دوای 20ی مانگ مام جەلال دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان و لەئێستاشدا خەریکی بەهێزکردنی ماسوولکەکانیەتی. ئەمڕۆ سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند"دوای 20ی ئەم مانگە مام جەلال، سەرۆک کۆماری عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان". سەعدی ئەحمەد پیرە کە هاوکات بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە لە هەولێر زیاتر روونیکردەوە "مام جەلال 20 تا 22ی مانگ دەگەڕێتەوە شاری سلێمانی".
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی 2/7/2012 عادل موراد، سەرۆکی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یەکێک لە کەسە نزیکەکانی تاڵەبانی دەربـارەی کاتی گەڕانەوەی سەرۆک کۆماری عێراق، بە (رووداو)ی راگەیاندبوو "لەو بڕوایەدام تاوەکو 10 رۆژی دیکە مام جەلال بگەڕێتەوە". هەروەها مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەهەمان شێوە بە (رووداو)ی راگەیاند بوو کە "چاوەڕواندەکرێ مام جەلال لەماوەی دوو هەفتەی دیکەدا نەخۆشخانەکەی ئەڵمانیا بەجێبهێڵێت و بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان".
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات "نەشتەرگەرییەکەی مام جەلال سەرکەوتوو بووە و تەندروستیشی زۆرباشە، لەئێستادا راهێنان دەکات تاوەکو ماسوولکەکانی و ئەژنۆی بەهێز بکات".
دوای ئەوەی نەشتەرگەری ئەژنۆی چەپی بۆ کرا، جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری عێراق، بە وەرزشکردن 15 کیلۆی لە کێشی لەشی دابەزاندووە. ئەمە وەک عادل موراد ئاماژەی بۆکرد. جەلال تاڵەبانی، لەدایکبووی ساڵی 1933یەو، لە رۆژی 17/6/2012 لە سلێمانییەوە بۆ چارەسەر بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوت و لەوێ نەشتەرگەری ئەژنۆی بۆکرا.
سەرچاوە: رووداۆ
كۆفی ئه‌نان له به‌غدایه و هاتووه له‌گه‌ڵ مالیكی باسی پرسی سووریا بكات ئه‌مڕۆ كۆفی ئه‌نان، نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ پرسی سووریا به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنی دۆسیه‌ی سووریا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقدا، گه‌یشته شاری به‌غدا.
پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی‌دا كه دوێنێ به سه‌ردانێك گه‌یشته تاران، كۆفی ئه‌نان كۆمه‌ڵێك خاڵ و میكانیزمی بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانی سووریا گه‌ڵاڵه كردووه و، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا تاوتوێی ده‌كات.
بەئامادەبوونی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و کۆسرەت رەسول عەلی جێگری سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و راوێژکار و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، لەرێورەسمێکدا بەشێوەیەکی رەسمی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم راگەیەنرا. لەو ڕێوڕەسمەدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەوتەیەکدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەدامەزراندنی ئەم ئەنجومەنەو ستایشی خۆیشی ئاراستەی سەرجەم دەزگاو دامەزراوە ئاسایش پارێزەکانی ھەرێمی کوردستان کرد لەھەمبەر شەونخونی و ھەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ بەرقەرارکردنی ئارامی لەھەرێمی کوردستاندا، ھەروەھا داواکاربوو کە ھەوڵی زیاتر بدەن لەپێناو چەسپاندنی دڵنیایی لەنێو دڵی ھەر تاکێکی ھەرێمی کوردستان.
دواتر لەوتارێکدا مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کار و چالاکیەکانی رابردووی دامەزراوە ئەمنییەکانی کوردستان کرد و وتی: "لەپێناو بەرقەرار کردنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستاندا ھەوڵ و کۆشش و باجی زۆرمانداوە و لەو کاروانەش بەردەوام دەبین" وتیشی: "ھەر ئەو کۆششانەش بووەتە ھۆکاری ئەوەی ھەرێمی کوردستان وەک ناوچەیەکی ئارام لەعێراقدا دەربکەوێت". لەلایەن خۆشیەوە دکتۆر خەسرەو گوڵ محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و جێگری ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە وتارێکدا، وتی: "دەستکەوتێکی مەزنە کە بۆ یەکەمجارە لەمێژووی کورددا ئەنجوومەنێکی لەم چەشنە دادەمەزرێت و دەبێتە چەترێکی فراوان بۆ کۆکردنەوەی تواناکانی بواری ئەمنی و ھەواڵگری لەھەرێمی کوردستاندا".
k.tv
رەنگی ئاوی دەریاچەی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان سوور بووە و لایەنگرانی ژینگەپارێزی سووربوونی رەنگی ئاوی دەریاچە به دەستپێکی لەناوچوونی دەزانن. چەند ساڵێکە لە وەرزی هاویندا بۆ ماوەیەک رەنگی ئاوی دەریاچەی ورمێ سوور دەبێت. دەریاچەی ورمێ گەورەترین دەریاچەی کوردستان و دووەمین دەریاچەی ئاوی سوێری جیهانه که له باکووری رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە.
ئەو دەریاچەیە به 120 دووڕگەی گەورە و بچووک، ژینگەیەکی هێمن بۆ جۆرەها ئاژەڵ و پەلەوەری نایابه و ساڵانە سەدان گەشتیاری بیانی و ناوخۆیی بۆلای خۆی رادەکێشێت. بەڵام لە 15 ساڵی رابردوو بەهۆی هەندێک سیاسەتی نادروستی بەرپرسان و کەم بوونەوەی رێژەی باران بارین، چوونە سەرەوەی پلەی گەرما، زیاتربوونی ئاستی بە هەڵم بوونی ئاوی دەریاچه و کەم بوونەوەی ئاوی ئەو رووبارانەی دەڕژێنه ناوی، دەریاچەی ورمێ لە مەترسی وشکبووندایە.
مەسعوود بارزانی و وەفدێک لە کوردانی ڕۆژئاوا کە سەرۆکی پەیەدەشیان لەگەڵ دابوو، چاویان پێککەوت و چۆنیەتی پتەوترکردنی ڕیزەکانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستانیان تاووتوێ کرد. ئەمڕۆ شەممە، ٧ی جولای ٢٠١٢ی زایینی، "مەسعود بارزانی"، سەرۆکی هەرێمی باشووری کوردستان، لە سەلاحەدین دیداری لەگەڵ وەفدێکی پێکهاتوو لە "سالح موسلیم"، سەرۆکی پارتی یەکێتی دێمۆکراتیک[PYD] وئەندامانی ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی رۆژئاوا، "سینه‌م محه‌مه‌د" و "عه‌بدولسه‌لام ئه‌حمه‌د" کرد.
دیدارەکە نزیک بە سێ کاتژمێری خایاندووە و بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ لە باشووری کوردستان، ڕۆژەڤی سەرەکی گفتگۆی نێوان دوو لایەن، ڕەوشی سووریا و پێوەندی هێزە کوردییەکانی ئەو پارچە بووە. هەر ئەمڕۆ، وەفدی کوردانی ڕۆژئاوا، سەردانی گۆڕی "مەلا مستەفای بارزانی"یان کرد و دەگوترێ سبەی یەکشەممەش، چاویان بە "فواد حوسێن" سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکەوێ.
کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان، دوو ڕوانگەی جیاوازیان بەرانبەر بە شۆڕشی سووریا و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دۆخەی ئێستای ئەو وڵاتە هەیە و هەر بۆیەش دوو ڕێکخراوی چەترئاسایان دامەزراندووە کە هەر یەک پێداگری لە سەر شێوازێک لە چارەسەری و ئاراستەی سیاسی لەم پارچە دەکەن. پەیەدە، کە بە ڕێکخراوەیەکی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەناسرێ، لەگەڵ چەند لایەنی تری کوردی "مەجلیسی گەلی ڕۆژئاوا"یان سازکردووە و لایەنەکانی تر کە نزیک لە پارتی دێمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانین, "ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا"یان دامەزراندووە. لە مانگەکانی ڕابردوودا، کۆمەڵێک ئاڵۆزی لە نێوان ئەو دوو لایەنە دا، ڕاپۆرت کراوە.
رووداو- KRG
بەپێی گرێبەستێک، حکومەتی هەرێمی کوردستان زەوی دەبەخشێتە کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان. ئه‌مڕۆ شه‌ممه، فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێورهسمێكی تایبه‌تدا گرێبه‌ستێكی سه‌باره‌ت به به‌خشینی زه‌وی بۆ دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی كونسوڵگه‌ری گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌لیكس لاسكاریس، كونسوڵی گشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی كونسوڵگه‌ری ئه‌م وڵاته واژۆ كرد.
ئه‌لیكس لاسكریس كه ئه‌مڕۆ وه‌ك كونسوڵی گشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی کوردستان كۆتایی به كاره‌كانی دێت، له كاتی واژۆكردنی ئه‌م گرێبه‌سته له گوته‌یه‌كدا وێڕای سوپاسی سه‌ركردایه‌تی سیاسی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ هاوكاری و پشگیرییان، رایگەیاند "دابینكردنی زه‌وی به‌مه‌به‌ستی بیناكردنی باره‌گای كونسوڵگه‌ری ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی کوردستان و واژۆكردنی ئه‌م گرێبه‌سته هه‌نگاوێكی دیكه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عیراق".
فه‌لاح مسته‌فا ،به‌رپرسی پهیهوهندییهكانی ده‌ره‌وه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆڵی ئه‌لیكس لاسكاریسی وه‌كو یه‌كه‌مین كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان له به‌ره‌وپێشبردنی په‌وه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌رز نرخاند و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌رك و كاری داهاتوویدا بۆخواست.
رووداو-سبه‌ی
یاوه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئێران كه 1/7/2012 ده‌ستیپێكرد و چوار رۆژی خایاند رایگه‌یاند كه سه‌ردانه‌كه‌یان له‌چوارچێوه‌ی هیچ جهمسهربهندییهكدا نه‌بوو و، مه‌به‌ستێكیان له‌و سه‌ردانه‌دا روونكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بووه " بۆ رهواندنهوهو نه‌هێشتنی هه‌ر بۆچونێكی نادروست كه ده‌شێ له‌سه‌ر گۆڕان دروستكرابێ".
شوان قلیاسانی، ئه‌ندامی ژووری په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی (سبه‌ی)ی كۆمپانیای وشه‌دا رایگه‌یاند كه سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فای رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌و بانگهێشته فه‌رمییه بوو كه له‌لایه‌ن باڵیۆزی ئێران له عێراق پێشكه‌شی نه‌وشیروان مسته‌فا كرابوو بۆ سه‌ردانی ئێران. شوان قلیاسانی ده‌ڵێ " ئێمه پێمان باشه په‌یوندییه‌كی دروست و هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه دروست بكه‌ین، به‌و پێیه‌ی ئێران یه‌كێكه له یاریكه‌ره گرنگه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراق، پێویست بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئێستای نێوان هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ند بیروڕا گۆڕینه‌وه له‌نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئێران‌دا هه‌بێت، هه‌روه‌ها به باشزانرا دیدوبۆچوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لایه‌ك و كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌كی دیكه له‌سه‌ر كێشه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه بۆ هه‌ردولا ئاشكرا بێت". هه‌روه‌ها ده‌ڵێ " پێویست بوو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رنامه سیاسییه‌كه‌ی خۆی كه دووره له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی وتاكهكهسی و ته‌نها له‌پێناو خزمه‌تكردنی جه‌ماوه‌ری كوردستان و عێراقدایه بۆ كۆماری ئیسلامی رون بكاته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ رهواندنهوهو نه‌هێشتنی هه‌ر بۆچوونێكی نادروست كه ده‌شێ له‌سه‌ر گۆڕان دروستكرابێ".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به بۆچوونی ئێرانیش له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ، قلیاسانی ده‌ڵێ له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا ئه‌و كاربه‌ده‌سته‌ی ئێران گوتی " ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه راوبۆچوونه‌كانی كاك نه‌وشیروان و به‌رنامه‌ی گۆڕان له خزمه‌تی گه‌لی كورد و گه‌لانی عێراقدایه". هه‌روه‌ها گوتیشی پێشوازی ئێران له‌وان له "ئاستێكی باڵا"دا بوو. سه‌باره‌ت به تێڕوانینی ئێرانیش بۆ رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان قلیاسانی گوتی " ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ خه‌ڵكی كوردستان رون و ئاشكرا بێت و لێی ئاگاداربن، كه كۆماری ئیسلامی ئێران كاك نه‌وشیروان وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی له كوردستان و عێراقدا سه‌یر ده‌كه‌ن و حسابی بۆ ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئایا به‌و سه‌ردانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناوكهوێته هیچ جه‌مسه‌ر بهندییهكهوه، شوان قلیاسانی ده‌ڵێ " ره‌نگه هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن پێیان وابێت، كه ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئێمه بچێته چوارچێوه‌ی ئه‌و جهمسهرگیرییهی له عێراق و ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، گۆڕان له‌ماوه‌ی رابردوی كاركردنیدا ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی و عێراق و ناوچه‌كه‌ش به‌گشتی سه‌لماندوه كه خاوه‌نی بڕیاری سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی و به‌شێك نییه له هیچ جهمسهرگیرییهك".
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته سه‌ر ئێران، ئیسرایل و 35 بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، به مووشه‌كه‌كانی ئێران، وێران ده‌كرێن. فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانی ئێران، ئه‌میرعه‌لی حاجیزاده، له دووه‌مین رۆژی مانۆڕی مووشه‌كیی سوپای پاسداران‌دا رایگه‌یاند 35 بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر ئێران، ده‌كه‌ونه به‌ر هێرشی مووشه‌كه‌كانی سوپا و به ته‌واوی له‌ناو ده‌برێن.
حاجیزاده وێڕای ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند كۆماری ئیسلامیی هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به‌توندی وه‌ڵام ده‌داته‌وه، جه‌ختی كرده‌وه كه مووشه‌كه‌كانی ئێران ده‌گه‌نه خاكی ئیسرایل و ئه‌و وڵاته له‌ناو ده‌به‌ن. دوای ده‌ستپێكردنی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌ورووپا له دژی كه‌رتی نه‌وتی ئێران، كۆماری ئیسلامی جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌رووی هورموزی كرد و ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند هێزه‌كانی له كه‌نداو دوو هێنده كردووه و بۆ پاراستنی گه‌رووی هورموز، هه‌موو كارێك ده‌كات.
کۆماریخواز، ناوەندی هەوال: ستاڤی کارگێری کۆمار تیڤی لە راگەیەندراوێکدا کە نووسخەیەکی بۆ سایتی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان ناردووە، رادەگەێنێ کە لەمەر هەبوونی کێشەی پەخش و دەسترانەگەێشتنی هێندێک لەشارەکانی کوردستان بەبەرنامەکانی کانالی KMTV.TV، بەناچار و بۆ کارهاسانی بینەرانی، ئەم کانالە ئالووگۆری لە فرێکانسی پەخش دا پێکهێناوە، بۆیە لەمپەیوەندیەدا ستاڤی کارگێری کۆمار تیڤی، گشت دۆستان و ئۆگرانی کۆمار تیڤی ئاگادار دەکاتەوە، کە بۆ ئێستا بەرنامەکانی کۆمار تیڤی ئازمایشین و هەموو رۆژان لە سەعات ١٥.٣٠بە کاتی رۆژهەلاتی کوردستان، واتە سەعات ١ بەکاتی ئۆروپای ناوەندی، بۆ ماوەی نیو سەعات لەسەر هاتبرد، وە لەسەر شەپۆلی ١١٢٠٠،( v ) ، ٢٧٥٠٠ ٥/٦بەرنامەکانی ئازمایشی بلاۆ دەبنەوە، هەروەها رادەگەێنێ کە بینەران دەتوانن هەموو بەرنامەکانی کۆمار تیڤی لەسەر هێلی ئینترنیت و لەسەر ئەم سایتانەی خوارەوەدا، هاۆکات کە لە ماهوارە بلاۆدەبێتەوە، بەرنامەکانی بیبینن. :
http://www.youtube.com/user/komartv1?feature=results_main
http://www.facebook.com/Komartv1?filter=2
http://www.facebook.com/KOMARtv
فرێکانسی تازەی پەخشی کانالەکە:
FREQ: 11200 Ghz
POL: Vertical
FEC: 5/6
SR: 27500
رووداو- هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاگاداری ئه‌و قوتابیانه ده‌كاته‌وه، كه له پارچه‌كانی دیكه‌ى كوردستانه‌وه ده‌یانه‌وێت له زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمى كوردستان بخوێنن سه‌ردانی ئاسایشى هه‌رێم بكه‌ن له‌ماوه‌ى 3 هه‌فته‌دا. له ئاگادارییه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ (رووداو) نێردراوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تى هەرێمی کوردستان ئاگادار گشت ئه‌و قوتابیانه ده‌كاته‌وه كه له پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستادهیانهوێت بێنه زانكۆ‌و په‌یمانگاكانى هه‌رێمى كوردستان بۆ خوێندنن له‌ماوه‌ى 7بۆ 27/7/2012 سه‌ردانی ئاسایشی گشتی هه‌رێم بكه‌ن بۆ كارى یاسایى تاوه‌كو بتوانن له هه‌رێمى كوردستان درێژه به خوێندن بده‌ن.
ساڵانه ژماره‌یه‌كى زۆر قوتابى له پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستانه‌وه روو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن بۆ خوێندن، هه‌رێمى كوردستانیش ژماره‌یه‌ك كورسى بۆ داناون.
رووداو- هەولێر
سه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رى کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) دەڵێت "گه‌ر پێویست بکات له‌گه‌ڵ باشووری کوردستان یه‌کده‌گرین و سه‌ربه‌خۆیى خۆمان راده‌گه‌یه‌نین''. موراد قەرەیلان، سه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رى کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فورات نیوز رایگەیاند "دیالۆگ تەنها رێگای چارەسەری پرسی کورد نییە. ئێمە خۆمان ناخەینە بەر بەزەیی پارتی داد و گەشەپێدان (AKP)ەوە. ئه‌گه‌ر به رێگاى دیالۆگ نزیکى چاره‌سه‌رى نه‌بنه‌وه و بیانوێت له‌ناومان ببه‌ن، ئێمه‌ش به‌رخۆدان ده‌که‌ین و چاره‌سه‌رى خۆمان، واتا چاره‌سه‌رى دیموکراتى سه‌ربه‌خۆ دهخەینەڕوو. گه‌ر پێویست بکات له‌گه‌ڵ باشووری کوردستان یه‌کده‌گرین و سه‌ربه‌خۆیى خۆمان راده‌گه‌یه‌نین''.
قەرەیلان ئاماژە به سیاسەتی شەڕخوازانەی حکومەتی تورکیا لە بەرامبەر کورد دەکات و دەڵێت "له بوراى سه‌ربازیدا سه‌لماندمان که شکست ناهێنین و ده‌توانین سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنین. ده‌بێت هه‌موو که‌سێک باش له شەڕەکانی ئۆره‌مار و شتازان تێبگات". سه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رى گوتیشی '' ئه‌گه‌ر ئه‌رێنى نزیک نه‌بنه‌وه، ئه‌وکات دووهه‌مین رێگاى به‌رخۆدان، به ستراتیژى شه‌رى گه‌لى شۆڕشگێر ده‌ستپێده‌کات. شه‌رى گه‌لى شۆڕشگێری، به‌رخۆدان له دژى له‌ناو بردنه. ئیدى چاره‌سه‌رى سه‌ربازى له رۆژه‌ڤ دایه. نه‌ک ئێمه ئه‌وان کردیانه به رۆژه‌ڤ''. قەرەیلان ئاماژەی به گۆڕینی ناوەڕۆکی قسەکانی لە هەندێک لە میدیاکانی تورکیادا کرد و گوتی "رۆژنامەی رادیکال به هه‌ڵه له هه‌ندێک شت تێگه‌یشتووه. من ئۆمێدى ئاشتیم به هیچ که‌س نه‌داوه. به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رنجم بۆ جیددی بوون و به‌رفراوانبوونى ئۆپه‌راسیۆنه‌کان راکێشاوه و هه‌وڵمدا تێیانبگه‌یه‌نم که له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه شهر و پێکادانه‌کان زیاتر ده‌بن''.
سه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رى کۆما جڤاکێن کوردستان سەبارەت به چاوپێکەوتنەکانی بەرپرسانی PKK و حکومەتی تورکیا لە ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج گوتی " خاڵێکی تر، چاوپێکه‌وتنه‌کانی ئۆسۆڵۆیه که له ساڵی 2008 ده‌ستیان پێ‌کرد؛ له 14ی نیساندا ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی سیاسی به‌ناوی KCK ه‌وه کرد، ئێمه گوتمان ئه‌و هێرشانه‌ی له‌دژی سیاسه‌تمه‌دارانی کورد له‌ژێر ناوی KCK دا هه‌وڵی تهگهرهنانهوهیه له‌به‌رده‌م دیداره‌کانی ئۆسڵۆ به‌ڵام ئەوان گوتیان (راده‌وه‌ستن، ده‌یان به‌ن بۆ دادگا و ئازادیان ده‌که‌ن) هه‌ر خۆیان وایان گوت. به‌ڵام له کۆتاییدا به‌وشێوه‌یه نه‌بوو، تا ده‌چو ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به‌رفراوانتر و به‌ربڵاوتر ده‌بوو. سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا به ره‌تکردنه‌وه‌ی پرۆتۆکۆڵه‌کان، کۆتایی به دیداره‌کانی ئۆسڵۆ هێناوه." قەرەیلان لە بەشێکی ئەو چاوپێکەوتنەیدا داوای لە گەلی کورد لە باکووری کوردستان کردووە بەشداری لە خۆپێشاندانی 14ی تەمووز بۆ ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکەن.
ئه‌مساڵ ره‌مه‌زان دوو رۆژ دوا ده‌كه‌وێ و 7/21 یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زانه . پڕۆژه‌ی ئیسلامی بۆ دۆزینه‌وه‌ی مانگ رایگه‌یاند "به‌پێی پێوانه‌ی فه‌له‌كی 7/21 یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زانه و، پێویست ناكات مسوڵمانان وه‌ك هه‌ر ساڵێك له 19ی مانگه‌وه به‌شوێن مانگ بگه‌ڕێن، چونكه جگه له باشووری ئه‌فریقا، ئه‌مساڵ له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان له‌و كاته‌دا نابینرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به‌ناوی پڕۆژه‌كه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌ڵێ " مانگ له ره‌مه‌زانی 1433ی كۆچی له زۆربه‌ی وڵاتانی باكوور و ناوه‌ندی جیهان و نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌ب نابینرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئاوابوونی مانگ پێش هه‌ڵهاتنی رۆژ".
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "به‌هیچ جۆرێ رۆژی پێنجشه‌ممه 7/19 مانگ دیار نابێت، ته‌نانه‌ت له‌رێگه‌ی گه‌وره‌ترین ئامێری (تیلیسكۆب)ی فه‌له‌كیشه‌وه، ته‌نها شوێن كه به‌هۆی تیلیسكۆبهوه ده‌توانین مانگی تێدا ببینین، باشووری ئه‌فریقیا و ئه‌مریكایه". لهبهیاننامهكهشدا هاتووه "پێوسته له‌سه‌ر هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی، به‌دوواداچوونی ته‌واو له‌گه‌ڵ گه‌واهی هه‌ر كه‌س بكه‌ن كاتێك ده‌ڵێ مانگم بینیوه، چونكه ئه‌وه شتێكی ئاسان نییه له‌م ساڵدا".
الجزیره نت
رۆژنامەی میلییەتی تورکی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بابەتێکی لەسەر پرسی دەرھێنانی نەوت لە ناوچەی قەندیل بڵاوکردووەتەوەو نووسیویەتی "لە ھەرێمی کوردستانی عیراق و چیاکانی قەندیل ئەو ناوچانەی کە بە بنکەی سەرەکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دادەنرێت، دەست کراوە بە گەڕان بە شوێن نەوتدا". بەپێی رۆژنامەکە، شێخ عومەر بەرگلکەیی، سەرۆکی شارەوانیی قەندیل ڕایگەیاندووە، کە لەبەرامبەر دابینکردنی پێداویستییە بنەڕەتییەکانی ناوچەکە، ئەگەری ئەوە ھەیە کە (پەکەکە) ڕێگە بدات بە دەرھێنان و گەڕان بە شوێن نەوتدا.
رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو: بەپێی ئەو ھەواڵەی کە لە میدیاکانی ئەوروپا بڵاوبووەتەوە، ئاشتی ھەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، کە ھەوڵەکان دەستیپێکردووە بۆ گەڕان بە شوێن نەوتدا لە قەندیلو بۆ ئەو مەبەستەش چەند نموونەیەک لە بەردو خاکی ناوچەکە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی وڵاتی بەریتانیا کراوە. سەرۆکی شارەوانیی قەندیل راشیگەیاندووە "پرسی گەڕان و دەرھێنانی نەوتمان لەو ناوچانە خستۆتە بەردەم (پەکەکە) ئەوانیش بەجدیی لە بابەتەکەیان ڕوانیوەو داوای زانیاریی تەواویان دەربارەی کارەکە لێکردووین".
بە وتەی سەرۆکی شارەوانیی قەندیل، بڕیارە بۆ ئەم مەبەستە دوای ١٠ ڕۆژی دیکە بەرپرسانی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ بەرپرسانی پەکەکە کۆببنەوە. سەبارەت بە مەرجەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەبەرامبەر دەرھێنانی نەوت لە سنوورەکەیان، سەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل لە لێدوانێکی پێشتردا بۆ "خەندان" رایگەیاند: پەکەکە ھیچ مەرجێکی دانەناوە، بەڵام دوای ئەوەی نەوتەکە دۆزرایەوە و بەرھەمی ھەبوو، ئەوکات لەوانەیە پەکەکەش داوای پشکی خۆی بکات، ئەگەر کەمیش بێت، یان داوای پرۆژەی پترۆدۆلار دەکەن بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی بناری قەندیل.
خەندان
لەکۆتایی كۆنگره‌دا ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ئاماده‌بوون "گه‌لی كورد" بخه‌نه ناو بڕیارنامه‌ی کۆتایی کۆنگرەکەو لەئەنجامدا له‌سه‌ر رووخانی رژێمی ئه‌سه‌د رێك ده‌كه‌ون. به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له قاهیره، كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كه كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی پێکی هێنابوو، به رێككه‌وتنێك و بڕیارنامه‌یه‌ك كۆتایی هات.
به بڕیارنامه‌یه‌ك كۆتایی به كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا هات، تێیدا هه‌ندێك هێله سهرهكاییهكانی قۆناخی گواستراوه‌ی حكومه‌تی سووریا خرایه ڕوو، له‌وانه لابردنی سه‌رانی رژێمی ئێستا، به‌ڵام كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ كورد ئاڵۆزتر بوو، هه‌ربۆیه ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردی و چه‌ند پارتێكی كوردی دیكه، له هۆڵی كۆنگره‌كه هاتنه ده‌ره‌وه، چونكه ته‌نانه‌ت ئاماده نه‌بوو له ناو بڕیارنامه‌كه دان به "گه‌لی كورد" و "گه‌لی توركمان" بێنن، پاشتر له‌كاتێكی دره‌نگی شه‌ودا، له‌سه‌ر داوای "نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی" ئه‌مینداری كۆمكاری عه‌ره‌بی، چوونه‌وه ناو كۆنگره‌كه و دواجار هه‌رچۆنێك بوو داننرا به وشه‌ی "گه‌لی كورد".
ئه‌گه‌رچی بڕیارنامه‌كه باسی له پێكه‌وه ژیان و دادپه‌روه‌ری و دیموكراتی و فره‌لایه‌نی ده‌كات، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوونی لایه‌نی عه‌ره‌بی به ناوبردنی "گه‌لی كورد" و "گه‌لی توركمان" وای كرد ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردی به‌چاوێكی ره‌شبینانه ته‌ماشای بڕیارنامه‌كانی دیكه‌یش بكات، چونكه كۆنگره‌كه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و داخوازیانه رێككه‌وت كه لایه‌نه‌كانی به‌شداربوو ئاماده‌یان كردبوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی رازی بن وشه‌ی گه‌لی كورد و گه‌لی توركمان بخه‌نه ناو بڕیارنامه‌كه‌یان.
كۆنگره‌كه بڕیاریدا كه هه‌موو مافێكی هاووڵاتیبوون بدرێته كورد و توركمان و ئاشورییه‌كانی وڵات، هه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش بوو كه مشتومڕی زۆری لێ كه‌وته‌وه، ئاخر ئه‌وه‌ی كورد چاوه‌ڕێی ده‌كرد له‌و كۆنگره‌یه، ته‌نها مافی هاوڵاتیبوون نه‌بوو، بگره ده‌یانویست وه‌ك گه‌لی دووه‌می نیشته‌جێی سووریا، دوای گه‌لی عه‌ره‌ب، ناویان بهێنرێت. هه‌ربۆیه دوای مشتومڕێكی زۆر، ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردی و هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان بڕیاریاندا هۆڵی كۆنگره‌كه جێ بهێڵن و ئیتر به‌شداری هیچ كۆنگره‌یه‌كی دیكه‌ی ئۆپۆزیسیۆن نه‌كه‌ن. دواتر له‌سه‌ر داوای "نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی" ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی و ژماره‌یه‌ك له ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا، رازی كران بێنه‌وه ناو هۆڵی كۆنگره‌كه، تاوه‌كو گفتوگۆی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه بكرێ.
له كاتژمێرەكانی سه‌ره‌تای ئه‌م به‌یانییه، دوای مشت‌ومڕ و جیاوازییه‌كی زۆر له راوبۆچوونه‌كان، بڕیاردا "گه‌لی كورد" بخرێته ناو ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی قۆناخی دوای ئه‌سه‌د دیاری ده‌كات. كۆنگره‌كه‌ی قاهیره‌ی پایته‌ختی میسڕ به‌پێی بڕیارێكی ژماره 7505ی وه‌زیرانی عه‌ره‌ب به‌سترا، كه له دانیشتنێكی نا ئاسایی له 2ی حوزه‌یرانی رابردوو رایانگه‌یاند، ئه‌مه‌ش بۆ گه‌یشتن به دیدگایه‌كی هاوبه‌ش تاوه‌كو ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بتوانن خه‌مڵاندنێكی روون و ئاشكرایان هه‌بێ بۆ قۆناخی داهاتوو. له كۆنگره‌كه زیاتر له 250 كه‌سایه‌تی كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو چینه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن، به‌شدار بوون.
سەرچاوە: رووداۆ
له‌سه‌ر داوای فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، كۆمپانیای (Ubisoft) ی‌و بی سۆفت كه یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان بۆ به‌رهه‌م هێنانی یارییه ڤیدیۆییه‌كان، ره‌زامه‌ندی خۆی نیشاندا بۆ لابردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر دوایین به‌رهه‌می یاری ڤیدۆیی. یاریه‌كی ڤیدیۆیی ده‌بێته هۆی توڕه‌كردنی هاوڵاتیانی كوردستان، چونكه له‌م یاریه ڤیدیۆییه‌دا ئاڵای كوردستان له‌گه‌ڵ تیرۆرستان پیشان ده‌دات و له دیمه‌نێكی یاریه‌كه‌دا له شوێنێكدا كۆمه‌ڵێك تیرۆریست به زمانی فارسی قسه ده‌كه‌ن و ئاڵای كوردستانیش به دیواره‌كه‌وه هه‌ڵواسراوه.
به‌ر له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م یارییه ڤیدیۆییه، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به نوسراوێكی ره‌سمی ناڕه‌زایی حكومه‌تی هه‌رێم و هاوڵاتیانی كوردستانی ئاراسته‌ی كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م یاریه كرد. له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه"وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناره‌زایی خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌به‌رامبه‌ر به‌كاهێنانی سومبول و هیمای نه‌ته‌وه‌یه‌كی خهباتكارو شۆڕشگێڕی تینووی ئازادی و دیموكراسی قوربانی ده‌ستی تیرۆر. ناكرێ ئاڵای كوردستان بكرێته هێمای تیرۆرستان، داواتان لێده‌كه‌ین به‌زووترین كات ئه‌م بڕگه‌یه له به‌رهه‌مه تازه‌كه‌تان لابده‌ن".
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت كه له لایه‌ن هاوڵاتیه‌كی دڵسۆزی كوردستان له‌و مه‌سه‌له‌یه ئاگادار كرایه‌وه، جه‌خت ده‌كاته‌وه كه كورده‌كان له ساڵی 2003 شان به‌شانی هێزی هاوپه‌یمانان له پێناو ئازادی جه‌نگان، هێزی پێشمه‌رگه شه‌ڕیان كرد و قوربانیاندا، ئه‌مریكیه‌كان و رۆژئاواییه‌كان به‌گشتی له‌م ناوچه‌یه به‌خێرهاتنیان لێكرا و ئاهه‌نگیان گێڕا هێزه‌كانیان وه‌كو رزگاركه‌ر و هاوڕێ ناساند له لایه‌ن خه‌ڵكی خۆیان.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و نوسراوه‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه، میشێل بورك به‌رێوبه‌ری راگه‌یاندنی كۆمپانیای (Ubisoft) ی‌و بی سۆفت به‌ڵێنی دا به لابردنی ئاڵای كوردستان له دوایین فێرژنی یاریه‌كه، وتیشی"ئێمه له نیگه‌رانی ئێوه تێده‌گه‌ین و رایده‌گه‌ینین كه دانانی ئاڵای كوردستان به هیچ مه‌به‌ستێك نه‌بووه و ده‌ركه‌وتنی تیرۆرسته‌كان له‌گه‌ڵ ئاڵای كوردستان مانای ئه‌وه‌ی نییه كه ئه‌وان له‌بن ئه‌و ئاڵایه‌ن. بۆیه هیوادارین ئێوه ئه‌و نووسراوه‌مان قبووڵ بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانمان بۆ گۆرینی یاریه‌كه وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك وه‌ربگرن بۆ رێزگرتن له ئاڵاكه‌تان وه‌كو سیمبوولی ئێوه و خه‌ڵكی كوردستان".
یاری "سپلیندهر سێل: بلاك لیست" به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی راگه‌یاندرا له‌میانه‌ی كۆنفرانسی مایكرۆسۆفت E3له به‌رواری 4/6 دا، بریار وایه یاریه‌كه له به‌هاری 2013 بخرێته به‌رده‌ستی هه‌وادارانی له‌باره‌ی گروپێكی تیرۆرستی كه ده‌یانه‌وێت ئاستی كاره تیرۆرستیه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌مریكا زیاد بكه‌ین. هاوكات، وه‌كو هه‌ڵوێست وه‌رگرتن، هاوڵاتیانی كورد له‌سه‌ر تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یس بووك) لاپهرهیهكیان دروستكرد وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌م كاره‌ی كۆمپانیای ناوبرا و راشیان گه‌یاند كه " ئێمه گه‌وره‌ترین گه‌لی بێ ده‌وڵه‌تین، تیرۆرستیش نین." له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سكۆت لی، به‌رێوبه‌ری هونه‌ری كۆمپانیای ی‌و بی سۆفت له تۆرنتۆ گوتی"ئه‌م دیمه‌نه چه‌ند گوندێكی ناوچه‌یه‌كی كوردستان پیشان ده‌دات كه تیرۆرستان جووتیارانیان ده‌ركردووه و ناوچه‌كه‌یان بۆ كاری مه‌شق و وه‌كو كه‌مپ به‌كار ده‌هێنن و ئامانجی ئێمه‌ش نیشاندانی درێژه‌پێده‌ری كاری سه‌ربازیه له‌م ناوچه‌یه‌دا".