دادگای تاوانە قورسەکان لەشاری ئامەد، بڕیاریدا سزا لە سەر پەرلەمانتاری کورد لەیلا زانا هەڵبگرێت. دوێنێ سێ شەممە، جارێكی دیکە دادگای تاوانە قورسەكانی توركیا لەسەر دۆسیەی لەیلا زانا كۆبووەوە و بەپێی پاكێجی سێیەمی چاكسازی لەدادگای توركیا، بڕیارەكەی پێشوویان پوچەڵكردەوە.
لەیلا زانا، پەرلەمانتاری سەربەخۆی شاری ئامەد لە پەرلەمانی توركیا، لە ئاهەنگی نەورۆزی ساڵی 2007 گوتبووی كورد سێ سەرۆكی هەیە، مام جەلال تاڵەبانی، كاك مەسعود بارزانی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان. بەهۆی ئەو گوتانە، دادگای تاوانە قورسەكانی توركیا سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەر لەیلا زانادا سەپاندبوو.
د. بەرهەم ساڵح چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا گەیشتە تاران و لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشوازی لێ‌کرا. د. بەرهەم ساڵح، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی پێشووی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێ شەممە، گەیشتە تارانی پایتەختی ئیران و لە لایەن شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و باڵیۆزی عێراق لە ئێران و باڵیۆزی عێراق لە تاران پێشوازی لێ‌کرا.
د. بەرهەم لە بینای وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لەگەڵ عەلی ئەکبەر ساڵحی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و کۆبوونەوەکە تا ئێستاش بەردەوامە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە رانەگەیەندراوە.
پێشتر نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەوە به (رووداو)ی راگەیاندبوو "ئەو سەردانە 4 رۆژ دەخایەنێت و بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئەنجام دەدرێت".
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک وەزیری پێشووی هەرێمی کوردستان لە کابینەی شەشەمدا دوو جار بە فەرمی سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردووە و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە. سەردانەکەی د. بەرهەم دوای سەردانێكی چوار رۆژەی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دێت بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران کە لە 29/6/2012 ئەنجام درا.
سەرچاوە: رووداۆ
تا ئێستا خوێندنەوەی دووەم بۆ سروودی نیشتمانی "ئەی رەقیب" نەکراوە وچەند لایەنێکی ناو پەرلەمانی کوردستان دژی بەیاسایی کردنی ئەو سروودە دەوەستنەوە.
گۆران ئازاد، ئەندامی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان لەو بارەیەوە به (رووداو)ی راگەیاند "یەکەمین هۆکار حیزبە ئیسلامییەکانن کە تێبینیان لەسەر ئەو سروودە هەیە و دەتوانم بڵێم کە هەندێک لە گرووپە ئیسلامییەکان ناڕەزایەتی توندیشیان لە بەرامبەر رەستەیەکی ناو سروودی ئەی رەقیب هەیە". ئەو بەشەی سروودی ئەی رەقیب کە دەڵێت (دینمان، ئایینمان ھەر نیشتمان) بووەتە جێگەی رەخنەی لایەنە ئیسلامییەکان و تەنانەت بە کوفری دادەنێن.
عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا لە ساڵی 2005، لەکاتی گوتنی سروودی ئەی رەقیب هەڵنەستایەوە و لە وەڵامی هۆکارەکەیدا ئەی رەقیبی به کوفر و هەڵەی مێژوویی نێوبرد و گوتی "من ناتوانم رێز لە سروودێک بگرم کە پێچەوانەی عەقیدە و دینی خەڵکی کوردستانە".
لە لایەکی دیکەوە، هێزە سکۆلارەکانیش تێبینیان لەسەر ئەی رەقیب هەیە و پێیان وایە ئەو سروودە لەگەڵ قۆناخی نوێ و سەردەم ناگونجێت. گۆران ئازاد لەو بارەوە دەڵێت "هێزە سکۆلارەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان تێبینیان لەسەر سروودی ئەی رەقیب هەیە و پێیان وایە ئەو سروودە دەکرێ وەک سروودێکی نەتەوەیی بناسێنرێت بەڵام ناکرێ وەک سروودێکی نیشتمانی پەسەند بکرێت . هەروەها دەقی شێعرەکە کۆنە و لەگەڵ سەردەمی نوێ ناگونجێ و رۆحێکی سەربازی و شۆرشگێڕی بەسەردا زاڵە و کەمتر رۆحی تەبایی و پێکەوە ژیانی تێدایە. بۆیە بەپێویستی دەزانن شیعرێکی نوێ پێشکەش بکرێ و بەشێک لە رۆشنبیرانیش پشتیوانیان لەو رایە کردووە ".
جگە لە تێبینی لایەنە ئیسلامی و سکۆلارەکان، نەتەوەکانی هەرێمی کوردستانیش تێبینیان لەسەر ئەی رەقیب و تەنانەت ئاڵای کوردستان هەیە و دەڵێن هێمای خۆیان لە سروود و ئاڵای کوردستاندا نابیننەوە. بە گوتەی گۆران ئازاد "نەتەوەکانی دی دەڵێن ئەگەر هەرێمی کوردستان پێگەی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نەتەوەکانە و تەنها کورد تێیدا ناژیت پێویستە سروودی نیشتمانی هەرێمی کوردستان رەنگدانەوەی سەرجەم نەتەوەکانی ناو هەرێمی کوردستان بێت".
لە 14/6/2011 پەرلەمانی کوردستان یەکەم خوێندنەوەی بۆ بەیاسایی کردنی سروودی ئەی رەقیب کرد بەڵام بەهۆی تێبینی هەندێک لایەن و جیاوازی روانگەکان، نەخرایە دەنگدانەوە.
بە گوتەی گۆران ئازاد، ئەندامی لێژنەی یاسایی پەرلەمان "ئەو کۆسپانە بەردەوامە و یان دەبێ گوێ بەو تێبینیانە نەدرێت و سروودی ئەی رەقیب وەک سروودی نیشتمانی پەسەند بکرێت یان خود سەرنج و تێبینییەکان بەهەند وەربگیرێت و سروودێکی دی هەڵبژێردرێت". ناوبراو گوتیشی "بۆ ئەو مەبەستە چەند سروودێک پێشکەش کراوە و خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەیان بۆ دەکرێت".
سروودی ئەی رەقیب لەساڵی 1934 لەلایەن دڵداری شاعیر نووسراوە و لە لایەن حیزبی هیواوە لەساڵی 1943 لە شاری كەركووك گوتراوەتەوە . دواتر لە ساڵی 1945 لە مەهاباد، لەلایەن کۆماری کوردستانەوە وەک سروودی نیشتمانی کۆمار هەڵبژێردرا و لەدوای هاتنەسەر کاری یەکەم کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا لە بۆنە و رێورەسمە فەرمییەکان دەگوترێتەوە.
سروودی ئەی رەقیب یەکێک لە دەگمەن هێما نیشتمانییەکانی هاوبەشی کوردە کە لە لایەن خەڵک و پارتە سیاسیەکانی هەرچوار پارچەوە قبوڵ کراوە و لە سەرجەم بۆنە نەتەوەییەکاندا دەگوترێتەوە. هەوڵدان بۆ گۆڕینی سروودی ئەی رەقیب لە کاتێکدایە کە سەرکردایەتی سیاسی کورد لە هەرێمی کوردستان هەوڵ بۆ دروست کردنی گوتارێکی نەتەوەیی لەنێوان کوردی هەر چوار پارچە دەدات.
سەرچاوە:
ساکار عەبدوڵڵازادە
رووداو- هەولێر
درێژترین پیاوی جیهان، كە كوردێكی دانیشتووی شاری ماردینی باكووری كوردستانە، حەزدەكات سەردانی هەرێمی كوردستان بكات، بەڵام دەڵێ "لەبەر هەژاری و دەستكورتی ناتوانم".
سوڵتان كۆسەن، كە وەك درێژترین پیاوی جیهان ناوی چووەتە نێو كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان، لەلایەن كەناڵەكانی راگەیاندنی توركیاوە بە تورك ناودەبرێت، بەڵام ئەو رەتیدەكاتەوە تورك بێت و دەڵێت "دڵگران نابم كاتێك رۆژنامەكان دەنووسن درێژترین پیاوی جیهان توركە، بەڵام پێمخۆشە بڵێن كوردە". سوڵتان لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو) دەڵێ كێشەی هەرە گەورەی دەستنەكەوتنی كچێكە تاوەكو بیكاتە هاوسەری خۆی، هەر لەبەر باڵاكەشی ناتوانێ هیچ كارێك بكات.
سەرچاوە: رووداۆ ماردین
دایکی ئەو گەنجەی کە بووە هۆی هەڵگیرسانی شۆڕش لە تونس و وڵاتانی عەرەبی، له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه ده‌سـتگیرکراوه. مونزر بلزیافی گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی دادی تونس لەو بارەوە رایگەیاند "مهنوبـیه بۆ زیندانی قه‌فسه ڕه‌وانه کراوه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئەمڕۆ دووشه‌ممه له بهرهم دادگا ئاماده‌بێت تاوه‌کو له باره‌ی ڕووداوه‌که‌وه لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت".
مه‌نوبـیه‌ی ته‌مه‌ن 60 سـاڵ، دایکی محه‌ممه‌د بوعەزیزی کاتێـک سه‌ردانی دادگای سیدی ئه‌بوزێدی کردووه بۆ ته‌واوکردنی مامه‌ڵه‌ی شه‌هیدیی کوڕه‌که‌ی دووچاری شه‌ڕه قسه بووه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رێـکدا و به‌پـێـی یاسا ده‌سـتگیرکراوه. سـالم که کوڕێـکی دیکه‌ی مهنوبـیهیه، گوتوویه‌تی دایکی له‌گه‌ڵ فهرمانبهرێـک نه‌ک دادوه‌رێـک تووشی شه‌ڕه قسه بووه "له سه‌ره‌تادا فه‌رمانبه‌ره‌که سووکایه‌تی به دایکم کردووه و دواتر پاڵی پـێوه‌ناوه".
شاهێتحاڵان و فه‌رمانبه‌رانی دادگاکه‌ش ده‌ڵێن دایکی محه‌ممه‌د بوعەزیزی له سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رێـکدا ده‌مه قاڵێی بووه و پاشـان توڕه بووه و هاتووه‌ته ده‌رێ و ڕێـگه‌ی له دادوه‌رێـک گرتووه بچێته ژوری سه‌رۆکی دادگاوه و ده‌ستی به جنێودانی کردووه و هه‌روه‌ها قسه‌ی ناشیرینی کردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی سووتاندنی دادگاکه‌ی کردووه. نوره‌دین ئهلبحێری، وه‌زیری دادی تونس گوتوویه‌تی ده‌سـتگیرکردنی دایکی بوعەزیزی په‌یوه‌ندی به سیسته‌می دادی وڵاته‌که‌وه هه‌یه و هیچ که‌سێـک له سه‌روو یاساوه نیـیه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت بێت یان خودی وه‌زیری داد بێت.
محەممەد بوعەزیزی، فرۆشیارێکی گه‌ڕۆکی تونسی بوو کە لە 17/12/2010دا ئاگری له خۆی به‌ردا و بووه هۆی هه‌ڵـگیرسـاندنی شۆرش له وڵاته‌که‌ی و وڵاتانی دیکه‌ی عه‌ره‌بی.
سەرچاوە: VOA
بانگه‌وازێکی به په‌له (گیانی که‌بوودوه‌ند له مه‌ترسی دایه، ده‌بێ به په‌له فریای بکه‌وین(
بۆ:
سکرتیری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، به‌ڕیز بانکی مۆن!
شووڕای مافی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و لێکۆله‌ری تایبه‌تیی ئه‌و شووڕایه بۆ بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران، به‌ڕێز ئه‌حمه‌د شه‌هید!
رێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی لێخۆشبوو‌ن!
رێکخراوی چاوه‌دێری مافی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست!
سه‌رجه‌م ناوه‌ند و دامه‌زراوه و که‌سایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌کانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ!
به‌ڕێزان!
زیاتر له 50 رۆژ به سه‌ر مانگرتنی محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند، دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆکی رێکخراوی داکۆکی له مافی مرۆڤ له کوردستان، له به‌ندیخانه دا رابردوه. ئه‌و که‌سایه‌تییه مرۆڤدۆسته که به تاوانی داکۆکی له مافی مرۆڤ و پێکهێنانی رێکخراوی مه‌ده‌نی بۆ ئه‌و ئه‌رکه پیرۆزه، زیاتر له 5 ساڵه له به‌ندیخانه دایه، له رۆژی 6ی جۆزه‌ردان)( 26ی مای)ه‌وه وه‌ک ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین له بارودۆخی خۆی له به‌ندیخانه دا، مانی له خواردن گرتوه. جگه له‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی رێگای ئه‌وه‌یان پێنه‌داوه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌کانی خۆی بچێته ده‌ره‌وه‌ی زیندان، ته‌نانه‌ت بۆ راگه‌یشتن به نه‌خۆشیی لاعیلاجی کوڕه‌که‌ی، په‌ژمان، نه‌یانهێشتوه وه‌ک مه‌ره‌خه‌سی له زیندان بچێته ده‌ر. به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه له چاوپێکه‌وتنێک له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی له به‌ندیخانه‌ی ئێویندا، رای گه‌یاندوه که له‌کاتژمێر 22ی شه‌وی رابردووه، مانی له خواردنی وشکیش گرتوه و جیاوازی‌دانان له نێوان به‌ندییه‌کانی سهربهکهمایهتییهکان و به‌ندییه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک هۆی مانگرتن له خواردنی وشک ناوبردوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کان و به سه‌رنجدان به مانگرتنی 50 رۆژه‌ی، باودۆخی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی ئه‌و به‌ندییه، له‌و په‌ڕی خراپی دایه و ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی به په‌له بۆ ده‌رهێنانی له‌م بارودۆخه هه‌ڵ نه‌گیرێ،مه‌ترسیی له نێوچوونی هه‌یه.
هه‌ر بۆیه داوا له ئیوه رێکخراو و که‌سایه‌تییه مرۆڤدۆسته‌کان و هه‌موو ناوه‌ند ولایه‌نێکی خاوه‌ن نفووز ده‌که‌م هه‌نگاوی به په‌له هه‌ڵ بگرن و هه‌موو هه‌وڵی خۆتان بۆ گوشارهێنان بۆ سه‌رکۆماری ئیسلامیی ئێران به کار بێنن، بۆ ئه‌وه‌ی رێز له داواکانی که‌بوودوه‌ند بگرێ و نه‌ک هه‌ر هه‌لومه‌رجێکی باشتر بۆ راگرتنی له به‌ندیخانه دا پێک بێنێ، به‌ڵکوو له زیندان ئازادی بکا و له‌مه‌ش زیاتر چاو به سه‌رجه‌م سزا وبڕیاره‌کانی خۆی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نیی به‌ندکراو دا، بخشێنێته‌وه.
هه‌ر له‌م ده‌رفه‌ته که‌لک وه‌رده‌گرم و له رێگای بنه‌ماڵه و هه‌ر که‌سێک پێوه‌ندیی به به‌ڕێز کهبوودوهندهوه هه‌یه ئه‌م په‌یامه‌ی خۆم و حیزبی دیموکراتی کوردستان به به‌ڕیزیان راده‌گه‌یه‌نم که بۆ ئه‌وه‌ی ویستی کۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌یه‌ته دی و بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و ئێران ئه‌و رۆڵه تێکۆشه‌ر و مرۆڤدۆسته‌ی خۆیان به هاسانی له ده‌ست نه‌ده‌ن، مانگرتنه‌که‌ی بشکێنێ.چونکه به دڵنیاییه‌وه په‌یامی مانگرتنه‌که‌ی که ناره‌زایه‌تیده‌ربڕین له سته‌م و بێدادی کۆماری ئیسلامییه، به گوێی بیروڕای گشتیی گه‌یشتوه. ئێستا ده‌مێنێته‌وه سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و ئێران و ویژدانه زیندووه‌کان له راده‌ی جیهانی دا، ئه‌رکی خۆیان له پێوه‌ندی له گه‌ڵ بارودۆخی که‌بوودوه‌ند و داوا ڕه‌واکانی دا جێبه‌جێ بکه‌ن.
من به ده‌رفه‌تی ده‌زانم بۆ ئه‌وه‌ی داوا له هه‌موو حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کان و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌کانی کوردستان و ئێران بکه‌م هه‌ر چی زووتر پێکه‌وه به هاوده‌نگی وهاوههنگاوی حه‌ره‌که‌تێکی گشتی و سه‌راسه‌ری له راده‌ی کوردستان، ئێران و ده‌ره‌وه‌ی وڵات دا، به پشتیوانی له به‌ڕێز که‌بوود وه‌ند و به مه‌به‌ستی گوشارهێنان بۆ سه‌رکۆماری ئیسلامی وه‌ڕێ بخه‌ین.
جارێکی دیکه سه‌رنجی هه‌موو لایه‌کتان بۆ لای پێویستیی هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی به په‌له به مه‌به‌ستی نه‌جاتدانی گیانی به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند راده‌کێشم.
خالید عه‌زیزی
سکرتێری گشتیی
حیزبی دیموکراتی کوردستان
دوانیوه‌ڕۆی یه‌کشه‌مه
25ی پووشپه‌ڕی 1391
15ی جولای 2012
ڕاگەیاندراوی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی بەڕێوەچوونی پلۆنۆمی سێیەم.
خەڵکی وڵاتداگیرکراوی کوردستان.
ئەندامان و هاوبیران و دۆستانی پارتی سەربەستیی کوردستان و پشتیوانانی خەبات بۆ سەربەخۆیی کوردستان. بەخۆشحاڵییەوە پێتان ڕادەگەیەنین کە پلۆنۆمی سێیەمی پارتی سەربەستیی کوردستان کە دەبێتە دووەم پلۆنۆمی پاش کۆنگرەی یەکەم لە ڕێکەوت٢٤ی پوشپەڕی ٢٧١٢ی کوردی بەرامبەر بە ١٥/٧/٢٠١٢ی زاینی. لە ژێر ناوی ( ئامادەکاری و ئاسانکاری بۆ کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستان) لە یەکێک لە هۆڵەکانی کۆبوونەوە لە شاری هەولێر بە بەشداری ٧٨ نۆێنەر و ئەندامانی سەرکردایەتی و ڕاوێژکاران و بەشێک لە بەرپرسان و کادیرانی پارتیمان و نۆێنەرانی ڕێکخراوەکانی ژنان و لاوان و خۆێندکاران بەڕێوە چوو. کە ١٠% بەشدارانی پلۆنۆمی لە دەرەوەی وڵات بە سەرپەرەستی بەڕێز ئیبراهیم جاف جێگری سەرۆکی گشتی بە شێوەی ئیلیکترۆنی بەشدارییان لە پلۆنۆم کرد. بە شێوەی سیستەمی لایڤی تایبەتەوە ڕاستەوخۆ هۆڵی پلۆنۆم بۆ ئەندامانی دەرەوە دەبینرا.
سەرەتای کاری پلۆنۆم بە سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب دەستی پێ‌کرد و پاشان پلۆنۆم لە لایەن موحەمەد کەریمی وەک بە تەمەن ترین ئەندامی پارتی سەربەستیی کوردستان کرایەوە.
بە ڕەزامەندی هەموو بەشداران ٣ کەس وەک لیژنەی بەڕێوەبەری کاری پلۆنۆم دیاریکران.
سەرەتایی کاری لیژنە بە بانگکردنی بەڕێز عارف باوەجانی بۆ پێشکەشکردنی بابەتەکەی دەستی بە کارەکانی کرد.
بەڕێز عارف باوەجانی وەک سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان ڕاپۆرتێکی تێر و تەسەلی لە پاش پلۆنۆمی دووەم تا بەستنی تا پلۆنۆمی سێیەم پێشکەشکرد. باسەکەی ناوبراو بە سێبەش دابەشکراوبوو. بەشی یەکەمی لەسەر گۆرانکارییەکانی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین و کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو. بەشی دووەمی لە سەر ڕووداوەکانی کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی بوو. بەشی سێیەمی تایبەت بە ناوخۆی پارتی سەربەستیی کوردستان بوو. کە ناوبراو ئاماژەی بە چالاکی و پێوەندییەکانی پسک بە ڕێکخراوەکانی کوردستانی و جیهانی کرد. هەر لە درێژەی ئەو باسەدا باسی کۆچی دوایی کاک فەرهاد جەهانگیری وەک جێگری دووەمی سەرۆکی گشتی کرد. پاشان ئاماژەی بە دامەزراندنی ڕێکخراوی خۆێندکارانی سەربەستیی کوردستان کرد. و ڕایگەیاند کە بەخۆشییەوە ئیستا پارتی سەربەستیی کوردستان خاوەنی ٣ ڕێکخراوی پێویستی وەک ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان و ڕێکخراوی لاوانی سەربەستیی کوردستان و ڕێکخراوی خۆێندکارانی سەربەستیی کوردستانە. بەڕێز باوەجانی لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بە هیندێک پلانی کۆماری ئیسلامی کرد بۆ تێکدانی ڕێزەکانی پسک، و هەروەها بڵاوکردنەوەی هەواڵ و بابەتی ناڕاست لە سەر پارتی سەربەستیی و سەرۆکەکەی لە سایتەکانی سەربەخۆیان، ناوبراو وتی بە خۆشییەوە و بە هۆی هۆشیاری کادیرانی پسک ئەو پلانانە نەیانتوانی کاریگەری خۆیان هەبێت. کاک عارف لە بەشی کۆتایی وتەکانیدا ئەوەی بە بیری هاوبیرانی هێنایەوە کە پارتی سەربەستیی کوردستان وەک پارتێکی نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەر بۆ بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد لە کوردستانی بندەستی ئێران لە خەبات بەردەوام دەبێت. بێگۆمان لە لایەن داگیرکەرانەوە دژایەتی کردنی بەردەوام دەبێت، و بۆیە پێویستە هەموومان بە هۆشیارییەوە بەرەنگاری ئەو پروپاگەندە و هێرشانەیان بینەوە.
بەشی دووەمی کاری پلۆنۆم تەرخانکرابوو بۆ باسێک لە سەر دیاریکردنی کاتی کۆنگرەی دووەم و شێوەی کارەکانی کۆنگرە، و دیاریکردنی ئاماری بەشدارانی کۆنگرە. کە بە سەرپەرەستی بەڕیز ئیبراهیم جاف وەک بەرپرسی کۆمیتەی کۆنگرە پێشکەشکرا. کە لەو بەشەدا بەشی زۆری بەشداران ڕاوبۆچوونی خۆیان پێشکەشکرد. لە کۆتاییدا و لە پاش باس و بیروراگۆرینەوە بە ڕەزامەندی هەموو لایەک کات و کارەکانی کۆنگرە دیاریکران، و هەروەها لیژنەیەک دیاری‌کرا بۆ گۆرانکاری لە بەرنامە و پرۆگرامی پارتی سەربەستیی کوردستان و گونجاندنی گشتی پێشنیارەکان. کە ئەو لێژنە لە ماوەی ١٠ رۆژدا بەرنامە و پرۆگرام بنێرێتەوە بۆ گشت بەشدارانی پلۆنۆم و بگاتەوە دەست گشت ئەندامانی پسک، بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ رۆژی کۆنگرە بریاردان لە سەر بەرنامە و پرۆگرام. هەر لەو بەشەدا پلۆنۆم بە دەنگی هەموو بەشداران پشتیوانیان لە نەخشەڕێگەی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ لێکنزیکبوونەوەی پارت و لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەربرێ و داوایان کرد زیاتر لە سەر ئەو نەخشەڕێگەیە کار بکرێت و موڵەتی زیاتر بۆ پارت و لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بدرێت.
بەشی سێیەمی کاری پلۆنۆم: تایبەت بوو بە نۆێکردنەوەی سەرکردایەتی ئیستا و کاندیدەکانی سەرکردایەتی بۆ کۆنگرەی دووەم. کە سەرکردایەتی لە نێوان پلۆنۆمی سێیەم تا کۆنگرەی دووەم بە شێوەی خوارەوەیە.
١- عارف باوەجانی/ سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢- ئیبراهیم جاف / جێگری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٣- دڵشاد پەروانە / ئەندامی سەرکردایەتی. بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٤- ڕێبوار ئەحمەدزادە / ئەندامی سەرکردایەتی و یاریدەری بەشی دارایی پسک.
٥- ئاریتما موحەممەدی / ئەندامی سەرکردایەتی. بەرپرسی ڕێکخراوی لاوانی سەربەستیی کوردستان.
٦- سمایل ڕەسووڵی/ ئەندامی سەرکردایەتی. بەرپرسی پێوەندییەکانی سلێمانی پسک.
٧- سەرکەوت ئیلامی / ئەندامی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٨ - نیشتیمان مهابادی ( پەروین فیشاڵ ) ئەندامی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٩ - نەدا کوردی: ئەندامی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان. بەرپرسی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان .
جێگرەکانی سەرکردایەتی.
١ - عەلی مورادی / جێگری سەرکردایەتی. بەرپرسی کۆمیتەی شارەزوور.
٢- موحەممەد کەریمی / جێگری سەرکردایەتی و ڕاوێژکاری سەرۆکی گشتی.
٣- هێدی ئیلامی / جێگری سەرکردایەتی.
ڕاوێژکارانی سەرکردایەتی و سەرۆکی گشتی.
١- ئاهورا هەورامی : ڕاوێژکاری بواری جیاوازی سەرۆکی گشتی.
٢- دڵشاد مەریوانی. ڕاوێژکاری بواری ڕێکخستن و پێشمەرگە.
٣- شێرکۆ پاڵانی جاف / ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی
٤ - رەحمان ئەمینی / ڕاوێژکاری سەرۆکی گشتی بۆ کاری ڕێکخستن.
٥ - شلێر مورادڕەسووڵی/ ئەندامی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
هەروەها بە پێێ بریاری پلۆنۆم تا ١٥ رۆژ پێش بەستنی کۆنگرەی دووەم ئەو کەسانەی کە خۆیان بۆ کۆنگرە کاندید دەکەن، ئەو مەرجانەیان تێدابێت کە پلۆنۆم باسی لە سەر کردوە، پێویستە (سی ڤی) خۆیان ئاراستەی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرە بکەن.
بەشی چوارەمی کاری پلۆنۆم: تایبەت بوو بە پێوەندی نێوان پارتی سەربەستیی کوردستان و لایەنەکانی ئوروپایی و ئەمریکایی و نەتەوەکانی بندەستی ئێران، هەروەها لایەنەکانی کوردستانی، کە بە وردی لە لایەن ئەندامانی بەشداری پلۆنۆمەوە تاوتۆیکرا، و پاش گۆرینەوەی ڕاوبۆچوون و پێشنیاری جیاواز، ئەو بەشەش بریاری لە سەردرا.
پلۆنۆم لە پاش ٧ کاتژمێر بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٤ی پووشپەری ٢٧١٢ی کوردی، بەرامبەر بە ١٥/٧/٢٠١٢ی زاینی
www.psk2006.org This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
کەمپینێک بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا زانا، پەرلەمانتاری سەربەخۆی شاری ئامەد پێک هاتووە و شوان پەروەریش یەکێک لە ئەندامانی کەمپەینەکەیە. دوای ئه‌وه‌ی زانا لە 30/06/2012، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه، به‌سه‌دان رۆشنبیری كورد كه له‌ناویاند هونه‌رمه‌ند، په‌رله‌مانتار، نووسه‌ر و سیاسه‌تڤان هه‌یه پشتگیری له‌و كهمپینهیه ده‌كه‌ن.
عه‌بدولڕه‌حمان كورد، په‌رله‌مانتاری پێشووی AKP كه یه‌كێكه له رێكخه‌رانی ئه‌و كهمپینهیە بە (رووداو)ی راگەیاند" ته‌نیا 10% واژۆكانمان پێگه‌یشتووه. ئه‌و كه‌مپینه‌مان ته‌نیا له ناوچە كوردییه‌كان ده‌ستی پێكردووه، ویستمان ته‌نیا رای كورد له‌وباره‌یه‌وه وه‌ربگرین. هیوادارین دواتر رۆشنبیرانی توركیش پشتیگری له‌و كه‌مپینه بكه‌ن". عەبدولڕەحمان كورد گوتیشی "له‌یلا زانا له‌ناو كورد ده‌رگایه‌كی تری چاره‌سه‌ری ده‌كاته‌وه. هەرچەند زانا سه‌ر به ره‌وتێكی سیاسی جیاوازیشە بەڵام پێویسته پشتگیری له هه‌وڵه‌كانی بكرێت".
له‌یلا زانا له دیمانهیەکی رۆژنامه‌ی حوریه‌ت ده‌ڵێت "هیچ شه‌ڕێك تا دوایی درێژه‌ی نابێ. بێگومان رۆژێك دێت له‌و خاكه ئاشتی به‌رقه‌رار ده‌بێ". کەمپینی پشتیوانی لە لەیلا زانا دەستی به کۆکردنەوەی واژۆ کردووە و تا ئێستا هونەرمەندانێکی وەک شوان پەروەر، نیزامەدین ئارچ، رۆژین، سەرەوت کۆجاکایا و مەتین کەمال قەهرەمان پەیوەستی ئەو کەمپەینە بوونە.
نووسه‌ری دێرسیمی جه‌عفه‌ر سۆڵگون كه یه‌كێكه له‌و رۆشنبیره كوردانه‌ی پشتگیری له كه‌مپینه‌كه ده‌كات، پێیوایه ئه‌و قۆناخه‌ی به خوێن بنبه‌ست بووه به دهستێپشخهری زانا سه‌ر له‌نوێ ده‌ست پێده‌كاته‌وه " دانیشتنی سه‌رۆك وه‌زیر له‌گه‌ڵ له‌یلا زانا هیواكانی ئاشتی و چاره‌سه‌ری ده‌بوژێنێته‌وه".
هەروەها میر ده‌نگیر فوڕا،ت په‌رله‌مانتار و جێگری پێشووی سه‌رۆكی AKP له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌یه‌كی توركی ده‌ڵێ "زانا هه‌نگاوێكی پڕ له مه‌ترسی و به ریسكی نا. بووه نموونه‌ی بوێری سیاسی و مه‌ده‌نی. بووه ده‌نگی چه‌ندین بێده‌نگی ئاشتیخواز". رۆژی هەینی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە گوتەیەکدا لە شاری وانی باکووری کوردستان بەتوندی رەخنەی لە هێڕشەکانی PKK و BDP بۆسەر لەیلا زانا گرت و رایگەیاند "بەڕێز لەیلا زانا تەنها بەهۆی گفتوگۆکردن لەگەڵ من و هەوڵدان بۆ کۆتایی هاتن به شەڕ و توندوتیژی، کەوتووەتە ژێر رەخنەوە".
سەرچاوە:
هێمن خۆشناو رووداو- باکووری کوردستان
هەواڵی پەیوەنددار
http://www.komarixwaz.com/ku/index.php/2011-10-19-18-09-19/757-2012-07-01-16-11-26
د. بەرهەم ساڵح، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. ئالان رەئوف، سکرتێری رۆژنامەوانی د. بەرهەم به (رووداو)ی راگەیاند "د. بەرهەم ساڵح رۆژی سێ شەممە به بانگێشتی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران کۆ دەبێتەوە".
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەوە به (رووداو)ی راگەیاند "ئەو سەردانە 4 رۆژ دەخایەنێت و بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئەنجام دەدرێت". بەرهەم ساڵح لەو سەردانەیدا لەگەڵ هەر یەک لە مەحمودی ئەحمەدی نەژاد، سەرۆک کۆماری ئێران، عەلی لاریجانی، سەرۆکی شوورای ئیسلامی ئێران، عەلی ئەکبەر ساڵحی، وەزیری دەرەوە، سەعید جەلیلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و چەند گەورە بەرپرسێکی دیکەی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.
ئاژانسی فارس نیوزی ئێران، سەردانەکەی د. بەرهەم به گرنگ ناودەبات بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەی مێژووییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران. د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک وەزیری پێشووی هەرێمی کوردستان لە کابینەی شەشەمدا دوو جار بە فەرمی سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردووە و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە. سەردانەکەی د. بەرهەم دوای سەردانێكی چوار رۆژەی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دێت بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران کە لە 29/6/2012 ئەنجام درا. نەوشیروان مستەفا لەو سەردانەیدا چاوی بە ئایەتوڵڵا عەلی خامەنی، رێبەری ئێران و ئەحمەدی نەژاد نەکەوت، کەچی پێشتر راگەیەندرابوو لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران کۆ دەبێتەوە.
سەرچاوە: رووداۆ
بڕیارە ئەمڕۆ كاژێر 4ی ئێوارە، لەشاری ئامەد خۆپیشاندانێكی گەورە بكرێت، تێیدا چەندین دروشم بەرز دەكەنەوە كە دیارترینیان دەربارەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانە. ماوەی چەند هەفتەیە، پارت و رێكخراوەكانی باكووری كوردستان، خەریكی ئامادەكارین بۆ سازكردنی خۆپیشاندانێكی گەورە لە شاری ئامەد. ئەم خۆپیشاندانە هاوكاتە لەگە راگەیاندنی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان لە ساڵی پاردا، هەر بۆیە ئەوە دەبێتە یەكێك لە دروشمەكانی خۆپیشاندانەكە، بەڵام ئامانجی سەرەكی تێیدا داوای رزگاری ئۆجەلانه.
ماوەی 354 رۆژە حكومەتی توركیا رێگەی نەداوە پارێزەرەكانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆكی بەندکراوی پارتی كرێكارانی كوردستان سەردانی ئیمراڵی بکەن و هیچ هەواڵێكی نوێ دەربارەیەوە بەشێوەیەكی راستەوخۆ نازانرێت. دروشمی سەرەكی خۆپیشاندانەكە "ئازادی بۆ ئۆجەلان"ه. خۆپیشاندانەكە له مه‌یدانی ستاسیۆن-ی ئامه‌ده‌وه ده‌ستپێده‌كات و وەك پێشنبینی دەكرێ زیاتر لە یەك ملیۆن كورد بەشداری تێدا دەكەن.
ئەم خۆپیشاندانە، هاوكاتیشە لەگەڵ مانگرتنی دوو ئەندامی PKK لەساڵی 1982 كە خۆیان لە خواردن و خواردنەوە گرت هەتاكو مردن و لەكاتی خۆیدا هەڵایەكی زۆری لە شەقامەكانی كوردستان دروستكرد.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ساڵی 1948 لە شاری رۆحا (ئورفا)ی باکووری کوردستان لەدایكبووە و لەکاتی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK لە ساڵی 1978 تا ئێستا سەرۆكی ئەو پارتەیە. ئۆجەلان کە لایەن لایەن گرانی به ئاپۆ (مامە) ناسراوە لە ساڵی 1999وە لە دوورگەی ئیمراڵی لە دەریای مەرمەرە دەستبەسەرە. لە روانگەی PKK و تەنانەت پارتی ئاشتی و دیموکراسی BDP، بەبێ ئازادکردنی ئۆجەلان ئاشتی بەدی نایەت.
سەرچاوە: رووداۆ ئامەد
ئه‌مڕۆ 54 تێپه‌ڕده‌بێ به‌سه‌ر شۆڕشی 14ی ته‌مموزی ساڵی 1958. هاوكات دۆزی كورد له سه‌رده‌می عهبدوكهریم قاسم له ئێواره كۆڕێكدا ده‌خرێته‌ڕوو.
ئێواره كۆڕێك ساز ده‌كرێ له ژێر ناوی "دۆزی كورد له سه‌رده‌می عهبدوكهریم قاسم له عێراقدا". به‌بۆنه‌ی 54 ساڵ تێپه‌ڕبوونی به‌سه‌ر شۆڕشی 14ی ته‌مموزی ساڵی 1958. ئێواره كۆڕه‌كه له‌لایه‌ن مامۆستا شوان محه‌ممه‌د ته‌ها، مامۆستای به‌شی مێژووی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و قوتابی دكتۆرا له مێژووی نوێ و هاوچه‌رخی كورد به‌ڕێوه‌ده‌چێ كه له‌چوارچێوه‌ی زنجیره كار‌و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری مێژوویی كوردستانه كه كاژێر 6ی ئێواره ئه‌مڕۆ ئه‌نجامده‌رێ له باخچه‌ی باره‌گای كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری مێژوویی كوردستان له به‌رامبه‌ر باڵه‌خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر.
مامۆستا شوان محه‌ممه‌د ته‌ها، (رووداو) رایگه‌یاند له كۆڕه‌كه‌دا باس له دۆزی كورد ده‌كرێ كه له چ ئاستێك بووه له سه‌روبه‌ندی شۆڕش و دوای شۆڕش، تا چه‌ند كورد به‌ده‌م داواكارییه‌كانی شۆڕش چوو. په‌یوه‌ندی كورد و سه‌ركردایه‌تی كورد له‌گه‌ڵ عه‌بدولكه‌ریم قاسم چۆن بوو. دوای هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی قاسم هه‌ڵوێستی كورد چۆن بوو. ئه‌مانه و چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی په‌یوه‌یست به‌و دۆزه باس ده‌كرێن و روونكردنه‌وه‌ی پێویستیان له‌باره‌وه ده‌درێ.
له‌رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆدا له 14ى ته‌مموزى 1958دا شۆڕشى 14ى تهمموز هه‌ڵگیرسا،له ئه‌نجامى چه‌ندین هۆكارى كه‌ڵه‌كه بوو له كۆتایى سه‌رده‌مى پاشایه‌تیدا بوونه هۆى درز تێكهوتنى زیاترى نێوان گه‌لانى عێراق و ده‌سه‌ڵاتى سیاسى، خه‌باتى هێزه نیشتمانییه‌كانیش به‌گوڕ و تینێكى زیاتر كه‌وتبوونه خۆ، شێوازى ده‌سه‌ڵاتیش به ته‌واوى چاكسازییه ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى پشتگوێ خستبوو، له سیاسه‌تیشدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كان توخونى رێبازى دیموكراتییانه نه‌ده‌كه‌وتن.
له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین هه‌وڵى كوده‌تاى سه‌ربازى دژى ئه‌و رژێمه درا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، ته‌نانه‌ت چه‌ندین هۆشدارى و په‌یام ئاراسته‌ى مه‌لیك و به‌ر پرسانى ده‌ربار كرا له لایه‌ن به‌رپرسانى ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى عێراق، كه‌وا پێویسته له سوپا وریا بن و مه‌رگى ئه‌و رژێمه نزیك بووه‌ته‌وه كه‌چى به‌بایه‌خه‌وه وه‌ر نه‌گیرا به‌رپرسانى باڵاى رژێمى پاشایه‌تى له خه‌یاڵى شۆڕشێكدا نه‌بوون به‌جارێك ته‌خت و تاراجیان ریشه‌كێش بكات و به‌ره‌و ئاقارى مه‌رگیان ببات و سه‌رده‌مێكى نوێ ده‌ست پێبكات له كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتى سیاسى و گه‌لانى عێراق چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد، به‌م زووانه وه‌رچه‌رخانێكى گه‌وره و بنه‌ڕه‌تى له سیسته‌مى فه‌رمانڕه‌وایى وڵات رووبدات و تێیدا رژێمى پاشایه‌تى پشت ئه‌ستوور به ئینگلیز و حكومه‌ته‌كانى سه‌ر به رۆژئاوا و په‌یمانى به‌غدا و یه‌كێتى هاشمى و...تد، له چاوتروكانێكدا ئاوه‌ژوو بێت و ئه‌و ئازادییه‌ى ده‌یان ساڵ بوو خنكێنرابوو ده‌رگاى بۆ بخرێته سه‌ر پشت.
له كاتژمێر 6ى به‌ره‌به‌یانى 14ى ته‌مووزى ساڵى 1958، به‌یاننامه‌ى ژماره (1)ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى چه‌كدارى نیشتمانى، له ئێزگه‌ى به‌غدا به ده‌نگێكى قه‌به له‌لایه‌ن عه‌بدولسه‌لام عارف چه‌ند جارێك خوێندرایه‌وه و دووباره كرایه‌وه، كه تێیدا مه‌رگى رژێمى پاشایه‌تى و هاتنه‌كایه‌ى سه‌رده‌مى كۆمارى راگه‌یه‌ندرا موژده‌ى رابوونى كۆمار زۆرینه‌ى گه‌لانى عێراقى به‌خته‌وه‌ر كرد، گه‌لى كوردیش به‌و هیوایه‌ى سه‌رده‌مى نوێ ئه‌و هه‌توانه بێت زامه‌كانى سه‌رده‌مى رابوردووى ساڕ‌ێژ بكات، پێشوازییه‌كى كه‌م وێنه‌ى له شۆڕش كرد، له كوردستاندا ته‌واوى جه‌ماوه‌ر راپه‌ڕین و له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى شۆڕش جه‌ماوه‌رى هه‌ولێر و سلێمانى و كه‌ركووك وكۆیه وزاخۆ وئامێدى له‌ژێر رێنوێنى پارت و رێكخراوه‌كان وه‌ده‌ركه‌وتن.
بۆ نه‌ته‌وه‌ى كورد شۆڕش قۆناخێكى باش بوو له سه‌ره‌تادا چه‌ندین ده‌ستكه‌وتى به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام دواتر به‌هۆى پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى رێبه‌رى شۆڕش(عه‌بدولكه‌ریم قاسم) له‌هه‌نگاوه به‌راییه‌كانى شۆڕش و كه‌وتنه ژێر كاریگه‌رى هه‌ندێك له عه‌ره‌به په‌ڕگیره ناسیۆنالیسته‌كان و گۆڕ‌انى بارودۆخى پێكهاته‌ى سیاسى عێراق له‌ڕووى هه‌ژموونى پارته سیاسیه‌كان و به هێزبوونى ترسى پێگه‌ى كورد له هاوكێشه سیاسیه‌كاندا،گه‌لى كورد ناچاركرا په‌نا بۆ شۆڕشێكى چه‌كدارى ببات و شۆڕشى كورد له 11ى ئه‌یلولى 1961 هه‌ڵگیرسا.
سەرچاوە: رووداۆ هەۆلێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتی واژۆکردنی راگەیاندراوی هەولێری کرد لە نێوان ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا و ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان(PYD) کە تێیدا لە نێوان هەردوولا دەستەیەکی باڵای هاوبەش پێکهێنرا بە ناوی ( دەستەی باڵای کوردی ).
ئەمڕۆ چوارشەممە 11/7/2012 مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەڵاحەدین سەرپەرشتی واژۆکردنی راگەیاندراوی هەولێری کرد لە نێوان ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی سوریا و ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان، کە بە پێی راگەیاندراوەکە دەستەیەکی باڵای هاوبەش لە نێوان هەردوولا پێکهێنرا بە ناوی ( دەستەی باڵای کوردی ) کە ئەرکەکەی دانانی سیاسەتێکی گشتی و سەرکردایەتی کردنی کوردی سوریایە لەم قۆناخە چارەنووسسازەی کە تێیدا تێپەڕ دەبن و تەئکیدیش لە راگرتنی هەموو جۆرە هێرشێکی ئیعلامی کرایەوە لە نێوان هەر دوولادا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وتەیەکیدا پیرۆزبایی لە هەردوولا کرد بۆ ئەو رێککەوتنە مێژووییەو داوای لێکردن کە یەک رەنگ و یەک هەڵوێست بن لە بەرامبەر ئەو گۆڕانکارییانەی کە لەو وڵاتەدا روو دەدەن و پێداگیری تەواو لە مافەکانیان بکەن کە ئەمەیش تەنها بە پاراستنی یەکریزی هێزە کوردستانییەکان و پەیوەندی ستراتیژییان لەگەڵ هێزە دیموکراتیەکانی سەرانسەری سوریا دەبێ.
سەرچاوە: رووداو- KRP
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لەجیاتی (ئەی رەقیب) پێشنیازی شیعرێکی دیکەی کردووە بۆ سروودی نیشتیمانی، بەڵام تائێستا حکومەت وەڵامی نەداوەتەوە. سروودی (ئەی رەقیب) کە لە لایەن شاعیری گەورەی کورد، یونس رەئووف ناسراو بە دڵدار (1918-1948) دانراوە، وەک سروودی نیشتیمانی کوردستان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ. لەم دواییانەدا، مێژوونوسان و پیاوانی ئایینی رەخنەیان لێگرد بەوەی هەڵەی مێژوویی و ئایینی تێدایە، پێیان وابوو دەبێ ئەو بڕگەیە (ئێمە رۆڵەی میدیا و کەیخوسرەوین . دینمان، ئایینمان هەر نیشتمان) بگۆڕێ چونکە کورد بەشێک نییە لە میدییەکان و کەیخوسرەو، کورد راستەوخۆ نەوەی ئارییە. بڕگەی دووەمی ئەو بەیتە شیعرەش کە لەلایەن پیاوانی ئایینییەوە قبوڵ نەکراوە، تەنانەت ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ئامادە نییە لە هیچ بۆنەیەکدا لەبەر سروودی نیشتیمانی هەڵبستێتەوە، لەبەر ئەو بڕگەیە و، بە سروودی نەتەوەیی نازانێ.
ئەبوبەکر عەلی لە لێدوانێکدا بۆ (رووداو) گوتی “لەسەروبەندی بەیاساکردنی سروودی نیشتیمانی لەمانگی 9 و 10 ی 2011، منیش وەک نووسەرێک کە دەستی شیعریم هەیە، ئەو شیعرەی خۆم پێشکەشی پەرلەمان کرد، شیعرەکە ڕەچاوی خواستە نەتەوەیی‌و سیاسی یەکانو، پرسی بە یەکەوە ژیان‌و، بیناکردنەوەی گەلی کوردستانی کردووە”. ئەبوبەکر عەلی زیاتر گوتی “شیعرەکە لەپەرلەمان ئیمزای 10 پەرلەمانتاری لەکوتلە جیاوازەکان لەسەرە بۆ ئەوەی بخرێتە پڕۆژەی دەنگدانەوە، پەرلەمانی کوردستانیش لەمانگی 3ی ئەمساڵەوە بۆ حکومەتی هەرێمی ناردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەلان حکومەتەوە وەڵام نەدراوەتەوە” شاعیری سروودەکە، لە نامەیەکدا کە پێشکەشی پەلەمانی کردووە، داواشی کردووە پەرلەمان خۆی یەکێک لەو ناوانە (نیشتمان، ماڵی نیشتمان یاخود پێکەوە ژیان) هەڵبژێرێت.
لەدرێژەی لێدوانەکەیدا گوتی “ئەو شیعرەی من بەهەمان ئاوازی شیعری ئەی رەقیب دەبێ و، پشنیازدەکەم بکرێتە شیعرێکی نەتەوەیی لەپاڵیدا”. بۆ ئەو بڕگەیەی کە مشتومڕی مێژوویی و سیاسی لەسەرە لەناو شیعری ئەی رەقیب، ئەبوبەکر عەلی دەڵێ ”لەجیاتی بڕگەی (ئێمە رۆڵەی میدیا و کەیخوسرەوین . دینمان، ئایینمان هەر نیشتمان) ئەم بڕگەیەم پێشنیاز کردووە (چارەنوسمان هاوبەشە ئاسۆمان ڕوونە. خەونی لە مێژینەمان سەربەخۆبونە).
ئەمەی خوارەوە دەقی شیعرەکەی ئەبوبەکر عەلی-یە:
ساڵەهای ساڵ لەم خاکەدا برا بووین .
هاوخەبات و بۆ یەک پشت و پەنا بوین .
مێژوو دەڵێ لـە مێژە ئــەم وڵاتـــە .
کـانگای خێـرو بۆ یـەک بون و ئاواتە .
ئاشتی ڕێگاو ئامانجمـان دادپەروەری .
لێبوردەین ودەڕۆین بـەرەو ســەروەری .
لە ژێر یەک ئاڵای هاوبەشدا یەکسانین .
پێش هەرشتێ هاووڵاتـی کـوردستانین .
نیشتمانە ماڵی گەورەی هەموومـــــان .
هەرچی یەک بێت دین و زمان وبۆ چونمان .
مل کەچ ناکەیـن بۆ ستــەم و نــادادی .
قەت لانادەین لـەشـا ڕێگــای ئازادی .
هاوچارەنووس، ئایندەمان هاوبـەشـە .
باوەریشـمـان وەکو چیای سـەرکـەشە .
سەرچاوە: رووداۆ
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی KCK جەمیل بایک دەستنیشانی کرد کە تاوەکو دان بە ھەبوونی نەتەوەیی کوردان‌دا نەنرێت و ئازادییەکانیان بەرقەرار نەکرێت، بەھیچ شێوەیەک دەست لە چەک بەردانی گەریلا پەسەند ناکرێت و وتی:"گەریلا ھێزی پاراستنی گەلانە، ھیچ کەسێک ناتوانێ خیانەت لە ھیوا و ئاواتی ئەو کەسانە بکات کە ژیانیان لەپێناودا بەخت کردووە."
لە وتارێکیدا بۆ رۆژنامەکانی ئازادیا وەلات و یەنی ئۆزگیور پۆلیتیکا، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی KCK جەمیل بایک، مژاری (ھۆکاری پێداگیری لەسەر دەست لە چەکبەردانی PKK)ی ھەڵسەنگاند بەتایبەتی لەم ماوەیەی دواییدا بەردەوام دەخرێتە رۆژەڤەوە.
بایک "ھەواڵەکانی لەچەکداماڵین" وەکو "کاری سەرەکی میدیاکان و ناوەندەکانی شەڕی دەروونی تورک لەم ساڵانەی دواییدا" لەقەڵەمدا و دەستنیشانی کرد کە AKP ھەندێک دەستەواژە و ھەروەھا کوردی بەکرێگیراو لەپێناو ئەو ئامانجەدا بەکاردەھێنێت و وتی:"دەیانەوێ بەمانە کەشێکی وەھا دروست بکەن کە بگوترێ گەریلا دەست لە چەک بەربدات، دەوڵەت کێشەی کورد چارەسەر دەکات."
بایک ئاماژە بەوە دەکات کە دەوڵەتی تورک لەم سیاسەتی لەچەک داماڵینەدا، ھێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستانیش بەکاردێنێت و وتیشی:"لەبەر پێویستی پەیوەندییە سیاسی، دیبلۆماسی و ئابورییەکانیان لەگەڵ تورکیا، ناوبەناو لێدوانی وەکو (چیتر سەردەمی چەک بەسەر چووە) بەکاردێنن. بەھۆی ئەو پەیوەندییانە ھیچ کەسێکیش چاوەڕێی ئەوەیان لێ‌ناکات کە بڵێن بەرخۆدانی گەریلا مافی پاراستنی رەوایە"
ھەموو زیندەوەرێک مافی پاراستنی رەوای خۆی ھەیە
بایک لە بەردەوامی وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ھەموو زیندەوەرێک مافی پاراستنی رەوای خۆی ھەیە و دەستنیشانی دەکات کە پێویست بە بەرخۆدانە لەپێناو پاراستنی ئەو کۆمەڵگایەی ژیانی مرۆڤ واتادار دەکات و وتی:" ئاشکرایە کاتێک زیندەوەران رووبەڕووی پرسی مان و نەمان دەبنەوە، ھەموو جۆرە بەرخۆدانییەک دەکەن، مرۆڤیش چ لەپێناو ھەبوونی کەسێتی خۆیدا بێت یاخود ھەبوونی کۆمەڵگا بێت کە ھەبوونی خودی مرۆڤ دەستەبەر و واتادار دەکات، پەنا بۆ ھەموو جۆرە ھەل و دەرفەتێکی پاراستن دەبات. ئەمە مافی خۆپاراستنی رەوایە کە لەڕووی گەردونیشەوە دانی پێدا نراوە، کە تا ئێستاش تەنانەت بە بەرخۆدانی چەکداریشەوە ھەموو جۆرە بەرخۆدانییەک بۆ سەرکوتکراوان رەوایە و رەوایەتی پێدراوە بە مەرجێک زیان بە مەدەنییەکانی دەرەوەی شەڕەکە نەکەوێت. "
بایک وەبیری دێنێتەوە کە PKK لە ساڵی ١٩٩٤ دا سەبارەت بە جێبەجێکردن و مامەڵەکردن لەچوارچێوەی رێکەوتنی جنێفدا، راپۆرتێکی تایبەتی رادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و بەرخۆدانی PKKشی بەمشێوەیە پێناسە کرد:"ئەمڕۆ بەرخۆدانی چەکداری PKK بەتەواوی لەچوارچێوەی ھێڵی پاراستنی رەوادایە. PKK لەرۆژگاری ئەمڕۆی جیھاندا لایەنگری چارەسەری پرسەکانە بە رێگەی سیاسی و لەناو سیاسەتی دیموکراتییانەدا. بەڵام ئاماژەکردن بەمە بەواتای بەھیچ شێوەیەک نەبوونی بەرخۆدانی چەکداری نایەت. ئەگەر زیھنییەت و پرۆژەی چارەسەری سیاسی و دیموکراتییانە نەبێت و ھەبوونی کۆمەڵگایەک لەژێر ھەڕەشەدا بێت، ئەوا ئەو کۆمەڵگایە مافی رەوای خۆیەتی بە ھەموو شێوەیەک بەرخۆدانی بکات، تەنانەت بە بەرخۆدانی چەکداریشەوە. بە کورتییەکەی لەدنیادا کۆتایی بە گرنگی بەرخۆدانی چەکداری نەھاتووە، ئەگەر دەرفەت و ھەل و مەرجی چارەسەری دیموکراتییانە ھەبێت، ئەوا تاکە رێگا و بژارەک کە ھەبێت ھەڵبژاردنی رێبازی سیاسی دیموکراتییە."
AKP لە سوریا ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن پڕچەک دەکات
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی KCK سەرنجی بۆسەر ناکۆکییەکانی ناوخۆی دەسەڵاتی AKP لەمەڕ پرسی سوریا راکێشا و نموونەیەکیشی بۆ روونکردنەوەی مەبەستەی ھێنایەوە و وتی:"AKP لەکاتێکدا کە دەیەوێت چەک بە گەریلا دابنێت، ھەر خودی خۆی سەرەکیترین ھێزە کە بەرھەڵستکارانی رژێم پڕچەک دەکات. ھەر خودی دەوڵەتی تورکە کە فڕۆکەخانە و ناوچەی ئاسمانی بۆ بەرھەڵستکارانی سوریا دەستەبەر کردووە. AKP لە سوریا بەدەستی بەرھەڵستکاران ھەموو جۆرە گێرەشێوێنییەک دەکات، ھەنووکە گەل ھەم لەژێردەستی زوڵمی دەوڵەتی سوریادا دەژی و ھەم لەژێر زوڵمی بەرھەڵستکارانی سوریادا کە AKP ھاوکاری و پشتیوانیان دەکات. حکومەتی AKP کاتێک کەسێکی مەدەنی بەھەڵە لەلایەن گەریلاوە دەپێکرێ، قیامەت ھەڵدەگرێ، کەچی ھەمان ئەو ھێزە بەرھەڵستکارە چەکدارانەی AKP ھاوکاری و پشتیوانیان دەکات لە چەندین شوێنی سوریادا بەچالاکییەکانیان بوونەتە ھۆکاری کوژرانی بەسەدان مەدەنی."
گەلی کورد تا ئازاد نەبێت دەست لە بەرخۆدان بەرنادا
بایک لە کۆتایی وتارەکەیدا سەرنج رادەکێشێتە سەر ئەو راستیینەیەی کە گەلی کورد ئێستاکە لە چەقبەستی بنبڕبووندایە و جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بەر لە ھەموو شتێک گەلی کورد پەسەندی ناکات کە لە ھەلومەرجێکی وەک ئێستادا دەست لە چەک بەربدرێت و وتی:"تا دان بە ھەبوونی نەتەوەیی کورد دا نەنرێت و ئازادی بەرقەرار نەبێت، بەر لە ھەموو شتێک گەل پەسەند ناکات گەریلا دەست لە چەک بەربدات. تەنانەت لە ھەلومەرجێکدا کە کێشەی کورد تێیدا چارەسەر نەکرابێت، ئەمە وەکو تەسلیمییەت و خیانەت لەقەڵەم دەدات. رۆڵەکانی ئەم گەلە تا ئێستا لەپێناو ھەبوون و ئازادی گەلدا ژیانی خۆیاندا، ھیچ کەسێک ناتوانێ خیانەت لە ھیوا و ئاواتەکانی ئەو ژیانبەختکردووانە بکات."
ئەمڕۆ کونسوڵی نوێی ئەمەریکا لە ھەرێمی کوردستان سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد لە شاری سلێمانی و لەگەڵ نەوشیروان موستەفا، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی ژوری پەیوەندییەکانی دەرەوەی بزوتنەوەکە کۆبوەوە.
لە کۆبونەوەکەدا ئۆڵ ساتفین، کونسوڵی نوێی ئەمەریکا لە ھەرێمی کوردستان باسی لەوەکرد، کە حکومەتی ئەمەریکا ئامانجیەتی پشتیوانی لە پێشکەوتنی پرۆسەی دیموکراسی و شەفافیەت و بەرەوپێشبردنی ئەزمونی حکومڕانی لە کوردستان بکات، بونی ئۆپۆزسیۆنیشی بە ئیجابی وەسف کرد.
کۆبونەوەکە لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچو، تیایدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق بەگشتی و ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا بەلایەوە گرنگ بو کە دید و بۆچونی بزوتنەوەی گۆڕان لەمەڕ گۆڕانکاری و ھاوکێشە سیاسییەکانی سەر گۆڕەپانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بزانێت، لای خۆشیەوە رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە کورتی مێژوی دامەزراندنی بزوتنەوەکە و ئامانجەکانی بۆ وەفدی میوان خستەڕو.
سبەی