ئه‌مڕۆ له ئه‌رمه‌نستان به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی په‌روه‌رده‌ی زمانی کوردی به پیتی لاتینی ده‌ستیپێکرد. ماوه‌یه‌کی درێژ بوو که له ئه‌رمه‌نستان وانه‌کانی کوردی به پیتی ''کریلی'' ده‌درا. په‌وه‌رده‌ی زمانی کوردی به پیتی لاتینی به فه‌رمی له خۆیندنگاکانی گوندی کوردان له ئاستی بنه‌ره‌تی تا ئاماده‌یی ده‌ستیانپێکرد.
ئه‌مڕۆ له گوندی ئهلهگازی هه‌رێمی ئاخبارانی ئه‌رمه‌نستان، په‌روه‌ردی زمانی کوردی به پیتی لاتینی به مه‌راسیمێک و به به‌شداری سه‌رۆکی مامۆستایان، مامۆستای وانه‌کان، وته‌بێژی قایمه‌قامی ئاخبارازن ده‌ستیپێکرد. شایانی باسه که ده‌وڵه‌تی ئه‌رمه‌نستان له ساڵی 2010 په‌روه‌ردی زمانی کوردی به پیتی لاتینی قبوڵ کردبوو، به‌ڵام به هۆی کێشه‌ی ئابووری نه‌ده‌درا، وانه‌کان ته‌نیا له پۆڵه‌کانی 1-2 ده‌دران.به‌م جۆره له‌مڕۆ به دواوه له خۆێندنگاکانی ئهلهگاز به پیتی کوردی لاتینی و به زاراوه‌ی کورمانجی وانه‌کان ده‌درێن. ده‌وڵه‌تی ئه‌رمه‌نستان ئه‌مساڵ بودجه‌ی بۆ خۆێندنگاکانی کوردان به پیتی لاتینی جیا کرده‌وه و په‌رتووک به زمانی کوردی (زاراوه‌ی کورمانجی) چاپ و بلاو کرانه‌وه. په‌رتووکی وانه‌کان له‌لایه‌ن شاعیر و نووسه‌ری کورد ''عه‌لی خانی مهم''ه‌وه ئاماده کراون.
له مه‌راسیمی کردنه‌وه‌ی خۆێندگاکهدا، سه‌رۆکی''شه‌وری'' کوردانی ئه‌رمه‌نستان کهنیاسێن حه‌مید وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و وتی که ماوه‌یه‌کی درێژه که له له ده‌وڵه‌تی ئه‌رمه‌نستان به زمانی کوردی(زاراوه‌ی کورمانجی) له ئاستی بنه‌ره‌تی تا ئامده‌یی ده‌درێت. کهنیاسێن حه‌مید وه‌بیری هێنایه‌وه که له ئه‌رمه‌نستان وانه‌که‌ن به پیتی کریلی ده‌درا و وتی:''له‌م سێ ساڵه‌ی دواییدا به شیوازێکی فه‌رمی پیتی کوردی لاتینی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه قبوڵ کرا و له‌مه‌وبه‌دواش به پیتی لاتینی په‌روه‌رده‌ی کوردی بدرێت''.له دوای کهنیاسێن سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کوردستان ژێنیا قادر وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و ده‌ستخۆشی له‌و که‌سانه کرد که په‌رتووکی کوردیان ئاماده کردوه و وتی:'' هیوادارم که به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستایانی که لێره ئاماده‌ن، هه‌وڵدان بکه‌ن که مناڵه‌کانمان فێری زمانی دایکی بکه‌ن و ئه‌و زمانه‌مان له داهاتووماندا ببێته هۆکاری یه‌کێتی له‌ناو گه‌له‌که‌ماندا''.
شاعیر و نووسه‌ری کورد عه‌لی خانی مه‌میش وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و وتی که به‌م هه‌نگاوه شانازن. مهم که‌یفخۆشی و خۆشحالی خۆی ده‌ستنیشان کرد که په‌رتووکی وانه‌ی مناڵانی ئاماده کردوه و ده‌ستنیشانیکرد که هه‌وڵ ده‌ده‌ن به رێگای ماڵپه‌ر و ته‌له‌فیزیۆنه‌کان خۆیان بگه‌یه‌نه هه‌ر چوار به‌شی وڵات. مهم بانگی له کوردانی ئه‌رمه‌نستان و سه‌رجه‌م کوردانی قه‌فقاسیا کرد که پشتیوانی له‌م خۆێندگهیانه بکه‌ن و بگه‌نه یه‌کتر.
له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، سکرتێری گشتیی ئه‌و حیزبه هه‌ڵبژێردرا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا، به‌ڕێز "مسته‌فا هیجری"ی به سکرتێری گشتیی حیزب هه‌ڵبژارد.
کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ٨ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی له‌ژێر ناوی کۆنگره‌ی "دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی" و به دروشمی "هه‌وڵدان بۆ یه‌کڕیزی، له‌پێناو سه‌رکه‌وتندا"، به فه‌رمی ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد و پاش ٦ رۆژ کاری به‌رده‌وام، سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی به کاره‌کانی هێنا.
له‌م کۆنگره‌یه‌دا دوای خوێندنه‌وه و تاوتوێ کردن و په‌سند کردنی راپۆرتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و باس و لێکدانه‌وه و شرۆڤه‌ی به‌رنامه و ئه‌ساسنامه‌ی حیزبی دێمۆکرات و په‌سند کردنی له‌لایه‌ن کۆنگره‌وه، چه‌ندین پرسی دیکه‌ی پێوه‌ندیدار به کوردستان، ئێران، ناوچه و جیهان و سه‌رجه‌م پرسه نێوخۆییه‌کانی حیزب، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٣ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، به هه‌ڵبژاردنی ٢٥ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ــ له‌نێو ئه‌وانه‌شدا به‌ڕێز "کاک مه‌لا حه‌سه‌ن شێوه‌سه‌ڵی" وه‌کوو ئه‌ندامی ئیفتیخاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ــ و ٨ ئه‌ندامی جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، کۆتایی به کاره‌کانی هێنا.
کۆنگره‌ی ١٥ی حیزب به تێکڕای ده‌نگ، سکرتێره‌کانی هه‌ر سێ رێکخراوی یه‌کیه‌تییه‌کانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی وه‌کوو ئه‌ندامی جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب دیاری کرد. سه‌ره‌نجام کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی دوکتور ساق شه‌ره‌فکه‌ندی، به‌ڕێز "مسته‌فا هیجری"ی به سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران هه‌ڵبژارد.
به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، له ساڵی ١٣٢٤ی هه‌تاوی له شاری نه‌غه‌ده له پارێزگای ورمێ، له دایک بووه و لیسانسی وێژه‌ی زمانی فارسیی زانینگه‌ی تارانی هه‌یه و به زمانه‌کانی کوردی، ئینگلیزی، فارسی و تورکیی ئازه‌ری قسه ده‌کات. کاک مسته‌فا ساڵی ١٣٥٨ی هه‌تاوی په‌یوه‌ست به ریزه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بووه و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا بۆ کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب هه‌ڵبژێردراوه و ساڵێک دواتر بووه‌ته ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکرات و بۆ یه‌که‌م جار ساڵی ١٣٧١ وه‌کوو سکرتێری گشتیی حیزب هه‌ڵبژێردراوه.
سەرچاوە: کوردستان مێدیا
چەند پسپۆڕ و رۆژنامەنووسێكی بیانی دەڵێن وڵاتانی رۆژئاوا پێیانوایە هێشتا دیموكراسییەكەی كوردستان ناسكە و هەندێك نیشانەی پرسیار لەسەر رەوشی مافەكانی مرۆڤ لەو هەرێمەدا هەیە، بەڵام ئەو پسپۆڕ و رۆژنامەنووسانە لەو بڕوایەدان وڵاتانی رۆژئاوا باش ئاگاداری ئەوەن كە هەرێمی كوردستان لە زۆر وڵاتی ناوچەكە دیموكراسیتر و كراوەترە.
لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، چەندین راپۆرت لەسەر رەوشی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان لەلایەن رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی وەك رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ HRW و ئەمنستی ئینتەرناشناڵ بڵاوكراونەتەوە. لەو راپۆرتانەدا رێكخراوەكان نیگەرانی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە رەوشی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەتیش سەبارەت بە پێشێلكارییەكان بەرامبەر رۆژنامەنووسان و ئافرەتان. هەروەها نیگەرانی ئەو رێكخراوانە لەبارەی بوونی گەندەڵیشە لە هەرێمی كوردستان. لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی ئەو رێكخراوانە ئاماژە بەوە دەكەن كە رەوشی مافەكانی مرۆڤ لە كوردستان باشترە لە وڵاتانی دەروبەری كوردستان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
گارات یەنكنز، كە توێژەرێكی بەریتانییە و شارەزای كاروباری نێوخۆی هەرێمی كوردستانە و، تائێستا چەندین توێژینەوەی لەسەر رەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە. پێیوایە هێشتا دیموكراسییەكەی كوردستان ناسكە و پێویستی بە پێشكەوتنی زیاترە.
یەنكنز لەوبارەوە بۆ (رووداو) دەڵێ "ئاستی دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ، ئاستێكی ئەوەندە بەرزنین لە كوردستان. پێموانییە وڵاتانی رۆژئاواش وا لە كوردستان بڕوانن كە ناوچەیەكە دیموكراسییەكی بەهێزی تێدایە، بەڵام ئەو وڵاتانە باش دەزانن كە هەرێمی كوردستان زۆر دیموكراسیتر و كراوەترە لە وڵاتانی دەوروبەری".
زۆر لە رێكخراو و چالاكڤانە بیانییەكان، كاتێك باسی نیگەرانییەكانیان لەبارەی كوردستانەوە دەكەن، دەڵێن پێشێلكارییەكانی ئەمدواییە بەرامبەر رۆژنامەنووسان خاڵێكە كە پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەجیدی كاری لەسەر بكات. چەند هەفتەیەك لەمەوبەریش رێكخراوی هیومەن رایتس وۆچ لە راپۆرتێكیدا نیگەرانی خۆی لەوە پیشاندا كە ساڵێكە یاسای نەهێشتنی تووندوتیژی خێزانی لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسندكراوە، كەچی تائێستا ئەو یاسایە جێبەجێنەكراوە. ئاماژەشی بەوە كردووە كە هێشتا خەتەنەكردنی مێیینە لە زۆر ناوچەی دەرەوەی شار بەربڵاوە.
ولیەم ئۆ بیمەن، مامۆستای زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی مەنەسۆتا لە ئەمریكا، پێیوایە كوردستان لەسەر رێگەیەكی راست بەرەو پێشكەوتن و چەسپاندنی دادپەروەری و یەكسانی دەڕوات. واشیدەبینێ كە گەیشتن بەو ئامانجانە بە رێگەیەكی زەحمەتدایە. ئەو پڕۆفیسۆرە ئەمریكییە لە وەڵامی پرسیارێكی (رووداو)دا لەوبارەوە دەڵێ "هێشتا كوردستان ناوچەیەكی نوێیە، بۆیە گەشەكردنی هەرێمەكەش پێویستی بە كاتە . هەروەها پێشخستنی كوردستان جدییەتی خەڵكەكەشی پێویستە. لەبەرئەوەی دەبێ خەڵكەكە بڕوای بەوە هەبێ كە وەرگرتنی پۆستێك تەنیا بۆ ئەوە نییە خۆت و خانەوادەكەتی پێ دەوڵەمەند بكەی".
هەروەها سایمۆن تیسداڵیی رۆژنامەنووسی بەریتانیش، كە ماوەیەك لە كوردستان كاری رۆژنامەنووسی كردووە و لەكاتی پرۆسەی ئازادكردنی عێراقدا لە كوردستان بووە، ئێستاش گوشەنووسە لە رۆژنامەی (گاردیەن)ی بەریتانی، دەڵێ پێویستە كوردستان لەگەڵ پێشكەوتنی هەرێمەكەیدا كولتووری خۆیشی بپارێزێت "نەك تەنیا بیەوێ ببێتە وڵاتێكی ئەوروپی و كولتوورەكانی ئەوروپا كۆپی بكات".
سەرچاوە: رووداۆ/ هاوار عەبدولرەزاق
دوای چەند ساڵێك لە ساردوسڕی، پەیوەندی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان چووەتە قۆناخێكی نوێ و گەرموگوڕییەكی بەخۆوە بینیوە، پەیوەندییەكان لەپێناو پێكهێنانی بەرەیەكی هاوبەشی ئۆپۆزیسیۆندایە دژ بە سیستمی فەرمانڕەوایی لە ئێران، چاودێرێكی سیاسی دەڵێ ئەركی سەرەكی بەرەكە پەراوێزخستنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان PJAKە، كە هەندێك لە حیزبەكانی رۆژهەڵات بە بیانووی "پاشكۆیەتی PKK" دووریانخستووەتەوە.
عەبدوڵڵا موهتەدی، سكرتێری كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان - ئێران، لە چاوپێكەوتنێكی پێشوویدا لەگەڵ (رووداو) باسی لە پێكهێنانی پلاتفۆرمێك كردبوو كە هێزە كوردییەكان لەسەری رێكبكەون، ئەوەش وایكرد حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان - ئێران، رێككەوتننامەیەكی كاری هاوبەش واژۆ بكەن. نێوەڕاستی هەفتەی رابردووش حیزبی دیموكراتی كوردستان و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، دوای شەش ساڵ لە دووبەرەكی، بە كۆمەڵێك ئامانجی هاوبەشەوە كۆبوونەوە. لە لێدوانێكی پێشوویدا خالید عەزیزی، سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستان گوتبووی "ئێمە بەبێ هیچ مەرجێك ئامادەین بۆ پێكەوە دانیشتن و دیالۆگ، ئێستا بە بەراورد بە دوو سێ ساڵی رابردوو دۆخەكە باشترەو رق و كینە و یەكتر ئازاردان كەمتر بووە".
ئەنوەر محەممەدی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە(رووداو)ی گوت "ناوچەكە روو لە ئاڵوگۆڕەو ئەو ئاڵوگۆڕانەش راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ كاریگەرییان بۆ سەر ئێران و ئێمەش هەیە، بۆیە ناكرێت بیر لەداهاتووی بزووتنەوەی كورد لە ئێران لەلایەك و بیر لە دەسەڵاتی سیاسی لەو وڵاتە نەكەینەوە".
"ئەو لێكنزیكبوونەوەیەی كە هەیە، دەبوو بۆ سەرجەم حیزبە كوردییەكان بێت". حەمە نەزیف قادری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران هەروەها گوتیشی "ئێمە لەگەڵ كۆمەڵە لەسەر ئەوە رێككەوتین كە نێوەڕۆكی بەیاننامەكەمان بانگەوازبێت بۆ هێزە سیاسییەكانی كوردی ئێران بۆ ئەوەی بێنە نێو ئەو رێككەوتننامەیە".
كەچی چاودێرانی سیاسی وایدەبینن ئەم بەرەیە هەرچەندە بۆ سەرجەم حیزبە كوردییەكانە، بەڵام PJAKی لێهەڵاوێرد كراوە، بەڵام حەمەنەزیف سووربوو لەسەرئەوەی هیچ لایەنێكی دیاریكراو دوورنەخراوەتەوە "نێوەڕۆكی ئەو رێككەوتنەی ئێمە هەموو ئەو هێزە سیاسیانە دەگرێتەوە كە سەربەخۆیی سیاسی و سەربەخۆیی بڕیاردانیان هەیە". ئەمەش وەك ئاماژەیەكە بەوەی كە پارتی ژیانی ئازادی كوردستان( پژاك) ئەو سەربەخۆییەی نییە. قادری گوتی "ئێمە لەگەڵ PKK پەیوەندیمان هەیە و دانیشتنمان بووە، PJAK لەچوارچێوەی PKKدا دەبینین، بۆیە پەیوەندیمان لەگەڵ PKK رێكدەخەین".
ئەنوەر محەممەدی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەش دەڵێ "بەپێی زانیاریەكانی من، لە روانگەی تەواوی حیزبەكانی كوردستانی ئێرانەوە PJAK هێزێكی كوردستانی ئێران نییە، بەڵكو هەموویان بە باڵێكی PKKی دەزانن، ئەگەر پەیوەندی و هاتوچۆیەكیش هەبێ هەموو لایەنەكان پێیان باش دەبێ راستەوخۆ لەگەڵ PKK دابنیشن، نەك باڵێكی ئەو حیزبە". بەرپرسانی پژاك بەردەوام رەتیدەكەنەوە كە ئەوان بەشێكبن لە PKK، بەڵام دان بەوە دادەنێن كە هەموویان لەسەر ئایدیۆلۆژی ئاپۆن، واتە پەیڕەوی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەكەن.
چاودێرێكی سیاسی نزیك لە پژاك، كە حەزی نەكرد ناوی بهێنرێت بە (رووداو)ی گوت "راستە هەولێك هەیە بۆ پێكهێنانی بەرەیەكی رۆژهەڵاتی كوردستان، بەڵام ئامانجی ئەو بەرەیە پەراوێزخستنی PJAK و دوورخستنەوەیەتی لە گۆڕەپانی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان".
هەڤاڵ ئاراس، ئەندامی كوردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان PJAK سەبارەت بە هەوڵی پەراوێزخستنیان دەڵێ "بەپێویستی نازانین سەبارەت بەو مژارە لێدوان یان روونكردنەوە بدەین، جارێ تەنیا دوو حیزبن و با ببێت بە بەرە ئەوكات ئێمەش روونكردنەوەمان لەسەری دەبێت". چاودێرە سیاسییەكە دروستكردنی بەرەیەك بەبێ PJAK بە كارێكی ئەستەم دەزانێت و دەڵێ دووبارەكردنەوەی هەمان ئەزموونی سووریا دەبێت، كە ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا بەبێ PYD نەیتوانی بەرەیەكی كوردی دروستبكات.
بەڵام محەممەدی ئەوەی بەدوور زانی و گوتی "سروشتی حیزبەكانی ئێران و سووریا جیاوازە"، ئەو جیاوازیەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە پێشتر PKK بۆ چەند ساڵێك لە سووریا بووە و خەڵكێكی زۆری لەوێ شەهیدبوون، بەپێچەوانەی ئەوانەوە حیزبەكانی كوردستانی ئێران خاوەن شەهید و مێژوو و پێگەی جەماوەرین، بۆیە دەتوانن بەبێ پژاك بەرەیەكی بەهێز دروستبكەن".
ئەندامەكەی كوردیناسیۆنی PJAK ، پێیوابوو دەتوانرێ بەرەیەك لە حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەبێ PJAK دروستبكرێ. هەڤاڵ ئاراس باسی جیاوازی فیكری و ئایدۆلۆژی حیزبەكەی كرد و گوتی "رەنگە بەرەیەك پێكبهێنرێ كە ئێمە نەتوانین تێیدا جێگە بگرین، بۆیە پێویستمان بە لێكتێگەیشتنێكی هەمەلایەنەیە، تاوەكو جێگەی هەموو لایەكی تێداببێتەوە"، سەبارەت بە مەترسییەكانی پەراوێزخستنیشیان، ناوبراو گوتی "ئەگەر بەرەیەكی دیكە بەبێ ئێمە دروستبكرێ، دەبێتە دوو بەرە و دیسانەوە پارچەبوون لە رۆژهەڵاتی كوردستاندا دێتەدی".
سەرچاوە: رووداۆ/ عەدنان حوسێن
جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران و جیهان، به ئه‌نجام نه‌گات، كۆماری ئیسلامی، پیتاندنی یۆرانیۆم تا رێژه‌ی 60%، به‌رز ده‌كاته‌وه. مه‌نسوور حه‌قیقه‌ت پوور، جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی له په‌رله‌مانی ئیسلامیی ئێران، به ئاژانسی ئیسنای ئێرانی گوتووه، پێویسته دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان هه‌تا ساڵی داهاتوو به ئه‌نجام بگات.
حه‌قیقه‌ت پوور گوتوویه‌تی، ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان به ئه‌نجام نه‌گات، كۆماری ئیسلامی، پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ی 50، هه‌تا 60% ده‌ستپێده‌كات بۆ دابین كردنی سووته‌مه‌نی بۆ كه‌شتییه ژێرده‌ریاییه‌كان و كه‌شتییه گه‌وره‌كانی خۆی. ئه‌م به‌رپرسه‌ی ئێران گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر وڵاتانی رۆژئاوا، ئه‌م یۆرانیۆمه پیتێندراوه به ئێران نه‌ده‌ن بۆ دابین كردنی سووته‌مه‌نیی كه‌شتییه‌كانیان، هه‌تا ساڵی داهاتوو، له ناوخۆی ئێران به‌رهه‌می ده‌هێنن.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی خۆی بۆ توركیا، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی پێشووی كوردی ئاكه‌په كۆبۆوه، باسیان له چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی پرسی كورد له توركیا كرد. دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له 29 ئه‌یلول سه‌ردانی توركیای كرد و هه‌ر له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌شداری كۆنگره‌ی چواره‌می ئاكه‌په‌ی كرد و چه‌ندین دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای توركیا سازكرد، هه‌ر له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری پێشوی كوردی ناو ئه‌كه‌په كۆبۆوه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا په‌رله‌مانتاری پێشووی ئه‌رزه‌روم عه‌بدولئیلا فورات، جێگری پێشووی سه‌رۆكی گشتی ئاكه‌په ده‌نگیر میر محه‌ممه‌د فورات و سه‌رۆكی پێشووی سه‌ندیكای مه‌زڵوم ده‌ر و په‌رله‌مانتاری پیشووی ئامه‌د عه‌بدولره‌حمان كورد به‌شداربوون و ماوه‌ی كاتژمێرێكی خایاندووه. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ره‌وشی دۆزی كورد له توركیا و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌و وڵاته له رێگای ئاشتیانه نرخێنرا، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆچوون و هه‌ڵوێستی خۆی به ئاماده‌بووانی راگه‌یاند.
شه‌ڕ له‌نێوان سووریا‌و توركیا ده‌ستى پێكردو شه‌وى رابردووش توركیا ناوچه سنوورییه‌كانى سووریاى تۆپباران كرد دواى كوژرانی 5 هاووڵاتى مه‌ده‌نى تورك. روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رایگه‌یاند "شه‌وی رابردوو، سوپای توركیا شارۆچكه‌ی تهلئهبیهزی له سووریا بۆردوومان كردووه‌و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای سووریا كوژران".
دوێنێ سووریا ناوچه‌یه‌كی توركیای بۆردوومان كردووه‌و به‌هۆیه‌وه 5 هاووڵاتی مه‌ده‌نی له‌و وڵاته كوژراون. دواى ده‌ستپێكردنى خۆپیشاندانه‌كانى خه‌ڵكى سووریا دژى رژێمه‌كه‌ى توركیا دژى سووریا ده‌وه‌ستێته‌وه‌و زۆربه‌ى سه‌رچاوه‌كانیش ده‌ریده‌خه‌ن توركیا یارمه‌تى ههڵگهڕاوهكانى رژێمى سووریا ده‌دات دژى سووریا.
وەزارەتی پەروەردەی رژێمی سووریا هەڕەشەی لە مامۆستایانی رۆژئاوای کوردستان کردووە کە ئەگەر وانە بە زمانی کوردی بڵێنەوە، ئەوە موچەیان دەبڕێت. لە زۆربەی خوێندنگەکانی رۆژئاوای کوردستان، ئاڵای کوردستان هەڵکراوە و وانەیەکیش بە زمانی کوردی دەگوترێتەوە، بەڵام رژێمی سووریا گوشار دەخاتە سەر مامۆستاکان کە دەرس بە کوردی نەڵێنەوە و ئاڵای کوردستانیش لەسەر خوێندنگاکان دابگرن.
عەبدولسەلام ئەحمەد، ئەندامی دەستەی باڵای کورد و هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند "لە زۆربەی خوێندنگا حکومەییەکانی رۆژئاوای کوردستان وانەیەک بە زمانی کوردی دەوترێتەوە. هەروەها لە دێرک خوێندنگایەک، لە ئامودا 2 خوێندنگا و لە دربێسێ خوێندنگایەک بە تەواوی سەرجەم وانەکانیان بە زمانی کوردی دەڵێنەوە".
عەبدولسەلام ئەحمەد راشیگەیاند "ئێمە لەسەر ئەو پرسە کۆبووینەوە و بڕیارماندا وتنەوەی زمانی کوردی لە خوێندنگاکان بەردەوام بێت. ئەگەر هاتوو رژێمی سووریا موچەی مامۆستایانی رۆژئاوای کوردستان ببڕێ ناچارین چارەیەکی بۆ بدۆزینەوە و خۆمان موچەیان بۆ دابین بکەین. بەڵام هێشتا دیالۆگ لەنێوان ئێمە و حکومەت بەردەوامە و لەسەر ئەو بابەتە نەگەیشتووینەتە هیچ ئەنجامێک. ئەگەر بێت‌و دیمەشق پێداویستییەکانی خەڵک بە تەواوی ببڕێت رەوشەکە بەرەو ئاڵۆزی دەچێت، هەر بۆیە ئێمە هەموو هەوڵێکی خۆمان دەخەینە گەڕ تا ئەو شتە روونەدات".
هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان سەبارەت بە داگرتنی ئاڵای کوردستان گوتی "لە زۆر شوێن ئاڵای کوردستان بەرز کراوەتەوە و لە زۆر شوێنین تا ئێستاش ئاڵای سووریا هەر ماوە. بەڵام وەزارەتی پەروەردە دەڵێت دەبێ ئاڵای کوردستان دابگرن و تەنها ئاڵای سووریا لەسەر خوێندنگاکان بێت. لە عەفرین و کۆبانی کە لەژێر دەستی دەوڵەت نەماون ئاڵای کوردستان دەشەکێتەوە. دیمەشق دەیهەوێ سیاسەتی خۆی بەسەر ئێمە بسەپینێت و پێویستە ئێمە ژیرانە لەگەڵ ئەو پرسانە بجوڵێینەوە".
سەرچاوە: رووداۆ/ زەکی ئۆزمەن
سەرۆکی ئاسایشی ڕوسیا( ئەلێکساندەر پورتنیکۆف، ڕۆژی چووارشەممەی ڕابردوو، لەکۆبوونەوەی دەوڵەتانی جیهاندا، بۆ پارێزگاری و ئاسایشی جیهان، ڕایگەیاند" ڕێکخراوی قائیدە، چالاکیەکی نوێیان دەستپێکردووە، ئەویش، سوتاندنی دارستانەکانە و تاکو ئێستا، ژمارەیەکی زۆر و دارستانێکی فراوانیان لەئەوروپا، سوتاندووە". هەر سەبارەت بە سوتاندنی دارستانەکان لەلایەن ڕێکخراوی قائیدەوە، ئەو بەرپرسە باڵایەی ڕوسیا ووتی" ڕێکخراوی قائیدە، لەچەندین دەوڵەتی ئەوروپادا، تەنها لەماوەی ئەم سێ مانگەی هاویندا، دەیان هەزار هێکتار دارستان و باخی هەمەچەشنەیان سوتاندووە کە بڕی زیانەکانی بە چەندین ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت".
هەروەها ووتی" ئەم کردەوەیە، زیانێکی زۆری ئابووری و مەعنەوی لە خەڵك و حکومەتەکان داوە کە بەبێ هۆ و بەدەستی ئەنقەست کارەکان دەکەن. ئەمەش بۆ ئەوەیە پەستان لەسەر دەوڵەتانی یەکێتی ئەوروپا و ڕوسیا دروست بکەن". سەرۆکی ئاسایشی ڕوسیا، ووتیشی" ئەو ووڵاتانەی ڕێکخراوی قائیدە، زۆرێك لەدارستانەکانی سوتانیدوون، بریتین، لە هەریەکە لە ئیسپانیا و پورتوغال و فەرەنسا یونان، کە دەیان هەزار هێکتار دارستانە و بە زیاتر لە ٢٥ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت".
بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی ئەلدیاری لوبنانی، بەشار ئەسەد بە یاوەری 30 هەزار سەرباز دیمەشقی پایتەختی بەرەو شاری حەلەب جێ هێشتووە.
بەپێی ئەو راپۆرتە، دوێنێ سێ شەممە، بەشار ئەسەد بە مەبەستی بەشداری کردن لە شەڕی حەلەب، کۆشکی "ئه‌لشه‌عب"ی دیمه‌شقی به‌جێهێشت و بە یاوەری 30 هەزار سەرباز و 2 هەزار زرێپۆش چووەتە حەلەب. هەر بەپێی ئەو راپۆرتە، ئەسەد خۆی سەرۆکایەتی ئۆپێراسیۆنەکانی سوپای سووریا بەدژی سوپای سووریای ئازاد دەکات. چەند رۆژ لەمەو پێش، سوپای سووریای ئازاد شەڕی یەکلاکەرەوەی لە حەلەب راگەیاند و هێڕشێکی بەرفراوانی بۆسەر بنکە و بارەگاکانی رژێمی سووریا لەو شارە دەست پێ‌کرد.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌که؛ دوولیوای 8 و 10ی سوپای سووریا له ئه‌دله‌ب و دێره‌زۆر بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕی حه‌ڵه‌ب ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شاره کراون. ئەسەد رایگەیاندووە، تا دووباره حه‌ڵه‌ب کۆنتڕۆڵ نەکاتەوە و ئۆپۆزیسیۆن لەناو نەبات، ناگه‌ڕێته‌وه دیمەشق. حەلەب دوای دیمەشق، گەورەترین شاری سووریایە و بە پایتەختی ئابووری ئەو وڵاتە ناسراوە.
زیاتر لە 600 هەزار کورد لەو شارەدا دەژین و هەر بۆیە حەلەب نازناوی گەورەترین شاری کوردنشینی سووریای هەیە. زۆربه‌ی کوردانی حەلەب له گه‌ڕه‌کی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه نیشته‌جێن و گەڕەکی شێخ مەقسود لە لایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG بەڕێوە دەچێت.
دوێنێ دووشەممە، محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان لەگەڵ ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا کۆبووەوە. له دیدارەكەدا رەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و هەر دوو لایەن جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان یەکگرتووی ئیسلامی و پارتی داد و گەشەپێدان کردەوە.
لەو دیدارەدا، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وێڕای بەرزنرخاندنی رۆڵی سیاسی تورکیا لە ناوچەکەدا، خوازیاری چارەسەری پرسی کورد بەپێی بنەما نێودەوڵەتییەکان بوو. محەممەد فەرەج داواشی لە داود ئۆغلو کرد حکومەتی AKP رۆڵی خۆی ببینێت لە نزیکبوونەوەی گشت لایه‌ن و هێزه ئیسلامخواز و دیموكرات خوازه‌كان له پێناو خزمه‌تكردنى زیاترى ئاسایش و ئاشتى گشت گه‌لانى دونیادا.
هەر دوێنێ بەجیا، وەزیری دەروەی تورکیا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و د. بەرهەم ساڵح، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبووەوە.
سەرۆکی بنکەی بەرگری ئاسمانی( خاتم الانبیا‌ء) ی ئێران ( فەرزاد ئیسماعیلی) لە لێدوانێکیدا، ڕایگەیاند" ئێمە، لەناو ئێران‌دا و لەزۆربەی ناوچەکاندا، ٣٠٠٠( سێ هەزار) بنکەی بەرگری ئاسمانیمان هەیە و لەڕێگای توانا تەکنەلۆجیاکانمانەوە، زۆربەی دەزگا هەواڵگری و نهێنیەکانی دوشمنانمان ئیختاق کردووە و تەواوی نهێنیەکانی ئەوانمان چرکە لەدووای چرکە بەدەست دەکەوێت". هەروەها ووتی" ئێمە، لەتەواوی ووڵاتدا، بنکەی دژەئاسمانی و بەرگریمان داناوە و لەبەرامبەر هەر هێرشێکی ئاسمانی‌دا، دوشمنان تێك دەشکێنین و ناتوانن هیچ شتێك بەرامبەر بەئێران بکەن. تەنانەت لەڕێگای ئەوپەڕی توانای تەکنەلۆجیاندا، تێك دەشکێنرێن و هەوڵەکانیان پوچ دەکرێتەوە".
ئیسماعیلی، ووتیشی" بەشێوەیەکی وورد، چاودێری لە بنکە ئەتۆمی و ناوچەکانی ئێران و ئاسمان دەکەین. تەنانەت دوشمنان ناتوانن هێرشی ئەلەکترۆنیمان بکەنە سەر. ئەو جیلەی کەوا هەنوکە لەئێراندا پێگەیشتووە، توانای زۆر باشیان هەیە، تەنانەت رادارە گرنگەکانی( ئاتەش ئێف) ئەوان، پسپۆڕەکان نوێکارەکان، بەشێوەیەکی تەکنەلۆجی زۆر سەرسوڕهێنەر دروستیان کردووە کە لەتوانای دوشمنەکان زیاترە و هەنوکە، لەتەواوی بنکە ئاسمانیەکانماندا بەکاری دەهێنین".
هەروەها ووتی" ڕادارەکانی وەك( هەشتەم) و ( شەهاب) و ( موتلەع ئەلفەجر) کە ناوچەیین و پێشتر دروست کراون. بەشێوەیەکی نوێ دایانڕشتۆتەوە و توانایان زیاتر کردووە. لەتوانایاندایە، هەر جموجوڵێکی ئاسمانی، بەشێوەیەکی زۆر هەستیار، ئاشکرا بکەن". ووتیشی" موشەکەکان و ڕادارەکانمان، لەتوانایاندایە، هێرشی ئەلەکترۆنی پوچەڵ بکەنەوە کە ئەگەر بکرێتە سەرمان. لەو پرۆژانەی کە تەواویش بوون و ژمارەیان ٣٠ پرۆژەیە، بەرهەمهێنانی موشەکی ( پاوەر ٣٧٣ )ە کە لەئایندەدا، لەبنکەی بەرگریە ئاسمانیەکاندا بەکاری دەهێنین".
لەلایەکی ترەوە، سەرۆکی هێزە دەریایەکانی پاسەوانی شۆڕشی ئێران، جەنەراڵ، عەلی قەدەوی، ڕایگەیاند" لەبوواری جەنگی ئەلەکترۆنیدا، سەرکەوتنێکی یەکجار گەورەمان بەدەست هێناو توانیمان، تەواوی بنکە هەواڵگریەکانی ئەیسرائیل و ئەمریکا و دەوڵەتانی تری هاوپەیمانیان، ئیختراق بکەین و تەناوی نهێنیەکانیان بەدەست بهێنین. تەنانەت، لەهەر جم و جوڵ و هەر چرکەیەکدا، دەزانین چی دەکەن و چی ناکەن". قەدەوی وتیشی" ئەمریکیەکان و ئیسرائیلیەکان، ملیارها دۆلار خەرج دەکەن بۆ بەدەستهێنانی تەنها یەك زانیاری دەربارەی هێزەکانی ئێران. بەڵام ئێمە، توانیمان، لەڕێگای تواناکانمانەوە، تەواوی نهێنیەکانیان بەدەست بهێنین".
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ریشی هێشتووەتەوە و قژ و سمێڵیشی سپی بوون. محەممەد ئۆجەلان، برای رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK، رۆژی 25/9/2012 بۆ جاری دووەم لەساڵی رابردووەوە، لە ئیمراڵی براكەی بینی و بۆ ماوەی كەمتر لە 40 خولەك قسەی لەگەڵی دانیشت.
محەممەد ئۆجەلان لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو) ئەوە رەتدەكاتەوە كە براكەی ژەهرخوارد كرابێت و تەندروستی خراپ بێت، بەڵام دەڵێ "ریش و سمێڵ و قژی بەشێوەیەك درێژبوون كە هەموو تێكەڵ ببوون، قژ و سمێڵیشی سپی ببوون". ئەو برایەی سەرۆكی PKK گلەیی لەو شوێنە دەكات كە براكەی تێدا زیندانیكراوە و دەڵێ "شوێنەكە وەك حوجرە بوو، زۆر بچووكە و مرۆڤ ناتوانێ بۆ ماوەی یەك مانگیش لەو ژوورەدا بژیت".
بەپێی قسەی محەممەد، عەبدوڵڵا ئۆجەلان تووڕەبووە كە چاوی بە براكەی كەوتووە و گوتوویەتی: "ئەوەی ئێوە كردووتانە شتێكی راست نییە و نەدەبووایە بێنە سەردانم، چونكە 14 مانگە رێگەنادەن پارێزەران سەردانم بكەن". دەربارەی پێكدادانەكانی ئەم دواییەی نێوان گەریلاكانی PKK و سوپای توركیاش گوتوویەتی: "با كۆتایی بە شەڕ بێت و چیدی گەریلا و سەربازی توركیا نەكوژرێن".
وەرگێڕانی لەئینگلیزیەوە: پێنوسەکان....
نیضال حەمادە، لە ستوونی ( هەڵوێستی هەینیدا) لە ماڵپەڕی ( ئەلمەنار ) دا نوسیوێتی" لە پاش کۆبوونەوەی ئەم جارەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا، ئەمریکا، بە بەرپرسانی دیمەشقی ڕاگەیندووە، ئەنقەرە، ووتویەتی، حکومەتی سوریا، چەك بەکوردەکان دەدات".
حەمادە، نوسیویەتی" وەفدەکەی ئەمریکا، لەڕێگای وەزیری دەرەوەی روسیاوە(سيرجي لافروف ) ئەو ووتەیەی ئەنگەرەی گەیاندووە بە وەفدە سوریەکە". هەر لەمەناریشدا هاتووە" سەرچاوەکانی فەرەنسا ڕایانگەیاندووە، ئەمریکا داوای کردووە گفتوگۆ لەمەڕ پرسی چەکە کیمیاویەکانی سوریاوە بکرێت".
هەمان سەرچاوە، بڵاویکردۆتەوە" حکومەتی سوریا، بەپشتبەستن بە ڕوسیا، ڕایگەیاندووە، هیچ کاتێك ئەو چەکە کۆمەڵ کوژانە، لەناوخۆی سوریادا، لەدژی خەڵکی سڤیل بەکار ناهێنین". بەو مانایەی لە تەنگژە و جەنگی نێوان حکومەتی سوریا، کە ڕوسیا پشتیوانی دەکات و نەیارەکان، کە ئەمریکا و تورکیا چەند ووڵاتێکی تری عەرەب، پشتیوانی دەکەن، چەکە کۆمەڵکوژەکان بەکار ناهێنرێن.
سەرچاوەکە، بڵاویکردۆتەوە" وەفدەکەی سوریا، ڕایگەیاندووە، چەکە کۆمەڵکوژە کیمیوایەکانمان لەجێگایەکی سەلامەت داناوە و دوورە لەترسناکیەوە. بەهیچ شێوەیەکیش بۆ جەنگی ناوخۆ بەکاری ناهێنین. تەنها لەکاتی هێرشی ووڵاتانی بێگانەدا بۆ سەر سوریا بەکاری دەهێنین. هەروەها ئەو موشەکانەی کە کڵاوەی کیمیاویان پێوەیە، لەدژی هەر هێزێکی دەرەکی بەتایبەتی هێزە دراوسێکانمان، کەمافی خۆمانە لەدژیان بەکاری بهێنین لە هەر هەڵمەتێکی داگیرکەرانەیاندا بۆ سەرمان".
لەئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، تورکیا و ئیسرائیل و پاشای قەتەر، کە سەرۆکی ئەنجومەنی ووڵاتانی عەرەبیە، ڕایانگەیاند" چەکەکانی سوریا، کلاسیکی نیە و بەتەکنەلۆجیای هاوچەرخ دروست کراون. بۆیە جێگای مەترسیی گەورەیە". لەهەمان کاتدا، سەرچاوە هەواڵیەکانی ( حیزبی یەکێتی دیموکراتی کوردستان) نزیك لەپەکەکە، لێدوانی‌دا" حکومەتی سوریا، ڕایگەیاندووە، لەهەر دەستخستنە ناو کاروبارێکی ناوخۆی سوریا‌و بەزاندنی سنورەکانمان، ئەوا، لەبەرامبەردا، تەواوی کوردەکان، لەسوریا و تورکیا، چەکدار دەکەم و هەرکەسە و موشەکێکی دەدەمێ".
سەرچاوەکە ڕایگەیاند" حکومەتی سوریا، تەواوی هێزەکوردیەکانی سوریای چەکدار کردووە و چەکی پێشکەوتووی تەکنەلۆجی هاوچەرخی داوە بە هێزەکانی پەکەکە لەناویاندا موشەکی هەمەچەشنە و تۆپی دوورهاوێژ، کەبۆ لێدانی ئەنقەرە بەکاری دەهێنن و پێویستیان پێیەتی".
سەرچاوە:
http://www.almanar.com.lb/english/adetails.php?eid=70101&;cid=23&fromval=1&frid=23&seccatid=20&s1=1&fb_source=message
ئه‌مڕۆ پارتى‌و گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان كرده‌وه‌و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئاماده‌كردنى زه‌مینه‌سازى بۆ چاره‌سه‌ركردن و به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان و عیراقدا. ئه‌مڕۆ له‌ماڵی نێچیرڤان بارزانین جێگری سه‌رۆكی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان پارتى‌و گۆڕان كۆبوونه‌وه، وه‌فدی گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا (مسته‌فای سه‌ید قادر، جه‌لال جه‌وهه‌ر، عوسمان حاجی مه‌حمود، قادری حاجی عه‌لی) و وه‌فدی پارتیش (نێچیرڤان بارزانی، ئازاد به‌رواری، فازڵ میرانی، جه‌عفه‌ر ئیمینكی) بوون.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا هه‌ردوولا رایانگه‌یاند "له كه‌شوهه‌وایه‌كى راشكاوانه‌دا باس له په‌یوه‌ندیى دووقۆڵىو چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ى ده‌كه‌ونه رێگه‌ى به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كرا، هه‌ردوولا هاوڕا بووین له سه‌ر ئاماده‌كردنى زه‌مینه‌سازى بۆ چاره‌سه‌ركردن و به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان و عیراق". هه‌وه‌رها ئاماژه‌ش به‌وه‌كراوه كه هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر په‌له‌كردن له داڕشتنى ستراتیژیه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌مه‌ڕ رووداوه سیاسییه‌كانى ناوچه‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى.