گه‌وره به‌رپرسێكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یێنێ سه‌دام حوسێن به دیكتاتۆریه‌تی خۆی ڕێژه‌ی له 13%تا15%ده‌یدا هه‌رێمی كوردستان كه چی ئه‌وانه‌ی ئێستا 17% به ئێمه ره‌وا نابینین. هاوكات داوای له لایه‌نه عێراقیه‌كان چیتر هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌نه "كهپشی فیدا". فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌ی بینین له به‌غدا خۆدزینه‌وه‌یه له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان، وه‌كو ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵبده‌ن خۆڵ بكه‌ن، به‌چاوی خه‌ڵك بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان و وا پیشان بده‌ن كه عێراق هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و ته‌نها هه‌رێمی كوردستان كێشه‌یه، له كاتێكدا كێشه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ زۆر گه‌وره‌تره له‌وه.
ڕوونیشكرده‌وه كێشه‌ی عێراق له‌هه‌موو عێراقه نه‌ك ته‌نها هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها ئومێد و چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، كه چی هه‌وڵده‌درێت پیشان بدرێت هه‌رێمی كوردستان بۆته كێشه یان سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان شتێكه جیا له‌عێراقی فیدراڵ و دیموكراسی و فره‌یی كه له‌ده‌ستووردا هاتووه، هه‌موو لایه‌كمان ده‌زانین سیسته‌می سیاسی له‌عێراق گۆڕدرا، زه‌مه‌ن گۆڕدرا، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه ده‌ی بینین له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی و له‌و وڵاتانه‌ی ئێستا ڕاپه‌ڕینی عه‌ره‌بی تێدا ده‌كرێت نكۆڵی له‌بون و ناسنامه‌ی میلله‌تان كراوه‌و به‌شیان خوراوه له‌و ئاین و نه‌ته‌وانه‌ی كه به‌ڕێژه‌ی كه مینه هه‌بوون و عێراقیش یه‌كێك بووه له‌وانه.
ڕوونیشكرده‌وه عێراق ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ی له ساڵی 1991ه‌وه ده‌ستپێكردووه و هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته نموونه سه‌ركه‌وتن، بووه به سه‌رچاوه‌ی ئیلهام به‌خشین بۆ گه‌لێك له‌وڵاتان و میلله‌تان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئازادی خۆیان هه‌نگاو بنێن، بۆیه ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست هاتوون مافن به‌ده‌ست بههاتوون نه‌به‌خشراون به ئێمه، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ لهحوكمڕاندان له‌عێراق به‌ر له ڕووخانی ڕژێمی عێراق لێره نه‌بوون، به‌ڵام ئێمه به‌ر له‌ڕووخانی ڕژێم لێره بووین، له ساڵی 1991ه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان سیسته‌مێكی حوكمڕانیمان دامه‌زراند، ویستیمان ببین به‌نموونه‌یه‌ك بۆ ئایندهی عێراقێكی دیموكراتی و فره‌یی، كه لێدوانه‌كانی به‌غدا ده‌بینین به شێوه‌یه‌كه كه ئه‌وان ئه‌مڕۆ له‌ناوه‌ند دانیشتوون و بڕیار بده‌ن و بیسه‌پێنن به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك، به‌ڵام سیسته‌می حوكمڕانی و ده‌ستووری عێراق ئه‌مڕۆ ده‌ستوورێكه جه‌خت له‌سه‌ر هاوبه‌شی له‌ده‌سه‌ڵات و هاوبه‌شی له‌بڕیاردان و هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه ده‌كات، كه ئێمه ئه‌وه نابینین له‌به‌غدا.
زیاتر وتی باشترین چاره‌سه‌ر بۆ عێراق بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانی ئه‌مڕۆ گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ده‌ستوور و پابه‌ند بوون به‌م بڕگه و بابه‌ته ده‌ستووریانه‌ی كه ڕێگه خۆشكهرهن و نه‌خشه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ره‌كانی داناوه، ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین عێراق كێشه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاسایش و كێشه‌ی نه‌بوونی سیاسه‌تی هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌م پرسانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به ئایندهی عێراق، كێشه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان نییه.
له‌باره‌ی پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان مسته‌فا گوتی" هه‌رێمی كوردستان شایسته‌ی زیاتر له 17%یه،ئێمه له 17%مان قبوڵ كرد وه‌كو نه‌رمی نواندن تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رژمێری له‌عێراق ئه‌نجام ده‌درێت ، سه‌دام حوسێن به دیكتاتۆریه‌تی خۆی له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك ڕێژه‌ی له 13%تا15%ده‌یدا به‌هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وكات عێراق ڕێژه‌ی دانیشتوانی زۆر كه‌متر بوو، لێدوانی به‌رپرسانی عێراق له به‌غدا وه‌كو ئه‌وه‌یه كه به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق زۆر زیاتر ببن و هه‌رێمی كوردستان هیجی زیاد نه‌كردبێت و به‌ره‌و پاشه‌وه كشابێت.
ئه‌و ڕوونیشكرده‌وه زۆر جار باس له‌وه ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان نایه‌ته پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به پێچه‌وانه‌وه هه‌رێمی كوردستان زۆر چووه‌ته پێش و نه‌رمی زۆریشی نواندووه هه‌رێمی كوردستان ویستویه‌تی ئه‌م ده‌ستووره جێبه‌جێبكرێت تاوه‌كو بتوانین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین بۆ ئاینده‌یه‌كی سه‌قامگیر و مسۆگه‌ر بۆ هه‌موو لایه‌ك، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌به‌غدا ده‌ی بینین مزایه‌ده‌ی سیاسیه ته‌نها لێدوانه و ته‌نها هه‌وڵه بۆ خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك و گۆڕینی هاوكێشه سیاسیه‌كان و گۆڕینی سروشتی كێشه‌كانه و پیشاندانیه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی تر، بۆیه چاره‌سه‌ری عێراق لهبڕوابوونه به دیموكراسی و بڕوابوونه به فیدراڵی و ڕێزگرتن له ئیراده‌ی گه‌لان و ڕێزگرتن له‌م ده‌ستووره‌ی زۆربه‌ی گه‌لانی عێراق ده‌نگی بۆ داوه، بۆیه ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م خوازیاری چاره‌سه‌ر بووه به‌پێی ده‌ستوور، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت عێراقێكی دیموكراتی و فیدراڵی فره‌یی بێنینه كایه‌وه بۆ خۆشگوزه‌رانی هه‌موو عێراق.
له‌باره‌ی پرسی نه‌وت و گازه‌وه ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر یاسای نه‌وت گاز له‌عێراق ده‌رچووبایه به‌پشت به‌ستن به‌ده‌ستوور ئه‌مڕۆ عێراق ئه‌م كێشانه‌ی نه‌ده‌بوو، هاتنی كۆمپانیا بیانیه‌كانی نه‌وت به‌تایبه‌ت كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان نیشانده‌ر و سه‌لمێنه‌ری ڕاستی سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه به پشت به‌ستن به‌ده‌ستوور، به‌ڵام كه‌رتی تایبه‌ت خۆی بڕیاری خۆی ده‌دات كه‌رتی تایبه‌تی ئه‌مریكا به‌بڕوای ته‌واوه هاته هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوای به‌سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه، بۆ هه‌موو دۆست و نه‌یارانیش ده‌سه‌لمێنرێت له دوا ڕۆژ كه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی هه‌رێمی كوردستان گرتویتهبهر باشترین سیاسه‌ته له خزمه‌تی گه‌لی كوردستان و ته‌واوی گه‌لانی عێراقه چیتر پێویست ناكات چ له‌ناوخۆ و چ له به‌غدا و ده‌ره‌وه به چاوێكی كه‌م سه‌یری ئه‌م سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر ڕوونه هیچ شتێكی نه‌شاردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی هه‌بووه زۆر به‌كراوه‌ی و زۆر به شه‌فافی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان گرێبه‌ستی كردووه هه‌م وه‌كو سومعه‌تی خۆی بۆ هه‌رێم و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش ئاماده‌نین ناوی خۆیان بدۆڕێنن ئه‌گه‌ر نه‌زانن سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست نه‌بێت و ئایندهی ڕوون نه‌بێت، بۆیه ئێمه هیوامان وایه چیتر ئه‌م جۆره لێدوانه له‌به‌غدا نه‌درێت، چونكه ئه‌م جۆره لێدوانانه ته‌نها گۆڕین و بردنی كێشه‌كانه به ئاراسته‌یه‌كی تره نه‌ك دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر له‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوورو ئاماده‌بوونی ئیراده‌ی سیاسیه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان.
له‌باره‌ی پرسی كۆنگره‌ی نیشتمانی فه‌لاح مسته‌فا ڕوونیكرده‌وه ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی سیاسی نه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر و پابه‌ند بوون نه‌بێت به‌م ده‌ستوره‌ی گه‌لانی عێراق ده‌نگیان بۆ داوه، ئه‌گه‌ر ده‌ستوور نه‌بێته ڕێ نیشانده‌ر و نه‌خشه‌ڕێگا ئه‌وا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نابن، ئه‌م كێشانه هه له‌م چوار چێوه‌یه ده‌بن، زۆرێك لهدیبلۆماتكاران كه له‌ساڵی 2003ه‌وه له‌عێراق بوون و ئێستاش ده‌گه‌ڕێنه‌وه عێراق ده‌ڵێن پرسه‌كان و كێشه‌كان هه‌مان پرس و كێشه‌ن ماون به‌بێ چاره‌سه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیراده‌یه‌كی سیاسی به‌هێز نه‌بووه له به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، هیوادارین لایه‌نه عێراقیه‌كان له‌م ڕاستیه خۆیان لانه‌ده‌ن و چیتر هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌نه كهپشی فیدا و هه‌موو كێشه‌كانی خۆیان به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا بشكێننه‌وه، چونكه هه‌رێمی كوردستان نموونه‌ی سه‌ركه‌وتنه و سیسته‌مێكی باشی حوكمڕانییه و ئێمه ده‌توانین سیسته‌می هه‌رێمی كوردستان باشتریش بكه‌ین و عێراقیش سوود له‌مه وه‌ربگرێت.
دوای كشانەوەی هێزەكانی رژێمی سووریا لە رۆژئاوای كوردستان، ئێستا گوندەكانی دەوروبەری كۆبانێ و زۆر ماڵی نێو شارەكەش بوونەتە كێڵگەی چاندن و بازرگانیكردن بە حەشیشەوە، بەگوتەی بەرپرسانی ئاسایشی كوردی لە كۆبانێ "كەم گوند هەیە سەرقاڵی حەشیش چاندن نەبن".
رۆژین حەمید، یەكێك لەوانەی بەرپرسی ئاسایشە لە كۆبانێ بە (رووداو)ی گوت، لە ماوەیەكی كەمدا حەشیش چاندن لەم ناوچەیە بووەتە "دیاردە" و كەم شوێن ماوە كە ئەو سەردانی كردبێ و حەشیشی تێدا نەچێندرابێت "تەنانەت لەسەربانی ماڵەكانیش چاندوویانە".
سەبارەت بە دەستگیركردنی خەڵكیش لەسەر ئەو كارە، رۆژین گوتی "تائێستا كەسمان دەستگیرنەكردووە، چونكە خەڵكێكی زۆر بەو كارەوە سەرقاڵن، ئەگەر وابێ دەبێ هەموو میللەت بگرین".
تاران- شازده‌هه‌مین بهراڤی ڕێکخراوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی بێلایه‌نه‌کان به میواندارێتی کۆماری ئیسلامی ئێران، یه‌کشه‌ممه 26ی ئه‌گێست/ 5ی خه‌رمانان، له تارانی پایته‌خت ده‌سپێده‌کات. به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس له شازده‌هه‌مین بهراڤی بێلایه‌نه‌کان که به گه‌وره‌ترین ڕووداوی سیاسی مێژووی ئێران و گه‌وره‌ترین کۆبوونه‌وه‌ی وڵاتان له ئاستی جیهان پاش ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌ژمار ده‌کرێت؛ 137 وڵاتی ئه‌ندام و چاوه‌دێر و 20 ڕێکخراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌ندام له بزووتنه‌وه‌که به‌شدار ده‌بن.
وته‌بێژی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌مه‌ڕ ئاستی وه‌فده‌کانی به‌شداربوو له بهراڤی بێلایه‌نه‌کان، ڕایگه‌یاند که تا ئێستا ئاستی به‌شداریکردنی 120 وڵات و 6 ڕێکخراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌م بهراڤییهدا دیاریکراوه. ڕامین مێهمانپهرهست شه‌ممه 25ی ئه‌گێست/ 4ی خه‌رمانان، له پرێس کۆنفڕانسێک تایبه‌ت به ده‌سپێکردنی شازده‌هه‌مین بهراڤی بزووتنه‌وه‌ی بێلایه‌نه‌کان له تاران ڕایگه‌یاند که لیستی 50 سه‌رپه‌رشتیاری وه‌فدی وڵاتان له ئاستی سه‌رۆکایه‌تی؛ که پێک دێن له سه‌رۆک کۆمار، پاشا، سه‌رۆک وه‌زیران و جێگری سه‌رۆک کۆمار گه‌یشتۆته ده‌ستی ئێران و 30 وه‌فدیش له ئاستی وه‌زیران به‌شدار ده‌بن. زیاتر وتی: 27 سه‌رۆک کۆمار، 2 پاشا، 7 سه‌رۆک وه‌زیر، 9 جێگری سه‌رۆک کۆمار، 2 سه‌رۆکی په‌رله‌مان، نێزیک 5 نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆکی وڵاتان و 23 وه‌زیری ده‌ره‌وه و چه‌ند وه‌زیری دیکه‌ی وڵاتان وه‌کوو سه‌رپه‌رشتیاری وه‌فد، به‌شداری بهراڤی تاران ده‌که‌ن.
له‌م بهراڤییهدا تاران پێشوازی له 7هه‌زار میوانی بیانی له 150 وه‌فد ده‌کات و له ماوه‌ی به‌ڕێوچوونی بهراڤییهکهشدا هه‌موو ناوه‌نده حکوومییه‌کان داخراو ده‌بن. شه‌ممه لێژنه‌کانی کارناسیی وڵاتانی ئه‌ندام گه‌یشتنه تاران و یه‌کشه‌ممه و دووشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و لێژنانه به‌ڕێوه‌ده‌چێ و له ڕۆژی دووشه‌ممه پرۆسه‌ی هاتنی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام بۆ به‌شداری کردنیان له دانیشتنی هاوئاهه‌نگی ڕێکخستنی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه ده‌ست پێده‌کات و ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان به‌ڕێوه‌ده‌چێ و ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رکرده‌ی باڵای وڵاتانی ئه‌ندام ده‌گه‌نه تاران و پێنج شه‌ممه و هه‌ینی به شێوه‌ی فه‌رمی بهراڤییهکه له ئاستی سه‌رکرده‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
له‌و بابه‌تانه‌ی که له به‌رنامه‌ی کاری بهراڤیدا دانراوه، "بهڵگهکهیهتی" که خۆی له سێ به‌ش و 688 به‌ند ده‌بینێته‌وه؛ تایبه‌ت به هاوکێشه جیهانی و ناوچه‌ییه‌کان و هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندن و مافی مرۆڤ. له بابه‌تی هاوکێشه سیاسییه‌کانی ناوچه، چه‌ندین ته‌وه‌ر له به‌ڵگه‌ی دیاریکراودا پێشبینی کراوه، هاوپێوه‌ند به فه‌له‌ستین، عێراق، ئه‌فغانستان و سووریا و هه‌روه‌ها وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتین و ئه‌فه‌ریقا و ئه‌گه‌ر کۆده‌نگی له‌سه‌ریان ببێت ئه‌وا له به‌ڵگه‌ی کۆتایی ئه‌هێنرێن.
بڕیاره له په‌راوێزی بهراڤییهکهدا تایبه‌ت به قه‌یرانی سووریا گفتوگۆ بکرێت و ئێران پلانی خۆی هاوپێوه‌ند به‌و بابه‌ته و بۆ کۆتایی هینان به قه‌یرانی ئه‌و وڵاته، ده‌خاته ڕوو.
بان کی مۆن، ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له بهراڤی بێلایه‌نه‌کان له ئێران به‌شداریی ده‌کات. هه‌روه‌ها به‌شداریکردنی محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆک کۆماری میسر و کیم یونگ، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کۆریای باکوور، یه‌کلایی بۆته‌وه.
وته‌بێژی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند که هیچ وه‌فدێک له تورکیا به‌شداری له‌م بهراڤییه ناکات به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و وڵاته ئه‌ندامی ڕێکخراوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی بێلایه‌نه‌کان نییه. ڕامین مێهمانپهرهست وێرای ئاماژه به‌وه‌یکه تورکیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ڕێکخراوه‌ی په‌یمانی ئاتڵانتیکی باکووره و یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی ئه‌ندامێتی له بزووتنه‌وه‌ی بێلایه‌نه‌کان ئه‌ندام نه‌بوون له هاوپه‌یمانێتییه لهشکهرییهکانه، ڕایگه‌یاند که ئێران بانگهێشتی عه‌بدوڵڵا گویل، سه‌رۆک کۆماری تورکیای کردووه وه‌کوو میوانی تایبه‌ت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌مان ڕۆژ هاوکاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی ئه‌رته‌ش له تورکیا هه‌ر بۆیه پێناچێت هیچ وه‌فدێک له‌و وڵاته به‌شداری له‌م بهراڤییهدا بکه‌ن.
ئه‌وه‌ڵین بهراڤی بزووتنه‌وه‌ی بێلایه‌نه‌کان له سێپتێمبری 1961 له بێلگراد به ئه‌ندامێتی 25 وڵات به‌ڕێوه‌چوو. بهراڤی سه‌رکرده‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا هه‌ر سێ ساڵ جارێک به‌ڕێوه ده‌چێت و سه‌رۆکایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی بێلانهیهکان له هه‌ر خولێکی دا ده‌سپێردرێته ده‌ستی ئه‌و وڵاته‌ی که میوانداری ده‌کات و کۆماری ئیسلامی ئێران که میواندارێتی شازده‌هه‌مین بهراڤی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌کات له ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م ڕێکخراوه که به دووه‌مین گه‌وره ڕێکخراوه‌ی سیاسی جیهان پاش نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دێته‌ئه‌ژمار، وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
ئێران له ساڵی 1979 و پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی بوو به ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی بێلایه‌نه‌کان، هۆکاری ئه‌وه‌یکه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئێران ئه‌ندامی ئه‌و ڕێکخراوه نه‌بوو بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌م وڵاته له په‌یمانی له‌شکه‌ریی به‌غدا(سێنتۆ) ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌یکه یه‌کێک له مه‌رجه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌ندامێتی وڵاتان له‌و ڕێکخراوه‌دا ئه‌ندام نه‌بوون له هیچ په‌یمانێکی له‌شکه‌ریی بوو، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌یکه وڵاتانی ئه‌ندام ده‌بوو سه‌ربه هیچ یه‌ک له دوو جه‌مسه‌ری ڕۆژئاوا و ڕۆژوڵات نه‌بوونایه.
زیاتر له 100000 پۆلیس به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئه‌رکی پاراستنی ئاسایشی شانزده‌هه‌مین بهراڤی بزووتنه‌وه‌ی بێلایه‌نه‌کان له ئه‌ستۆدایه و به وته‌ی سه‌ردار ئه‌حمه‌د ڕادان، جێگری سه‌رۆکی پۆلیسی تاران کۆنتڕۆڵی چڕوپڕی سنووره‌کانی ئێران گه‌یشتووته ئاستی سه‌داسه‌د و خاڵه‌کانی پشکنین له نێوان شاره‌کان و ڕێگاکان به‌ره‌و تاران به شێوه‌یه‌کی چڕ له چالاکیدان.
سەرچاوە: کوردپرێس
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات له ناوچه دابڕاوه‌كان. له‌تیف شێخ موسته‌فا، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق به ( ناوه‌ندی هه‌واڵی تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی) راگه‌یاندووه "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی به یه‌ك لیست داده‌به‌زێت".
به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ده‌ڵێ "گۆڕان ته‌نیا له ناوچه دابڕاوه‌كان به یه‌ك لیست داده‌به‌زێت له‌گه‌ڵیاندا و ناوچه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به لیستێكی جیاواز و سه‌ر به‌خۆ داده‌به‌زێت". حاكم شێخ له‌تیف ده‌ڵێ"گۆڕان بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئۆپۆزیسیۆنه و ناكرێ له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بكات، چونكه له‌گه‌ڵ ئامانج و دروشمه‌كانی ناگونجێت".
مێژوونووسی نێوداری كورد د.جەمال رەشید ، ماوەی هەفتەیەكە لە نەخۆشخانەیە و باری تەندروستیی مەترسیدارە. د.جەمال رەشید كە ماوەی 6 رۆژە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی هۆڵەندایە، بەهۆی لێدانی جەلتەی مێشكەوە، باری تەندروستی زۆر خراپە و لە قسەكردن وەستاندوویەتی. هەروەها بەهۆی بەرزبوونەوەی لە رادەبەدەری شەكرەكەی ، چارەسەركردنی زۆر سەختە.
د.جەمال رەشید، كە خەڵكی شاری كەركووكە، بە تواناترین مێژوونووسی مێژووی كۆنی كوردستان و ناوچەكەیە لەنێو كورددا، خاوەنی چەندین كتێبی گرنگە لەسەر مێژووی كۆنی كورد و كوردستان و ناوچەكە. (رووداو) هیوای چاكبوونەوە بۆ د.جەمال رەشید دەخوازێت.
سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەڵێ ئەگەر جەنگ لەگەڵ ئێران رووبدات، ئەوا کوردەکان پاڵپشتی لە رژێمی ئێران ناکەن. ئەمڕۆ هەینی، عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیە رایگەیاند "ئێمە پاڵپشتی لە هێڕشی سەربازی بۆسەر ئێران ناکەین بەڵام ئەگەر هاتوو وڵاتانی رۆژئاوایی لەگەڵ ئێران کەوتنە جەنگەوە ئەوا کورد به هیچ شێوەیەک پاڵپشتی لە رژێمی تاران ناکات".
عەبدوڵڵا موهتەدی سەبارەت به هۆکاری بەشداری نەکردنی کورد لە خۆپێشاندانەکانی دوو ساڵ لەمەو بەری ئێران رایگەیاند "بزووتنەوەی سەوز هیچ ئاماژەیەکی بە خواستی نەتەوە نافارسەکانی ناو ئێران نەکرد و خواست و خۆپێشاندانەکانی خۆی تەنیا لە تاران‌دا سنووردار کردبووەوە و ئەوە گەورەترین هەڵەی بزووتنەوەی سەوز بوو".
سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران خواستی هێزە سیاسیەکانی رۆژهەلاتی کوردستان بۆ بەرقەراری سیستەمی فیدڕاڵی لە ئێرانی دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی دووپات کردەوە و گوتی "لە ئێران جگە لە نەتەوەی فارس 5 نەتەوەی دیکە به زمان و کەلتوور و تایبەتمەندی خۆیان دەژین کە لە هەموو مافەکانیان بێبەش کراون".
عەبدوڵڵا موهەتدی وێڕای جەخت کردنەوە لە سەر خەباتی ئاشتیخوازانەی کۆمەڵە بۆ بەدەست هێنانی مافە نەتەوەییەکانی کورد لە ئێران رایگەیاند "لە سەردەمی ئێستادا کە وڵاتانی جیهان لە گۆڕانکاریدان، درێژەدان به خەباتی چەکداری ئەستەم و دژوارە و ئێمە ئێستاکە بۆ بەدیهێنانی مافە نەتەوەییەکانمان خەباتی سیاسی و کەلتووریمان هەڵبژاردووە".
رێکەوتی 21/8/2012، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بۆ پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی نێوانیان،رێککەوتننامەیەکی هاوبەشیان واژۆ کرد کە تێیدا هەردوولا جەخت لەسەر رووخانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرقەرار کردنی سیستەمی فیدڕاڵی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر بنەمای فیدڕاڵیزمی نەتەوەیی و جوگرافیایی دەکەنەوە. ئەو دوو حێزبە هیوادەخوازن ئەو رێککەوتننامەیە ببێتە هۆی لێک نزیک کردنەوەی سەرجەم هێزە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دامەزراندنی بەرەیەکی کوردی لەو پارچەیەدا.
جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان جەخت دەکاتەوه لەپتەوترکردنی پەیوەندی نێوان هێزە سیاسییەکان و پاراستنی یەکڕیزیی نێوماڵی کورد . تاڵەبانی دەڵێ "پتەوترکردنی پەیوەندی نێوان هێزە سیاسییەکان و پاراستنی یەکڕیزیی نێوماڵی کورد کاریگەری و کاردانەوەی ئیجابی بۆ سەر پڕۆسەی سیاسی عێراق دەبێت".
ئەو قسانەی تاڵەبانی لەمیانەی ئەو دیدارەهات کە ئێوارەی رۆژی 23-8 لە شوێنی پشوودانی خۆی لەئەڵمانیا لەگەڵ محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان ئەنجامیدا. لەدیدارەکە محەمەدی حاجی مەحمود خۆشحاڵی خۆی بەسەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکەی مام جەلال و بڕینی قۆناغەکانی چارەسەری سروشتی دەربڕی و هیوای خواست بەزوویی بگەڕێتەوە بۆ وڵات و رۆڵی سەنگینی خۆی لەچارەسەری کێشەکاندا ببینێت. لای خۆشیەوە، مام جەلال سوپاسی کرد بۆ ئەو بەسەرکردنەوەیەو سڵاوی خۆی ئاراستەی سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان کرد.
PUKmedia
ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ له لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامه‌ی "ئه‌لئه‌هرام" چاپی میسر وتی: "تورکیا کورده‌کانی سووریا و تیرۆرستان له باکووری سووریا جیاواز له یه‌کتر ده‌زانێ و هه‌رگیز ڕێگه نادات سووریا ببێته مۆڵگه‌یه‌ک بۆ ڕێکخراوه‌کانی به وته‌ی ئه‌و، تیرۆریستیی په‌که‌که و ئه‌لقاعیده." ئۆغڵۆ به ئاماژه به‌وه‌یکه په‌که‌که و ئه‌لقاعیده هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیددین له‌سه‌ر ئاسایش و پاوه‌جێی تورکیا ڕایگه‌یاند: ئه‌نقه‌ره هه‌موو ڕێوشوێنێکی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره نائارامییه‌ک له سنووره‌کانی تورکیا گرتۆته‌به‌ر و له ئاماده‌باشیدایه.
داوود ئۆغڵۆ زیادی کرد: تورکیا و سووریا سه‌ره‌ڕای بوونی مێژوویه‌کی هاوبه‌ش و دێرینه، سنووری هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندی نێزیکی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه و ناکرێ ئه‌نقه‌ره له به‌رانبه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی سووریا بێده‌نگ بێ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به ئاماژه به گۆڕانکارییه‌کانی سووریا و کوژران و ئاواره‌بوونی هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته وتی: پێشتر هۆشداریمان به سووریا دابوو له باره‌ی ئه‌وه‌یکه به‌هاری عه‌ره‌بی به‌مزووانه ده‌گاته ئه‌و وڵاته‌ش. زیاتر وتیشی: تا ئێستا 26 جار سه‌ردانی سووریام کردووه و دڵنیام له‌وه‌یکه ته‌نیا ڕێگاچاره‌ی کۆتایی هێنان به قه‌یران له‌و وڵاته و گه‌ڕانه‌وه‌ی پاوه‌جێیی بۆ سووریا یه‌کده‌نگی کۆمه‌ڵگای جیهانییه. ئۆغڵۆ ئاماژه‌ی به ڕۆڵی گرنگی ئێران و ڕووسیا له چاره‌سه‌ریی پرسی سووریا کرد و وتی: مۆسکۆ و تاران ده‌توانن ڕێکارگه‌لێک پێشنیار بکه‌ن که سه‌ره‌ڕای چاره‌سه‌ریی قه‌یران، پاوه‌جێیی بگه‌ڕێنێته‌وه سووریا.
سه‌ركرده‌ی پارتێكی كورد له سووریا ده‌ڵێ "له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تی ئینتیقالی نین و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه". عه‌بدولباست سه‌یدا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی سووریا له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فرانسوا هۆلاند، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كه دوو رۆژ له‌ومه‌به‌ر له پاریس ئه‌نجامیدا، رایگه‌یاند "گفتوگۆی چڕ له ئارادایه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سووریا له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی ئینتیقالی". گوتیشی "به جیدی كارده‌كه‌ین تاوه‌كو ئه‌و حكومه‌ته به‌په‌له رابگه‌یێنین كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سووریا تێیدا به‌شدارده‌بن". ئه‌و لێدوانه‌ش كاردانه‌وه‌ی جۆرا و جۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
مه‌حمود محه‌ممه‌د، ناسراو به (ئهبوسابر) سه‌ركرده له پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له سووریا و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا له لێدوانێكدا بۆ (رووداو) رایده‌گه‌یێنێ "ئێمه ئه‌و داواكاری و هه‌نگاوه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تی ئینتیقالی نین". ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا ده‌ڵێ"ئێستا كاتی راگه‌یاندنی حكومه‌تی ئینتیقالی نییه، به‌ڵكو كاتی ئه‌وه‌یه بۆ رووخانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا یه‌ك بخرێن، نه‌ك پێكهێنانی حكومه‌تی ئنتیقالی ".
سه‌ركرده‌كه‌ی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له سووریا و ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا پێیوایه "پێكهێنانی حكومه‌تی ئینتیقالی ناكۆكییه‌كان زیاتر ده‌كات و چاره‌سه‌ری ره‌وشه‌كه ناكات".
گوتەبێژی هێزی پاراستنی گەل دەڵێ حکومەت و میدیاکانی تورکیا دەیانەوێ ئێمە لە تەقینەوەکەی ئەنتاب تێوەبگلێنن. بەختیار دۆغان، گوتەبێژی هێزی پاراستنی گەل HPG به (رووداو)ی راگەیاند "هەم حکومەت و هەم میدیاکانی تورکیا دەیانەوێ بەرپرسیارێتی تەقینەوەکە بخنە سەر ئێمە کەچی هەموو کەس دەزانێ ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان بەو تەقینەوەیە نەبووە. ئێمە بەدژی هاوڵاتیانی سیڤیل هیچ هێڕشێک ئەنجام نادەین و خەڵکی مەدەنی ناکەینە ئامانج".
بەختیار دۆغان راشیگەیاند "کۆما جڤاکێن کوردستان KCK، رایگەیاندبوو کە لەماوەی جەژندا ئێمە هیچ چالاکییەکی ئەنجام نادەین و گەریلاکانمان پابەندی ئەو بڕیارە بوون و هیچ هێڕشێکیان بۆ سەر سوپای تورکیا ئەنجام نەدابوو".
لە 20/7/2012، تەقینەوەیەک لە ناوچەی دیلۆکی پارێزگای ئەنتاب لە باکووری کوردستان روویدا کە بەهۆیەوە 9 کەس کوژران و زیاتر لە 60 کەس بریندار بوون و زۆربەی کوژرا و برینداربووان خەڵکی مەدەنی بوون.
بەختیار دۆغان سەبارەت به بەردەوامبوونی هێڕشەکانیان لە ناوچەی شەمزینان رایگەیاند "لە شەمزینان زۆر ناوچەی وەک گەوەر، گەلێ چەلی، گردێ، سەرێ سێوی، بلیجان لەژێر کۆنتڕۆڵی گەریلاکانماندایە. گەریلاکانمان لە سەرجەم شەمزینان بڵاو بوونەتەوە بەڵام بۆ ئەوەیکە نەبنە ئامانجی هێڕشەکانی سوپای تورکیا شەڕی پارتیزانی بەرێوە دەبەن و جار بەشێوەی نهێنی و جار بەشێوەی ئاشکرا لەو ناوچانە چالاکی ئەنجام دەدەن".
گوتەبێژی هێزی پاراستنی گەل HPG گوتیشی "گەریلاکانمان هەر شوێنێکیان بوێت کۆنتڕۆڵی دەکەن بەتایبەت لە زۆر شوێن بازگە دادەنێن و کۆنتڕۆڵی جادەکان دەکەن و ئەوە بەشێکە لە ستراتیژی نوێی HPG بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ناوچەی شەمزینان". لە 23/07/2012 گەریلاکانی هێزی پاراستنی گەل هێڕشێکی بەربڵاویان بۆسەر سەربازگەکانی ناوچەی شەمزینان دەست پێ‌کرد و لەو رێککەوتەوە تا ئێستا شەڕ و پێکدادان لەو ناوچانە بەردەوامە.
سەرچاوە: رووداۆ/ ساکار عەبدوللازادە
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى كانبێراتایمزى ئوسترالى له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، حكومه‌تى ئوسترالیا هه‌وڵده‌دات وێنه‌یه‌كى روونتر پێشكه‌ش بكات له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانى نایاسایى له‌كه‌نار ده‌ریاكانى وڵاتهكهىو گشت هاوكارییه‌كانیان ببڕێت. چوارشه‌ممه‌ى رابردوو په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته یاسایه‌كى ده‌ركرد بۆ بڕین‌و وه‌ستاندنى هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كى مرۆیى‌و ته‌كنیكى بۆ په‌نابه‌رانى نایاسایى، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى به به‌له‌م له رێگه‌ى (ئه‌نده‌نوسیا، مالیزیا، سریلانكا)وه ده‌گه‌نه وڵاته‌كه‌ى.
ستیفن سمیس، وه‌زیرى به‌رگرى ئوسترالیا به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌یاندووه "ئه‌م یاسایه یه‌كێكه له هه‌ره تووندترین ئه‌و یاسایانه‌ى دۆخى په‌نابه‌رێتى كه تاوه‌كو ئێستا ئوسترالیا ده‌ریكردووه، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هه‌وڵه بۆ كۆتایى هێنان به كۆچى نایاسایى بۆ وڵاته‌كه‌مان"، گوتیشى "له ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌دا ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌كى كاتى چه‌ند كه‌مپێك بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌و په‌نابه‌ره نایاساییانهو پاشان كه‌مپه‌كان ده‌بن به كه‌مپى به‌رده‌وامى، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ر كه‌نار ده‌ریاكان ده‌بن".
جولیا گیلارد، خانمه سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا گوتى "كه‌مپه‌كان بۆ راگرتنى لێشاوى په‌نابه‌رانى نایاساییه‌و دواى گوێگرتن له كه‌یسه‌كانیان زۆربه‌ى په‌نابه‌ران ده‌نێردێنه‌وه وڵاتى خۆیان یان وڵاتانى دیكه". مشتومڕێكى زۆر گه‌وره له‌نێوان كاربه‌ده‌ستانى ئوسترالیا و ئۆپۆزیسیۆندا هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى یارمه‌تى په‌نابه‌رانى نایاسایى بدرێ یان نا، ئێسته هه‌ردوو لا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى یارمه‌تیان نه‌درێ.
گیلارد گوتیشى "به‌ڵێ ئه‌مه بڕیارێكى توونده، به‌ڵام مه‌به‌ستى ئێمه ئه‌وه‌یه چیدیكه خه‌ڵك له‌ناو ئاودا نه‌خنكێت، ئێمه ده‌مانه‌وێ مردن راگرین". به‌ڵام سارا هانسن، ئه‌ندام په‌رله‌مانى ئوسترالیا له‌سه‌ر لیستى ئۆپۆزیسیۆن گوتى "ده‌بێت رێگه‌ى باشتر بگرینه‌به‌ر بۆ رزگاركردنى خه‌ڵك له ده‌ریا نه‌ك بڕینى یارمه‌تیان".
به‌پێى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مریكى ئه‌و "موجاهید"انه‌ى پێشتر له دژى هێزه‌كانى ئه‌مریكا و سوپاى عێراق ده‌جه‌نگان، عێراق جێ‌دێڵن و روو له سوریا ده‌كه‌ن تاوه‌كو دژى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د بجه‌نگن.
ئه‌بو ئیبراهیم، كه سه‌كرده‌یه‌كی به‌ره‌ی نوصرهیه، رایگه‌یاندووه كه ئه‌و "موجاهیده" عه‌ره‌بانه‌ی له عێراقدا شه‌ڕیان ده‌كرد، ئێستا هاتوونه‌ته سوریا و دژ به حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگن". ناوبراو هه‌روه‌ها گوتوویه‌تى "رێكخراوه‌كه‌مان چه‌كداری مه‌غریبی، تونسى و لیبیی سورى و لوبنانی هه‌یه و هه‌موویان پێشتر له عێراقدا دژ به ئه‌مریكییه‌كان جه‌نگاون، به‌ڵام ئێستا عێراقیان جێهێشتووه‌و هاتوونه‌ته سوریا و دژ به رژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگن". ئه‌م رێكخراوه به‌رپرسیارییه‌تی خۆی راگه‌یاندووه له ته‌قینه‌وه‌كانی حه‌له‌ب و دیمه‌شق، هه‌روه‌ها له‌چه‌ندین شاری ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ركه‌وتووه.
به‌پێی واشنتن پۆست "گومان هه‌یه ئه‌م رێكخراوه په‌یوه‌ندی هه‌بێ به رێكخراوی قاعیده‌وه"، ئێستاش بواری چالاكییه‌كانی فراوانتر دهبێتو بووه‌ته پاڵنه‌رێك بۆ راپه‌ڕینه‌كه‌ی گه‌لی سوریا، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی مه‌ترسییه بۆ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له چه‌كداركردنی ئۆپۆزیسیۆنی سوریادا".
شارەزایەکی کاروباری تورکیا ده‌ڵێت، توركیا زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌توانێت هه‌زمی ره‌وشه نوێیه‌كه بكات و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كه‌وتووه‌ته دژایه‌تیكردنی جوڵانه‌وه‌ی مافویستانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد و پێی وایه هێشتا لایه‌نه كوردییه‌كان پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی‌یان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو كه تێیدا داوا و خواستی خۆیان پیشان بده‌ن. ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه سه‌لماندنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی گه‌لی كورده و چهسپاندنیانه له ده‌ستووردا.
شارەزای کاروباری تورکیا"ئەرسەلان ڕەحمان"لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی پەیامنێر گوتی:"بێگومان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستتێوه‌ردانی توركیا له كاروباری وڵاتان و خۆنواندنی وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت رۆڵی پێشه‌نگانه له ناوچه‌كه‌دا بگێرێت، چه‌نده له هه‌ندێك بواره‌وه به سوودی توركیا ته‌واو بووه، هێنده‌ش سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی رووبه‌ڕووی قه‌یران كردووه‌ته‌وه. ده‌ستتێوه‌ردانی توركیا له كاروباری فه‌له‌ستین و پشتیوانیكردنی له كه‌رتی غه‌ززه و دروستكردنی ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و عێراق و ته‌نانه‌ت ئێران و هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌وروپی وه‌ك فه‌ره‌نسا و چاره‌سه‌رنه‌كردنی پرسهناوخۆییهكانی خۆی، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی رووبه‌ڕووی قه‌یرانگه‌لێك كردووه‌ته‌وه كه وه‌ك گره‌وێك وایه و پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان به ئه‌ندازیاریی وه‌زیری ده‌ره‌وه ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ ئه‌نجامیده‌دات. سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئێستا له مه‌حه‌كی شكست و سه‌ركه‌وتندایه و رایگشتی ئه‌و وڵاته چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و سیاسه‌ته ده‌كه‌ن كه وه‌زیری ده‌ره‌وه گرتوویه‌تییه به‌ر.
ئەرسەلان ره‌حمان گوتی:"له پرسی سوریادا، توركیا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به وتاری ئاگرین پێشوازی له سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌كرد و لێدوانه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان جارێك وه‌ك ئامۆژگاریار و ئه‌مین و جارێك له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌دا، روویان له دیمه‌شق بوو. ئێستا ره‌وشه‌كه به‌ره‌و ئاقارێك ده‌ڕوات كه خواستی توركیای له‌سه‌ر نییه، ئه‌ویش ئاقاری به‌دیهاتنی خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورده. هه‌رچه‌نده توركیا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌و مه‌ترسیه تێگه‌یشتبوو، ناڕازییه‌كانی دیمه‌شقی له ئه‌نقه‌ره كۆكرده‌وه، به‌ڵام واقیع شتێكی دیكه‌ی بۆدهرخستن. ئه‌ویش بوونی پێگه‌یه‌كی به‌هێزی په‌یه‌ده‌یه له ناوچه كوردستانییه‌كانی سنووری سوریادا.
شارەزاکەی کلاروباری تورکیا ئاماژەی بۆئەوەش کرد:"بێگومان توركیا زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌توانێت هه‌زمی ره‌وشه نوێیه‌كه بكات، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كه‌وتووه‌ته دژایه‌تیكردنی جوڵانه‌وه‌ی مافویستانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد، هه‌موو رێگه‌یه‌كی له پێناو سنوورداركردنی خواستی مافویستی كورد له سوریادا گرتووه‌ته‌به‌ر و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌سته‌مه توركیا رێگه به هیچ كارئاسانییه‌ك بۆ دروستبوونی هه‌رێمێكی كوردی له سوریا بدات. پێویسته ئه‌وه‌شمان له‌به‌ر چاو بێت كه هێزه كوردییه‌كان هێشتا له ده‌وری وه‌ها ئامانجێك گردنهبوونهتهوه.
به بۆچوونی ئه‌رسه‌لان ره‌حمان،"هێشتا لایه‌نه كوردییه‌كان پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی‌یان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو كه تێیدا داوا و خواستی خۆیان پیشان بده‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه سه‌لماندنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی گه‌لی كورده و چهسپاندنیانه له ده‌ستووردا، ئه‌وه‌ش پێم وایه هه‌موان له‌سه‌ری كۆك ده‌بن و توركیاش به مه‌رجی بچووكردنه‌وه‌ی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ مافه كلتووری و رۆشنبیرییه‌كان و ناسنامه، ره‌نگه رێگرییه‌كی ئه‌وتۆ نه‌كات. جابۆیه هێشتا زووه باس له هه‌رێمی خۆرئاوا بكرێت. دووه‌م، ئه‌و هه‌رێمه پێویسته سه‌ره‌تا وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی حزوری هه‌بێت یان ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع دروست بێت و دواتر قسه له‌سه‌ر بهیاساییكردن و به ره‌سمی ناسینی بكرێت.،ره‌نگه له هه‌ردوو باردا ره‌وشه‌كه ئه‌سته‌م بێت و دروستكردنی هه‌ر چه‌شنه هه‌رێمێك له رووی نه‌خشه و دیموگرافیاوه ئاسته‌نگی زۆری دێتهڕێگه.
لەکۆتایی لێدوانەکەیدا شارەزاکەی کاروباری تورکیا گوتیشی:" به‌گشتی ئه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی خواستی توركیایه و شێلگیری توركیا بۆ لهدایكنهبوونی ئه‌و ره‌وشه پێش هه‌موو لایه‌نێك به زیانی خودی توركیا ته‌واو ده‌بێت، چونكه كێشه ناوخۆییه‌كانی خۆی هێنده كهمنیین، بتوانێت ئه‌و خواسته‌ی بێنێته‌دی".
زیرەک عەبدولڕەحمان/م.ش
سەرچاوە: پەیامنێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند ئیدی ناتوانن په‌نابه‌ری سووریا كه‌له‌ده‌ست رژێمی ئه‌سه‌د هه‌ڵهاتوون، وه‌رگرن. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ئه‌حه‌مه‌د داوود ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یان كه وڵاته‌كه‌ی 70 هه‌زار هاوڵاتی په‌نابه‌ری سووریای وه‌رگرتووه و له توانایدا نییه هاولاتی زیاتر وه‌ربگرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر رێژه‌ی په‌نابه‌رانی سووریا بگاته 100 هه‌زار كه‌س، ئه‌وا شوێنێك به‌دی ناكه‌م له‌خاكی توركیا تا جێیان بكه‌ینه‌وه". نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دوابه‌دوای ئه‌و لێدوانانه‌ی ئۆغلۆ بیری له دروستكردنی كامپێك كردووه‌ته‌وه له‌ناو خاكی سووریا كه بتوانێ هاوڵاتی ئه‌و وڵاته تێدا به پارێزراوی بژین تاوه‌كو دۆخی وڵات هێور ده‌بێته‌وه.
بارزانی و تاڵه‌بانی به به‌شار ئه‌سه‌د-یان راگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر باوكت له شوێنی تۆ بوایه، وازی له‌ده‌سه‌ڵات ده‌هێنا. رۆژنامه‌ی (السیاسه)ی كوێتی له سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای هاوپه‌یمانی كوردستانی گواستووه‌ته‌وه كه جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق و مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كیان ناردووه بۆ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا و له نامه‌كه‌دا به ئه‌سه‌دیان راگه‌یاندووه "كه ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی ئێستا سووریا حافز ئه‌سه‌د-ی باوكت بوایه، ئه‌وا وازی له ده‌سه‌ڵات ده‌هێنا كه له هه‌موو لایه‌كی وڵات رووبه‌ڕووی شۆڕشێكی فراوان بووه‌ته‌وه".
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه سه‌رچاوه كوردییه‌كان باس لهوهدهكهن هه‌ندێ له نزیكه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د به پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن وا قناعه‌ت به به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن كه ئه‌گه‌ر حافز ئه‌سه‌دی باوكی له ژیاندابایه زۆر تووندتر رووبه‌ڕووی شۆڕشگێران ده‌بووه‌وه، هه‌ر وه‌ك چۆن له هه‌شتاكانی سه‌دی رابردوو له شاری (حه‌ما) به تووندترین شێوه به‌ره‌نگاری كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین بووه كه زیاتر له 48 هه‌زار له دانیشتوانی ئه‌و شاره‌ى كووشت، به‌ڵام له‌ئێستادا ره‌وشه‌كه ته‌واو جیاوازه، چونكه ئه‌سه‌دی كوڕ رووبه‌ڕووی شۆڕشی گه‌ل بووه‌ته‌وه نه‌ك شۆڕشی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی.