لە درێژەی گرتن و ڕاونانی خەڵکی کورد و ڕاپێچ کردنیان بۆ نێو چاڵە ڕەشەکانی ڕێژیمی داگیرکەر، هاوڵاتییەکی بێتاوانی کورد لە شاری پیراشار دەسبەسەر کرا.
بە گوێرەی هەواڵێک کە لە ڕێکخستنەکانی پارتی ئازادی و دێمۆکراسی کوردستان لە شاری پیرانشارەوە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی پادک گەیشتووە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانباری ٢٧١١ هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی داگیرکەری تاران هەڵیان کوتاوەتە سەر دوکانی یەکێک لە هاوڵاتیانی ئەو شارەو و دەسبەسەریان کردوە.
وەک لە هەواڵەکە دا هاتووە هاوڵاتییەکی پیرانشاری بە نیوی قادر حسێن پوور لە دوکانەکەی خۆی دا ئەمڕۆ سەر لە بەیانی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری پیرانشارەوە دەسبەر و بەرەو شوێنێکی نادیار راپێچ کرا. جێگای باسە "قادر حسێن پوور" خەڵکی شاری پیرانشار وێڕای ئەوەی دوکاندار و خەریکی کار و کاسبی بوو، بەڵام بە تۆمەتی سیاسی دەسبەسەر کراوە و هەتا گەیشتنی ئەم هەواڵەش هیچ هەواڵێک لە سەر چارەنووسی نازانرێت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی
PADK پارتی ئازادی و دێمۆکراسی کوردستان
٢٦ی بەفرانباری ٢٧١١
یه‌كێك له گیراوه‌كان به ناوی ژیار سه‌لامه‌تیان خویندکاری رشته‌ی ماف له زانکوی په‌یام نوری مه‌ریوانه كه سه‌عات 12ی نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ بانگ كراوه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاره‌كه‌و له كاتی راپێچكردنیشی وه‌ك باسی ده‌كه‌ن زۆر سوكایهیتیان پیكردوه.
هاوكات زانراوه كه هه‌ر ئه‌مرۆ سه‌عات 2ی پاش نیوه‌رۆ خویندکارێكی تر به ناوی دانا لنج ئابادی رشته ی ئابووری کشاورزی له هه‌مان زانكۆ زانکو بانگهیشت کراوه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات كه تا ئیستا له هیچ كامیان هه‌والێك له به‌ر ده‌ست نیه.
گۆایا هۆكاری گیرانیان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ به‌شداریان له ریپیوانێك به بۆنه‌ی شه هیدکرانی ۳۵ مروفی کورد له باکوری كوردستان كه له زانکوی په‌یام نور ئه‌نجامیان دابوو
دوای ئه‌وه پارتی لیبرال دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند:لە رێگەی ئەم بەیاننامەیەوە سەرجەم ئەندامانی "پارتی لیبراڵ دێمۆكراتی كوردستان" ئاگادار ئەكەینەوە، بێنەوە ناو ریزەكانی خۆیان و دڵنیاین بە هۆی نییەت پاكی و دڵسۆزیمانەوە بۆ خەباتی گەلی كورد، سەركەوتنی گەورە و شانازیی زیاتر تۆمار ئەكەین و هیچ كەسیش نابێ لەوە دڵگیر بێت، سەركەوتنێكمان لەم یەكگرتنەدا بەدەست نەهێنا. له به‌رامبه‌ردا پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستان ره‌تیكرده‌وه‌و له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند:دامەزراندنەوەی پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان ڕاست نییە
هه‌ر دوو به‌یاننامه‌كه بخویننه‌وه:
بەیاننامەی دامەزراندنەوەی پارتی لیبراڵ دێموکراتی کوردستان
خەڵكی خەباتكار و خۆڕاگری كوردستان
پارت و لایەنە سیاسییەكانی هەر چوارپارچەی كوردستان
لە پاش ئەوەی "پارتی لیبراڵ دێمۆكراتی كوردستان" بە گیانی برایەتی و بەرپرسیارێتییەوە بریاریدا كە كۆنگرەی هاوبەشی خۆی لەگەڵ "پارتی سەربەستیی كوردستان" گرێ بدات و لە ژێر یەك ئاڵای خەباتی نەتەوەییدا پێكەوە كار بۆ یەكڕیزی و تەبایی زیاتر بكەن و بتوانن، هەم كۆنگرەكە و هەم پارتەكەش بكەن بە پارتێكی نموونەیی كە جێی رەزامەندیی زیاتری خەڵكی كورد و خەباتكارانی نەوەی تازە بێت، كەچی بە هۆی نەبوونی میكانیزمێكی كارا بۆ خەبات و پێكنەگەیشتن لەسەر هێندێ خاڵی بنچینەیی بۆ خەباتی هاوبەش، بریارماندا لە ریزەكانی پارتی سەربەستیدا نەمێنین و درێژە بە خەباتی خۆمان بە شێوازەكەی جاران بدەین.
هەر لە رێگەی ئەم بەیاننامەیەوە سەرجەم ئەندامانی "پارتی لیبراڵ دێمۆكراتی كوردستان" ئاگادار ئەكەینەوە، بێنەوە ناو ریزەكانی خۆیان و دڵنیاین بە هۆی نییەت پاكی و دڵسۆزیمانەوە بۆ خەباتی گەلی كورد، سەركەوتنی گەورە و شانازیی زیاتر تۆمار ئەكەین و هیچ كەسیش نابێ لەوە دڵگیر بێت، سەركەوتنێكمان لەم یەكگرتنەدا بەدەست نەهێنا.
دەستەی دامەزراندنەوەی
پارتی لیبراڵ دێمۆكراتی كوردستان
11/1/20121
دامەزراندنەوەی پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان ڕاست نییە، ڕوونکردنەوەیەک لە لایەن گشت ئەندامانی پێشووی ئەو پارتەوە.
ڕوونکردنەوە بۆ گشت ڕای کوردستانی.
لە ساڵی ٢٠٠٩ئێمە کە چەند کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە تا ١٥/١٠/ ٢٠١١ بە ناوی پارتی لیبراڵدیمۆکراتەوە کار و تێکۆشانمان هەبوو. بەڵام بە هەموومان بریارماندا پارتی لیبراڵدیمۆکرات هەڵوەشێنینەوەو بچینە ریزەکانی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە.
کە لە ١٥ / ١٠ / ٢٠١١ لە ڕاگەیاندراوێکدا هەواڵەکەمان بە خەڵکی کوردستان گەیاند و چووینە ریزەکانی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە.ئەم هەواڵەش هەموو خەمخۆرانی یەکریزی گەلەکەمانی شادکردەوە.
هەموومان لە ریزەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان وەک ئەندامی نۆی فۆرمی ئەندامەتیمان پرکردەوە و شەرفی ئەندامەتیمان پێبەخشرا. هەروەها لەلایەن سەرکردایەتی ئەو پارتەوە بەوپەڕی ڕێزەوە پێشوازیکراین و بگرە لە بەرامبەر ئەو هەڵوسیتە دروستەی ئێمە پلەی سەرکردایەتی کاتی تا کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستی بە چەند کەسێکمان بەخشرا. هەروەها ئەرکی بەرپرسیایەتی بنکەکانی سلێمانی و هەولێر و چەند شۆێنێکی دیکەمان پێسپێردراوە و هەموومان پێکەوە دۆستانەوە برایانە وەک ئەندامی پارتی سەربەستیی کار دەکەین.
هەموومان بە ناوی یەک پارت و یەک بیروباوەری نەتەوەیی و لیبراڵیەتەوە درێژە بە کار‌و تێکۆشانمان دەدەین و خۆمان بۆ کۆنگرەی دووەم و زۆر پرۆژەی دیکەی نەتەوەیی ئامادە دەکەین، نەک ئەوەی بە شتی لاوەکییەوە خۆمان سەر قاڵ بکەین، مەبەستیش لەم نوسراوە تەنیا دەمانەوێ ڕاستییەکان بۆ خەڵک روونکەینەوە، بۆ ئەوەی بە هەواڵی ناراست دڵنگران نەبن.
یەکێک لە هاوبیرانی پێشوومان بە ناوی عەلی زیرەک کە ئەویش لەگەڵ ئێمە هاتە ریزەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان و ئەو فورمەی پرکردوەتەوەو بگرە ڕاگەیاندراوەکەش بە ویست و پێشنیاری ئەو نووسراو درایە دەرەوە. کە چی ناوبراو بە هۆی ئەوەی لەگەڵ ئێمە وەک هاوڕێکانی پێشووی خۆی بەردەوام لە کێشەدا بووەو دەیەویست کێشەمان بۆ دروستبکات. بەڵام هەم ئێمەو هەم سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان زۆر بە ئارامی و بە هەست بەبەرپرسایەتی لە ئاست ڕۆڵی ئاشتیانەی ناو ڕیزەکانمان لە پارتی سەربەستیی کوردستان لە هەوڵی چاکسازی ناوبراودا بووین. زۆرمان هەوڵدا ڕێز لە یەکتر بگرین و کارشکێنی و بریاری بە پەلە نەدەین، کە چی مخابن ناوبراو هەر بە شۆێن کێشە نانەوەو بەهانگرتندا بوو. ئەو هاوڕێیەمان لە ڕێکەوتی ٨ / ١/ ٢٠١٢ بە ویستی خۆی و بە پەلە مەقەری پارتی سەربەستیی کوردستانی لە هەولێر بە جێهێشت، وەک ئەوەی ڕێنوێنی کەری تایبەتی هەبێت و لە ڕێکەوتی ١١/ ١/ ٢٠١٢ ناوبراو بە تەنیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە لە ژێر ناوی دەستەی دامەزراندنەوەی پارتی لیبراڵ دێمۆكراتی كوردستان، کە گوایا ئەو پارتە دامەزراوەتەوە.
ئێمە بە خەلکی کوردستان ڕادەگەیەنین کە ئەو هەواڵە ڕاست نییە و تەنیا ئەو کەسە بۆ خۆی لە پشت کەمپیوتەرەکەی خۆیەوە ئەو شتە وەهمیانەی دروستکردوە. ئێمە هەموومان پاپەندین بەو هەڵوسیتەی ١٥ی ئوکتۆبری ساڵی ٢٠١١وە. جێێ خۆیەتی لێرەدا ئەوەش ڕوونکەینەوە کە بە داخەوە ناوبراو هەر لەیەکەم حەوتووی دەستبەکاربوونمانەوە لە ڕیزەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان چاوی بەو یەکگرتنەوەدا نەهاتووە، و هەمیشە چاوی لە پۆست وبەرپرسایەتی خەیاڵی بووە.
ئێمە زۆر نگرانین لەوەی کە ناوبراو بە تەنیا ئەو کارە نارەوایەیی کردوەو هەواڵی ناخۆشی بە هیندێک لە سایتە کوردییەکان گەیاندوە گوایا پارتێکی دیکەی کوردستانی دابرانی لێدروستبووە. بە خۆشییەوە پارتی سەربەستیی کوردستان ئەو پارتەیە کە هەموو ئامانج و بیروباوەرەکانی خۆمانی تێدا دەبینینەوە. ئەم پارتە بە هەنگاوە دروستەکانی لە هەوڵدایە لەگەڵ چەند لایەنی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئەوەی ڕێزەکانیان لە یەک نزیککەنەوە و مزگێنی خۆشتر بە خەڵکی کوردستان بگەیەنن.
ئێمە کە لە خوارەوەی ئەم ڕوونکردنەوەدا ناومان هاتووە و ئاماژەمان بە پلەی بەرپرسایەتیمان لە پارتی پێشوومان و پلەی بەرپرسایەتیمان لە پارتی ئیستاماندا واتە پسک دەکەین، ئەو هەواڵە بە تووندی بە درۆ دەخەینەوە، و بە خەڵکی کوردستان دەڵێین ئەو تێکەڵبوونەمان بەردەوامە و تێکەڵبوونەوەی دیکەشی بە شۆێندا دێت. دووپاتیشی دەکەینەوە کە هەموومان بە شانازییەوە ئەندامی پارتی سەربەستیی کوردستانین و شتێک بە ناوی پارتی لیبراڵدیمۆکرات لە ١٥/١٠/٢٠١١ نەماوە.
ئێمە داوا لە ناوبراو دەکەین کە بۆ خۆی بە تەنیا دەتوانێت بە ناوی دیکەوە پارت و ڕێکخراو دروستبکات نەک بە ناوی ئێمەوە. هەروەها ئەوەش بە ناوبراو ڕادەگەیەنین کە دروستکردنەوەی ئەو پارتە لە لایەن یەک نەفەرەوە بە هەمان ناوی پێشوو کارێکی نایاسییەو ئێمەش لە ڕێگەی یاساوە داوای خۆمان لە سەر ناوبراو تۆمار دەکەین. گشت ئارشیڤەکانی پێشوو لای ئێمەیە و ڕادەستی یاسای دەکەین و با یاسا سەروەر بێت.
هیوامان ئاشتی وتەبایی بەردەوامە بۆ ریزەکانی گەلەکەمان
لەگەڵ ریزی زۆرمان بۆ هەموو لایەک
١ – ئیسماعیل ڕەسووڵی بەرپرسی کومسێونی سیاسی نیزامی پارتی لیبراڵدیمۆکراتی پێشوو، ئەندامی سەرکردایەتی ئیستای پارتی سەربەستیی کوردستان و بەرپرسی پێوەندییەکانی سلێمانی.
٢ – موحەممەد جەمشیدی جێگری سەرۆکی پارتی لیبراڵدیمۆکراتی پێشوو، ئەندامی سەرکردایەتی ئیستای پارتی سەربەستیی کوردستان و بەرپرسی پێوەندییەکانی هەولیر.
٣ – ئەڤئن موحەممەدی ئەندامی سەرکردایەتی وسکرتیری گشتی ژنانی لیبراڵدیمۆکراتی پێشوو، بەرپرسی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان لە سلێمانی.
هەروەها چەند کەسی دیکەش کە پێێان خۆش نیە ناوەکەیان بنووسین وبەڵام ئامادەن لە کاتی یاساییدا وەک شایەت بەشداری بکەن.
تێبینی:
ئەگەر ناوبراو لە داهاتوودا ناوی کەسی تازە یا ناوی خەیاڵی بنووسێت ئەوانە هیچیان ئەندامی پێشووی پارتی لیبراڵدیمۆکرات نەبوون و ئێمە وەک بەرپرسانی پێشووی ئەو پارتە نایان ناسین.
هەروەها هەر کەس و لایەن و ڕۆژنامەو میدیایەکی کوردی دەیەوێ زانیاری زیاتر لەو بوارەوە وەرگرێت دەتوانێت لە ڕێگەی ئەو ئیمەیلەوە پێوەندی بە ئێمەو بگرێت تا ژمارە تەلەفونی خۆمانیان بۆ بنێرین.
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
١٢/ ١ / ٢٠١٢
رۆژی چوارشەممە 21 بەفرانبار (11 ژانویە) هەواڵنێرییەکانی ئێران هەواڵی کوژرانی یەکێک لە بەرپرسانی دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنزیان لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی موگناتیسی بڵاوکردەوە.
هەروەها لەکاتی تێرۆری ئەم مامۆستای زانکۆیە دوو کەسی دیکە بریندرا بوونە و بەپێی هەواڵەکان یەکێکیان بەهۆی قورسی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
هەواڵنێرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئەم... کەسەیان بە "مستەفا ئەحمەدی رەوشەن" ناوبردووە.
هەواڵنێریی دەوڵەتیی ئیلنا لەسەر زاری سەفەرعەلی بەراتلوو، جێگری سیاسی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری تارانی گواستەوە کە ئەم تەقینەوەیەک کاتژمێر 8:30 دەقیقەی بەیانی روویداوە و کەسێکی ماتۆڕسووار بە لکاندنی بۆمبێکی موگناتیسی بە لاشەی پژۆیەکی 405 کە سێ کەسی هەڵگرتبوو، تڕۆمبیلەکەی تەقاندووەتەوە.
تەقینەوەکە لە دەرووبەری گۆڕەپانی "کتابی" و شەقامی گوڵ نەبی روویداوە.
لە رۆژانی 7 و 8 ژانویەی 2012، لە وڵاتی ئا‌ڵمانیا کۆنفرانسێکی بەرین بەرێوەچوو کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکەی ئەوتۆ لەوبارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام بەڕێز حسەین یەزدانپەنا جێگری سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوو لەمباریەوە وتارێکی کورتی بڵاوکردووەیەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
حیزبە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە کوردستان و لە ناوخۆیاندا، پڕش و بڵاو، ناکۆک و دژ بەیەکن.بەڵام لە کۆنفرانسی رۆژانی ٧ و ٨ی ژانویەدا، بە رادەیەکی باش یەکگرتوو و هاوهەڵوێست بوون.
هەروەها لە هەڵبژاردنی شورای هەماهەنگیدا، هەموو دەنگیان بە یەک دا و لە ئاکامدا، نوێنەرانی هەموو لایەنە کوردستانییە بەشدارەکان، رێژیەکی بەرزی دەنگەکانیان هێنایەوە.
کەشو...هەوای نێوان نوێنەرانی حیزبە کوردستانیەکان لەو کۆنفرانسەدا، لە گەڵ کەشوهەوای کوردستان وسەر ماڵپەڕەکان و ناو بنکە و بارەگاکان، زۆر جیاواز بوو. بەرژەوەندیی نەتەوەیی و یەکڕیزی لە بەرانبەر ناخۆییدا دیواری ناکۆکییەکانی رماند بوو.
ئەم یەکڕیزییە و سەرسەختیان لە سەر بەرژەوەندییەکانی کورد، بووە هۆی سەرکەوتنی بەرچاو لەو کۆنفرانسەدا. بۆ یەکەمجار بیستم فارسێک لە حاست کورد و ئازارەکانیدا، بە ئاشكرا و دەنگی بەرز، وەک فارس و ئێرانییەک شەرمەزاری دەربڕێ و داوای لێبوردن بکا.
پاش رۆژ و نیوێک لە لێدوان و دەربڕینی دژ بەیەکی رەق و سەخت لە نێوان کوردەکان و فارسەکاندا لە سەر "هێماکان"، " ئێران"، " کوردستان"، " مافەکانی کورد"، "ئێرانی ئازیز"، " مافی کورد"،" تەواویەتی خاکی ئێران" کە هەر لایەک بە پێی ناسیۆنالیزمی خۆی، لەم چەمکانە دەدوان، فارسەکان، لە قووڵایی کێشەکە و لە هێز و سەرسەختی کورد گەیشتن.
کوردەکان دەیانگووت: لە ژێر ئاڵایەک دانانیشین بڕیاری خۆمانی لە سەر نەبێ، بۆ ئێمە مافەکانی نەتەوەکەمان لە سەروی هەموو شتێکی دیکەوەیە، ئێرانێک کە مافی کوردی تیا پێشێل کراوە بۆ کورد پیر‌وز نییە، رووخاندنی کۆماری ئیسلامی بۆ کورد ئامانج نییە ، دابین بوونی مافەکانی کورد ئامانجە بۆمان، ئێمە بە بەژنی خوێناوییەوە هاتووین بۆ دانیشتن لە گەڵ ئێوە، ئێمە هیچ هۆگری و خوشەویستیەکمان بۆ پاراستنی تەواوەتی ئەرزی ئێران نییە.
لە لایان خۆم و پارتی ئازادیی کوردستانەوە، پیروزبایی لە هەموو لایەن و کەسایەتیە کوردستانیەکان دەکەم. ئاواتەخوازم لە کوردستان و لە پێوەندییەکانی خۆماندا، هەر کام بە پاراستنی سەربەخۆیی و سیاسەتی خۆمانەوە، تەبایی و یەکڕیزی جێی ناکۆکیی و پڕش و بڵاوی بگڕێتەوە و لە کۆبوونەوە و کۆنفرانسەکانی داهاتووشدا، هاودەنگ وهاوهەڵوێست بین.کورد بۆ سەرکەوتن رێگایەکی بێجگە لە یەکگرتوویی و یەکڕیزی نییە
تەلەفزیۆنى (ژیواى TV) کە چەند مانگێک لەمەوپێش دامەزرا، ئێوارەى دوێنێ سى شه‌ممه بەشێوەزارى هەورامى پەخشى ئەزموونى دەستپێکرد.
(ژیواى TV) تەلەڤزیۆنێکى لۆکاڵى هەورامییەو چەند مانگێک لەمەوپێش لە لایەن سەنتەرى رۆشنبیرى و کلتورى ژیواى دامەزراو ئێوارەى سێ شەممە دەستى بە پەخشى ئەزموونى کرد. ئەو کەناڵە لەسەر شەپ...ۆلى 47 UHF پەخش دەکات.
ئەمین حاجى بەرێوەبەرى تەلەفزیۆنەکە بەسایتى هاوڵاتى وت “لە قۆناغى یەکەمدا، پەخشەکە ناوچەى هەورامان و شارەزوور دەگرێتەوە، لە قۆناغى دووەمیشدا دەگاتە ناوچەى خانەقین و کرماشانى رۆژهەڵاتى کوردستان، ئێستا رۆژانە بۆ ماوەى سێ کاتژمێر پەخش دەکرێت لەکاتژمێر 6 ى ئێوارە بۆ 9 شەو”.
هەروەها وتى “هاوڵاتیان دەتوانن لەسەر سایتى (ژیواى) (zheway.com) پەخشى راستەخۆ ببینن”.
حاجى زەڵمى ئەوەشى خستەڕوو تەلەفزیۆنەکە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندى بە سیاسەتەوە نییەو تەنها برەو بە کلتورو فەرهەنگى کوردى دەدات، لەبەر ئەوە تەنها چاوەرێى هاوکارى حکومەتى هەرێمن.
ئەو تەلەفزیۆنە لە لایەن (سەنتەرى رۆشنبیرى و کلتورى ژیواى) بەرێوە دەبرێت، نوسینگەى سەرەکى لە ناحیەى خورماڵە، کە ماڵپەرێک و رۆژنامەیەک و رادیۆیەکیشى بە ناوى(ژیواى) هەیە و تایبەتە بە زیندوکردنەوەى کلتورو هونەرى کوردى بە گشتى و هەورامى بە تایبەتى.
جۆن مهكهین، سیناتۆری ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) له دیبه‌یتێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، ته‌ئكیدی له‌وه كردوه‌ته‌وه كه حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی ده‌ڕوخێت و عێراق بۆ سێ وڵاتی جیا له یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێت.
... ناوبراو ئه‌وه‌شی وتوه، كه بڵاوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی میلیشیا له عێراقداو گرژی له ناوچه كوردیه‌كان و سه‌رجه‌م ناوچه‌كان و "هه‌ڵاتنی تاریق هاشمی بۆ هه‌ولێر"، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانی عێراق.
له‌و دیبه‌یته ته‌له‌فزیۆنیه‌دا جۆن مهكهین رایگه‌یاندوه: له ئێستادا هه‌ڵوه‌شانی عێراق به چاوی خۆمان ده‌بینین و دواجاریش له‌ناوخۆدا ده‌بێت به سێ وڵاته‌وه.
مهكهین، كه له هه‌ڵبژاردنی پێشوی ئه‌مه‌ریكادا له‌لایه‌ن پارتی كۆماریه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا خۆی پاڵاوتبو، باسی له‌وه‌شكردوه، كه ئه‌و 15 هه‌زار ئه‌مه‌ریكیه‌ی ئێستا له عێراقدان، گیانیان پارێزراو نیه‌و ئه‌مه‌ریكا ناچار ده‌بێت پاشه‌كشه‌یان پێبكات، ئه‌گه‌ر بارودۆخی ئه‌منی عێراق به‌ره‌و داڕمان رۆشت و پشێوی تێیدا زاڵ بو.
ئه‌و سیناتۆره‌ی ئه‌مه‌ریكا ته‌ئكیدی لهوهشكردوهتهوه كه "حكومه‌تی ئێستای عێراق له لێواری روخاندایه"، ئه‌وه‌شی وتوه كه "پشێوی له ناوچه كوردیه‌كان و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی تری عێراق له به‌رزبونه‌وه‌دایه".
جۆن مهكهین، خراپبونی ره‌وشی بارودۆخی عێراقی خستوه‌ته ئه‌ستۆی باراك ئۆباما و وتویه‌تی: پێناچێت وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌وه تێگه‌یشتبێت كه دۆخی عێراق به‌ره‌و له‌به‌ر یهكههڵوهشان ده‌چێت
ناوەندی هەواڵ- دانمارک: بە مەبەستی پێکهێنانی کۆدەنگییەک لە نێوان لاوانی کوردی ڕۆژهەڵات لە وڵاتی دانمارک و بە مەبەستی لیک نزیکبوونەوەی زیاتر و هاریکاری لە پێناو دابین کردنی داهاتوویەکی گەش ڕووناک و زەمینە خۆشکردن بۆ تێکەڵاوی و پێکەوە هەڵکردن، یەکێتی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی " یولەند،ی دانمارک، لە ژێر دروشمی " مادام کە حیزبەکان لە ناوەندی بڕیار نەگەشتوونە قەناعەتی پێکەوە کارکردن، ڕۆلە دڵسۆزەکانی گەل لە خوارەوە دەبێ قۆڵی لێ هەماڵن" میوانداری ئەندام و لایانگری سەر بە ٤ حیزب و ڕێکخراوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد. ئەو کۆبوونەوەی ڕۆژی ٣١/١٢/٢٠١١ لە کەش و هەوایەکی تەواو دۆستانە و دوور لە هەر چەشنە دمارگرژێیەکی حیزبی پێک هات و بەشداران باسیان لە داڕشتنی گەڵاڵەیەکی هاوبەش بە مەبەستی هاریکاری، سەرەتا لە وڵاتی دانمارک و پاشان کاراکردنی هەنگاوەکان بۆ پەرەپێدانی ئەو هاوکاریانە بۆ وڵاتانی دیکە و سەرئەنجام کوردستان کرد و هەموو لە سەر ئەو خاڵە هاورا بوون کە ئەگەر سەرکردە و بەڕێوەبەرایەتی حیزبەکان ئامادە نین لە نزیکەوە بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان و زەمینە خۆشکردن بۆ کاری هاوبەش پیکەوە دانیشن، دەبا ئەندام و لایانگران و بەتایبەت لاوان لای خۆیانەوە، هەر چەندە لە پلەکانی خوارەوەش بێ دەست بدەنە ئەو کارە و هەوڵی پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەش لە نێوان دۆستان و لایانگرانی هەر ٥ حیزبەکە بدەن و لەو ڕێگەیەوە بە گژ پیلان و بەرنامەی ڕژیمی کۆنەپەرست و دژی گەلی ئیسلامی ئێران‌دا بچنەوە.
جێگەی باسە ئەو کەسانەی لەو کۆبوونەوەیە دا بەشدار بوون سەر بەو حیزب و ڕێکخراوانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون: حیزبی دیموکراتی کوردستان، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک، کۆمەلەی شۆڕشگێری کوردستانی ئێران و بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
پێویست بە ئاماژەیە کە یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەو کۆبوونەوەیە ئەرکێکی زۆریان کێشا کە ئێمە لێرەوە سپاسی خۆمانیان ئاراستە دەکەین
.
هاولاتیانی خوشهویستو خه لکی به شه‌ره‌فی کوردستان!
له دریژه‌ی په‌لاماره‌کانی چه‌ندین ساله‌ی ریژیمی زوردارو ملهوری تورکیه بو سه‌ر خه‌لکی بی دیفاع و مه‌ده‌نی کورد له‌و وڵاته، جاریكی تر به هۆی بۆردومانی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی مه‌ده‌نی كورد له سنووری پارێزگای شه‌رناخ بوونه قوربانی.
شۆرای هه‌ماهه‌نگی رێفۆرمخوازانی كورد له ئێران له گه‌ل مه‌حكومكردنی ئه‌و كاره نامرۆڤانه‌ی حكومه‌تی توركیا، هاوكات سه‌ره‌خوشی خۆی به بنه‌ماله‌ی قوربانیان‌و زیانلێكهوتووان رادهگهیهنێتو داواش له كۆمه‌لگای جیهانی ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌م ره‌شه‌كوژیه بێده‌نگ نهبنو ناره‌زایی خۆیان له‌و كاره نامرۆڤانه ده‌رببرن.
هاوكات داوا له حكومه‌تی توركیه ده‌كه‌ین رێگای دیالۆگ‌و مدارا به‌رامبه‌ر به كێشه‌ی ره‌وای گه‌لی كورد له كوردستانی توركیه بگریتهبهرو چی تر زمانی ئاگرو ره‌شه‌كوژی په‌یره‌و نه‌كریت
شۆرای هه‌ماهه‌نگی رێفۆرمخوازانی كورد له ئێران
بە داخەوە جارێکی تر مرۆڤی بێ تاوانی کورد کەوتنە بەر شاڵاوی هەڵمەتێکی تری کۆمەڵکوژی و کارەساتێک خولقا کە پیشاندەری وێنەیەک بوو لەسیاسەت و کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا هەمبەر گەلی کورد و هەروەها لە چۆنێتی مامەڵەی نامرۆڤانەی ئەو دەوڵەتە لە گەڵ خەڵکی ژێر دەسەڵاتی خۆی.
کاروانی ئەو کەسانە کە رۆژانە بە وەمەترسی خستنی گیانی خۆیان هەوڵ بۆ دابین کردنی کەمترین بنەما و پێداویستی یەکانی ژیان دەدەن، خۆی لە خۆی دا گەورەترین هێمایە بۆ چۆنێتی مامەڵەی دەوڵەت لە گەڵ ئەو خەڵکە و کەم و کۆڕیەکانی ژیانی ئەو بەشە لە وڵات. ئەمە پێش هەموو شتێک، خۆی تاوانێکی گەورەیە کە باس لە نەهامەتی و چەتوونی ژیانی خەڵکانێک دەکات کە ناچارن بۆ دابین کردنی ژیانی رۆژانە پەنا بۆ مەترسی دارترین کارەکانی موومکێن بەرن و چاوپۆشی بکەن لە هەموو مەترسیەکانی ئەو رێگایە. دەبێ دەوڵەتی تورکیا ئەو پرسیارە لە خۆی بکات کە ئایا لە بەشەکانی تری ئەو وڵاتە دا، چەندە ئەگەری ئەوە هەیە کە خەڵکانێک بە کۆمەڵ گیانی خۆیان بۆ کەمترین داهاتەکان بخەنە مەترسی و ئایا ئەو واقیعە ئابووریە لە کوردستان هەیە و راستەخۆ بەشی گەورەی دەسکردی سیاسەتەکانی خۆیەتی، یەکسانە لە گەڵ بەشەکانی تری وڵاتی تورکیا.
بەڵام کۆکوژی ئەم کەسە بێ تاوان و دەس نەچووانە ئێتر هێندە کردەوەیەکی قیزەونە کە ویژدانی مرۆڤایەتی دەهەژێنێ. بۆیە بۆ ئێستا و لەم کاتەدا، ئێمە پێمان وایە، ئەرکی یەکەمی دەوڵەتێکی بەرپرسیار لە روودانی ئاوەها کارەساتێک دا، داوای لێ بوردنە لە هەموو کەس و کاری قوربانیان و هەروەها رای گشتی و لێ پێچینەوە کردن لە کەسانی تاوان بار و روانە کردنیان بۆ بەردەم دادگایەکی عادڵانە. هەروەها لە باری مادی یەوە دەبێ هەوڵ بدرێت بۆ قەرەبووکردنەوی زیان لێ کەوتووان و کەس و کاری قوربانیان. هەرچەندە ئەمە دەتوانێ فەقەت هەتوانێک بێت بۆ بەشێکی بچووک لە برینێکی گەورەتر و ناتوانێ هەموو ئەو مێژووە خوێناوی یە کە وڵاتی داگرتووە سارێژ بکات.
لە لایەکی تریشەوە ئەم رووداوە دڵ تەزێنە لە کاتێک دا روو دەدات کە دەوڵەتی ئێستای تورکیا بە بۆنەی کۆمەڵ کوژیەکانی سەدەی رابردوو کەوتۆتە ژێر گووشاری نێونەتەوەیی و بە تایبەت ئۆرووپایی. ئەمە دەبێ دەوڵەتی تورکیا هۆشیار بکات کە بیری مێژوویی جیهان، کردەوەی ئاوەها ناشیرین لە بیر ناکات و هەر کاتێک بێت بەرۆکی پێ دەگرێ.
زۆر درەنگ نابێت ئەو کاتەی کە کۆمەڵانی ئازادیخوازی بەرەکانی داهاتووی ئەو وڵاتە سیمای قیزەونی رەگەزپەرەستی لە خۆیان دوور بکەنەوە و داوای لێ بووردن بکەن لە هەموو ئەو گەلانەی کە پێشتر و ئێستاشی لە گەڵ بێ کەووتوونەتە بەر شاڵاوەکانی ژێنۆساید و سیاسەتەکانی یەکسان سازی فەرهەنگی و زمانی دەوڵەتانی پێشوو. کە وابوو باشتر وایە تورکیا چیتر سیمای نەتەوەکەی لە بەردەم رای گشتی جیهانی دا ناشیرین نەکات و چیتر بەرپرسیاریەتی کردەوەیەکی دژە مرۆڤانەی لە وێنەی بوردمانی کەسانی سیڤیل نەهێلرێتەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو.
ئێمە وێڕای مەحکووم کردنی ئەم کردەوە نامرۆڤانە، لە سەر ئەو باوەڕەین کە چارەسەر کردنی یەکجاری کێشەی گەلان لە تورکیا پێویستی بە پێداچوونەوە لە سیاسەتەکانی ئەمڕۆی وڵات و کردنەوەی رێگای دیالۆگێکی نیشتمانی و هەمەگیرە کە تێ دا هیچ رەگەز و زمانێک سەرپشکیەکی بە سەر ئەوانی تردا نەبێت. ئەمە تەنیا رێگایەکە کە دەتوانێ چارەسەریەکی هەتاهەتایی بۆ کێشە مێژوویەکانی ئەو وڵاتە بەرهەم بێنێت. هەروەها چارەیەکی ئاشتیخوازانە و دیمۆکراتیکە بۆ پێکەوە ژیانی هەموو گەلانی تورکیا.
بەرەی یەکگرتووی کورد- پارێزگای کوردستان
دیاری محمد: لەگوندی ڕۆبۆسکییی ناوچەی قەلابانی شەرناخ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا گوندێکیان بۆردومان کرد.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ٢٨ کەس کوژران و تائێستا زانیاری لەزۆر کەسی تر ناگیرێت
فڕۆکە جەنگیەکانی ئێف ١٦ کاتژمێر ھەشت و بیست و یەک دەقیقە و دە و چوار گوندی ڕۆبۆسکی بێجوھێی ناوچەی قەلابانی شەرناخیان بۆردومان کرد ٢٨ ھاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و بەگوێرەی ھەواڵێکی فورات نیوز پەنجا ھاوڵاتی سەرقاڵی کاری قاجاغچێتی بوون و لەوکاتەی لەسنوری ھەرێمی کوردستان دەگەڕانەوە لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومان کران بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ٢٨ ھاوڵاتی گیانیان لەدەستدا ھاوڵاتیانی ناوچەکە ڕایدەگەیەنێنن کەچاوەڕوان دەکرێت ژمارەی مردووان زیاتر ببێت،.
ئەو ھاوڵاتیەی لەڕووداوەکە ڕزگاری بووبوو بەناوی سەرڤەت ئەنجو بەرەو گوندەکە ڕادەکات و خەڵکی لەڕووداوەکە ئاگاداردەکاتەوە ئەنجو باس لەوە دەکات ئەوکاتەی لەسنوری ھەرێم دەگەڕانەوە لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومان کران ئەنجو ڕایدەگەیەنێت کە تەنیا پێنج شەش کەس لەو بۆردومانە بەسەلامەتی دەربازیان بووە،
فورات نیوز لەھاوڵاتیانی ئەو گوندانە دەگوازێتەوە و دەنوسێت ئەو تەرمانەی لەبەردەستدان سەرجەم جەستەیان سووتاوە و پارچە پارچە بوونە
سەرۆکی ڕێکخستنی بەدەپە لەشاری شەرناخ باکی سۆنداک دەڵێت ئەو ھاوڵاتیانەی گیانیان لەدەستداوە لەسەر سنوران سەرقاڵی کاری بازرگانی بوون.
بۆ گواستنەوەی تەرمەکان تائێستا ١٥ ئۆتۆمبیلی ئەمبولانس گەیشتونەتە ھەرێمی کارەساتەکە،.
کەناڵی ئاسمانی ڕۆژ تیڤی وەکو یەکەمین کەناڵی کوردی ھەر لەگەڵ بڵاوبونەوەی ھەواڵەکە دەستی بەپەخشکردنی ڕاستەوخۆ کرد بۆ ڕووماڵکردنی ڕووداوەکە،
ئەوە لەکاتێکدایە کەھەشت کاتژمێر بەسەر ڕووداوەکە تێدەپەڕێت تائێستا بەڵام تائێستا ڕاگەیاندنەکانی تورکیا باسی ئەو بۆردومانەیان نەکردووە و بەرپرسانی ئەو ووڵاتەش ھیچ لێدوانێکیان نەداوە،.
بەگوێرەی ھەواڵێکی فورات نیوز حەسیب کاپڵان پەرلەمانتاری پارتی ئاشتی دیموکراسی ڕایگەیاندووە ئەوان ھەوڵ دەدەن خۆیان بگەیەننە بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان بەڵام ھیچ زانیاری زیاتر باس نەکراوە کەبۆچی دەیانەوێت ئایا دەیانەوێت خۆیان بگەیەننە ھەرێمی کوردستان
بۆ یه‌کێتی ئه‌وروپا!
بۆ کۆروکۆمهله جیهانیهکان!
بۆ لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان!
دیساندهستی تاوان و زوڵم دژی نه‌ته‌وه‌یه‌کی زوڵملێکراوی کورد له پارچه‌یه‌کی ترینیشتمان به‌ده‌ستی داگیرکه‌رانی نیشتمان ئه‌نجام دارا، دیسان کۆلێک خه‌ڵکی بێدیفاح ،
که بۆ په‌یدا کردنی نانی شه‌ویان رێگا سه‌خت و پر له مه‌ترسیه‌کان دهبڕنبۆ ئه‌وه‌ی پاروه نانێک په‌یدا بکه‌ن بۆ تێرکردنی زگی ماڵ و مندالیان کهوتنهبهرهێرشی سوپای جه‌هل و نه‌زانی، ئه‌م جاره‌ش هه‌ر وه‌ک جاره‌کانی دیکه بێ گوێدانههیچ بنه‌مایه‌کی مرۆیی کۆمه‌لێک له خه‌ڵکی سڤیل و بێ گوناهی شه‌ڵالی خوێنکرد.
به‌داخه‌وه شه‌وی 29ی دیسامبری2011 له گوندی (روبوسکی) قیلابان لەسنووری شێرناخی هاوسنوری هەرێمی کوردستان فرۆکه شه‌رکه‌ره‌کانی تورکیا بێ گوێدانههێچ بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقی و مرۆیی کۆمه‌لێک خه‌ڵکی کۆڵبه‌ری کوردیان که لهمناوچهیه کاریان ده‌کرد دایه به‌ر بۆمبا و ناپاڵمه‌کانی خۆیان و به‌داخه‌وه 35که‌س بوونه قوربانی که ته‌مه‌نیان له نێوان 15 بۆ 30 ساڵ بوون.
ئێمه له " کەمپینیکۆتایی بە کوشتاری کۆڵبەرانی کورد بێنن" به‌توندی ئه‌م کرده‌وه نامرۆڤانهیهمهحکوم ده‌که‌ین و داواکاریشتن له رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، یه‌کێتی ئه‌وروپا و کۆروکۆمهله جیهانیهکانیه مرۆڤ دۆسته‌کان که‌ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیه و کوشتنی کۆڵبه‌رانی کورد به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک مه‌حکوم بکه‌ن ودوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا بکه‌ن که بۆئه‌م کرده‌وانه‌یان سنورێک ده‌بنێن وداوای لیبوردن له گه‌لی کورد له کوردستان بکات.
هه‌روه‌ها داواکاریشمان له هێزه سیاسیه‌کانی چوارپارچهیکوردستانه که ئه‌م کرده‌وه‌یه مه‌حکوم بکه‌ن و چیدیکه به ئاسانی ئهمروداوانه پشت گوێ نه‌خه‌ن و هه‌ڵوێستان هه‌بێ له به‌رامبه‌ر سوپای داگیرکه‌ردا وبهههوڵی هه‌موو لایه‌کمان بتوانین کارێکی وابکه‌ین که له‌داهاتوودا لهلایهنداگیرکهرانی کوردستانه‌وه کرده‌وه‌ی ئاوا دڵته‌زێن دژی رۆڵه‌کانی کورد دوباره‌نه‌بێته‌وه.
دهستهیسهرپهرشتی
" کەمپینی کۆتایی بە کوشتاری کۆڵبەرانی کورد بێنن
29ی دیسامبری
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی موكریان چارەنووسی خالید ئەمین پوور كە ماوەی نزیك 50 رۆژ لەوە پێش لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەرسەر كراوه، هه‌ر وا ناڕوونه و تا ئامادەكرانی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییە سەبارەت بە ناوبراو لەبەر دەستدا نیەو كاربەدەستانی پێوەندیدارلەم بارەیەوە هیچ زانیارییه‌کیان له‌سه‌ر شوێنی را‌گرتن و هۆکاری گرتنی ناوبراو رانه‌گه‌یاندوه. شایانی باسە كە بنەماڵەی ناوبراو سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی زۆر نەیانتوانیوە هیچ زانیارییەك لە چاره‌نووسی ناوبراو وهدەست بێنن
یوسف اسلام دوست ،رۆژی دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی 5 / 10 / 1390 له که‌مینه دینیه‌کانی شاری ورمێ به تاوانی فرۆشی مه‌واد ئیعدام کرا. جێگای سه‌رنجه که کێشه و ایختلافی ڕێژیم به تایبه‌ت ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ده‌گه‌ڵ برا کوێره سونییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
سهرهتانکانی شۆڕش ، هه‌رچه‌ند ساڵی جارێک و به بیانووی جۆراوجۆر ده‌ستێکیان لێ ده‌وه‌شێنێ، جستانی ساڵی 1375 یازده که‌سی
له به‌ندی 14 که زۆربه‌یان خه‌ڵکی کهرێزه بوون به تاوانی ئه‌منییه‌تی و ده‌رگیری له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان ئێعدام کرد.
شه‌وی پێنج شه‌مه 29دیسه‌مبه‌ر سوپای توركیا له رێگای فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیه‌وه به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانی سڤیلی ناوچه‌ی قهلهبانی شێرناخی گه‌ل په‌روه‌ر تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام دا, كه تیایدا 36 هاووڵاتی سڤیل شه‌هید بوون له ناویاندا منداڵی 12 ساڵ هه‌یه , هاوكات تا ئێستا ژماره‌یه...كیش بێسهرو شوێنن , ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه به هه‌موو پێوه‌رێك ده‌چێته چوارچێوه‌ی تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییه‌وه , دان پێنانهكانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و سوپای توركیا به ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه نابێت ببێته هۆكاری ده‌رباز بوونی تاوانباران كه سه‌ر فه‌رمانداری هێزی ئاسمانی توركیا و فڕۆكهوانهكانه له سزا‌و لێپرسینه‌وه و دان نانه به هه‌قیقه‌تی تاوانه‌كه وه‌ك تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی .
ئێمه به بینینی دیمه‌نه‌كانی ئه‌م تاوانه , ئه‌و تاوانانه‌مان به بیر هاته‌وه له رابردوو به‌سه‌ر خۆمان و بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكارو گه‌له‌كه‌مان له باشووری كوردستان هات به م‌و جیاوازییان نییه , بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م تاوانه شه‌رمه‌زار و رسوا ده‌كه‌ین و داواكارین گه‌ل به هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌و ده‌زگاو رێكخراوهكانییهوه له ئاست ئه‌م تاوانه بێده‌نگ نه‌بێت و شه‌رمه‌زاری بكات, لێره‌شه‌وه وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی تاوانه‌كه پشتیوانی خۆمان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژ به‌و تاوانه راده‌گه‌یه‌نین و هاوخه‌می خۆمان بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان و گه‌له‌كه‌مان له باكووری كوردستان ده‌رده‌بڕین .
فدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی دژه جینۆساید له كوردستان
كوردستان- هه‌ولێر
29-12-2011
رێكخراوه‌كانی ئه‌ندامی فیدراسیۆن:
1. كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
2. رێكخراوی ئه‌نفاله‌كانی كوردستان
3. رێكخراوی فه‌ژین بۆ قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیان
4. سه‌نته‌ری ئه‌نفال
5. كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له قوربانیان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان
6. ناوه‌ندی رێگا بۆ پرسی ئه‌نفال و كیمیاباران - دوكان
7. كۆمه‌ڵه‌ی زیندانیانی ئه‌نفالكراوانی كوردستان
8. رێكخراوی هه‌ڵوێست بۆ داكۆكی له قوربانیانی ئه‌نفال
9. رێكخراوی شه‌هید ئارام
10. رێكخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئه‌نفال
11. سه‌نته‌ری ئه‌نفال یا بارزانیان
12. رێكخراوی كیمیاباران و ئه‌نفالكراوانی بالیسان و ده‌وروبه‌ری
13. رێكخراوی كار بۆ ئه‌نفال
14. سه‌نته‌ری ئه‌نفال-دهۆك
15. ناوه‌ندی داكۆكیكردن له زیان لێكه‌وتوان و ئاوه‌دانی پشده‌ر
16. ده‌زگای مۆنمێنتی هه‌ڵه‌بجه له هۆڵه‌نده
17. رێكخراوی كارا بۆ داكۆكیكردن له كه‌س و كاری قوربانیانی ئه‌نفال
18. چاودێری كوردۆساید-چاك