ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى حیزبى دیمو‌كراتى ئێران رایگه‌یاند، گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ باڵه جیابووهكهمان كردووه بۆ یهكگرتنهوهمانو به‌نیازین كاتێك دابنێین بۆ گفتوگۆكردنمان له‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌كه.
كه‌ریم پهروێزى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى حیزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران به (رووداو) رایگه‌یاند "له پلینیۆمى ئاخیرمان رامانگه‌یاندووه قسه له‌گه‌ڵ هاوڕێ دابڕاوه‌كانمان ده‌كه‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌مان له‌م ماوه‌شدا گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ كردوون‌و كاتێك دیارى ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى دیالۆگه سه‌ره‌تاییه‌كانمان ده‌ستپێبكه‌ین له‌باره‌ى یه‌كگرتنه‌وه‌مان".
حیزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران له 16ى ئابى 1945 به رێبه‌رایه‌تى پێشه‌وا قازى محه‌ممه‌د له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان دامه‌زراوه، دوای کۆنگره‌ی ١٣ که مسته‌فا هیجرى بوو به سکرتێر، حیزب بوو به دوو باڵ، حیزبى دیمو‌كراتى كوردستان به رێبه‌رایه‌تى خالید عه‌زیزى، هه‌روه‌ها حیزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران به رێبه‌رایه‌تى مسته‌فا هیجرى.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى حیزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران له چاوپێكه‌وتنێكیدا بۆ (رووداو) گوتى "یهكڕیزىو یه‌كگرتنه‌وه‌ى حیزبه كوردییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان كارێكى ئه‌ساسییه بۆ خه‌باتى نه‌ته‌وه‌ى كورد بۆئه‌وه‌ى بتوانرێت دیموكراسى له ئێران‌و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان دابین بكرێت‌و مافى نه‌ته‌وه‌ى به‌رجه‌سته بكرێت، بۆیه حیزبى دیموكرات هه‌وڵده‌دات یه‌كگرتنێك یان به‌ره‌یه‌ك له‌نێوان هێزه‌كاندا دروست بكات".
پهروێزى گوتى "به‌داخه‌وه هه‌ندێ كێشه‌ى ناوخۆى هێزه‌كان‌و ئه‌و كێشانه‌ى دوژمنه‌كان ده‌یخه‌نه سه‌ر رێگا بوارنادات ئه‌و یه‌كگرتن‌و هاوكارییه نێوانمان رووبدات، بۆیه ئێمه گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه ده‌بێت تۆڕێكى په‌یوه‌ندى له‌نێوان هێزه‌كان دروست بكه‌ین‌و بۆ رێكخستنى هێزه كوردییه‌كان، دواى ساڵێك گفتوگۆشمان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى شۆڕشگێڕى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستانى ئێران گه‌یشتینه ئه‌و ئاسته‌ى رێككه‌وتننامه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوانماندا ده‌ربكه‌ین، ئێستاش له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانى دیكه خه‌ریكى گفتوگۆكردنین ده‌مانه‌وێت به‌ره‌یه‌ك یان تۆڕێكى په‌یوه‌ندى هێزه كوردییه‌كان دروست بكه‌ین به رێككه‌وتنى جیاواز به‌وه‌ى هه‌رحیزبه‌و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ حیزبێكى دیكه‌ى كوردى رۆژهه‌ڵات دروست بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوكارییه دوولایه‌نانه وه‌ڵامێكى ئهرێنیدایهوه ده‌توانرێت یه‌ك رێكخست‌و به‌ره‌ى تایبه‌ت دروست بكه‌ین".
له‌باره‌ى ههڵوێتى لایه‌نه‌كانى به‌رامبه‌ر له حیزبه كوردییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان پهروێزى گوتى "لایه‌نه‌كانى دیكه به قسه هیچیان نه‌هێشتووه‌ته‌وه، به‌ڵام له كرداردا ده‌بێت بزانین ئایا ئه‌و لایه‌نانه به‌پێى سیاسهتو به‌رنامه‌ى كارى خۆى تاچه‌ند هاوڕایه له‌گه‌ڵ كردارى یه‌كگرتنه‌وه"، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه "رێككه‌وتننامه‌كه‌ى نێوان حیزبى دیمو‌كراتى كوردستان‌و كۆمه‌ڵى شۆڕشگێڕان، كۆمارى ئیسلامى زۆر توڕه كردووه‌و تهبلیغاتێكى زۆریان بۆ وه‌ڕێ خستووه كه كه‌سانى تایبه‌تى خۆیان له‌ناو هێزه‌كانى ئۆپۆزیسیۆنى ئێران هانداوه له‌بنه‌وه به‌دژى ئه‌و رێككه‌وتنه قسه‌ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێت ئه‌و فه‌زا سیاسییه بشڵه‌ژێنن دژى رێككه‌وتنه‌كه‌مان، ئه‌مه‌شه ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ندێ له حیزبه كوردییه‌كان بسڵه‌مێنه‌وه".
له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانى ئێران پهروێزى گوتى "ئێمه په‌یوه‌ندى به‌رده‌واممان له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانى ئێران هه‌یه‌و له كۆنفڕانسو كۆبوونه‌وه‌كان له ئهمریكاو ئه‌وروپا قسه‌مان له‌گه‌ڵیان كردوون هه‌روه‌ها گفتوگۆى دوولایهنهشمان هه‌بووه بۆئه‌وه‌ى تێ‌یان بگه‌یه‌نین ئێمه‌ى كورد چین‌و چیمان ده‌وێت"، به‌ڵام له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ پارتى ژیانى ئازادى كوردستان PJAKه‌وه گوتى "ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ پارتى كرێكارانى كوردستان PKK هه‌یه كه حیزبێكه بۆ ئازادكردنى باكوورى كوردستان خه‌باتده‌كات، به حیزبێكى خهباتگێڕیشى ده‌زانین‌و دۆستایه‌تیمان هه‌یه، به‌ڵام پژاك به حیزبێكى سهربهخۆو جیا له په‌كه‌كه نازانین ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیش پێویستبێت له‌گه‌ڵ حیزبه ئه‌سڵییه‌كه PKK ده‌یبه‌ستین".
له‌باره‌ى حیزبه‌كانى باشوورى كوردستانیش گوتى "دۆستایه‌تى دێرینه‌مان له‌گه‌ڵ حیزبه‌كان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌و كارى خۆمان ده‌كه‌ین ئه‌وانیش نه‌بوونه‌ته فشار له بڕیاردانمان بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ى حیزبه‌كان".
سەرچاوە: رووداۆ/ نەجیبە محەممەد
کوڕی پەرلەمانتارێکی شاری موشی باکووری کوردستان لە بالەکۆنی ماڵەکەیانەوە خۆی فڕێ‌دا خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەمڕۆ شەممە، سیدار ساکک کوڕی سری ساکک، پەرلەمنتاری شاری موش لەسەر فراکسیۆنی پارتی ئاشتی و دیموکراسی BDP، لە بالەکۆنی ماڵەکەیانەوە لە نهۆمی پێنجەم خۆی فڕێ‌دا خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی سیدار ساککی تەمەن 25 ساڵە ئاشکرا نەبووە.
میدیاکانی تورکیا سەرەتا رایانگەیاند کە کوڕی پەرلەمانتاری موش هێڕشی چەکداری کراوەتە سەر و گیانی لە دەستداوە بەڵام سڕە سورەیە ئۆندەر، پەرلەمانتاری BDP لە ئەستەمبۆڵ لە لێدوانێکدا بۆ (رووداو) دەنگۆی هێڕشی چەکداری بۆسەر کوڕی ساککی رەت کردەوە و گوتی "هیچ هێڕشێک لە ئارادانییە و خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".
ئەو پەرلەمانتارەی BDP گوتیشی "بەهۆی ئەوەی دایکی سیدار لە ئەنقەرە نێژراوە، تەرمی سیدار ساکک بۆ ئەنقەرە گواسترایەوە و لە نزیک گڵکۆی دایکی بەخاک سپێردرا و ئێستاش به ئامادەبوونی هاوسەرۆکی BDP و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران، پرسەکەی لە ئەنقەرە بەڕێوە دەچێت".
به‌غدا- نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له کۆتایی هاتنی کێشه‌ی نه‌وتی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا هه‌واڵیدا. نووسینگه‌ی ڕۆژنووری شاوه‌یس له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند: هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پێدانی پاره‌ی کۆمپانیا بیانییه‌کان که له هه‌رێمی کوردستان چالاکی ده‌رهێنان و به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت و موشته‌قاتی ده‌که‌ن ڕێککه‌وتوون. ئه‌وه‌ش هاتووه که دوو لایه‌ن ڕێککه‌وتوون له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له 120 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێکدا بۆ 200 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژ.
وته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستان به پشتڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه وتی: هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی ناوه‌ندی له‌باره‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی نه‌وت و پێدانی پاره‌ی کۆمپانیاکان گه‌یشتوونه‌ته رێککه‌وتن. موئه‌یه‌د ته‌یب به سۆمهریهنیووزی ڕاگه‌یاند: ئه‌م رێککه‌وتنه کۆتایی ده‌هێنێت به گومانه‌کانی هه‌ردوولا که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆره سه‌ری هه‌ڵداوه. وتیشی: حکوومه‌تی هه‌رێم به‌پێی رێککه‌وتنه‌که نه‌وت به ئاگاداری به‌غدا ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌کات و حکوومه‌تی ناوه‌ندیش پاره‌ی کۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌کانی نه‌وت دابین ده‌کات.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان مانگی ئهیپرێڵی ڕابردوو به‌هۆی نه‌دانی پاره‌ی کۆمپانیا بیانییه‌کان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه هه‌نارده‌کردنی نه‌وت بۆ به‌نده‌ری که‌رکووک و له‌وێوه بۆ جه‌یحانی تورکیای ڕاگرت.مانگی ڕابردوو هه‌رێمی کوردستان هه‌نارده‌ی ڕۆژانه 120 هه‌زار به‌رمیلی بۆ ئه‌و به‌نده‌ره ده‌ستپێکرده‌وه و ڕایگه‌یاند: له ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌رنه‌بوونی کێشه‌که هه‌نارده‌کردن ڕادهگیردرێتهوه.
هه‌ولێر- سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی بابه‌تی ئه‌گه‌ری بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی به‌غدا هۆشداریی دا.
به پێ هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس:نێچیرڤان بارزانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی سێپتێمبێر/22ی خه‌رمانان له هوتێل "رۆتانا"ی شاری هەولێر له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر به‌غدا پرسی بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم وه‌کوو کارتێکی گوشار به‌کار بێنێ، بێده‌نگ نابین و ئه‌وه‌ی پێویست بێت له‌به‌رانبه‌ردا ده‌یکه‌ین". داواشی له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق کرد به هیچ له‌ونێک بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی عێراق، وه‌ک گوشاری سیاسی به‌کارنه‌هێنێ.
پێشتر وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به ئاماژه به‌وه‌ی که به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی هه‌رێمی کوردستان به یاساکانی هه‌نارده‌ی نه‌وت له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق تا مانگی حوزه‌یران 3 میلیار و نۆ میلیۆن دۆلار زه‌ره‌ر له عێراق دراوه داوایکردووه که بڕی ئه‌و زیانه له بودجه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان ببڕدرێت.
نێچیرڤان بارزانی له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا رایگه‌یاند: له‌م رۆژانه‌دا شاندێکی باڵای حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نه‌وت و پێدانی پاره‌ی کۆمپانیا بیانییه‌کان. ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ به‌غدا له گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی ئه‌و کۆمپانیا نه‌وتیانه بدات که له‌هه‌رێمی کوردستان کارده‌که‌ن و جه‌ختیشی کرد: هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه به‌رده‌وامه.
نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان بۆ په‌رله‌مان، وتی: ئه‌وان هێڵی سووریا‌ن نییه بۆ باسکردنی ده‌ستوو. ئه‌مه له حاڵێکدایه که پێشتر که‌مال که‌رکووکی، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتبووی:گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ په‌رله‌مان "ده‌ستدرێژییه" بۆ سه‌ر په‌رله‌مان و هاووڵاتیانی هه‌رێم.
سەرچاوە: کوردپرێس
دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد سزای لە سێدارەدان بە سەر چالاکڤانێکی کورد دادەسەپێنێت. بەگوێرەی راپۆرتی چالاکڤانانی مافی مرۆڤ لە ئێران، سامان نەسیم، زیندانی سیاسی کورد لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی مەهاباد سزای لەسێدارەدانی بەسەر سەپێندرا.
لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی مەهاباد به تاوانی محاربە (شەڕکردن لەگەڵ خوا) و ئەندامێتی لە پارتێکی کوردی نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێران، سزای لەسێدارەدانی بەسەر ئەو زیندانیە سیاسیە سەپاندووە. سامان نەسیم کە خەڵکی شاری مەریوانە، ساڵی رابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای ورمێ (ئازەربایجانی رۆژئاوایی) دەستگیر کرا و ئێستاکە لە گرتووخانەی مەهاباد بەسەر دەبات.
نزیکەی 30 چالاکڤانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان لە گرتووخانەکانی ئێران‌دا چاوەڕوانی پەتی سێدارە دەکەن. بەپێی یاساکانی ئێران، هەرجۆرە بەرهەڵستكارییەك بەرامبەر کۆماری ئیسلامی بە دژایەتیكردنی خوا (محاربە) هەژمار دەکرێت..
ناوی ژمارەیەک لە چالاکڤانانی کورد کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەر سەپاوە بریتیە لە:
شێرکۆ مەعارفی، لوقمان مورادی، زانیار مورادی، حەبیبوڵڵا گوڵپەری پور، حەبیبوڵڵا لەتیفی، رەشید ئاخکەندی، بێهروز ئاڵخانی، رەزا ئیسماعیلی، حەبیب ئەفشاری، عەلی ئەفشاری، سامی حوسێنی، ئەسغەر رەحیمی، یاوەر رەحیمی، بێهنام رەحیمی، بەهمەن رەحیمی، موختار رەحیمی، مەردان مەلیکی، ئەنوەر رۆستەمی، مستەفا سەلیمی، حەسەن تاڵعی، عەزیز محەمەدزاده، جەماڵ محەمەدی، ئیبراهیم عیساپور و سیروان نژاوی.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە هێرشی سەربازی بۆ سووریا سوودێکی ئەوتۆی نابێ و پێکهێنانی هەرێمی تامپۆن لە باکووری ئەم وڵاتەش، پێویستی بە هێزێکی سەربازی زۆر هەیە.
رۆژنامەی واشینگتۆن پۆستی چاپی ئەمریکا، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە رایگەیاند کە "هیلاری کلینتۆن"، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تورکیایی وتووە کە "هێرشی سەربازی بۆ سەر سووریا سوودێکی ئەوتۆی نابێ و وڵاتەکەی ئامادە نییە ئەو کارە بکات". ناوبراو هەروەها بە رێبەرانی تورکیایی وتووە کە "پێکهێنانی هەرێمێکی دژەفڕین، پێویستی بە ئامادەکاری بەرفراوانی سەربازی هەیە و ئەمەش هەر بە مانای دەستێوەردانی سەربازی دەدات و بە بڕوای ئەمریکا، ئەو کارەش سوودێکی ئەوتۆیی نییە".
هەفتەی رابردووش، ژێنێراڵ "مارتین دێمپسێی"، سپاسالاری ئەمریکاش لێدوانێکی هاوشێوەی دابوو.
"رەجەب تەیپ ئەردۆغان"، کە وڵاتەکەی بۆتە ناوەندەی رێکخستنی دژبەرانی رەژیمی بەشار ئەسەد، هەفتەی رابردوو بە کەناڵی سیئێنئێنتورکی وڵاتەکەی راگەیاند کە "ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا، لە قەیرانی سووریا دا، ئانکارایان بە تەنیا جێهێشتووە و ئامادەنین کە هێرشی سەربازی بکەنە سەر سووریا". ناوبراو وتیشی کە بە هۆی سەرقاڵبوونی ئەمریکاییەکان بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار، زۆر ئاسەتەمە کە بەم زووانە، واشینگتۆن، دەستپێشخەرییەکی سیاسی یا سەربازی لەمەڕ قەیرانی سووریا ئەنجام بدات.
تورکیا پێشووتر رایگەیاندبوو کە ئەگەر بێت و هەژماری پەناخوازانی سووریا کە روویان کردۆتە ئەم وڵاتە لە 100 هەزار کەس تێپەڕێ، ناچار دەبێ هەرێمێکی دژەفڕین لە باکووری سووریا پێکبهێنێ و پەناخوازان لە ناوخۆی خاکی سووریا جێگیربکات. پلانێک کە لە لایەن ئەمریکا و ناتۆوە پێشوازی لێنەکراوە و هاوکات کوردیش بە توندی دژی وەستاوەتەوە.
پرۆفیسۆر "هێنری بارکەی"، کە پسپۆری کاروباری تورکیا و کێشەی کوردە، ماوەیەک لەمەوبەر رایگەیاندبوو کە "ئانکارا تێگەیشتنێکی دروستی لە هەمبەر سووریا نییە و تەنیا دەیهەوێ بکەوێتە ناو ئەو وڵاتە". ناوبراو وتبووشی کە "بەو جۆرەی کە دەبینرێ، سووریا تووشی شەڕی ناوخۆیە و ئەرتەشی تورکیا ئەگەر بچێتە ناو ئەم وڵاتە، نە تەنیا خۆیان، بەڵکوو خواش نازانێ کە چۆنیان لەوێ رزگار دەبێ، بۆیە کە کۆمەڵگای سووریا وەک قوتوویەکی داخراوە و کەس نازانێ کە چی لەناو دایە".
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ئیدانەکردنی ئەو فیلمەی کە سووکایەتی بە پیرۆزی ئیسلام دەکات ،هاوکات دەڵێ "پێویستە هەمووان خۆیان لە کار و کاردانەوەی توندوتیژی بپارێزن".
ئەمەش دەقەکەیەتی:
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی فیلمێک کە تیایدا سوکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و پێغەمبەری مەزنمان محەمەد درودی خوای لەسەر بێ کراوە ، کاردانەوەیەکی جەماوەری فراوانی لە جیهانی ئیسلامەتیدا لێکەوتۆتەوە ، ئێمە هەر سوکایەتیەک بە پیرۆزییەکانی ئایین، کە هەست و سۆز و باوەری مرۆڤەکان بریندار دەکات، ئیدانە دەکەین ، وەک چۆن هەر کاردانەوەیەکیش کە لە دژی بەها و بنەماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بێت، رەت دەکەینەوە.
پێویستە هەمووان رێز لە بەها و پیرۆزییە ئاینیەکانی یەکتری بگرن و خۆیان لە کار و کاردانەوەی توندوتیژی بپارێزن کە پێچەوانەی بنەما ئاینیەکان و بەها مرۆڤایەتیەکانن .
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
13ی ئەیلولی 2012
دوێنێ چوارشه‌مه له پرێس كۆنفراسێكى رِۆژنامهوانیدا له ویلایه‌تى سانفرانسیسكۆى ئه‌مریكى كۆمپانیاى ئه‌پڵ به فه‌رمى ئایفۆن 5 ى رِاگهیاند.
له ئایفۆن 5 دا كۆمه‌ڵێك گۆرانكارى گرنگ كراوه و له‌هه‌مان كاتدا كۆمه‌لێك تایبه‌تمه‌ندیش لابروه كه له ئایفۆن 4sدا هه‌بوون.
تایبه‌تمه‌ندیه سه‌ره‌كیه‌كانى ئایفۆن 5
پرۆسیسه‌ر و شاشه
پرۆسیسهرهكهى A6 نوێیه و دووجار خێراتر و 22% بچووكتره له A5 ، كه ئه‌م یرۆسیسهره نوێیه گونجاوتره بۆ گرافیك به‌تایبه‌تى له كۆمپیوته‌ره‌دا، قه‌باره‌ى شاشه‌كه‌ى 4 ئینجه و رِوونى شاشه‌كه‌ى 640*1136 پێكسڵه، به‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م مۆبایلى هۆشمه‌ند كه پله‌ى روونى شاشه‌كه‌ى ئاوا به‌رز بێت.
كامێرا
كامێراى ئه‌م ئایفۆنه نوێیه 8 مێگا پێكسڵه،وه قه‌باره‌كه‌ى 25%بچوكتره له قه‌باره‌ى كامێراى ئایفۆن 4s،وه به‌هێزتره و 5 هاوینه‌ى تێدایه و ده‌توانێت وێنه‌كان به‌خێرایى 40% زیاتر بگرێت له چاو له ئایفۆن 4sدا.
سهرِهراى ئه‌مانه‌ش وێنه‌ى پانۆراماى له‌و په‌رى ئاست به‌رزیدایه و ده‌توانێت یه‌ك وێنه تا قه‌باره‌ى 28 مێگا پێكسڵ بگرێت و هه‌روه‌ها تۆمارى ڤیدیۆیى فول كوالیتیه و جۆرى 1080p و هه‌روه‌ها قه‌باره‌ى شاشه‌كه‌ى 4 ئینجه به‌رزیه‌كه‌ى 4.87 ئینجه و پانیه‌كه‌ى 2.31 ئینجه و ئهستوریهكهشى .30 ئینجه
كێشى ئایفۆن 5
كێشى ئایفۆن 5 به رِێژهى 20% بچووكتره له‌چاو كێشى ئایفۆن 4sدا كه‌ته‌نها 112 گرامه .
خزمه‌تگوزارى سیرى ( Siri )
له ئایفۆن 5 دا په‌ره‌یه‌كى زۆر به خزمه‌تگوزارى سیری دراوه ، سهرهرِاى كردنه‌وه‌ى به‌رنامه و كۆمانده‌كان له رێگه‌ى ده‌نگه‌وه ، ده‌توانیت كۆمێنیتش له تۆره كۆمهلایتیهكان بنوسیت.
شوێنى بیستۆك(هیدفۆن)
له ئایفۆن 5 دا هدفۆنهكه له‌به‌شى خواره‌وه جێگیركراوه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ئایفۆن 4sه كه له سه‌ره‌وه‌ى جێگیركرابوو .
جۆرى هدفۆن
ئه‌مجاره‌یان جیاواز له جارنى پێشووتر و جیاواز له‌به‌رهه‌مى سێ ساڵى رابروود،ا ئه‌پڵ جۆره هدفۆنۆێكى نوێ ى راگه‌یاند.
ئه‌م هدفۆنه نوێیه ناوى EarPods و گونجاوه بۆههریهكه له ئایفۆن 5 و ئایپۆد نانۆ و نرخه‌كه‌شى ته‌نها 29 دۆلاره .
میمۆرى ئایفۆن 5
میمۆرى ههرِهمهكى ئایفۆن 5 وه‌كو جارانى پێشووتر 1 گێگابایته ، هه‌روه‌ها میمۆرى ناوهكیشى دووجۆرى هه‌یه ، 16و 32 و 64 گێگابایتى.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى تر‌ى..
ئایفۆن 5 دوو رِهنگى هه‌یه ،سپى و رِهش،هه‌روه‌ها ته‌كنیكى GPS و بلوتوسى تێدایه و سێ مایكرۆفۆنیشى تێدایه دوو له پێشه‌وه و دانه‌یه‌كیش له پشتهوهیهتى .
هه‌روه‌ها سه‌پۆرتى تۆره‌كانى نه‌وه‌ى چواره‌م ده‌كات 4G ,LTE و بۆیه‌كه‌م جاریش سیسته‌مى iOS 6 تیادا جێگیركراوه كه وابرِیاره له 19 ى ئه‌م مانگه به‌فه‌رمى ئه‌م سیسته‌مه بڵاوبكرێته‌وه.
نرخى ئایفۆن 5
نرخه‌كه‌ى ئههمان نرخى ئایفۆن 4sدا ئه‌وانیش 199 و 299 و 300 دۆلاره بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا.
جۆرى كێبڵى بارگاوى كردن
جۆرى كێبلى بارگاوى كردنى ئایفۆن 5 گۆرِانكارى زۆرى تێداكراوه و شانه‌كانى له 30 شانه‌وه بۆ 8 كه‌متر كراوه‌ته‌وه به‌مه‌ش ئه‌م كێبڵه گونجاوه بۆ هه‌ریه‌كه له ئایپۆد و ئایپاد .
پێكهاته‌ى به‌رگه‌كه‌ى
به‌رگى ده‌ره‌وه‌ى له ئه‌له‌منیۆم دروست كراوه و له‌ناوه‌وه‌ش به شوشه رِوپۆش كراوه .
ئه‌پڵ و شه‌ره به‌رده‌وامه‌كانى دژ به گۆگڵ
ئه‌مجاره‌یان له ئایفۆن 5 دا كۆمپانیاى ئه‌پڵ شه‌رى ته‌واوى هه‌ڵگیرساند له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى گۆگڵى تاكه رِكاربهر و خاوه‌ن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید ، ئه‌ویش به سرِنهوهى هه‌ریه‌كه گۆگڵ ماپ و جێگیركردنى ماپێكى تایبه‌ت به ئایفۆن و سرِینهوهى یوتوب و دانانى به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌ت به ئه‌پڵ.
مایكرۆسیمكارت
ئه‌پڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه ئایفۆن 5 سیمكارتێكى تایبه‌تى ده‌وێت و قه‌باره‌كه‌ى 40% ئه‌و سیمكارته ئاساییانه بچوكتره و هه‌رخۆشیان ئه‌م سیمكارتهیان دروست كردوه .
ئایفۆن 4s
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه كۆمه‌ڵێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئایفۆن 4s ، واته دوا جۆری ئایفۆن پێش ئایفۆن 5...
نرخی iphone 4S به‌نزیكه‌یی هه‌مان نرخی iphone 4 هو وه‌به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نرخی ئایفۆن زۆر دابهزیوهچونكهiphone 4S نرخه‌كانی به‌م شێوه‌یه:
نرخی 64GB iphone 4S ته‌نها 399 دۆلاره.
نرخی 32GB iphone 4S ته‌نها 299 دۆلاره.
نرخی 16GB iphone 4S ته‌نها 199 دۆلاره.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی تری iphone 4S به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
كامێراكه‌ی 8 مێگا پێكسلهو جگه‌له‌مه‌ش خێراتر وێنه‌ده‌گرێت له‌چاو ئایفۆن 4 و توانای ههیهدوو وێنه‌بگرێت له‌ماوه‌ی 1.1 چركه‌دا و وێنه‌ی یه‌كه‌م به1 چركه‌و وێنه‌ی دووه‌م به‌نیو چركه.
ده‌توانێت گرته‌ی ڤیدیۆیی به‌كوالیتی 1080 پیكسڵ تۆماربكات و FullHD ه.
چاره‌سه‌ركه‌ره‌كه‌ی(پڕۆسیسه‌ر) له‌جۆری Dual-core Apple A5 و حه‌وت جار خێراترهلهچاو ئایفۆنه‌كانی پێش خۆی و دووجاریش خێراترهلهپرۆسیسهرهكانی پێش خۆی و وهحهوت جاریش باشترهگرافیكهكهی.
پاتریه‌كه‌ی به‌هێزتر كراوه‌و توانای هه‌یه‌كه8 كاتژمێر قسه‌بكه‌یت به‌شێوه‌ی سری جی و 10 كاتژمێر ڤیدیۆ و 40 كاتژمێر مۆسیقا و توانای داونلۆدی تا 14.4 گێگابایته.
پشتگیری(سه‌پۆرت)ی هه‌ریه‌كه‌لهCDMAوە GSM ده‌كات و خێراییه‌كه‌شی 30fps.
سیسته‌می كارپێكردنهكهشی دوا ڤێرژنهو بریتیه‌لهiOS 514.4 Mbps HSDPA
شایه‌نی باسهكۆی ئه‌و داهاتانه‌ی ئه‌پڵ ،49% ی هی ئایفۆنهو 21% ی تابلێته‌كانی ئایپادهو ئه‌وه‌شی دهمێنێتهوههی به‌رهه‌مه‌كانی تری ئه‌پڵه.
سەرچاوە/ پەێجی فەیسبووکی دانیار بەکر
موراد قه‌ره‌یڵان، سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان KCK رایگه‌یاند "هه‌رچه‌نده رۆژئاوای کوردستان بچوکه، به‌ڵام خزمه‌تی هه‌موو پارچه‌کانی دیكه‌ى کوردستانی کردووه، بۆیه پێویسته هه‌موو پارچه‌کانی دیكه‌ى کوردستان خزمه‌تی رۆژئاوای کوردستان بکهنو پشتگیری لێبکه‌ن". قه‌ره‌یڵان داوا له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌كات هاوکاری رۆژئاوای کوردستان بكات‌و سنووره‌کانى به‌روویاندا بکاته‌وه گوتی "ئێمه ناڵێین پێشمه‌رگه یان گه‌ریلا بچن بۆ پاراستنى ناوچه‌كه، چونكه گه‌له‌که‌مان خۆی خۆی ده‌پارێزێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ست تێوهردانو ده‌ستدرێژیى بکرێت ئه‌وا ده‌توانین هه‌ڵوێست نیشان بده‌ین".
قه‌ره‌یڵان له به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی که‌ناڵی ئاسمانی Ronahî TV پشتیوانی خۆى بۆ رۆژئاوای کوردستان راگهیاندو گوتیشى "به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتیوانی له ده‌سته‌ی باڵای کوردى ده‌که‌ین" گوتى "تورکیا ده‌یه‌وێ رێگری له پێگه‌ی کورد بکات له رۆژئاوای کوردستان، بۆیه پێویسته هه‌ر کوردێکی خاوه‌ن شهرهفو که‌رامه‌ت له‌دژی توركیا دهربکهوێتو شه‌ڕ بکه‌ن".
سه‌رۆكى کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK گوتى "پێویسته ئۆپۆزسیۆن به‌شێوه‌یه‌کی راست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کورد بکات، ئه‌گه‌ر له‌پێناو وڵاتێکی دیموکراتی تێده‌کۆشێت، به‌ڵام که هاوکاریش له ده‌ره‌وه وه‌ربگرن و به‌گوێره‌ی هێزه ده‌ره‌کییه‌کان مامه‌ڵه بکه‌ن، ئه‌مه نابێته شتێکی راست، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌شدا نیم AKP بتوانێت بیانخه‌ڵه‌تێنێت، AKP واده‌زانێ هه‌موو شتێکی بۆ جێبه‌جێ ده‌بێت و هه‌موو که‌سێکیش به‌گوێره‌ی ئه‌و مامه‌ڵه ده‌کات، هه‌موو که‌سێک ئیراده‌ی خۆی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ش حسابی ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ بازاڕ نابێت به‌یه‌ک، حسابه‌کانی AKP سه‌رناگرن، چۆن وتی ئێمه له باکوری کوردستان PKK وه‌کو میلیتانه‌کانی تامیل پاکتاو ده‌که‌ین و حسابه‌کانی سه‌ریان نه‌گرت، به هه‌مان شێوه حسابه‌کانی له‌سه‌ر سه‌رتاسه‌ری کوردستانیش سه‌رناگرن".
سەدان هاوڵاتی میسر بۆ نارەزایەتی دەربڕین دژی بەرهەمهێنانی فلمێک کە تێیدا بێ رێزی به پێغەمبەری ئیسلام (د خ) کراوە، هێڕشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا. ئێوارەی دوێنێ سێ شەممە، سەدان هاوڵاتی میسری لە خۆپێشاندانێکی ناڕەزایەتی دەربڕیندا هێڕشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە قاهیرە و ئاڵای ئەو وڵاتەیان داگرت.
خۆپێشاندەران به گوتنەوەی دروشم و دڕاندنی ئاڵای ئەمەریکا، بێ رێزی به پێغەمبەری ئیسلام (د خ)یان شەرمەزار کرد. ئەو خۆپێشاندانە بەدژی بەرهەمهێنانی فیلمێک ئەنجام درا کە لە لایەن مەسیحییە میسرییەکانی دانیشتووی ئەمریکا پاڵپشتی دارایی لێکراوە و دەگوترێت تێیدا سوکایەتی به پێغەمبەری ئیسلام (د خ) کراوە.
ئەو خۆپێشاندانە لە لایەن گرووپی "بەرەی سەلەفی" رێکخرابوو و نزیکەی 2 هەزار خۆپێشاندەر بەشداری تێدا کردبوو. ژمارەیەک لە خۆپێشاندەران به چوونە سەر دیواری باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەیانویست ئاڵایەکی رەش هەڵبدەن کە تێیدا (لا الە الا للە) نووسرابوو، بەڵام سوپا و هێزە ئەمنییەکانی میسر رێگریان لەو کارە کرد.
د. خالید سەعید، گوتەبێژی گرووپی بەرەی سەلەفی رایگەیاند "پێش ئەو خۆپێشاندانە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەرهەمهێنانی ئەو فیلمەی ئیدانە کرد و پێی راگەیاندین حکومەتی ئەمەریکا بێ رێزی بە هەر ئایینێک بەتایبەت ئایینی ئیسلام رەت دەکاتەوە و بەرهەم هێنەرانی ئەو فیلمە نوێنەرایەتی سیاسەتی ئەمەریکا ناکەن، بەڵام یاساکانی ئەمریکا ناتوانێ رێگری لەو کارەیان بکات یان ئەنجامدەرانی سزا بدات".
هەر دوێنێ شەو، ژمارەیەک خۆپێشاندەر لە لیبیا بە چەکەوە هێڕشیان کردە سەر کۆنسولخانەی ئەمەریکا لە بەنغازی. لەو هێرشەدا کارمەندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کوژرا و بەشێکی بینای باڵەخانەکە سووتێنرا.
هیلاری کلنتۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای شەرمەزار کردنی ئەو هێڕشانە، نیگەرانی خۆی نیشاندا لەو کەس و گرووپانەی بە مەبەست دەیانەوێ هەستی مسوڵمانان بریندار بکەن.
سەرچاوە/ ئەلعەرەبیە
ئیسماعیل بێشکچی، کۆمەڵناس و روناکبیری ناوداری تورکیا دوای 38 ساڵ، سەردانی ئامەدی کرد و شادمانی خۆی بۆ هاتنی بۆ کوردستان دەربڕی. ئەمڕۆ سێ شەممە، ئیسماعیل بێشکچی دوای 38 ساڵان بۆ یەکەم جار سەردانی شاری ئامەدی باکووری کوردستانی کرد و لە لایەن عوسمان بایدەمیر، سەرۆکی شارەوانی ئامەد و ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەرانی پارت و رێکخراوەکان و خەڵکی ئامەدەوە پیشوازی لێ‌کرا.
عوسمان بایدەمیر به زمانی کوردی بەخێر هاتنی بێشکچی کرد و گوتی "تۆ بۆ خاکی دێرینی ئامەد بەخێر هاتی". بایدەمیر گوتیشی "کاتێک بێشکچی لە ساڵی 1971 لە گرتووخانەی ئامەد دابوو من منداڵێکی بچووک بووم و نەمتوانی بیبینم بەڵام ئەمڕۆ زۆر شەرەفمەندم کە لە ئامەد پێشوازی لە زانای راستەقینە دەکەم. بێشکچی نوێنەرایەتی ویژدانی گەلی کورد و تورک دەکات".
ئیسماعیل بێشکچی خۆشحاڵی و دڵخۆشی خۆی بۆ سەردانکردنی ئامەد و کوردستان دەربڕی و گوتی "تا ساڵی 1971 بە دەیان جار سەردانی ئامەدم کردووە و لەو ساڵەدا لە ئامەد خستیانمە ناو گرتووخانەی سەربازییەوە. لە ساڵی 1974 وەبەر لێبوردنی گشتی کەوتم و ئازاد کرام بەڵام لەو ساڵەوە نەمتوانی سەردانی ئامەد بکەم". ناوبراو ئاماژەی بە سیاسەتی ئاپارتاید (جیاوازی رەگەزی) لە ئەفریقیای باشوور کرد و گوتی "تورکیا لە ساڵانی پەیڕەو کردنی سیاسەتی ئاپارتاید لە ئەفریقیای باشووریش رەگەزپەرەستترە. حکومەت سیاسەتێکی وشک لە بەرامبەر کورد پەیڕەو دەکات و دەیەوێ کورد ببێتە تورک و وەک تورک بژیت".
ناوبراو سەبارەت به هەوڵەکانی حکومەتی تورکیا بۆ چارەسەری کێشەی کورد گوتی "هەندێک گۆڕانکاری روویداوە و کورد هەندێک دەستکەوتی لە بواری کەلتووری و زمانی بەدەست هێناوە بەڵام ئەو دەستکەوتانە بە گوێرەی خەبات و قوربانیدانی کورد زۆر کەمن". ئیسماعیل بێشکچی یەکێک لەو دەگمەن نووسەر و چالاکڤانانەی تورکە کە زۆرینەی نووسینەکانی خۆی بۆ دۆزی کورد تەرخان کردووە و بەهۆی داکۆکی کردنی لە مافی نەتەوەیی کورد 17 ساڵان ژیانی لە بەندینخانەکانی تورکیا بەسەر بردووە.
کتێبی "کوردستان گەورەترین داگیرکراوەی نێودەوڵەتیە" یەکێک لە بەناو بانگترین و وروژێنترین بەرهەمەکانی ئیسماعیل بێشکچیە کە تێیدا دەیسەلمێنێت کوردستان لە لایەن چوار دەوڵەتی تورکیا، ئێران، سووریا و عێراق داگیر کراوە. بێشکچی لەسەر داکۆکی کردن لە دۆزی کورد و نووسینەکانی، بە گشتی 101 ساڵ سزای زیندانی لە لایەن دادگاکانی تورکیاوە بۆ بڕاوەتەوە.
یەکینەی پاراستنی گەل دوو بنکەی مەشق و راهێنان بۆ گەنجانی رۆژئاوای کوردستان دەکاتەوە و داوا لە خەڵک دەکات پەیوەست بەو هێزەکانی بن.
شێرزاد عادل، گوتەبێژی ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ (رووداو) رایگەیاند "کورد لە رۆژئاوای کوردستان شۆڕشی ئاشتیانە بەڕێوە دەبات. ئێمە نامانەوێ ببینە بەشێک لەو توند و تیژیەی لە سووریا بەڕێوە دەچێت، بەڵام کاتێک دەستدرێژی دەکرێتە سەر ئاسایش و ژیانی کورد، یەکینەکانی پاراستنی گەل ناچارن پارێزگاری لە گەڵ و نیشتمان بکەن و وەڵامی هێڕشکەران بدەنەوە".
شێرزاد عادل راشیگەیاند "یەکینەی پاراستنی گەل YPG، بۆ راهێنانی گەنجانی کورد دوو بنکەی سەربازی لە دێرک و عەفرین کردووەتەوە تا گەنجانی کورد بۆ پارێزگاری کردن لە رۆژئاوای کوردستان ئامادە بکات و بۆ ئەو مەبەستە داوا لە هەموو گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دەکات پەیوەستی ریزەکانیان بن".
گوتەبێژی ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان سەبارەت بە ئەگەری روودانی شەڕ لە رۆژئاوای کوردستان گوتی "هەندێک لایەن دەخوازن ئەمن و ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان تێک بدەن و شەڕ بۆ ئەو ناوچەیەش بگوازنەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کورد شۆڕشی مەدەنی و ئاشتیانە بەڕێوە دەبات، ئەو مەترسیە نییە کە شەڕ بۆ ناو رۆژئاوای کوردستان بگوازرێتەوە بەڵام ئەگەر شتێکی لەو چەشنەش روو بدات هێزە کوردیەکان بە هەموو شێوەیەک بەدژی دەوەستنەوە و هیچ هێڕشێک بێ وەڵام ناهێڵنەوە".
یەکینەی پاراستنی گەل YPG، کە بە باڵی رۆژئاوای کوردستانی هێزی پاراستنی گەل HPG، دادەندرێت، لە دوای کشانەوەی هێزەکانی رژێمی سووریا لە چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان، ئەمن و ئاسایشی ئەو ناوچانەی بەدەست گرتووە.
YPG به هەموو شێوەیەک دژی دروست بوونی هەر چەشنە هێزێکی چەکداری کوردیە و خۆی به تەنها لایەنی سەربازی رۆژئاوای کوردستان ناساندووە.
سەرچاوە/ ساکار عەبدوللازادە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێ "سەردەمی هێڕش کردن بەسەر چووە و کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان دەبێ ئامادەی بەرگری کردن بێت". دوێنێ دوو شەممە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێورەسمی یادکردنەوەی 51 ساڵەی شۆرشی ئەیلول، لە بەشێکی وتارەکەیدا پاڵپشتی خۆی بۆ کوردانی پارچەکانی دیکە بەتایبەت کوردانی رۆژئاوای کوردستان دەربڕی. سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو بارەوە گوتی "بۆ ئێمە وەکو کورد لە هەموو پارچەیەک، زەمانی ئەوە بەسەر چووە هیڕش ببەین یان بیر لە شەڕ بکەینەوە، بەڵام ئێمە دەبێ ئامادە بین بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆمان بکەین".
بارزانی گوتیشی "زه‌مانی شه‌ڕ نه‌ماوه و زه‌مانی دیالۆگه، زه‌مانی مه‌نتیقه، زه‌مانی لێتێگه‌یشتنه، زه‌مانی رێز له‌یه‌كتر گرتنه، ئێمه ئومێده‌وارین هه‌م له كوردستانی عێراق و له هه‌موو پارچه‌كانی دیكه‌یش هه‌موو گرفته‌كانی گه‌لی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌و برایانه‌ی كه پێكه‌وه ده‌ژین له نه‌ته‌وه‌كانی تر چ عه‌ره‌ب چ تورك چ فارس بهڕێزلهیهكتر گرتن به‌دیالۆگ ئێمه بگه‌ین به چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و هه‌موو گرفتانه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت به کوردانی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند " ئه‌مڕۆش بابه‌تی گه‌رم، بابه‌تی ره‌وشی سوریایه. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین کە میلله‌تی سوریا بڕیاری لێده‌دات، خۆیان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بڕیار بده‌ن ئاینده‌یان چۆن ده‌بێ، به‌ڵام بۆ ئێمه‌یش زۆر گرنگه، ئێمه‌یش بزانین ئایندهی گه‌لی كورد له سوریا چۆن ده‌بێ. تا ئێستا مه‌حروم بوون له مافی هاووڵاتیبوون، مه‌حاڵه نه كوردی سوریا ئه‌مه قبوڵ بكات نه هیچ خاوه‌ن ویژدانێك ئه‌مه قبوڵ بكات، ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر ره‌وشی سوریادا بێت كورد له هه‌مان ره‌وشدا بمێنێته‌وه، خۆیان بڕیاری خۆیان ده‌ده‌ن، نه ئێمه ئه‌و مافه‌مان هه‌یه، نه كه‌سی تر ئه‌و مافه‌ی هه‌یه ته‌ده‌خول له ڕه‌وشی ئه‌وان بكات، ته‌نیا ئه‌وه‌یه ئێمه یارمه‌تیان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به مافه‌كانی خۆیان بگه‌ن، به دیالۆگ به لێتێگه‌یشتن، ئێمه سه‌ربه‌رزین له‌وه‌ی توانیمان تاڕاده‌یه‌كی زۆر كێشه‌ی ناوخۆیان یارمه‌تیان بده‌ین و كێشی ناوخۆیان چاره‌سه‌ركه‌ن و ئامۆژگاری ئێمه بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه بگه‌نه لێكگه‌یشتنێك بۆ ئایندهی خۆیان له‌گه‌ڵ میلله‌تی سوریا و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سوریا و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریا".
مەسعود بارزانی گوتیشی "ئێمه له‌و بڕوایه‌داین له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌موو ره‌وشه‌كان به‌ره‌و گۆڕانێكی گه‌وره ده‌چن، رۆژ، رۆژی گه‌لانه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری خۆیان بده‌ن، هه‌رچی گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه بڕیاری لێبده‌ن، ئێمه‌یش به‌شێكین له‌وان و پشتیوانیان لێده‌كه‌ین".
ەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (رووداو) كەوتوون، حكومەتی توركیا بەفەرمی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانی بانگهێشتكردووە سەردانی ئەنقەرە بكات. بەرپرسێكی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان لەوبارەوە گوتی رەنگە ئەو سەردانە پێش سەری ساڵ ئەنجامبدرێت. محەممەد تۆفیق رەحیم، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بزووتنەوەی گۆڕان، لە درێژەی لێدوانەكەیدا گوتی "وەزارەتی دەرەوەی توركیا داوایكرد نەوشیروان مستەفا، سەردانی توركیا بكات". دەربارەی وەڵامی بزووتنەوەی گۆڕانیش بۆ توركیا، ناوبراو گوتی "بە توركیامان گوت: كێشە نییە، بەسەرچاو سەردانەكە دەكەین، بەڵام هەركاتێك دەرفەت هەبوو. واتە بانگهێشتەكەمان رەتنەكردووەتەوە".
سیمینارێک لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان لە مالمۆ
کۆمیتەکەمان سیمینارێک بۆ مامۆستا ئیسماعیل کامیل ئەندامی پەرلەمانی سوید و خەڵکی کوردستانی ڕۆژائاوا لەسەر دۆخی هەنووکەی ڕۆژئاوای کوردستان ساز ئەکات..
ڕۆژی: شەممە 2012.9.15
کات: 14.30 تا 16.30
شوێن: Studiefrämjandet Malmö
ئەدرەس: Ystadsgatan 53
هاتن بۆ هەمووانە و زۆر بەخێر بێن
بەڵام کاتەکە دیاریکراوە و تکایە ڕەچاوی کات بکەن
ڕاگەیاندنی کۆمیتەی هاوکاری کوردستانیانی مالمۆ
سێبتەمبەری 2012