سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی پێویستە لەسەر ئێران و ئەمەریکا ئازایەتی پیشان بدەن لەپێناو بونیادنانی ئاشتی، هەروەها داوای لێکردن وتوێژ بکەن تاوەکو خۆیان بەدووربگرن لە هەڵگیرساندنی ململانێیەکی فراوانتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ماکرۆن وتی " هێرشەکانی سەر سعودیە ڕەوشەکەی گۆڕی. مەترسییەکەی
مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لێداوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەر ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی لە پشت هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی حوسییەکانی یەمەنی ڕەت کردەوە و دەڵێت؛ ئەم جۆرە لێدوانانە زۆرتر لە پلانی ڕێکخراوە نهێنی و سیخوڕییەکان دەچێت بۆ شکاندنی شکۆی وڵاتێک و بوار بۆ کرداری مەترسیدار خۆش دکات.
ناوبراو باسی لە وردەکاری کردارە مەترسیدارەکانی داهاتوو نەکرد.
مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێ
شارەوانی شاری سەرپێڵزەهاو ئەو خەڵکە لە کەمپەکان دەردەکەن کە بە بوومەلەرزەکەی ساڵی ١٣٩٦ ماڵەکانیان وێران ببوو.
شارەوەانی سەرپێڵزەهاو دەستیان کردوە بە دەرکردنی زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکەی ساڵی ١٣٩٦ و ئاو و بەرقی ماڵەکانیان بڕیوە و لە چادر و ماڵە پلاستیکییەکان دەریان دەکەن.
حکوومەت بەجێی ئەوەی کە ماڵیان بۆ دروست بکا و خانوەکانیان بۆ نۆژەن بکاتەوە، لە ماڵە پلاستیکییەکانیش دەریان دەکا. ئەوە لە حاڵێکدایە کە زیانلێکەوتوان ساڵێک
لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا، ٤٢١ کرێکار لە ئێراندا بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار و گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی، ٤٢١ کرێکار لە پارێزگاکانی ئێران، لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کار بوون و بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.
لە کۆی ئەو ٤٢١ کرێکارە، ٤١٧ کرێکاریان پیاو بوون و ٤ کرێکاری ژنیش کە بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار، بەرچاو دەکەوێت.
ئەو ڕێکخراوە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، ١٧.٩ لەسەد زیادی کردووە.
شارەکانی تاران بە ١١٠ کەس، ئیسفەهان بە ٢٧ کەس
ههردوو سهرۆکى ئێران و تورکیا له ئهنقهره بۆ تاوتوێکردنى قهیرانى سوریا و گهڕانهوهى ئاوارهکان کۆبونهوه و چاوهڕێ دهکرێت له لوتکهى سوریا سێلایهنانه لهگهڵ ڤلادمیر پۆتین کۆببنهوه.
ئهمڕۆ دووشهممه ١٦ى ئهیلولى ٢٠١٩ حهسهن رۆحانى سهرۆکى ئێران لهگهڵ ڕهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆکى تورکیا له ئهنقهرهى پایتهخت کۆببوهوه بۆ گهشتن به چارهسهرێک لهسهر قهیرانى ئیدلیب و دۆزینهوهى ڕێگهچارهیهک بۆ گهڕانهوهى
ماوەی سێ رۆژە هێرشەکانی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە بوونەتە بابەتێکی گەرم. ئەمریکا رەتیدەکاتەوە حوسییەکان ئەو توانایەیان هەبێت و لەخاکی عێراقیشەوە هێرشەکە کرابێت. جارێکی دیکەش پەنجەی تۆمەتەکان روو لە ئێران دەکرێن.
هاوپەیمانیی عەرەبی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رەتیکردەوە، هێرشەکە لەیەمەنەوە ئەنجامدرابێت و دەڵێت، ئەو چەکەی لە هێرشەکەدا بەکارهاتووە، دروستکراوی ئێرانە.
تورکی ئەلمالیکی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبی رایگەیاند "لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و کەسانی پسپۆڕ لە شانشینی یەکگرتووی سعودیە ئەنجامیدەدەن، هێزە هاوبەشەکانیش لەگەڵ کەسانی پسپۆڕ لەو بوارە سەرقاڵن. هەموو بەڵگەکان و ئاماژەکان ئەوە پیشاندەدەن ئەو چەکانەی لە هێرشە تیرۆریستییەکەدا بەکارهاتوون، ئینجا بۆ سەر بەقیق بێت یا خورەیس، لە ئێران دروستکراون".
پێشتریش میدیای ئەمریکا لەسەر زاری بەرپرسانی ئەو
چارەنووسی زارا محەممەدی چالاکی مەدەنی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی “نۆژین” نادیارە.
زارا محەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و یەکیک لە چالاکانی مەدەنی، خەڵکی دێولان و دانیشتووی شاری سنەیە کە ماوەی ١١٠ ڕۆژە دەسبەسەرە و هەتا ئێستاش بەرپرسان و دەزگای قەزایی سنە تۆمەتەکانیان پشتڕاست نەکردۆتەوە.
بە وتەی کەسوکاری زارا، ماوەیەک بەر لە ئێستا زارا لە پێوەندییەکی تەلەفۆنی دا پێیڕاگەیاندوون کە بەرپرسانی زیندان داوای لێدەکەن کە بەرگەیەک ئیمزا بکا هەتا بڕیار لە سەر چارەنووسی بدرێ و بە واتایەکی تر زارا خۆی هەموو ئەو تۆمەتانە ئیمزا بکا کە دراونەتە پاڵی، بەڵام
دادگای سزا قورسەكانی ئەنقەرە لە توركیا, داوایەكی داواكاری گشتی ئەو وڵاتەی دژ بە بڕیاری ئازادكردنی هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە, ڕەت كردەوە.
ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا, بڵاویان كردەوە, پاش ئەوەی داواكاری گشتیی ئەو وڵاتە, دژ بە بڕیاری ئازادكردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان, هەدەپە, پێشكەش كردوە, بەڵام لە لایەن دادگای سزا قورسەكانی ئەنقەرەوە داواكەی ڕەت كراوەتەوە.
ئاماژە بەوەش كراوە, لە تانەكەی داواكاری گشتیی
دۆناڵد ترهمپ سهرۆكی ئهمریكا هۆكاری لهكاردوورخستنهوهی جۆن بۆڵتون، راویژكاری كۆشكی سپی بۆ ئاسایشی نهتهوهیی ئهمریكا ئاشكرا دهكات و دهڵێت: "بۆڵتون ههڵهی زۆر گهورهی كردووه"، ئاماژه بهوهش دهدات، دیارترینی ئهو ههڵانه پرسی كۆریای باكوور و ڤهنزوێللا بوون.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانیدا له كۆشكی سپی، ترهمپ له بارهی لهكاردوورخستنی بۆڵتون گوتی: "بۆڵتون چهندین ههڵهی گهورهی كردووه، له راستیدا پهیوهندی من لهگهڵ ئهو زۆر باش بوو، بهڵام نهیتوانی زمانێكی هاوبهش لهگهڵ بهرپرسه باڵا و گرنگهكانی ئیدارهكهم بهكاربهێنێت".
ترهمپ ئاماژهی بهوهشدا، "ههڵوێستهكانی بۆڵتون لهبارهی زۆرێك له پرس و بابهتهكان لهگهڵ ئامانج و ئهجێندا دهرهكییهكانی ئهمریكا نهدهگونجا"، روونیشیكردهوه، له
ئومێد کوردستان، بیرمەند و بازرگانی کورد- ئەمریکایی وەک بەڕێوەبەری گشتی تویتیر دەست نیشان کرا. ئۆمێد کوردستان، هەروەها جێگری باڵای کار و کەسابەت لە کۆمپانیای "گۆگڵ" و سەرۆکی وودافۆنە.
ئۆمێد کوردستانی لە دایک و باوکێکی کوردی پیرانشاری لە شاری تاران لە دایک بوو. کوردستانی پاش مەرگی باوکی لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا، چووە بۆ ئەمریکا و لە ئیالەتی کالیفۆرنیا نیشتەجێ بوو.
کوردستانی بڕوانامەی ئەندازیاری برقی لە ساڵی ١٩٨٤ لە زانستگای
به هۆی گهمارۆکانی دووبارهی ئهمهریکا بۆ سهر ئێران ههناردهکردن نهوتی ئێران زیاتر له 80% له سهد دابهزیوه.
کاربهدهستێکی ئهمهریکا یهکشهمه گوتی که ئهو وڵاته درێژه به گهمارۆکان بۆ سهر ههرکهسێک دهدات که نهوتی ئێران بکڕێت یان کاری بازرگانی له گهڵ سوپای پاسداران ئێران ئهنجام بدات و له ئهم بارهیهوه هیچ چاوپۆشێک ناکرێت.
سیگال مهندهلکر، یاریدهدهری وهزیری خهزێنهی ئهمهریکا
لە چوارچێوەی هەڕەشەكانی سەرۆك كۆماری توركیادا بۆ سەر ئیدارەی خۆجەیی ڕۆژئاوا و كوردانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی فورات، سەرۆكی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات هۆشداری دایە هەریەك لە حكومەتەكانی توركیا و سوریا.
ئیلهام ئەحمەد، سەرۆكی جێبەجێكاری ئەنجوومەنی سوریای دیموكرات لە ئیدارەی خۆجەیی باكوور و رۆژهەڵاتی فورات، سەبارەت بە دۆخی ئەمدواییەی ناوچەكە و هەڕەشەكانی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بۆ سەر هێزە كوردیەكان بە رۆژنامەی
لەنێو 50 بیرمەند و زانای جیهانیی بوارە جۆراوجۆرەکان، پرۆفیسۆری کورد کۆچەر بیرکار لەلایەن گۆڤاری پرۆسپێکتی بەریتانییەوە وەک یەکەمین بیرمەندی جیهان بۆ ساڵی 2019 هەڵبژێردرا.
نازناوەکە لەلایەن گۆڤاری پرۆسپێکتەوە بە یەکێک لە بیرمەندە بەناوبانگەکانی جیهان دەبەخشرێت کە بە داهێنانەکانیان کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگەو مرۆڤایەتی هەیە.
بیرمەندەکە لەلایەن خەڵکییەوە لەڕێگەی دەنگدانی ئەلیکترۆنی هەڵدەبژێردرێت. لە دەنگدانی ئەمساڵدا، بیرکار توانی زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت
رێكخراوێكی داكۆكیكار لە مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، مانگی رابردوو 31 چالاكوان لە لایەن هێزە ئەمنیەكانی ئێرانەوە لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیركراون.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، ئاماری پێشێلكاریەكانی مانگی ئابی بڵاوكردەوە و تیایدا رایگەیاند، لەو مانگەدا 31 چالاكوانی سیاسی و مەدەنی كورد
بەپێی ڕاگەیاندنی ناوەندی قەڵەمی کورد لە وڵاتی ئاڵمان سەحەر موعێزی نووسەر و لێکۆڵەری بواری فۆلکلۆری کوردی بۆ ڕێزلێنان لە هەڵ و ماندووبوونی لە گرد و کۆکردنەوە و نووسینی فەرهەنگێکی بەنرخ و ڕەنگاڵە لە ژێر ناوی “فەرهەنگی ڕەنگ” بە ئەندامی “ناوەندی قەڵەمی کورد” کە لقێکە لە ناوەندی “پێن ئێنترناشناڵی جیهان” وەرگیرا.
ئەو خاتوونە خەمخۆرە بە شەونخۆنی و ماندووبوونی زیاتر لە١١ ساڵ و بەداواداچوون کردنی فۆلکلۆر و ئەدەبی زارەکی لە چوار پارچەی کوردستان توانیویەتی لە بواری “ڕەنگ ناسی” چ وەکوو ناو و چ وەکوو ئەوەی کە کەلتوور و داب و نەریتی کوردەواری هەڵگری چ مانایەکە؟ فەرهەنگێکی