له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵدا له وڵاتى ئێران ژماره‌یه‌كى زۆر له كچى منداڵ به شوو دهدرێنو كه زۆربه‌یان له‌به‌ر نه‌بوونى بووه. ئه‌نجوومه‌نى خێرخوازى کۆمه‌ڵایه‌تى ئێران له راپۆرتێک‌دا رایگه‌یاند "ته‌نها له ساڵى 2010 نزیکه‌ى 43 هه‌زار کچه منداڵی خوار 15 ساڵ له وڵاتى ئێران خراوته پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرییه‌وه".
کاربه‌ده‌ستێکی ئه‌نجوومه‌نه‌که له راپۆرته‌كه‌دا رایگه‌یاندووه "زۆرجار به‌هۆى ههژارىو نه‌بوونى بارودۆخى گونجاوى بنه‌ماڵه‌کانیانه‌وه، کچان ناچارکراون شووبکه‌ن یان به زۆری شوویان پێده‌کرێت"، گوتیشی "ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دانى ژنان و بوونى کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، هۆکارى دیکه‌ن بۆ به‌شوودانى کچان له‌ته‌مه‌نى نایاساییاندا". ئێران یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین سنووری به‌ده‌وری ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا کێشاوه، بۆیه حاڵه‌تى به‌شوودانى هاوسه‌رگیرى نایاسایی له‌و وڵاته‌دا زۆر زیادى كردووه، جگه‌له‌وه‌ش له هه‌ندێ وڵاتى دیكه‌و له كوردستانیش له هه‌ندێ شوێن هاوسه‌رگیرى نایاسایى ئه‌نجام ده‌درێت.
رووداو- سلێمانی
نه‌وشیروان مسته‌فا گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان. دوای سه‌ردانێكی 4 رۆژه بۆ ئێران. ژووری رۆژنامه‌وانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه دوای سه‌ردانێكی چوار رۆژه بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
نه‌شیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران و سه‌عید جه‌لیلی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران كۆبووه‌وه دوایی پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه كردووه. له‌و سه‌ردانه فه‌رمیدا، نه‌وشیروان مسته‌فا، چاوی نه‌كه‌وتووه به عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران كه باڵاترین ده‌سه‌ڵاتداره له‌و وڵاته و مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆك كۆماری ئێران. راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ژووری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌وباره‌وه هیچ ئاماژه‌یه‌كی نه‌داوه.
نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، رۆژی هه‌ینی رابردوو 29/6/2012 له‌سه‌ر بانگهێشتێكی فه‌رمی سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد.
رووداو-رۆژنامه‌كانی ئێران
رۆژنامه‌یه‌ك سێ سیناریۆی بۆ حكومه‌ت داناوه تا ده‌رباز بێت و میدیاكانی ئێران ئابلوقه‌ی نه‌وتی وڵاته‌كه‌یان رای جیاوازیان هه‌یه. دواى رۆژێك به‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئابڵوقه‌ی ئه‌وروپا به‌سه‌ر نه‌وتی ئێران، دوێنێ دووشه‌ممه هه‌ندێك له رۆژنامه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ره‌نجامه‌كانیان خستووه‌ته روو، هه‌ر بۆیه به‌چه‌ندین راو پێشنیاز شێوازی مامه‌ڵه كردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه باسكردووه. هه‌ندێ رۆژنامه‌ش ئه‌و بڕیاره‌ی به‌باشی لێكداوهتهوهو پێیوایه ئه‌وه رۆژئاوایه كه زیانبه‌خش ده‌بێت نه‌وه‌ك ئێران، بۆ ئه‌وان ده‌بێته هه‌لێكی باش تاوه‌كو ته‌نها سوود له ناوخۆ بكرێت.
رۆژنامه‌ی "اعتماد" تیشكی خستۆته سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان و پێی وایه په‌ستانی ئابووری له‌سه‌ر وڵات زیاتر ده‌بێ، جگه له‌وه‌ی كه فرۆشی نه‌وت به‌رێژه‌ی 30% كه‌م ده‌كات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، سێ سیناریۆی كردووه به پێشنیاز بۆ حكومه‌ت تاوه‌كو ببێته هۆی رێگری كردنی ئه‌و په‌ستانه ئابووریه‌ی له‌ده‌ره‌نجامی ئابلوقهكه تووشى وڵات دێ.
له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م نووسیویه‌تى، پێویسته له‌سه‌ر وڵات ده‌ستبكات به هه‌ڵگرتنی نه‌وته‌كه‌ی له‌سه‌ر كۆگا و ده‌زگاكانی گواستنه‌وه، تاوه‌كو له‌ده‌ره‌نجامی ئه‌و كه‌می به‌رهه‌مهێنانه‌ی داهاتووا رزگاری بێت.پێویسته بازاڕێكی دیكه‌ى جیا له ئه‌وروپا و،جیا له‌و كۆمپانیایانه‌ی توشی په‌ستان ده‌بنه‌وه، بدۆزێته‌وه، تاوه‌كو نه‌وتی ئێرانی لێ بڕواته ده‌ره‌وه. ده‌بێ حكومه‌ت رێیه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ گه‌یاندنی نه‌وته‌كه‌ی بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئابلوقهكه نایانگرێته‌وه، وه‌ك هیندستان، چین، سه‌نگافوره، سریلانكا، ژاپۆن، تایوان، باشووری ئه‌فریقا، توركیا، كۆریای باشوور و هه‌ندێ له وڵاته ئه‌وروپییه‌كان.
سیناریۆی سێیه‌م، پێویسته له‌سه‌ر ئێران له‌مامه‌ڵه نه‌وتییه‌كانیدا، دۆلار و یۆرۆ ده‌ربهێنێت و، به پاره‌ی ئێرانی داهاته‌كه بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ بانكی ناوه‌ندی ئێرانی ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زنه، له‌رێیه‌وه ده‌توانێ هاوكاری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ئابووری و نه‌وت بكات بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه.
رۆژنامه‌ی "ابتكار" ده‌ڵێ ته‌نها به زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو ده‌توانێ چاره‌ی دۆخه‌كه بكات. گوتیشى، جێبه‌جێ كردنی سزاكان، یه‌كێ له گه‌وره‌ترین هه‌ڵگره‌كانی نه‌وتی جیهانی به قه‌باره‌ی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له كه‌نداو جێگیر كراوه، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران زیاتر ده‌كات.
له‌لای خۆیه‌وه لاپه‌ڕه‌ی ئابووری رۆژنامه‌ی "تهران امروز" ئه‌و ئابلوقه‌یه نه‌وه‌ك ته‌نها زیان به ئێران ده‌گه‌یه‌نێ، به‌ڵكو ئه‌وروپاش بێ به‌ش نابێ له‌و زیانانه. رۆژنامه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌وروپا په‌له‌ی كردووه له‌و بڕیاره، چونكه نرخی زێڕی ره‌شی له جیهان گۆڕی، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه، تا ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رز و نرزمی نه‌وت له‌گۆڕان ده‌بێ و جێگیر نابێت. هه‌مان رۆژنامه، ئه‌وروپا هه‌وڵده‌دات پێویستییه‌كانی خۆی له‌رێگه‌ی وڵاتانی تره‌وه پڕ بكاته‌وه. وڵاتانی وه‌كو سعودیه و كوێت هه‌وڵی زیاتر كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان هێنا، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه ناتوانێ بگاته رێژه‌ی پێویست.
ده‌رباره‌ی ئازادكردنی 16 وڵات له‌وه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌وتی ئێرانی بكه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، رۆژنامه‌كه به شكستێكی واشنتۆن له‌قه‌ڵه‌می ده‌دا، چونكه جیهان پێویستی به نه‌وتی ئێرانه و پێویسته له‌رێی ئه‌و 16 وڵاته‌وه نه‌وته‌كه‌یان پێ بگات.
به‌ڵام رۆژنامه‌ی "جمهوری اسلامی" ئه‌و جۆره ئابڵوقانه به هه‌وڵێكی نه‌زۆكی ئه‌وروپا له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران شكست پێ بێنن، له‌كاتێكدا پێشتر هه‌موو جۆره ئابڵوقهیهكیان تاقی كرده‌وه و هیچیان پێ نه‌كرا. رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ دڵه‌ڕاوكێی ئه‌وروپا له‌سه‌ر به‌ئه‌نجامگه‌یشتنی ئابڵوقهكه، له دڵه‌راوكێی ئێران له ده‌رئه‌نجامه‌كانی زۆر زیاتره، چونكه ئه‌وروپا باش بۆی ده‌ركه‌وتووه، كه ئێران ده‌توانێ چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه بكات. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆر له كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئێرانی هانایان بۆ دادگای دادی ئه‌وروپا بردوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی گازاندهكانیان له‌سه‌ر ئه‌و سزایانه، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا دڵه‌ڕاوكێی زیاتری بۆ ئه‌وروپا دروستكردووه.
به شێوه‌یه‌كی گهشنبینانه تر، رۆژنامه‌ی "وفاق" كه ئۆرگانی حكومه‌ته، ئه‌و جۆره ئابلوقانه وا ده‌كات حكومه‌ت زیاتر پشت به‌خۆی ببه‌ستێ. له‌سه‌روتاری رۆژنامه‌كه‌دا نووسیویه‌تی، ئێران ئه‌و سزایانه‌ی قۆسته‌وه بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی نێوخۆیی و، هه‌رگیز زیان به پیشه‌سازییه نه‌وتییه‌كان، ناگه‌یه‌نێت به‌ڵام هه‌ڵوێستی ئێران له‌گه‌ڵ شه‌ش وڵاته زلهێزه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی جیا ده‌بێ له‌مه‌وپاش.
هه‌ر له درێژه‌ی سه‌روتاره‌كه ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر رۆژئاوا كه‌مێك ژیرانه‌تر مامه‌ڵه‌ی بكردایه، ده‌یتوانی سودێكی باش ببینێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران، به‌تایبه‌تی ده‌رباره‌ی به‌رنامه ئهتۆمیهكهمان، ئه‌م جۆره سیاسه‌ته‌ی ئێستای ئه‌وروپا، له ناڕاستگۆییانهوهیه و، ته‌نها له هه‌ڵوێستێكی سیاسی به‌رامبه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه ئه‌و بڕیارانه دراوه.
سبه‌ی
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی له كۆماری ئیسلامی ئێرانه، له‌گه‌ڵ سه‌عید جه‌لیلی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و وڵاته كۆبوه‌وه. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ژوری رۆژنامه‌وانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سەعات (2:30) ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (2/7/2012)، نەوشیروان مستەفا لەگەڵ سەعید جەلیلی کۆبونه‌ته‌وه. ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه دانیشتنه‌كه‌یان نزیکەی سەعاتێکی خایاندوه‌و هەردو لا دیدو بۆچونی خۆیان خستوەتهڕو سەبارەت بە پەرەسەندنەکانی عێراق و پەیوەندیی هاوسێیەتی نێوان ئێران و عێراق.
له راگه‌یاندنه‌كه‌ی ژوری رۆژنامه‌وانی گۆڕاندا هاتوه: نەوشیروان مستەفا کورتەیەکی دەربارەی دید و هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان خستەڕو سەبارەت بە رێکخستنەوەی پەیوەندیی نێوان پێکهاتەکانی عێراق بەجۆرێک لە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان و گەلانی عێراق و ناوچەکەدا بێت. لە بەرامبەردا سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئاماژەی بە دیدی وڵاتەکەیدا سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان عێراق و ئێران لەپەیوەندیدا بە پێگەی ستراتیجی هەردو وڵاتەوە لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا.
لە ئێستادا نەوشیروان مستەفا بە سەردانێکی فەرمی بە یاوەری شوان قلیاسانی، ئەندامی ژوری پەیوەندیەکانی بزوتنەوەی گۆران لە ئێرانە، جگە لە سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لەگەڵ هەریەک لە وەزیری دەرەوە و سەرۆکی ئەنجومەنی شورا (پەرلەمان)ی ئەو وڵاتەدا کۆبۆتەوە.
سم الله‌الرحمن الرحیم
برای تێکۆشه‌ر د. محمد مورسی، سه‌رۆککۆماری وڵاتی میسر!
سەلامی خوداتان لێبێ!
سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتنه یه‌ک له دوایه‌که‌کانی خه‌ڵک و وڵاتی ئێوه جێی دڵخۆشیی و له هه‌مانکاتدا مایه‌ی شانازیین. سه‌رکه‌وتن و ده‌سکه‌وته‌کان له هه‌ڵکردنی شنه‌بای ئازادیی و ڕاماڵینی پووشوپه‌ڵاشی دیکتاتۆریی، هه‌ڵبژاردنه جوانه‌کان و له‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌کان و له‌نێو هه‌مووانیش هه‌ڵبژێرانی ئێوە به براگه‌وره و که‌شتیوانی گه‌میه‌که، یه‌ک له یه‌ک جوانتر و به‌نرختر بوون. هه‌ر بۆیه ئێمه پیرۆزبایی خۆمان و گه‌لی ده‌یان ملوێن که‌سیی مافخوراو و نیشتمان داگیرکراو و بێده‌وڵه‌تی خۆمان (گه‌لی کوردستان) به ئێوه و گه‌له‌که‌تان و وڵاتی (نیل)ی کێڵگه‌ی گه‌شه‌ی رۆشنبیرییه مه‌زنه‌کان ده‌ڵێین.
برای به‌ڕێز!
ئێمه نه‌وه‌کانی سه‌لاحه‌ددین له ڕێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان، که زه‌مه‌نێکه تاڵاوی سته‌می چه‌ندقات له‌ده‌ست دەستەی ده‌سه‌ڵاتدار و نه‌ته‌وه‌ی زاڵ له ئێران ده‌چێژین، له وڵاتی ئه‌زهه‌ر و ئیمام به‌ننا و زه‌ینه‌ب غه‌زالیی و برایان و خوشکان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان هه‌یه که ئێوە و ڕێکخه‌رانی ژیان و کار له میسری دایکی ڕووناکبیرییه‌کان، ڕێکخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانتان له‌گه‌ڵ گه‌لان و وڵاتانی دوور و نزیک له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له که‌رامه‌تی ئینسان و دادگه‌ریی بێ. به تایبه‌ت لە په‌یوه‌ندیی دوو وڵاتی گه‌وره‌ی میسر و ئێران که ڕیشه‌ی مێژوویی هه‌یه، جۆری رێکخستنه‌وه‌ی پەیوهندییهکانتان له‌م بڕگه زهمانییهدا کاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌تی جیهانیی و ناوچه دەبێ.
ئێمه‌ی کورد له‌و به‌شه‌ی نیشتمانی داگیرکراومان به‌چاوێک ده‌ڕوانینه میسر و مێژووه‌که‌ی که:-
- سه‌رده‌مێک ناوه‌ندی فه‌رمانڕه‌وایی سه‌لاحه‌ددینی کوردیی بووه و وێنه‌یه‌ک له ئازایه‌تیی و لێزانیی کوردی تێدا به‌دی ده‌که‌ین.
- تا ئێستاش به‌شێک له ئه‌زهه‌ره‌که‌ی ره‌واقی کوردییه.
- نوێنگه‌ی چاوکردنه‌وه‌ی یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردیی بە ناوی (کوردستان)ه.
- ئێمه له (شورای قاهیره)، (قه‌ڵای جه‌به‌ل) و (پردی جیزه)دا شوێنه‌واری بیری کوردانه‌ی به‌هائه‌ددین عه‌بدوڵڵای کوردیی شکده‌به‌ین. له ناوه‌نده زانستییه‌کانی قاهیره‌ی (موعیززیی) و (زین التجار) ده‌ست و ده‌رسی کوردیی ده‌بینین.
گه‌لی ئێمه له شه‌دده و مه‌دده و ده‌غم و ... تیلاوه‌ی شێخ عبدالباسط دا سۆزێکی کوردیی هه‌ڵده‌مژێ. ته‌نانه‌ت له گرێچنه ئه‌ده‌بییه‌کانی (عه‌ققاد) دا به‌دوای کردنه‌وه‌ی گرێی به‌ختیه‌وه بووه.
ئه‌و هه‌ست و تێڕوانینه‌مان هانمان ده‌دا خوێندنه‌وه‌مان بۆ داهاتوو هه‌ر به‌و چاوه بێ که ئه‌و مێژووه کورداوییهی میسری پێ ده‌خوێنینه‌وه و، تهمایهرمان ده‌کا به هیواوه له ئێستا و داهاتووی وڵاته‌که‌تان به گشتیی و ئه‌م شۆڕشه جوانه و ئه‌م به‌هاری ئازادییه بڕوانین، که له ڕێکخستنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه نێودهوڵهتیهکانتان دا ماف و مه‌زڵومییه‌تی گه‌لی کوردیش له‌به‌رچاو بگرن.
لە خودای گەورە دوعای سەرکەوتن بۆ ئێوە و گەل و وڵاتی میسر دەکەین.
دیسان ئەو سەرکەوتن و دەسکەوتانەتان پیرۆزبن!
لەگەڵ حورمەتی زۆر دا
ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
کومیتەی ناوەندیی
١٠ ی شەعبانی ١٤٣٣ی کۆچیی ( ٣٠/٦/٢٠١٢ی زایینیی)
بانگەوازی بۆ سەرجەم چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران
چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام لە ژێر گوشار و مەترسی دان و بۆ داکۆکی کردن لەۆ چالاکوانانە، کەمنین ئەو کەسانەی لەدەرەوەی وڵات داکۆکی لە مافەکانیان دەکەن و مەترسیەکانی سەر ژیانی چالاکوانانی ناوخۆی وڵات دەگەیەنە کۆر ۆ کۆمەڵە نێو دەوڵەتیەکان و پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی دەهروژێنن.
ئەگەر چی تا ئێستا نەتوانراوە دەستەبەری ماف و ژیانی ئەو چالاکوانانە بکرێت کە لە ناوخۆی وڵات چالاکی دەکەن و بە سەدان کەسی چالاک بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە سێدارە دراون و بە دەیان کەسیش سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە بە تاوانی تێکدانی ئاسایشی ئێران و پەیوەندی بوون بە حیزب و رێکخراوە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە. بەڵام توانرەوە لە رێگای جۆراوجۆرەوە و بە ئەرک و ماندوو بوونی چالاکانی سیاسی پەردە لەسەر زۆریەک لە تاوانە دژی مرۆڤیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵدرێتەوە و رووی رەشی ئەو رژیمە بە جیهان بناسرێ.
گومان لەوەدا نییە چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی ( وەکوو کەسایەتی ) کاریگەریەکی بەرچاویان هەبووە لە نێشاندانی ئەۆ روەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە جیهان، بەڵام ئەوەی کە کاریگەری هەبوە لەسەر باشتر ناساندن و بیستنی دەنگی چالاکوانان ، یەک دەنگ نەبوون و یەک هەڵوێست نەبونیانە. تا ئێستا نەبینراوە کۆمەڵێک چالاکوان بە یەکەوە بەیان نامەیەکی هاوبەش لەسەر پرسێکی دیاریکراو دەربکەن و هەرکەسە و لە ئاستی خۆیەوە لە سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و وێبلاگ و میدیا جۆراوجۆرەکان لێدوانیان داوە، رەنگە هێندێک جار لێدوانەکان هاوشێوەی یەکتر بووبن و داکۆکی کردن بووبێ لەسەر پرسێکی دیاری کراو، بەڵام سەنگی بەیان نامەیەکی هاوبەشی چەند چالاکوانێک بە یەکەوە، چەند ئەوەندەی لێدوانی پەرش و بڵاو کارگەری هەیە، بۆیە پێویستە ئەوەی کە حیزبە ئۆپزسیۆنەکانی ئێران بە گشتی و بەتایبەتی رۆژهەڵاتی کوردستان تا ئێستا نەیان کردوە، هەڵسوڕاوانی سیاسی ، ئەوانەی لە دەرەوەی چوارچێوەی حیزبەکاندا چالاکن و وەکوو کەسایەتی سیاسی ناسراون، بە ئەنجامی بگەیەنن.
کۆبونەوە و دەرکردنی بەیانامەیەکی هاوبەش یەکریزی و یەکدەنگی چالاکانە و لە هەمان کاتدا زەروریەتی مێژوی و ئەرکێکی ئەخلاقیە لەسەرشانی هەموو چالاکێکی سیاسی و مەدەنی.
لەم سۆنگەیەوە داوا لە سەرجەم چالاکانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەم هەست بە بەرپرسیاریەتی بکەن و ئەگەر حیزبەکان بە هۆکاری جۆراوجۆر ئەرکی خۆیان بۆ دروست کردنی بەرە بەجێ بگەیەنن ئەوە ئەوان دەست بخەنە دەستی یەکەوە و رێگا خۆشکەر بن بۆ دروستبوونی بەرەیەکی گەورەی نیشتیمانی.
لەگەڵ رێزمدا
بێوار ژیان
02/07/2012
سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی دیموکراسی لەدیدارێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تەرەف تەئکید لەوە دەکاتەوە کەتورکیا ناتوانێت پەکەکە لەناوببات و نەشە دوزەل ئامادەکاری دیدارەکە لەبارەی قسەکردن لەگەڵ دەمیرتاش پێشەکی بۆ نوسیوە و دەڵێت، تورکیا لە پێوەندی لە گەڵ کێشەی کورد و پەکەکە، بە قۆناخێکی ئاستەم دا تێپەڕدەبێ. ھەروەک سی ساڵی ڕابردوو، گەنجانی ئەم وڵاتە، بە ھۆی چالاکییەکانی پەکەکە و ھێرشەکانی سووپای تورکیا دا دەکوژرێن، وەک مێژوو خەریکی دووپات بوونەوەبێت و گۆمی خوێنێکی تر وەرێبخرێ. بەڵام [ڕەنگە] وا نەبێ، چونکە ئێستا زۆر دەنگی جیاوازتر دەبیسترێن. ساڵانی پێشوو بە دوای گشت ھێرشێکی پەکەکە دا، دەوڵەت سوێندی توڵەکردنەوەی دەخوارد. لە پاش ھێرشەکەی پەکەکە بۆ سەر پایگایەکی نیزامی تورکیا، بە پێچەوانەی جاران کە دەیکوت "ناھێڵین ئەو خوێنە لە سەر زەوی بمێنێتەوە"، ئەم جارەیان، ھەست بە دەنگی بەھێزتر دەکرێ بۆ چارەسەری کێشەکە.
سەرۆک وەزیر دەڵێ: "با پەکەکە واز لە چەک بھێنێ، ئێمە خولیای ھێرشی سەربازی نین". لەو نێوەدا "لەیلا زانا"، وەک بە ھێزترین کەسایەتی شەقامی کورد، کە لە دوایین ھەڵبژاردن دا لە ڕیزی بەرەی بەدەپە، وەک نوێنەر ھەڵبژێردرا، زۆر ئازایانە قسە دەکات و دەڵێ کە" ئاکەپە کێشەی کورد چارەسەرە دەکات! و بۆ ئەمەش پێویستە پشتیوانی لێ بکرێ". قەرەیەڵان، وەک سەرۆکی کەجەکە و قەندیل، باس لە ئەگەری ھاوئاھەنگی دەستەو تاقمی نێو پەکەکە و دەوڵەتی شاراوە (دەستە و تاقمی توندڕەوی نێو دەزگای میت و ئاسایشی تورکیا و ھتد) بۆ لە خشتەبردنی وتووێژەکانی ئیمڕاڵی و ئۆسلۆ دەکات. ھەروەھا دەڵێ: "ئێمە چی دیکە پەلاماری بنکە سەربازێکان نادەین، تەنیا وەڵامی ھێرشەکانی دەولەتی دەدەینەوە". راست لە جەنگەی قۆناخێکی زۆر ھەستیار دا کە پەلاماری بنکەی سەربازی لە ئۆرەمار دەدات، ناڕاستییەکانیمان! بۆ دەردەکەوێ.
بەدەپە، وەک نوێنەری سیاسیانەی کورد بانگەواز لە پەکەکە دەکا کە ھەموو چالاکییە سەربازییەکانی ڕابگرێ. لە لایەکی دیکەش، ئەمریکا و کوردستانی عێراق وەخۆ دەکەون و پشتیوانی لە ئەردۆغان دەکەن. ھەروەھا لە سەر ڕەزامەندی تورکیا، کوردێک دەکرێ بە سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی نەیاری سوریە. لەو دیمانە دا لە گەڵ دەمیرتاش سەرۆکی بەدەپە، کە یەکێک لە بەربژێرەکانی کێشەی کوردە، سەرجەم ئەو بابەتانەمان ھەڵسەنگاندن و وڵامی پێویستمان لە پرسیارەکان وەرگرتەوە.
رۆژی شەمبە رێکەۆتی ٣٠/٦/٢٠١٢، لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی لەلایەن ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆران/لەندەن، هەیئەتێک لە نوێنەرایەتی بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان لە وەلاتانی بریتانیا و ئیرلەند بەسەرپەرستی چالاکوانی هێژا کاک ئیبراهیم بایەزیدی، بەشداری ئێوارە کۆرێکیان کرد کە لەژێر ناۆونیشانی: "هۆکاری دروست نەبوونی دەۆلەتی کوردی" بۆ بەرێز دکتور بورهان یاسین پێکهاتبوو.
سەرەتا کاک فوئاد جەمال سەلام زۆر بەگەرمی و بەناویی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان/ لەندەن ،بەخێرهاتنی میوانەکان و مامۆستا بورهان یاسینی کرد، لەدرێژەی ئێوارەکۆرەکەدا ماموەستا یاسین زۆر بە ووردی و زانستیانە ئاماژەی بە مێژوویی کۆن، ناوەراست و هاۆچەرخی ناۆچە و کوردستان کرد و تیشکی خستەسەر چەشنی هەلسوکەۆتی دەۆلەتەکانی ناۆچەیی پیش ئێستا واتە سەردەمی عوسمانیەکان و سەفەویەکان و رۆلی بریتانیا لەناۆچەکەدا و چۆنیەتی تەعاموول و مامەلەیان لە گەل نەتەوەی کورد.
لە درێژەی باسەکەدا، ماموەستا یاسین ئاماژەی بە کارگەریەکانی دوو شەری جیهانی لەسەر ئاستی چارەنووسی کورد کرد و هۆکارەکانی دابەشبوون و بەدەۆلەت نەبوونی کوردی شیکردنەوە و هەر لەمپەیوەندیەشدا, مکانیزمەکانی چۆنیەتی سازدانی دەۆلەت/نەتەوەی کوردی دەستنیشان کردن. سمینارەکە بە به‌شداریی نوێنه‌رانی زۆربه‌ی حیزبه‌کانی چوارپارچەی کوردستان و کەسایەتیە سیاسی، ئاکادێمی و کۆمەلایەتیەکانی کوردستانی نیشتەجێ لە وەلاتی بریتانیا بەرێوەچوو. شایانی باسه له په‌راوێزی سمینارەکەدا، کاک ئیبراهیم بایه‌زیدی نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی رۆژهه‌لاتی كوردستان له وەلاتی به‌ریتانیا، دەگەل زۆر لە نوێنەرانی حیزب و کەسایەتیەکانی بەشدار چاۆپێکەۆتنی پێکهێنا.
لەیلا زانا نوێنەری شاری دیاربەکر و سیاسەتمەداری کورد، لە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەنووسی لە هۆڵی پەرلەمانی تورکیا دا، ئەو خاڵانەی ئاشکرا کرد کە لە چاوپێکەوتنەکەی دوێنێ لە گەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان خستبوویە بەر باس و گفتوگۆ. زانا دووبارەی کردەوە کە تورکیا پێویستی بە دیالۆگ و ئاشتیەکی هەمیشەیی هەیە و مەرجی سەرەکیش بۆ ئەمە، متمانەیە. لەیلا زانا گوتی "پێویستە هەموو بوویەرەکان بە شەفافیەتەوە قسەیان لە سەر بکرێ. ئیتر کاتی ئەوە بە سەر هاتووە تەنیا سۆز و بەڵێنی بە گەلان بدرێ."
نوێنەری شاری دیاربەکر ئاماژەی بەوە کرد کە لە گەڵ دەسپێکردنەوەی ٢٤ەمین خولی پەرلەمانی تورکیا، ویستی چاوپێکەوتن لە گەڵ ئەردۆغان لە ئارا دابووە. باسی لەوەش کرد کە چاوپێکەوتنەکەی دوێنێی ئەو لە گەڵ سەرۆک وەزیر، سوێندی بیست و یەک ساڵ لەمەوپێشی بووە کە لە پێناو ئاشتی و برایەتی گەلان هێنابوویە زمان. هەروەها رایگەیاند کە بە ئەردۆغانی گوتوە کۆمەڵگا پێویستی بە هەنگاوی دروست و گەورەیە نەک هەنگاوی بچووک. پاش بیست و یەک ساڵ، کۆبونەوە چاپەمەنیەکەی ئەمڕۆی لەیلا زانا، یەکەمین کۆبوونەوەی چاپەمەنی بوو لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە و لە کۆتایی کۆبونەوەکەش رایگەیاند کە وڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان ناداتەوە.
زانا سەرنجی بۆ سەر ئەوە راکێشا کە لە کۆبوونەوەکەدا باسی کۆمەڵکوژی رۆبۆسکی و هەروەها کوشتنی خەڵکانی سڤیل بە دەستی پۆلیس کراوە و بەمجۆرە بەردەوام بوو: من گوتم تا ئێستا بە دەیان جار شێوازی توند‌و تیژی و ئەمنی تاقی کراونەتەوە و هیچ دەرئەنجامێکیان نەبووە. داوام لە سەرۆک وەزیر کرد لە پێناو ئاشتیەکی بەردەوام، قۆناغی چاوپێکەوتنەکانی ئۆسلۆ دەست پێ بکاتەوە. دەوڵەت داوای لێبوردن لە هاوڵاتیانی خۆی بکا. پێویستە بەڕێز ئۆجەلان بخرێتە حەپسی ماڵەوە. وانەی هەڵبژاردەی زمانی کوردی هەنگاوێکی ئەرێنیە، بەڵام هیچ نەتەوەیەک لە هیچ وڵاتێکی ئەم جیهانە بە پارە فێری زمانی خۆی نابێ. زانا رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکە دا گوتویەتی چەک دانان بە تەنیا چارەسەر نییە و پێویستە ئۆپەراسیۆنەکان رابگیرێن.
رووداو- هەولێر
ئەمڕۆ یەک شەممە، نەوشیروان مستەفا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووەوە. کەمێک بەر لە ئێستا، بەشی عەرەبی ئاژانسی مێهری ئێران لە وێنەهەواڵێکدا تیشکی خستەسەر کۆبوونەوەی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و عەلی ئەکبەر ساڵحی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەڵام هیچ زانیارییەکی لەسەر ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوەیە بڵاو نەکردووەتەوە.
رۆژی هەینی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەرەو شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرێکەوت، لەوێشەوە بە مەبەستی دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە چووە تارانی پایتەختی ئێران. لەوەتەی دەستبەکاربوونی وەک رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەوە یەکەمین سەردانی فەرمی نەوشیروان مستەفا بۆ دەرەوەی کوردستانە.
ئەو سەردانە لەسەر بانگێشتی فەرمی بالیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا ئەنجام دراوە. بەبڕوای زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی هەرێمی کوردستان، ئەو سەردانەی نەوشیروان مستەفا بۆ ئێران لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ مانەوەی مالیکی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دێت.
بزووتنەوەی گۆڕان ئامادەنەبوو بەشداری لە هەوڵەکانی متمانە سەندنەوە لە نوری مالیکی بکات و هەشت پەرلەمانتارەکەی گۆڕان لە بەغدا واژۆیان لەسەر ئەو داوایە نەکرد کە بۆ متمانە وەرگرتنەوە لە مالیکی ئامادەکرابوو.
رووداو- رۆژئاوای كوردستان
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی له سووریا راده‌گه‌یێنێت پارتی یه‌كێتی دیموكراتیی (PYD) خه‌ڵك ده‌ڕفێنێ و رێگه له خۆپیشاندان ده‌گرێت. پارتی یه‌كێتی دیموكراتیی ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه. له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی نێردراوه بۆ (رووداو)، ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردی سووریا داوا ده‌كات به زووترین كات ئه‌و سێ كه‌سه ئازاد بكرێن كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل له رۆژئاوای كوردستان رفێنراون.
له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردی له سووریادا هاتووه" (لێژنه‌كانی پارێزگاری گه‌ل) سه‌ربه حیزبی یه‌كێتی دیموكراتیی، ماوه ماوه هه‌ڵده‌ستێت به ڕفاندنی هاووڵاتییانی كورد له جه‌زیره و كوبانی (عین العرب) و عه‌فرین، بۆ دروستكردنی ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌سه‌ر شه‌قامی كوردی، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی رێگری له خۆپیشاندانی رۆژی هه‌ینی له عه‌فرین و كوبانی بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی پێكدادانی هاووڵاتیان و چه‌كداره‌كانی (لێژنه‌كانی پارێزگاری گه‌ل)".
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كراوه كه "ئه‌م جۆره كردارانه كه له زیاتر له ناوچه‌یه‌ك رووده‌ده‌ن، زیان به ناوبانگی كورد و، په‌یوه‌ندییه‌كانی (ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردی) و (ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل له رۆژئاوای كوردستان) ده‌گه‌یه‌نێ، جگه له‌وه‌ی زیان به بزاڤی ئاشتیانه‌ی گه‌ل ده‌گه‌یه‌نێ كه له‌ناوچه كوردییه‌كان له دژی زۆرداری و سته‌م به‌رپا ده‌كرێن".
ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردی له‌كاتێكدا كه ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره كرده‌وانه ده‌كات، پێویستیی پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنی لێكتێگه‌شتن دووپات ده‌كاته‌وه، كه له‌نێوان هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌ن ئیمزا كراوه، ئه‌مه‌ش له‌باوه‌ڕی ته‌واوی ئه‌نجوومه‌نه به جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه كه ئاشتی گه‌ل ده‌پارێزێ له ناوچه كوردییه‌كان و، ئه‌و ناوچانه له روودانی هه‌ر ململانێیه‌كی كوردی -كوردی ده‌پارێزێت، كه هه‌ڵگیرساندنی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ كه‌سێكدا نییه. ئه‌مه وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه.
له‌كۆتاییدا ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردی له سووریادا ده‌ڵێن "بانگه‌وازی خۆمان ده‌گه‌یه‌نینه برایانمان له ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل له رۆژئاوای كوردستان كه به‌ره‌و ئه‌و هه‌ڵوێستانه نه‌ڕوا كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد و پێشبینییه‌كانی نییه له‌م قۆناغه ناسكه‌ی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان سووریا ده‌ڕوات". هاوكات داوای ئازادكردنی به‌په‌له‌ی هه‌ریه‌ك له‌و رفێنراوانهیان كردوه:
1- ئازاد وه‌لی- قوتابی كۆلێژی ئه‌ندازیاری، قۆناغی پێنجه‌م، گوندی ئیفراز/پارتی/
2- هاشم شێخ نه‌عسان له عه‌فرین، گوندی ئیفراز/پارتی/
3- مسته‌فا شێخۆ ئه‌بو فه‌رید له كوبانی/بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی/
حوسێن كۆچه‌ر، نوێنه‌ری پارتی یه‌كێتی دیموكراتیی (PYD) له هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ (رووداو)ی ده‌ڵێ له ئێستادا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین پێكه‌وه كاری هاوبه‌ش بكه‌ین، به‌ڵام تائێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی، چونكه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی سووریا ئاماده‌نین و وه‌ڵامی ئێمه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه. حوسێن كۆچه‌ر، راشیگه‌یاند "خۆپێشاندان له ده‌ڤه‌ری كوردی رۆژ له دوای رۆژ له په‌ره‌سه‌ندن دایه، ئێمه هیچ لارییه‌كمان له ئه‌نجامدانی خۆپێشاندان نییه، به‌ڵام ئێمه چی بكه‌ین ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی له سووریا كه له 15 پارتی كوری پێكهاتووه ته‌نیا ده‌توانن 100 كه‌س بێنه سه‌ر قام و خۆپێشاندان بكه‌ن".
نوێنه‌ری PYD له هه‌رێمی كوردستان هه‌ندێ لایه‌ن و كه‌سی نێو ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی سووریا به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه سه‌ر به توركیان و دێنه ناوچه كوردییه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه سوپای سووریای ئازاد ئێمه ده‌پارێزن و نوێنه‌رایه‌تی ئێمه ده‌كه‌ن"، له‌كاتێكدا وه‌ك ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ده‌ڵێ "گه‌لی كورد به‌مه رازی نابێت و سوپای سووریای ئازاد قبوڵ ناكات". هاوكات نوێنه‌ری PYD له هه‌رێمی كوردستان بێ ئاگایی خۆی له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و سێ كه‌سه ده‌ربڕی، كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی سووریا ئاماژه‌یان بۆده‌كات، هاوكات ئه‌وه‌شی نه‌شارده كه رۆژی هه‌ینی گرژی دروست بووه.
رووداو- موکریان
هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆکاری نەزانراو 11 چالاکڤانی مەدەنییان لە مەهاباد دەستگیر کردووە. ناوی ئەو 11 چالاکڤانه کە لە کات و شوێنی جیاواز دەسبەسەر کراون بە شێوەی خوارەوەیە:
دیاکۆ خەیات، خوێندکاری قۆناغی ماستەر لە بەشی ئابووری زانکۆی تاران، شاهۆ حوسێنی، نووسەر و خوێندکاری قۆناغی ماستەر لە بەشی زانستە رامیارییەکانی زانکۆی قەزوین، جەمال قادرنەژاد، خوێندکاری قۆناغی بەکالۆریۆس لە بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی مەهاباد، شەمزین ئەحمەد نەژاد، خوێندکاری بەشی کارگێڕی زانکۆی مەهاباد، یاقوب خزری، دامەزرێنەری ئەنجومەنی ئەدەبی مەهاباد و خوێندکاری قۆناغی ماستەر لە بەشی دەرونناسی، محەمەد ئەمین سەلیمی، خەڵکی گوندی کۆنەدێی مەهاباد، شاهۆ (سەلاحەدین) پەرتەوی، کارناسی زانستە پەروەردەییەکان، خەلیل زیبایی، محەمەد سوراکار خەڵکی گوندی جاندارانی مەهاباد، ئەسعەد سلێمان نەژاد خەڵکی گوندی حەوڵاکوردەی مەهاباد و ئومێد قادری ئەقدەم وێنەگر و دەرهێنەر.
هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو کەسانە چوونەتە ناو ماڵەکانیان و دەستیان بەسەر هەندێک کەرەستەی تایبەتیان داگرتووە. هەندێک لەو چالاکڤانە مەدەنییانە دوای لێکۆڵینەوە، رەوانەی گرتووخانەی مەهاباد کراون. دەگوترێت ئەو کەسانە بەهۆکاری ئەمنی دەستبەسەر کرابن. رۆژانە لە شارە جۆراوجۆرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، چالاکڤانانی مەدەنی و فەرهەنگی کورد به پاساوی دژایەتیکردنی دەسەڵات و تێکدانی ئەمن و ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران رووبەڕووی گرتن و ئەشکەنجە و تەنانەت لەسێدارەدان دەبنەوە.
رۆژی هەێنی رێکەۆتی ٢٩/٦/٢٠١٢، لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی، هەیئەتێک لە نوێنەرایەتی بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان لە وەلاتانی بریتانیا و ئیرلەند بەسەرپەرستی چالاکوانی هێژا کاک ئیبراهیم بایەزیدی، لە لەندەن وە لە مەنتەقەی هارینگەی لە کوردیش کۆمینیتی(KKC)، لەسەر بانگهێشتی KNC بەشداری نۆهەمین فیستیوالی زیلانیان کرد .لە فیستیوالەکەدا پەرلەمانتاری BDP خاتوو گولتان کیسەناک کە هاوسەرۆکی پارتی بەدەپەیە وتاریکی پێشکش کرد. ناۆبراۆ لە وتارەکەی دا ئاماژەی بە کوشتاری رۆبۆسکی کرد و ئەو جینایەتەی بە توندی مەحکووم و ئیدانە کرد، خاتوو گولتان لەدرێژەی قسەۆباسیدا داوای یەکریزی و یەکدەنگی نەتەوەی کوردی کرد و بۆ چارەسەری کێشەی کورد، رێگای ئاشتی و دێمۆکراتیک و پەرلمانی، وەک گوونجاۆترین رێگای هەنووکەیی، بۆ حەللی کێشەی کورد دەستنیشان کرد. شایانی باسە کە لە پەراوێزی سیمینارەکە دا، شاندی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان دەگەل هەریەک لە بەریزان هەڤال ئەکیف نوێنەری KNC لە بریتانیا، و چالاکوانی سیاسی‌و سەرۆکی کەیسی ژینۆسایدی قەلادزێو دەوەری پشدەر بەرێز کاک خالید ئاسنگەر، چاۆپێکەۆتنیان پێکهێنا.
رووداو- باكووری كوردستان
دوای تێپه‌ڕیوونی بیست ساڵ، سه‌رئه‌نجام بكوژی مو‌سا عه‌نته‌ر ده‌ستگیركرا و دوو فه‌رده به‌ڵگه‌نامه‌ش له‌ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه. هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا دوێنێ هه‌ینی له ناوچه‌ی دێرگول سه‌ر به شێرناخ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی (حه‌مید یه‌ڵدرم) كه تۆمه‌تباره به كووشتنی مو‌سا عه‌نته‌ر و ده‌ستگیركردووه. هاوكات دهستیشانگرتووه به‌سه‌ر 2 فه‌رده به‌ڵگه‌نامه له ماڵه‌كه‌یدا حه‌مید یه‌ڵدرم، كورده و باوه‌ڕپێكراوه‌ی ده‌زگای (ژیته‌م-Jirem) بووه كه یه‌كێكه له ده‌زگا نهێنیه هه‌واڵگرییه‌كانی توركیا. یه‌ڵدرم، سه‌ر به هۆزی (باتۆیان)ه له شێڕناخ.
ئۆڕهان میرئۆغلۆ، نووسه‌رو سیاسه‌تمه‌داری كورد كه له‌كاتی كووشتی مو‌سا عه‌نته‌ر یاوه‌ری بووه و له‌و رووداوه خۆشی برینداربووه، دوێنێ كاتێك وێنه‌ی حه‌مید ئهڵدرمی دیووه، یهكسه ئه‌وی ناسیوه‌ته‌وه و راگه‌یاندووه "ئه‌و وێنه‌یه زۆر زۆر له‌و كه‌سه ده‌چێ كه مو‌سا عه‌نته‌ری كووشت".
ئۆڕهان میرئۆغلۆ،ئاماژه‌ی به‌وه‌ده‌كات عه‌بدولقادر ئایگان، "ئه‌ندامی (ژیته‌م-Jirem) پێشتر دانی داناوه كه حه‌مید ئهڵدرم ده‌ناسی و هه‌ر ئه‌ویش مو‌سا عه‌نته‌ری كووشتووه". ئۆڕهان میرئۆغلۆ زیاتر ده‌ڵێ "رووداوی كووشتنی مو‌سا عه‌نته‌ر تائێستا له خه‌یاڵمدا ماوه، بۆیه 100% ئه‌و كه‌سی مو‌سا عه‌نته‌ری كووشت و منیشی برینداركرد له رووداوه‌كه‌دا حه‌مید یه‌ڵدرمه".
له20 ئه‌یلولی 1992، مو‌سا عه‌نته‌ر به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له كۆنفڕانسێك سه‌ردانی شاری ئامه‌د ده‌كات له‌وێ ده‌كوژرێ. مو‌سا عه‌نته‌ر رۆشنبیر، نووسه‌ر و هۆنراوه‌نووس و سیاسه‌تمه‌داری كورد، له ساڵی 1920 له گوندی (ئهسكیماغارا) له (نوسه‌یبین)ی سه‌ر به پارێزگای ماردینی باكووری كوردستان له دایك بووه. مو‌سا عه‌نته‌ر به درێژای ژیانی خوی دا به‌رگری له دۆزی كوردی كردوه و له پێناوشدا كوژرا.
دایكی مو‌سا عه‌نته‌ر یه‌كه‌م موختاری ژن بووه له توركیا، خاوه‌ن سێ منداڵ بووه، دوو كوڕ و كچێك. مو‌سا عه‌نته‌ر له كوده‌تای 27ی مایسی 1960 دا له زیندان دا بووه، به درێژای ژیانی دا 11 و نیو ساڵ له زیندان دا بووه. له رۆژی 20/9/1992 له شاری ئامه‌د كوژرا. مه‌زاری ئێستای له گوندی ئاكارسوی ماردینه، یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی خه‌باتی گه‌ل، بووه‌ته سه‌رۆكی ئینستیتوی كورد له ئیستانبول. له دیارترین به‌رهه‌مه بڵاوه‌كانی مو‌سا عه‌نته‌ر:
یادگارهكانم I- Anılarım I
یادگارهكانم I I AnılarımI I
كملKımıl
وهقائیمه Vakainame
برینا ره‌شKara yara
فرات ده‌ڕێژێت مه‌ڕمه‌ڕه Fırat marmaraya akar
چاوپێکەوتنی نێوان لەیلا زانا سیاسەتمەداری کورد و نوێنەری دیاربەکر لە پەرلەمانی تورکیا و سەرۆک وەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆتایی هات. لەیلا زانا و ئەردۆغان سەعات ١٥:٠٠ی دوانیوەڕۆی شەممە (٣٠.٠٦.٢٠١٢) چاویان پێک کەوت و دیدارەکەیان سەعات و نیوێکی خایاند. لە کۆبوونەوەکە دا، جێگری سەرۆک وەزیر بۆ چارەسەری کێشەی کورد بەشیر ئاتالایش ئامادە بوو.چاوپێکەوتنەکە لە ژوورە داخراوەکانەوە ئەنجام درا و تا ئێستا لە لایەن زانا و ئەردۆغانەوە سەبارەت بەم چاوپێکەوتنە هیچ لێدوانێک رانەگەیەنراوە.
بەرپرسانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی بەر لە چاوپێکەوتنەکە، کاردانەوەی توندیان نیشان دابوو و رەخنەیان لە لەیلا زانا گرتبوو. هەفتەی رابردوو لەیلا زانا لە وتوێژێک دا لە گەڵ رۆژنامەی 'حورییەت'ی تورکی گوتبووی "لە سەر ئەو بڕوایەم کە سەرۆک وەزیر ئەردۆغان کێشەی کورد چارەسەر دەکا." سەرۆک وەزیری تورکیا بە گەرمی پێشوازی لەم قسەیەی لەیلا زانا کردبوو و چەند رۆژ دواتر پلانی چاوپێکەوتنێکی دوو لایەنە داڕێژرا. دوێنێ هەینی لەیلا زانا لە سەر گۆڕی نوێنەری پێشووی دەپ، ئۆرهان دۆغان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "بێگومان رۆژێک ئاشتی لە سەر ئەم خاکانە سەقامگیر دەبێ. هیچ جەنگێک تا هەتایە بەردەوام نابێ."چاوپێکه‌وتنه‌که دوور له چاوی میدیاکان ئه‌نجامدرا و تا ئێستاش هیچ لایه‌نێک زانیاری له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆکی چاوپێکه‌وتنه‌که‌وه رانه‌گه‌یاندووه.