رووداو- هەولێر
ئەمڕۆ هه‌ینی، به‌ئاماده‌بوونی مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ك کەسایەتی سیاسی و به‌رپرسانی حزبی و حكوومی ، یه‌كه‌م كۆنگره‌ی (گردبونه‌وی عه‌ره‌بی بۆ سه‌رخستنی دۆزی كورد) لە هەولێری پایتەخت دەستی بە کارەکانی کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی کردنەوەی کۆنگرەی عەرەبی بۆ سەرخستنی دۆزی کورد، ئاماژەی بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد و رایگەیاند؛ کورد هەمیشە بڕوای به رێگا چارەی ئاشتیانه بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەبووە و گوتیشی "ئێمه باوەڕمان به گفتوگۆ بۆ چارەسەری کێشەکان هەیه". مەسعود بارزانی لە بەشێکی دیکەی گوتەکانی پێداگری لەسەر مافی چارەی خۆنووسین بۆ کورد کردەوە و گوتی "مافی چارەی خۆنووسین مافێکی سروشتی و رەوایه کە کوردیش وەک هەموو نەتەوەیەکی دیکە ئەو مافەی هەیه چارەنووسی خۆی دەست نیشان بکات".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەو تۆمەتانەی دەخرێنە پاڵ کورد بۆ دابەشکردنی عێراق، رەتکردەوە و رایگەیاند "کورد بۆ گەیشتن به ئازادی و ئاشتی تاڵی و ناخۆشییەکی زۆری دیوە و لەو رێگایەدا قوربانییەکی یەکجار زۆری داوە و بەهیچ شێوەیەک جارێکی دیکە رازی نابێت بچێتەوە ژێر حوکمی دیکتاتۆڕییەت".
مەسعود بارزانی جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەوە دیکتاتۆرییەتە عێراق بەرەو دابەشکردن دەبات، نەک کورد. گردبونەوەی عەرەبی بۆ سەرخستنی دۆزی کورد لەساڵی 2004وە دامەزراوە و ئەوە یەکەمین گۆنگرەیەتی که بەڕێوەی دەبات. بە گوتەی كازم حه‌بیب، سكرتێری گردبونه‌وه‌ی عەرەبی، 120 کەسایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان، عێراق لەو کۆنگرەیەدا بەشدار دەبن. جگە لە رێکخستنەوەی گردبونەوە و هەڵبژاردنی دەستەیەکی بەڕێوەبەرایەتی نوێ، پرسی کورد لە چوارپارچەی کوردستان و هەوڵەکانی بۆ بەدەست هێنانی مافەکانی و پەیوەندی نێوان کورد و عەرەب لە بەرنامە سەرەکییەکانی ئەو کۆنگرەیە دەبێت. بڕیار وایه ئەو کۆنگرەیە بۆ ماوەی 3 رۆژ بەردەوام بێت.
بە گوتەی كازم حه‌بیب، ئه‌و گردبونه‌وه‌یه له‌سه‌ر دوو بنه‌ما دامه‌زراوه، ئه‌وانیش په‌ره‌پێدانی دیموكراسی له عێراق و به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كورد ، له‌گه‌ڵ مافی رۆشنبیری و كارگێری بۆ ته‌وه‌ی پێكهاته‌كانی تری عێراق ، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و گردبونه‌وه‌یه‌ش ئهواتنن كه به‌شداریان له شۆرشی چه‌كداری دژی رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام كردووه ، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ن كه بروایان به مافی كورد له‌هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان هه‌یه.
ساكار عەبدوڵڵازادە
تایبەت بە رووداو
ڤیكتۆریا نۆلاند، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا، داوای ئازادكردنی محەممەد سەدیق كەبوودوەند، سەرۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستانی كرد. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ رێزگرتن لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەری ، كەمپینێكی بەناوی (رۆژنامەنووسان ئازاد بكەن) پێكهێناوە. ئەو كەمپینە تاوەكو 3/5/2012 بەردەوام دەبێ، كە دەكاتە رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، هەر رۆژێكی ئەو كەمپینەی بەناوی رۆژنامەنووسێكی زیندانی لە یەكێك لە وڵاتە نادیموكراسییەكان كردووە. محەممەد سەدیق كەبوودوەند، لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە "رۆژنامەنووسی رۆژ" لە رۆژی 26ی نیساندا هەڵبژێردرا. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی كەبوودوەندەوە گوتی "كەبوودوەند كە لەبارەی پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤ لە كوردستان راپۆرتی ئامادە دەكرد، خۆی بە تۆمەتی كاركردن دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لەساڵی 2007وە لە زینداندایە و سزای 11 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە". ڤیكتۆریا نۆلاند داواشی لە حكومەتی ئێران كرد كەبوودوەند و 90 رۆژنامەنووسی دیكە كە لە زیندانەكانی ئێراندان ئازاد بكات.
پەریناز حوسێنی، هاوسەری كەبودوەند لە لێدوانێكدا بۆ (رووداو)، لە بارەی رێزلێنانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە هاوسەرەكەی، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و رایگەیاند "ئەو كارە كاردانەوەیەكی زۆر ئەرێنی لەسەر بارودۆخی رۆحی كەبوودوەند دەبێ و دەبێتە هۆی دڵگەرمی ئەو". گوتیشی "ئەو رێزلێنانە دەبێتە هۆی ئەوەی كەبوودوەند دڵنیابێ لەوەی هەوڵەكانی بۆ داكۆكیكردن لە مافەكانی كورد بە فیڕۆ نەچووە". محەممد سەدیق كەبوودوەند دامەزرێنەری رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان و خەڵكی شاری دیواندەرەی پارێزگای سنەی رۆژهەلاتی كوردستانە. ساڵی 1997 لەگەڵ چەند چالاكڤانێك رێكخراوی (یەكێتی بۆ دیموكراسی لە ئێران)یان دامەزراند.
ساڵی 2003 رۆژنامەی (پەیامی خەڵك - پیام مردم)ی بە هەردوو زمانی كوردی و فارسی دەركرد. خۆی خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەری بووە، دوای ساڵێك دەستگیركرا و رۆژنامەكەش داخرا. دوای ئازادكردنی لەگەڵ چەند كەسێكی دیكەدا، لە ساڵی 2005 (رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان)ی دامەزراند. كەبوودوەند لەساڵی 2007 لەلایەن ئێرانەوە دەستگیركرا و بە سێ دۆسیەی جیاواز كە تۆمەتی "دژایەتیكردنی ئاسایشی نەتەوەیی"، بەهۆی دامەزراندنی رێكخراوەكەیەوە و "بەلاڕێدابردنی رای گشتی"، بەهۆی كارە رۆژنامەوانیەكانییەوە و بڵاوكردنەوەی كتێبێك دەربارەی پێشێلكردنی مافەكانی ژنان لە ئێران، بە 11 ساڵ زیندانیكردن حوكمدراوەو ئێستا لە زیندانی ئەوینی تارانە.
پەریناز حوسێنی، وێڕای دەستخۆشی لە داواكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ ئازادكردنی كەبوودوەند، بەڵام رەشبینە لە بەرامبەر ئازادكردنی هاوسەرەكەی و دەڵێ "ئەو داوایەی ئەمریكا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جێگەی خۆشحاڵییە بۆ ئێمە، بەڵام من هیچ بەو داوایانە گەشبین نیم. ئێمە ماوەیەكی زۆرە هەوڵدەدەین كەبوودوەند چەند رۆژێك تەنیا بۆ دیتنی كوڕە نەخۆشەكەی ئازاد بكرێت، بەڵام تائێستا ئەو دەرفەتەیان پێنەداوە". هەروەها گوتی محەممەد سدیق كەبودوەند خۆیشی بە دەست نەخۆشییەوە دەناڵێنێ. هاوسەری كەبوودوەند داوای لە بەرپرسانی ئێران كرد بە ویژدانەوە سەیری گیراوان بكەن و گوتی "خۆیان باوكن با بە چاوی باوكێك سەیری داواكەی ئێمە بكەن، دكتۆرەكان دەڵێن ئەگەر كوڕەكەمان بتوانێ باوكی ببینێتەوە لەڕووی رۆحیەوە زۆر باشتر دەبێ، بەڵام بەرپرسان تەنانەت بۆ یەك دەقەش ئەو دەرفەتە بە كەبوودوەند نادەن".
سەرۆكی بەندكراوی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان تائێستا چەند خەڵاتی نێودەوڵەتی پێدراوە، وەك خەڵاتی هێلمان- هێمت لەلایەن رێكخراوی ئەمنستی ئینتەرناشنال. كەبوودوەند لە ساڵی 2009 و لەنێو گرتووخانەدا، خەڵاتی میدیاكانی بەریتانیای پێبەخشرا و بە رۆژنامەڤانی نێودەوڵەتی ساڵ لە بەریتانیا هەڵبژێردرا. رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، پەیامنێرانی بێ‌سنوور و رێكخراوە جیهانی و ناوچەییەكان، تائێستا لە چەندین بەیاننامەدا گرتن و سزادانی كەبوودوەندیان شەرمەزاركردووە و داوای ئازادكردنی بێمەرجی كەبوودوەندیان كردووە.
رووداو- سه‌رده‌شت
شه‌وى رابردوو سه‌ربازێكى سوپاى پاسدارانى ئێران له ده‌ورووبه‌رى شارى سه‌رده‌ستى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ته‌قه له سێ كه‌س ده‌كات و ده‌یانكوژێت. شه‌وى رابردوو سه‌ربازێكى سوپاى پاسدارانى پایهگاى (شێخه‌سوور) له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت ته‌قه له 3 كه‌سى خه‌ڵكى سه‌رده‌شت دهكاتو ده‌یان كوژێت، دواتریش سه‌ربازه‌كه هه‌ڵدێت، پاشان چه‌ند كه‌سێك له پایه‌گاكه (بازگه‌كه) به ئۆتۆمبێل ده‌كه‌ونه دوویان، به‌ڵام ئۆتۆمبێله‌كه‌یان وه‌رده‌گه‌ڕێت‌و 2 كه‌سیش له هێزه‌كانى ئێران گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
هاووڵاتییه‌كى شارى سه‌رده‌شت هه‌واڵه‌كه‌ى بۆ (رووداو) پشت‌راست كرده‌وه‌و به ماڵپه‌ڕى (رووداو)ى راگه‌یاند "جگه له كوژرانى 3 كه‌سه‌كه هێزه‌كانى كۆمارى ئیسلامى ئێران ئه‌مڕۆ له گونده‌كانى دهرماناوهو سووره‌چۆم 2 ئۆتۆمبێلى كاسبكارانى سه‌رده‌شتیان گرتووه بێئه‌وه‌ى هیچیان پێبووبێت، خاوه‌نه‌كه‌شیان ناتوانن داواى ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بكه‌نه‌وه، چونكه ده‌یانگرن، هه‌روه‌ها هه‌ركات ئێران ئۆتۆمبێلى خه‌ڵك بگرێت دهیانبڕێتهوهو به سكراب فڕێیان ده‌دات". سه‌رچاوه‌كه گوتیشى "هێزه‌كانى سوپاى پاسداران، به‌رده‌وام خه‌ڵك له ناوچه‌كه دهگرێتو ناهێڵێت كاسبى بكه‌ن، هه‌ر له‌م هه‌فته‌شدا 75 سه‌ر وهڵاخى كاروانچیانى كوشتووه‌و ده‌ستیشى به‌سه‌ر 25 وهڵاخیدیكهدا گرتووه".
یاداشتی كۆمه‌ڵێك توێژه‌ری كۆمه‌لایه‌تی و ده‌روونی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان‌و
كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم
به‌هۆی به‌ره‌و پێشچوونی كۆمهڵگاو په‌ره‌سه‌ندنی كێشه ده‌روونیی و
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان رۆژ به رۆژ پێویستبوونی تویّژهرانی كۆمه‌ڵایه‌تی و
ده‌روونی له‌نێو ناوه‌نده جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا زیاتر ده‌بێت. كارابوون و
زۆربوونی ئه‌م توێژه له‌كۆمه‌ڵگادا خۆی له خۆیدا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر
كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه ده‌روونیی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، هه‌ر بۆیه ئێمه
كۆمه‌لێك توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی له‌سۆنگه‌ی هه‌ستكردنمان به
به‌رپرسیارێتی و بۆ به‌یاسایكردنی كاری توێژه‌ران و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستیان
بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كێشه‌كانی كۆمهڵگاو چاره‌سه‌ر كردنیان، به
پێویستمانزانی ئه‌م یاداشته له چه‌ند خاڵێكدا ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی
ههرێمو په‌رله‌مانی كوردستان‌و كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌ریم بكه‌ین،
به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌مووان ڕۆڵمان هه‌بێت له بنیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی
ته‌ندروست له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، لێره‌دا ده‌مانه‌وێت داواكاریه‌كانمان
له دوو ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی پێشكه‌ش بكه‌ین:
یه‌كه‌م : ئه‌و داواكارییه ڕهواییانهی پێویسته له كاتی ئێستا گفتوگۆی
له‌سه‌ر بكرێت و له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی حه‌وته‌می حكومه‌تی
هه‌رێم ڕه‌نگ بداته‌وه:
1. داواكارین له وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پۆسته ئیداریه‌كان و
سیاسیه‌كان بدرێته‌وه به توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی ، چونكه ئه‌وان پسپۆڕی
كۆمه‌ڵایه‌تین و له كێشهوگرفتی كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌ن ، نه‌ك ئه‌ندازیارێك یان
مامۆستایه‌ك یان پارێزه‌رێك و پزیشكێك ،هه‌روه‌كو ئێستا ده‌یبینین وه‌زاره‌تی
كار زیاتر له 36 پۆستی ئیداری به‌رز هه‌یه ته‌نها یه‌ك توێژه‌ر كراوه به
ڕاوێژكاری وه‌زیر ، ئه‌وه‌ی تر هه‌موویان پسپۆڕی بواری ترن و كراون به
لێپرسراوی چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ، ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا گرفتێكه له
كۆمه‌ڵگا و كه‌م وكورتیهكیشه له حكومه‌ت .
2. داواكارین له‌كاتی دانانی هه‌ر ماف‌و پۆستێك بۆ توێژه‌ران، ڕه‌چاوی
پێوه‌ره‌كان بكرێت و مه‌حسوبیه‌ت و مهنوسوبهیهت له‌به‌رچاونه‌گیرێت.
3. داواكارین له‌م كابیینهیهدا مافی زیاتر بۆ توێژه‌ران دابین بكرێت، تا
توێژه‌رانیش بتوانن هه‌ستن به ئه‌ركه‌كانی خۆیان، له‌و مافانه‌ش، دابینكردنی
ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت به‌كاری توێژه‌ران ، و دابینكردنی مافی وه‌رگرتنی شوقه‌و
زه‌وی نیشته‌جێبوون بۆ توێژه‌ران.
دووه‌م : ئه‌و داواكاریه ڕه‌وایانه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م كابینه‌یه ده‌كرێت
كاری له‌سه‌ر بكرێت و به هه‌ند وه‌ربگیرێت و مافی توێژه‌ران تیایدا بێته دی
بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا ، ئه‌وانیش بریتیتن له :
أ- داواكارین له‌كابینه‌ی نوێ‌دا به یارمهتیو پرس‌و ڕای كه‌سانی پسپۆڕ
له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵات كاربكرێت بۆ پێداچوونه‌وه به‌پرۆگرامی
به‌شه‌كانی كۆمهڵناسیو ده‌روونناسی له زانكۆكان، له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ندین
ده‌یه به‌سه‌ر ئه‌و پرۆگرامانه‌دا تێپه‌ریوه‌و ناتوانێ كادری پێویست بۆ
كێشه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه پێبگه‌ینن.
ب- داواكارین زیاتر گرنگی بدرێت به‌كاری توێژه‌رانی دهروونیو
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پاڵپشتی بۆ توێژه‌ر فه‌راهه‌مبكرێت و قورسایی بۆ كاری
توێژه‌ران دروستبكرێت، بۆئه‌وه‌ش پێویسته یاسایه‌ك به‌كاری توێژه‌رانی
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی ئاماده‌بكرێت ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت، بۆئه‌وه‌ش
داواكارین كارئاسانی بكرێت بۆ سازدانی كۆنگره‌یه‌كی زانستی تایبه‌ت به كاری
توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستان بۆ به سیستم و به یاسایی كردنی كاری
توێژه‌ران.
ت- داواكارین به به‌رده‌وامی كۆرسی جیاجیا بۆ كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌روونناسانی
كوردستان بكرێته‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یان پسپۆرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
بانگهێشتبكرێن، تا زانست‌و میكانزمی نوێ ئاشنابكرێت به توێژه‌ران بۆ باشتر
به‌ڕێوه‌به‌ردنی كاره‌كانیان..
پ- داواكارین كاربكرێت بۆئه‌وه‌ی توێژه‌رانی كوردستان دابهشنهكرێن به‌سه‌ر
هه‌رێمی سه‌وزو زه‌رددا، هه‌روه‌ها توێژه‌رانی كوردستان یه‌ك سه‌ندیكای
به‌هێزو ئه‌كتیڤیان هه‌بێت دوور له ده‌ستێوه‌ردانی حزبی.
ج- داواكارین دامه‌زارندنی به‌رده‌وام هه‌بێت بۆ ده‌رچووانی كۆمهڵناسیو
ده‌روونناسی له‌سه‌رجه‌م ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی حكومه‌ت كه پێویسیان به كاری
توێژه‌ران هه‌یه ، هه‌روه‌ها له دام و ده‌زگا تایبه‌ته‌كان و ئه‌هلیه‌كان
وه‌كو داینگه و قوتابخانه تایبه‌ت و ئه‌هلیه‌كان .
له كۆتاییدا هیوا دارین داواكارییه‌كانمان به هه‌ند وه‌ربگیرێت بۆ به‌ره‌و
پێشبردنی كۆمه‌ڵگای كوردی و خزمه‌تكردنی زیاتر به (تاك و خێزان ) له
چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگا و ده‌ستنیشانكردنی كه‌م و كورتیه كۆمه‌ڵایه‌تی وده‌روونی
و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی تاك و خێزان .
له‌گه‌ڵ ڕێزی بێ
پایانمان ...
توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی
هه‌ولێر
– سلێمانی – دهۆك - گه‌رمیان
*تێبینی : ئه‌م یاداشته‌ی سه‌ره‌وه ڕاو بۆچوونی سه‌دان توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
و ده‌روونی یه له هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و قه‌زا و
ناحیه‌كانی، به‌سه‌ر په‌رشتی (لیژنه‌ی كاتی به‌ره‌و كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵناسان و
ده‌رووناسان).
رووداو- هه‌ولێر
دوێنێ گه‌وره‌ترین هۆتێلى پێنج ئه‌ستێره‌یى له هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر كرایه‌وه كه له 23 نهۆم پێكهاتووه‌و 100 ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكى تێچووه. له رێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى هۆتێل دیڤان كه گه‌وره‌ترین هۆتێله له هه‌رێمى كوردستان‌و شارى هه‌ولێر، ئێواره‌ى دوێنێ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومی‌و بزنسمانی ناوخۆیی‌و بیانی‌و كونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتانی دونیا ئاماده‌بوون.
رزگار حه‌سه‌ن، به‌رپرسی گرووپی كۆمپانیاكانی سیما كه هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ گرووپی كۆمپانیاكانی ئهلینگا رایگه‌یاند "ئه‌م هۆتێله له‌لایه‌ن گرووپی كۆمپانیاكانی ئهلینگا سیتی كه ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ناوخۆیی و توركی له‌خۆده‌گرێ له‌ساڵی 2006وه كاری بنیادنانی بۆ ئه‌نجامدراوه، ئه‌و هۆتێله له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت بنیادنراوه، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان زه‌وییه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی وه‌به‌رهێنان دابین كردووه و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه‌شى بۆ دابین كردووین".
هۆتێل دیڤانى 5 ئه‌ستێره‌یى له‌سه‌ر رووبه‌ری 43 هه‌زار مه‌تر دووجا بنیاتنراوه‌و له 23 نهۆم پێكدێت‌و 228 ژوور له‌خۆده‌گرێت له‌گه‌ڵ 9 هۆڵی كۆبوونهوهكانو 4 چێشتخانه‌ی جیهانیو بڕی نێزیكه‌ی 100 ملیۆن دۆلاری ئه‌مركی تێچووه، هه‌موو پێداویستییهكانو چه‌ندین ماركێتی دونیای له‌خۆگرتووه، كه له‌لایه‌ن گرووپى كۆمپانیاكانى ئهلینگا دروستكراوه.
رووداو- ئامه‌د
له یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی كولتووری و شانۆیی ئامه‌د په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان خه‌ڵاتى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێناو نیوه‌ى خهڵاتهكهشى به‌خشییه منداڵانى خێزانی ئه‌و شانۆكارانه‌ی كه ئێستا له زیندانه‌كانی توركیادا زیندانی كراون. له فیستیڤاڵه‌كه‌دا عوسمان بایده‌میر، سه‌رۆكی شاره‌وانی (ئامه‌د) دیاربه‌كر، زبێده زووراد، هاوسه‌رۆكی به‌ده‌په و به‌رپرسانی دیكه‌ى رۆشنبیریی و كولتووری‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌نده كورده‌كانى هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئاماده‌بوون.
له پێشبڕكێی ده‌قی شانۆی كوردی كه 44 نووسه‌ری شانۆیی هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان به‌شدارییان تێدا كردبوو، دڵشاد حوسێن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان‌و نووسه‌ری شانۆگه‌ری خه‌ونه‌كانی جه‌نگاوه‌رێك خه‌ڵاتی یه‌كه‌می ئه‌و پێشبڕكێییهی به‌ده‌ستهێناو خه‌ڵاته‌كه‌ش له‌لایه‌ن عوسمان بایده‌میر سه‌رۆكی شاره‌وانی ئاماده‌وه له مه‌راسیمێكی گه‌وره‌دا پێشكه‌شی كرا، دواى وه‌رگرتنى خه‌ڵاته‌كه دڵشاد حوسێن، بڕیاریدا نیوه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی ببه‌خشێته منداڵان‌و خێزانی ئه‌و هونه‌رمه‌ند و شانۆكارانه‌ی كه ئێستا له زیندانه‌كانی توركیادا زیندانی كراون.
دڵشاد حوسێن، له باره‌ی خه‌ڵاته‌كه‌وه به ماڵپه‌ڕى (رووداو)ى راگه‌یاند "له پێشبڕكێی ده‌قی كوردی له ئامه‌د خه‌ڵاتی باشترین نووسه‌ری پێشبڕكێكهم بۆ شانۆگه‌ری (خه‌ونه‌كانی جه‌نگاوه‌رێك) به‌ده‌ستهێنا، كه خه‌ڵاته‌كه 2700 دۆلار بوو، منیش نیوه‌ی پاره‌كه‌م به‌خشییه منداڵان‌و خێزانی ئه‌و شانۆكارانه‌ی كه ئێستا له زیندانه‌كانی توركیادا زیندانی كراون له‌لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه".
دڵشاد حوسێن گوتیشى "ئه‌و كاره‌ى كردوومه لای من پشتگیرییه له خه‌باتی مه‌ده‌نییانه‌ی ئه‌و چالاكوان‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ئێستا له كوردستانی باكوور راپێچی زیندانه‌كان ده‌كرێن له‌سه‌ر كورد بوون‌و هه‌ستی نیشتیمانی". دواى ئه‌و كاره‌ى دڵشاد حوسێن، عوسمان بایده‌میر ستایشی هه‌ڵوێستی كوردانه‌و په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕانی كرد و ههڵوێستهكهشی به ههڵوێتێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی دایه قه‌ڵه‌م.
بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی ئەو کوردە موسوڵمانانەی کە دەنگ بە ئاکەپە دەدەن، لە داهاتووییەکی نزیک دا، پارتی ئیسلامی کوردستان دادەمەزرێ. گرووپێک لە سیاسەتمەدارانی کورد کە خۆیان بە "کوردانی کۆنسێرڤاتیڤ" پێناسەدەکەن، بە نیازن پارتێکی ئیسلامی کوردی دامەزرێنن و ئامانجیان نەک رکەبەری لەگەڵ پارتە کوردییەکانی تر، بەڵکوو هاوپەیمانی لەگەڵ ئەوان ڕاگەیاندووە.
پارێزەرێکی ئامەدی بە ناوی "سدیق زیلان" بە ڕۆژنامەی تەڕەفی چاپی تورکیایی ڕاگەیاندووە کە گرووپێک لە سیاسەتمەدارانی کۆنسێرڤاتیڤی کورد، بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی کوردە موسوڵمانەکان و بە تایبەت بە مەبەستی شوێن‌دانان لە سەر ئەو کوردانەی کە دەنگ بە حیزبەکانی ئاکەپە و حیزبی ئیسلامی "سەعادەت" دەدەن، حیزبێکی سیاسی نوێ بە ناوی "پارتی ئیسلامی کوردستان" دادەمەزرێنن.ناوبراو ڕایگەیاندووە کە نیزێک بە یەک ساڵە لە چەند شاری باکووری کوردستان وەک "ئوڕفا، ئامەد، باتم،ان، چەولیک و ئەلعەزیز"، خەریکی ئامادەکاری و چالاکی مەیدانین و تا مانگی ئۆکتۆبری 2012 پارتەکەیان دادەمەزرێنن.
سدیق زیلان هەروەها دەڵێ کە حیزبەکەی ئەوان نە تەنیا ڕکەبەری بەدەپە و حیزبەکانی تری کوردی ناکات بەڵکوو وەک هاوپەیمانێکی سرووشتی ئەوان هەوڵ دەدات کە ئەو بۆشاییانە پڕ بکاتەوە کە ئەوان نەیانتوانیوە و هێزی کورد لە ئەنقەرە زیاتر بکات. ئاڵتان تان"، نوێنەری بەدەپەی ئامەد لە پارلەمانی تورکیاش، کە خۆی بە یەکێک لە سیاسەتمەدارانی دینداری بەدەپە دەژمێردرێ لەمبارەوە وتوویەتی کە "دامەزرانی هەرچەشنە پارتییەکی کوردی، دەوڵەمەندییە" و ئەوان پێشوازی لەو هەوڵە دەکەن.
دوێینێ سێ شەممه، دەیان کرێکار و چالاکڤانی مەدەنی لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ بەرز راگرتنی 1ی ئایار، رۆژی جیهانی کرێکاران، خۆپێشاندانێکی هێمنانەیان لە ناوەندی شار رێک خست. بەڵام هەر لە دەستپێکی خۆپێشاندانەکان، پۆلیس و هێزە ئەمنیەکانی ئێران بەرەو رووی خۆپێشاندەران بوونەوە و بە گازی فرمێسک‌ڕێژ، هەوڵی بڵاوە پێکردنی خۆپێشاندانەکەیاندا لەو رووداوەدا، چەندین خۆپێشاندەری سنەیی لە لایەن هێزه ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنی نادیار گواستراونەتەوە.
کرێکاران و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە سنە و زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، داوای پێدانی مۆڵەتی یاسایی بۆ بەرزراگرتنی ئەو رۆژەیان کردبوو، بەڵام بەرپرسانی ئێران مۆڵەتیان به هیچ کام لە شارەکانی کوردستان و ئێران نەدابوو. بەپێی هەواڵه گەیشتووەکان لە سنه، ئەو شارە دۆخێکی سەربازی بەخووە گرتووە و ژمارەیەکی بەرچاوی هێزی ئەمنی به جلی سەربازی و مەدەنییەوە لە ناوەندی شار بڵاو بوونەتەوە تا لە روودانی هەر جۆرە خۆپیشاندانێک رێگری بکەن. زۆربەی وڵاتانی جیهان لە 1ی ئایاردا، به ئەنجامدانی خۆپێشاندان و چالاکی، یادی ئەو رۆژە دەکەنەوە و بەرزی رادەگرن.
AFN
دوێینێ سێ شەممه، کوردانی ئیستەمبۆڵ بۆ بەرزراگرتنی 1ی ئایار، رۆژی جیهانی کرێکاران، خۆپێشاندانێکی هێمنانەیان لە ناوەندی ئەو شارەدا رێک خست. لەو خۆپێشاندانانەدا، سه‌ندیکاکانى کرێکارى و ئەندامانى BDP ، کۆنگره‌ى گه‌لانى دیموکراتى و پارته‌کانى وه‌ک پارتى ره‌نج ، پارتى ئازادى و پشتگیرى ، پارتى سۆسیالستى دیموکراتى ، پلاتفۆرمى یه‌کیتى هێزى سهندیکاڵ ، ماڵى گه‌ل ، پلاتفۆرمى یه‌کى گولان ، کۆمهڵەیێ پیرسوڵتان عه‌بداڵ ، لاوانى موسلمانى ئهنتى سه‌رمایه‌دارى ، رێکخراوه‌کانى ژنان و رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى به‌شداریان کرد.
بەشداربووانی کورد به سەردانی دروشمی کوردی و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و ئاڕمی BDP، خوازیاری ئازادی کرێکارە بەندکراوەکان و لە سەرووی هەمووشیانەوە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان بوون. ژنانى کوردیش به جلوبه‌رگى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه و به بەرزکردنەوەی ره‌نگى که‌سک و سور و زه‌رد و ئارمى بزوتنه‌وه ژنانى ئازاد و دیموکراتى، به‌شدارى خۆپێشاندانەکە بوون. سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکىBDP ، په‌رله‌مانتاران سرى ساکیک و سه‌باحات تونجه‌ل و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نیBDPش لە به‌شداربووانى خۆپێشاندانەکە بوون.
فه‌رمانداری بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، له ئۆپه‌راسیۆنییه ده هه‌زار سه‌ربازییه‌كه‌ى ناوچه‌ی لیجهو قوڵپی سه‌ر به ئامه‌د په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ 6 گه‌ریلامان پچڕاوه‌و گهریلایهكیشمان به بریندارى كه‌وتووه‌ته ده‌ست توركه‌كان. له راگه‌یه‌نراوێكدا فه‌رمانداری بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی HPG راگه‌یه‌ند "له‌ئه‌نجامی شه‌ڕو پێکادادانهكاندا ژماره‌یه‌کی زۆر سه‌ربازى تورك کوژراون، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندمان له‌گه‌ڵ 6 گه‌ریلا پچڕاوه‌و گه‌ریلایه‌کیش به برینداری که‌وتۆته ده‌ستی سوپای تورک".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "24ی نیسان له سێگۆشه‌ی لیجهو قوڵپی ئامه‌د و دارا هێنێ سه‌ر به چه‌ولگ، سوپای تورک له دژی ناوچه‌کانی مه‌زرا، کاوار، شه‌یتان و گه‌م، گونده‌کانی نۆرشین، کارزهل، کافان، ئهلمیران و بالتیکی سه‌ر به شه‌هید ره‌مزی ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌رفراوان کردووه به به‌شداری 10 هه‌زار سه‌رباز، له‌رۆژی یه‌که‌مدا گه‌ریلاکانمان له چه‌ندین لاوه چالاکیان له دژی یه‌کینه‌کانیان ئه‌نجامدا، له ئه‌نجامی ئه‌و چالاکییانه‌دا چوار سه‌ربازی تورك کوژران‌و ژماره‌یه‌کیش برینداربوون". HPG راشیده‌گه‌یه‌نێت "که له هه‌مان رۆژدا ئۆپه‌راسیۆن له‌دژی گونده‌کانی کهلتهپه، ریزدێ، نه‌وا بهرفراوانترکراوهو له كاژێر 12ی نیوه‌ڕی هه‌مان رۆژدا شه‌ڕو پێکدادان ده‌ستی پێکردو تا ئێواره به‌رده‌وام بوو، له سه‌رجه‌م شه‌ڕه‌کانى زهمینیو ئاسمانی 10 سه‌رباز کوژراون".
رووداو- کوردپرێس
هەفتەی داهاتوو، بە بەشداری گرووپە وەرزشییەکانی باشووری کوردستان، دووەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی یاری کوردەواری لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە دەچێت. گرووپە وەرزشییەکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و کەرکوک لە باشووری کوردستان و گرووپی وەرزشی کوردانی خوراسان و چەند گروپێکی وەرزشی له سنه و مەریوان و چەند پارێزگایەکی دیکەی ئێران، لەو فستیڤاڵەدا بەشداری دەکەن.
لەم فستیڤاڵەدا، یارییەکانی زۆران بازی، پەت پەتێن، کێ بەرکێی گوریس کێشی و هەڵپەرکێی کوردی نمایش دەکرێت. بڕیار وایه ئەو فستیڤاڵه له رۆژانی 10و11ی ئەم مانگه، لە کەنارەکانی دەریاچەی زرێوار لە شاری مەریوان بەڕێوە بچێت.
ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پادک بەبۆنەی یەکەمی مانگی مەی ڕۆژی کرێکارانی دونیا
نەتەوەی وڵات داگیرکراوی کورد!
کۆمەڵانی زەحمەتکێشی خەڵکی کوردستان!
یەکەمی مانگی مەی ڕۆژی کرێکارانی دونیا لە سەرجەم کرێکاران و بە تایبەت کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان و نەتەوەی گەورەی کورد پیرۆز بیت. هەر بەم بۆنەوە ئاواتەخواین ڕەوتی خەباتی حەقخوازانەی نەتەوەی گەورەی کورد بە ئامانجە پیرۆزەکانی؛ کە خۆی لە سەربەخۆیی و عەداڵەتی کۆمەڵایەتی دا دەبینێتەوە بگات.
بێ گومان ئەو بارودۆخە نالەبار و قەیرانە ئابوریانەی کە ڕوو بە ڕێژیمی داگیرکەری تاران بوونەتەوە؛ ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کاریگەری زیاتر لە سەر ژیان و گوزەرانی کۆمەڵگای ئێرانی بە زۆر لکێندراو بەیەکەوەی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی داگیرکەری تاران دەنوێنن. گرانی و برسێتی، هەژاری و نەداری کۆمەڵگای خەڵک و هەڵاوسانی ئابوری ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو هەڵکشان دەچێت و سات بە سات کاریگەری نەرێنی زیاتری دەبێت لە سەر توێژی هەژاران و زەحمەتکێشانی کوردستان و ئێران، ئەمە لە کاتێک دایە کە ڕێژیمی داگیرکەری ئێران کەوتۆتە ژێر باری نالەباری قەیرانە سیاسی، ئابوری، دیپلۆماسی و کێشە نێوخۆییەکانەوە و توانای چارەسەر کردن و پێڕاگەیشتنی هیچکام لەم قەیرانانەی نییە کە تەنگیان بە ڕێژیم هەڵچنیوە لە لایەک، لە لایەکی دیکەشەوە ترس و دڵەڕاوکێی سەرانی ڕێژیم لە بەهاری گەلانی ئازادی خواز کە ڕوو بە ئێران هەڵی کردووە ئۆقرەی لە سەرانی ڕێژیم بردووە و بۆتە بەشێکی دیکە لە کێشەکانی دەسەڵاتدارانی تاران، بەڵام ڕێژیمی داگیرکەری ئێران سەرەڕای هەموو قەیرانە ناوخۆیی و دەرەکیەکان، کەچی بۆ ساتێکیش لە گرتن و ڕاونان، ئەشکەنجە و ئازار و کوشتن و هەڵواسینی لاوانی ئازادیخوازی نەتەوە جیاوازەکانی"ئێرانی بە زۆر لکێندراو بە یەکەوە" بە گشتی و ژنان و پیاوانی کورد بە تایبەتی خۆی نەبواردووە.
ئاشکرایە کە؛ ڕێژیمی داگیرکەری تاران لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیە دەسەڵاتی کۆنەپەرستانەی خۆی بە سەر نەتەوە جیاوازەکانی ئێرانی بە زۆر لکێندراو بەیەکەوە و بە گوێرەی یاسا جەنگەڵیەکانی هەزاران کەس لە ژنان و لاوانی کوردی بێتاوانی لە سێدارە یان گولە باران و سەنگسار کردووە، ژنان و پیاوانی کورد بە هۆی چالاکی بوارەکانی مەدەنی، ژینگەیی تەنانەت کولتوری و فەرهەنگیشەوە تاوانبار دەکات و سزای قورسیان بەسەر دا دەسەپێنێت یان بۆ ناوچە دوورە دەستەکان دوریان دەخاتەوە.
پارتی ئازادی و دێمۆکراسی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی دووبارەی ئەم ڕۆژە نێو نەتەوەییە لە کرێکاران، زەحمەتکێشان، جوتیاران و سەرجەم دانیشتوانی کوردستان و دونیا، داواکارە لە هێز و لایەنە سیاسییەکان لە پێناو بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و بۆ هەرچی زیاتر خزمەت بە نەتەوەکەمان و بەرەوپێش بردنی دۆزی ڕەوای کورد و بە سەربەخۆیی گەیاندنی کوردستان، کێشەکانیان وەلانێن و دەستی هاوکاری و دۆستایەتی بۆ یەکتری درێژ بکەن، هەر لەم پێناوەش دا داوا لە کۆمەڵگای خەڵکی کوردستان و نەتەوەی گەورەی کورد و بە تایبەت لاوان و ڕۆشەنبیران دەکەین بۆ ئەوەی گوشاری زیاتر بخەنە سەر لایەنە سیاسییەکان لە پێناو هاوهەڵوێست کردن و یەکڕیز کردنی زیاتری هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ خزمەت بە نیشتمانە خۆشەویستەکەمان.
پیرۆز بێت یەکەمی مانگی مەی ڕۆژی کرێکارانی دونیا
ئازاد و ئاوەدان بێت کوردستان
ئەنجومەنی سەرۆکایەتی
PADK پارتی ئازادی و دێمۆکراسی کوردستان
١٠ی بانەمەڕی ٢٧١٢ کوردی
هاونیشتمانانی خۆڕاگر
کۆمەڵانی كرێكار و زەحمەتكێشی كوردستان و جیهان
لاوانی ناسیۆنالیست
بۆنەكانی مانگی مەی ئەمساڵ و رۆژی جیهانیی كرێكاران و رەنجدەرانی دنیا لە كاتێكدا بەڕێوە دەچێت كە كۆمەڵگای جیهانی بەرەو ئاراستەیەكی تایبەتی و هەستیار هەنگاو دەنێت.
بزووتنەوەی كرێكاران و رەنجدەرانی جیهانی بە هیچ شێوەیەك لە داواكانیان نەوەستاون و ئاگایی چینی زەحمەتكێشی كۆمەڵگاش وای كردووە، بە ئاسانی بتوانن دەستیان بە راگەیاندنە گشتییەكان بگات و داواكانیان لە رێگای میدیای جیهانییەوە رێكبخەنەوە.
بەڵام لە ئێران‌دا بەهۆی گوشاری ئابوورییەوە و بایکۆتە نێودەوڵەتییەكانی سەر رژیمی كۆماری ئیسلامی، نرخی بێكاری چووەتە سەرەوە و گەیشتووە بە ئاستی 30% و هەڵاوسانی ئابووری هەر لە 6 مانگی رابردووەوە بوەتە دوو بەرانبەری جارانی.
بەهای دراوی ئێرانی لە بازاڕەكاندا بە رادەی نیوەی 6 مانگی پێش‌و دابەزیوە و لەم بوارەدا تەنیا چینی هەژار و بە تایبەتی كرێكاران و رەنجدەرانی نەتەوەكانی بندەستی نیزامی كۆماری ئیسلامی زرەرمەند بوون.
لە كوردستانیشدا بە گشتی ئاستی بێكاری بە رادەیەك بێزاركەرە، كە زۆربەی هەرەزۆری خەڵكی هەژار بە مەبەستی دابینبوونی بژێوی ژیانیان روو لە شارە پێشكەوتوەكانی ئێران دەكەن كە زۆربەیان فارس نشینن و نەتەوەی باڵادەستیش بە كڕینی مڵك و ماڵی هاوڵاتییانی كورد بە پێی بەرنامەی 5 ساڵەی چوارەم و پێنجەم – ی خۆی كە لە پاش شەڕی ئێران و عێراق خەریكی پیلاندانن بۆی، دەیەوێ باری دیمۆگرافیای شارە كوردییەكانیش بگۆڕێ و لە شارەكانی وەك كرماشان و سنەدا چەندین ساڵە دەستی بەم پیلانگێڕییە كردووە.
هەمووی ئەم پیلانگێڕییانەش بە هۆی ئەوەوە كردوویانە كە چینی هەژار لە شوێن و شارەكانی ژیانی خۆیاندا تووشی سەرلێشێواوی و بێكاری بكەن و نرخی كڕینی شتومەكیان لەسەر گران بكەن و هێز و توانای كڕینیان بەو ئاستە بگەیەنن كە زۆر بە سانایی وڵات و خاكی خۆیان هەڕاج فرۆش بكەن. بەمشێوەیەش ویستوویانە هەم جووڵانەوەی زەحمەتكێشانی كورد، كە خوازیاری یەكسانی و دابەشكردنی عادڵانەی داهاتی كۆمەڵگا لەناو هەژاراندان و هەم جووڵانەوەی نەتەوەیی گەلی ئازاردیتووی كوردستان، كە ئەركەكەی لەسەر شانی هەژاران بووە، لە هێلكەدا بمرێنن.
"کومیتەی ناوەندی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان" وێڕای پیرۆزبایی گەرمی رۆژی كرێكارانی جیهان لە هەموو كرێكاران و زەحمەتكێشانی كورد بە تایبەتی و كرێكارانی پارچەكانی دیكەی كوردستان و پاشان زەحمەتكێشانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی هیواخوازە هەموو پێكهاتەكانی كوردستان، پێكەوە و دەست لەناو دەستی یەكتر هەوڵ بدەن، تا خۆیان لە كۆیلایەتیی داگیركارانی كوردستان رزگار بكەن و دەوڵەتی دادپەروەر و یەكسانیخوازی كورد كە ئامانجی هەموو هێزێكی نەتەوەیی و نیشتمان خۆشەویستە، دروست بكەن كە بتوانێ داهاتی كۆمەڵگا بە شێوەیەكی زانستییانە بخاتە خزمەتی ئامانجەكانی گەلی هەژار و زەحمەتكێشی كوردستانەوە.
لەم رۆژە مێژووییەدا بە پێویستی دەزانین، داواكانی خۆمان بە مەبەستی رۆشنگەریکردن بۆ رای گشتی، فۆرموولە بكەین:
1- ئێمە بە نەتەوە لە چینی خوارووی ئیمپراتووریای ئێرانی و توركی و عەرەبیدا جێگەمان بووەتەوە و هەموومان بە چینی كۆیلە و زەحمەتكێش – بە گوێرەی دابەشكارییە چینایەتییەكانی دەسەڵاتی داگیركاران – ناوبراوین كە دەبێ لە پێناوی دابینكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی ئەواندا زەحمەت بكێشین و ئازار بدرێین و بە گوێرەی رەوتێكی مێژوویی پیلان بۆدارێژراو بتوێینەوە و نەمێنین. بۆیە دەبێ هۆشیار بین كە داوا نەتەوەییەكانمان بۆ داوا چینایەتییەكانمان پشتگوێ نەخەین.
2- داواكارین سیستەمی كۆیلەداریی جیهانی، لە هەزارەی تازەدا كۆتایی بە چالاكییەكانی خۆی بێنێ و هەموو گەلانی بە نەتەوە هەژار و كۆیلە، بە مافەكانیان شاد ببن. ئەو گەلانەی ئازارێكی مێژوویی و مەینەتییەكی سیستەماتیك وەك خۆرە سەری كردووەتە جەرگیان و تانوپۆكانی ژیانیانی تەنیوەتەوە.
3- داواكارین كە لەدەستی سیستەمی "كورد-بەكۆیلەزان"ی شۆڤینیزمی فارسی خۆمان رزگار بكەین و كەرامەتی لەدەستچووی كورد بگەڕێنینەوە بۆ گەل.
4- خوازیاری دابەشكردنەوەی داهاتی ئێران بەسەر گەلانی بندەست و چەوساوە و بە نەتەوە، كرێكارداین كە یەكێك لەوانە كوردە و ئاواتیەتی ببێتەوە بە خاوەنی خاك و ناسنامەی زەوتكراوی مێژوویی خۆی، كە لەسەر شان و پیلی گەلە كرێكارەكەی ئەم، بنیاتی ئیمپراتووریای نەحسی فارس نراوە.
هیوادارین كە دەوڵەتی شیاوی ئازار و مەینەتی هەژارانی كوردستان دروست ببێت كە ژیانێكی ئارام و پڕ لە دڵنیایی و خۆشگوزەرانییان بۆ دابین بكات.
هەر لەم بۆنەیەدا جێگای خۆیەتی ئاوڕێك لە ماندوێتی و خەباتی ئەو هەژارانە بدەینەوە كە هەزاران رۆڵەی كرێكار و رەنجدەری خۆیان پێشكەش بە خەباتی نەتەوەیی گەلی كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستان كردووە.
ئەمرۆژە مێژووییە لە هەموو مەینەت چەشتووانی كوردستان و هاوتەریبەکانیان لە نەتەوەكانی بندەست و كرێكارانی جیهانیش پیرۆز بێت.
بژی كورد
پایەدار بێت كوردستان
كومیتەی ناوەندیی
"یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان"
30 ی ئاپریلی 2012
پیرۆز بێ 112 هه‌مین ساڵی له دایکبوونی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د
رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد!
کوردستانییه‌کان!
11 گوڵانی ئه‌مساڵ 112 هه‌مین ساڵوه‌گه‌ری له دایکبوونی پێشه‌وای گه‌وره‌ی کورد، قازی محه‌مه‌ده.
قازی محه‌مه‌د 112 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رۆژی 11ی گوڵانی 1279 هه‌تاویی (1900 زاینیی) له شاری مه‌هاباد له خێزانێکی نیشتمانپه‌روه‌ر و پایه‌به‌رزی کۆمه‌ڵایه‌تی له دایکبوو.
قازی محه‌مه‌د سه‌رده‌می لاویی به خوێندن و فێربوونی برده‌سه‌ر و به‌ڵگه نامه‌ی خوێندنی زانستی "معقول" و "منقول" (نحو، صرف، منطق، بلاغه، اصول، فقه و کلام) وه‌رگرت. هه‌روه‌ها بۆ بردنه‌سه‌رێی ئاستی زانستی و زانیاری خۆی، زمانه‌کانی ئینگلیسی، رووسی و فه‌ره‌نسی خوێند و بێجگه له زمانی دایکیی خۆی، زمانه‌کانی فارسی، ترکی و عه‌ره‌بی و ئێسپرانتۆی ده‌زانی. پێشه‌وا له ته‌نیشت هه‌بوونی پله‌ی زانستی دا، شاره‌زایه‌کی هه‌ڵکه‌وتووی بواره‌کانی ئایین، سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگا بوو. که‌سایه‌تی و ره‌وشت و ئه‌خلاقی به‌رز و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دیکه‌ی، پێگه و پله‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی وای پێدا بوو که ببووه جێی پرس و راوێژی خه‌ڵکی مهاباد و به‌بێ قسه‌ی ئه‌و هیچ پرسێکی گرینگی شاره‌که چاره‌سه‌ر نه‌ده‌کرا. ئه‌و رووناکبیری هه‌ڵکه‌وتووی سه‌رده‌می خۆی و پێشه‌وای راسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌ی بوو.
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، له ژیانی سیاسیی‌دا، گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وتی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد تۆمار کرد. ئه‌و به دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان، ناسیونالیزمی کوردی له بزووتنه‌وه‌یه‌که‌وه گه‌یانده ئاستی ده‌وڵه‌تێکی مۆدێرنی نه‌ته‌وه‌یی. پێشه‌وا به‌و هه‌نگاوه مێژووییه که‌سایه‌تی و ناسنامه‌ی به به‌ر کوردا کرده‌وه و کۆماره‌که‌ی کرده سیمبولی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی کورد. له سایی بیر و عه‌قڵی پێشه‌وادا، له ماوه‌ی 11 مانگ ته‌مه‌نی کۆمار‌دا، ئه‌وه‌نده ده‌سکه‌وت و پێشکه‌وتنی سیاسیی، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی بهدهسهات که بوونه پێناسه بۆ شارستانیه‌ت و کلتور و ده‌سه‌ڵاتی کوردی.
میراتی سیاسیی پێشه‌وا، ئه‌وه‌نده ده‌وڵه‌مه‌نده که ده‌کرێ ببێته دیسکۆرسی هاوبه‌شی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردستان. هه‌ر سوێندی سه‌رۆک کۆماریی و وه‌سیتنامه‌که‌ی مانیفێستی ئازادیی کوردستانن.
قازی محه‌مه‌د، وه‌ك له ژیاندا بۆ کورد، پێشه‌وا و داهێنه‌ر بوو، له مه‌رگیشدا هه‌ر به‌و ته‌رزه بوو. ئه‌و رێگای رۆیشتنی له به‌رده‌م ئاواڵه بوو، به‌ڵام مه‌رگی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی به سڵامه‌ت ده‌رچن. مه‌رگی قازی محه‌مه‌د لێوا و لێو پڕ بوو له ژیان. جۆرێکی دیکه‌ی سوور بوون له سه‌ر په‌یمان و به‌ڵێنی نه‌ته‌وه‌یی بوو. قازی محه‌مه‌د سوقراتی زه‌مان بوو.
پارتی ئازادیی کوردستان باشترین وه‌فا و ئه‌مه‌گناسی بۆ پێشه‌وای شه‌هید له وه‌دیهێنانی ئامهنجهکانیدا ده‌بینێ. هه‌ر بۆیه به هاتنه مه‌یدانی، ئاڵاکه‌ی ئه‌وی هه‌ڵکرده‌وه و کردیه به‌شێك له ناسنامه‌ی سیاسیی و رێکخراوه‌یی خۆی و له یه‌که‌مین کۆنگرهشیهوه (10-12 ئۆکتۆبه‌ر 2006) دامه‌زرانه‌وه‌ی کۆماری کوردستانی کردووه‌ته دروشم و ئامانجی سه‌ره‌کیی خۆی.
سڵاو له پێشه‌وای شه‌هید له 112 هه‌مین ساڵی له دایکبوونیدا
بژی خه‌بات له پێناو دامه‌زراندنه‌وه‌ی کۆماری کوردستاندا
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
پارتی ئازادیی کوردستان
11 گوڵانی 2711
کرێکارانی ناوچه‌که له سه‌ریانه له خه‌باتی کورد بۆ مافی چاره‌نوس پشتیوانی بکه‌ن
به‌یاننامه‌ی پارتی ئازادیی کوردستان
به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی کرێکار
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ئازادیی کوردستان له لایان هه‌موو خه‌باتگێڕانی ریزه‌کانییه‌وه، به بۆنه‌ی یه‌که‌می مانگی مای، رۆژی جیهانی کرێکار، گه‌رمترین پیرۆزبایی پێشکه‌شی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی مێشك و بازوی کوردستان به‌تایبه‌تی و کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی ناوچه‌که و جیهان به گشتی ده‌کا و ئاواتی گه‌یشتن به‌هه‌موو مافه ره‌وا چینایه‌تی و ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان بۆ ده‌خوازێ.
رۆژی جیهانی کرێکار ئه‌مجاره‌یش له هه‌لوو مه‌رجێکدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه که، سه‌ره‌ڕای په‌ره‌گرتنی ره‌وتی به جیهانیی بوون و گلۆبالیزه‌یشن، بارودۆخی جیاوازی نه‌ته‌وه‌کان و جیاوازیی ئاستی گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیی وڵاتان و دانیشتوانیان؛ خه‌م و خه‌ونه‌کان، ئازار و ئاره‌زووه‌کان، ویست و داخوازه‌کان و ئه‌رک و به‌رنامه‌کانی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی هه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتێکی، هه‌روا جیاواز و تایبه‌تمه‌ند هێشتووه‌ته‌وه:
له حاڵێکدا کرێکارانی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ریی سیاسیین، خه‌م و ئه‌رکی سه‌ره‌کییان دابیکرانی ژیان و گوزه‌رانی باشتر و باشکردنی هه‌ر چی زیاتری ژینگه‌ی کار و زه‌حمه‌تیانه، کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی نه‌ته‌وه بنده‌ست و بێده‌وڵه‌ته‌کان وه‌ک باقی هاونهتهوهییهکانیان له گه‌ڵ ره‌وتی ئاسمیلاسیۆن، شێواندنی مێژوو و کولتور و باری دێموگرافی وڵات، حاشا کردن له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیان و ڕێگریی لێێان که له چوارچیوه‌ی ده‌وڵه‌تێکی خۆییدا بۆ ژیانێکی شیاو و سه‌رده‌میانه حه‌ول بده‌ن؛ رووبه‌روون. خۆ ئه‌گه‌ر کرێکاری نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێده‌وڵه‌تی وه‌کوو کوردیش بن، ئه‌وه هه‌موو مه‌ینه‌ت و نه‌هامه‌تییه‌کانی رۆژگاریان یه‌کجێ له سه‌ر باره.
له کاتێکدا کرێکارانی وڵاتانی پێشکه‌وتوو، قۆناخی دیمۆکراتییان بڕێوه و بارودۆخی ژیان و کاریان رۆژ به رۆژ روو له باشتر بوونه و بۆ هه‌رچی باشترکردنی ژیان و هه‌لومه‌رجی کاریان تێده‌کۆشن، کرێکاران له وڵاتانی دوواکه‌وتوو و بنده‌ست و به‌رفه‌رمانی سیسته‌مه تووتالیتاری و دیکتاتۆرییه‌کان نه‌ک تا گه‌یشتن به‌و قۆناخه مه‌ودایه‌کی دوور و درێژیان له‌به‌ره، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت له ئازادیی ده‌ربڕینی ویست و ئاره‌زووه‌کانیشیان بێبه‌شن و دهنگههڵبڕینێکیان به زیندان و ئه‌شکه‌نجه و ته‌نانه‌ت ئێعدام وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی کورد وه‌ک هه‌موو دانیشتوانی کوردستان باری ئاکامه تاڵه‌کانی داگیرکراوی نیشتمانه‌که‌یان له سه‌ر شانه. دزین و به تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامانی نه‌ته‌وه‌یی کورد له لایان داگیرکه‌رانه‌وه زیاتر له هه‌مووان له سه‌ر پیلی ئه‌وان قورسایی ده‌کا. سه‌روه‌ت و سامانێ که ئه‌گه‌ر بۆ خاوه‌نانی راسته‌قینه‌یان، کوردستانییه‌کان بگه‌ڕێته‌وه، ده‌توانێ ببێته بنه‌ما و بناخه‌ی ئابوورییه‌کی پێشکه‌وتووی نه‌ته‌وه‌یی و دابینکردنی دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌خته‌وه‌ریی هه‌موو کوردستانییان.
له‌م رووه‌وه ئه‌رکی رزگاریی له بنده‌ستی داگیرکه‌ران و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد و دادپه‌روه‌ر، کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و باقی چین و توێژه‌کانی کوردستان له یه‌ک سه‌نگه‌ری هاوبه‌ش و له ژێر یه‌ک ئاڵادا، یهکگرتوووانه و دژ به یه‌ک دوژمن کۆده‌کاته‌وه که ئه‌ویش سه‌نگه‌ری کوردایه‌تی و مه‌ته‌رێزی نه‌ته‌وه و ئاڵای پیرۆزی کوردستان و ئامانجی سه‌روه‌ریی سیاسییه .
بۆیه، رۆژی جیهانی کرێکار له کوردستان ، رۆژی هه‌موو رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورده و بۆنه‌یه‌که بۆ ده‌ربڕینی ویست و داخوازه‌کانی کورد بۆ رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ربڕینی بێزاری له حوکم و ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ریی؛ بۆنه‌یه‌که که تێیدا، کرێکاران، زه‌حمه‌تکێشان، کاسبکاران، ژنان، مامۆستایان، مووچه‌خۆران، لاوان و خویندکارانی کورد بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی داگیرکه‌ری و دیکتاتۆری، بۆ گه‌یشتن به ئازادیی و سه‌ربه‌ستی و وه‌ده‌ستهێنانی هه‌موو ماف و ئازادییه دیمۆکراتییه‌کانیان ده‌نگ و ئیراده‌یان یه‌کده‌خه‌ن.
رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌م رۆژه‌دا، لانی که‌می چاوه‌ڕوانییان له کرێکارانی وڵاتانی پێشکه‌وتوو و یه‌کێتییه‌کان و سه‌ندیکا کرێکارییه‌کان ئه‌وه‌یه که له خه‌بات بۆ وه‌ده‌سهێنانی مافی ئازادانه‌ی دیاریکردنی چاره‌نووسی سیاسی ، پشتگیری‌یان لێبکه‌ن و به‌ربینگی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یان بگرن که بایه‌خه ئینسانییه‌کانیان له‌گه‌ڵ قازانجه ئابوورییه‌کان گۆڕیوه‌ته‌وه و رێگایان نه‌داوه کوردیش وه‌ک نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی جیهان، ببێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆی و هاوکاری ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی ئێران و عێراق و ترکیا و سووریایان کردوه بۆ سه‌رکوتکردنی خه‌بات و راپه‌ڕینه‌کانی کورد و چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی کۆڵۆنی کراوی 40 ملوێنی و تێرۆر و هه‌ڵواسینی سه‌رکرده‌کانی.
کرێکارانی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کانی ناوچه‌که : فارس، عه‌ره‌ب و ترک و ئه‌و حیزبانه‌یان که لافی کرێکاریی بوون، لێده‌ده‌ن، له سه‌ریانه له‌م رۆژه‌دا وێڕای هێنانه گۆڕێی داخوازه ره‌واکانی خۆیان، سیاسه‌تی شۆڤینیستی و داگیرکه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کانیان ده‌رهه‌ق به کورد مه‌حکوم بکه‌ن و له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ ئازادیی و مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی سیاسی، پشتیوانیی بکه‌ن.
کرێکارانی کوردستان ته‌نیا به‌مجۆره ده‌توانن، له هه‌ست و هه‌ڵوێستی " هاوپشتی" و " هاوپێوه‌ندی" کرێکارانی جیهان و ناوچه‌که و ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌رکام پارچه‌یه‌ک له کوردستانیان پێوه لکێندراوه، دڵخۆش و دڵنیا بن و یه‌که‌می مانگی مای به رۆژی " هاوپشتی" و " هاوپێوه‌ندیی" کرێکاران دابنێن.
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
12/ گوڵانی/ 2712
1/ مای/ 2012