لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ، یاد و ناوی شەهیدانی ڕێگای سەوز هێشتنەوەی نیشتمان، شەریف باجوەر و هاوڕێیانی بەرز ڕاگیرا.
ئەو ڕێوڕەسمە کە لە دارسەیرانی مەریوان بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵکی ئەو شارە و بەشێکی بەرچاو لە ژینگەدۆستان و چالاکانی مەدەنیی کورد بەڕێوەچوو، یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی چوار ژینگە پارێز بەناوەکانی شەریف باجوەر، ئومێد کۆنەپۆشی، رەحمەت حەکیمی نیا و محەممەد پەژووهی کە ساڵی ڕابردوو لە ئاگری ماڵوێرانکەری دارستانەکانی ناوچەی مەریوان گیانیان بەختکرد بەرزڕاگیرا.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سۆزی شمشاڵی کوردی دەستی پێ‌کرد و پاش ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدان و تێکۆشەرانی ژینگەپارێز و نیشتماندۆست، نێو ئاپۆڕای خەڵک سروودی حەماسی دەنگیدایەوە.
خەڵکی ئەمەگناس و تاساوی کورد بە ئامادەبوونیان لەسەر گڵکۆی شەهیدانی ژینگە سەلماندیان کە هەتاسەر بە ڕێبازی سەوزی شەهیدانی ژینگە وەفادارن و، دڵسۆزترین ڕۆڵەکانی
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند : نامانەوێت رژێمی ئێران بگۆڕین، بەڵام پێویستە دەستبەرداری پرۆژە ئەتۆمی و مووشەكییەكانیان بن.
دۆناڵد ترامپ، ئەمڕۆ دووشەممە 26ی ئابی 2019 لە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر، لەپاریس-ی پایتەختی فەڕەنسا لەبارەی دۆسێی ئێرانەوە ووتی :" ئەو ڕێكەوتنەی ئێران لەگەڵ باراك ئۆباما،ی سەرۆكی پێشوو هەیبوو كۆتایی هات، ئەوان
زیندانییەکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی، لە زیندانی ناوەندیی شاری تەورێز ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٣ی خەرمانان، زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "یووسف کاکەمەمی" کوڕی "عوسمان"، خەڵکی شاری مەهاباد، پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی، لە زیندانی تەورێز ئازاد کرا.
ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە، ڕێکەوتی ٢ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٦ دەسبەسەر و بە وتەی بنەماڵەی "کاکەمەمی"، یووسف لە هیچ یەک لە قۆناغەکانی
گره‌كه‌ی دارستانی ئه‌مازۆن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندندایه و، نیگه‌رانیی له‌سه‌ر ئاستی جیهان دروست كردووه. ڕۆژانه ده‌یان و سه‌دان ئاگری دیكه له به‌شه جیاوازه‌كانی ئه‌و دارستانه باراناوییه‌ی جیهان ده‌كه‌ونه‌وه.
سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسا نزیكبوونه‌وه‌ی وڵاتانی جی حه‌وتی له ڕێككه‌وتنێك بۆ پێشكه‌شكردنی "هاوكاریی هونه‌ری و دارایی" ڕاگه‌یاند و، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای بازرگانی به‌سه‌ر به‌ڕازیلدا ده‌كات، ئه‌گه‌ر له كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی ئامادەکاری دەکرێت بۆ کۆبوونەوەیەکی نێوان سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە هەفتەکانی داهاتوودا بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشە ناوەکییەکان.
لە کۆتای کۆبوونەوەی کۆمەڵەی حەوتدا لە بیاغیتسی فەڕەنسا، ماکرۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " دوو شت زۆر گرنگە بۆ ئێمە، دەبێت ئێران هەرگیز نەبێتە خاوەنی
پرسی خوێندن و زانین لە ئێران لەگەڵ تەواوی وڵاتانی جیهان جیاوازە. ئەو شێوە لە خوێندن کە لە نێوان خەڵکی ئێران و سیستمی پەروەردە و بارهێنانی ئەو وڵاتە جێگای گرتووە، بە شێوەیەکی سەقەت، شاردنەوەی ڕاستییەکان، هەڵاواردن و چەندین شێوەی دیکە بووەتە سیستمی پەروەردە و بارهێنانی ئەو وڵاتە کە ساڵانە هەزاران کەس لە زانکۆکان خوێندن تەواو دەکەن و هەزاران کەسیش دەست لە خوێندن هەڵدەگرن.
شایانی باسە کە لە کۆمەڵگەی ئێران، پێکهاتووە لە چەند نەتەوەی جیاواز وەکوو کورد و عەرەب و تورک و فارس کە هەرکام لە نەتەوەکان بەپێی نزیکتربوون بە دەسەڵاتی ناوەندییەوە، دۆخ و پرسی و خوێندنیان جیاوازە.
هەر لەو پێوەندییدا، دەبێ ئاماژە بە پرسی خوێندەواری و نەخوێندەواری لە کوردستان
"جاوید ڕەحمان"، ڕێپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی ئێران، به‌تایبه‌ت نەتەوەی كورد، پێشكه‌ش به كۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد.
بۆ یه‌كه‌مین جار، ڕێپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی بۆ كوڕی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ته‌رخان كرد بۆ پرسی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران وه‌ك كورد، به‌لووچ، عه‌ره‌بی ئه‌حواز، ئازه‌ری و توركمه‌ن و هه‌روه‌ها كه‌مایه‌تییە ئایینییه‌كانی وه‌ك كوردانی یارسان، به‌هایی، سونی، مه‌سیحی و ده‌روێشی گونابادی.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ كه سه‌ره‌كیته‌رین سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له خۆرهه‌ڵاتی كوردستانه، به‌گه‌رمی پێشوازیی له‌م ڕاپۆرته‌ی "جاوید ڕه‌حمان" ده‌كات.
"جاوید ڕه‌حمان"، ڕێپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به پشتبه‌ستن به زانیاری و ڕاپۆرته‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ، به شێوه‌یه‌كی ورد و تێر و ته‌سه‌ل، باسی سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و سه‌ركوتی گه‌لی كورد له ئێران، له یاسا و
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت ''لادانی سه‌رۆک شاره‌وانیی ناوچه کوردییه‌کانی تورکیا جێگه‌ی نیگه‌رانیمانه''.
ئاوێنه: ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 22ی ئابی 2019، مۆرگان ئۆرتاگۆس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌رباره‌ی لادانی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانی هه‌ده‌په هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکای خسته‌ڕوو و وتی: "لادانی سه‌رۆک شاره‌وانییه هه‌ڵبژێردراوه‌کانی
نووسەر و توێژەرێكی کورد کە هاوکات هاووڵاتیی ئێران و به‌ریتانیایە، لەلایەن هێزە ئەمنییه‌كانى حکوومەتی ئێران لە ماڵی خۆی لە (تاران)ى پایته‌ختى ئێران ده‌ستگیر كرا.
ماڵپه‌ڕى (هه‌نگاو) بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوى كرده‌وه، کامیل ئەحمەدی، نووسەر و توێژه‌رى کورد، لەلایەن هێزە ئەمنییه‌کانی حکوومەتی ئێرانەوە لە تاران دەستگیر كراوه و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووه‌ته‌وه.
شەفیق ڕەحمانی، هاوسه‌رى کامیل ئەحمەدی لە هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕای
بێهروز بووچانی پەنابەری كوردی دەستبەسەركراو لە دورگەی مانۆس، كە پێشتر باڵاترین خەڵاتی وێژەیی ئوستراڵیای بردبوەوە، رۆژی دووشەممە خەلاتێكی تری گرانبەهای پێبەخشرا.
كتێبەكەی بێهروز بە ناوی "هیچ دۆستێك نییە جگە لە چیاكان" وەك براوەی خەلاتی 25 هەزار دۆلاری بیۆگرافیای ئوستراڵیای پێبەخشرا.
پێشتریش ئەو نوسەرە كوردە خەڵاتەكانی ڤیكتۆریان و نیوسات ویڵزی پێبەخشرابوو، كە بڕەكەیان 135 هەزار دۆلار بوون.
بیهروز بوچانی خەڵكی ئیلامی رۆژهەڵاتی كوردستانە بە
سەڵاحەدین دەمیرتاش، داوا لە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دەکات، لەسەر دۆسیەکەی لە دژی حکوومەتی تورکیا بڕیار بدات.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بە رۆژنامەی بیرگوینی توركی رایگەیاند، بەڵگەی پێویستیان لەبەردەستدایە و چاوەڕێن دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا 1ی ئەیلوول لە بەرژەوەندی دۆسیەکە و لە دژی حکوومەتی تورکیا بڕیار بدات.
ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیاری دادگای مافەکانی ئەوروپا بۆ دۆسیەکەی ئەو زۆر گرنگە.
لەبارەی دۆخی سووریاش، دەمیرتاش داوای لە حکوومەتی تورکیا کرد راستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ کوردانی سووریا بکات.
پێشتر دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا بە فەرمی
ئەنجومەنی کۆمەڵناسیی شاری سەقز، پانێلێکی بۆ "دڵزار عابدی"، کارناسی ئاهەنگسازیی زانکۆی تاران، ساز کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ١٥ی گەلاوێژ، ئەنجومەنی کۆمەڵناسیی شاری سەقز لە پانێلێکدا، پێکاتەکانی مۆسیقای کوردی و جیاوازیی مۆسیقای نەتەوەی کوردی لەگەڵ مۆسیقای نەتەوەکانی دیکە، بە شێوەیەکی زانستی و ئاکادمیک بەڕێوەبرد.
لەم پانێلەدا ئەو ڕاستییە بە شێوەیەکی زانستی
حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا کۆتایى بە گەمارۆکانى سەر ئێران بهێنێت ئەوا ئامادەن لەگەڵ ئەمریکا دانوستان بکەن.
حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە تەلەفزیۆنى دەوڵەتەکەیدا رایگەیاند "کۆماری ئیسلامیى ئێران هەموو کات لایەنگری دانوستان بووە و ئەگەر ئەمریکا بەراستى دەیەوێت دانوستان ئەنجام بدات، پێویستە پێش هەموو شتێک کۆتایى بە گەمارۆ و سزاکانى سەر ئێران بهێنێت".
رۆحانی ئەوەى روون نەکردەوە، کە ئێران ئامادەیە لەسەر کام یەک لە کێشەکانى نێوان ئێران و ئەمریکا دانوستان بکات.
ئیدارەى ئەمریکا کۆتایى ساڵی ٢٠١٨ یەکلایەنە رێککەوتنى ئەتۆمیى لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندەنەوە و ئەمساڵیش چەندین سزای بەسەر ئێران‌دا سەپاند. ئیدارەى
عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) لە نوێترین پەیامیدا ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ گەیشتن بە چارەسەر لەگەڵ توركیا‌و دەشڵێت؛ دەتوانێت لەماوەی یەك هەفتەدا شەڕ رابگرێت.
ئاوێنە: نوسینگەی پارێزەرانی سەدە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ناوەڕۆكی پەیامێكی نوێی ئۆجەلان-یان بڵاوكردەوە كە لەمیانی سەردانەكەی دوێنێی پارێزەراندا بۆ دورگەی ئیمرالی، ناردویەتی.
بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی پارێزەرانی سەدە، ئۆجەلان لە پەیامەكەیدا رو لە حكومەتی توركیا‌و هێزە جیهانییەكان وتویەتی"دەمەوێت پێگەیەك هەبێت بۆ گەلی كورد، وەرن پێكەوە كێشەی كورد چارەسەر بكەین، دەڵێم لەماوەی یەك هەفتەدا دەتوانم كۆتایی بە ئەگەری شەڕ بهێنم، چارەسەرەكان بخەمەڕو، من متمانەم بەخۆم هەیە، ئامادەم بۆ چارەسەر، پێویستە لەسەر دەوڵەتی
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا دڵنیایی به كورده‌كان دا كه هێرشی چه‌كداری ناكرێته سه‌ر ئه‌وان، به‌ڵكوو ڕێككه‌وتنی ترمان له‌گه‌ڵ كردوون، له‌سه‌ر دروستكردنی فه‌رمانده‌یی هاوبه‌ش و ئامانجی هاوبه‌ش له سووریا و كاركردن له‌سه‌ریان.
شۆن رۆبه‌رتسۆن دووپاتی كرده‌وه، كۆبوونه‌وه سه‌ربازییه‌كانی هه‌ردوولا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامێكی خۆش و دڵنیا كه‌ره‌وه، پێشڤه‌چوونی زۆر باش دروست بووه و ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی كراوه و هه‌ردوولایش له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون.
زیاتر گوتی، پنتاگۆن و توركیا گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن،