ڕاگهیندراو
کونفرانسی ساڵانهی ناوهندی زاگرۆس
سێههمین کونفرانسی ساڵیانهی ناوهندی زاگرۆس بۆ مافهکانی مرۆڤ و دیمۆکراسی به بهشداری ئهندامان و دۆستانی ئهو ڕێکخراوهیه له ڕێکهوتی ٢٩/١٢/٢٠١٢ دا، له شاری ژنێڤ بهڕێوه چوو.
نێوهڕۆکی کونفرانسهکه باس و بابهتی جۆراو جۆری لهخۆ گرتبوو که به وردی ڕاگۆڕینهوهیان له سهر کراو و دهنگی پێویستیان له سهر وهرگیرا.
به پێی داوای زۆرینهی بهشداربووان ناوی ڕێکخراوهکه له "ناوهندی زاگرۆس بۆ مافهکانی مرۆڤ و دیمۆکراسی" یهوه گۆڕدرا بۆ "ناوهندی زاگرۆس بۆ مافهکانی مرۆڤ".
ههروهها له کونفراسهکهدا بهرنامه و پێڕهوی نێۆخۆی ڕێکخراوهکه هێندێک ئاڵ و گۆڕی به خۆوه بینی که بهشێکیان بۆ کردنهوهی ڕێگا بوون له بهردهم پهره پێدانی کاری ناوهندی زاگرۆس له ئاستی جیهانی و کوردستاندا.
له بهشێکی دیکهی کونفرانسهکهدا بهرنامه بۆ بهستنی هێندێک کونفرانس و کۆبوونهوه له ئاستی یۆئێن و وڵاتانی ئۆرووپاییدا دانرا و کومیتهی بهڕێوهبهری ڕاسپێردرا بۆ جێ به جێ کردنیان له ماوهی ئیمساڵدا.
له دوایین بهشی کونفرانسهکهدا ههڵبژاردنی دوو ئهندامی ئۆرگانی چاودێری داهاتهکان و پێنج ئهندامانی کومیتهی بهڕێوهبهری که کارهکانی ناوهندی زاگرۆس تا کونفراسی ساڵانهی داهاتوو ڕادهپهڕێنن بهڕیوه چوو و بهڕێز کاک دوکتور گۆڵمۆراد مۆرادی وهکو سهرۆکی ئهو ڕێکخراوه ههڵبژێردا.
پێویسته بگۆترێ که بهرنامه و پێڕهوی نێۆخۆیی ناوهندی زاگرۆس بۆ مافهکانی مرۆڤ و بهڵگهنامهکانی دیکهی پهیوهندیدار له ماوهی چهند ڕۆژی داهاتوودا له سهر ماڵپهڕی ڕهسمی ڕێکخراوهکه دادهنرێن.
کومیتهی بهڕێوهبهری ناوهندی زاگرۆس
٠٨/٠١/٢٠١٣
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ کە ناتوانێت خۆراکی پێویست بۆ یەک ملیۆن کەسی ناو جەرگەی شەڕ لە سووریا دابین بکات و بەگوتەی تیمەکانی فریاکەوتنیش ژیانی ئاوارەکانی کامپێکی پەنابەرانی سووری لە ئوردون لە مەترسیدایە.
بەپێی راگەیەندراوی بەرنامەی خۆراکی جیهانی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەم رێکخراوەیە لەم مانگەدا توانیویەتی خۆراکی پێویست بۆ ملیۆن و نیوێک هاوڵاتی ناو سووریا دابین بکات، بەڵام نزیکەی دوو ملیۆن و نیو هاوڵاتی پێویستیان بە فریاکەوتنە، بەتایبەت لەو ناوچانەدا کە شەڕ تێیدا بەردەوامە.
گوتەبێژێکی بەرنامەی خۆراکی جیهانی دەڵێت "هاوکارانمان هەموو توانایان خستووەتە گەڕ، بەڵام ناتوانین ئۆپەراسیۆنەکانمان لەوە فراوانتر بکەین و پێویستمان بە کارمەند و هاوکاری زیاترە".
گوتەبێژەکە ئەوەشی خستەڕوو کە دەستنەکەوتنی سوتەمەنی لە سووریا کاریکردووەتە سەر گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان و بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نان، چونکە نانەواخانەکان پێویستیان بە سوتەمەنییە بۆ فڕنەکانیان. لەشاری حەلەب نرخی یەک کیلۆ نان سێ دۆلار و نیوە کە نرخەکەی دوو هێندەی شارەکانی دیکەی سووریایە.
مانگی رابردوو، نەتەوە یەکگرتووەکان یەک ملیار ونیو دۆلاری دیکەی زیاد کرد بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوان. کە بەهۆی ململانێکانەوە تا ئێستا زیاتر لە 60 هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە نیو ملیۆن هاوڵاتی سووریایان جێهێشتووە. چاوەڕێ دەکرێت تا ناوەڕاستی 2013 ژمارەی ئاوارەکان بگاتە دوو ئەوەندە.
بەهۆی رەوشی زستانیشەوە کەمپەکانی تورکیا و سووریا و لوبنان پێویستیان بە بەهاناوە چوونە.
رۆژی سێشەممە لە کەمپی ئاوارەکانی ئوردون، کە زیاتر لە 54 هەزار پەنابەری سووری تێدا دەژین، لانی کەم 11 کەس بریندار بوون لەکاتی دابەشکردنی خۆراکدا.
رووداۆ/
New York Times
فهتحوڵڵا گویلهن كه سهركردایهتى یهك له كومهڵه ههره گهورهكانى ئایینى دهكات له توركیا به وتهكانى "خێر له ئاشتیدایه، ئاشتى خێرە" پشتگیرى چاوپێكهوتنهكانى ئیمرالى كرد .
سهركردهى جهماعهتى گویلهن لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە ماڵپهڕى فەرمی جهماعهتهكهی (herkul) بڵاو بووەتەوە، پشتگیرى چاوپێكهوتنهكانى ئیمراڵی كرد كه لهنێوان عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK و دهوڵهتى توركیادا ئهنجام دهدرێت . گویلهن له چوارچێوهى ئایهتێكى قورئانیدا گوتى "خێر له ئاشتى و پهیمان و رێكهوتندایه" .
گویلهن له درێژهى لێدوانهكهیدا گوتی "چى دهبێت با ببێت، پێویسته ههوڵى بهدیهێنانى ئاشتى گشتى بدرێت وبسەلمێندرێت كه پێكهوهژیان شتێكى موكینە". گویلهن گوتیشى "بۆ نموونه له توركیا ئاشتییەكى گشتى كه ئێوه ههوڵى بۆ بدهن له چ بوارێكدا پێكهاتووه؟ دهبێت به بڕوا و سهلماندن، خواناس و خوانهناسهكان و ئاینهجیاوازهكان پێكهوه بژین. پێویسته لهم چوارچێوهیهدا ستراتیژ دابڕێژرێت، بهڵام ئهمڕۆ دهبێت كێشهكانى نێوان عهلهوى و سوننى یان بۆ نموونه كورد، تورك، لاز و چهركهس چارهسهر بكرێن... شته گرنگهكه پێویسته ئێستا لهنێوان ئهمانهدا ئاشتییهك بهدى بهێنرێت و بۆ بهدیهێنانى ئهم ئاشتییه دهبێت ههرچى لهتوانادابێت بكرێت".
سهرۆكى "جهماعهتى گویلهن" كه نهك تهنها جهماعهتێكى ئاینى سهلهفیه لهههمان كاتدا له وارى پهروهرده و ئابوورى خاوهن تهریقهتێكى گهورهیە.
شهوى رابردوو له سنوورى ئێران و ههرێمى كوردستان كاسبكارێكى خهڵكى رۆژههڵاتى كوردستان لهلایهن سوپاى ئێران بریندار دهكرێت و له نهخۆشخانهى گشتى قهڵادزێ چارهسهرى بۆ كرا.
د.هێمن پیرۆت، بهرێوهبهرى نهخۆشخانهى گشتى قهڵادزێ بە (رووداو)ى راگهیاند "كاژێر 8.30 خولهكى شهوى رابردوو كاسبكارێكى كاروانچى خهڵكى شارى سهردهشتى رۆژههڵاتى كوردستان بهناوى (سمكۆ كهریم مهحمود، تهمهن 20 ساڵ)، لهگوندى (بێتوش)ى سهر سنوور لهقهزاى پشدهر گولـلەیهك بهر قاچى راستى كهوتووه بریندار بووە".
د.هێمن گوتیشى "لهنهخۆشخانهى گشتى قهڵادزێ چارهسهرى پێویستى بۆ كرا و بارى تهندروستى جێگیرە".
شایانى باسه بهپێى ئامارێكى كۆمهڵهى مافى مرۆڤى كوردستان (KMMK) ساڵى 2012، "32 كاسبكار گولـلەیهی راستهوخۆى هێزهكانى ئێران كوژراون و 28 یش بریندار بوونه، 6 كۆڵبهریش لهئهنجامى تهقینى مینى چێنراوى ئێرانى بریندار بوونه و 5 كۆڵبهریش لهئاكامى سوتانى ئۆتۆمبیلهكانیان دوای راوهدوونانى چهكدارانى ئێرانى گیانیان لهدهستداوه و 2 كهسیش لهئاكامى بۆردومانهكانى فڕۆكه شهڕكهرهكانى توركیا كوژراون و 2 کەسی دیکەش بریندار بوونه، ههروهها 3 كهسیش بههۆى ههرهسهێنانى رنوو گیانیان لهدهستداوه، ههروهها 123 وڵاخیش كوژراون".
له توركیا له چوارچێوهى "پاكێجی سێیهمى دادگا" قهدهخه لهسهر سەدان كتێب، رۆژنامه و گۆڤار و نامیلكه لابرا و بهپێى ئهو بڕیارهى دادگا، 3 له كتێبهكانى ئۆجهلانیش قهدهخهنین .
لهچوارچێوهى پاكێجی 3ى دادگاوه، قهدهخهى سهر 453 كتێب و 645 رۆژنامه و گۆڤار لابرا، بهوپێیه كتێب و رۆژنامه و گۆڤار و نامیلكهكان كه به بڕیارى دادگاى ئهنقهره و ئهنجوومهنى وهزیرانی تورکیا كه تاوهكو 31ى كانونى یهكهمى 2012 قهدهخهكرابوون، سهربهستكران .
لهنێو ئهو كتێبانهى کە بڕیاری قەدەخەکردنیان لەسەر لابرا، سێ كتێبى عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سهرۆكى بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK هەن کە بریتین لە: (جاڕنامهى چارهسهرى دیموكراتى کێشەی کورد) و (بهرخۆدانى PKK لهدژى 12ى ئهیلول) و (بهرهو ئاشتى، قسهكانى رۆما).
ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی ئێران، تورکیا بە هەوڵدان بۆ دابەشکردنی عێراق تۆمەتبار دەکات.
عەباسعەلی مەنسوری ئارانی، ئەندامی لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی ئێران لە گفتوگۆیەکدا، دەربارەی خراپ کەڵک وەرگرتنی ئەنقەرە لە نەبوونی تاڵەبانی لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا گوتی "بینای سیاسی عێراق کە لە چەندین نەتەوە و مەزهەبی جیاواز پێکهاتووە، هەندێک لە دەوڵەتانی ناوچەکە و بەتایبەت تورکیا دەیانەوێت بەسود بینین لە ناکۆکییە نەتەوەیی و مەزهەبیەکانی عێراق زەمینەی دابەشکردنی عێراق خۆش بکەن".
ئەو ئەندامەی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران بە ئاماژەکردن بە پێویستی هۆشیاری و وریایی خەڵک و بەرپرسانی عێراق رایگەیاند "خەڵک و دەوڵەتی عێراق بەدرێژایی سەردەمی سەدام حوسێن و لەماوەی پرۆسەی داگیرکاری عێراقیش لەلایەن دەوڵەتە داگیرکەرەکانەوە، بەباشی دۆخەکەیان بەڕێوەبرد و سەرەنجام توانییان دەوڵەتێکی سەربەخۆ بەسەرکردایەتی جەلال تاڵەبانی دروست بکەن. لە ئێستاشدا هۆشیارییان بەرامبەر بە ئامادەنەبوونی سەرۆک کۆمار زیندووە و توانیویانە بەباشی دۆخەکە بەڕێوەببەن و هەوڵەکانی دابەشکردنی عێراقیان پوچەڵ کردووەتەوە."
مەنسوری ئارانی گوتیشی "بەرپرسانی عێراق پێویستە بە زیرەکی و چاوکراوەییەوە جێگرەوەیەکی گونجاو بۆ تاڵەبانی دیاری بکەن تا یەکێی نێوان نەتەوە و تاییفە جیاوازەکانی عێراق بپارێزرێت و نیازخراپی دوژمنان بەرپەرچ بدرێتەوە."
کوردەکانى رووسیا هەروەک لەسەر زارى خۆیان ئەوە بەدى دەکرێ بە هۆى پشتیوانى نەکردنیان لەلایەن هیچ وڵات و لایەنێکى سیاسییەوە ، ئێستا لەو وڵاتە بەتەنها و تەنها خەریکى کارو کاسبین بۆ بژێوى ژیان ، خۆ ئەگەر کوردانى باشوور یا باکوور چالاکییەک لە رووسیا ئەنجام نەدەن ، ئەوا مەحاڵە کوردەکانى رووسیا یەکتری ببینن و کۆببنەوە .
نزیکەى یەک ملیۆن کورد لە وڵاتى رووسیا بوونى هەیە ، بەشێک لەو کوردانە بە رەچەلەَک خەڵکى باکوورى کوردستانن و مێژووى نیشتەجێبوونیان لە رووسیا دەگەرێتەوە بۆ سەردەمى فەرمانڕەوایەتى عوسمانییەکان کە بەهۆکارى جیا وڵاتیان جێهێشتووەو لەوآ گیرساونەتەوە .
کوردەکانى رووسیا کە بە رەچەڵەک خەڵکى وڵاتەکەن پێرەوى ئایینى یەزیدین ، زۆرێک لە نووسەرو هونەرمەندو ئەدیبى بەئەزموون و دیاریان لێهەڵکەوتووە ، لەوانە ( عەزیز عەسکەریان ) کە بە گەورەترین هونەرمەندى سێرکوانى وڵاتەکە دادەنرێت ( دکتۆرە زارێ ) کە لە ساڵانى شەستەکانى سەدەى رابردوو بە یاوەرى کۆچکردوو (دکتۆر قەناتى کوردۆ ) ئەنستیوتى کوردیان لە شارى ( لینگراد ) ى جاران کە ئێستا بووە بە ( سان پیتەربورگ ) دامەزراندووەو چەندین کتێبى شاعیرانى وەک ( ناڵى و حەمدى و مەحوى و خانى و جەزیرى و .....هتد ) و لێکۆڵینەوە و بابەتى دیکەیان وەرگێراوە بۆ سەر زمانى رووسی و لە کتێبخانەو مۆزەخانەکانى رووسیا تا ئێستا ماونەتەوە .
ئەگەر چى بە گوێرەى دەستوورى رووسیا لە یەکێ لە ماددەکانیدا کە تایبەتە بە مافی کەمە نەتەوەکان لە نێویدا ( کورد) یش دەگرێتەوە هەموو نەتەوەیەک بۆى هەیە هەر جۆرە چالاکییەکى کلتورى و فەرهەنگى ئەنجام بدەن و دەتوانن قوتابخانە بۆ نەوەى نوێ بۆ فێربوونى زمانى خۆیان دابمەزرێنن ، بەڵام بەهۆى نەبوونى پشتیوانى هیچ لایەنێک و گوێنەدانى هەندآ لەسەرمایە دارە کوردەکانى ئەوێش نەتوانراوە سوود لەو ماددە دەستورییە ببینرێ.
هونەرمەند ( شالیکۆ ) کە لە شارى مۆسکۆ بە رابەرى شانۆى کوردى لە رووسیا ناودەهێنرێ بۆ ( رووداو ) بەم شێوەیە باس لە دەردەدڵى خۆى دەکات : "دەوڵەتى رووسیا هیچ رێگرییەکى نەبووە لە بەشدارى کردنى کورد لە پرۆسەى سیاسی وڵات بەڵام ئەوە ئێمەین کە نەمانویستووە لەو وڵاتە لە بوارى سیاسییدا رۆڵ ببینین ، واتە خۆمان بیرمان نەکردۆتەوە کە نوێنەرێکى راستەقینە لە دەوڵەت بۆخۆمان دیارى بکەین ، هەر بۆیە کوردانى ئێمە لە رووسیا بەهیچ شێوەیەک لەلایەن دەوڵەتەوە هاوکارى ناکرێین و ژیان بۆ ئێمە سەخت بووە ."
شالیکۆ لە ووتەکانى بەردەوام دەبێ و دەبێژێ :" پێشووتر لایەنێکى سیاسی توانى سۆزى کوردەکانى ئێرە بۆخۆى رابکێشێ ئەویش ( PKK) بوو ، بەڵام ئێستا دوو بارە دەیڵێمەوە هیچ کەس و لایەنێک هاوکارى کوردەکانمان ناکات ."
ژنە کوردێک کە بە یەکێ بە بازرگانە دیارەکانى مۆسکۆ هەژمار دەکرێ بۆ ( رووداو ) دەبێژێ ، ئەگەر ئێمە بمانەوێ پێش بکەوین لە هەموو بوارەکان ئەوا پێویستە بوارى ئابووریمان بەهێز بێت ، ئەوسا دەتوانین کارو چالاکى دیکە بە ئەنجام بگەیەنین .
زینە مۆرۆڤـــ ژنە کوردى رووسیا کە بازرگانێکى دیارە لە شارى مۆسکۆ باس لە رەوشی ژنى کورد لە وڵاتەکەى دەکات : ژنى کورد لێرە زۆر پێشکەوتوون دەتوانم بڵێم کەم ژنى کورد هەیە کە زانکۆى بە پلەى باش باش تەواو نەکردبێ و تەواوى ژنەکانمان بە کلتوورو دیرۆکى نەتەوەکەمان ئاشنایین ، بەڵام پێویستە هاوکارى و پاڵپشتمان هەبێ بۆ ئەوەى ئێمە بەردەوام بتوانیین نەوەى نوێشمان پێبگەیەنین بۆ ئاشنابوونیان بە رابردووى باو و باپیرانیان .
گوزەرکردنى ژیان لە شارێکى وەکو مۆسکۆ هێندە سانا نییە کە بە درێژایی ساڵ وەرزى سەرما شارەکەى داپۆشیوەو رۆژانەى ئاسایی وەرزى زستانى بە بەردەوامى لە 20 بۆ 35 پلە لە ژێرەوەى سفرەوەیە .لەماوەى ( 5 ) رۆژدا کە تیمى (رووداو ) بە گەشتێک سەردانى ئەو شارەى کرد (188 ) کەس بەهۆى سەرماوە گیانیان لەدەستدابوو ،
رەمەزان گەنجێکى (22 ) ساڵەى کورد بوو قوتابی قۆناغی یەکەمى زانکۆى مۆسکۆ بوو بەشی شانۆ ، لە ( چەواى باشی ) و گەلەک سپاس و چەند ووشەیەکى دیکەى کوردى بتارزێ ، هیچی دیکەى نەدەزانى ، بەڵام دەشیگووت : ئەز کوردم ، بۆ ( رووداو ) باسی لە ژیانى خۆى کرد کە چۆن شەوانە بەو وەرزی ساردییەوە لە رێستوورانتێکى بچووکى باکوورى مۆسکۆ کار دەکات ، بۆ دەستکەوتنى ئەو بڕە پارەیەى ساڵانە دەیدا بەخوێندنەکەى ، رەمەزان چەند جارێک دەیگووت بۆ ئێمەى کورد ژیان لێرە سەختە ، چونکە ئەگەر بۆخۆت هاوکارى خۆت نەکەیت ئەوا هیچ کەس تەنانەت باوک و برا فریای هاوکاریکردنت ناکەون .
ئەو گەنجە هیلاکى و بێخەوى بە سەرو سیماو چاوانییەوە بەدى دەکرا ، خوازیارە رۆژێ لە رۆژان بتوانێ بە نمایشێکى شانۆیییەوە هەرێمى کوردستان لە باوەشی بگرێت و کوردانی وڵاتەکەی کۆبکاتەوە.
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان سەردانێکى خۆى بۆ تاوتوێکردنى مەسەلەى عێراق بۆ ئێران ئاشکرا دەکات
بارزانى لە پرێس کۆنفرانسێکدا کە ئەمرۆ لە هەولێر ئەنجامیدا، رایگەیاند کە دوو رۆژ پێش ئێستا سەردانى وڵاتى ئێرانى کردوە بۆ تاوتوێکردنى بارودۆخى سیاسى عێراق.
سەرۆک وەزیران گوتیشى کە سەردانەکەى چەند کاتژمێرێکى خایاندوە بە بێ ئەوەى ئەوە ئاشکرا بکات کە کێى بینیوە.
پاش کەمێکى دیکە زانیارى زیاتر لە رووداو
سەركردەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان باسی ئامادەكارییەكانی كۆنگرەی چوارەمی حیزبەكەیان دەكەن لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا، یەكێك لەو سەركردانەش جەخت لە بەستنی كۆنگرەكە دەكاتەوە لەكاتی خۆیدا و دەڵێ "هەر دەبەسترێ، مەگەر رووداوێك بۆ 6 مانگ دوای بخات"، بەڵام پرسیاری سەرەكی لە بەردەم كۆنگرەكەدا، چارەنووسی تاڵەبانی سكرتێری گشتی و كۆكەرەوەی یەكێتییە.
هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی بادینانی یەكێتی بە (رووداو)ی راگەیاند كە یەكێتی لە 1/6/2013 كۆنگرەی چوارەم دەبەستێ "دەرفەتی باش لە بەردەم مەكتەبی سیاسیدایە لیژنە ئامادەكارییەكان دیاری بكات". ناوبراو رەتیكردەوە هیچ گرفتێك لەبەردەم بەستنی كۆنگرەدا هەبێ "پەیڕەوی ناوخۆ كاتی كۆنگرەی دیاریكردووەو لەكاتی خۆیدا دەبەسترێ، لەوبارەیەوە مەڵبەندەكانیش رێنمایی خۆیان پێدەگات".
هەموو یەكێتییەكان چاویان لەسەر بەستنی كۆنگرەی سێیەمی حیزبەكە بوو، چونكە دەمێكبوو ئەو بۆشاییانەی بە جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفا و هاوڕێیەكانی دروستبوون، پێویستییان بە پڕكردنەوە بوو. جەلال تاڵەبانی جارێكی دیكە لەو كۆنگرەیەدا توانی كۆنگرەكە بەبێ كێشە كۆتایی پێبێنێ.
ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێ "راستە نەخۆش كەوتنی سەرۆك تاڵەبانی گرفتە لە بەردەم ئێمەدا، وەك ئەو گرفتە سەیر دەكرێ كە پەیڕەوی ناوخۆ باسیكردووە"، بەڵام گوتیشی هەموو ئومێدێكمان گەڕانەوەی سەرۆك تاڵەبانییە تاوەكو لە كۆنگرەدا ئامادەبێ "بەڵام بێگومان یەكێتی توانای ئەوەی هەیە كۆنگرە ببەستێ ئەگەر سەرۆك كۆماریش نەتوانێ بەشداری تێدابكات". ئارێز عەبدوڵڵا ، ئامادەبوونی تاڵەبانی بە "زۆر گرنگ" بۆ كۆنگرەی داهاتوو دەبینێ و هاوكات پێیوایە "یەكێتی ئیرادەی ئەوەی هەیە كۆنگرە ببەستێ، ئەوانەی پێیانوایە بەبێ مام جەلال یەكێتی تەواو دەبێ، ئەوە وەك گرەوكردنە لەسەر شتێك كە بەدۆڕان كۆتایی دێت".
لە دیدارێكی ساڵێك لە مەوبەری (رووداو) لەگەڵ عومەر شێخ مووس، ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، لە بارەی تەمەنی مام جەلال گوتی "هەندێك نیشانە هەن كە جیناتی بنەماڵەكەیەتی، تەمەندرێژ دەبێ. ئەو لایەنانەی كە حیساباتی سیاسی خۆیان لەسەر ئەو بنەمایە دەكەن بەهەڵەدا دەچن. بەڵام پاش مام جەلال، یەكێتی لەناو ناچێ"، ناوبراو هەروەها گوتی "لەوانەیە دوای مام جەلال یەكێتی تووشی هەندێك قەیران و لەتبوونی بچووك ببێ، ئەوەش درێژ خایەن نابێ، چونكە یەكێتی هێشتا جەماوەرێكی زۆری هەیە و لەهەمانكاتیشدا لەوبارەیەوە ئەزموونی هەیە، بەدووریشی نازانم كە بزووتنەوەی گۆڕان جارێكی دیكە بگەڕێنەوە ناو یەكێتی".
پێش نەخۆشكەوتنی تاڵەبانی، هیچ دەنگوباسێكی بەستنی كۆنگرە لە ئارادا نەبوو، بەڵام ئێستا یەكێكە لەو پرسانەی لە بەردەم تاوتوێكردندایە و بەرپرسێكی یەكێتی كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، ئەوەی باسكرد كە یەكێتی دەیەوێ "لەو كۆنگرەیەدا جگە لە هەڵبژاردنی سەركردایەتییەكی نوێ، زیادكردنی ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی، ئەدای نوێنەرانیشی لە پەرلەمان و حكومەت و دەزگاكانی حكومەت تاوتوێ بكات".
كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، ئەگەر تاڵەبانی، تێیدا بەشدار نەبێ، بۆ ئەو جەمسەرە جیاوازانەی تەنیا بێدەنگ بوون و ململانێكانیان وەستاندووە، دژوار دەكەوێتەوە. چونكە یار و نەیاری تاڵەبانی كۆكن لەسەر ئەوەی سەركردایەتیكردنەكەی ئەو لە تەمەنی یەكێتیدا، چەتری پێكەوە هەڵكردنی ناكۆكییەكان بووە. بە بڕوای فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی "یەكێتی پێویستی بە بەستنی كۆنگرەی نائاسایی نییە بۆ دیاریكردنی جێگرەوەی سكرتێری گشتی، چونكە پەیڕەوی ناوخۆ دوو جێگری بۆ دەستنیشانكردووە".
بەڵام بەپێی خاڵی یەكەم لە مادە 28ی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی هەر كاتێك سكرتێر لەبەر هەر هۆیەك بوو دەستبەرداری كارەكەی بوو دەبێ لە ماوەی دوو مانگدا كۆنگرەی نائاسایی ببەسترێ.
فەرید ئەسەسەرد، گوتیشی "ئەگەر كەسێك لە جێگەی مام جەلال دیاریبكرێ، پێی ناگوترێ سكرتێری گشتی و سكرتێری گشتی نابێ، بەڵكو تەنیا كارەكانی ئەو بەڕێوە دەبات ، لە كۆنگرەی چوارەمدا هەیكەل و سەركردایەتی نوێ هەڵدەبژێردرێت".
شەوی دووشەممە 17/12/2012 لە ماڵەكەی خۆی لە بەغدا ، تاڵەبانی نەخۆشكەوت و ئێستا لە ئەڵمانیا چارەسەردەكرێت، یاوەرەكانی بەردەوام هەواڵی نوێ لەبارەی باشتربوونی تەندروستییەكەی رادەگەیێنن. بە بڕوای هەرێم كەمال ئاغا، گرنگترین بابەتی كۆنگرە "ئامادەبوونی تاڵەبانییە"، گوتیشی "هیچ كۆنگرەیەكی یەكێتی نەبووە سەرۆك تاڵەبانی ئامادەی نەبووبێ، بەڵام لە هەردوو حاڵەتدا دەتوانرێ كۆنگرە ببەسترێ".
رووداۆ/نەۆزاد مەحموود
لە دوایین ساتدا نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانى عێراق بەهۆى مەترسی لە کودەتایەکی سەربازی نمایشێکی سووپاى عێراق رادەگرێ.
رۆژنامەى "ئەخبار ئەلخەلیج"ی بەحرێنی لە ژمارەی ئەمڕۆ دووشەمدا بڵاوى کردەوە، کە بازنە تەناهییەکەی دەورووبەری مالیکی زانیاریان لەبارەى پلانی کودەتایەکی سەربازی کە لەلایەن چەند ئەفسەرێکی جێبەجێ دەکرێ و بەکوشتنی مالیکی بەکۆتا دەێ.
رۆژنامەکە لەسەر زارى چەند سوپا سالارێکی عێراقی بڵاوی کردووەتەوە بەبێ ئەوەى ناویان بێنێ، مالیکی وەک جاران برووسکەی پیرۆزبایی ئاراستەی سوپاى عێراقی نەکرد، بگرە ئەو ژمارەیەک لە ئەندامانی سریەی نمایشکردن کە بۆ پێشوازی لە شاندە سیاسی و میللیەکان بەکاردێن لە هۆڵێکی ناوچەی سەوز کۆ کردەوە ب وتارێکی پێشکەش کردن.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان کرد کە مالیکی بەردەوام وتاری بێ لەبەر پێشکەش کردووە، بەڵام لەو بۆنەیەدا وتارێکی نووسراوی ئاراستەی ئامادەبووان کرد.
زانیارییەکان ئاماژە دەکەن پلانەکە بریتی بووە لەوەی لە کاتی نمایشەکەدا گێرەشوێنییەک بەرپا یکرێ و دواتر چەند شوێنیکی دیاریکراو بکرێتە ئامانج و پاشانیش بەکوشتنی مالیکی و رووخانی حکوومەتەکەی بەکۆتا دێ.
و: محەممەد خۆشناو .
لە دوایین ساتدا نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانى عێراق بەهۆى مەترسی لە کودەتایەکی سەربازی نمایشێکی سووپاى عێراق رادەگرێ.
رۆژنامەى "ئەخبار ئەلخەلیج"ی بەحرێنی لە ژمارەی ئەمڕۆ دووشەمدا بڵاوى کردەوە، کە بازنە تەناهییەکەی دەورووبەری مالیکی زانیاریان لەبارەى پلانی کودەتایەکی سەربازی کە لەلایەن چەند ئەفسەرێکی جێبەجێ دەکرێ و بەکوشتنی مالیکی بەکۆتا دەێ.
رۆژنامەکە لەسەر زارى چەند سوپا سالارێکی عێراقی بڵاوی کردووەتەوە بەبێ ئەوەى ناویان بێنێ، مالیکی وەک جاران برووسکەی پیرۆزبایی ئاراستەی سوپاى عێراقی نەکرد، بگرە ئەو ژمارەیەک لە ئەندامانی سریەی نمایشکردن کە بۆ پێشوازی لە شاندە سیاسی و میللیەکان بەکاردێن لە هۆڵێکی ناوچەی سەوز کۆ کردەوە ب وتارێکی پێشکەش کردن.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان کرد کە مالیکی بەردەوام وتاری بێ لەبەر پێشکەش کردووە، بەڵام لەو بۆنەیەدا وتارێکی نووسراوی ئاراستەی ئامادەبووان کرد.
زانیارییەکان ئاماژە دەکەن پلانەکە بریتی بووە لەوەی لە کاتی نمایشەکەدا گێرەشوێنییەک بەرپا یکرێ و دواتر چەند شوێنیکی دیاریکراو بکرێتە ئامانج و پاشانیش بەکوشتنی مالیکی و رووخانی حکوومەتەکەی بەکۆتا دێ.
و: محەممەد خۆشناو .
ژمارەیەکی زۆری کوردانی سووریا روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن. لەترسی ئەوەی ببنە قوربانی شەڕی نێوان بەرهەڵستارانی سووریا و جەنگاوەرە کوردەکان. لەوەش دەترسن کە ئێرانیش ببێتە بەشێک لە جەنگەکە.
محەممەد کە پێشتر لە سوپای سووریادا خزمەتی کردووە و لەترسی ئەوەی کە فەرمانی کوشتنی خەڵکی پێ بکرێت، نیوەشەوێک رایکردووە بەرەو هەرێمی کوردستان، گوتی " فەرمانت پێدەکەن کە منداڵ و ژن و پیاو بکوژیت، بەڵام من نەمدەتوانی وا بکەم". محەممەد ،27 ساڵ، ئەندازیارە و لە مانگی ئەپڕیلەوە لە کامپی دۆمیزی سەر بە پارێزگای دهۆک نیشتەجێیە.
هەر وەکو محەممەد، رۆژانە سەدان کەس لە سووریاوە پەنا بۆ ئەم کەمپە دێنن.
بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاتر لە 67 هەزار پەنابەری کوردی سووریا (رۆژئاوای کوردستان) لە هەرێمی کوردستان دەژین. بەپێی قسەکانی رۆژنامەنووس خدر دۆملە، زۆربەی پەنابەران بەدوای پەیداکردنی کار دەگەڕێن لەناو هەرێمی کوردستاندا. دۆملە دەڵێت "خواردن نییە، هەموو شتێک زۆر گرانە، کاریش دەست ناکەوێت. زۆبەی ئاوارەکانیش بۆ ئەوە پەنا بۆ ئێرە دێنن وادەزانن کە لێرە کاریان دەستدەکەوێت". هەندێکیشیان لە سوپا هەڵدێن. محەممەد باسی کوشتار و بۆمباران و دۆخی رۆژانەی سووریا دەکات و دەڵێت لەکاتێکدا شەڕ بەرۆکی حەڵەبی گرتبوو، زێدی محەممەد لە ژێر دەستی شۆڕشگێڕانی کوردا بوو، بە ئارامی مابووەوە. بەڵام هێشتا پێکدادانی سوپای ئەسەد و شۆڕشگێڕان لە هەندێ ناوچە کوردیەکان هەر ماوە.
ناکۆکیەکانی ناو شۆڕشگێڕان
پەنابەران بەدوای کار و ئارامیدا دەگەڕێن لە دهۆک. محەممەد دەڵێت "هێرشیان کردە سەر ماڵی ئێمە و هەموو شتێکیان تاڵان کرد و دوکانەکەمیان تێکدا". محەممەد مەبەستی لە شۆڕشگێڕان بوو. لە چەند هەفتەی رابردوودا چەندین پێکدادان روویداوە لە نێوان بەرهەڵستکارانی سووریا و لایەنگرانی یەکێتی دیموکراتی کورد (PYD).
PYD سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان PKKیە، واش دەگوترێت کە PYD هاوکاری ئەسەد دەکات و لەبەرامبەردا ناوچە کوردییەکانی بۆ PYD چۆڵکردووە. پێدەچێت هەر لەبەر ئەوەش بێت کە بەرهەڵستکارانی سووریا هێرش دەکەنە سەر هێزە کوردییەکان.
بەپێی قسەکانی چالاکوانێکی سیاسی کورد، "PKK رۆڵێکی مەترسیدار دەگێڕێت" و پێی وایە کە دوای روخانی ئەسەد رەنگە ژیانی کورد زۆر تاڵبێت لە سووریا، چونکە وا پێدەچێت شۆڕشگێڕان تۆڵە لە کورد بکەنەوە. بەڵام ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆش، کوردانی خستووەتە دڵەڕاوکێوە. سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانێش دستی خستووەتە ناو ململانێکەوە و چالاکوانێک پێیوایە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت دوای روخانی ئەسەد، دەستڕۆیشتوویی خۆی لە ناوچە کوردیەکانی سووریا (رۆژئاوای کوردستان) زیاد بکات.
ئاوارەکانی سووریا زۆر بەیان لە کامپدا دەژین و هەندێکیشیان لای خزم و کەس و کاریان دەمێننەوە. محەممەد کە بارودۆخی ئێستا دەیترسێنێت، دەڵێت "سوپای سووریای ئازاد لەبەر ئەوە دەمانکوژێت، چونکە کوردین". ئاماژەی بەوەش کرد کە هیچ کام لە هاوڕێکانی پەیوەندیان بە هیچ گروپێکەوە نەکردووە، بەڵام خۆی لایەنگیری شۆڕشگێڕان دەکات دژی رژێمی ئەسەد. دەڵێت " لەژێر دەسەڵاتی ئەسەددا خاوەنی هیچ نەبووین، رێگەمان پێنەدەدرا بەزمانی خۆمان بدوێین''.
لێکترازانی زیاتر؟
دۆملە بەوە دڵخۆش بوو کە رێککەوتنێک لەنێوان لایەنە کوردییەکاندا واژۆکراوە. هەردی هاوڕێشی کەمتر گەشبین بوو. ئاماژەی بەوە کرد کە لە لێکترازانی زیاتر دەترسێت. بەتایبەت لە ململانێی نێوا حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراق. "حکومەتی بەغدا پەیوەندی زۆر نزیکی هەیە لەگەڵ ئێران و رژێمی سووریا. لەکاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی شۆڕشگێڕان دەکات".
محەممەد لەهەر شتێک زیاتر دەیەوێت کە بگەڕێتەوە زێدی خۆی و بە دایک و باوک و پێنج خوشکەکەی شاد بێتەوە، کە هێشتا لە سووریا دەژین. بەڵام پێشی وایە کە کاتی دەوێت تا دووبارە ئاشتی دێتەوە ئاراوە.
ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا رۆژ دوای رۆژ نیگهرانییهكانی زیاتر دهبێت له بارهی ئهو موشهكه دوور هاوێژانهی كه بهم دواییانه له لایهن ئێرانهوه دراونهته رژێمهكهی ئهسهد .
بهرپرسانی ئهمریكی كه ئاماژه به ناوهكانیان نهكراوه دهڵێن رژێمهكهی بهشار ئهسهد بهم دواییانه چوار موشهكی گهورهی دوور هاوێژی لهو ناوچانه گرتووه كه هێزهكانی ئۆپۆزیسیۆن دهستیان بهسهرداگرتووه، بهمهش دهردهكهوێت رژێمهكهی ئهسهد چهكی قورستر بهرامبهر به هێزهكانی سوپای ئازادی سووریا بهكاردێنێت.
ئهو موشهكانه ناسراون به فهتح-110 وه زۆر تووندن و زیان بهخشترن له موشهكی جۆری ( سكۆد) كه ئێستا ئهسهد بهكاریان دههێنێت .
له مانگی دێسێمبهر دا , یهكهم وێنهی ئهوه گیرا كه هێزهكانی ئهسهد مووشهكی ( سكۆد) یان بهكارهێناوه دژ به شۆڕشگێران, وه لهم بارهیهوه چاودێرانی سیاسی دهڵێن كه ئهمه نیشانهی بهش بهشبوون و لهناوچوونی رژێمی ئهسهد و ههنگاونان و بهرهو پێش چوونی هێزهكانی سوپای ئازادی سووریا دهخاته روو .
رێكار برادۆستی
ئەندامی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆماجڤاکێن کوردستان پێشوازی لە هەڵوێستەکەی بارزانی دەکات و دەڵێ هیچ باسێک لەسەر هاتنی شاندی میت بۆ قەندیل لە ئارادانییە.
رۆژ وڵات، ئەندامی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆماجڤاکێن کوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند "سەبارەت بە هاتنی شاندی میت بۆ قەندیل، تا ئێستا هیچ پرسێکی وا بە فەرمی لە ئارادا نییە، بۆ پرسگەلی گشتیش ئێمە وەکو کۆما جڤاکێن کوردستان جگە لە لێدوانەکانی موراد قەرەیلان، ئێستا هیچ وتەیەکی دیکەمان نییە".
ئەمڕۆ شەممە، مەتە چۆبوکچو، لە گوتارێکیدا لە رۆژنامەی ئاکشامی تورکیادا رایگەیاند "دوای چاوپێکەوتنی میت و BDP لەگەڵ ئۆجەلان لە ئیمراڵی، شاندێکی میت ئامادەکاری ئەوە دەکات سەردانی قەندیل بکات".
رۆژ وڵات راشیگەیاند "هەڵوێستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەوە سەرچاوە دەگرێت کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بەهەمان شێوەی بەڕێز بارزانی لەگەڵ زمانی گفتوگۆ و ئاشتییانەیە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە باکوور. ئێمە پێشوازی لەو هەنگاوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین و بە هەنگاوێکی ئیجابی دەزانین".
ئەمڕۆ شەممە، د. ئومێد سەباح، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند "سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە چاوپێکەوتنی پەرلەمانتارانی کورد لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دڵخۆشە و بە هەنگاوێکی گەورەی دەزانێت".
سەبارەت بە پرسی سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان، رۆژ وڵات گوتی "بە کردەوە هیچ سنوورێک لەنێوان ئەو دوو پارچەیە نییە، کورد لەهەر پارچەیەک بێت خاکی خۆیەتی، بەڵام ئێستا پێویستە دەروازە کراوە بێت بۆ هاوکاری کردنی کوردانی رۆژئاوا، چونکە خەریکی شۆڕشێکی گەورەن، بەتایبەتی لەڕووی دابینکردنی شتومەک و خۆراکەوە. بۆیە دەخوازین ئەو تەلانەی لەسەر سنوور دانراوە، نەمێنێت، چونکە دواجار کوردن و خوشک و برای ئێمەن لەوێ".
باوکی زانیار مورادی دەڵێ، ئەگەری ئەوە هەیە پێشنوێژی شاری مەریوان بۆ لەسێدارەدانی زانیار و لوقمان سەردانی تارانی کردبێت.
ئیقبال مورادی، باوكی زانیار لە لێدوانێكدا بۆ (رووداو) رایگەیاند "بەداخەوە مامۆستا مەلا مستەفا شێرزادی سەردانی تارانی کردووە و ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەو سەردانە بۆ جێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدانی زانیار و لوقمان بێت".
ئیقبال مورادی راشیگەیاند "کۆماری ئیسلامی هەرکات لەژێر گوشاری سیاسی و ئابووری بێ، دەست دەکات بە تۆقاندن و ترساندن و لەو کاتانەدا هیچ ئامرازێکی لەبەر دەستدا نییە جگە لە زیندانیانی سیاسی بێ پشتیوان نەبێت".
زانیار و لوقمان مورادی لە ساڵی 2009 لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر کران و لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری تاران بە تاوانی محاربە (شەڕكردن لەگەڵ خوا) و بە تۆمەتی کوشتنی کوڕی پێشنوێژی شاری مەریوان، سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.
باوکی زانیار سەبارەت بەدوایین پەیوەندی پارێزەر و بنەماڵەکەی لەگەڵ زانیار دەڵێت "زانیار لەماوەی ئەو سێ ساڵ و نیوەی کە لە گرتووخانەدایە لە مۆڵەتی دیدارکردن بێ بەشکراوە و بەپێی ئاخرین نامە کە زانیار لە ناو زینداندا ناردویەتی، تا ئێستا پارێزەری نەبووە. پارێزەرەکەی لوقمانیش بەداخەوە نەیتوانیوە هیچی بۆ بکات. دادوەر سەلەواتی پێش ئەوەی دەست بە دادگایی کردنی زانیار و لوقمان بکات، ئەوانی بەناو موحاربە و دژە خوا ناساندووە و پێی گوتون کە سزای لەسێدارەدانتان بەسەردا دەسەپێنین".
باوکی زانیار لایەنە سیاسی و میدیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەو پرسەدا بە کەمتەرخەم دەزانێت "بەداخەدوە رۆژانە تێکۆشەرانی کورد لە ئێران لەسێدارە دەدرێن بەڵام زۆربەی لایەنە سیاسییەکان و میدیاکان ئەو پرسە وەک بازاڕگەرمییەک بەکار دەهێنن و هیچ لێدوان و راگەیاندنێک ناکەن تا ئەو کاتەی کە کار لەکار ترازاوە و دوای ئەوەی کە زیندانیانی سیاسی کورد لەسێدارە دران بۆ ماوەی چەند رۆژ پرۆپاگەندەیان پێدەکەن و دواتر ئەو پرسە لەیاد دەبەن. هیوادارم لایەنە سیاسی و میدیاکان ئاگاداری ئەوە بن کە چ پەیامێکی ئەخلاقی گەورەیان لەسەر شانە و بەرگری لە مافی گەلەکەیان بکەن".
ئیقبال مورادی ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ زانیار و لوقمان بە "تۆمەتی سیاسی" دادەنێ "نەك یاسایی" و رایدەگەیێنێ كە زانیار هیچ رۆژێك ئەندامی پارتە كوردییەكان نەبووە و رەنگە تەنیا تاوانی زانیار ئەوەبێ كە كوڕی پێشمەرگەیە".
باوكی زانیار كە خۆی پێشمەرگەی كۆمەڵەیە رایدەگەیێنێ "لوقمان لایەنگری كۆمەڵە بووە و سزای 6 مانگ زیندانی بەسەرداسەپابوو و تەنها 10 رۆژ دوای ئازادبووونی، دووبارە دەستگیركرایەوە، بەڵام هیچ كات ئەندامی هیچ حیزب و لایەنێک نەبووە".
كوشتنی كوڕی پێشنوێژ و گوتارخوێنی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان، یەكێك لە سەرەكیترین تۆمەتەكانە كە دراوەتە پاڵ زانیار و لوقمان. ئیقبال مورادی لەسەر ئەو تۆمەتە دەڵێ "مامۆستا مەلا مستەفا شێرزادی بەڕوونی دەزانێ كە كەوتووەتە ناو چ گەمەیەكی سیاسییەوە و بە گوتەی ئەو كەسانەی سەردانیان كردووە، دانیان بەوە داناوە كە زانیار و لوقمان لە رووداوی كوشتنی كوڕەكەی بێ تاوانن".
باوكی زانیار داوا لە مامۆستا شێرزادی دەكات راستییەكان بۆ خەڵك ئاشكرا بكات و رابگەیێنێ كوژرانی كوڕەكەی بەدەستی زانیار و لوقمان سیناریۆیەكی بێ بنەما و داڕێژراوە.
رێكخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی و ئەحمەد شەهید، رێپۆرتێری تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە بواری مافی مرۆڤ لە ئێران، لە سێ بەیاننامەی جیاوازدا رایانگەیاندووە كە ئەو دوو گیراوە كوردە لەژێر ئەشكەنجە و هەڕەشە ناچاركراون تاوانێك قبووڵ بكەن كە نەیانكردووە.
ئەو دوو زیندانییە سیاسیە کورده که ئێستاکه لە بەندی 4ی گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەج چاوەڕوانی پەتی سێدارە دەکەن، لە چەندین نامەدا داوایان له چالاکانی مافی مرۆڤ کردوە تا به هانایانەوە بچن.
سەرچاوە: رووداۆ/ ساکار عەندولازادە