کۆنسێڕتی گرووپی مووسیقی “دڵیار” کە لە چەندن ژنی بەتوانا پێکهاتووە، بڕیار بوو لە ڕۆژی ٢٧ی پووشپەڕ کۆنسێڕتی خێرخوازانە بۆ ئەوانەی کە تووشی تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوون، لە سالۆنی نەخۆشخانەی “ئومێد” لە شاری ورمێ بەڕێوە ببەن، بەلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەڵوشێندرایەوە.
“پەریسا عەلیلو”، بەڕێوەبەری کاروباری ژنان و بنەماڵەکان لە پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند: “بڕیار بوو ڕۆژی ٢٧ی پووشپەڕ، کۆنسێرتی گرووپی دڵیار لە هۆڵی نەخۆشخانەی ئومیدی ئەو شارە، بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوون، بەڕێوەبچێ، بەڵام هێزە ئینتزامییەکان ئیزنی بەڕێوەچوونی ئەو کۆنسێرەتەیان نەداوە”.
هەروەها بە پێی هەواڵدەریی ئێرنا، سەرۆکی گشتیی فەرهەنگ
کچە مامۆستایەکی دەسبەسەرکراوی زمانی کوردی، پاش ٥٨ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.
"زارا محەممەدی"، خەڵکی شاری سنە و مامۆستای زمانی کوردییە و پاش ٥٨ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتەوە، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.
"زارا محەممەدی"، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی جۆزەردان، لەگەڵ دوو چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی "ئیدریس مینبەری و ڕێبوار مینبەری"، خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
سەرەڕای تێپەڕانی ٥٨ ڕۆژ، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و لە زیندانی سنەدایە.
پێشتریش، بنەماڵەی ئەو مامۆستایەی زمانی کوردی، لە
له گهڕی شازدهیهمی خولی پلهیهكی سویدی یانهی داڵكورد شكستی به پێشهنگی خولهكه هێنا و ههنگاوێكی دیكه له گهڕانهوهی بهرهو خولی نایاب نزیك دهبێتهوه.
ئێوارهی ئهمرۆ شهممه، یانهی داڵكورد میوانداریی یانهی ڤاربێرگسی پێشهنگی خولهكهی كرد، یارییهكهشی به گۆڵێكی بێوهڵام لێ بردهوه، تاكه گۆڵهكهی یانهی داڵكورد له خولهكی 5 له لایهن
بۆردوومانکردنی ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان لەلایەن ئێران و تورکیاوە زیاتر بووە. ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی زیانی گیانی و ماڵی بە خەڵكی گوندەکانی سنوور بگات و بەشێكی گوندەکانیش لە ترسی بۆردوومان چۆڵکراون.
جگە لە زیانی گیانی، تۆپبارانی ئێران و بۆردوومانی توركیا زیانی ماڵی زۆریان بە ناوچە سنوورییەكان گەیاندووە. وێڕای چۆڵبوونی گوندهكان، لهوهڕگای مهڕدارهكانیش سووتاوه و له
لە دەسپێکی مانگی پووشپەڕی ئەم ساڵ تا ئێستا ۲۱۰ جارئاگرنراوەتەوە کە لەو ئەژمارە ۱۲٨ تی دەگەڕێتەوە بۆ سوتانی لەوەڕگە و شینایی.
بە ووتەی محەمەد دەوڵەتی، بەرپرسی گشتی ڕێکخراوەی “ئاگر کوژێنەوە” ی حکومەتی ئێران لە شاری سەقز: زیاتر لە ۹۵ لە سەتی ئەو ئاگرانەی هەڵایساون
مامۆستا محەممەد سابری سابر، کە یەکێک لە هونەرمەندانی ناوداری شاری سنەیە ، لە بواری خۆشنووسی وخۆشخەتییەوە ، دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
مامۆستا “محەممەد سابری سابر” لەدایکبووی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوییە. لە سەرەتای تەمەنی منداڵییەوە تێکەڵ بە دونیای هونەر و جوانی بوو و لەگەڵ مامۆستا “مەهدی کەماڵی کوردستانی ” سەرەتاکانی کاری خۆشنووسی دەستپێکرد و لە قۆناغی ناوەندیدا بەشێوەی جیددی کاری جواننووسی و خۆشخەتیی لەلای مامۆستا “ئەحمەد حەواری نەسەب” ناسراو بە “ئەبوو سەعید” تێپەڕاند و دواتر لە ساڵی ١٣٥١دا لە ئەنێستیتۆی هونەر لە شاری تاران قۆناغەکانی خوێندنی تەواو کرد.
ناوبراو لە ساڵی ١٣٦١ی هەتاویدا، بە هاوکاریی مامۆستا
هونەرمەندی گەورەی کوردی یارسان “مامۆستا تاهێریاروەیسی” لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا تاهێر یاروەیسی لە دایکبووی ساڵی ١٣١٩ی هەتاوی خەڵکی گاوەرەی سەر بە پارێزگای کرماشانە کە یەکێک لە مامۆستا بەناوبانگەکانی سازی توموورەیە.
ناوبراو هەر لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە دەستی بە فێربوونی تەموورە کرد و سەرەتا بە دەست و پەنجەی مامۆستا چەنگیز فەرمانی فێری مەقامی تەموورە بوو.هەروەک بۆ خۆی دەڵێ ئەوەڵین و کاریگەرترین مامۆستای کاک تاهێر،مامۆستا سەی وەلی حسەینییە کە بۆ خۆی یەکێک لە پایەبەرزترین مامۆستاکانی دەورانی خۆیەتی. مامۆستا” بیر خان “ناسراو بە لالۆ بیرخان لە مامۆستایانی بە ناوبانگی زەردەی داڵاهۆ
یهكێتی ئهوروپا سزای بهسهر توركیادا سهپاند، ئهمهش بههۆی ههوڵهكانی ئهنقهره بۆ دۆزینهوهی سهرچاوهی نویی وزه له رۆژههڵاتی دهریای سپی ناوهڕاست، كه به پێشێلكردنی سهروهری خاكی قوبرس دادهنرێت. بڕیاریشه ئهمشهو سزاكان رابگهیهندرێن.
دوای ئهوهی توركیا ماوهیهكه ههوڵهكانی بۆ دۆزینهوهی سهرچاوهی نوێی وزه له ئاوهكانی رۆژههڵاتی دهریای سپیی ناوهڕاست، كه به پێشێلكردنی سهروهری قوبرس دادهنرێت، وهزیرانی دهرهوهی وڵاتانی ئهوروپا كۆبوونهوه و بڕیاری سهپاندنی سزای ئابووری بهسهر توركیادا سهپاند.
ههروهها بڕیاردرا، یهكێتی ئهوپا هاوكارییه داراییهكانی بۆ توركیا كهم بكاتهوه و دانوستانهكانی پهیمانی ئاسمانیش لهگهڵ ئهنقهره رادهگیرێن و دیدارهكانیش له ئاستی باڵادا لهگهڵ ئهنقهره ههڵدهپهسێرن و رێگهش به بانكی نێودهوڵهتی ئهوروپا نادرێت، پاره به قهرز بداته توركیا.
یهكێتی ئهوروپا هۆشداریشی دایه توركیا، كه ئهگهر دهست له گهڕان بهدوای نهوت و گاز له ئاوهكانی رۆژههڵاتی دهریای ناوهڕاست ههڵنهگرێت و لهسهر پێشێلكردنی سهروهری قوبرس
میدیا خۆجێـیەکان لە شاری هەولێر دەڵێن لە تەقەکردنێکدا لە نێو ڕێستورانتێکی شارەکەیان جێگری کونسوڵی تورکیا کوژراوە.
کاربەدەستانی ئاسایشیش لای خۆیانەوە دەڵێن کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و هاوڵاتیەک کوژراون و کەسێکیش برینداربووە.
بەپـێی زانیاریـیە سەرەتایـیەکان کەسێک هێرشەکەی ئەنجامداوە و هەڵهاتووە.
هێزەکانی ئاسایش چواردەوری ناوچەی ڕووداوەکەیان گرتووە و لە هەوڵدان ئەنجامدەرەکە دەستگیربکەن.
کاربەدەستانی تورکیا دەڵێن تەنیا کارمەندێکی کونسوڵخانەکەیان کوژراوە.
ئیبراهیم کالن گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی فەرمانبەرێکی کونسوڵخانەکەیان لە هەولێر کوژراوە وە هەوڵەکان دەسـتیانپـێکردووە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەکە. هەروەها نووسیویەتی وەڵامی هێرشەکە دەدەنەوە.
کاربەدەستێکی پەکەکە ڕەتیکردەوە ئەوان دەستیان لە هێرشەکەدا هەبووبێت.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا هێرشەکەی شەرمەزارکرد
برادۆست و باڵەكایەتی؛ بەهۆی تۆپبارانەكانەوە كچێكی 18 ساڵ شەهیدو دوو برای بەسەختی برینداربون
قائیمقامی سۆران: حزبە كوردیەكانی ڕۆژهەڵات بیانویان داوەتە ئێران بۆ تۆپبارانكردنی گوندە سنورییەكان
دوو ڕۆژە تۆپخانەكانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، بەبیانووی هەبوونی پێشمەرگەی حزبە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، بە چڕی تۆپبارانكردنی گوند و ناوچە سنورییەكانی دەڤەری برادۆست و باڵەكایەتی دەستپێكردوەتەوە، بەهۆی ئەو تۆپارانكردنانەشەوە كچیكی تەمەن 18 ساڵ شەهید و دوو برای برینداربوون.
قائیمقامی قەزای سۆرانیش دەڵێت: هۆكاری ئەو تۆپبارانكردنانە دەخاتە ئەستۆی ئەو هێزە كوردیانە, و داواش دەكات عێراق و لایەنی نێودەوڵەتی لەسەر هێرشەكانی ئێران و توركیا
سهرۆك كۆماری ئێران رایگهیاند، بەریتانیا ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە بەهۆی دەستبەسەراگرتنی کەشتیە نەوت هەڵگرەکەی ئێران.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی لە زاری حهسهن رۆحانی، سەرۆک كۆماری ئێرانهوه بڵاویكردهوه، رۆحانی داوا دەکات بە زووترین کات کەشتیە نەوت هەڵگرەکەی ئازاد بکرێت، کە لەلایەن هێزی دەریایی بەریتانیاوە لە جەبەلتاریق دەستی بەسەردا گیرا.
راشیگهیاندووه، بهریتانیا بههۆی دهستبهسهرداگرتنی
لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٩٥ کتێب لە پارێزگای سنەدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە و لەو ٩٥ کتێبەدا، ٢٢ کتێبیان بە زمانی کوردی نووسراون.
بەڕێوەبەریی کاروباری کتێب و کتێبخانەکانی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و
ێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بانگهێشتى فەرمیى سەرۆکى فەرەنسا، سەردانى پاریس دەکات و رۆژى چوارشەممە 10ى تەمووزى 2019 لە کۆشکى ئێلیزێ لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەرەنسا کۆدەبێتەوە.
بەپێی نووسینگەى راگەیاندنى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەرەنسا پەیوەندییەکانى فەرەنسا لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عێراق، دۆخى ناوچەکە و چەند بابەتێکى دیکە تاوتوێ دەکەن.
وەک هەوڵێکی نێوەندگیری بۆ چارەسەرکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا کە دوای گشتپرسی لە دۆخێکی زۆرخراپدا بوو و ئابڵۆقەی سیاسی و ئابووری خرابووە سەر کوردستان و هێرشی سەربازی کرایەسەر کەرکووک و ناوچە کێشەلەسەرەکان، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا لە 2ی کانوونی یەکەمی 2017 لە کۆشکی ئیلیزێ لە پاریس لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوەو پشتگیریی خۆی بۆ چارەسەری کێشەکان بە پشتبەستن بە دەستووری عێراق راگەیاند.
بانگهێشتەکەی ماکرۆن لەو ساتەدا بووە هۆی شکاندنی گەمارۆی سیاسی لەسەر کوردستان و دواتر نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئەڵمانیای کرد و لەگەڵ ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا کۆبووەوە.
8/7/2019
ناکۆکی و گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن چەند مانگێکە جیهانیان سەرقاڵکردووە، ئەو وڵاتانەی ئەرکی نێوبژیوانی هەردوولایان وەرگرتووە، نیگەرانن لە زیادبوونی کێشەکان، بەڵام ترەمپ بەردەوامە لە هەڕەشەکانی.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ "ئێران چەندین شتی خراپ ئەنجامدەدات. بیرتان بێت: رێککەوتنی ئۆباما شێتانەترین رێککەوتنە کە تاوەکو ئێستا واژۆکرابێت. بۆیە ئەگەر ئێستا ئەم گفتوگۆیانەت هەبن یان چەند ساڵێکی دیکە، ئەوە دەزانن کە زۆر گرنگن. ئەگەر وانەبووایە، ئەوان مافی هەبوونی چەکی ئەتۆمییان هەبوو، بەڵام ئێران هیچکات چەکی ئەتۆمی نابێت".
ئەم گوتانەی سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوە دێن بەرپرسە باڵاکانی ئێران رایانگەیاند، پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی سەرووی لەسەدا 3.67 بەرزدەکەنەوە. پابەندییەکانیش بە رێککەوتنی ئەتۆمی کەمدەکەنەوە.
ئەم بارودۆخە ئەندامانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نیگەرانکردووە. یاسوتۆشی نیشیمورا، جێگری گوتەبێژی حکومەتی ژاپۆن لەمبارەیەوە دەڵێ "ئێمە زۆر نیگەرانین لەو رەوشەی ناوچەکە، لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی، لەنێویاندا راگەیێندراوەکەی ئێران، هەروەها هەڵکشانی زیاتری کێشەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئێمە، چاودێری دۆخەکە دەکەین".
ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپاش بەجیا داوایان لە ئێران کردووە پابەندییەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی بپارێزێت. بەڵام تاران وەڵامی هەیە بۆ ئەو داواکارییانە و، داوادەکات ئەندامانی رێککەوتنی ئەتۆمی یارمەتیدەربن بۆ نەهێشتنی کاریگەرییەکانی سزاکانی ئەمریکا بەسەر وڵاتەکەیدا.
سنوورداری هەنگاوەکانی ئەندامە ماوەکانی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە و، کەمبوونەوەی پابەندییەکانی ئێرانیش واتای ئەوەیە: رێککەوتنی ئەتۆمی لە هەڵوەشانەوە نزیک دەبێتەوە.
8/7/2019
سەرۆکی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، "ممنوعالخروج" کرا.
"محەممەد سدیق کەبوودوەند"، سەرۆکی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان و چالاکی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، بە بڵاوکردنەوەی تویتێک لە لاپەڕەی کەسیی خۆیدا ڕایگەیاند کە حوکمی "ممنوعالخروجیـ"ـی ناوبراو دەرکراوە.
ئەو چالاکە مافی مرۆییە نووسیوویەتی: "زۆڵم، نادادپەروەری و هەوڵدان دژی ئەمنییەتی ئینسانیی من و بنەماڵەکەم، کۆتایی بۆ نییە. پاش ١٠ ساڵ لە زیندانیکردن و بەکاربردنی کردەوەی