رۆژێک پاش "قۆڵبەست کردنی" نوێنەرێکی سەر بە پارتی ئۆپۆزۆسیۆنی تورکیا لە لایەن پەکەکەوە، باڵی سەربازی ئەو حزبە لە لێدوانێک دا رایگەیاند کە لە ماوەیەکی کورت دا ئازادی دەکەن. سەعاتێک لەمەوپێش، ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل، باڵی سەربازی پەکەکە، لە لێدوانێکی نووسراو دا رایگەیاند "دوای تەواوبوونی کاروبارە ئیداری و حقوقیەکان لە ماوەیەکی کورت دا، نوێنەری شاری دێرسیم لە پەرلەمانی تورکیا ئازاد دەکەین." دوێنێ (١٢ی ئووت)، حوسێن ئایگون کە بە رەگەز کورد و نوێنەری شاری دێرسیمە لە سەر لیستی پارتی کۆماری گەل (جەهەپە)، لە سەر رێگەی دێرسیم – ئۆڤاجک لایەن کەسانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە "قۆڵبەست" کرا.
شاری دێرسیم کە زۆربەی دانیشتوانی عەلەوین و بە شێوە زاراوەی زازاکی قسە دەکەن، قەڵایەکی سەرەکی پارتی کۆماری گەل (جەهەپە)یە کە بە گەورەترین حزبی ئۆپۆزۆسیۆنی ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار. ناوەندی فەرماندەیی هەپەگە لە لێدوانەکەی دا سەبارەت بە گرتنی ئەو نوێنەرەی پارتی کۆماری گەل دەڵێ "لە سەر کۆمەڵێک سکاڵا قۆڵبەست کراوە".
لە بەشێکی بەیاننامەکە دا هەروەها هاتووە "حوسێن ئایگون، بەڕێوەبەرێکی سیاسەتی شەڕی تایبەتی دەوڵەت بووە دژ بە گەریلا و گەلی کوردستان و لە لایەن خەڵکەوە سکاڵایەکی زۆری لە سەر تۆمار کراوە. ئامانج لە قۆڵبەست کردنی سەرنج راکێشان بوو بۆ سەر سیاسەتی شەڕی تایبەت، ئاسیمیلاسیۆن و پارچەکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە سەر دێرسیم و دێرسیمیەکان و خزمەتی حوسێن ئایگون بەو سیاسەتە چەپەڵانە".
هەپەگە دەڵێ "پاش تەواوبوونی کاروباری ئیداری و حقوقی پێویست لە ماوەیەکی کورت دا حوسێن ئایگون ئازاد دەکەین". "قۆڵبەست کردنی" حوسێن ئایگون کاردانەوەی بەرفراوانی لە نێوخۆ و دەرەوەی تورکیا لێ کەوتەوە.
پارتی ئاشتی و دیموکراسی (بەدەپە) لە لێدوانێکی نووسراو دا، رایگەیاند "رفاندنی ئەو نوێنەرە، شیاوی پەسند نییە." لێدوانەکە ئیمزای هەر یەکە لە سەلاحەدین دەمیرتاش و گوڵتەن کشاناک، هاوسەرۆکانی بەدەپەی بە سەرەوەیە و تیایدا داوا کراوە نوێنەری جەهەپە ساغ و سەلیم و خێرا ئازاد بکرێ. شایانی باسە ئەوە یەکەمجارە پارتی کرێکارانی کوردستان ئەندام پەرلەمانێکی تورکیا "قٶڵبەست" دەکا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی حكومه‌تی توركیای ره‌تكرده‌وه كه گوایه حكومه‌تی تاران هاوكاری په‌كه‌كه‌ی كردووه له هێرشه‌كانی ئه‌مدوایه‌ی ئه‌و رێكخراوه بۆ سه‌ر خاكی توركیا. به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی دهنگوباسی رۆیته‌رز، رامین میهمهنپهرست-ی گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو بلونت ئارنج، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیای ره‌تكرده‌وه كه گوایه چه‌كدارانی په‌كه‌كه خاكی ئێران به‌كاردێنن بۆ هاتنه نێو توركیاوه. هاوكات هۆشداری دایه حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ش كه تۆمه‌تی له‌وجۆرانه كێشه‌كانی نێوخۆی توركیا چاره‌سه‌ر ناكات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی توركیا ئاشكرای كردبوو كه "زانیاری ته‌واویان لایه كه په‌كه‌كه له‌نێو خاكی ئێرانه‌وه دزه‌یان كردووه‌ته نێو خاكی توركیاوه". له‌باره‌ی تۆمه‌ته‌كانی توركیاوه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێ "ئێمه هاوكاری هیچ لایه‌كمان نه‌داوه و راسته ئێمه و توركیا بۆچوونی جیاوازمان له‌سه‌ر كێشه‌ی سووریا هه‌یه، به‌ڵام نابێت لێدوانی توند به‌رامبه‌ر بهكتر بده‌ین". ماوه‌یه‌كه په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان تاران و ئه‌نقه‌ره به‌ره‌و لاوازبوون ده‌ڕۆن به‌تایبه‌تی له‌دوای ده‌ستپێكی شۆڕشی گه‌لی سووریا له‌دژی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ش له‌دوای لێدوانی چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای ئێرانی دێت كه له‌دوای سووریا، توركیا وڵاتی داهاتوو ده‌بێت كه رووبه‌ڕووی ناكۆكی ناوخۆیی ده‌بێته‌وه.
دوێنێش وەزیر دەرەوەی ئێران کورد به فاکتەرێکی گرنگی رووداوەکانی ناوچە ناوبرد، بەلام دەڵێ نابێ بیر لە جیابوونەوە بکەنەوە. عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی، وەزیر دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی کوردپرێس کە تاکە ئاژانسی فەرمی ئێران به زمانی کوردییە، باسى لە گرنگی و کاریگەری کورد كرد لە گۆڕانکارییە ناوچەییەکان . ساڵحی سەبارەت به کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت "کورد لە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی سووریا رۆڵێکی گرنگی بینی".
وەزیری دەرەوەی ئێران به ئاماژەدان به رۆڵی ستراتیژیکی ناوچەکە و بوونی نەتەوە و ئایینی جیاواز لە سووریا رایگەیاند ''کورده‌کان به‌شێک له گه‌لی ئه‌م ناوچه‌یه‌ن و ده‌وری گرنگیان هه‌یه له گۆڕانکارییه‌کاندا بەڵام هیچ که‌مینه‌یه‌ک نابێ له بارودۆخی ئێستادا بیر له‌وه بکاته‌وه که هه‌لێک ڕه‌خساوه و هه‌وڵ بۆ جیابوونه‌وه بدات و سیاسه‌تێک بگرنه پێش که ببێته هۆی هاتنه‌ئارای ته‌نگژه و کێشه‌کان که‌ڵه‌که‌تر بکات." عەلی ئەکبەر ساڵحی داوای لە هەموو پێکهاتەکانی سووریاش کرد بەیەکەوە کار بۆ بەرژەوەندی گشتی سووریا بکەن و واز لە بەرژەوەندییە تاکەکەسی و حیزبی و ناوچەییەکان بێنن.
ئێران تاکە هاوپەیمانی سووریا لە ناوچەدایە و لە دەستپێکی شۆڕشی خەڵکی سووریا بەدژی رژێمی ئەو وڵاتە، ئێران پاڵپشتی لە رژێمەکەی ئەسەد کردووە.
سەرچاوە: رووداۆ/ Reuters
گرووپی پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان داوا دەکات هەموو پێکهاتە سیاسیەکانی رۆژئاوای کوردستان لەسەر یەک ئاڵا رێک بکەون. ئەمڕۆ دووشەممە، گرووپی پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر، داوای لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرد کۆمەک و سەرفترە و زەکاتەکانیان بگەیەنە هاوڵاتیانی رۆژئاوای کوردستان. گرووپی پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند "هاوکاری کەسوکارەکانمان لە رۆژئاوای کوردستان کە ئێستا لەباری ئابووری زۆر خراپ‌دا دەژین، ئەرکی نیشتمانی و مرۆڤانەی هەموو لایەکمانە".
عەلی مەحمود، ئەندامی کارای ئەو گرووپە بە (رووداو)ی راگەیاند "بەنیازین دوای جەژنی رەمەزان بۆ پشتیوانی کردن لە رۆژئاوای کوردستان و دژایەتی کردنی هەر جۆرە دەستێوەردانێکی هەرێمی لەو پارچەیە، خۆپێشاندانێکی بەرفراوان لەشاری هەولێر بەڕێوە ببەین".
ئەم گرووپە، 12 خاڵە راسپاردراوەکەی خۆی کە لە سیمیناری (دیالۆگ لە پێناو یەکخستنی هەڵوێستەکان بۆ پشتیوانیکردنی رۆژئاوای کوردستان) هاتبوووە بەر باس، خستەڕوو کە بریتی بوون لە:
1- حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاری رۆژئاوای کوردستان به گشتی و شارە ئازادکراوەکان به تایبەتی بکات و یارمەتی کاتیان بۆ دیاری بکات.
2- پێویستە نەتەوەی کورد یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بێت لە پشتیوانیکردنی رۆژئاوای کوردستان لەڕووی سیاسی و مادی و مەعنەوییەوە.
3- یەک ئاڵا لە رۆژئاوای کوردستان هەبێت هەموو پێکهاتە سیاسیە تێکۆشەرەکان لەسەری رێکبکەون.
4- هاوکاریکردنی بە پەلەی ئەو ئاوارانەی رۆژئاوا کە لە باشووری کوردستان دەژین.
5- پێویستە کەمە نەتەوایەتی و ئایینیەکانی دیکەی دانیشتووی رۆژئاوای کوردستان بەشدارییان پێ بکرێت لە ئۆرگانەکانی سەرکردایەتی رۆژئاوای کوردستان.
6- پێویستە دەستەی باڵا پەلە بکات لە رێکخستنی دەزگاکانی بەڕێوەبردن.
7- تێکدانی یەکڕیزی نەتەوەیی کوردان لە رۆژئاوای کوردستان هێڵی سوورە.
8- ئەزموونی ناوچە دابڕاوەکانی باشووری کوردستان لەبەرچاو بگرن، لە دەستنیشانکردنی سنووری جوگرافیای رۆژئاوای کوردستان.
9- پێمان باشە دەستەی باڵا ناوی ببێتە دەستەی باڵای رۆژئاوای کوردستان.
10- دەزگاکانی راگەیاندن رۆڵی زیاتر بگێڕن لە پاراستنی یەکڕیزی کوردان و دەرخستنی نەهامەتییەکانی و خۆدورگرتن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و هەڵبستراو سەبارەت به لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان.
11- داوا دەکەین نوێنەرانی کورد لە بەغدا رۆڵ ببینن لە گۆڕینی سیاسەتی دەوڵەتی عێراق بەرامبەر رژێمی سووریا.
12- وەستانەوە بەڕووی هەڕەشەکانی تورکیا و دەستخستنە ناو کاروباری رۆژئاوای کوردستان.
سەرچاوە/ رووداۆ/ ساکار عەبدوللازادە
رێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا كە ئەمشەو پەخش دەكرێ، وەڵامی تۆمەتەكانی پارتی دەداتەوە.
ئەمشەو نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا كە لەكەناڵی KNN پەخشدەكرێت –ئۆرگانی بزوتنەوەكە- سەبارەت بەو تۆمەتانەی كە گوایە بەهۆی كاریگەری ئێرانەوە نەچووەتە ناو كۆبوونەوەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دەڵێت "له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر به‌لای ئێران یان به‌لای توركیادا بكه‌وین، نه‌هێزی چه‌كدارمان هه‌یه شه‌ڕ بۆ ئێران بكه‌ین له دژی كورده‌كانی ئێران، نه‌هێزی چه‌كدارمان هه‌یه شه‌ڕ بۆ توركیا بكه‌ین دژ به كورده‌كانی توركیا، نه داموده‌زگای موخابهراتیشمان هه‌یه جاسوسیان بۆ بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه، ئه‌وه قسه‌یه‌كی راست نییه".
نەوشیروان مستەفا لە 29/6/2012 بەسەردانێك گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و رۆژی دوواتر چاوی بە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كەوت.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بانگهێشی هەموو حیزب و لایەنەكانی كوردستانی كرد بۆ كۆبوونەوە دەربارەی قەیرانەكانی كوردستان و عێراق، بەڵام بە روونكردنەوەیەك بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری نەكردنی خۆیان راگەیاند.
شاهۆ سەعید، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان لەو بارەوە لە 30/7/2012 به (رووداو)ی راگەیاند "دوای ئەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بوو بە لایەنێک لەو ململانییەی کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان لەنێوان دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆندا هەیە، چیتر ناتوانێ نوێننەرایەتی ئیجماعی نیشتمانی بکات لە هەرێمی کوردستان و چیتر ئەو لایەنەش نییە کە پێناسەی بەرژەوەندی باڵای هەرێمی کوردستان بکات".
پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یامێكدا به تووندی وه‌ڵامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی دایەوە و گوتی"لێیان قبوڵ ناكرێت و هه‌ڵوێستمان ده‌بێت". هه‌روه‌ها به گۆڕان ده‌ڵێ "هه‌ورازێكی سه‌ختتان گرتووه‌ته‌به‌ر و خه‌ڵكانێكی زۆر خۆیان تاقیكردووه‌ته‌وه و سه‌رنه‌كه‌وتوون، ئێوه‌ش سه‌رناكه‌ون".
لە وەڵامەكەی پارتی هاتووە "هه‌ست ده‌كه‌ین كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دژی هه‌ر كۆده‌نگییه‌كی نیشتمانییه، ئه‌مه‌شیان زیانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان هه‌یه. ئه‌وه‌ی گۆڕان هه‌وڵی بۆ ده‌دات تێكدانی یه‌كڕیزییه. ئۆپۆزسیۆن بوون و تێكدانیش دوو شتی جیاوازن".
ئەمە جاری دووەمە لەماوەی 13 رۆژدا كە رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە چاوپێكەوتنی تەلەفزیۆنیدا دەردەكەوێت. لە بەشێكی دیدارەكەیدا كە ئەمشەو كاژێر 9:30 بەكاتی هەولێر پەشخدەكرێ وKNN بڵاوی كردووەتەوە، نەوشیروان مستەفا دەڵێ " ناو ماڵی كورد به‌وه رێكده‌خرێت كه تۆ كه‌موكوڕییه‌كانی خۆت بزانیت، هه‌ڵوێستی ئێمه بزانیت، ئێمه رونكردنه‌وه بده‌ین له‌سه‌ر ئه‌و روداوانه‌ی له كوردستان و عێراقدا روده‌ده‌ن... ئێمه نه هێزی چه‌كدار و نه حكومه‌تمان به ده‌سته‌وه‌یه تا ناوماڵی كورد تێكبده‌ین".
سەبارەت بە سروشتی پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان و ناوەند گوتی "به هیچ شێوه‌یه‌ك له قازانجی كورد نییه له كوردستانی عێراق، له هیچ قۆناغێكدا رێگه بدات ناكۆكی گه‌لی كوردستان و به‌غدا ببێت به ناكۆكی تائیفی و مه‌زهه‌بی".
نەوشیروان مستەفا ئەمین/لە دایکبووی 1944،سلێمانی/،رێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان، پێشتر جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشیتیمانی كوردستان بوو. لەیەكێتیدا لەنێو باڵی ڕیفۆرم بوو، دوای ئەوەی نەیتوانی ڕیفۆرم لەنێو یەکێتیدا بکات لە ساڵی 2006 وازی لە کاری حیزبی هێنا و دەستی کرد بە کاری راگەیاندن و كۆمپانیای وشەی دامەزراند، دوواتر لەگەڵ هاوەڵەکانی بەشێوەیەكی راستەوخۆ هاتەوە ناو سیاسەت و لە هەڵبژاردنەكان بە لیستێكی جیا بەناوی لیستی گۆڕان هاتەوە ناو بواری سیاسی و رێژەیەكی بەرچاوی جەماوەری بۆ لای خۆی راكێشا.
سەرچاوە: رووداۆ
به‌یاننامه‌ی کۆمه‌ڵێک توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی کوردستان لەبارەی دراما کۆرییەکان
منداڵانی کوردستان بپارێزن له شمشێرو تیری دراما کۆرییه‌کان
ماوه‌یه‌که هه‌ندێک که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی له کوردستان، هه‌ڵده‌ستن به په‌خشکردنی زنجیره‌ی دۆبلاژکراوی کۆری، که له‌به‌شێک له‌و زنجیرانه‌دا خوێنڕشتن‌و توندوتیژی بهدیدهکرێتو هەندێک له گه‌وره‌و بچووکی خه‌ڵکی کوردستانیش سه‌یری ئه‌و فیلم‌و درامایانه ده‌که‌ن.
ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵێک توێژه‌ری کۆمهڵایهتیو ده‌روونی، به‌پێویستمانزانی ئه‌م راگەیەندراوە بۆ رای گشتی‌و که‌ناڵه‌کان بخه‌ینه‌ڕوو، و ههڵوێسهیهک بکه‌ین.
لای هه‌مووان روونه، که له‌م سه‌رده‌مه‌دا تهلهفزیۆنو هۆکانی دیکه‌ی راگه‌یاندن رۆڵی بنه‌ڕه‌تییان هه‌یه له په‌روه‌رده‌کردنو پێگه‌یاندنی که‌سێتی منداڵ، بۆیه که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆن به‌رپرسیارن، به‌رامبه‌ر به نه‌وه‌ی داهاتوو.
ته‌ماشاکردنی فیلم‌و دراما توندوتیژه‌کان به‌گشتی کاریگه‌ری سلبیان هه‌یه له‌سه‌ر لایه‌نی دهروونیو ره‌فتاری منداڵان، چونکه لای منداڵ توانا عه‌قڵییه‌کان پێنه‌گه‌یشتووه‌و زۆربه‌ی ره‌فتاره‌کانی به‌هۆی لاساییکردنه‌وه ئه‌نجامده‌دات، بۆیه ته‌ماشاکردنی درامای توندوتیژئامیز رۆڵی سلبی دروستده‌کات له‌سه‌ر منداڵان‌و وایان لێ ده‌کات که لاسایی دیمهنو مه‌شهه‌ده توندوتیژه‌کان بکه‌نه‌وه‌و کاری توندوتیژ ئه‌نجامبده‌ن، و زیان بەیەکتر بگەیەنن، بێئه‌وه‌ی هه‌ستبکه‌ن که ره‌فتاره‌که‌یان زیانبه‌خشه.
هه‌روه‌ها له‌به‌ر نه‌بوونی هۆشیاری و ژووری تایبه‌ت به منداڵان، لای به‌شێک له خێزانه‌کانیش واده‌کات که ڕێگه‌بده‌ن، منداڵه‌کانیان ته‌ماشای ئه‌و فیلمانه بکه‌ن.
بۆیه به‌رای ئێمه، به‌رپرسیارێتییه‌کی گه‌وره‌و مێژووی له‌سه‌ر که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆن هه‌یه‌و بۆیە پێشنیاردەکەین:
1- له‌کاتی په‌خشکردنی ئه‌و فیلم‌و درامایانه‌ی که کوشتن‌و خوێنڕشتن‌و توندوتیژیی کردایو گوفتارییان تیایه، به‌به‌رده‌وامی له‌سه‌ر فیلمه‌کان بنوسن، که ته‌ماشاکردنی ئه‌م فیلمانه بۆ منداڵ گونجاونییه.
2- ئه‌کرێت ئه‌و جۆره فیلم‌و درامایانه له کاتێکدا په‌خشبکه‌ن که زۆربه‌ی منداڵان نوستون، ئه‌گه‌ر بکرێت له کاتژمێر 12ی شه‌و به‌دواوه په‌خشبکرێن باشتره، هه‌رچه‌نده لامان روونه که به‌شێکی خێزانه‌کانی کوردستان، ژووری نوستن‌و نانخوادنو دانیشتنی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی خێزانیان یه‌ک ژووری هاوبه‌شه.
هاوکات داواکارین له دایکان و باوکان که ئاگاداری منداڵه‌کانیان بن، بۆئه‌وه‌ی ته‌ماشای ئه‌و فیلم‌و درامایانه نه‌که‌ن که نه‌شیاوه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که منداڵ فێری توندوتیژی رهفتاریو گوفتاری ده‌که‌ن.
هەروەها داواکارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی پۆلیس، کە رێگریبکەن لە هاوردەکردنی شمشێرو تیر‌و تەقەمەنی کە لە هەندێک لە فرۆشگاکان بە منداڵان دەفرۆشرێن و دواجار دەبێتە زیان و کێشە بۆ منداڵان.
منداڵانی کوردستان نه‌وه‌ی دوارۆژی میلله‌ته‌که‌مانن، پێویسته که‌شی منداڵانه‌یان بۆ بڕه‌خسێنرێت بۆ پەروەردەکردنیان، نه‌ک ناچاربکرێن ته‌ماشای فیلمی گه‌وره‌ساڵان بکه‌ن و لاسایی ژیانی گه‌وره‌ساڵان بکه‌نەوە.
ناوەکان:
جێگر سلێمان
حازم عەلی
حەلیمە فەتاح
کارزان موحەمەد
کاروان بابەکر
نەبەز ئەحمەد
هادی ئەمین
هاورێ ئەکبەر
هێمن ساڵح
هێمن ئەحمەد
هەرێم ئیرمان
ئه‌مڕۆ شاندێكى په‌رله‌مانتارانى به‌ده‌په چوونه په‌رله‌مانى كوردستان‌و له‌گه‌ڵ سهرۆكو جێگرى په‌رله‌مانى كوردستان‌و ئه‌ندامانى كۆبوونه‌وه‌و باسیان له بوارى سیاسى‌و گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمى كوردستان كرد. وهفدهكهى په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌په له په‌رله‌مانی توركیا، پێكهاتبوو له خاتوو (ئایسه‌ل تۆغلوكو ملكیه بیرتانه)، كه به مه‌به‌ستى به‌شدارى كردن له كۆبوونه‌وه‌ی ژنانى هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان‌و بیروڕا گۆڕینه‌وه له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسی و پشتیوانی له سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی گهلانو به‌دیهێنانی مافه‌كانیان سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردبوو.
د.ئه‌رسه‌لان بایز، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیش له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند "هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی له ئیراده‌ی گه‌لان ده‌كات بۆ دیاریكردنی ماف‌و چاره‌نووسی خۆیان" گوتیشى "له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وڵێكی ئاشتیخوازانهداین بۆئه‌وه‌ی به رێگه‌ی دیالۆگ‌و گفتوگۆ مافه‌كان بێته‌دی، چونكه ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می لێكگه‌یشتن و گفتوگۆ‌و دانووستانه بۆئه‌وه‌ی به برایه‌تی و ئاشتی به مافه‌كان بگه‌ن".
سەرچاوە: رووداۆ
تاران- عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆڵی کورده‌کانی سووریا له دوایین گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌و وڵاته به گرنگ وه‌سف ده‌کات.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی له لێدوانێکدا بۆ هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس به جه‌خت له‌سه‌ر ستراتێژیک بوونی ناوچه‌که له‌باری بوونی که‌مینه و ئایینه جۆراوجۆره‌کان که بۆ چه‌ندین سه‌ده‌یه پێکه‌وه به ئاشتیانه تێیدا ده‌ژین وتی: ''کورده‌کان به‌شێک له گه‌لی ئه‌م ناوچه‌یه‌ن و ده‌وری گرنگیان هه‌یه له گۆڕانکارییه‌کاندا."
ساڵحی ئاماژه به پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌کانی ئه‌مدواییانه‌ی ناوچه‌که به تایبه‌ت سووریادا و ڕایگه‌یاند: ''هیچ که‌مینه‌یه‌ک نابێ له بارودۆخی ئێستادا بیر له‌وه بکاته‌وه که هه‌لێک ڕه‌خساوه و هه‌وڵ بۆ جیابوونه‌وه بدات و سیاسه‌تێک بگرنه پێش که ببێته هۆی هاتنه‌ئارای ته‌نگژه و کێشه‌کان که‌ڵه‌که‌تر بکات."
هیواشی خواست که هه‌موو لایه‌نه‌کان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا کار بکه‌ن نه‌ک ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی یان ده‌سته‌یی ڕه‌چاو بکرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به پرسی ئازادکردنی 48 زیاره‌تکاری ڕفێندراوی ئێرانی له سووریا وتی: له دانوستانی به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان بۆ ئازادکردنی ئه‌و که‌سانه و له‌م پێناوه‌شدا له دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی تورکیا، جه‌ختمان له‌سه‌ر هه‌وڵی زیاتری ئه‌نقه‌ره بۆ ئازادکردنی زیاره‌تکاران کردووه.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی ڕاشیگه‌یاند که ئێران له کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی شاری مه‌ککه به‌شداریی ده‌کات و هاوپه‌یوه‌ند به پرسی سووریا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی وڵاتانی قه‌ته‌ر، تورکیا و عه‌ره‌بستانیش دیدارمان ده‌بێت.
له‌باره‌ی بهراڤی ڕاوێژکاری تاران تایبه‌ت به سووریا وتی: 30 وڵات له ئاسیا، ئه‌مه‌ریکای لاتین و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ئاماده بوون و بهراڤێکی زۆر سه‌رکه‌وتوو بووه.
جه‌ختیشی کرد که له‌و بهراڤییهدا پێشنیاری پێکهێنانی گرووپی په‌یوه‌ندی و ئاگربڕی دوو لایه‌نه له سه‌رتاسه‌ری سووریا هاتۆته ئاراوه که بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و دوو پێشنیاره پێویست به دانوستانی زیاتر هه‌یه.
سەرچاوە: کوردپرێس
ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزە لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵاتی ئێران تا دێت لە بەرزبوونەوەدایە و بەپێی دواینن ئامار، 2 هەزار و 250 کەس بوونەتە قوەربانی. بەپێی دوایین ئامارە فەرمییەکان، زیاتر لە 250 کەس لە بوومەلەرزەکەی باکووری رۆژهەڵاتی ئێران گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 2 هەزار کەسیش بریندار بوون.
دوێنێ شەممە، کاژێر 3:55 دوانیوەڕۆ، بوومەلەرزەیەک به گوڕی 6.2 پلەی رێختەر پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵاتی (تەورێز)ی هەژاند.
بەرپرسانی ئێران رایانگەیاندووە "لەو کارەساتە سروشتییەدا 60 گوند بە تەواوی وێران بوون و زیاتر لە 110 گوندیش زیانیان پێگەیشتووە". هاوکات لەگەڵ بوومەلەرزەکەی تەورێز، چەندین بوومەلەرزە شارەکانی ورمێ، مەهاباد، بۆکان، شنۆ، پیرانشار، میاندواو و سەڵماس لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوایی (ورمێ)ی هەژاند کە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو.
لە كۆبوونەوەیەكی نائاساییدا لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە، كۆمكاری عەرەبی لە شاری جەددە كۆدەبێتەوەو تێیدا جێگرەوەی كوفی ئەنان دیاری دەكرێ.
ئەمڕۆ یەكشەممە لەشاری جەددە، پایتەختی دووەمی عەرەبستانی سعودیە، كۆمكاری عەرەبی كۆبوونەوەی نائاسایی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی دەبەستێ و هۆكاری كۆبوونەوەكەش دووایین پێشهاتەكانی قەیرانی سووریایە. ئەم كۆبوونەوەیە وەك هەونگاوێكی دروستكردنی یەكهەڵوێستیی سەیر دەكرێ بۆ چوونە ناو كۆنگرەی وڵاتانی ئیسلامی كە رۆژی سێشەممە لە شاری ریاز، پایتەختی عەرەبستانی سعودیە، بەئامادەبوونی سەرۆكی زۆربەی وڵاتە ئیسلامییەكان دەبەسترێت.
ئەحمەد بن حلی، بریكاری ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی رایگەیاند "لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ گفتوگۆ لەسەر جێگرەوەیەكی كوفی ئەنان دەكەین بۆ نوێنەرایەتی كۆمكاری عەرەبی و نەتەوە یەكگرتووەكان". بن حلی گوتیشی "نەبیل ئەلعەرەبی، ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی بەشداری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ دەكات، پاشان راستەوخۆ بەرەو ریاز بەڕێ دەكەوێ بۆ بەشداری كردنی كۆنگرەی وڵاتانی ئیسلامی و هەموو هەڵوێستەكانی كۆمكاری عەرەبی كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ دەردەكەوێت، لە كۆنگرەكە لە وتارێكاد دەیخاتە ڕوو".
په‌یامی هاۆخهمی ده‌ربرینی بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی رۆژهه‌لاتی كوردستان، بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئێران
به داخ‌و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه، ئه‌مرۆ شه‌ممه 21ی پوشپه‌ر بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی به هێز، ئێران به‌تایبه‌ت پاریزگای ئازربایجانی هه‌ژاند، كه به پێی دوایین ئاماره‌كان نیزك به 200 هاۆوەلاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه، و زیاتر له 1300 كه‌سیش برینداربوون، ئه‌مه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیانێكی زۆریش به‌ر خانووی هاۆوەلاتیانی ئازه‌ری زمان‌و شوینه گشتیه‌كان كه‌وتووه.
ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی رۆژهه‌لاتی كوردستان‌و، هاوكات به نوێنه‌رایه‌تی له‌لایەن خه‌لكی كوردستان له‌گه‌ل ده‌ربرینی داخ‌و كه‌سه‌ری خۆمان بۆ ئه‌و كاره‌ساته، سهرهخوشیو هاوده‌ردی خۆمان روو لە كه‌سوكاری قوربانیەکان ئاراستە دەکەیین، و هیوادارین ئه‌مه دوایین كاره‌ساتی سروشتی بێت كه به سه‌ر ئه‌م خه‌لكه بهلالێدراوهدا، دێت.
بزووتنه‌وه‌ی كۆمارییخوازی رۆژهه‌لاتی كوردستان
۱۲/ اوت/ ۲۰۱۲
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانی ئەمجارەشی دا بۆ تورکیا، ڕایگەیاند کە لە شەڕ دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان دا، واشینگتۆن وەکوو پێشوو، پشتیوانی ئانکارایە و وڵاتەکەی ڕێگەش نادات کە PKK لە سووریا جێگیر بێت. ئەمڕۆ شەممە، ١١ی ئەگۆستی ٢٠١٢ی زایینی، "هیلاری کلینتۆن"، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی فەرمی و بە مەبەستی دیتنی کاربەدەستانی تورکیا، گەیشتە ئیستانبووڵ و پاش دیداری لەگەڵ ئەحمەد داوودئۆغڵو، هاوتا تورکەکەی، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی دا، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ تورکیا دووپات کردەوە.
بە گوێرەی مێدیاکانی تورکیا، تەوەری سەرەکی گفتگۆی نێوان کلینتۆن و داوودئۆغڵوو، قەیرانی سووریا و چۆنیەتی مامەڵە لەگەڵ ئەو وڵاتە بوو و هاوکات، بەرەنگاری لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانیش بەشێکی گرینگی دانیشتنی نێوان دوو لایەن بوو.
کلینتۆن وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەربازانی کوژراوی ئەمدوایانەی ئەرتەشی تورکیا سەبارەت بە پەکەکە وتی: پشتیوانی لە شەڕی تورکیا دژ بە پەکەکە دەکەین و هاوکات ناشمانهەوێ کە پارتی کرێکارانی کوردستان لە سووریا جێگیر بێت. تورکیا رۆڵی ڕێبەر لە هەرێمەکە دەگێڕێ. ئێمەش دەزانین ئەوە چەندە دژوارە بەڵام دەبێ ئامادەکاری بۆ بکەین و پلانی "ب" بخەینە گەڕ". هەموو سیناریۆکانی پێوەندیدار بە سووریامان خستە بەر باس و گفتگۆ و هاوکات وەکوو پێشوو، لە شەڕی بەرانبەر بە PKK دا، درێژە بە پشتیوانیمان لە ئانکارا دەدەین".
هاوکات بی بی سی تورکی لە زاری کلینتۆنەوە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بڕی ٨٢ میلیۆن دۆلار یارمەتی ماڵی پێشکەش بە چەکدارانی دژبەری ئەسەد دەکات و هەر ئەمڕۆش لەگەڵ بەرپرسانی ئەنجومەنی نیشتمانی سووریا لە ئیستانبووڵ کۆ دەبێتەوە و پشتیوانی واشینگتۆنیان بۆ دووپات دەکاتەوە. لێدوانەکانی هیلاری کلینتۆن لە کاتێک دایە کە لە یەک مانگی ڕابردوو دا، چەندین پێکدادانی قورس لە نێوان ئەرتەشی تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان هاتۆتە ئاراوە و دەیان سەربازی تورک لەو شەڕانە دا کوژراون.
شایانی باسە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش، هەم لە ئاستی سیاسی و هەم لە ئاستی ئیستخباراتی و فرۆشتنی چەک و چۆڵ دا، دژ بە کوردی باکوور، یارمەتیدەری تورکیا بووە و بەردەوام بە پێداگرییەوە، ئەو پشتیوانییەی دووپات کردۆتەوە.
بریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستاش پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراقى له زومار له‌یه‌كترى لهسهنگهردانو كێشه‌كه كۆتایى نه‌هاتووه.
ئه‌نوه‌رى حاجى عوسمان، بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به (رووداو)ى "تاوه‌كو ئێستاش پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقییه‌كان هه‌ر له‌جێگه خۆیان له زوومارو فیشخاپوور له سه‌نگه‌ردان به‌رامبه‌ر یهكترىو هیچ گۆڕانكارییه‌ك له هێزه‌كاندا رووینه‌داوه كه بڕیاربوو هێزه‌كان بكشێنه‌وه‌و جادده ههڵكهندراوهكان وه‌ك خۆیان لێبكرێته‌وه". 27/7/2012 سوپای عێراق به تانك‌و تۆپ‌و چه‌كى قورسه‌وه چوونه ناوچه‌ى زوومارو فیشخاپوور له سنوورى هه‌رێمى كوردستان، پێشمه‌رگه‌ش له دوورى 500 مه‌تر دژیان وه‌ستایه‌وه به‌رامبه‌ریه‌ك كه‌وتنه سه‌نگه‌ره‌وه، به‌ڵام كرده‌ى سه‌ربازى رووینه‌دا.
دواى چه‌ند رۆژێك له‌و گرژییه، 5/8/2012 لیژنه‌یه‌كى هێزى پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراقى به ئاگادارى ئه‌مریكییه‌كان كۆبوونه‌وه‌و له‌سه‌ر 7 خاڵ رێككهوتنو بڕیاردرا به‌زووترین كات هێزه‌كان بكشێنه‌وه‌و بارودۆخه‌كه وه‌ك خۆى لێبێته‌وه، جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ئه‌وكاته له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "هاتنی هێزه‌كانی سوپای عێراقی بۆ ئه‌و ناوچانه بۆ دۆخی ئالۆزی سووریا بوو، به‌ڵام بڕیاره به زووترین كات مالیكى‌و بارزانى واژۆ له‌سه‌ر 7 خاڵهكه بكهنو هێزه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه جێگه‌ى خۆیان". به‌پێى زانیارییه‌كانیش تاوه‌كو ئێستا مالیكى‌و بارزانى واژۆیان له‌سه‌ر 7 خاڵهكه نه‌كردووه بۆیه هه‌ردوولا ئێستاش به‌رامبه‌ر یه‌ك له سهنگهرداتن.
سەرچاوە: رووداۆ
گوتەبێژی هێزەکانی پاراستنی گەل دەڵێ شەمزینان لە ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای تورکیا نەماوە و گەریلاکانمان سەرجەم سەربازگەکانی سوپا لە شەمزینانیان گەمارۆ داوە. بەختیار دۆغان، گوتەبێژی هێزەکانی پاراستنی گەل HPGی باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK، لە هەڤپەیڤنێکدا لەگەڵ (رووداو) سەبارەت به شەڕ و پێکدادانەکانی ناوچەی شەمزینان رایگەیاند "شەمزینان ئێستا لەژێر کۆنتڕۆڵی سوپای تورکیا دەرچووە و لە لایەن گەریلاکانی HPG کۆنتڕۆڵ دەکرێت. زۆربەی سەربازگەکانی سوپای تورکیا لە شەمزینان لە لایەن گەریلاکانەوە گەمارۆ دراوە و ناتوانن لە شوێنی خۆیان بجوڵێن. هەلیکۆپتەر و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاش چەندین جار ویستوویانە دەربازی ناوچەکە بن بەڵام بەهۆی هێڕشەکانی HPG پاشەکشەیان کردووە و تائێستا نەیانتوانیوە ئەو گەمارۆیە بشکێنن".
بەختیار دۆغان راشیگەیاند "شەڕی شۆڕشگێڕی گەریلاکان لە شەمزینان بەردەوامە و وێڕای هەوڵەکانی سوپای تورکیا، تا ئێستاش کۆنتڕۆڵی چەندین ناوچەی شەمزینان لەدەست HPGدایە. لە شەمزینان داگیرکاری بەرەو نەمان دەڕوات و ئێمە هەم گەلی خۆمان لەو ناوچەیە دەپارێزین و هەمیش خەباتی خۆمان بەدژی داگیرکاری لە کوردستان بەرفراوانتر دەکەین. پێویستە ئێمە ئەو تاکتیکە نوێیە لە زۆر ناوچەی دیکەی کوردستان بەڕێوە ببەین و زیاتر لە هەرکاتێک بەدژی سیاسەتی دژە کوردی حکومەتی تورکیا دەوەستینەوە".
لە 23/07/2012 گەریلاکانی هێزی پاراستنی گەل هێڕشێکی بەربڵاویان بۆسەر سەربازگەکانی ناوچەی شەمزینان دەست پێ‌کرد و لەو رێککەوتەوە تا ئێستا شەڕ و پێکدادان لەو ناوچانە بەردەوامە. بەگوێرەی راگەیەندراوەکانی HPG، لە دەستپێکی شەڕە و پێکدادان لە شەمزینان نزیکەی 200 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون، بەڵام وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێ "8 سەربازی تورکیا و 114 گەریلا لەو هێڕشانەدا کوژراون".
گوتەبێژی هێزەکانی پاراستنی گەل HPG لەو بارەوە دەڵێت "ئێمە وەک HPG ئەنجامی هەموو شەڕ و پێکدادانەکان بۆ رای گشتی بڵاو دەکەینەوە بەڵام حکومەتی تورکیا جگە لە هێڕشی سەربازی، هێڕشێکی بەرفراوانی راگەیاندن بەدژی HPG بەڕێوە دەبات. تورکیا خۆی بە دووەمین هێزی ناتۆ دەزانێ بۆیە ناتوانێ ئاماری راستەقینەی کوژراو و برینداربووەکانی بڵاو بکاتەوە و ناچار ئاماری کوژراو و برینداربووانی HPG چەند بەرابەر دەکات و رای گشتی تورکیا سەبارەت به راستی رووداوەکان دەشێوێنێت".
ناوبراو راشیگەیاند "تورکیا رێژەی کوژراوانی خۆی لەو شەڕ و پێکدادانانەدا تەنها 8 کەس راگەیاندووە کە ئەوە دوورە لە راستی. گەریلاکان دەستیان بەسەر چەکی 20 کوژراوانی سوپای تورکیا داگرتووە و بەپێی ئەو 20 چەکە ناڕاست بوونی ئامارەکانی تورکیا بە باشی دەردەکەوێت. ئێستا 8 سەربازی سوپای تورکیا لەلایەن گەریلاکانەوە بەدیل گیراون".
لە 3/8/2012، موراد قەرەیلان، سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان KCKسیاسەتی نوێی گەریلاکانی راگەیاند و گوتی "گه‌ریلاکانمان ده‌یانه‌وێت سه‌نگه‌ری خۆیان له هه‌رێمه‌که به‌رفراوان بکه‌ن. ئێستاکە لە (35) کیلۆمه‌تری ناوه‌وه‌دا هێزه‌کانی گه‌ریلا هه‌ن، به‌م شێوه‌یه چی دی دەره‌وه‌ی سنوور و ناوه‌وه‌ی سنوور مانای نەماوە و بوو به چیرۆک.گه‌ریلاکان له ده‌ڤه‌ره‌کانی نزیکی شه‌مزینان سه‌نگه‌ری خۆیانیان داناوه و هه‌موو هه‌وڵه‌کانی حکومەتی تورکیا بۆ ده‌رخستنی هێزی گه‌ریلا له‌و ناوچانه‌دا بێ ئەنجام بووە".
بەختیار دۆغان لەو بارەوە دەڵێ "حکومەتی تورکیا لە ساڵی 2012شدا درێژە بە سیاسەتی لەناوبردنی گەلی کورد و هێزی گەریلا دەکات. بۆ ئەوەی پرسی کورد هەنگاوێک بۆ پێشەوە ببەین هێڕشێکی نوێمان لەچوارچێوەی شەڕی شۆڕشگێڕی دەستپێکردووە. لە رۆژانی رابردوودا، هێزەکانی HPG سەربازگەکانی چەلی، گردێ، سەرێ سێوی، بلیجان، قاراپاش و ناوەندی 49یان کردە ئامانجی هێڕشەکانی خۆیان و سوپای تورکیا به فڕۆکەی F16 و هەلیکۆپتەری سیکۆرسکی و هاوەن ناوچەکەیان بوردمان کرد. لە ئەنجامی ئەو شەڕ و پێکدادانە 14 گەریلا گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 100 سەربازی سوپای تورکیا کوژران".
گوتەبێژی هێزەکانی پاراستنی گەل HPG ئامانجی خۆیان لەو هێڕشانەی کۆتایی هاتن به داگیرکاری کوردستان ناو برد و رایگەیاند "ئێمە دەمانەوێ کۆتایی به داگیرکاری حکومەتی تورکیا لەسەر کوردستان بێنین. داگیرکاری گەلی کورد دەکوژێت و بەرەو لەناوچوونی دەبات. هەر بۆیە ئێمە بۆ سەلماندنی تاکتیکی نوێمان شەڕی شۆڕشگێڕیمان کە کۆنتڕۆڵ کردنی شەمزینانە دەست پێ‌کرد و ئەو شەڕە بەرفراوان دەکەین. من لەسەر ئەو باوەڕەم کە گەلی کورد خاوەندارێتی لە شەڕی شۆڕشگیڕی HPG دەکات".
بەختیار دۆغان راشیگەیاند "جگە لە شەمزینان گەریلاکانی HPG لە دێرسیم، ئامەد، سەرحەد، بۆتان، هەکاری، شێرناخ و زۆر شاری دیکەی باکووری کوردستان بڵاو بوونەتەوە بەڵام رەوشی شەمزینان جیاوازە و ئێمە تاکتیکێکی نوێ لەو ناوچەیە بەڕێوە دەبەین. بۆ ئازادی گەلی کوردستان پێویستە ئێمە ئەو تاکتیکە بەرفراوانتر بکەین".
سەرچاوە: رووداۆ/ ساکار عەبدوللازادە
نێچیرڤان بارزانی له ئەڵمانیايه و لەگەڵ مام جەلال کۆبوونەوە. هاوکات بارزانی بە تاڵەبانی راگەیاندووە کە هیواخوازە بگەڕێتەوە وڵات و لەئێستادا کەسایەتی ئەو بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکان پێویستە. ماڵپەری (PUKmedia) بڵاوکرەوە کە ئێوارەی دوێنێ 9/8 مام جەلال، سەرۆک کۆمار عێراق لەشوێنی پشوودانی خۆی لەئەڵمانیا پێشوازیکردووە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئازاد بەرواری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، دڵشاد بارزانی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەئەڵمانیا هاوڕێیەتیان دەکرد.
هەروەها ئاماژە بەوەکراوە کە لەدیدارێکدا نێچیرڤان بارزانی بەگەرمی لەهەواڵی تەندروستی تاڵەبانی پرسی و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەرکەوتنی ئەو نەشتەرگەرییەی کە بۆ ئەژنۆی چەپی کرا، ئومێدی خۆشی نیشاندا بەهەرچی زوتر کۆتاییهاتنی بەرنامەی راهێنان و چارەسەری سروشتیی کە دوای نەشتەرگەرییەکە بەڕێوەدەچێت، تا سەرۆک کۆماری عێراق بەزوویی بگەڕێتەوە بۆ وڵات بەتایبەتی کەئێستا کەسایەتی ئەو بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان پێویستە.
لای خۆیەوە مام جەلال- سوپاسی نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ سەردانەکەی و هەستی برایانەو دڵسۆزانەی، دڵنیای کردەوە لەباشی تەندروستی و بەڕێوەچوونی بەرنامەی چارەسەری سروشتی و راهێنانی پزیشکی.
لەتەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی پرۆسەی سیاسی لەعێراق و هەرێمی کوردستان و رێوشوێنەکانی چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان، لەوبارەیەشەوە تاڵەبانی پێویستی یەکڕیزیی و یەکخستنی هەڵوێستەکانی هەموو لایەنەکانی دووپاتکردەوەو ئاماژەشی کرد بۆ گرنگی بەهێزکردنی زیاتری نێوانی یەکێتیی و پارتی کە بەرژەوەندیی هەموو لایەکی تێدایە.
سەرچاوە: PUKmedia
ته‌ورێز- 3 بوومه‌له‌رزه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی باکووری ڕۆژئاوای ئێران هه‌ڵکه‌وتوو له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ژاند. به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: کاژێر 16 و 53 خوله‌ک بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 6.2 پله به پێوه‌ری ڕێشته‌ر و دوو بوومه‌له‌رزه‌ی دیکه له کاژێر 17 و 4 خوله‌ک و 17 و 19 خوله‌ک به گوڕی 6 و 4.7 پله به پێوه‌ری ڕیشته‌ر له شاره‌کانی ئه‌هه‌ر و وه‌رزه‌قان سه‌ر به پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕوویداوه.
هێشتاکه هیچ هه‌واڵێک له‌مه‌ڕ زه‌ره‌ر و زیانی گیانی و ماددی ئه‌م بوومه‌له‌رزانه بڵاو نه‌بۆته‌وه و هێزه‌کانی فریاکه‌وتن و هه‌ڵسه‌نگاندنی زیانه‌کان له ته‌ورێز و شاره‌کانی دیکه له‌وان ئه‌رده‌بێڵ ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ی بوومه‌له‌رزه کراون.
له پارێزگاکانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، ئه‌رده‌بێڵ، زه‌نجان و گیلان هه‌ست به ئه‌و بوومه‌له‌رزانه کراوه. هاوکات هه‌واڵه‌کان باس له پچڕانی کاره‌با و ته‌له‌فۆن له شاری ته‌ورێز و ده‌وروبه‌ری ده‌که‌ن به‌هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزانه و هه‌روه‌ها ترس و دڵه‌ڕاوکێی هاووڵاتیان له دووباره‌بوونه‌وه‌ی. به‌پێی ڕاگه‌یێندراوی دامه‌زراوه‌ی ژێئۆفیزیکی زانستگای تاران له یه‌ک حه‌وته‌ی دواییدا 5 بوومه‌له‌رزه له‌و ناوچانه تۆمار کراون. وه‌رزه‌قان و ئه‌هه‌ر له 35 کیلۆمه‌تری شاری هه‌ریس و 510 کیلۆمه‌تری تارانی پایته‌خت هه‌ڵکه‌وتوون.