بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌رێمى كوردستان و عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له شارى هه‌ولێر، ئه‌كادیمیاى كوردى، سیمینارێكى بۆ رۆژى
له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری کورد له شاری له‌نده‌ن بۆ به‌شداری کردن له یادی ماته‌مینی چله‌ی شه‌هیدانی ڕۆبۆسکی سه‌ر به شارۆچکه‌ی شرناخی باکوری کوردستان، شاندێک به سه‌ر په‌رشتی چالاکوانی هێژا ئیبراهیم بایه‌زیدی نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی کۆماریخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ووڵاتی به‌ریتانیا و ئیرلەند پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌مبه ڕێکه‌وتی 11/02/2012 به‌شداری مه‌ڕاسیمی ماته‌مینیه‌که‌یان کرد.
له مه‌ڕاسیمه‌که‌دا په‌یامی بزوتنه‌وه له‌لایه‌ن کاک ئیبراهیم بایه‌زیدی پێش که‌ش بە کۆرەکە کرا، و تێدا هاۆدەردی بزووتنەوەی کۆماریخوازی ئاراستەی خەلکی کوردستان و گشت کەس و کاری شەهیدان و ئاماده‌بوانی مه‌راسیمه‌که کرا. نوێنەری بزووتنەوە لەم پەیامەدا، سەرەرای تەئکیدکردنەوە لەسەر پێویستی هەبوونی هاریکاری گشت لایەنی لەپێناو رەخساندنی زەمینەی گوونجاو بۆ دەستەبەرکردنی یەکدەنگی و کۆدەنگی بۆ نەتەوەی کورد، حکومەتی تورکی وەک قاتلی ئەم شەهیدانە ئیدانە و مەحکووم کرد و خوێنی شەهیدانی شرناخی وەک هەوێنی دەسپێک بۆ ساغکردنەوەی کۆدەنگی نەتەوەیی بەرز و پیرۆز نرخاند. دیارە لەدرێژەی ئەم کۆرەدا شاندی نوێنەرایەتی بزووتنەوە دەگەل بەرێز شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەرپرسی مەکتەبی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان لە وەلاتی بریتانیا، و زۆر لە کەسایەتی و لایەنەکانی سیاسی بەشدار لەکۆرەکەدا، چاۆپێکەۆتنیان پێکهێنا
دوای ئەوەی لە سەر وەسیەتی خۆی، تەرمی گەورە نووسەر و وەرگێڕی کورد ئیبراهیم یونسی لە شاری تارانەوە گەیشتە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە هەزاران کەس لە خەڵکی ئەو شارە و شارەکانی دەورووبەر وێڕای ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەدیبان، هونەرمەندان و ئەدەبدۆستانی کورد پێشوازیان لە تەرمی ناوبراو کرد. هاوکات خەڵکی شاری بانە بۆ رێز گرتن لەو کەسایەتیە بە ناوبانگەی شارەکەیان دوکان و بازاڕەکانیان داخست.
پێشنیوەڕۆی رۆژی هەینی، ٢١ی رێبەندان تەرمی ئیبراهیم یونسی بە بەشداری حەشیمەتێکی یەکجار زۆر لە گۆڕستانی سلێمان بەگی شاری بانە تەسلیم بە خاک کرا.
ناوی بزوتنەوە
ماددەی یەکەم: ناوی بزوتنەوە: بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستانە
ماددەی دووهەم: بنەمای فیکری‌و فەلسەفیەکانی بزوتنه‌وه، لەسەرئەم خاڵانه‌ی خواره‌وه دامەزراوە:
١/ ئازادیی و عەداڵەت،
،٢/ کۆمارییەت و ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك
٣/ گه‌شه‌سه‌ندن و ئاڵوگۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
٤/ ئاشتی و ئاسایش، وە هاۆژینی بەئاشتی
ماددەی سێهەم: ستڕاتیژی و ئامانجی بزووتنەوە:
١. ئیستراتیژی یەکدەنگیسازی بزووتنەوە: هەۆلدان بۆ خوڵقاندنی یەکدەنگی و هاوده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر بناخه‌ی پاراستنی فره‌ڕه‌نگی كۆمه‌ڵگای كوردی، له خاڵه ئیستراتیژیهكانی بزوتنه‌وه بەئەژماردێن . ئەکتیۆ کردنی تاکی کورد و ئاشناكردنی تاك و كۆی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ بیر و باوه‌ڕه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و گه‌یشتن بە بیر و هزری نه‌ته‌وه‌یی له رێكار و میكانیزمه‌كانی گه‌یشتن بهئیستڕاتیژی بزووتنەوە، به‌ئه‌ژمار دێن
٢. سیاسەتی سەروەیسازی بزووتنەوە: سیاسەتی وه‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و سه‌رله‌نوێ خوێندنه‌وه‌ی مانا و هه‌وێنی نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵگا، لە هێلەگشتیەکانی سیاسەتی سەروەریسازی بزووتنەوە بەئەژماردێن . بۆ سه‌ر خستنی ئه‌و سیاسه‌ته، چەسپاندنی ئەسلی تۆلێرانس بۆ دیالۆگ، دیالۆگ بۆ تەفاهووم و پێکگەیشتن، وە سەرئەنجام گەیشتن بەئیجماع و تەوافووق بۆ هاریکاری سەمیمانەی نێوان لایەنه‌كانی بەشدار لەگۆرەپانی خەباتی نەتەوایەتی، لە مهرجە هەرە كاریگه‌ر و گرینگەکانی سەرخستنی پرۆژەی سەروەریسازی سیاسی و نەتەوەیی دێنەئەژماردن. دیارە لەۆ پەێوەندیەشدا وه‌گه‌ڕخستنی هێز و وزه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌پێناۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی هه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و سەروەری سیاسی، لە رێکار و مکانیزمەکانی کارای گەێشتن بەم ئامانجە بەئەژماردێن
٣. سیاسەتی نەتەوەیی بزووتنەوە: سەرەڕای بوونی وزه‌و هێزی چەسپاندنی شوناس و ناسنامه‌ی نەتەوەیی له‌رۆژهەڵاتی كوردستان، بزووتنەوە لهبهرچاۆتهنگی و سیاسه‌تی دوژمنكارانه خۆده‌بوێرێ. بزوتنه‌وه تێده‌كۆشی هەلگر و بڵاوكه‌ره‌وه په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌گونجان بێ. په‌یامێك، كه له‌درێژخایه‌ندا بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆر پرسی دیكه‌ی ناوچهسوودبەخش ده‌بێ
٤. سیاسەتی نه‌ته‌وه‌سازی بزووتنەوە: سیاسەتی پشتگیری‌کردن له توێژینەوە و په‌ره‌پێدانی زانست و زانیاری و پاڵپشتی كردنی گه‌نجینه‌و بواره ئه‌رێنیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد،به‌شێك له سیاسه‌ت و هێلەگشتیەکانی بزوتنه‌وه پێکدێنن
٥. ، ئامانجی ئیستراتیژیکی بزووتنەوە: دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی و نەتەوەیی، واتە دابینکردنی مافی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌رۆژهەڵاتی كوردستان، به‌ئامانجی ئیستراتیژیکی بزوتنه‌وه پێناسه‌ده‌كرێ. ئه‌و مافه له‌سه‌ر بنچینه‌و بناخه‌ی “مافی دیاریكردنی چاره‌ی خۆنووسین، لە شکلی موومکینی خۆێدا” و له‌چوارچێوه‌ی رێئالیزمی سیاسی و هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌م چه‌قده‌به‌ستێ. ( مەبەست لە شکڵی موومکین و گونجاوی مافی‌دیاریکردنی چارەنووس، قۆستنەوەی دەرفەت و هه‌لومه‌رجی گونجاوه، بەچەشنێک کە رەخسێنەری دەستەبەربوونی مافی چاره‌ی خۆنووسین له یه‌كێك له‌و چوار شێوازانەدا ده‌بێ، کە هەرکامیان بەگوێرەی هەلوومەرجی سەردەم، شکلێک لە سەروەری سیاسی و ئاست‌و رادەی دەسەلاتی خۆبەرێوەبەری گەلان تاریف و پێناسەدەکەن. ئه‌و چوار شێوازه بریتین لە: ١.خودگەردانی.٢.ئوتۆنۆمی. ٣.فێدراڵی. ٤. سەربەخۆیی
http://www.youtube.com/watch?v=dU-lBoP3jfo
شوورای هاۆئاهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان
12\11\1390
1\2\2012
ئه‌حمه‌د سه‌فا
جه‌مال نه‌جاری
جه‌واد حه‌یده‌ری
شلیر باپیری
سه‌لاح بایزیدی
سیپان رۆژهه‌لات
زریان رۆژهه‌لاتی
ژیوار ره‌سولی
كه‌ریم مه‌ره‌سه‌نه
مسته‌فا شیخه
خالید محه‌مه‌دزاده وته‌بیژی "ئەنجومەنی رۆژنامەنووسانی رۆژهه‌لاتی كوردستان"
بۆ بەڕێزان مام جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری ئێراقی فیدڕاڵ
كاك مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان
بەڕێزان..
هەروەك ئاگادارن رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران بە بیانووی جۆراوجۆر وەك تیرۆر یا ئەندامبوون لە حیزبە بەرهەڵستكارەكان و دژبەری ئێران و چالاكوانانی سیاسی نەتەوەییمان، هاووڵاتیانی كوردی دانیشتووی رۆژهەڵاتی كوردستان دەستبەسەر و زیندانی و ئەشكەنجە ئەدرێن و حوكمی ئێعدام و لەسێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێنن كە ئەوە پێچەوانەی بنەماكانی مافی مرۆڤە.
هەر لەم پێوەندییەدا دوو هاووڵاتی كوردی خەڵكی شاری مەریوان، بە تۆمەتی كوشتن و تیرۆری كوڕی ئیمام جومعەی ئەم شارە بە ناوەكانی زانیار مورادی لە ١ی ئەگۆستی ٢٠٠٩ و لوقمان مورادی لە ١٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٠٩ لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی لە شاری مەریوان قۆڵبه‌ست کران و له ٢٢ی دێسەمبەری ٢٠١٠ لە لایەن لقی (١٥)ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی لە شاری تاران، بەتۆمەتی موحارب سزای ئیعدامیان به سه‌ر دا سه‌پا بە تۆمەتی کوشتنی کوڕی ئیمام جومعەی مەریوان.
ئەو دوو گەنجە كوردە لەژێر قورسترین شێوازەكانی ئەشكەنجەدا دانیان بە كوشتنی كوڕی ئیمام جومعەی ئەوشارە داناوە، كە تەنانەت ئیمام جومعەی شاری مەریوان هێزە ئەمنییەكانی شاری مەریوانی ئاگادار كردۆتەوە كەوا نایهەوێ لەكاتی جێبەجێكردنی حوكمی ئێعدامی ئەو دوو گەنجەدا لەوێ ئامادەبێ بەهۆی ئەوەیكە گومانی هەیە لەوەیكە ئەو دوو گەنجە كوردە كوڕەكەی ئەویان كوشتبێ.
بۆ ئاگاداری بەڕێزتان پێشتر ڕێکخراوی لێبۆردنی نێونەتەوەیی بەدەرکردنی لێدوانێکی بەپەلە سەبارەت بەڕەوشی ئەو دوو گیراوە کوردە ڕایگەیاندبوو:
ئەو دوو گیراوە بۆ ماوەی ٩ مانگ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر بوون، بێ ئەوەی لەو ماوەیە دا هیچ تۆمەتێکی کوشتنیان بخرێتە پاڵ. ئەوان چەندین جار بۆ گرتووخانەی جیاواز ڕاگوێزراون و سەرئەنجام لە مانگی دێسەمبەری ٢٠١٠ دا بۆ بەندی ٤ی گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەج گوازرانەوە.
رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی بە ئاماژەدان بە نامەیەکی لوقمان و زانیاری مورادی ڕایگەیاندبوو: ئه‌و دوو گیراوه کورده، لە ماوەی دەستبەسەربوونیان دا لە گرتووخانەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، ماوەی ٢٥ ڕۆژ ئەشکەنجە کراون، گوشاریان لە سەر بووە و هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسیان لێکراوە تا "دان" بەوە دابنێن کە کەسێکیان کووشتووە. لەو ماوەیە دا ئەو دوو گیراوە، لە دەستپێڕاگەیشتن بە خزمەتی پزیشکی پێویست بێبەش بوونە.
سەپاندنی سزای لەسێدارەدان و پشتڕاستکردنەوەی لە لایەن دادگای پێداچوونەوە لە ڕێکەوتی ١٥٧ ژانویەی ٢٠١٠ لە کاتێکدایە کە "زانیار مورادی" لە کاتی دەستبەسەر کردنیدا تەمەنی تەنیا ١٧ ساڵ بووە و ئەمە بە پێچەوانەی ئەو کونوانسیۆنە نێونەتەوەییەکانە کە رژیمی ئێران واژۆی کردووە، سەبارەت بە پاراستنی مافی نەوجەوانان.
ئێمە وەك كەمپەینی بەرگری لە زیندانیە سیاسی و مەدەنيیەكانی ئێران و كوردستان داوا لە بەڕێزانتان دەكەین كەوا هەموو هەوڵێكی خۆتان بخەنە گەڕ بۆ بەرگری كردن لەو دوو گەنجە كوردەی دانیشتوی رۆژهەڵاتی كوردستان و پاراستنیان لە مەترسی ئێعدام و كوشتن.
بە سوپاسەوە
كەمپەینی بەرگری لە زیندانی سياسى و مەدەنى
26/1-2012
نووسینگه‌ی لیژنه‌ی چاودێری هه‌ڵبژاردنی شۆرای نگه‌هبانی پارێزگای کوردستان سه‌لاحییه‌تی 36 پاڵێوراوی نوێنه‌رایه‌تی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، له‌م پارێزگایه‌ی ڕه‌تکرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی ناوەندەکانی هەواڵ، 36پاڵێوراو له سه‌رجه‌م حه‌وزه‌گه‌لی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای کوردستان بۆ نوێنه‌رایه‌تی له خولی نۆهه‌مینی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، له لایه‌ن شۆرای نگه‌هبانی ئه‌م پارێزگایه‌وه قبووڵ نه‌کران.
له حه‌وزه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌کانی سنه، دیوانده‌ره و کامیاران 36 که‌س ناویان نووسی که 2 که‌س پاشگه‌زبوونه‌وه، 3 که‌س تایبه‌تمه‌ندییه دیاریکراوه‌کانیان نه‌بووه و 13 که‌سیش له لایه‌ن شۆرای نگه‌هبانه‌وه سه‌لاحییه‌تیان ڕه‌تکرایه‌وه.
له حه‌وزه‌ی شارستانه‌کانی قوره و دێولان 15 که‌س ناونووسی‌یان کرد که سه‌لاحییه‌تی 10 که‌سیان ڕه‌تکراوه‌ته‌وه.
له حه‌وزه‌ی شارستانه‌کانی بیجاڕ، حه‌سه‌ن ئاوای یاسووکه‌ند 19 که‌س ناویان نووسی که 9 که‌سیان قبووڵ کران.
له حه‌وزه‌کانی سه‌قز و بانه سه‌لاحییه‌تی 9 که‌س ڕه‌تکراوه‌ته‌وه، که‌سێک پاش گه‌زبووه‌ته‌وه و 3 که‌سیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه دیاریکراوه‌کانیان نه‌بووه ڕه‌تکراونه‌ته‌وه.
حه‌وزه‌ی شارستانه‌کانی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا 11 که‌س ناویان نووسیوه که 5 که‌سیان سه‌لاحییه‌تی ڕهتبووهتهوه.
له کۆی 98 کاندیدی خولی نۆهه‌مینی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، له پارێزگای کوردستان، 42 که‌س له لایه‌ن لیژنه‌ی چاوه‌دێری شۆرای نگه‌هبانی کوردستانه‌وه قبووڵ کراون.
شیاوی ئاماژه‌یه سه‌لاحییه‌تی سێ که‌س له نوێنه‌رانی کوردستان له خولی هه‌شته‌می مه‌جلیس، ئه‌م جاره ڕه‌تکراوه‌وه.
زیك به ١٠٠ رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێچالاكی فه‌رهه‌نگیی شاری سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه تێدهپهرِێو هه‌تا ئێستا چاره‌نووسیان نارِوونه. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی كوردپا، وریا خوسره‌وی، ئه‌كبه‌ر گه‌وێڵی و كامران ره‌حیمی له ئه‌ندامان و چالاكانی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌وزی كوردستان، رۆژی ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. دوای تێپهرِینی سه‌د رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و سێچالاكه فه‌رهه‌نگییه، هه‌تا ئێستا له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه دان. به‌پێی هێندێسهرچاوه، ئه‌و سێچالاكه فه‌رهه‌نگییه له كاتی لێپێچینه‌وه له ئیداره‌ی ئیتلاعاتدا به‌هۆی لێدان تووشی نه‌خۆشیی جه‌سته‌یی بوون. سه‌ردانی به‌رده‌وامی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و سێهاووڵاتییه سنه‌ییه بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌زگای قه‌زایی هیچ ئاكامێكی نه‌بووه و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نیگه‌رانیی زۆری بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیراوانه.
وینه:خالید محه‌مه‌دزاده
لە ئاکامی دەسڕێژی گولـلە دا یەکێک لە هێزەکانی ئینتزامی ڕێژیمی داگیرکەر لە شاری سنە کوژرا.
بە گوێرەی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی پادک گەیشتووە لە ئاکامی دەسڕێژی گولـلەی کەس یان کەسانێک دا یەکێک لە هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی داگیرکەری تاران لە شاری سنە کوژرا.
بە گوێرەی ئەو هەواڵەی کە بە ناوەندی راگەیاندنی پادک گەیشتووە، شەوی ٢٧ی بەفرانباری ٢٧١١ لە کاتێک دا هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران لە نێو شاری سنە دا سەرقاڵی گەشتی شەوانەی خۆیان بوون، کاتژمێر ١٠ی شەو لە شەقامی (گوڵشەن)ی شاری سنە دا لە لایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە کەوتنە بەر دسڕێژی گولـلە و لە ئاکامی ئەم دەسڕێژە دا یەکێک لە هێزەکانی ئینتزامی کوژرا. هەتا گەیشتنی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە بە سزا گەیاندنی ئەم کەسە ڕانەگایاندووە.
بەپێی بریاری دەستە بژێری هونەرمەندی ساڵ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی (ماملێ)، کەلەلایەن مەڵبەندی هونەری ماملێ دابین دەکرێت و هەرساڵ پێشکەشی کەسایەتییەکی هونەری کوردستان دەکرێت.بەخۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنین کەخەڵاتی ئەم ساڵ 2011 پێشکەشی هونەرمەندی هەڵکەوتو و بەناوبانگی کورد مامۆستا (عەباسی کەمەندی) دەکرێت.
بەرێز مامۆستا عەباسی کەمەندی ماوەیەکی دوور و درێژە لەبوارەکانی فەرهەنگ و هونەری نەتەوەکەماندا خزمەتێکی زۆری گۆرانی و مۆزیکی کوردی کردووە و رۆڵ و نەخشی زێرینی خۆی لەنێو پانتایی فەرهەنگ و کلتووری گەلەکەیدا جێگیرکردووە.
لەم روانگه‌یه‌وه و بۆرێزگرتن لە ئەرک و خزمەتەکانی کاک عەباسی کەمەندی ، کۆمیتەی هەڵبژاردن لەمەڵبەندی هونەری ماملێ ئەو کەسایەتییە لێوەشاوەی دەستنیشانکردووە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ماملێ بۆساڵی 2011
جێی بیرخستنەوەیە ئەمە سێیەم جارە ئەم خەڵاتە پێشکەشی هونەرمەندانی کورد دەکرێت.
یەکەم خەڵات لە2009پێشکەشی رەوانشاد(قالەمەڕە)کرا
دووەم خەڵات لە 2010پێشکەشی مامۆستا( باکوری) کرا.
بریاریشە ئەم ساڵ لەبیرەوەری سێزدەمین ساڵیادی هونەرمەندی نەمر(محمدماملێ) لە رێورەسمێکی شکۆداردا لەشاری هەولێر بەئامادەبوونی چەندین کەسایەتی هونەری و فەرهەنگی هەرچوارپارچەی کوردستان و میوانانی ناوخۆودەرەوە وخانەوادەی ماملێ(سێیەم خەڵاتی ماملێ)پێشکەشی هونەرمەند مامۆستا عەباسی کەمەندی بکرێت.
مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ
مردم شریف کرد، هموطنان ایرانی
از نظر ما میهنمان یکی از حساس ترین دورانهای تاریخ معاصر خود را از سر می گذراند . مخاطرات و تهدید های جدی بین المللی و منطقه ای ، مردم و کشور ما را تهدید می کنند . در چنین شرایطی آنچه کشور ما بدان نیاز دارد ، وحدت ملی ، وفاق و همگرائی و تقویت تعلق خاطر آحاد مردم از طریق تمهید شرایط مشارکت آزاد و همگانی در تصمیم گیری های ملی ، از جمله مدیریت همه جانبه مناطق خود و در یک کلام مشارکت و رضایت عمومی از حسن مدیریت سیاسی ، اجتماعی و اقتصادی است . پیش شرط تحقق چنین امری ، اولویت منافع ملی بر منافع شخصی و گروهی است .
در شرايطی به انتخابات دور نهم مجلس شورای اسلامی نزدیک می شویم که تهدیدات جهانی و منطقه ای علیه نظام سیاسی رو به افزایش است. در همان حال شرایط عمومی حاکم ، لحن خشن منابر و تریبون های رسمی ، در روزهای قبل از اعلام فهرست واجدان شرایط، موجب نگرانی هائی بیش از گذشته شده که دال بر اعمال محدودیت ها و ممانعت های بیش‌تر در انتخاب نمایندگان شایسته و مورد وثوق مردم است. علی‌رغم همه این مقدمات که به اعتماد عمومی خدشه وارد می آورد ، ما به عنوان جبهه متحد کرد ، در گام اول و در راستای اثبات حسن نیت ، به عنوان نماینده بخشی از مردم خود و برای همکاری و تلطیف فضای پر التهاب انتخابات پیش روی ، دعوت کردیم که کاندیداهای شایسته و مورد وثوق مردم برای کاندیداتوری اقدام کرده و با ثبت نام خود ، داوطلب مشارکت در انتخابات مجلس نهم شوند .
اینک و در گام دوم ، حاکمیت را مخاطب قرار داده و خواهان آن هستیم که به دور از تنگ نظری و با پذیرش اصل تنوع و تکثر و تضمین حقوق مخالفان و موافقان ، در رد صلاحیت کاندیداهای مردمی تجدید نظر کرده ، دلسردی و نگرانی بخش های وسیعی از مردم را برطرف نموده تا مرهمی برای زخم ها و کدورت های گذشته فراهم آمده و از این طریق رابطه بین حاکمیت و مردم بهبود یافته و به شرایطی منجر نشود که دشمنان ایران ، بهانه ای برای تکرار فاجعه دخالت در امور کشور ما بیابند. مداخلاتی که همچنانکه در لیبی و دیگر کشور ها شاهد بوده ایم ، تر و خشک را با هم می سوزاند و خساراتی بر این مرزو بوم وارد می آورد که جبران آن نا ممکن خواهد شد . به یقین ورود کاندیداهای نخبه و ملی راهی برای برون رفت از بن بست و بحران فعلی و تغییر نگاه برخی ، به بیرون خواهد شد .
در این راستا " جبهه متحد کرد" اولویت رسالت خود را بر ارتقای آگاهی مردم قرار داده است و شناخت مردم را بهترین معیار برای انتخاب راه می داند و از همین زاویه بر تذکار های قانونی زیر مصرانه تاکید می ورزد.
مشارکت و یا عدم مشارکت در انتخابات:
مشارکت آحاد مردم در انتخابات امری سیاسی – اجتماعی و از مسئولیت های خطیر و البته در همان حال در حوزه حقوق شهروندی قرار دارد. لذا انتخاب کنندگان و یا انتخاب شوندگان باید از صحت انتخابات و آزاد و رقابتی بودن آن اطمینان حاصل نمایند . افراد جامعه نیز حق دارند که در صورت عدم اطمینان از صحت انتخابات از مشارکت در آن خود داری ورزیده و یا آن را تحریم نمایند. همچنین ارگان¬های مختلف دولتی و حاکمیتی نیز مطابق قوانین رسمی کشور تحت هیچ شرایطی حق ندارند کسی را به دلیل شرکت کردن و یا نکردن در انتخابات و یا حتی تحریم آن، تحت پیگرد قرار دهند.
انتخاب شوندگان و یا وکلا نیز موظفند، تمامی خواستها و مطالبات انتخاب کنندگان را در مجلس منعکس نموده و برای تبدیل آن مطالبات به قانون های اجرائی و عملی نمودن آنها اقدام نمایند. در واقع ملاک شایستگی یک وکیل مجلس، میزان انعکاس مطالبات مردم و عملی نمودن خواست های آنان است؛ چرا که به کرات دیده شده است که نمایندگانی بدون توجه به شعار ها و قول ها و تعهدات نمایندگی، عمل نموده¬اند.
مسئولیت های دولت :
دولت¬ها مستخدمین مردم و مجری منویات آنها به شمار می آیند؛ لذا وظیفه ذاتی دولت در رابطه با امر انتخابات اجرای بی نقص و بدون شائبه آن است. در اين راستا هرگونه دخالت دولت در انتخابات و جهت ده‌ی به آن از نظر ما به شدت محکوم است
براین اساس " جبهه متحد کرد " به انتخابات به گونه ای مطالبه محور نگریسته و محور مطالبات آن، اجرای قوانین مصرح در قانون اساسی و کنوانسیون های بین المللی و تامین آزادی های سیاسی از جمله آزادی انتخاب کردن و انتخاب شدن است . بدیهی است که مواضع جبهه در رابطه با دعوت مردم به مشارکت منوط به پاسخ دولتمردان به ندای خیرخواهان این مرزو بوم و تامین شرایط آزاد و رقابتی برای انتخابات پیش روی است.
همچنانکه اشاره شد کشور ما در شرایطی بحرانی و حساس قرار دارد . در چنین شرایطی است که مدیریت داخلی می تواند توطئه ها را خنثی و بهانه ها را بی اثر نماید . جبهه متحد کرد مصرانه از حاکمیت می خواهد که به ندای خیر خواهانه آن پاسخ گفته و شرایطی برای خنثی کردن اثر تهدیدات پیش روی فرآهم آورد. به اعتقاد ما، اقداماتی که می تواند به تلطیف فضای پیش از انتخابات کمک نمایند و به گسترش وفاق ملی و تامین امنیت و رفع تنش های اجتماعی – سیاسی منجر شوند عبارت اند از :
1. حذر از رد صلاحیت¬های سلیقه¬ای و غیرقانونی داوطلبان مورد اعتماد و علاقه مردم .
2. اعمال راهکارهای دموکراتیک برای نظارت بر انتخابات، صحت نتایج و حراست از آرای مردم.
3. پذیرش حقانیت مطالبات منطبق با اعلامیه جهانی حقوق بشر و بند هائی از قانون اساسی، مربوط به ملیت های مختلف ایران .
4. آزادی همه زندانیان سیاسی به عنوان اثبات حسن نیت و گسترش رافت ملی .
5. توقف کامل اجرای احکام محکومین به اعدام به ویژه افراد عقیدتی و سیاسی.
6. پایان دادن به حصر خانگی آقایان موسوی و کروبی .
7. تلاش برای کاهش تنش های منطقه ای و بین المللی .
جبهه متحد کرد 20/10/1390
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٤ی به‌فرانباری ٢٧١١ی، کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی له لینشوپینگ به‌ڕێوه‌چوو!
وه‌ک بڕیاڕبوو کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی به‌ڕێوه‌بچێ، ئه‌مڕۆ به به‌شداری ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی و سه‌رۆکی فیدراسویۆنی کۆمه‌ڵه کوردییه‌کان کۆنگره له لینشوپینگ سازکرا!
کۆنگره به چه‌ند وته‌یه‌کی سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌که ده‌ستی به‌کاره‌کانی خۆی کرد، هاوکات لینژهیهی به‌ڕێوبه‌ری کۆنگره که که له سێ که‌س پێکهاتبوون کۆنگره به‌ڕێوه‌چوو.
له‌لایه لیژنه‌ی به‌ڕێوبه‌ری کۆنگره‌وه، ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری کۆنگره‌ی سالی ٢٠١١ هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه. له دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری کۆنی کۆنگره، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌ڕێوبه‌ر داوا له به‌رپرسی ماڵی کرا که ڕاپۆرتی مالی ساڵی ٢٠١١ پێشکه‌ش به ئاماده‌بووانی کۆنگره بکات.
دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش ڕاپۆرتی کار و چالاکییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی خوێندرایه‌وه.
دوای خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی کار و چالاکییه‌کان، ڕێگه‌درا به ئه‌ندامان قسه‌ی خۆیان بکه‌ن و ڕه‌خنه بگرن، هه‌روه‌ها باس له کار و چالاکییه‌کان کرا، پرسیار ئاراسته‌ی به‌رپرسی ماڵی سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی پێشووکرا.
له کۆنگره‌دا داوا کرا که لیژنه‌یه‌ک پێکبهێنرێ بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر برگه‌کانی ڕه‌شنووسی پێشنیارکراوی په‌یڕه و پرۆگرامی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی.
دوای ڕاگه‌یاندنی پشوویه‌کی چه‌ند خوله‌کی ئه‌ندامانی نوێ بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری هه‌ڵبژێردران.
ئه‌و به‌ڕێزانه خواره‌وه هه‌ڵبژێردران بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی.
١- به‌ڕێز دڵشاد پرونی
ته‌له‌فۆن: (0709964893)
٢- به‌ڕێز وشیار تۆڤی
ته‌له‌فۆن: (0704765906)
٣- به‌ڕێز حه‌سه‌ن تۆڤی!
ته‌له‌فۆن: (0704951331)
٤- به‌ڕێز دڵشاد ئه‌لیاسی
ته‌له‌فۆن: (0722942496)
٥- به‌ڕێز یاسین ئه‌لیاسی
ته‌له‌فۆن: (0767095607)
٦- به‌ڕێز موحه‌مه‌د کوردی
ته‌له‌فۆن:
٧- به‌ڕێز نه‌جات جیهاد
ته‌له‌فۆن: (0765544476)
٨- به‌ڕێز عومه‌ر عبدالستار
ته‌له‌فۆن: (0764328175)
٩- به‌ڕێز حامید ته‌ها
ته‌له‌فۆن: (9762461292)
١٠- به‌ڕێز عمیاد موحه‌مه‌د
ته‌له‌فۆن: (0769417533)
دوا به دوای ته‌واوبوونی کۆنگره، ئه‌ندامانی کۆنگره مانه‌وه بۆ گێرانی شه‌وه ئاهه‌نگێک بۆ ئه‌ندامان.
DSC_0106.jpg
نوێنەرایەتی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهه‌لاتی كوردستان به‌شداری سیمینارێکی وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی کوردستان ده‌کات له شاری له‌نده‌ن
له‌سه‌ر بانگێشتنی فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی رۆژهه‌لاتی كوردستان له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له شاری له‌نده‌ن، وه‌فدێكی نوێنه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوای رۆژهه‌لاتی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی ئیبراهیم بایزیدی له به‌ریتانیا به‌شداری سمینارێکی مامۆستا ئارام وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوه‌کانی کوردستانیان کرد، که له له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم ڕێک خرابوو بۆ ڕه‌وه‌ندی کورد له به‌ریتانیا. لەم سمینارەدا بەرێزان مامۆستا ئارام وه‌زیری شه‌هیدانی هه‌رێمی کوردستان به ئاماده‌بوونی فه‌لاح مصطفی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، خاتوو به‌یان سامی عبدالرحمن نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا و شاندێکی په‌رله‌مانی کوردستان تێدا بەشداربوون.
سه‌ره‌تا، کردنه‌وه‌ی سیمیناره‌که له‌لایه‌ن خاتوو به‌یان سامی عبدالرحمن نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا به ووته‌ی به‌خێرهاتنی شاندی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مانی کوردستان و ڕه‌وه‌ندی کوردی له به‌ریتانیا ده‌ستی پێ‌کرد. دواتر مامۆستا ئارام وه‌زیری شه‌هیدانی هه‌رێمی کوردستان له دوای پێشکه‌ش کردنی پوخته‌یه‌ک له کار و چالاکیه‌کانی وه‌زاره‌ت، باسی پلانی داهاتوویان بۆ شێوازی کارکەردی داهاتووی وه‌زاره‌ت لەپێناۆ رەخساندنی زەمینەی پێویست لەراستای ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی کورد له‌لایه‌ن ڕژێمی له‌ناوچوی به‌عس به جیهان، ئاراستە کرد. دیارە لەدرێژەی ئەم باس و لێدوانەشدا، ئاماژە به پێوه‌ره‌کانی جینۆساید و، هەروەها بایه‌خه‌کانی به‌نێونه‌ته‌وه‌یی کردنی ئەم کارەساتە و گرنگی و زه‌روره‌تی دروستکردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی ڕه‌وه‌ندی کورد و پێکهێنانی گروپێکی خۆڕسک کرا، که پێیان وابوو ئەم گرووپە خۆرسکە دەبێ خاوەن پێکهاتهیەک بێت له که‌سانی پسپۆڕ و ئه‌کادیمی و شاره‌زا له بواری جینۆساید بۆ کارکردن و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال به پشتیوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
شایانی باسه له په‌راوێزی ئه‌م سیمیناره‌دا کاک ئیبراهیم بایه‌زیدی نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی رۆژهه‌لاتی كوردستان له به‌ریتانیا چاوی که‌وت به هه‌ڤاڵانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی له‌نده‌نی پارتی دیموکراتی کوردستان‌و، نوێنه‌ری زۆر له پارت و لایه‌نه کوردستانیه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان که ئاماده‌ی سیمیناره‌که بوون، هه‌روه‌ها ناۆبراۆ چاوی که‌وت به بەرێز فه‌لاح مصطفی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و خاتوو به‌یان سامی عبدالرحمن نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا، که توانرا تێدا كۆمه‌لێك باس‌و لێدوانی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ر دوولا بێنە بەرباس و لایه‌نی به‌رامبه‌ر خوشحالی خۆیان بۆ ئه‌و دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه له گه‌ل وه‌فدی بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی رۆژهه‌لاتی كوردستان دهربریو بریاریش درا له داهاتوودا درێژه به‌م دیدار‌و چاوپێكه‌وتنانه بدرێت.
.
.