دەوڵەتی ئێران کۆی گشتی گەڵاڵەی سڕینەوەی چوار سفری سەر "تمەن”ی پەسند کرد. ئەم گەڵاڵەیە یەکەی دراوی ئێرانی بە "تمەن”پێناسە کردووە. بە پێی ئەم گەڵاڵەیە ١٠٠٠٠ تمەنی ئێستا "یەک تمەن”ی نوێ دەبێت. یەک تمەنیش هاوتای ١٠٠ ڕیاڵ دەبێت.
سەرەنجام پاش ماوەیەکی دوور و درێژ و گومانێکی زۆر دەربارەی بەناو چاکسازی یەکەی دراوی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە نۆی گەلاوێژ (٣١ی ژوئییە)، عەلی ڕەبیعی، وتەبێژی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی باسی لە پەسند کردنی کۆی گشتی گەڵاڵەی سڕینەوە چوار سفری سەر دراوی ئێران کرد.
بە پێی ئەم پەسندکراوەی دەوڵەت، یەکەی دراوی ئێران لە ڕیاڵەوە
خەڵکی بڵوانای سەربە ناوچەی لەیلاخ بۆ دووەمین جار دژی کاولکاری ژینگەیی ناوچەکەیان کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی
بەپێی هەواڵەکان کە لە بڵواناواوە بەدەستمان گەیشتووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەیان کەس لە خەڵکی دڵسۆزی بڵواناوا سەر بەشاری دێولان، بۆ دووەمین جار دژی کاولکاریی کێوی “سورمەلی و خۆرەتاوپان” و هەڵکەندن و دزینی کانزا و سەرچاوە سرووشتییەکان کۆبوونەوە خۆپیشاندانیان کرد.
بەوتەی خەڵکی دانیشتووی ناوچەکە، تا ئێستا دەیان کانزای جۆراوجۆری ئەم ناوچەیە لەلایەن کەسانێک لە شارەکانی قوم و کەرەج و تاران و شارەکانی دیکەی ئێرانەوە هەڵکەندراوە کە جیا لە تێکدانی ژینگەی ئەم ناوچەیە داهاتەکەشی دەستی کەسانی جیا لە خەڵکی خۆجێی ناوچەکە دەگرێتەوە و قازانجەکەی بۆ خەڵکی دانیشتووی ناوچەکە نییە.
ئێستاش ئەم کێوە کە لەوەڕگە و سەیرانگای خەڵکی ئەم ناوچەیە لەلایە
زیاتر لە ١٥٠ هێکتار لە دارستانەکانی سەردەشت، بوو بە نێچیری ئاگر.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا، ئاگری دارستانەکانی "مەلا شێخ، شینوێ، بێزێلیـ"ـی سەردەشت، دوای دوو ڕۆژ، لە لایەن هاووڵاتییان و ناوەندە مەدەنییەکانەوە، کۆنترۆڵ کرا.
بە وتەی ژینگەپارێزان، زیاتر لە ١٥٠ هێکتار لە دارستانەکانی ئەم ناوچەیە سووتان و زۆرێک لە دار و ئاژەڵە کێوییەکانیش بوون بە قەقنەس.
ژینگەپارێزان ڕایانگەیاند: "بەرپرسان دەیانەوێت قووڵیی ئەم کارەساتە بە کەم نیشان بدەن تا نابەرپرسیاریەتیی خۆیان بشارنەوە".
دەوترێت کە وێڕای داواکاریی بەرپرسانی شاری سەردەشت، بەرپرسانی پارێزگای
محەمەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "هەنگاوی سێیەمی كەمكردنەوەی پابەندییەكانی ئێران لەئێستادا كاتییەتی، ئەوەش مافی كۆماری ئیسلامی ئێرانە، كە ئایا ئەو هەنگاوە جێبەجێبكات یان نا".
قسەكانی محەمەد جەواد زەیف وەك هەڕەشەیەك بوو بۆ ئەوروپاو راشیگەیاند "هەموو ئەندامانی لیژنەی هاوبەشی رێكەوتننامەی ناوەكی، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، كە ئەمەریكا
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە ، لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ خولێكی نوێی دانوستان و گفتوگۆ لە نێوان نوێنەرانی ئەمریكا و بزووتنەوەی تاڵیبان سەبارەت بە بەدیهێنانی ئاشتی و كۆتاییهاتنی شەڕو پێكدادانەكان لە ئەفغانستان دەستیپێكردووە ، هەر لەو بارەیەوە سوهەیل شاهینی وتەبێژی وەفدی تاڵیبان بۆ دانوستانەكانی ئاشتی
عهباس مووسهوی، وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران ئاشكرایكرد، ئێران پێشنیازێكی خسته بهردهم واشنتن، بۆ ئهوهی له بهرامبهر ههڵگرتنی سزاكانی سهر ئێران، ئهمساڵ ئهو پرۆتۆكۆڵه واژۆ بكهن كه بۆ ساڵی 2023 دانراوه، بهڵام ئهمهریكا ئهو پێشنیازهی ئێرانی رهتكردهوه.
مووسهوی گوتیشی: محهمهد جهواد زهریف، وهزیری دهرهوهی ئێران له سهردانهكهیدا بۆ نیویۆرك، چاوی به هیچ بهرپرسێكی ئیدارهی ئهمهریكا نهكهوتووه.
ئهم قسانهی وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران له كۆنگرهیهكی
حوکمی لێدانی ١٠٠ قامچی لە هونەرمەندێکی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری ورمێ، لە لقی چواری دادگای تاوانەکانی ئەو شارەدا بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی گەلاوێژ، حوکمی لێدانی ١٠٠ قامچی لە "پەیمان میرزازادە"، گۆرانیبێژی کورد، لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، لە لقی چواری دادگای تاوانەکانی ئەو شارەدا بەڕێوەچوو و ناوبراو سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ئەو حوکمەوە، مانی لە خواردن گرتووە.
پێشتر لە لایەن لقی ١١٠ی دادگای ئینقلابی گشتیی شاری ورمێ، ناوبراو بە تۆمەتی "خواردنی مەشرووب و هەروەها بێڕێزیکردن بە پیرۆزییەکان"، ئەو حوکمەی بە سەردا سەپابوو.
مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، گۆرانیبێژی کوردی بەندکراو لە
براوهکانی دووهەمین خولی خەڵاتی کتێبی ساڵی کوردستان کە لە شاری سەقزدا بەڕێوەچوو، دیاری کران.
فێستیڤاڵی خەڵاتی کتێبی ساڵ، ڕێکەوتی ٢ و ٣ی گەڵاوێژ، بە بەشداریی نووسەران، شاعیران، لێکۆڵەران و ڕۆژنامەوانانی کوردستان، لە شاری سەقزدا بەڕێوەچوو.
براوەکانی خەڵاتی کتێبی ساڵی کوردستان، لە چەند بەشی
کۆچەر بیرکار، بیرکاری بەناوبانگی کورد چووە ڕیزی 50 بیرمەندی یەکەمی جیهان و شانازیەکی دیکەی بۆ گەلی کورد تۆمار کرد.
بەپێی ڕاپرسییێک کە ساڵانە گۆڤاری پروسپەکتی بەریتانیایی بەڕێوەی دەبات ، ساڵانە ٥٠ لە بیرمەند و پسپۆڕ و زاناکانی بوارە جیاجیاکان دەستنیشان دەکات کە باشترین بیرمەندن و بە داهێنانی خۆیان کاریگەریی پۆزتیڤیان لەسەر کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی هەیە.
ئەمساڵێش بۆ ساڵی 2019 دوکتور کۆچەر بیرکار وەک بیرمەندی کورد، یەکێکە لەو ٥٠ بیرمەندەی کە کاندیدە بۆ بەدەستهێنانی ئەو ناز ناوە جیهانییە و هەربۆیە
ناوهندی ڕاگهیاندنی هێزهكانی پاراستنی گهل (ههپهگه) دهربارهی چالاكییهكانی گهریلا و هێرشه ئاسمانییهكانی سوپای توركیا ڕاگهیهنراوێكی بڵاوكردهوه. ڕایگهیاند، هێزهكانی یهژاستار له چهلێ گورزێكی تووندیان له داگیركهران داوه، ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشیان تێكشكاندووه و ١٣ سهرباز كوژراون.
دهقی ڕاگهیهنراوی ههپهگه:
ڕۆژی ٢١ی تهمووز\٣٠ی پووشپهڕ كاتژمێر ٢٠:٣٠ هێزهكانی یهژاستار (یهكینهكانی ژنی ئازاد) له چێوهی ههڵمهتی شۆڕشگێڕیی شههید باگهر و شههید ڕۆنیادا، كاروانێكی ئۆتۆمبێلی سوپای توركی داگیركهریان له دهڤهری شیڤا ستێرك و كانی ئۆرێ كرده ئامانج كه له ناوچهی چهلێی سهربه جۆلهمێرگ-هوه بهرهو نێو شاری جۆلهمێرگ دهچوو. له چالاكییهكهدا سهركهوتوانه له ههموو ئۆتۆمبێلهكانی كاروانهكه درا و
نەخۆشخانەکانی ئێران لەم ساڵانەدا کەمترین ڕادەی پەرەستاریان لەگەڵ بووە و هەموو جارێک پێویستیان بە پەرەستار بووەو، بەهۆی نەبوون و کەمبوونی پەرەستارەوە، نەیانتوانیوە خزمەتگوزاریی پێویست بۆ نەخۆشەکان دابین بکەن.
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ناوەندە دەرمانییەکانی ئێران، جێگری وەزارەتی تەندرووستی سەبارەت بە کەمبوونی پێرسونێلی پەرەستار و دەرمانی لە لێدوانێکدا گوتی: ” ئێستا لە زۆر شوێن و ناوچەی ئێران پێویستمان بە کادری دەرمانییە بۆ فریاکەوتنی پزیشکی بەڵام ئەو خزمەتگوزارییانەش پێویستیان بە پەرەستار و هاوکاری پێرسۆنێلی دەرمانییە کە ئێمە پێویستیی سەرەکیمان بە پەرەستارە”.
شایانی باسە کە وەزارەتی زانستە پزیشکییەکانی ئێران لەبارەی کەمبوونی پەرەستارەوە دەڵێ:” ئێمە تیمی فریاکەوتن و پەرەستارمان زۆرە. چوونکە هەموو ساڵێک بە هەزاران
زیاتر لە ١٠٠ بنەماڵەی لێقەوماوی بوومەلەرزەی شاری سەرپێڵیزەهاو، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ چۆڵکردنی شوێنی نیشتەجێبوونیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، بنەماڵەی لێقەوماوانی بوومەلەزرەی شاری سەرپێڵیزەهاو، کە زیاتر لە ١٠٠ بنەماڵە دەبن، بە هۆی گوشاری شارەداریی ئەو شارە، بۆ چۆڵکردنی شوێنی نیشتەجێبوونیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی و جاددەی سەرەکیی ئەو شارەیان داخست.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای
ئۆفیسی ڕێبازی دەرەوەیی یەكێتی ئەوروپا لە بەیانانمەیەکیدا ڕادەگەیەنێت بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ڕوسیا و چین لە 28 ی مانگی 7 لە ڤیەننا لەگەڵ ئێران کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی هەوڵەکان بۆ هێشتنەوەی ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە ئەو کۆبونەوەیە لەسەر داوای فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و ئێران ئەنجام دەدرێت و تیایدا تاوتوێی ئەو بابەتانە دەکرێت کە پەیوەندییان
جەواد زەریف: ئەوەی كاری تێكدەرانە دەكات ئەمریكایە كە لە دووریی 6 هەزار میلەوە هاتوەتە ناوچەكە
وەزیری دەرەوەی ئێران، ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ دانوستان لەگەڵ وڵاتانی كەنداو، نیشان دەدات.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لە میانی گفتوگۆیەكی لەگەڵ كەناڵی پی بی ئێسی ئەمریكی ڕایدەگەیەنێت: تاران ئامادەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی كەنداو لەهەر كات و ساتێكدا بێت، سەبارەت بە ئەمریكاش ڕایدەگەیەنێت: وڵاتەكەی كاری تێكدەرانەی نەكردوەو ئەوەی كە پێشێلكاریی دەكات،
بە پێی ڕۆژنامەی "دێلی تێلێگراف"، دەوڵەتی بریتانیا بە دوای ئەوەی کە نەوتهەڵگرێکی بریتانیایی لە لایەن ئێرانەوە دڕاگیرا، هەوڵی ئەنجامدانی کاری دیپلۆماتیک و ئابووری دژ بە کۆماری ئیسلامی هەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی دێلێ تێلێگراف وەزیرانی کابینەی بریتانیا بە چەند گەڵاڵەوە بۆ گەمارۆ خستنەسەر ئێران دەیانهەوێت پرچەکردار و وەڵامی شیاو بدەنەوە بە کۆماری ئیسلامی. هەروەها بە پێی هەواڵەکان دەبێ چاوەڕیی ئەوە بکەین کە جێرێمی هانت، وەزیری دەروەی بریتانیا، ڕۆژی یەکشەممە کۆمەڵێک هەوڵی دیپلۆماتیک و ئابووری بە شێوەی فەرمی ڕاگەیەنێت.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتی ئەو ڕۆژنامەیە، هۆی ئەوە هەیە کە ئەو گەمارۆیانە سەرچاوە ماڵییەکانی کۆماری ئیسلامی بڵاک بکات.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە هۆی ئەوە هەیە بریتانیا داوا لە