هەفتەی داهاتوو، پێشانگایەکی بەرفراوانی جل و بەرگی کوردی لە ناوەندی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێتەوە. لەو پێشانگایەدا، جل و بەرگی ژنانەی سەرجەم ناوچە کوردیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان نمایش دەکرێت. ئامانج لە کردنەوەی ئەو پێشانگایە، ئاشنایی ژنان بەتایبەت جیلی نوێی به کەلتور و داب و نەریتی کوردەواریه. هەرچەند جلی کوردی بەپێی شوێن و هەڵکەوتەی جوگرافیایی، گۆڕانی بەسەر دێت و لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە دەگۆڕدرێت، بەڵام سەرجەمیان لە رووی جوانی و هونەرەوە خاڵی لێکچوویان هەیە.
بە پێچەوانەی پارچەکانی دیکەی کوردستان، جیلی نوێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ زۆربەی بۆنه و شوێنە گشتییەکان جلی کوردی لەبەر دەکەن و تەنانەت زۆرجار لە زانکۆکانی ئێراندا، قوتابیە کوردەکان بەهۆی لەبەرکردنی جلی کوردی، لە چوونە ناو زانکۆ رێگریان لێکراوە. پێش هاتنی مۆدێرنیتە بۆ کوردستان، سەرجەم کەرەستەکانی جل و بەرگی کوردی لە کوردستان بەرهەم دەهات، بەڵام ئێستاکه تەنیا لە ناوچەی هەورامان و ئەویش بە رێژەیەکی کەم، جل و بەرگی کوردی دروست دەکرێت.
تا ئێستا چەندین جار لە پێشانگا نێودەوڵەتییەکاندا، جل و بەرگی کوردی وەک پۆشاکی نمونە هەڵبژیردراوە و لە لای نەتەوەکانی دیکەش پەسەندە. لە ئێران زۆرێک لە نەتەوەکانی دیکە و لەوانەش تورکە ئازەریەکان بۆ بۆنە و زەماوەندەکان جل و بەرگی کوردی لەبەر دەکەن.
رووداو- هەولێر
سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند حکومەت هەموو ڕێکارێکى یاسایى بەرامبەر هەر کەس و لایەنێک دەگرێتەبەر کە دەستیان لە نانەوەى ئەو پشێوى و پەلامارانەدا هەیە و و دەبێ بە سزاى یاسایى خۆیان بگەن.
دوای گەڕانەوەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی عیماد ئەحمەد لە کەرکووک، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 9ى ئایارى 2012، بە سەرۆکایەتیى نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونى عیماد ئەحمەد، جێگرى سەرۆکى حکومەت، کۆبوونەوەى ژمارە چوارى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ئەنجامدرا کە تێیدا ڕەوشى تەندروستى و پەروەردە و چەند بابەتێکى دیکە تاتوێ کران و چەند بڕیارێکى گرنگ دران.
دەربارەى ئەو ئاڵۆزى و پشێویانەى رۆژی سێشەممە لە هەولێر نرانەوە و تێیدا هەوڵى پەلاماردانى پەرلەمانى کوردستان و چەند شوێنێکى گشتى و تایبەتى درا، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند کە حکومەت هەموو ڕێکارێکى یاسایى بەرامبەر هەر کەس و لایەنێک دەگرێتەبەر کە دەستیان لە نانەوەى ئەو پشێوى و پەلامارانەدا هەیە و و دەبێ بە سزاى یاسایى خۆیان بگەن.
ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕەوشى تەندروستى و ئەو کێشە و گرفت و کەموکوڕیانەى کە لە بوارى تەندروستیدا هەن، بە درێژى خستە بەر باس و گرنگترین ئەو خاڵانەى دەستنیشان کرد کە هەندێکیان پێویستیان بە چارەسەرى هەنووکەیى و هەندێکى تریشیان پێویستیان بە چارەسەرى درێژخایەن هەیە. بۆ ئەم مەبەستەش دەستەیەکى بەدواداچوون لە سەرۆک و جێگرى سەرۆکى حکومەت و وەزیرى تەندروستى و لایەنە پەیوەندارەکان پێک هات؛ بۆ ئەوەى لە نزیکەوە بەدواداچوونى بەردەوام بۆ میکانیزمى چارەسەرى بکەن و هەموو پێداویستییەکانى دابین بکرێن. ئەولەویەتیش درایە کێشەى دەرمان و کێشە کارگێڕییەکان.
لە بوارى پەروەردەشدا؛ بە هەمان شێوە کێشە و گرفت و کەموکوڕیەکان بە سەر دوو جۆرى هەنووکەیى و درێژخایەندا دابەش کران و دەستەیەکى ترى بەدواداچوون لە سەرۆک و جێگرى سەرۆکى حکومەت و وەزیرى پەروەردە و لایەنە پەیوەندارەکان پێک هێنرا و میکانیزمى کارکرن بۆ چارەسەرى کێشەکان دانرا کە بە پێى ئەو میکانیزمە لە ماوەى یەک ساڵى داهاتوودا، ژمارەیەکى بەرچاو لە قوتابخانە بە پێوەر و کوالیتیى بەرز لە هەرێمى کوردستان دروست دەکرێن. بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتى شارەوانى و گوشتوگوزار ڕاسپێردرا کە لە شوێنى گونجاو؛ زەویى پێویست دابین بکات.
هەر لە بارەى پەروەردەوە سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند کە ئەولەویەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان پەروەردەیە و دەبێ کارى زۆر جددى بەپەلەى بۆ بکرێت. لە لایەکى ترەوە؛ بڕیار درا ساڵى خوێندن بە شێویەک ڕێک بخرێت کە هاوسەنگیەک لە نێوان ڕۆژەکانى خوێندن و ڕۆژەکانى پشوودا هەبێت، بە جۆرێک کە لە گەڵ ستانداردەکانى دنیا یەک بگرێتەوه.
لە دوایین بەشى کۆبوونەوەکەدا، پڕۆژەى قەرزى بچووک بۆ لاوان و گرنگیى پرۆژەکە و مەوداى سوودمەندبوون لە پێدانى ئەم قەرزە تاوتوێ کرا و بڕیار درا بەدواداچوونێکى ورد بۆ کاریگەرى و ئەنجامەکانى ئەو پرۆژەیە بکرێت و کەموکوڕییەکانى چاک بکرێت.
لە کۆتاییدا؛ سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان داواى لە هەموو وەزارەتەکان کرد کە دەسەڵاتى زیاتر بدەن بە پارێزگاکان و پێویستە هەموو وەزیرەکان دەسەڵاتەکانیان دابەزێننە خوارووى خۆیان؛ بۆ ئەوەى سنوورى دەسەڵاتى پارێزگان و دامودەزگانى خواروو زیاتر بکرێت و هەموو دەسەڵاتەکان لە وەزارەت و لە دەستى وەزیر خۆیدا نەمێنێتەوە. هەروەها داواى کرد کە هەماهەنگییەکى زیاتر لە نێوان وەزارەتەکان و پەرلەماندا هەبێت و گرنگییەکى زۆر بە هاوکارى و هەماهەنگیى نێوان حکومەت و پەرلەمان بدرێت.
دواى نيوهڕۆى ئهمڕۆ، سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان له ئۆفيسى خۆى له ئهنجوومهنى وهزيران پێشوازى له باڵيۆزى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له بهغدا ئاغاى حهسهنى دانايى فهڕ و شاندێكى ياوهرى كردو نامهیهکی پیرۆزبایی وهزیری دهرهوهی ئێرانیان گهیانده نێچيرڤان بارزانى.
له ديدارهكهدا ئاغاى سهيد عهزيمى حسێنى سهركونسلى كونسلخانهى كۆمارى ئيسلامى ئێران له ههولێر ئامادهى بوو، باڵيۆزى كۆمارى ئيسلامى له بهغدا، پيرۆزبايى دهستبهكاربوونى وهك سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان له نێچيرڤان بارزانى كرد و هيواى سهركهوتنى بۆ خواست.
له بهشێكى ديكهى ديدارهكهدا باس له پهيوهنديى دووقۆڵيى نێوان ههرێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلامى و چۆنيهتيى بهرهوپێشهوهبردنى پهيوهندييهكانى نێوان ههردوولا به تايبهتى له بوارى ئابوورى و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و كهلتووريدا كرا.
ههروهها ڕهوشى سياسيى ئێستاى عێراق و پهيوهندى و كێشهكانى نێوان ههولێر و بهغدا و چۆنيهتيى چارهسهركردنيان خسته بهر باس و گفتوگۆ.
ههر لهو ديدارهدا باڵيۆزى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له بهغدا نامهيهكى پيرۆزبايى وهزيرى دهرهوهى كۆمارى ئيسلاميى ئێران ئاغاى عهلى ئهكبهر ساڵحى گهيانده نێچيرڤان بارزانى و پيرۆزبايى دهستبهكاربوونى وهك سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان لێ كرد.
ئهمه دهقهكهيهتى:
بهڕێز جهنابى نێچيرڤان بارزانى،
سڵاوى خواتان لێ بێ.
وهرگرتنى بهرپرسيارى بۆ خزمهتى گهلى موسڵمان و شهرفمهندى ههرێمى كوردستانى عێراق له لايهن بهڕێزتانهوه، مايهى خۆشحاڵيمانه. دڵنياين لهوهى له ڕێگهى كار و ماندووبوونى جهنابتانهوه، پهيوهنديى نێوان كۆمارى عێراق و كۆمارى ئيسلاميى ئێران له سايهى يهكپارچهيى و يهكێتيى خاكى عيراقدا، بهردهوام له گهشهدا دهبێت. له خواى گهوره دهپاڕێمهوه كه لهو ئهركه مهزنهى پێتان سپێردراوه سهرفراز و سهركهوتوو بن.
عهلى ئهكبهر ساڵحى،
وهزيرى دهرهوهى كۆمارى ئيسلاميى ئێران.
رووداو- هەولێر
دوێینێ سێ شەممە، فیدراسیۆنی ڕێكخراوه ناحكوومیهكان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئیدانهی قسهكانی عوزێم حوسێنی، سەرکۆنسولی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان لهشاری ههولێر کرد. سیروان گهردی، گوتەبێژی فیدراسیۆنی ڕێكخراوه ناحكوومیهكان لەو بارەوە ڕایگهیاند "سهركۆنسولی كۆماری ئیسلامی ئێران له ههولێر، بهبێ گوێدانه پرانسیپهكانی نێودهوڵهتیەکان و ئهو پهیوهندیه گرنگهی نێوان ههرێمی كوردستان و ئێران، چهند لێدوانێكی بێ بنهمای ئاراستهی ههرێمی كوردستان كردووه".
سیروان گەردی ئاماژهی بهوهشدا "سهركۆنسولی كۆماری ئیسلامی ئێران له ههولێر، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک، هەرێمی کوردستان بە بوونی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات، کە ئەمەش دوورە لە راستیەوە چونکه هەرێمی کوردستان هەرگیز لە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتاندا نەترساوە و بە ئاشکرا ئەمەی راگەیاندووە". ناوبراو ڕوونیشكردهوه "ئهوهی جێگای نیگهرانی ئێمهیه وهك فیدراسیۆنی رێكخراوه ناحكوومیهكانی كوردستان و خهڵكی كوردستان ، سنور بهزاندنی سەرکۆنسولی ئێرانه له ئاست راگهیاندنی دهوڵهتی كوردی، کاتێک دهڵێت (راگهیاندنی دهوڵهتی سهربهخۆی كوردستان مهعقول نیه، ئێمه ئێمه لهكوردستان دهژین ئهمه قسهی خهڵك نیه) ". سیروان گەردی راشیگەیاند "چەندین ساڵه کورد خەون به دەوڵەتی کوردیەوە دەبینێت. تاک تاکی کورد به ئاواتە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دابمەزرێت".
گوتەبێژی فیدراسیۆنی ڕێكخراوه ناحكوومیهكان ئاماژەی به پەیوەندیە ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی هەولێر و تاران کرد و گوتی "لە کاتێکدا ئێمە رێز لە سەروەری کۆماری ئیسلامی دەگرین، پێویسته ئەوانیش دەست لە کاروباری ناوخۆی هەرێمی کوردستان وەرنەدەن. ئەم جۆرە لیدوانە فەرمییانەی بەرپرسانی ئێران دەبێتە دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی هەولێر کە ئەمەش بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت". لێدوانەکانی عوزێم حوسێنی، سەرکۆنسولی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، سەبارەت به تۆمەتبارکردنی هەرێمی کوردستانی بە بوونی پەیوەندی نهێنی لەگەڵ ئیسرائیل و هەوڵی تێکدانی یەکپارچەیی خاکی عێراق، ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوە.
رووداو- هەولێر
ئەمڕۆ بەسەدان کەس لە دژى سووکایەتى کردن بە ئایین خۆپیشاندانیان بۆ بەردەم پەرلەمانى کوردستان کردو لە خۆپیشاندانەکەشدا توندوتیژى لێکەوتەوە. خۆپیشاندانەکە لە کاژێر 11ى پێشنیوەڕۆ لەبەردەم پەرلەمانى کوردستان دەستى پێکردو رووبەڕوو بوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەرانو هێزە ئەمنییەکان روویداو بە ئاسنو بەرد لەلایەن خۆپیشاندەرانو بە گازى فرمێسک رێژو رێگرى کردن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، کە ئەمەش ژمارەیەک بریندارى لێکەوتەوە، دواتر خۆپیشاندانەکە لە بەردەم پەرلەمان تاوەکو بەرزەپردى عەنکاوە لە هەولێر درێژەى کێشاو کاژێر 2 بڵاوەى پێکرا. لە خۆپیشاندانەکەدا خۆپیشاندەران بە هوتافى (هەتا هەتا هەتایە محەممەد پێشەوایە، بڕوخێ چرپە بسوتێ چرپە، قبوڵ ناکەین قبوڵ سوکایەتى بە رەسوڵ) خۆپیشاندانەکەیان گەرم کردبوو ئاڵاى سەوزو سپى کە (لاالە الا اللە محمد رسول اللە) لەسەر نووسرابوو بەدەست دەیان گەنجەوە دەشەکایەوە.
محەممەد عەبدوڵڵا گەنجێکى 19 ساڵى قوتابى ئامادەیى بوو کە ئاڵایەکى سەوزى لەدەستدابوو هوتافى دەکێشا، بە ماڵپەڕى (رووداو)ى راگەیاند "من لە قوتابخانەبووم کاتێ هاوڕێکانم پەیوەندییان پێوەکردم قوتابخانەم جێهێشتو هاتمە خۆپیشاندانەکە، چونکە ئەمەم بۆ دواڕۆژ بوو، هیچ سووکایەتییەک بە ئاینى ئیسلام قبوڵ ناکەم". محەممەد گوتیشى "ئێمە دژى هەموو سووکایەتییەک بە ئاینى ئیسلام لە بڵاوکراوەو گۆڤارو رۆژنامەکان خۆپیشاندانمان کرد، هەروەها دژى گۆڤارى چرپەو فیستیڤاڵى سۆران کە قسەى دژى دین گوترابوو، هەروەها داواش دەکەین وەزیرى رۆشنبیرى لەسەر کار لاببرێت چونکە دواى ئەوەى ئەو هاتووەتە سەرکار سووکایەتى بەدین دەکرێت لە نووسینو بڵاوکراوەو دەقە ئەدەبییەکاندا ئەویش بێ دەنگە". کچانو ژنانیش دەمى خۆیان پێچابوو قورئانیان بەرز دەکردەوەو هوتافیان دەکێشاو جار بەجاریش سەڵاوەتیان لێدەداو (لاالە الا اللە محمد رسول اللە) دەگوت، پیاو گونجەکانیش هەندێکیان پەڕۆیان لە ناوچەوانیان پێچابوو کە (لاالە الا اللە محمد رسول اللە)ى لەسەر نووسرابوو.
نەتەوەی وڵات داگیرکراوی کورد!
لاوانی ناسیۆنالیست و جیاوازیخواز ی کوردستان!
هێز و لایهنه سیاسیهکانی کوردستانی مەزن!
ئەمڕۆ ١٩ی بانەمەڕی ٢٧١٢ سێ ساڵ بهسهر له سێدارهدانی پێشەنگی نەوەی دواڕۆژی نەتەوەکەمان؛ نمونەی ئازایەتی و لەخۆبردویی مرۆڤی شۆڕشگێڕ؛ مامۆستا"فهرزادی کهمانگهر" و هاوڕێکانی دا تێدەپەڕیت، ٣ ساڵ بەر لە ئەمڕۆ و لە بڕیارێکی نایاسایی و دژە مرۆییانە دا ڕێژیمی داگیرکەری ئێران بڕیاری لە سێدارەدانی بەسەر مامۆستا فەرزاد و هاوڕێکانی دا جێ بە جێ کرد، هەرچەندە ڕێژیمی داگیرکەری تاران توانی فەرزادی کەمانگەر لە سێدارە بدات و منداڵە چاوگەشەکان لە داهێنان و بەهرەکانی مامۆستاکەیان بێبەش بکات، بەڵام گومانی تێدانییە کە مامۆستا فەرزاد لەگەڵ گوتنەوەی هەر وانەیەک دا دەرسی شۆڕشگێڕی و جیاوازیخوازی و نەبەزینی فێری منداڵانی کورد کردووە، بۆیە هەرگیز ناتوانێ لە بیر و باوەڕ و ئاماجە پیرۆزەکانی مامۆستاکەیان کە بێ گومان سەربەخۆیی نەتەوەی گەورەی کورد و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە دووریان بخاتەوە.
هەر بەم بۆنەوە و لە سێهەمین ساڵیادی بەبێ تاوان شەهید کردنی مامۆستا فەرزادی کەمانگەر و هاوڕێکانی دا "پارتی ئازادی و دێمۆکراسی کوردستان" پەیمان لەگەڵ ڕۆحی پاکی مامۆستا فەرزاد و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان تازە دەکاتەوە؛ کە هەتا سەر وەفادار بێت بە ئامانجی شەهیدانی کوردستان کە خۆی لە سەربەخۆیی وڵاتەکەمان و وەدەرنانی دوا سەربازی ڕێژیمی داگیرکەر دا دەبینێتەوە. ئەندامانی "پادک" پەیمان بە نەتەوەی گەورەی کورد و ڕۆحی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و قوتابیە چاوگەشەکانی مامۆستا فەرزادی کەمانگەر دەدەن کە هەتا سەر ڕێبواری بە وەفای ئامانجی شەهیدان بن و هەتا گەیشتن بە ڕزگاری و سەربەخۆیی بۆ ساتێکیش وچان نەدەن.
سڵاو لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی و سەربەخۆیی
ئازاد و ئاوەدان بێت کوردستان
کۆمیتهی سەرکردایەتی
پارتی ئازادی و دێمۆکراسی کوردستانPADK
١٩ی بانەمەڕی ٢٧١٢
رەوهز خۆشناو، ئهندامى لیژنهی دهرهوهی پهرلهمانی عێراق رایگهیاند، سوێد 8000 هاووڵاتی عێراقى به زۆر له وڵاتهكهى دهركردووه و گوتیشى "ئێستا له ههوڵداین چیتر فڕۆكهخانهكانی عێراق چیتر پێشوازی لهو فڕۆكانه نهكهن كه پهناخوازی به زۆر نێردراوهی تێدان". تۆبیاس بیلسترۆم، وهزیری كۆچبهرانی سوێد راگهیاند، به ههزاران عێراقی ئێستا له سوێدن و مافی پهنابهریان پێنهدراوه، گوتیشى "ئهو عێراقییانهی به ئارهزوومهندانه دهیانهوێ بگهڕێنهوه بۆ وڵاتهكهی خۆیان زۆر زۆرترن لهوانهی به زۆر رهوانه دهكرێنهوه".
بهگوێرهى ئهنجامه سهرهتاییهكانى ههڵبژاردنهكهى دوێنێی، فهرهنسا، هۆلاند سهركهوتنى بهدهستهێناوه بۆ پۆستى سهرۆكى ئهو وڵاته. دوێنێ خوولی دووهمی ههڵبژاردنی سهرۆک کۆماری فهرهنسا بهڕێوهچوو كه لهنێوان دوو براوهى خوولى یهكهمى ههڵبژاردنهكه (نیكۆلا ساركۆزىو فرانسوا هۆلاند)دا ئهنجامدرا. کاتژمێر 8ی ئێوارهی دوێنێ بهكاتى فهڕهنسا سندووقهکانی دهنگدان داخران، بهگوێرهی ئهنجامه بهراییهکانیش پاڵێوراوی سۆسیالیستەکان واتە فرانسوا هۆلاند، زۆرینەی دهنگهكانى بهدهستهێناوهو شکستی به سارکۆزی هێنا.
دواى راگهیاندنى ئهنجامه سهرهتاییهكان لایهنگرانى هۆلاند رژانه سهر شهقامهکانو دهستیان به پیرۆزبایی كرد، بڕیاریشه دوای راگهیاندنی ئهنجامه فهرمییهكانی ههڵبژاردنهکه، هۆلاند له گۆڕهپانی باستیللی وتهی یهکهمی پێشکهش بکات که سهرۆک کۆماری پێشووی سۆسیالیستهکان (فرانسۆ میتێران) بهڕێوهبهری چوارده وڵات وتهی پێشکهش کردبوو، لایهنگرانی سارکۆزیش روویان له گۆڕهپانی کۆرکۆدهی پاریس کرد.
ماڵپهڕی لیمۆند وتهى سارکۆزی بڵاوكردهوه كه رایگهیاندبوو "ناچێته مهیدانهکه و هیچ وتهیهکیش لهوێ پێشکهش ناکات". دواتر زانرا که ساركۆزى رووی له بارهگای سهرهکی پارتهکهیان کردووه. هۆلاند دهبێته یەکەم سەرکردەی چەپی فەرەنسا، لەدوای ساڵی 1981- 1995 کە فرانسوا میتران سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەی لەدەستدابوو. 44 ملیۆن دهنگدهر له کاتژمێر 8ی بهیانی تاوهكو 8ى ئێواره لهسهر سندووقهکانی دهنگدان بوون، بهگوێرهی ئهنجامهکان رێژهی بهشداربوون زۆر بهرزبووه.
راگهیهندراوی کومیتهی ناوهندی یهکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
به بۆنهی 19ی گوڵان ساڵرۆژی شههید بوونی مامۆستا فهرزاد کهمانگهر و هاوڕێیانی
گهلی رزگاریخواز
لاوانی ناسیونالیست
حزب و لایهنه سیاسیهکانی کوردستان
سێ ساڵ بهسهر له سێدارهدانی شههید فهرزاد کهمانگهر و هاوڕێیانی به دهست رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران تێپهڕ دهبێ و لهم ماوهیهدا دهیان فهرزاد و شیرینی دیکه یان له سهنگهرهکانی دژه فاشیزم و رهگهزپهرهستی و یان له بهندیخانهکانی رژیمی کورد کوژ شههید کراون.
شههید فهرزاد تهنیا مامۆستای قوتابخانهی گوندێکی کوردستان نهبوو ، فهرزاد به بهرخۆدان و خهباتی گیانبازانهی خۆی وانهی شۆڕشگێڕی و سهربزێوی و سهربهرز ژیانی به نهک ههر ههموو کوردستان بهڵکوو به ههموو جیهان دا.
فهرزاد ئهو کهسهیه که تهنانهت پاش شههید بونیشی به نوسین و نامهکانی درێژهی به خهباتی رهوای خۆی و گهلهکهی دا و له راستی دا واتای بهخشی به دروشمی ''شههید نامرێ''.
فرزاد له نهوهی تازهی مامۆستاکانی شۆڕش و بهرخۆدانی کورد وهک شههید حهمه شێخهڵهیی و شههید سهلام قاسمی و شههیدانی کاروانی ئاڵا و دهیان شۆڕشگێڕی ناسیۆنالیستی رۆژههڵاتی بوو که جارێکیتر پیشانیان دا که کوردستان رۆڵهی ئازا و بهجهرگی لێنابڕێ.
یهکێتی شۆڕشگێڕانی کهردستان لهم رۆژهدا لهگهڵ سهرجهم شههیدانی سورخهڵاتی رێگای رزگاری کوردستان پهیمان نوێ دهکاتهوه و سۆز دهدات که تا گهشتن به ئامانجه بهرزهکانی گهل و شههیدانی گهل بێ وچان درێژه به خهبات بدات و رێگا نهدات بۆ یهک ساتیش چهرخی شۆڕش له ههڵسوڕان بوهستێ.
بژی کورد
پایهدار بێت کوردستان
کومیتهی ناوهندی یهکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
7.5.2012
رووداو- لەندەن
هیوا مەحموود عوسمان، ستوننووسی (رووداو)، لە رێوڕەسمێكدا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، خەڵاتێكی نێودەوڵەتی وەرگرت ، بەهۆی بەشداری بەرجەستە لە بواری میدیای نوێدا. خەڵاتەكە رۆژی 5/5/2012 لەلایەن ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی چاپەمەنی و پەخشی سەر بە دامەزراوەی سەدەی داهاتوو بەخشرایە هیوا عوسمان و حەوت رۆژنامەنووسی دیكە. لە بەیاننامەی خەڵاتكردنەكەدا (رووداو) بە "پێشەنگێكی رۆژنامەگەری" لە ناوچەكەدا ناسێندراوە. ئەو ئەنجوومەنە لە مانگی كانوونی یەكەمی 2012 زانیارییەكانی لەبارەی (رووداو) و نووسەرەكانی وەرگرت، بۆ بەشداریكردنی رووداو وەك دەزگایەكی میدیایی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا لە پێشبڕكێی خەڵاتكردنەكەدا، لەگەڵ چەند دەزگایەكی دیكەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا. ویلیام مۆریس، سكرتێری گشتی دامەزراوەكە لەوبارەوە گوتی "ئەم خەڵاتە بەخشرایە هیوا عوسمان لەبەر حەزی بەهێزی ئەو بۆ تیشك خستنە سەر گۆڕەپانێكی ئاڵۆز، كە عێراقی ئەمڕۆیە. ئەو بەرگری لە ئازادی رۆژنامەوانی و بەرزترین ستاندەرەكانی میدیای پرۆفێشناڵی كردووە لەهەردوو بواری بینراو و نووسراودا".
هیوا عوسمان، كە هەفتانە ستوونەكانی بەهەردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی لە (رووداو)دا بڵاودەبنەوە، لەبارەی ئەو خەڵات كردنەی دەڵێ"خەڵاتەكە دانپێدانانێكی گرنگە بە رۆڵی میدیای نوێ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی نوێدا"، بەڵام پێیوایە هێشتا زۆر ماوە تێگەیشتنێكی دروست لەو ناوچەیە دەربارەی میدیای نوێ دروست ببێ. هیوا مەحموود عوسمان، هەروەها ئاماژەی بە چەند پڕۆژە یاسایەكدا لە پەرلەمانی عێراق، ئەگەر پەسەند بكرێن، ئەوا بەشێوەیەكی جیدی رێگری لەبەردەم ئازادی رادەربڕین و مافی وەدەستهێنانی زانیاری لەو وڵاتەدا دروستدەكەن. لیژنەی ناوبژیوانانی خەڵاتەكان پێكهاتبوون لە چەندین رۆژنامەنووسی ناسراوی نێودەوڵەتی لە كەناڵەكانی وەك BBC، جەزیرە، فاینەنشاڵ تایمز و رۆژنامەی (الحیاە)ی لەندەنی. خەڵاتەكانی ئەمساڵ زیاتر بەخشرانە ئەو رۆژنامەنووسانەی كار لەسەر ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەكەن، كە ئێستا بە گۆڕانكاری مەزندا تێدەپەڕێت.
رێوڕەسمەكە دەرفەتی پێكەوەبوونی بۆ پەیامنێرانی نێودەوڵەتی و رۆژنامەڤانانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رەخساند و رێزی لە رووماڵكردنی رووداوەكانی ناوچەكە گرت، لەلایەن ئەو كەسانەوە. هەروەها فیلمێكی كورتیش پیشاندرا بۆ رێزگرتن لەو رۆژنامەنووسانەی، كە ئەمساڵ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گیانیان لەدەستدا. خەڵاتەكانی میدیای نێودەوڵەتی ساڵانە لەژێر چاودێری ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی چاپەمەنی و پەخش رێكدەخرێت. ئەنجوومەنەكە ساڵی 2005 لەلایەن دامەزراوەی سەدەی ئایندە دامەزراوە. ئەركی سەرەكی دامەزراوەكە پشتیوزانیكردنە لە دەستپێشخەرییەكانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بەردەوامیدان بە گفتوگۆی سیاسی و ئاینی لە ناوچەكەدا، ئەمەش لە رێگەی پڕۆژەی وەك خەڵاتەكانی میدیای نێودەوڵەتی.
رووداو- هەولێر
کۆنگرەی گردبوونەوەی عەرەبی بۆ سەرخستنی دۆزی کورد، تەواوی پشتگیری خۆی بۆ مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی کورد راگەیاند. ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەڵاحەدین لە بەشداربووانی یەکەمین کۆنگرەی گردبوونەوەی عەرەبی بۆ سەرخستنی دۆزی کورد کۆبووەوە کە ئەمڕۆ کۆتایی بە کارەکانی هێناو ئەمیندارییەتێکی گشتی بۆ گردبونەوەکە هەڵبژارد. ئامادەبووان رایانگەیاند کە کۆنگرەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی هێنا و گەیشتە ئەو باوەڕەی کە پێویستە گردبوونەوەکە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی گەلی کورد بکات لە هێنانەدی ئامانجە دێرینەکانی خۆی و بەرگریکردن لە مافی قوربانیانی ئەو کارەساتانەی کە دووچاری گەلی کورد بوون.
هەروەها پشتگیریکی تەواو لە دیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسین و چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستای نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بە پشت بەستن بە دەستوور و بەکارهێنانی زمانی دیالۆگ لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانە دوور لە زمانی هەڕشە و بە کارهێنانی هێز و داواشیان لە بەغدا کرد کە بەو پەڕی نەرمییەوە سەیری داواکاری رەوای گەلی کورد بکات . هەروەها ئامادەبووان داوایان لە هەرێمی کوردستان کرد کە گوتاری سیاسی کورد پێویستە بگاتە هەموو میللەتانی عەرەب بە شێوازێکی نوێ، چونکە بەدرێژایی مێژوو بە شێوەیەکی هەڵە لە کورد تێگەیەنراون و ئامادەیی رەوتی دیموکراتیشیان دەربڕی لە پشتگیریکردن لە مافەکانی کورد و پێویستی پاڵپشتیکردن لەو رەوتە لە لایەن کوردەوە بۆ ئەوەی ئەو رەوتە بە ئەرکە مێژووییەکەی خۆی لە پارێزگاریکردن لە دیموکراتیەت هەڵبستێ، چونکە تەنها لە کەشێکی دیموکراتیدا کورد و گەڵانی دیکەی عێراق دەتوانن بگەنە ئامانجی خۆیان.
سەبارەت بە رەوشی هەرێمی کوردستانیش ئامادەبووان سەرسامی خۆیان بەرامبەر ئەو رەوشە دەربڕی و هیوایان خواست کە ناوچەکانی دیکەی عێراقیش چاو لە هەرێمی کوردستان بکەن . لە بەرامبەردا سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئەو هەڵوێستەیانی کرد و پیرۆزبایی خۆیشی پێشکەش بەو بیرمەند و رۆشنبیرە عەرەبانە کرد کە بۆ ئەمیندارێتیە گشتیەکەی گردبوونەوەکە هەڵبژێردراون و خۆشحاڵی خۆیشی دەربڕی بە بەشداربوونی ئەو ژمارە بیرمەند و رۆشنبیرە عەرەبانەی کە لە چەند وڵاتێکی عەرەبی هاتبوون و ئامادەیی هەرێمشی دەربڕی لە پێشکەشکردنی هەر کار ئاسانییەک بۆ ئەوەی گردبوونەوەکە بتوانێ ئامانجەکانی خۆی بپێکێ و تەئکیدیشی لەوە کردەوە کە تەنها بە دیموکراتیەت دەتوانرێ کۆمەڵگەیەکی دروست بونیاد بنرێ ، دوور لە شۆفینیەت و دیکتاتۆریەت.
بەیاننامەکە بەو شێوەیە:
با ویژدانە رابووەکان بۆ رزگاری گیانی چالاکڤانانی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان، بەرپرسانه بجوڵێنەوە. چالاکڤانانی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان کە لە گرتووخانەکانی تاران، سنه، ورمێ و شارەکانی دیکەی کوردستان دەستبەسەرن، لە دۆخێکی نالەباردا بەسەر دەبەن. لەو میانەیەدا، بارودۆخی تەندروستی شێرکۆ مەعاریفی که مانی لەخواردن گرتووە و حەبیبوڵڵا گوڵپەری پور که لە زیندانی سمنان دەستبەسەرە، لە نیگەرانییەکانی ئێمەی زیاد کردووە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای رەخنەی چەندین جارەی لە شێوەی دادگایی کردنی چالاکڤانانی کورد و چۆنێتی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەریاندا، داوا لە سەرجەم رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ویژدانه رابووەکان دەکات به هانای گیراوانی سیاسی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان بێن کە ناوەکانیان بریتین لە:
شێرکۆ مەعارفی، لوقمان مورادی، زانیار مورادی، حەبیبوڵڵا گوڵپەری پور، حەبیبوڵڵا لەتیفی، رەشید ئاخکەندی، بێهروز ئاڵخانی، رەزا ئیسماعیلی، حەبیب ئەفشاری، عەلی ئەفشاری، سامی حوسێنی، ئەسغەر رەحیمی، یاوەر رەحیمی، بێهنام رەحیمی، بەهمەن رەحیمی، موختار رەحیمی، مەردان مەلیکی، ئەنوەر رۆستەمی، مستەفا سەلیمی، حەسەن تاڵعی، عەزیز محەمەدزاده، جەماڵ محەمەدی، ئیبراهیم عیساپور و سیروان نژاوی.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ناوەندەکەی لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانه. محەمەد سەدیق کەبودوەند، سەرکی ئەو رێکخراوە لە ساڵی 2007وە بە تۆمەتی دامەزراندنی ئەو رێکخراوە و دژایەتی بەرژەوەندی نەتەوەیی ئێران، لە گرتووخانەی ئێوینی تاران دەستبەسەرە.
ساكار عەبدوڵڵازادە
رووداو - هەولێر
ئەمڕۆ هەینی، خولی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران لەو ناوچانەی کەوتبوونە خولی دووەمەوە، بەڕێوە چوو. لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەو هەڵبژاردنە لە 4 بازنەی هەڵبژاردندا بەڕێوە چوو.
ئەو هەڵبژاردنە وەك هەڵبژاردنەكەی پێشوو لەلایەن سەرجەم حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بایكۆت كرا، بەڵام بزووتنەوەی كۆماریخوازی رۆژهەڵاتی كوردستان كە بنكەیان لە ئەوروپایە، داوا لە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان کردووە بەشێوەیەكی چالاكانە بەشداری لە هەڵبژاردنەكەدا بكەن.
هیوا محەممەدی، ئەندامی ئەنجوومەنی هاوئاهەنگی بزووتنەوەی كۆماریخوازی رۆژهەڵاتی كوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند "سەرەڕای رەخنە و تێبینیمان لە سیستەمی هەڵبژاردنی ئێران، بەڵام هەڵبژاردنی پەرلەمانی بە دەرفەتێكی گونجاو و بێ مەترسی بۆ كورد دەبینین، تاوەكو لەو رێگەیەوە نوێنەرێكی باشی كورد زمان و كوردپەروەر بگەنە پەرلەمان".
بەڵام فاروق بابامیری، ئەندامی دەفتەری سیاسی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ (رووداو)، وێڕای رەتكردنەوەی ئەو داوایە، گوتی " ئەوە 33 ساڵە كوردی باش دەنێرین بۆ پەرلەمان، با بزانین چ خزمەتێكیان بە كوردستان كردووە. كام كێشەی نەتەوەیی كوردیان چارەسەركردووە، لە كام شار كارگەیەكیان دامەزراندووە و هەلی كاریان بۆ چەند كەس دابینكردووە".
بزووتنەوەی كۆماریخوازی رۆژهەڵاتی كوردستان خوازیاری ئەوەیە كە وەك پارتی ئاشتی و دیموكراسیBDP كە حیزبێكی یاسایی كورد و بەشداری پەرلەمانی توركیایە، بزووتنەوەیەكی یاسایی لەنێو ئێراندا بەرپابكرێ و كورد بەشێوەیەكی یاسایی بەشداری پرۆسەی سیاسی ئێران بكات.
هیوا محمەمەدی دەڵێ "ئێمە دەمانەوێ مۆدێلی باكووری كوردستان لە رۆژهەڵات پیادە بكەین. بارودۆخی رۆژهەڵاتی كوردستان و باكووری كوردستان زۆر لێك جیاوازن. هیچ كات لە ئێراندا نكۆڵی لە بوونی كورد نەكراوە، بەڵام كورد لە توركیا رووبەڕووی سیاسەتی نكۆڵی لێكردن بووە و تەنانەت وشەی كورد و كوردستان لە فەرهەنگی سیاسی توركیا رەشكرایەوە، كەچی ئێستا پارتی یاسایی كوردی لە توركیا دامەزراون و بەناوی كوردەوە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی شارەوانییەكاندا دەكات".
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی هاوئاهەنگی بزووتنەوەی كۆماریخوازی رۆژهەڵاتی كوردستان گوتیشی "پێویستە ئێمە باوەڕمان بە گۆڕان هەبێ و لەجیاتی بایكۆتكردنی هەڵبژاردنەكان، خەڵكی كوردستان هانبدەین بەشدارییەكی كارا لە هەڵبژاردنەكاندا بكات بۆ ئەوەی بسەلمێنین، كە ئەگەر دەرفەتی بەشداری سیاسی بەكورد بدرێ، ئەوا نابێتە هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر ئێران".
تەیمور مستەفایی، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران پێیوایە بەراوردكردنی كۆماری ئیسلامی و توركیا "بەراوردێكی هەڵەیە" و گوتی "لە توركیا تاڕادەیەكی زۆر هەڵبژاردن دیموكراتییە و بنەمای دیموكراسی لەو وڵاتەدا هەیە، بەڵام لە ئێران سەرجەم ئەو هەڵبژاردنانەی كە تائێستا بەڕێوەچوون تەنیا بۆ نیشاندانی هێزی دەسەڵات و فریودانی رای گشتی بووە".
ناوبراو راشیگەیاند "لە ئێراندا نەك نوێنەر ناتوانێ هیچ رۆڵێك بگێڕێت بەڵكو پەرلەمانیش دەزگایەكی بێ كاریگەر و بێ دەسەڵاتە. لە ئێراندا چەندین ناوەندی فەرمی و نافەرمی یاسادانان هەیە كە بەسەر پەرلەماناندا باڵا دەستن. ئەوە جگە لەوەی وەلی فەقیە لەسەرووی هەموو یاساكانە و هیچ شتێك بەبێ ویست و خواستی ئەو نایەتەدی".
هەڵبژاردنی خولی یەكەمی پەرلەمانی ئێران لە 2/3/2012 لەكاتێكدا بەڕێوەچوو، كە سەرجەم پارتە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەشداریكردن لەو هەڵبژاردنەیان بایكۆت كردبوو.
تائێستاش ئامارێكی دروست لەسەر رێژەی راستەقینەی خەڵكی كورد لە هەڵبژاردنەكەدا بڵاونەكراوەتەوەو دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنی كورد هەر یەكەو باس لە ئامارێك دەكەن.
بەڵام هیوا محەممەدی بانگەشەی بایكۆتی هەڵبژاردنەكانی بە "ناسەركەوتوو" وەسفكرد و گوتی "ئێمە بینیمان سەرەڕای بایكۆتی هەڵبژاردنەكان لەلایەن سەرجەم پارتە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، خەڵك بە پێچەوانەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەكاندا كرد و تەنانەت لە شارێكی وەك مەهاباد 65%ی دەنگدەران دەنگیاندا".
بەڵام فاروق بابامیری، ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران ئەوە رەتدەكاتەوە و دەڵێ "كورد هەر لە سەرەتای هاتنە سەركاری كۆماری ئیسلامی نای بەو دەسەڵاتە گوتووە، بەڵام ئێستا كە دەبینین سەرجەم ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیش هاودەنگ لەگەڵ كورد نایان بەو دەسەڵاتە گوت. من بەڵێن دەدەم ئەگەر هەڵبژاردنێكی ئازاد لە ئێران بەڕیوەبچێ هەر ئەو رۆژە دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی نامێنێت".
بابامیری گوتیشی "كۆماری ئیسلامی نانی شەوی خەڵكی بەدەستە و بە كەڵك وەرگرتن لە پارە و ترساندن و تۆقاندن، خەڵكێكی زۆری بە ناچاری بەرەو سندوقەكانی دەنگدان راكێشا. خەڵكی كورد شەرمیان دەكرد بەشداری لە هەڵبژاردنەكە بكەن و زۆربەیان شەو بە تاریكی بۆ ئەوەی نەناسرێنەوە، بەناچاری دەنگیاندا".
چەند شارەزایەكی سیاسی ئیسرائیلی رایدەگەیێنن كە هەر كاتێك كورد سەربەخۆیی راگەیاند، ئەوا دەوڵەتی ئیسرائیل یەكێك دەبێ لەو دەوڵەتانەی پشتگیری لەو هەنگاوە دەكات، بەڵام پێیانوایە كە نابێ كوردستان پەلە بكات لە راگەیاندنی سەربەخۆیی، بەڵكو وردە وردە كار بۆ ئەوە بكات.
هەفتەی رابردوو، ئۆفرا بینگیۆ توێژەری سیاسی لە سەنتەری موشی دایانی ئیسرائیلی بۆ توێژینەوە لە كێشەكانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و نووسەری كتێبی (كوردی عێراق: دروستكردنی دەوڵەتێك لەنێو دەوڵەت دا)، وتارێكی لەژێرناوی (ئایا بارزانی كوردستانی سەربەخۆ رادەگەیێنێت)، لە رۆژنامەی (جاروسەلیم پۆستی) ئیسرائیلی كە بەزمانی ئینگلیزی چاپ دەكرێت، بڵاوكردەوە و تێیدا باس لەو ئاستەنگانە دەكات كە لەبەردەم ئەو بڕیارەدان.
لەسەرەتای وتارەكەیدا، ئەو پسپۆڕە ئیسرائیلیە دەنووسێ "مامەڵەكردن لەگەڵ مەسەلەی سەربەخۆیی كوردستان، بارزانی دووچاری دوو رێگە دەكات، یەكێكیان ئەوەیە كە پێدەچێ ئێستاكە باشترین كات بێ بۆ ئەو بڕیارە و رێگەكەی دیكەش ئەوەیە كە هێشتا زۆر ئاستەنگی گەورە هەن لەبەردەم ئەو بڕیارە".
ئۆفرا بینگیۆ لە وتارەكەیدا باس لەو راپۆرتەی رۆژنامەی (الحیاە)ی لەندەنی دەكات كە گوایە دەیڤد پەترۆیس، بەرپرسی دەزگای هەواڵگری ئەمریكا CIA داوای لە ئەنقەرە كردووە پشتگیری لە هەنگاوی راگەیاندنی سەربەخۆیی كورد بكات.
د. ئالۆن بێن میر، پرۆفیسۆری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە زانكۆی نیویۆرك كە جوولەكەیە، باس لەوە دەكات كە ئیسرائیل هیچ كێشەیەكی لەگەڵ ئەو هەنگاوەی كورد نابێ و بەڵكو پشتگیریشی دەكات.
لەوبارەیەوە بۆ (رووداو) گوتی "بێگومان ئیسرائیل پشتگیری لە سەربەخۆیی كوردستان دەكات و رەنگە یەكێكبێ لە یەكەم ئەو دەوڵەتانەی بە فەرمی دان بە سەربەخۆیی كوردستان بنێ، لەبەرئەوەی ئیسرائیل چیتر خەمی نیگەرانی توركیای نابێت، بەهۆی ئەو پەیوەندییە بەهێزەی ئەنقەرە لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیەتی".
"لە باشووری سوودان و
فەلەستین پێشكەوتووترە"
پێشنیازی ئۆفرا بینگیۆ ئەوەیە كە دەبێ پێش هەر شتێك ژێرخانی دەوڵەت ئامادە بكرێ و چاوەڕێبكرێ هەتا هەلی گونجاو دێ بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی. لەوبارەوە دەنووسێ "ئەگەر تەماشای واقیعەكە بكەین، دەتوانین بگەینە ئەو باوەڕەی كە زۆر لە چاودێرانی دیكەش ئاماژەیان پێداوەو ئەویش ئەوەیە كە كوردستان هەموو خەسڵەتەكانی بە دەوڵەتبوونی تێدایە. هەتا لە هەندێ ناوچە، وادیارە كە زۆر رێكوپێكتر و پێشكەوتووترە لەچاو باشووری سوودان و فەلەستین".
دواتر باس لەو ئاستەنگانە دەكات كە لەبەردەم هەنگاوی سەربەخۆبوونی كوردستان سەرهەڵدەدەن، لەوانەش پابەندی كورد بە دەستووری عێراق و پشتبەستنی سیاسی و ئابووری كورد بە بەغدا و هەروەها تووڕەبوونی وڵاتانی دراوسێ، بەتایبەتی توركیا كە بووەتە دەرگای ژیان بۆ هەرێمی كوردستان و دەروازەی سەرەكی هەرێمی كوردستان بەڕووی جیهانی دەرەوەدا و گرنگترین شەریكی ئابووریشیەتی.
لەدرێژەی وتارەكەیدا، ئۆفرا بینگیۆ دەڵێ قەیرانی ئێستای نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستانیش رەنگە هاندەرێكی باش بێ بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی.
"وردە وردە"
لە لایەكی دیكەوە، د. ستافن وۆڵف، پرۆفیسۆری زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی بێرمینگهامی بەریتانی و شارەزا لە پرسی كورد، پێیوایە كە پێویستە كورد دەستبەجێ ئەو بڕیارە نەدات و وردە وردە كاری لەسەر بكات.
وۆڵف لەوبارەوە بۆ (رووداو) گوتی "باش نییە كورد دەستبەجێ و بەبێ رێككەوتن و گفتوگۆ ئەو بڕیارە بدەن، باشترین رێگە ئەوەیە وردە وردە كار لەسەر بەدیهێنانی ئەو ئامانجە بكەن و ئینجا بڕیاری كۆتایی بدەن، لەبەرئەوەی بڕیاری یەكلایەنە كارێكی زەحمەت دەبێ، بەهۆی كاردانەوەی چاوەڕوانكراوی دراوسێیەكانی هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر بڕیارێكی لەوجۆرە".
سەرچاوە: رووداۆ
هەفتەی رابردوو، بە هەوڵی خوێندکارانی کوردی زانکۆی بووعەلی سینای هەمەدان، سمینارێک بۆ بەرزراگرتنی یادی قوربانیانی چەکی کیمیایی کوردستان، بەڕێوە چوو. لە دەستپێکی سمینارەکەدا، ڤیدیۆیەکی تایبەت به کارەساتی هەڵەبجه پێشکەش به ئامادەبووان کرا و دواتر لە لایەن عەزیز کرماشانی و رامین مۆسیقی، مۆسیقای چەمانه (کە مۆسیقای خەم و پەژارەی کوردیە) بەڕێوە چوو.
عوسمان موزەییەن کە بە نوێنەرایەتی قوربانیانی کیمیایی شاری سەردەشت، بەشداری لەو سمینارەدا کردبوو، لە قسەکانیدا رەخنەی لە گرنگینەدانی بەرپرسان لە یادکردنەوەی کیمیابارانکردنی سەردەشت گرت و رایگەیاند "نەوەی نوێ پێویسته بزانێت کە نەتەوەکەی چی بەسەر هاتووە و سەرەڕای ئەو هەمووە کارەساتە دڵتەزێنه هێشتاش لەسەر پێی خۆی راوەستاوە".
د. سەتار عەزیزی، مامۆستای زانکۆ و بەڕێوەبەری دەستەی یاسایی زانکۆی بووعەلی سینای هەمەدان، یەکێکی تر لە بەشداربووانی سمینارەکە بوو که لە روانگەی یاسای نیودەوڵەتیەوە تیشکی خستە سەر تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە. مامۆستا ئاسۆ، شاعیری ناوداری کورد به پێشکەش کردنی چەند پارچە شێعرێک لەسەر سەردەشت و هەڵەبجە سمینارەکەی رازاندەوە. مامۆستا ئاسۆ لە بەشێکی گوتەکانی رایگەیاند "کارەساتێکی وەک هەڵەبجه و ئەنفاڵ بۆ لەناوبردنی نەتەوەی کورد ئەنجام دراون".
لە کۆتایی سمینارەکەدا، وێنەی کیمیابارانکردنی سەردەشت و هەڵەبجە نمایش کران. پارێزگای هەمەدان هاوسنوور لەگەڵ پارێزگاکانی سنە و کرماشان هەڵکەوتووە. هەمەدان پایتەختی ئیمپراتوری میدیا و شوێنی لەدایک بوونی باباتاهیری لۆڕ و بووعەلی سینا بووە.