رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكوەزیرانی توركیا، لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری (رووداو)دا لە بەرلین گوتی “لە زیندانەكانی توركیادا تەنیا یەك كەس مانی گرتووە و ئەوەی كە هەیە تەنیا شۆیە”. ئەردۆغان ئەو قسەیەی رۆژی 31/10/2012 لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە شاری بەرلین كرد كە لەگەڵ ئەنجێلا مێركل، راوێژكاری ئەڵمانیا بۆ رۆژنامەنووسان سازیاندابوو.
پەیامنێری (رووداو) لە ئەردۆغانی پرسی “لە زۆر شوێنی توركیادا مانگرتن دەستیپێكردووە، مانگرتووان هەندێك داواكارییان هەن و دەبینین كە لە توركیا لە مافی ئەو كەسانە ناپرسرێتەوە، ئایا ئێوە جگە لە بەكارهێنانی هێز ئەڵتەرناتیڤێكی دیكەتان هەیە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە؟”، ئەردۆغان لە وەڵامدا گوتی: “تائێستا لە توركیا تەنیا یەك كەس بڕیاریداوە تاوەكو مردن مان بگرێت، ئەویش لە گرتووخانە لەژێر چاودێریی پزیشكدایە”.
وەك ئاماژەیەكیش بۆ PKK و بۆ پارتی ئاشتی و دیموكراسی BDP، گوتی “ئەو پارتە سیاسییە یان ئەو رێكخراوە تیرۆریستییەی بە كەسانی دیكەیان گوتووە مانبگرن تاوەكو دەمرن، بۆخۆیان كەباب دەخۆن. (ئەردۆغان كاخەزێكی لە باخەڵی دەرهێنا)... رۆژی 17ی تەمموزی 2012، هەندێك پەرلەمانتار و ئەندامانی رێكخستنی تیرۆریستی، لە (قزلتەپە)ی سەر بە ماردین لە (كۆشكی قانجۆ)، بەڵێ ناویشی دەهێنم، میوانی ئەحمەد تورك بوون و بەخۆشییەوە كەبابی مەڕیان دەخوارد”. بەردەوامبوو لەسەر قسەكانی و گوتی: “ئەوان لەلایەكەوە ئەمە دەكەن، لەلایەكی دیكەشەوە بە خەڵك دەڵێن بمرن. دەربارەی هەڵمەتی برسیبوونیش شتێكی وا هەر نییە و ئەوەی كە هەیە شۆیە. من وەزیری خۆمانم ناردە گرتووخانەكان، نیوەی ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەكەن مانیان گرتووە وازیان لێهێناوە”.
لەوەڵامی ئەو قسانەی ئەردۆغان، گوڵتان كیشاناك هاوسەرۆكی BDP گوتی ئەو وێنەیەی ئەردۆغان لە ئەڵمانیا نیشانی‌دا پێش سێ مانگ گیراوە، گوتیشی “ ئەو شتەی ئەردۆغان دەیڵێ بێ ئەخلاقییە”.
رۆژی جەژنی قوربان، كە هاوكات بوو لەگەڵ ئەو زریانە بەهێزەی چەند ویلایەتێكی ئەمریكای گرتەوە، لەكاتێكدا خەڵكی نیویۆرك، نیوجێرسی و ویلایەتەكانی دیكە لەترسی زریانی ساندی نەدەوێران لە ماڵەكانیان بچنە دەرەوە، سەتان خۆپێشاندەری كورد لەبەردەم كۆشكی سپی لە واشنتن كۆبوونەوە و پشتگیریی خۆیان بۆ مانگرتووانی زیندانەكانی توركیا پیشاندا.
په‌رله‌مانتارێكى ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی به رێژه‌ى 20% راگرتووه، وه‌كو نیشاندانی نیه‌ت پاكی بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش قۆڵی. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئه‌سفه‌ری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێران به راگه‌یاندنه‌كانى وت "ئێران 20%ى به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی راگرتووه، وه‌كو ئاماده‌كاریه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی رۆژئاوا سزا ئابوورییه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ڵگرێت".
ئه‌سفه‌ری، گه‌شبینی خۆشی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی 5+1 هه‌نگاوی ئیجابی بنێن بۆ هه‌ڵگرتنی سزا ئابووریه‌كانی سه‌ر ئێران گوتى "ئێران جارێكی دیكه نیه‌تى باشی خۆی نیشان ده‌دات له باره‌ی چالاكیه ئه‌تۆمیه‌كانی".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى ئێران، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل به‌وه تۆمه‌تبارده‌كات كه رێگری له دروستكردنى یۆرانیۆمى ئێران ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به رێگا چاره، كه له كۆبوونه‌وه‌ی پێشوودا ئێران چه‌ند رێگا چاره‌یه‌كی پێشنیار كردووه، به‌ڵام له‌لایه‌نه ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكاوه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی (فارس)یش، راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی ره‌تكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه "هه‌ر بابه‌تێك په‌یوه‌ندی به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیه‌وه هه‌بێت، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیه‌وه باسی لێوه ده‌كرێت".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر كۆده‌بنه‌وه، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش به گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه داده‌نرێت له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سووریاوه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی په‌یكه‌ره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی و یه‌كخستنی ریزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و تاوتوێكردنی (حكومه‌تی مه‌نفا) ده‌بێت، هه‌روه‌ها تاوتوێی پێشنیازه‌كه‌ی رایاز سه‌یف ده‌كرێت، كه پێشنیازی دامه‌زراندنی سه‌ركردایه‌تییه‌كی سیاسی له عه‌مان كردبوو كه ببێته جێگره‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی سووریا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی دیاریدهكرێتو 3 كه‌سیش پاڵێوراون بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ئه‌وانیش (عه‌بدولباست سه‌یدا، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌نجوومه‌ن‌و بورهان غهلیون، سه‌رۆكی پێشوو و ریاز سه‌یف، چالاكوانی ئۆپۆزسیۆن)ن.
یەکینەکانی پاراستنی گەل هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی فەرماندەی کوژراوەکەی دەکات و دەڵێت "ئەو کوشتنە بێ وەڵام نامێنێتەوە". فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە کوشتنی (شاها عه‌لی عه‌ڤدۆ) ناسراو به (نوژین دێرکی)، فەرماندەی هێزی YPG لە حەلەب، هەڕەشەی لە کەتیبەی سەلاحەدینی ئەیوبی کرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئێمه به‌ر له هه‌موو شتێک ئه‌و گرووپه کورده خائینه‌ی ناوی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی له‌خۆی ناوه به‌رپرسیار ده‌بینن و به‌ڵێن ده‌ده‌ین که زۆر به توندی تۆڵەی دهستێنینهوە".
لە رێکەوتی 26/10/2012، بەهۆی هاتنی هێزێکی سوپای ئازادی سووریا بۆ ناو گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب، شەڕ و پێکدادان لەنێوان YPG و سوپای ئازادی سووریا روویدا کە 20 کوژراو و چەندین برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی راگەیەندراوی YPG، "دوای شەڕەکە، که‌سانێک بۆ ناوبژێوانی که‌وتنه ناوبهینهوه و گروپه‌که به‌مه‌رجێک که جارێکی دیکە نزیکی ناوچەکە نەبنەوە، داوای ته‌رمی کوژراوه‌کانیان کرد. ئێمه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌رێنی ته‌ماشای راده‌ستکردنه‌وه‌ی کوژراو و برینداره‌کانی گروپی چه‌ته‌کانمان کرد. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌سته‌یه‌ک له هه‌ڤاڵانمان به پێشه‌نگایه‌تی نوژین دێرک، فهرماندەی YPG لە شاری حه‌له‌ب بۆ راده‌ستکردنه‌وه‌ی کوژراو و برینداره‌کانی چه‌ته‌کان، چونه شوێنی دیاریکراو. به‌ڵام گروپی چه‌ته‌کان دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی کوژراوه و برینداره‌کانی خۆیان، به‌نارنجۆک هێرشیان کرده‌وه سه‌ر هه‌ڤاڵانمان و شه‌ڕ و پێکدادان هاته ئاراوه و له ئه‌نجامدا هه‌ڤاڵ (نوژین دێرکی) به برینداری له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانه‌وه رفێنڕا و دواتر پێمان راگەیەندرا کە کوژراوە".
فەرماندەیی YPG کوشتنی دیل بە کارێکی نامرۆڤانە ناو دەبات و دەڵێت "ئێمه وه‌کو YPG له‌به‌رامبه‌ر کوژرانی هه‌ڤاڵ نوژین دێرکی زۆر تووڕه و دڵ‌پڕ له نهفرینین، ئه‌و هه‌ڤاڵه‌مان ته‌نیا ئه‌رکی سه‌ر شانی جێبه‌جێ ده‌کرد. به‌و شێوه‌یه کوشتنی دیلێک، نه له ئه‌خلاقی مرۆڤایه‌تیدا و نه له ئه‌خلاقی زینده‌وه‌رانی سه‌ر رووی زه‌میندا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک جێگه‌ی نییه، له هه‌مانکاتدا له هیچ یاسایه‌کی جه‌نگدا شتێکی وا نییه و به یه‌کجاری قه‌ده‌خەیە".
سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تی نوژین دێرکی YPG رایگەیاندووە "هه‌ڤاڵی شه‌هیدمان، شه‌هید نوژین که‌سێکی تێکۆشه‌ر و فیداکاربوو، له‌ناو تێکۆشانی ئازادی‌دا زیاتر له (16) ساڵ تێکۆشانی بێ وێنه‌ی هه‌بوو و هه‌رگیز له فیداکاری و قاره‌مانێتی نهگهڕاوهتە دواوە. دوای راپه‌ڕینی گه‌لانی سوریا، به ئامانجی له ئه‌ستۆ گرتنی ئه‌رکی پاراستنی گه‌له‌که‌مان ده‌ربازی رۆژئاوای کوردستان بوو. له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا خه‌بات و تێکۆشانێکی ئه‌رێنی و سه‌رکه‌وتووی به‌ڕێوه‌برد. له دامه‌زراندنی YPG شدا وه‌کو هه‌ڤاڵێکی فه‌رماندار ئه‌رکی به‌رپرسیارێتی هه‌رێمی حه‌له‌بی گرته ئه‌ستۆ. ئێمه وه‌کو YPG به‌ڵێن ده‌ده‌ین له که‌سایه‌تی شه‌هید نوژیندا هێزه سه‌ربازییه‌کانمان له رۆژئاوای کوردستان مه‌زنتر بکه‌ین و زیاتر به‌ره‌و پێشی ببه‌ین".
حکومەتی ئەمریکا، تاکە دەوڵەتی زلهێزی جیهانە لەڕووی سەربازییەوە و لە ٢٩ ووڵاتی جیهاندا بنکەی سەربازیی هەیە. ئەوانیش" بولگاریا، ئەڵمانیا، ئیسرائیل، ئیتاڵیا، تورکیا، یابان، کۆسۆڤۆ، کوەیت، کۆریای باشوور، ئەفگانستان، عێراق، ئوسترالیا، بەحرەین، بەرازیل، کوبا، جیبۆتی، یۆنان، ئیسپانیا، ئیمارات، گرین‌لاند، هۆڵەندا، قرقزستان، عومان، پورتوگال، قەتەر، عەرەبستانی سعودی، سەنگاپوور و بەریتانیا".
کڵاوەئەتۆمیەکان
ئەمریکا
حکومەتی ئەمریکا، یەکەم پێگەی ووڵاتی خاوەن چەکی کۆکوژی ئەتۆمیی جیهان و خاوەنی ٥١١٣( پێنج هەزار و سەد و سیانزە) کڵاوەی ئاشکرای ئەتۆمیە. بێجگەلەوەش، دەزگا فەرمییە هەواڵگریەکانی ڕوسیا و چین و ئیسرائیل و ئەڵمانیا و بەریتانیا، ئاشکرایان کردووە، ئەمریکا، وێڕای ئەو ژمارەیە، خاوەنی ١٧٢٢( هەزار و حەوت سەد و بیست و دوو) کڵاوەی ئەتۆمیی نهێنییە و ٥٠٠ ( ٥٠٠) کڵاوەی دیکەش لەدروستکردندان.
حکومەتی ڕوسیا
حکومەتی ڕوسیا، دووەم پێگەی ووڵاتی خاوەن چەکی کۆکوژی ئەتۆمی و خاوەنی ١٤٩٩( چووارسەد و نەوەد و نۆ) کڵاوەی ئەتۆمیی ئاشکرایە و ١٠٢٢ ( هەزار و بیست و دوو) کڵاوەی ئەتۆمیی نهێنیشی هەیە و ٢٠٠٠ ( دوو هەزار) کڵاوەی ئەتۆمیشی لەدروستکردندایە.
چین
حکومەتی چین ، سێیەم ووڵاتی خاوەن چەکی کۆکوژی ئەتۆمییە و خاوەنی ٢٤٠( دوو سەد و چل) کڵاوەی ئەتۆمیی ئاشکرا و ١٠٠ ( سەد) کڵاوەی ئەتۆمیی نهێنی هەیە.
فەرەنسا
حکومەتی فەرەنسا، خاوەنی ٣٠٠ ( سێ سەد) کڵاوەی ئەتۆمییە.
بەریتانیا
حکومەتی بەریتانیا، خاوەنی ١٦٠ ( سەد و شەست) کڵاوەی ئەتۆمیی ئاشکراو ٢٢٥ ( دووسەد و بیست و پێنج) کڵاوەی ئەتۆمیی نهێنییە.
هندستان
حکومەتی هندستان، خاوەنی ١٠٠( سەد) کڵاوەی ئەتۆمییە.
ئیسرائیل
حکومەتی ئیسرائیل، خاوەنی ٢٠٠ ( دووسەد) کڵاوەی ئەتۆمییە.
پاکستان
حکومەتی پاکستان، خاوەنی ١١٠ ( سەد و دە) کڵاوەی ئەتۆمییە.
ئێران
حکومەتی ئێران، خاوەنی ١٢ ( دووانزە) کڵاوەی ئەتۆمیی نهێنییە.
کۆریای باکوور
حکومەتی کۆریای باکوور، خاوەنی ١٠ ( دە) کڵاوەی ئەتۆمییە.
هەندێك لەووڵاتانی وەکو بلەڕوس، کازاغستان، یۆکرانیا، پێشتر خاوەنی کڵاوەی ئەتۆمی بوون، بەڵام بەهەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤێتی جاران و جیابوونەوەیان لەڕوسیای ئێستا، کڵاوە ئەتۆمیەکانیان لەلایەن ڕوسیاوە دەستی بەسەردا گیرا و لێیان وەرگیرایەوە.
حکومەتەکانی کۆریای باشوور و تایواند، لەهەوڵی بەدەستهێنانی کڵاوەی ئەتۆمیدان و کارخانەی تایبەت بەو پرۆژەیەیان بنیاد ناوە و لەماوەی ئایندەدا بەدەستی دەهێنن.
پێنوسەکان
هەرسێ حکومەتی ئەمریکا و ڕوسیا و بەریتانیا، لەمەڕ مانەوەی بۆ ماوەیەکی نادیاری حکومەتی سوریای ئێستا بەسەرۆکایەتیی بەشار ئەسەد، لەکۆبوونەوەیەکی نهێنی هەرسێ وەزیری دەرەوەی ئەو ووڵاتانە، لە تەلئەبیب، ڕێککەوتن. بەپێی ئەو زانیاریانەی بەردەستی پێنوسەکان کەوتووە، دەزگای هەواڵگری مۆساد ی ئیسرائیلی، تەواوی گرێ نهێنیەکانی مانەوەی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدی لەسوریا، ئاشکرا کردووە و هاتووە" هەرسێ ووڵات( ڕوسیا، ئەمریکا، بەریتانیا) لەمەڕ پرسی مانەوەی بەشار ئەسەد بۆ کاتێکی نادیار ڕێککەوتن".
لەئاشکراکردنەکەی مۆساددا هاتووە" لەبەرامبەر دڵنیایی بوونیدا، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، داوای لەئەمریکا کردووە، تەواوی هاوکاریەکانی بۆ ئەنجومەنی سەرۆکایەتی سوپای ئازادی سوریا ببڕێت". لەبەرامبەریشدا، ئەمریکا و بەریتانیا، داوایان لە وەزیری دەرەوەی ڕوسیا کردووە" حکومەتەکەی دەست لەپێشخستنی بنکە ژێرئاویە ئەتۆمیەکەی لەسوریا هەڵبگرێت". ئاشکراکردنەکەی مۆساد، لەکاتێکدایە، بەشار ئەسەد، مەیلی لەئاڵ و وێڵی دەسەڵاتیدا زیادی کردووە و بڕیاریداوە لەساڵی ئایندەدا، حکومەتێکی سەربەخۆی دوور لەخۆی دەستنیشان بکات و ئایندەی سوریا بگرێتە ئەستۆ.
شاعیری ناسراوی کورد، شێرکۆ بێکەس پشتیوانی خۆی لە مانگرتووانی کورد لە باکووری کوردستان دەربڕی و داوای لە حکومەتی تورکیا کرد بە پیر داواکاری مانگرتوانەوە بێ. شێرکۆ بێکەس لە پەیامێکی تەلەڤزیۆنی دا، کە لە کەناڵی ئاسمانی 'ستێرک' بڵاو بۆوە، رایگەیاند هیچ کات زەخت و زۆر نەیتوانیوە پاشەکشە بە گەلی کورد بکا.
لە بەشێکی پەیامەکەی دا، شێرکۆ بێکەس رایگەیاند 'ئەوە دەیان ساڵە ئەوان جاڕی دامرکاندنەوە ئەدەن و کەچی بە پێچەوانەوە ئەو ئاگرە زیاتر کڵپەی سەندوە. لە ئێستەشا حکومەتەکەی ئەردۆغان کە دەمامکی دیموکراسی هەڵبەستوە، لە هەموو کاتێکی تر زیاتر، درۆکانی گەورەتر و زەق تر بوونەتەوە. لەو لای تریشەوە ئەوەتا، میللەتەکەمان بە هەموو چین و توێژێکی راپەڕیویەوە، لەم رۆژگارەی ئەمڕۆ دا، لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی باکوورا، مانگرتنێکی سەرتاسەریان راگەیاندوە. مانگرتن و هاوارێ کە نیشانەی جەخت کردنەوەیەتی لە سەر گەیشتن بە مافی چارەنووسی خۆی و جێگیر کردنی ئەو مافانە لە دەستوری تورکیا دا.'
شێرکۆ بێکەس پێی وایە ئەم مانگرتنە خەباتی مەدەنی و شارستانیانەی کوردە لە رێگەی ئاشتی و لە رێی گفتوگۆ و دیالۆگەوە بۆ گەیشتن بە مافی رەوای خۆی. هەروەها دەڵێ 'میللەتی ئێمە، میللەتێکی شەڕخواز نییە، ئەگەر زۆریشی بۆ نەهاتبێ پەنای نەبردۆتە بەر چەک و سەنگەر. ئەوا هەر حکومەتی تورکیا بووە کە زمانی ئاگر و ئاسنی زیاتر بووە و هەر ئەو زمانەشی بە کار هێناوە.' رەخنەی توندیشی لە حکومەتی ئەردۆغان گرت و بەمجۆرە بەردەوام بوو 'دەمامکەکان کەوتنە خوارەوە، گەمەکانی ئەردۆغان لە مناڵێکی کوردیش شاراوە نییە. میللەتی ئێمە ئیرهابی نیە، ئیرهابی ئەو رژێمەیە کە نایەوێ مافی میللەتێک بسەلمێنێ و هەمیشە لە رێگەی هێرشی سەربازیەوە ویستویەتی مل بە خەڵکی کوردستان کەچ بکا. مایەی پێکەنین و گاڵتەجاڕییە ئەو کاتەی ئەردۆغان باس لە ئازادی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ ئەکات و کەچی بە تەنیشت خۆیەوە، مافی میللەتێک خەڵتانی خوێن ئەکا.'
شێرکۆ بێکەس بەمجۆرە کۆتایی بە پەیامەکەی هێنا 'مانگرتنی باکوور، مانگرتنی باشوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوایشە. ئەمە مانگرتنی میللەتێکە نەک مانگرتنی ئایدیۆلۆژیایەک. ئەمە دروشمی حزبێک نییە، بەڵکوو هاواری نەتەوەیەکە. ئەمە بانگەوازی ئاشتی و خۆشەویستیە.'
بە گوتەی فەرمانداری گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG، فەرماندە دەستبەسەر کراوەکەی ئەو هێزە لە حەلەب کوژراوە. بە گوێرەی راگەیەندراوی فەرمی فەرمانداری گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG، (شاها عه‌لی عه‌ڤدۆ) ناسراو به (نوژین دێرک)، فەرماندەی هێزەکانی YPG لە حەلەب لە لایەن چەکدارانی کەتیبەی سەلاحەدینی ئەیوبی کوژراوە. هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتوووە "نوژین دێرک لە 2012/10/26، لە کاتی رادەستکردنەوەی تەرمی ئەندامانی کەتیبەی سەلاحەدینی ئەیوبی، بەدیل گیرابوو و لە لایەن هەمان کەتیبەوە کوژراوە".
شاها عه‌لی عه‌ڤدۆ له ساڵی 1970 له شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستان له دایکبووه و له ساڵی 1994 پەیوەستی ریزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK بووە. لە رێکەوتی 26/10/2012، بەهۆی هاتنی هێزێکی سوپای ئازادی سووریا بۆ ناو گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب، شەڕ و پێکدادان لەنێوان YPG و سوپای ئازادی سووریا روویدا کە 20 کوژراو و چەندین برینداری لێکەوتەوە.
یەکینەکانی پارستنی گەل YPG، هێزە کوردییەکانی لەو شەڕەدا بە بەرپرسیار زانی و رایگەیاند "چەند کەس لە کوژراوان سەر بە پارتی ئازادی کورد-ن". کەچی د. کاوە عەزیزی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی ئازادی کورد لە سووریا لە لێدوانێکدا بۆ (رووداو) ئەو تۆمەتانەی رەت کردەوە و رایگەیاند "پارتی ئازادی کورد هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ سوپای ئازادی سووریا نییە".
دەزگا ئەمنیەکانی شاری سەردەشت لە چەند هەفتەی رابردوو دا، حەوت دۆلارفرۆشی شاری سەردەشتیان بە تۆمەتی تێکدانی بازاڕ و بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار قۆڵبەست کرد. بە پێی هەواڵێکی 'سەرچاوە'، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەردەشت هەڕەشەی لە فرۆشیارانی دراو کردوە کە دەبێ فرۆشتنی دۆلار رابگرن و بازاڕ دابخەن.
هەر لەم پەیوەندییە دا، ئیتلاعاتی شاری سەردەشت حەوت دۆلارفرۆشی قۆڵبەست و زیندانی کردوە. مەئمورەکانی ئیتلاعات بە شەو هەڵیانکوتاوە سەر ماڵی ئەو هاوڵاتیانە و رێژەیەکی زۆر پارە و زێڕی ئەو کەسانەیان لە گەڵ خۆیان دا بردووە. ئەو حەوت هاوڵاتیەی سەردەشت نزیکەی مانگێکە دەست بە سەر کراون و لە ژێر گوشاری لێپرسینەوەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەردەشت دان.
لە لایەکی ترەوە، ماوەیەک لەمەوپێش، سەرمایەدارێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا کە بە گەورەترین 'تێکدەری بازاڕی دراوی ئێران' لە قەڵەم درابوو. بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی 'مێهر'ی ئێران، گەورەترین تێکدەری بازاڕی دراوی ئێران سەرمایەدارێکی کورد بەناوی یەدوڵا روز چەنگە کە ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەی ناوەندە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی ئێراندایە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بە (NNSROJ) گەیشتوون، یەدوڵا و ئەنوەر روز چەنگ کوڕی ئەحمەد روز چەنگ ناسراو بە 'ئەحە نەجاڕ' و خەڵکی شاری مەریوانن، ئەو دوو برایە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری سەڕافی 'زرێوار'ن کە یەکێکە لە گەورەترین سەڕافیەکانی ئێران.
هەروەها خاوەنی گەورە کۆمپانیاکانی 'خۆرشیدی زرێوار' و 'ئیستەک'ن. کۆتاییەکانی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ ئەو دوو برایە لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتەوە قۆڵبەست کراون و مۆڵەتی چاوپێکەوتنیان لە گەڵ بنەماڵە پێنادرێ.
NNSROJ
دوای ئەوەی ژمارەیەک لە گەنجانی کورد هێڕشیان کردە سەر تەلەفزیۆنێکی فەڕەنسا و داگیریان کرد، پۆلیسی ئەو وڵاتە 35 گەنجی دەستگیر کرد. دوێنێ چوارشەممە، له شاری رینیسی فه‌ڕه‌نسا گه‌نجانی کورد به ئامانجی پشتیوانی کردن لە مانگرتووانی کورد لە تورکیا و ئازاد کردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK خۆپێشاندانێکیان ئەنجامدا.
لەو خۆپێشاندانەدا ژمارەیەک لە گەنجانی کورد دوو شەقامی سەرەکی شاری رینیس-یان گرت و بۆ ماوەیەک رێگەیان لە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل کرد. دواتر ژمارەیەک لەو گەنجانە هێڕشیان کردە سەر کەناڵی (France3) و بۆ ماوەیەک داگیریان کرد. دوای ئەو رووداوانە، پۆلیسی فەڕەنسا گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و 35 گەنجی کوردیان دەسبەسەر کرد و دوای کۆتایی هاتنی لێپرسینه‌وه، سه‌رجه‌م گیراوان ئازاد کران.
داوا له ده‌وڵه‌تی تورکیه ده‌که‌ین ده‌نگی مانگرتووانی کورد ببیسێ
ئه‌مڕۆ په‌نجا رۆژه، زیاتر له 700 به‌ندکراویی سیاسیی کورد له نزیکه‌ی په‌نجا به‌ندیخانه‌ی تورکیه، مانیان له خواردن گرتوه. مانگرتووان داوا ده‌که‌ن:
1- بایکۆت له سه‌ر بهڕێزعهبدوڵلا ئوجه‌ڵان، سه‌رۆکی به‌ندکراوی پ. ک. ک لابچێت و له زیندان ئازاد بکرێت.
زمانی کوردی پێی بخوێندرێ و گیراوانی کورد له دادگاکاندا، به زمانی خۆیان داکۆکیی له خۆیان بکه‌ن -2.
3 - بارودۆخی به‌ندییه سیاسییه‌کان باش بکرێت.
له 12ی سێپتامبره‌وه که ئه‌م مانگرتنه ده‌ستی پێ کردوه، ژماره‌ی ئه‌و به‌ندییانه‌ی، پێیانه‌وه په‌یوه‌ست بوون، تا هاتوه زیادی کردوه و ژماره‌یه‌کی زۆر له نوێنه‌رانی پارلمان و شاره‌داره‌کانی شاره‌کانی باکووری کوردستان، به نیشانه‌ی هاوپێوه‌ندی و پشتیوانی له مانگرتووان مانیان گرتوه. جگه له‌مه‌ش ،دوێنێ 30ی ئۆکتۆبر،نه‌ک هه‌ر له کوردستان، به‌ڵکوو له‌شاره تورکنشینه‌کانیش خه‌ڵکی کورد هاتنه سه‌ر شه‌قام و به رێپێوان، پشتیوانیی خۆیان له داواکان و حه‌ره‌که‌تی مانگرتووان، به شێوه‌یه‌کی حه‌ماسی راگه‌یاند.
ده‌وڵه‌تی تورکیه دانی به‌م مانگرتنه سه‌رانسه‌رییه داناوه و وه‌زیری دادی ئه‌و وڵاته، به بۆنه‌ی جێژنی قوربانه‌وه، چاوی به ژماره‌یه‌ک له مانگرتووان که‌وت. سه‌عدوڵلا ئه‌رگین، داوای شکاندنی مانگرتنه‌که‌ی کرد و رای گه‌یاند ده‌نگتان بیستراوه. ئه‌وه له کاتێکدایه که جگه له‌وه‌ی بارودۆخی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له مانگرتووان خراپه، مانگرتنه‌که هه‌ر وا درێژه‌ی هه‌یه و به دوور نازانرێ هێندێک له‌وان گیانیان له ده‌ست بده‌ن. به کرده‌وه‌ش نیشانه‌یه‌ک له قبووڵکردنی داواکانیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیه نه‌دیتراوه.
حیزبی دیموکراتی کوردستان، به چاوی رێزه‌وه ده‌ڕوانێته داوای مانگرتووان و شێوه‌ی خه‌باته‌که‌یان و پشتیوانیی جه‌ماوه‌ری له‌و حه‌ره‌که‌ته. داواکاریشین ده‌وڵه‌تی تورکیه که چه‌ند ساڵێکه گوتار وسیاسه‌تێکی نوێی له رووبه‌رووبوونه‌وه له گه‌ڵ پرسی کورد له‌و وڵاته دا گرتۆته به‌ر، هه‌م وه‌ک هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیکردن له ئاست گیانی مانگرتووان و هه‌م وه‌ک ریز گرتن له ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک که داوای مافه ره‌واکانی ده‌کا، ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی جیددی، بقۆزێته‌وه. ده‌وڵه‌تی تورکیه که ده‌یه‌وێ له ئاستی ناوچه‌دا، رۆڵی دژایه‌تیی رێژیمه دیکتاتۆره‌کان و بزووتنه‌وه‌ی دژ به سه‌ره‌ڕۆیی بگێڕێ، پێویسته له نێوخۆی وڵاته‌که‌شیدا،پێشوازی له دێموکراسیخوازی و چاره‌سه‌ری دادپه‌روه‌رانه‌ی کێشه‌کان بکا. هیوای ئێمه ئه‌وه‌یه به‌رده‌وامبوونی خه‌ڵکی باکووری کوردستان له سه‌ر داوا ره‌واکانیان و توانا و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وان بۆ هێنانه گۆڕی ویسته‌کانیان به شێوه‌ی مه‌ده‌نی له لایه‌ک و زه‌رفییه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیه و سیسته‌می سیاسیی ئه‌و وڵاته، هانده‌ر و رێخۆشکه‌ری هه‌موو لا بۆ، چاره‌سه‌ری یه‌کجاریی پرسی کورد بێت.
حیزبی دیموکراتی کوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
31ی ئۆکتۆبری2012
10/8/1391
لە لاپەرەی تایبەت بە ھەواڵ و چالاکییەکانی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، ناوبراو رایگەیاندووە کە ئەگەر کۆماری تورکیا بەدوای چارەسەری ریشەیی و راستەقینە بێت بۆ پرسی کورد پێویستە لە یەکەم ھەنگاویدا عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ئازاد بکات و دان بە مافی کورد دابنێت.
جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان باس لەوەش دەکات کە پێویستە حکومەتی ئەنقەرە گوێ لە داواکاری ھێزە چەکدارەکان بگرێت و دانوستان و دانیشتنیان لەگەڵ بکات بە نیەتی چارەسەرانە.
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا کۆسرەت رەسوڵ باس لەوە دەکات کە کێشەی کورد ھەرگیز بە توند‌و تیژی و پشت گوێ خستن چارەسەر ناکرێت و بەرخۆدانی کوردانیش ھەرگیز بە تیرۆر ناساندن و سەرکوت کردن دانامرکێت، لە باکوور و باشوور رۆژھەڵات و رۆژئاوای کوردستان پێویستە گوێ لە داواکاریەکانی کوردان بگیرێت و وەک نەتەوەی سەرەکی ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکرێت.
لە درێژەی گوتارەکەیدا جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھۆشداری دەداتە حکومەتەکانی ناوچەکەو رایدەگیەنێت "بە کوشتن و تۆقین و لەسێدارەدان و زیندانی کردن ، سەرھەڵدان گەورەترو فراوانتردەبێ و گەنجان خوێن گەرمتر و حەماسی تر بۆی دەچن".
لە کۆتایی گوتەکەیدا کۆسرەت رەسوڵ، روونی دەکاتەوە کە ئەگەر بێت و داواکارییەکانی کوردانی ھەر چوار پارچەکەی کوردستان پشتگوێ بخرێ لە لایەن حکومەتەکانی ناوچەکەوە ئەوا کوردانی ھەرچوار پارچەی کوردستان دەگەنە ئەو بڕوایەی کە لە چوارچێوەی ئەم دەوڵەتانە ھەرگیز ناگەن بە مافی خۆیان و ھەرگیز بە ئارامی و ئۆقرەیی ناژین، بۆیە بەدڵنیایی داوای ئەو مافە دەکەن و بەدوای ئەو مافە دەگەڕێن کە وەک گەورەترین نەتەوە بێبەشن لێی و چەندین ساڵە خەونی پێوە دەبینن، کە ئەویش دەوڵەتی سەربەخۆی کوردیە .
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌كه‌م كاروانی حاجیان ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر داده‌به‌زن. به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی هه‌رێمی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی گه‌یشتووه‌ته (رووداو) "دوای كۆتایی هاتن به دروشمه پیرۆزه‌كان و مه‌راسیمی حه‌جی ئه‌مساڵ، وابڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 4/11/2012 یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی كوردستان بگه‌نه‌وه خاكی هه‌رێمی كوردستان".
وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ كراوه "یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی كوردستان له فڕۆكه خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر داببه‌زن و كامیل حاجی عه‌لی، وه‌زیری ئه‌وقافی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م كاروانی حاجیان ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان".
گرووپێکی پێکهاتوو لە دەیان نووسەر و شاعیر و هونەرمەندی کورد، بە نووسینی نامەیەکی سەرئاوەڵا بۆ رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆمیتەی پاراستنی گیراوان، پارلەمانی ئەورووپا و رێکخراوی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ، پشتیوانی خۆیان بۆ داواکارییەکانی زیندانیانی مانگرتووی کورد لە تورکیا راگەیاند.
نووسەران، شاعیران و هونەرمەندانی کورد لە نامەکەیان دا باسیان لە رەفتاری دژە مرۆیی حکوومەتی تورکیا دژ بە کوردستان کردووە و وێڕای پشتیوانی لە مانگرتووانی کورد رادەگەیەنن کە "ئێمه‌باوه‌ڕمان به‌ئازادیی بێگهڕانهوهو یه‌کسان هه‌یه‌و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌کی بکرێ به‌پێویستی دهزانینپاڵپشتی خۆڕاگریی و ناڕه‌زایه‌تیی مانگرتووانی کوردی ناو زیندانه‌کانی تورکیا بکرێ و له‌رێگه‌ی ئه‌م بانگهوازهوهدهنگمان تێکه‌ڵاوی ده‌نگی ئه‌وان ده‌که‌ین بۆ گه‌یشتن به‌ماف و ویست و داخوازییه‌کانی گه‌له‌که‌مان له‌م به‌شه‌ی کوردستاندا".
مانگرتنی گیراوانی سیاسی کورد لە تورکیا لە ١٢ی سێپتامبرەوە دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ سێشەممە، ٣٠ی ئۆکتۆبر، ٤٩مین رۆژی لەکاتێکدا پڕ کردەوە کە هەژمارێکی زۆر لەو گیراوانە رۆژ بە رۆژ لە مەرگ نزیکتر دەبنەوە.
لە نامەکەدا هەروەها داوا لە کۆمەڵگای جیهانی و ناوەندەکانی جیهانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤیش کراوە کە "چیتر مافی ئیسنانەکان نەکەنە قوربانی بەرژەوەندی ئابووری و سیاسییەکان و بە هانای مانگرتووانەوە بچن".
دەقی راگەیاندراوەکە و لیستی واژۆکان لە ژێرەوە ببینە:
بۆ: رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
پارله‌مانی ئوروپا
رێکخراوی نیوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ
CPT
رێکه‌وت: 30.10.12
پشتیوانیی نوسه‌ران و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان له مانگرتنی زیندانیانی کورد له تورکیا
کوردستان به درێژایی مێژوو له لایه‌ن وڵاتانی داگیرکه‌ره‌وه رووبه‌ڕووی دژوارترین هه‌لومه‌رجی ژیانی بۆته‌وه. ئازار و ئه‌شکه‌نجه و کوشتن بۆته پیشه‌ی له‌مێژینه‌ی دیکتاتۆڕه‌کان. له کاتێکدا که هه‌موو دنیا تێکۆشاون ژیانی پڕ له ئاشتی و ئارامی بۆ مرۆڤایه‌تی دابین بکه‌ن، به‌ڵام له سه‌ده‌ی 21 دا گه‌لی کورد به توندترین شێوه وه‌ڵام به داخوازییه‌کانی ده‌رێته‌وه که ئازادیی بیروڕا، ئازادیی زمانی دیکی و مافی ئینسانی و هاوڵاتیبوونه. رۆژانه ماشێنی سه‌ربازی لهشهقامهکانه و فڕۆکه بۆمب هاوێژه‌کان به ئاسمانی ئه‌م وڵاته‌وه‌ن و هه‌موو زینده‌وه‌رێکیان به مه‌به‌ستی تواندنه‌وه کردۆته ئامانج. ئێستا گه‌لی کورد له باکوری کوردستان له لایه‌ن حکومه‌تی سه‌ربازی و عوسمانی خوازی تورکیاوه به نامرۆڤانه‌ترین شێوه هه‌ڕه‌شه له ئاشتیخوازی و داوا ئینسانییه‌کانی ده‌کا. حوکمڕانی ده‌وڵه‌تی تورکیا سیاسه‌تێکی دو روویانهی هه‌یه، له لایه‌ک بەرامبەر بە کورد دەموچاوێکی نزیک لە فاشیستیی هه‌یه که نموونەشی زیندانیکردنی سەدان مناڵ و ھەزاران ئەکتیڤیستی مەدەنی. نوسه‌ر، رۆژنامه‌وان و سیاسییه و حوکمی سەرباز و ملھوڕی سیاسه‌تی رۆژانه‌ی ئه‌م حکومه‌ته‌یه و لە بەشەکانی تری تورکیادا به روویه‌کی کراوه‌وه حوکمڕانی ده‌کا. هه‌روه‌ها دەوڵەتی تورک لە لایەک بانگەشەی ئازادی گەلی سوریا و ناوچەکە دەکا و لە لایەک بە دڕندانەرتین شێوە تراژیدیای کوشتار و زیندان لە کوردستان ساز دەکا. به‌م پێیه خه‌بات و خۆڕاگریی گه‌لی کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستان پێی ناوه‌ته قۆناغێکی نوێوه و باش هزری داخراوی سیاسی و سیستمی دووڕووی حکومه‌تی تورکیای خوێندۆته‌وه و هیچ رێگایه‌کی دیکه‌ی بۆ پاشه‌کشه‌کردن به سیستمی فاشیستی حکومه‌تی تورکیا و گه‌یاندنی ده‌نگی مافخوازیی نه‌ماوه و مه‌ده‌نیترین و له‌هه‌مانکاتدا دژواترین شێواز واته مانگرتنی بێ‌سنوور له خواردنی له نێو زیندانه‌کاندا هه‌لبژاردووه.
ئێمه باوه‌ڕمان به ئازادیی بێگه‌ڕانه‌وه و یه‌کسان هه‌یه و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌کی بکرێ به پێویستی ده‌زانین پاڵپشتی خۆڕاگریی و ناڕه‌زایه‌تیی مانگرتووانی کوردی ناو زیندانه‌کانی تورکیا بکرێ و له رێگه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌وه ده‌نگمان تێکه‌ڵاوی ده‌نگی ئه‌وان ده‌که‌ین بۆ گه‌یشتن به ماف و ویست و داخوازییه‌کانی گه‌له‌که‌مان له‌م به‌شه‌ی کوردستاندا.
ئێمه باوه‌ڕمان وایه که ئه‌وانه‌ی هه‌نگاویان ناوه و سینگیان کردۆته قه‌ڵغان به دژی سه‌ره‌ڕۆیی، پشتیوانی بکرێن تا بتوانن به مافه‌کانیان بگه‌ن و پاشه‌کشه بکه‌ن به سیاسه‌تی سه‌ربازی و کوشتار و تواندنه‌وه‌ی کورد له لایه‌ن تورکیاوه. هه‌روه‌ها به هه‌موو لایه‌ک هه‌وڵ بده‌ین ده‌نگیان به رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و لایه‌نگرانی ئازادیی و دیموکراسی بگات. لێره‌وه داوا له هه‌موو لایه‌نه‌کانی په‌یوه‌ندیدار و رێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کان و ناوه‌نده جیهانییه‌کان ده‌که‌ین چی دیکه مافی ئینسانی نه‌که‌نه قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌کان و به هانای مانگرتوانه‌وه بچن و نه‌هێڵن که کاره‌ساتی مرۆڤی به‌دواوه بێ، گه‌لی کورد سیمبولی ئاشتیخوازییه و له‌به‌رامبه‌ر هێرشی سه‌رکوت و تواندنه‌وه‌دا مه‌ده‌نیترین شێوه‌ی خۆڕاگریی واته مانگرتنی گرتۆته‌به‌ر.
ناوه‌کان:
رێبوار سیوه‌یلی- نوسه‌ر و مامۆستای زانكۆ، به‌شی فه‌لسه‌فه، هه‌ولێر
دکتۆر مه‌ریوان وریا قانع - مامۆستای پرۆفیسۆری یاریدەر لە دیراساتی کولتوریی و سیاسی دونیای عەرەبی، زانکۆی ئەمستردام.
ئه‌نوه‌ر سوڵتانی – نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر، بریتانیا
Tony Schito - هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و موزیسیه‌نی ئیتالیایی
دانا عه‌سکه‌ر - نووسه‌ر، که‌رکوک
سه‌روه‌ت کۆیی - موزیسیه‌ن، بریتانیا
برایم فه‌ڕشی – هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر، ئاڵمان
ره‌ئوف بێگه‌رد، نوسه‌ر، سلێمانی
نه‌جمه‌دین غوڵامی، هونه‌رمه‌ند، سوید
شیرکۆ بێکه‌س، شاعیر، سلێمانی
ئاراس فه‌تاح، نوسه‌ر، ئا‌ڵمانیا
محه‌مه‌د فه‌ریق حه‌سه‌ن - نوسه‌ر، دانمارک
جانی دیلان- هونه‌رمه‌ند، ئه‌مریکا
ئیسماعیل ئیسماعیل زاده - شاعیر و وه‌رگێڕ، نۆروێژ
هاشم سه‌راج – شاعیر و نووسه‌ر، هه‌ولێر
دکتۆر ره‌شید کرمانج – فیلۆلۆگیست، مامۆستای زانکۆ، هه‌ولێر
به‌ڵێن ساڵح – نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان، ئه‌مریکا
میدیا رەوف بێگەرد – شانۆکار، دانمارک
سۆران که‌رباسیان - نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ری مێژوو، نۆروێژ
محه‌مه‌د رۆسته‌مزاده (نامۆ) – هونه‌رمه‌ند و مامۆستای زانکۆ، هه‌ولێر
حه‌میده یوسفی - هونه‌رمه‌ند، هه‌ولێر
دکتۆر کامڕان ئه‌مین ئاوه - نوسه‌ر و وه‌رگێڕ، ئاڵمان
ئاسۆس هه‌ردی – نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان، سلێمانی
رێبین حه‌یده‌ری – هونه‌رمه‌ند، بۆکان
دلشاد مسته‌فا – هونه‌رمه‌ند و خوێندکاری دکتۆرا له به‌شی سینه‌ما، زانکۆی ساڵفۆرد، بریتانیا
حوسێن شێربه‌گی – نوسه‌ر، بۆکان
ئاری بابان – هونه‌رمه‌ند، سلێمانی
عه‌تا نه‌هایی – رۆماننووس، بانه
کاوان نه‌هایی – شاعیر، بانه
به‌هجه‌ت یه‌حیا – هونه‌رمه‌ند، سلێمانی
قوباد جه‌لیزاده - شاعیر و دادوه‌ر، سلێمانی
هێمن حه‌مه جه‌زا - شاعیر و مۆزیسییهن، تورکیا
ساڵح سوزه‌نی - شاعیر، سه‌قز
دکتۆر هاشم ئه‌حمه‌دزاده - لێکۆڵه‌ر، سوید
ره‌شید حه‌یده‌ری – موزیسیه‌ن و نوسه‌ر، بۆکان
ئیدریس عه‌لی – شاعیر، سلێمانی
شه‌ماڵ مامزاده (بۆکانی ) شاعیر و نوسه‌ر، بۆکان
محه‌مه‌د کوردۆ - شاعیر و رۆژنامه‌وان، سلێمانی
ناجیه سه‌لیمی، ده‌رهێنه‌رو نوسه‌ر ، بۆکان
زانا ره‌سوڵ – هونه‌رمه‌ند، سلێمانی
دکتۆر ئاوات عه‌لیار، پسۆڕی فیزیکی پزیشکی، ئه‌مریکا
هادی محه‌مه‌دی – نوسه‌ر و وه‌رگێڕ، سلێمانی
هێمن قاره‌مانی – هونه‌رمه‌ند، بۆکان
سەروەر پێنجوێنی، نوسەر و لێکۆڵەری ئایین ـ سلێمانی
سلێمان دڵسۆز - نووسەر و وەرگێڕ، تورکیا
ئه‌نوه‌ر عه‌ره‌ب- شاعیر و نووسه‌ر، بۆکان
گوڵباخ به‌هرامی، شاعیر و رۆژنامه‌نووس، هه‌ولێر
تارا جاف، هونه‌رمه‌ند، سوید
سوله‌یمان موکریانی، شاعیر، بۆکان
ئاسۆ جه‌بار، نوسه‌ر، ئه‌مریکا
ره‌حیم لوقمانی، مامۆستای ئەدەبیات، شاعیر و نووسەر.
ئه‌حمه‌د بازگر، شاعیر، سوید
ره‌شید فه‌یزی نژاد، هونه‌رمه‌ند، فه‌نلاند
که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه، رۆژنامه‌نووس ، سوید
که‌ریم ره‌حیمی، نوسه‌ر، بۆکان
حه‌سه‌ن ده‌رزی، هونه‌رمه‌ند، بریتانیا
ئارام سدیق عه‌بدول، نوسه‌ر و رۆژنامه‌وان، سلێمانی
ئاکام ئه‌مینی، نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، بۆکان
سارا عومه‌ر، شاعیر و مافناس، دانمارک
عه‌بدولخالق یه‌عقوبی، نوسه‌ر و ره‌خنه‌کار، بۆکان
ناهید عهرجونی، شاعیر، سنه
حه‌مید بانه‌یی، هونه‌رمه‌ند، سلێمانی
جه‌لال مه‌له‌کشا، شاعیر، سنه
به‌یان سۆهرابی، شاعیر و ئه‌کته‌ر، بۆکان
کانونی نوسه‌رانی کوردستان
ئه‌یاز خون سیاوه‌شان، شاعیر، نۆروێژ
که‌ماڵ حاجی محه‌مه‌دی، زمان‌ناس و نوسه‌ر، ورمێ
شێرزاد حه‌سه‌ن، نوسه‌ر، سلێمانی
سه‌رکه‌وت ره‌سووڵ، سینه‌ماکار، سلێمانی
له‌یلا سیمایی، نوسه‌ر، نۆروێژ
لوقمان ره‌حیمی، فۆتۆگرافه‌ر، بۆکان
ناوه‌ندی هونه‌ری و رۆشنبیری ئه‌ندێشه، سلێمانی
ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد هاوپەیمانێتی خۆی لەگەڵ ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان لە شاری کۆبانی هەڵپەسارد.
د. ئەحمەد بەرەکات، ئەندامی لێژنەی ئاسایشی ئەنجوومنی نیشتمانی کورد و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی پێشڤەرۆی دیموکراتی کورد لە سووریا بە (رووداو)ی راگەیاند "ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە شاری کۆبانی کۆبووەوە و بڕیاریدا وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرامبەر پێشێلکردنی رێککەوتننامەی هەولێر و هێڕشی چەکدارانی YPG بۆسەر بنکە و بارەگای 4 پارتی کوردی لە کۆبانی، هاوپەیمانێتی خۆی لەگەڵ ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان لەو شارە هەڵپەسێرێت".
پێویستە کۆتایی بە رفاندنی سەرکردەکانی کورد بهێندرێت
د. ئەحمەد بەرەکات راشیگەیاند "ئێمە وەک ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد رفاندنی بەهزاد دۆرسن، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریامان بە توندی شەرمەزار کرد و رفاندنی سەرکردە کوردەکانمان بە بابەتێکی مەترسیدار زانی کە پێویستە کۆتایی پێ بهێندرێت".
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی پێشڤەرپی دیموکراتی کورد گوتیشی "ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد نامەیەکی ناڕەزایەتی بۆ ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان ناردووە و داوای لێکردووە سنوورێک بۆ ئەو پێشێلکاریانە دابندرێت".
ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان لە پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD و چەند رێکخراوەیەک پێک هاتووە و یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG بە هێزی چەکداری ئەو ئەنجوومەنە ناسراوە.
ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی کە لە زیاتر لە 15 پارت و رێکخراوەی سیاسی پێک هاتووە، ئەنجوومەنی گەل بەوە تۆمەتبار دەکات کە پابەندی رێککەوتننامەی هەولێر نییە و بە تەنها کاروباری سیاسی و ئیداری رۆژئاوای کوردستان بەرێوە دەبات.
ئێستاکە زیاتر لە 20 پارت و لایەنی سیاسی رۆژئاوای کوردستان بەسەر دوو ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد و گەلی رۆژئاوای کوردستان (نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان PKK) دابەش بوون.
هەردوو ئەنجوومەن بە هەوڵەکانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێکەوتی 2012/7/11، لە بینای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، رێککەوتنامەیەکی هاوبەشیان واژۆ کرد کە بە رێککەوتننامەی هەولێر بەناو بانگ بووە و بە نەخشە رێگەی رۆژئاوای کوردستان دادەندرێت.
دواتر لە 24/7/2012 لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا لەنێوان ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد و ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان لە قامشلۆ، دەستەی باڵای کوردی راگەیەندرا کە یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی رێککەوتننامەی هەولێرە.
دوای رووداوەکانی ئەم دواییەی رۆژئاوای کوردستان و کشانەوەی پارتی دیموکراتی کورد (ئەلپارتی) لە دەستەی باڵای کوردی و هەڵپەساردنی هاوپەیمانی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لەگەڵ ئەنجوومەنی گەل لە کۆبانی، رێککەوتننامەی هەولێر لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەدایە.
رێککەوتننامەی هەولێر تاکە رێگەی رێگری لە شەڕی براکوژییە
د. ئەحمەد بەرەکات، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی پێشڤەڕۆی دیموکراتی کورد کە پارتەکەی لە ئەندامانی پێکهێنەری ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد و دەستەی باڵای کوردیە، سەبارەت بە رێککەوتننامەی هەولێر بە (رووداو)ی راگەیاند "ئێمە وەک پارتی پێشڤەڕۆ هەوڵ دەدەین ئەو رێککەوتننامەیە لە بواری پراکتیککیەوە بخەینە گەڕ. رێککەوتننامەی هەولێر تاکە رێگەی رزگاری رۆژئاوای کوردستان لە کێشە ناوخۆییەکانە و ئەگەر جێ بەجێ نەکرێت شەڕی براکوژی دروست دەبێت. بەرژەوەندی باڵای رۆژئاوای کوردستان لە جێ بەجێ کردنی رێککەوتننامەی هەولێردایە و پێویستە هەموو هەوڵەکان بۆ زیندوو راگرتنی ئەو رێککەوتننامەیە بدرێت".
دەستەی باڵای کورد کە بنکە سەرەکییەکەی لە شاری قامشلۆیە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی رۆژئاوای کوردستان دامەزراوە و لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و کۆمەڵێک لێژنە پێک هاتووە کە سەرجەمیان 10 ئەندامیان هەیە.
ئەندامانی سەرکردایەتی و لێژنەکانی دەستەی باڵای کورد لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی رۆژئاوای کوردستان لەنێوان هەر دوو ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان (5 ئەندام) و ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد (5 ئەندام) دابەش بووە.
سەرچاوە: رووداۆ/ ساکار عەبدوللازادە