جوان حاجۆ، ھونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان کۆنسێرتێکی خێرخوازی لە هەولێر ساز دەکات. دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، هونەرمەند جوان حاجۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە هەولێر رێکخرابوو، رایگەیاند "ئەرکی سەرشانمە ھەموو کاتێک بۆ فریاکەوتنی تاکی کورد لە ھەر پارچەیەکی کوردستان کە پێویستی بە ھاوکاری بێت، لە رێگەی ھونەرەکەمەوە خزمەت بگەیەنم و بۆ ئەو مەبەستەش رێکەوتی 27/10/2012، کۆنسێرتێکی خێرخوازی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ساز دەکەم".
جوان حاجۆ راشیگەیاند "ئامانجی کۆنسێرتەکە یارمەتیدانی کوردانی رۆژئاوای کوردستانە و وا بڕیارە کۆی داھاتی ئەو کۆنسێرتە بۆ ئەو ئاوارانە تەرخان بکرێت کە بەھۆی نالەباری ژیان و گوزەرکردنییان لە قۆناغی شۆرشی گەلانی سووریا شارەکانی رۆژئاوای کوردستانیان جێھێشتووە و لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن".
هەر لەو بارەوە عیسا مێرگەسۆری، رێکخەری کۆنسێرتە خێرخوازییەکەی هونەرمەند جوان حاجۆ رایگەیاند "بریارمان داوە لە رێگەی فرۆشتنی بلیت و دانانی سنودقێکی ھاوکاری بۆ ئەو بەرپرس و بزنسمانانەی کە داوەتکراون، داھاتێکی گونجاو کۆ بکەینەوەو بەسەر ئەو کوردە رۆژئاواییانەی دابەش بکەین کە لەکەمپەکانی ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن".
کاژێر 8ی ئێوارەی رۆژی شەممە 27/10/2012، لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بە سەرپەرشتی کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم، کۆنسێرتی موزیک و گۆرانی ھونەرمەند جوان حاجۆ بۆ پرۆسەی خێرخوازی بۆ کوردانی رۆژئاوا ساز دەدرێت.
سه‌رۆكى كۆنسهى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌جه‌كه رایگه‌یاند، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت شه‌ڕى كورد‌و تورك ههڵگیرسێنێتو ناوى 2 كه‌س ده‌ستنیشان كراوه له‌لایه‌ن توركه‌وه بكوژرێت بۆئه‌وه‌ى شه‌ڕ قوڵتر بێت.
موراد قه‌ره‌یڵان، سه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى KCK له چاوپێكه‌وتنێكیدا بۆ ANF سه‌رنجى بۆ سه‌ر لێدوانه ناکۆکه‌کانى سه‌رۆک وه‌زیرى تورک ئه‌ردۆغان راکێشا و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که "ئه‌ردۆغان رۆژێک ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پێویست بکات، له‌گه‌ڵ ئیمرالى دیدار ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر پێویست بکات له ئۆسلۆ دیدار ئه‌نجام ده‌ده‌ین و رۆژێکى دیكه‌ش فه‌رمانى له‌ناوبردن ده‌دات، ئه‌و کێشه کێشه‌یه‌ک نییه که به دیدارى راوێژکارێک چارسه‌ر بێت، پرسى کورد سه‌ره‌کیترین پرسى تورکیایه، ئه‌گه‌ر ئێوه بڕیارى چاره‌سه‌ریتان دابێ ئه‌وا لایه‌نى کوردى بۆ چاره‌سه‌رى ئاماده‌یه".
قه‌ره‌یڵان گوتى "هۆکارى سه‌ره‌کى ئه‌و شێوازه پڕ له ناکۆکیه‌ی هه‌ڵوێسته‌کانی ئهردۆغانو حکومه‌تی AKP له نه‌هاتنه سه‌ر رێى چاره‌سه‌ری، به واتای هه‌ڵخه‌له‌تاندنى راى گشتى و خواستی سه‌رکوتکردنى هێزه‌کانى بزووتنه‌وه‌ى ئازادییه، AKP له هه‌موو رووێكه‌وه گه‌مه ده‌کات بۆیه لێدوانه‌کانى ناکۆکن، کاتێ ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر پێویست بکات دیدار ئه‌نجام ده‌ده‌ین بێ واتایه و به‌شێکه له شه‌ڕى ده‌روونى".
قه‌ره‌یڵان ئاماژه‌ى به بانگه‌وازه‌که‌ى ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیادا كه به بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه داواى له سووریا كردبوو ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت "به‌ڵام له وڵاته‌که‌ی خۆیدا سه‌دان که‌س له زیندانه‌کان زیاتر له 40 رۆژه له مانگرتندانو له هه‌موو ده‌ڤه‌رێک ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام دهداتو شه‌ڕو پێکدادانه، كه‌چى ئه‌وانه‌ى وڵاته‌كه‌ى نابینێت داوا له سووریاش ده‌كات شه‌ڕ راگرێت".
سه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى KCK راشیگه‌یاند "بۆ ئه‌وه‌ی پرسی کورد له‌لایه‌ن هێزه ده‌ره‌کییه‌کانه‌وه به‌کارنه‌هێنرێت، ده‌ڵێین پێویسته ئه‌و پرسه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت، ئه‌مریکاو ئیسرائیل بۆ ئێران پێویستییه‌کی زۆریان به شه‌ڕی کوردــ تورک هه‌یه بۆیه به‌گوێره‌ی ئه‌و پیلانه‌یان ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت تاوه‌كو چه‌ند ساڵێکی دیكه‌ش تورکیا له شه‌ڕی دژ به کورد و PKKدا بێت، ئه‌مریكا 2 ناوى ده‌ستنیشان كردووه بۆئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه بکوژرێت ئێمه‌ش ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ین به‌وه‌ش شه‌ڕو پێكدادان قوڵتردهبێتو ده‌وڵه‌تى تورك زیاتر موحتاجى ئهمریكادهبێت، بۆیه ده‌یهه‌وێت توركیا به‌كاربێنێت".
rudaw/ anf
رادیۆی "جودی" وه‌ك یه‌كه‌مین رادیۆی كوردی لە رۆژئاوای کوردستان دەستی بە پەخش کرد. بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فورات نیوزی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان PKK، رادیۆی "جودی" وه‌ك یه‌كه‌مین رادیۆی كوردی لە رۆژئاوای کوردستان دەستی بە پەخشی بەرنامەکانی کرد.
رادیۆی "جودی" له شاری قامشلۆ ده‌ستی به په‌خشی به‌رنامه‌كانی كردووە و له ئێستادا شه‌پۆله‌كانی ئه‌و رادیۆیه شاری قامیشلۆ و ناوچه‌كانی ده‌وروپشتی گرتووه‌ته‌وە. به گوته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رادیۆکە، هه‌وڵ ده‌درێت پەخشی رادیۆ جودی له ماوه‌یه‌كی كورتدا سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان بگرێته‌وە.
رادیۆی جودی له سه‌ر شه‌پۆلی 96.2 مێگا هێرتز به‌رنامه‌كانی په‌خش ده‌كات.
دامەزراندنی ئەو رادیۆ کوردییە لە قامشلۆ لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی رژێمی سووریا لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا دژی پەروەردە بە زمانی کوردی وەستابوونەوە و وەزارەتی پەروەردەی سووریا هەڕەشەی لە خوێندنگاکانی رۆژئاوای کوردستان کردبوو کە ئەگەر خوێندن بە زمانی کوردی رانەگرن، موچەی مامۆستایانی کورد دەبرێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له یاریی تۆپى پێى نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان چه‌ند گۆڵێك له په‌رله‌مان ده‌كه‌ین‌و لێیان ده‌به‌ینه‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه دوێنێ له‌سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ گه‌رمیان ئه‌نجامیدا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "خه‌ریكی خۆئاماده‌كردن و راهێنانین بۆ یارییه‌كه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت"، به‌ڵام بارزانى پلانی یارییهكهیانى ئاشكرانه‌كردو گوتى "ئه‌وه نهێنییه".
نێچیرڤان بارزانى گوتى "پێشبینی ده‌كه‌ین له‌په‌رله‌مان ببه‌ینه‌وه‌و چه‌ند گۆڵێكیان تێبكه‌ین له یارییه‌كه‌دا".
بڕیاره‌ی مانگی داهاتوو له‌یاریگای فرانسۆ هه‌ریری له‌شاری هه‌ولێر په‌رله‌مان و حكومه‌ت یارییه‌كی تۆپی پێ ئه‌نجام بده‌ن، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه وه‌زیرو په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌ستیان به راهێنان كردووه.
rwdau
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سه‌رده‌م سه‌رده‌می چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گیروگرفته‌كان به رێگه‌ی دیالۆگی شارستانییانییە". ئەمڕۆ سێ شەممە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لەیلا زانا، نوێنەری شاری ئامەد لە پەرلەمانی تورکیا کۆبووەوە و تێیدا دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی كوردستان و ناوچه ئاڵوگۆڕكرا.
لەو کۆبوونەوەیەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می خه‌باتی په‌رله‌مانی و سیاسی و راگه‌یاندن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گیروگرفته‌كانه به رێگه‌ی دیالۆگی شارستانییانه‌ی دوور له توندوتیژی كه ده‌كرێ به هۆیانه‌وه گه‌له‌كه‌مان سوودیان لێ وه‌ربگرێت".
لەیلا زانا وێڕای بەرز نرخاندنی رۆڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە كۆكردنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد و ئه‌و كێشانه‌ی كه دێنه پێش پرسی كورد، جەختی لەسەر چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کورد لە باکووری کوردستان کردەوە. ئەو دانیشتنە لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ، داواکاری گشتی تورکیا رەخنەی لە بڕینەوەی 10 ساڵ زیندانی کردن بۆ لەیلا زانا دەربڕی و رایگەیاند "زانا لە 9 گوتاری جیادا پڕوپاگەندەی بۆ تیرۆر و کۆماجڤاکێن کوردستان کردووە و پێویستە بۆ هەر گوتارەی 9 جار سزای بەسەردا بسەپێت".
رێکەوتی 24/05/2012، به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان PKK دادگای ئامەد سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر لەیلا زانا، په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆى كورد له په‌رله‌مانى توركیادا سه‌پاند.
لەیلا زانا یەکەمین ژنە پەرلەمانتاری کوردە کە لە ساڵی 1991 لە لایەن خەڵکی ئامەد بۆ پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا.
زانا لە ساڵی 1994 بە تاوانی قسەکردن به زمانی کوردی و لایەنگری PKK دەسبەسەر کرا و سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر داسەپا.
زانا دوای زیاتر لە 10 ساڵ زیندان و رزگاربوونی لە بەندینخانە، جارێکی دیکە خۆی بۆ پەرلەمان پاڵاوتەوە و لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2011 وەک نوێنەری شاری ئامەد لە پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرایەوە.
لەیلا زانا بە هۆی هەوڵ و ماندوبوونەکانی لە پێناو چەسپاندنی دیموکراسی لە تورکیا و دەستەبەرکردنی مافی کوردان تا ئیستا، زیاتر لە ٦ خەڵاتی گرینگی جیهانی بە دەست هێناوە.
دوێنێ شه‌وی دوایین رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا بۆ ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو له‌نێوان باراك ئۆبامای دیموکرات و رکابه‌ره کۆماریـیه‌که‌ی مت رامنی. رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که له زانکۆی (لین) له شـاری بوکا رهتۆنی ولایه‌تی فلۆریدا به‌ڕێوه‌چوو و له‌لایه‌ن رۆژنامه‌وان (بۆب شیفه‌ر) له که‌ناڵی CBSه‌وه سه‌رپه‌رشتی کرا، له سێههمینو دواین رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و دوو ركابهرهدا سهنگو قورسایى خرایه سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، له‌وانه گۆڕانکارییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی لیبیا و سووریا و ئێران و ئیسرائیل، پاشـان له‌سه‌ر رۆڵی ئه‌مه‌ریکا له جیهاندا و په‌ره‌پـێدانی توانا له‌شکرییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان و چین.
گۆڕانکارییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
بۆب شیفه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه به‌شی یه‌که‌مى پرسیاره‌كان له باره‌ی گۆڕانكارییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو رووی نوێی تێرۆرزمه‌وه ده‌بێت. بۆب شیفه‌ر: پـرسیاری یه‌که‌م له باره‌ی لیبیاوه ده‌بێت، که چی له‌وێ روویدا و چۆن ئه‌و چوار ئهمریکایـیه کوژران، له‌وانه باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له لیبیا (کرس ستیڤنز) ئایا شکسـتهێنانی هه‌واڵگری بوو یان سیاسی بوو یان شتێـک بوو به رێـکه‌وت روویدا، ئایا هیچ شتێک کراوه بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکی له‌وه‌ی چی راستی روویدا؟ پاشـان به کاندیدی کۆماری رامنی گوت تۆ گوتووته ئه‌وه نمونه‌یه‌که بۆ شکستهێنانی سیاسه‌تی ئه‌مریکا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا؟
رامنی گوتی: ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌موو جیهان نیگه‌ران ده‌کات به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا. له‌گه‌ڵ هاتنه کایه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بى بینیمان گۆڕانکاری ته‌واو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا روویدا و ئومێدی ئه‌وه به‌دی کرا که ئیدی له‌وێ بواری هه‌نگاونان به‌ره‌و میانڕه‌وییه و ژنان له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌کانیاندا رۆڵیان ده‌بێت، به‌ڵام له بری ئه‌وه له وڵات له دوای وڵات بینیمان چه‌ندین مه‌سه‌له نیگه‌رانمان ده‌کات. له سووریا 30 هه‌زار که‌سی سیڤیل به ده‌سـتی له‌شـکر کوژران. له لیبیا رووبه‌ڕووی هێرشێک بووین که پـێده‌چێت هێرشێکی تێرۆرستی بووبێت و له ئاکامدا 4 ئه‌مریکی کوژران. وڵاتی مالیش ده‌سـتی به‌سه‌ردا گیراوه له‌لایه‌ن که‌سـانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌وه. له میسریش ئێسـتا سه‌رۆکێک هه‌یه که له ئیخوانی موسلیمینه. بۆیه ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌که‌ین به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه که چاوه‌ڕێمان ده‌کرد و هیوامان پێی هه‌بوو. پاشـان گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه ئێرانه و وا چوار سـاڵه له دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی نزیک ده‌بێته‌وه. من پـیرۆزبایی له سه‌رۆک ئۆباما ده‌که‌م له‌سه‌ر کوشـتنی ئوسامه بن لادن و راوه‌دونانی رێبه‌رانی ئه‌لقاعیده، به‌ڵام راستییه‌که‌ی ناتوانین به رێگه‌ی کوشـتن له‌م ئاژاوه‌یه بێینه ده‌رێ. بۆیه ده‌بێت سـتراتیژیـیهتێکی به‌هێزمان هه‌بێت بۆ یارمه‌تیدانی جیهانی ئیسلامی و به‌شه‌کانی دیکه‌ی جیهان که توندوتیژی و توندڕه‌وی ره‌تبکه‌نه‌وه. پاشـان ئه‌م کۆمه‌ڵه له‌نێو 10 بۆ 12 وڵات‌دا هه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر دۆسـتانمان، هه‌روه‌ها بۆ سه‌ر جیهان و ئه‌مریکا، بۆیه ده‌ڵێم ده‌بێت سـتراتیژییهتێكی گشـتگیرمان هه‌بێت بۆ یارمه‌تیدان له ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره توندڕه‌وییه.
باراك ئۆباما بۆ وه‌ڵامى پرسیاره‌كان گوتی: کاری یه‌که‌می من وه‌ک فه‌رمانده‌ی باڵا پاراسـتنی گه‌له، له‌ماوه‌ی 4 ساڵی رابردوو بۆ ئه‌وه کارمان کردووه، له‌وانه کۆتایـیمان به شه‌ڕ له عێراقدا هێنا و سه‌نگی خۆمان خسته‌وه سه‌ر ئه‌وانه‌ی لێیان کوشتین له 11 ی سـێپــته‌مبه‌ردا، سه‌رئه‌نجام کرۆکی ئه‌لقاعیده‌مان تێـکشـکاند. هه‌روه‌ها له ئه‌فغانسـتانیش به شێوه‌یه‌کی به‌رپرسـانه هه‌نگاو ده‌نێن پاش ئه‌وه‌ی دڵنیا ده‌بین له‌وه‌ی ئه‌فغانییه‌کان خۆیان به‌رپـرسیارێتی ئاسایشی وڵاته‌که‌یان له ئه‌سـتۆ ده‌گرن، ئه‌مه‌ش بوارمان ده‌داتێ کاربکه‌ینه‌وه بۆ دروسـتکردنی هاوپه‌یمانی و دۆسـتایه‌تی له سه‌رانسه‌ری جیهان به مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له هه‌ڕه‌شه‌کانی شیانی هه‌یه له ئاینده‌دا رووبه‌ڕووی بـبینه‌وه. سه‌باره‌ت به لیبیا، من که هه‌واڵی هێرشه‌که‌م بیست بۆخۆم جه‌ختم له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێوشوێنێـک کرد بۆ پاراستنی ئه‌و ئهمریکیـیانهی که هێشـتا مه‌ترسـیـیان له‌سه‌ره، دووه‌م لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌که ده‌که‌ین، سێـیه‌م به دوای ئه‌وه که‌سانه ده‌که‌وین که ئهمریکایـیهکانیان کوشت و رادهسـتی دادگایان ده‌که‌ین. به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه بۆ دواوه بگه‌ڕێنه‌وه و بزانین چی له لیبیا کرا؟. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی هێزی پـیاده به‌رین بۆ ئه‌و وڵاته و به خه‌رجیـیه‌کی که‌م که که‌متر بوو له‌وه‌ی له ماوه‌ی دوو هه‌فته له عێراقدا خه‌رجمان ده‌کرد، کرا ئه‌و دیکتاتۆره‌ی بۆ ماوه‌ی 40 سـاڵ حوکمی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌کرد و ئه‌مه‌ریکایـی کوشتبوو له‌ده‌سه‌ڵات لابـبرێت.
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی: سه‌ره‌ڕای ئه‌و رووداوه ناخۆشه‌ی که تێیدا ئه‌و چوار ئه‌مه‌ریکایـیه کوژران، به‌ڵام به ده‌یان هه‌زار لیبی له پاش رووداوه‌که رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و گوتیان ئه‌مریکیـیه‌کان دۆسـتمانن، وه ئێمه‌ش له پاڵیان ده‌وه‌ستین. بۆیه ئه‌مه ئه‌و هه‌له‌یه که ده‌بێت ئێمه بیقۆزینه‌وه. پاشـان سه‌رۆک ئۆباما رووی ده‌می کرده رامنی و گوتی خۆشـحاڵم که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایت ئێمه سه‌رکه‌وتوو بووین له راوه‌دونانی ئه‌لقاعیده.
سەرچاوە: رووداۆ/ VOA
له‌شاری دویسلدۆرفی ئه‌ڵمانیا، كوردێك خه‌ریكه ده‌بێته پاڵه‌وانی یارییه وشكه‌كه، كه به "فوتبۆڵی ئه‌مریكی" ناسراوه، ئه‌و یارییه كه ورده ورده له ئه‌وروپا بڵاوده‌بێته‌وه، له ئه‌مریكا ملیۆنان بینه‌ری هه‌یه.
له وڵاتى وه‌كو ئه‌ڵمانیا، ئیسپانیا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا به‌لاى كه‌مه‌وه 6 خول هه‌یه، تیپی دویسلدۆرف پانته‌ر Duisseldorf Panter له ئه‌ڵمانیا له لیگى یه‌كه‌میندا یه‌كێكه له‌و تیپانه‌ی كه زۆرترین نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی به‌ده‌ستهێناوه، یه‌كێك له یاریزانه هه‌ره گرنگه‌كانى ئه‌م تیپه‌ش، ماهیر كوێرئۆغلوه كه به شێوه‌یه‌كى زۆرباش و سه‌ركه‌وتووانه یارى فوتبۆڵى ئه‌مریكى ده‌كات. ماهیر خه‌ڵكى ناوچه‌یه‌كى سه‌ر به مالاتیایه له باكووری كوردستان، چیرۆكى خۆى له‌گه‌ڵ فوتبۆڵدا به‌مشێوه‌یه ده‌گێڕێته‌وه "من له ساڵى 1982 له دویسلدۆرف له‌دایكبووم، دیبلۆمیشم لێره ته‌واو كردووه، رۆژیكیان كه سه‌یری راهێنانێكم ده‌كرد، گوتیان تۆش له‌گه‌ڵ ئێمه راهێنان ناكه‌یت؟ منیش به‌په‌له رامكرد و ده‌ستمكرد به راهێنان، راهێنه‌ره‌كه منى بانگ‌كرد بۆ راهێنانى دیكه. دواتر په‌یوه‌ندیمان تووندتر بوو، تاوه‌كو ساڵى 2000 فوتبۆڵى ئه‌مریكى له ژیانمدا نه‌بوو".
له ته‌مه‌نى 18 ساڵیدا ده‌ستیپێكردووه
ماهیر، له ته‌مه‌نى 18 ساڵییه‌وه ده‌ستی به یاری فوتبۆڵى ئه‌مریكى كردووه‌و له كاتێكى زۆر كورتدا فێرى ئه‌م یارییه بووه "پێیانگوتم تواناكانت زۆر باشن و جه‌سته‌شت زۆر گونجاوه. پێویسته مرۆڤ زۆر خێرا و سووك بێت و له یارییه‌كه تێبگات. من له كاتێكى زۆر كورتدا له ته‌كنیكى ئه‌م یارییه تێگه‌یشتم. له تیپی گه‌نجانى دویسڵدۆرفدا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ یاریمكرد. له خولی گه‌نجاندا له ریزى پێشه‌وه بووین. له ئه‌ڵمانیا ئه‌و تیپه‌ى كه زۆرترین نازناوی به‌ده‌ستهێناوه، تیپی ئێمه‌یه. ده‌ڵێن ئه‌م تیپه، له ئه‌وروپا باشترین تیپی گه‌نجانه، من له ساڵى 2002دا چوومه ناو تیپی A به‌بێ هیچ ئاسته‌نگێك".
ئه‌م یارییه زۆرتر له ئه‌مریكا ناسراوه، ماهیر ده‌ڵێت "له ئه‌مریكا پێیده‌ڵێن وه‌رزشى گه‌ل، له‌وێ ستادیۆم و یاریگه‌كان زۆر گه‌وره‌ن. هه‌ندێك یاریگه هه‌یه 300 هه‌زار كه‌س له‌خۆده‌گرێ. ئه‌وانه‌ى ناچنه نێو یاریگه‌ش له ماڵه‌وه له‌به‌ر ته‌له‌ڤزیۆن ته‌ماشاى ده‌كه‌ن. هه‌ندێجار له یاری ئهماتۆریشدا ژماره‌ى بینه‌ران له 200 هه‌زار كه‌س تێده‌په‌رێ كه ژماره‌یه‌كى وا له ئه‌وروپا شتێكى ئاسایى نییه".
به‌پێی قسه‌ى ماهیر، ئه‌گه‌ر له ئه‌مریكا یاریزانێكى چاك بیت، نمره‌ى وانهكانیشت به‌رز ده‌بنه‌وه "بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بڵێین تۆ نه‌تتوانى به‌هۆى یارییه‌كه‌وه به‌شدارى وانه‌ى بیركارى ببیت، له‌لایه‌ن مامۆستاوه وه‌كو قوتابیه‌كى سه‌ركه‌وتوو داده‌نرێی".
فوتبۆڵی ئه‌مریكی له ئه‌وروپا
ماهیر ئاشكرایكرد كه له ئه‌وروپا هه‌ر وڵاتێك خولی تایبه‌تى خۆى هه‌یه. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى ئه‌وروپاش بۆ تیپه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان خولێكى تایبه‌ت هه‌یه. ئه‌م خوله سێ هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێ، چوار ساڵ جارێك پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌درێ. ده‌ڵێت "ئه‌و تیپه‌ى من تێیدا یارى ده‌كه‌م، دویسلدۆرف پانته‌ر، له ساڵى 1978 دامه‌زراوه. ئه‌وكاته ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكیانه‌ى هاتبوونه ئه‌ڵمانیا و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ئه‌ڵمانى په‌یداكردبوو ئه‌م یارییه‌یان ده‌كرد".
ئه‌م یارییه له ئه‌وروپا زۆر جه‌ماوه‌رى نییه، هه‌ر بۆیه 2 تاوه‌كو 3 هه‌زار كه‌س ده‌چن بۆ ته‌ماشاكردنى یارییه‌كه. زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى ته‌ماشاى ئه‌م یارییه ده‌كه‌ن له ئه‌ڵمانیا خه‌ڵكى شاره‌كانى هامبۆرگ و بڕونشویگن. فوتبۆڵى ئه‌مریكی یارییه‌كى زۆر وشكه. ماهیر ده‌ڵێت "له‌م یارییه‌دا پێكانى پێ و ئه‌ژنۆ زۆر دووباره ده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه دایكم سه‌یری یارییه‌كانم ناكات".
له فوتبۆڵى ئه‌مریكیدا، هه‌ر تیپێك 11 یاریزانى له نێو یاریگهكهدا هه‌یه، به‌ڵام له پشت هێڵی یاریگه‌كه به‌لاى كه‌مه‌وه ده‌بێ 25 یاریزان ئاماده‌بن. تیپه ئه‌وروپییه‌كان به شێوه‌یه‌كى گشتى به 30 یاریزان ئاماده‌ى نێو یاریگه ده‌بن. له ئه‌مریكاش ئه‌م ژماره‌یه به‌رزده‌بێته‌وه بۆ 40 ـ 50 یاریزان. ئه‌م یارییه له چوار خولى 11 ده‌قیقه‌یی پێكدێت.
بەپێی نوێترین ئامار، كە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاماری هەولێر و سلێمانی و دهۆكەوە دراونەتە (رووداو)، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان، گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 300 هەزار كەس.
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی كورد لە بەغدا دەڵێن ئەو زیادبوونە بۆ زیادكردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان هیچ سوودێكی نەبووە، هەرچەندە بودجە لەسەر بنەمای رێژەی دانیشتووان دادەنرێت لەلایەن بەغداوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانە كە لەسەر بنەمای كۆبوونی خۆراك دانراون، تاوەكو كۆتایی مانگی ئەیلولی رابردوو، ژمارەی دانیشتووانی هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 299 هەزار و 304 كەس.
مەحموود عوسمان، بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی بە (رووداو)ی راگەیاند كە ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای سلێمانی 2 ملیۆن و 56 هەزار و 186 كەسە.
هەر لەوبارەوە موزەفەر تاهیر، بەرپرسی ئامارگە و شیكاری و داتا لە بەڕێوەبەرایەتی ئاماری هەولێر، رایگەیاند كە ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای هەولێر ملیۆنێك و 927 هەزار و 118 كەسە. هەروەها ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای دهۆكیش 1 ملیۆن و 316 هەزار كەسە.
ئەم ئامارە لەكاتێكدایە كە رێژەی 17%ی بودجەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ساڵانەی عێراقدا، هەر وەك ئەوەیە كە لە ساڵی 2004دا بە پشتبەستن بە كۆبوونی خۆراكی ئەوكات كە ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان بە 4 ملیۆن و 320 هەزار و 604 كەس حسابكراوە، ئێستاش هەمان ژمارەیە.
رەشید تاهیر، بریكاری وەزارەتی دارایی كە ئێستا لە بەغدایە لە چوارچێوەی شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بەسەرۆكایەتی عیماد ئەحمەد، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر مەسەلەی ئامادەكردنی بودجەی 2013ی عێراق و بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان تێیدا، دەڵێ “لە ئامادەكردنی بودجەی 2013ی عێراقدا، ژمارەی دانیشتوانی عێراق بە 34 ملیۆن و 410 هەزار و 560 كەس حسابكراوە و ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستانیش هەر بە 4 ملیۆن و 320 هەزارەكە حیسابكراوە، كە دەكاتە 12%ی دانیشتووانی عێراق”. بەوپێیە لە بودجەی ساڵی نوێی عێراقدا بەشی نزیكەی یەك ملیۆن هاووڵاتی هەرێمی كوردستان پشتگوێدەخرێت.
لە توركیا بۆ یەكەمین جار وەزارەتی پەروەردە كتێبێكی كوردی بۆ قوناخی سەرەتایی چاپكرد. كتێبەكە بەناوی (كوردی5 كرمانجی) و (كوردی5 زازاكی)، كە بۆ فێربوونی زمانی كوردییە بۆ قوتابیانی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی دانراوە. ئەو كتێبە لەلایەن پێنج كەسی پسپۆڕەوە ئامادەكراوەو لەگەڵ بڵاوكراوەكانی وەزارەتی پەروەردەدا چاپكراوە.
لەسەر بەرگی پێشەوە وێنەی دوو منداڵ و هۆنراوەی گۆرانی "ب خەمل و رەوشە، شێرین و خوەشە زمانێ كوردی" نووسراوە، لەلاپەڕەی یەكەمیشدا ئاڵای توركیا و سروودی نیشتیمانی توركی هەیە و لە لاپەڕەی دووەمیشدا پەیامی ئەتاتورك بۆ لاوان دانراوە. لە دیمەنی سێیەمیشدا پۆرترێتێكی گەورەی مستەفا كەمال ئەتاتورك دانراوە. كتێبەكە بەگشتی لە 148 لاپەرە پێكهاتووە، بۆ ئەوانە دانراوە كە دیانەوێ وانەی ئارەزوومەندانەی كوردی بخوێنن.
وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا رێککەوتن لەبارەی نەفەقاتی سیادی و حاکمە و پارەی کۆمپانیا نەوتییەکان. هاوکات دەبێت هەرێمی کوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رەوانەی دەرەوە بکات.
ئەمڕۆ 21/10/2012 وەفدی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی عیماد ئەحمەد گەیشتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق سەبارەت بە داکۆکی کردن لەبەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2013.
دوای گەیشتنی وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ شاری بەغدا، بەئامادەبوونی د. رۆژ نوری شاوەیس، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و عیماد ئەحمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبونەوەیەکی هاوبەش ئەنجامدراو تیایدا بڕیار درا کەوەفدی هەردوولا بەسەرپەرشتی وەزیری دارایی عێراق و وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان بەئامادەبوونی وەزیری پلاندانانی عێراق و ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران و بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان، بریکاری وەزارەتی دارایی، جێگری سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ یەکلاکردنەوەی لایەنی تەکنیکی و خستنەڕوی پێشنیاز و داواکاریەکانی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.
وەفدی هەرێمی کوردستان سەرجەم تێبنی و پێشنیازەکانی خۆی لەبارەی ئەو بڕگانەی پڕۆژە قانوونی بودجەی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو خستەڕوو کەپەیوەندیان بە بەشی هەرێمەوە هەبوو لەبودجەدا کەپێشتر لەکۆبونەوەیەکی تایبەتدا لەشاری هەولێر گەڵاڵەکرابوون ودواتر بوونە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوە هاوبەشەکەی بەغدا.
دوای گفتوگۆکردن و راگۆڕینەوە لەسەر تەوەرەکانی پڕۆژەو داواکاری و پێشنیازەکان، وەفدی هەرێمی کوردستان بنەمای دەستوری و قانوونی ئەو داوایانەی خستە بەردەم کۆبوونەکەو هەردولاش رێککەوتن سەبارەت بەهەناردەکردنی بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لەهەرێمی کورستانەوە بۆ دەرەوە، بەمەرجێک کە حکومەتی عێراق موستەحەقاتی کۆمپانیا نەوتیەکانی کوردستان لەئەستۆ بگرێت، وەک لەرێککەوتنامەی رۆژی 13/9/2012 داهاتووەو لەلایەن هەردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و هەرێمی کوردستان پەسەندکراوە، وەک گەرەنتیەکیش بڕیاردرا کە دەقی رێککەوتنامەکە بە بڕگەیەکی سەربەخۆ لەقانوونی بودجەی عێراق جێگیر بکرێت.
لەبارەی نەفەقاتی سیادی کە بۆ بودجەی ساڵی 2013 بەرێژەیەکی بەرچاو زیادیکردوەو کاریگەری خراپیشی بۆ سەر بەشی هەرێمی کوردستان لەبودجەدا دروستکردوە، هەردوولا کۆک بوون کەبرگەکانی نەفەقاتی سیادی پێویستی بەچاوپێداخشاندنەوە ودانانی پێوەری روون و ئاشکرا هەیە.
دەربارەی نەفەقاتی حاکیمەش کەپێک دێت ( لەفۆرمی خۆاک،هەڵبژاردن، هاوردەکردنی کارەبا، خەرجی نیزاعاتی مولکیەت، هێنانی سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا، دەرمان، پاڵپشتی جوتیاران، حەج و عەمرە) ) هەردوولا رێککەوتن کەراستەخۆ بۆ هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت بەپێچەوانەی ساڵانی پێشوو کەبەهەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق خەرج دەکرا.
لەکۆتایی کۆبونەوەکەشدا هەردولا بڕیاریاندا کەناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە لەچوارچێوەی کۆنوسێکدا پێشکەش بەئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بکرێت بۆ پەسەندکردن و وەرگرتنی بڕیاری پێویست لەبارەی ئەو خاڵانەی رێکەوتنی لەبارەوە کراوە. بڕیاریشە سبەی کۆبوونەوەکان لەنێوان وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا بەردەوام بن.
کاربه‌ده‌ستانی لیبیا رایانگه‌یاند، خه‌میس قه‌زافی، کوڕه بچووکی موعه‌مه‌ر قه‌زافی كوژراوه. شه‌وی رابردوو 20/10/2012 که‌ناڵی ئاسمانى (سکای نیوز) له هه‌واڵێکی به‌په‌له‌دا بڵاویکرده‌وه که خه‌میس قه‌زافی كوڕى سه‌رۆكى پێشووى لیبیا له شاری میسراته ده‌ستگیر کراوه‌و دواتر كوژراوه. که‌ناڵی ئاسمانى (ئه‌لوه‌ته‌نییه)ش له زاری به‌رپرسانی فه‌رمی ترابلۆس کوژرانی کوڕه بچووکی قه‌زافییان بڵاو کرده‌وه.
که‌ناڵی (CNN)یش رایگه‌یاند "خه‌ڵکی لیبیا له ترابلۆسی پایته‌خت ئاهه‌نگیان گێراوه"، گوتیشى "14 هێزی سه‌ر به حکومه‌ت له شه‌رو پێکادانه‌کان له‌گه‌ڵ چه‌کداران له ''به‌نی وه‌لید'' كوژراون". سه‌رچاوه پزیشکییه‌کان رایانگه‌یاند "له شه‌ڕو پێکادانه‌کاندا زیاتر له 200 که‌س بریندار بوون".
پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا سەردانەکەی مەسعود بارزانی بۆ مۆسکۆ بە "مەترسیدار" وەسف دەکات. هاوکات داوای لە بارزانی دەکات "سەری لە سەری مالیکی دانەنێت". مەحمود ئەلحەسەن، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسای نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێ "کە ئەگەر سەردانەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ رووسیا بەمەبەستی کڕینی چەک بێت ئەوا بەتاڵە و پێچەوانەی دەستوورە و دەرئەنجامی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە".
هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە "کە دەبێ هەرێمی کوردستان باوەڕی بەوەبێت کە بەشێکە لە عێراق". هاوکات دەڵێ "رووسیا لە فرۆشتنی چەک بە هەرێمی کوردستان نەگلاوە، چونکە باش دەزانی کە لە رووی دەستووریەوە بەتاڵە".
هەروەها مەحمود ئەلحەسەن، هێمای بۆ ئەوەکردووە "کە حکومەتی عێراق چاک دەزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای گرێبەستنی چەک کڕینی لە هەندێ وڵات کردووە کە هەندێکیات ئەوەیان رەتکردووەتەوە". ئەو پەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا داوا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات" سەری خۆی لە سەری سەرۆکی حکومەتی فیدراڵی عێراق دانەنێت و بە داناییەوە لە مەسەلەکە بڕوانێت".
رۆژی هەینی گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی مۆسکۆ دەکات لەسەر داوای ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی رووسیا کە مانگی تەمموزی رابردوو بە فەرمی داوەتی کردبوو.
سەلاح بەدرەدین، سیاسەتمەداری رۆژئاوای كوردستان، بڕوای بەوەیە كە سوپای ئازادی سووریا یەكێكە لەو ئامرازانەی دەبێتە هۆی “رووخاندنی رژێمی سووریا”. ئەو كە پێشتر سەرۆكی پارتی یەكێتی گەلی كورد لە سووریا بوو، لەلایەن پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD، بەوە تۆمەتبار دەكرێت كە پەیوەندی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی توركیا و سوپای ئازادی سووریادا هەیە.
مانگی حوزەیرانی رابردوو، ئاژانسی (فورات نیوز)ی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان PKK، هەندێك بەڵگەنامەی بڵاوكردنەوە. بەپێی ئەو بەڵگەنامانە، كە گوایە هی كۆنسوڵخانەی توركیان لە هەولێر، سەلاح بەدرەدین لەگەڵ دەزگای هەواڵگری توركیدا كاری كردووە و لەگەڵ ئەندامانی سوپای ئازادی سووریاش كۆبووەتەوە. بەدرەدینیش بۆ (رووداو) دەڵێت PYD كار بۆ رژێمی بەشار ئەسەد دەكات. ئەو پێیوایە هەركەسێك لەگەڵ PKK كۆك نەبێت، بە خۆفرۆش لەقەڵەم دەدرێت: “كەواتە تەواوی لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەكانی سووریا كە لە توركیا كاردەكەن و ئەو 100 هەزار ئاوارەیەی سووریاش كە بە وڵاتاندا بڵاوبوونەتەوە خۆفرۆشن. ئەوە راست نییە. چونكە ئەگەر تۆمەتبارم بكەن بەوەی كە پەیوەندیم لەگەڵ بەتالیۆنی سەلاحەدین ئەیوبی (سەر بە سوپای ئازادی سووریا) هەیە لە عەفرین، دەبووایە لەوێ بم و پێشڕەویی ئەو بەتالیۆنە بكەم”.
بەدرەدین دان بەوەدا دەنێت كە لە رابردوودا پەیوەندیی لەگەڵ سوپای ئازادی سووریا هەبووە. ئەو سوپایەش پێیوایە دەبێ كورد رازی بێت بەو پێگەیەی لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنەوە پێیدراوە و دەبێ رۆژئاوای كوردستان بەشێك بێت لە سووریا. بەدرەدین دەڵێ سوپای ئازادی سووریا بەهێزترین گرووپی ئۆپۆزیسیۆنی سووریایە و لایەنگرێكی زۆریشی هەیە: “ئەو لایەنە ئۆپۆزیسیۆنانەی لە دەرەوەی سووریا‌ن و ئەنجوومەنی نیشتمانیی سووریاشی لەگەڵدابێت، ئەوەندە لایەنگریان نییە لەنێو سووریادا. ئێستا بڕیار بەدەست سوپای ئازاد و ئەو گەنجانەی سەر بە لیژنەكانی هەماهەنگین كە سەرپەرشتی خۆپیشاندانەكان دەكەن”. ئەوەش رادەگەیەنێت كە گرووپی گەنجانی كورد لە سووریا زۆر بەهێزترن لە پارتە كوردییە تەقلیدییەكان. ئەو سیاسەتمەدارە كوردە هیچ هەستێكی دژەتوركی نییە و لەوبڕوایەدایە كە توركیا رۆڵی خۆی دەبینێت لە سووریای نوێ‌دا: “بۆچی لەدژیان بم؟ دەبێ ئێمە كاریان لەگەڵ بكەین. PKK دەڵێ ئەمریكا و بەریتانیا دەسەڵاتی ئیمپریالیستین و لەوجۆرە شتانە، بەڵام ئەوان هاوڕێی خەڵكی سووریا‌ن، بۆچی دژیان بم؟”
لەكاتێكدا زۆربەی كوردەكانی سووریا نیگەرانن لە دەستێورەدانی توركیا، بەڵام بەدرەدین پێیوایە توركیا خەمی بارودۆخی سووریایەتی: “هەردوو حكومەتی توركیا و هەرێمی كوردستان بە بارودۆخی سووریا نیگەرانن. كوردی عێراق پەیوەندییان لەگەڵ كوردی سووریا هەیە و هەردووكیشیان پێكەوە كاردەكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد لە سووریا. منیش نیگەرانیم هەیە و نامەوێ توركیا دەستتێوەردان بكات لە كاروباری سووریادا، بەڵام ناكۆكی ئێمە لەگەڵ ئەسەدە نەك لەگەڵ حكومەتی توركیا”.
سەلاح بەدرەدین دەڵێ پێویستە كورد زۆرتر جەخت لەسەر ئەوە بكەنەوە كە رژێمی ئەسەد بڕووخێنن، نەك داوای سەربەخۆیی و فیدراڵی بكەن: “ئێستا زۆر گرنگە رژێم لەناوبچێت. لەدوای رووخانی رژێم، دەتوانین لەپێناو هەرشتێكدا كە دەمانەوێت خەبات بكەین”. لەكۆتاییدا بەدرەدین دەڵێ دەبێ كورد لە سووریا لەڕێگەی دیموكراسی و ئازادییەوە دوای بەرژەوەندییەكانیان بكەون نەك لەڕێگەی سەربەخۆییەوە.
لە كۆنفراسێكی سیاسی له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا كێشه‌ی كورد و هه‌ل و مه‌رج و گوڕانكاریه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاوتوێ دەکرێت كه تێیدا ژماره‌یه‌ك بیرمه‌ند و كه‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌كادیمی ئاماده‌بوون.
له میانه‌ی سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ فه‌ڕه‌نسا، رۆژی 18/10 فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت به‌شداری له كۆنفراسێكی سیاسی ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كورد و هه‌ل و مه‌رج و گوڕانكاریه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد، كۆنفڕانسه‌كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌گای IMA په‌یمانگای فه‌ره‌نسی بۆ جیهانی عه‌ره‌بی له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ڕێكخرابوو كه تێیدا ژماره‌یه‌ك بیرمه‌ند و كه‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌كادیمی ئاماده‌بوون. كۆنفڕانسه‌كه تایبه‌ت بوو به پێگه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوین و ئاشنا بوونی زیاتر به جوگرافیای سیاسی كوردستان و مێژووی كوردستان و ئه‌و قۆناغانه‌ی كه پێیدا تێپه‌ڕیوه.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان له دوای ڕاپه‌رین و به‌رهه‌می راپه‌ڕین و دامه‌زراندنی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت له ڕێگای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژارن. دواتر باسی قۆناغه‌كانی بونیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی شارستانی و ره‌وشی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، له‌م باره‌یه‌وه گووتی" سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم به سیاسه‌تی ژیرانه توانیان له نێو هاوكێشه ئاڵۆز و پڕ مه‌ترسیداره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به دروستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداو‌و پێشهاته‌كان بكه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بنه به‌شێك له‌و ململانێیانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه. به‌ڵكو هه‌وڵی خۆیان خسته‌گه‌ڕ بۆ بونیاتنانی هه‌رێمێكی پێشكه‌وتووی سه‌قامگیر له رووی سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی".
بۆیه ده‌بینین ئێستا هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیره و ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتان نوێنه‌رایه‌تی خۆیان له هه‌رێمی كوردستان كردۆته‌وه‌و هاوكات زۆرێك له كۆمپانیاكانی جیهان له هه‌رێمی كوردستان سه‌رمایه‌ی خۆیان به‌گه‌ڕ خستووه.
رۆژی 19/10 فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت له كۆشكی ئێلیزی له‌لایه‌ن ئێمانوێل بۆن راوێژكاری تایبه‌تی سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست پێشوازی لێكرا، له دیدارێكدا باس له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی فه‌ڕه‌نساو ئه‌و بوارانه كرا كه هه‌ردوولا ده‌توانن كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.
فه‌لاح مسته‌فا ستایشی هه‌ڵوێستی فه‌ڕه‌نسای كرد كه له رۆژه سه‌خت و دژواره‌كان پشتگیری له گه‌لی كوردستان كردووه، هاوكات دوای ئازادبوونی عیراق فه‌ڕه‌نسا كونسوڵگه‌ری خۆی له هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه وه‌ك ده‌سپێشخه‌ریه‌ك بۆ پته‌وكردن و به‌رده‌وامیدان به‌و په‌یوه‌ندیانه.
هه‌مان رۆژ له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا فه‌لاح مسته‌فا له لایه‌ن فرانسوا جیرۆ به‌رپرسی به‌شی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیا و كریستیان نهكلێ ڕاوێژكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و دیدیێ شابیر و كلیمهن موتیل به‌رپرسانی دۆسیه‌ی عیراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا پێشوازی لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به تێر و ته‌سه‌لی باس له بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمى كوؤدستان و به‌غدا و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسانه كرا. هاوكات تیشك خرایه سه‌ر گۆڕانكاری و قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت بارودۆخی سوریا، بهرشێزیان هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسه خسته‌ڕوو و داوای له حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا كرد تا زیاتر یارمه‌تی پهناههندهكانی سوریا له هه‌رێمی كوردستان بده‌ن.