی