چارەنووسی زیندانییەكی خەڵكی سەقز كە لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكانەوە دەسبەسەر كراوه، هێشتا ناڕوونە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی موكریان چارەنووسی خالید ئەمین پوور كە ماوەی نزیك 50 رۆژ لەوە پێش لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەرسەر كراوه، هه‌ر وا ناڕوونه و تا ئامادەكرانی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییە سەبارەت بە ناوبراو لەبەر دەستدا نیەو كاربەدەستانی پێوەندیدارلەم بارەیەوە هیچ زانیارییه‌کیان له‌سه‌ر شوێنی را‌گرتن و هۆکاری گرتنی ناوبراو رانه‌گه‌یاندوه.
شایانی باسە كە بنەماڵەی ناوبراو سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی زۆر نەیانتوانیوە هیچ زانیارییەك لە چاره‌نووسی ناوبراو وهدەست بێنن.
چه‌ند ئه‌ندامێكی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق له سه‌ربازگه‌ی ئه‌شره‌ف هه‌ڵاتن و په‌نایان بۆ بنكه‌یه‌كی پۆلیسى پارێزگای دیاله بردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دیاله رایگه‌یاند "10 ئه‌ندامی رێكخراوی موجاهیدنی خه‌لق، له سه‌ربازگه‌ی ئه‌شره‌ف ههڵاتوونو دواتر په‌نایان بۆ بنكه‌یه‌كی پۆلیس له باكووری شاری به‌عقوبه بردووه".
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندووه "هۆكاری هه‌ڵاتنی ئه‌و 10 كه‌سه، بۆ مامه‌ڵه‌ی خراپی به‌رپرسانی سه‌ربازگه‌ی ئه‌شره‌ف دێت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق".
رێكخراوى موجاهیدینى خه‌ڵق یه‌كێكه له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانى وڵاتى ئێران‌و له‌سه‌رده‌مى رژێمى به‌عسدا روویان له عێراق كردووه، به‌ڵام دواى ئازاد كردنى عێراق له‌ده‌ستى رژێمى به‌عس ئه‌و رێكخراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێستاى عێراق سه‌ركوت ده‌كرێن، ئێستا كه‌مپێكیان بۆ كراوه‌ته‌وه له ناوچه‌ى ئه‌شره‌ف، به‌ڵام دانیشتوانى ئه‌و كه‌مپه داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن بیانگوازنه‌وه بۆ وڵاتى سێیه‌م
A news .
پرێس تی.ڤی. رۆژی چوار شەممە ٣٠ سەرماوەز(٢١دێسامبری ٢٠١١)، بڵاویکردەوە کە٥ ئەندازیاری ئێرانی لە شاری حەمسی سووریە رفێنران.
سەرچاوەکە بڵاویکردەوە کە ئەو ٥ کەسە ئەندازیاری بەرق بوون و باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە سووریە داوای لە رفێنەران کرد کە بەزووترین کات رفێنراوەکان ئازاد بکەن.
سەرلەبەیانی رۆژی چوار شەممە ٣٠ سەرماوەز سەعات ٦:٣٠، لە کاتێکدا ئەو پێنج ئەندازیارە کە کارمەندی فەنین لە بەرهەمهێنی بەرقی جندەری حەمس لە کاتی رۆیشتن بۆ سەر کارەکانیان بوون، ئەندازیارەکان و کرێکارە ئێرانییەکان رفاندووە.
چەند سەرچاوەیەکی دژ بە رێژیم ئاماژە بەوە دەکەن کە گوایە ئەو پێنج ئەندازیارە سەر بە سوپای پاسدارانن.
تا ئێستا هیچ لایەنێک رفناندنی ئەو پێنج کەسەی بە ئەستۆ نەگرتووە و شوێن و مەکانیان دیار نییە.
بەرپرسی ستادی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا رایگەیاند: ئامادەن لە کاتی پێویستدا بە بڕیاری سەرکۆمار هێرش بکەنە سەر ئێران.
ژنڕاڵ مارتین دێمپسی بەرپرسی گشتی ستادی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا رۆژی سێ شەممە ٢٩ی سەرماوە(٢٠ی دێسامبر) لە ماڵپەڕی "سی.ئین.ئێن" هۆشداری دایە ئێران کە یارییەکی مەترسیداری دەسپێکردووە.
دێمپسی لە قسەکانیدا دەڵێ: ئەم یارییە دەتوانێ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکا و وڵاتانی دیکە بکێشێنێتە ناو شەڕەوە بۆ کێبڕکێ چەک و چۆڵی نیزامی.
ئەم بەرپرسە ئەمریکاییە وتویەتی: لە عێراق، ئەفغانستان، کوێت و عەرەبستان ناڕەزایەتی و نیگەرانی زۆری سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکی ئێران بیستووە و کێشەکە لەوەدایە کە ئێران ئەمریکا دەسکەم بگرێ و هەر جۆرە هەڵسەنگاندنێکی هەڵەی لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی تراژیدیایەکی دیکە لە جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
به‌رپرسی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامی بۆکان وتی: سێهه‌مین گۆڤاری ڕه سمی له‌م شاره ئیزنی بڵاو کردنه‌وه‌ی پێ درا، به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵنێری موکریان و به قه‌ولی سه‌رچاوه‌کانی خۆماڵی، ڕه‌زا عه‌بباسی زیادتری کرد: ئه‌م گۆڤاره، که به فۆڕمی دوو حه‌وتوونامه و ده‌باره‌ی کڵتۆڕ، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری بڵاو ده‌بێته‌وه،" هه‌لی به‌رانبه‌ر" نێوێتی و ده حهوتووکانی داهاتوودا له ڕۆژنامه فرۆشێکان داده‌ندرێت. هه‌روه‌ها باسی کرد: پێش له‌وه ئیزنی بڵاوکردنه‌وه‌ی گۆڤاره‌کانی"مه‌رزداران"" و "جووتیاران" ده‌رچوبوو.
رێکخراوی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران رۆژی سێ شه‌ممه رایگه‌یاند که ئه‌گه‌ر زه‌مانه‌ته ئه‌منیه‌تیه‌کان له لایه‌ن ئه‌مریکا و رێکخراوی نه‌ته‌وه یهکگرتوهکانهوهدهستهبهر ببن، زیاتر له 3 هه‌زار ئه‌ندامی ئه‌و رێکخراوه ئاماده‌ن که‌مپی ئه‌شره‌ف به جێ بێڵن و به‌ره‌و شوێنێکی دیکه راگوێزرێن.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشتێدپرێس، مریه‌م ره‌جه‌وی، رێبه‌ری رێکخراوی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاندوه که له ئه‌گه‌ری گه‌ره‌نتی پێدانی ئه‌منیه‌تی دانیشتوانی ئه‌شره‌ف، ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ "که‌مپی ئازادی"راگوێزرین. ئه‌و که‌مپه بنکه‌یه‌کی نیزامیی هێزه‌کانی ئه‌مریکایه که ئه‌م دواییانه چۆڵ کراوه.
ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا رۆژی سێ شه‌ممه داوای له دانیشتوانی ئه‌شره‌ف کرد تا گه‌لاڵه‌ی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ که‌مپێکی کاتی له نزیکی به‌غدا قبووڵ بکه‌ن، تاکاری گواستنه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ وڵاتێکی سێهه‌م جێبه‌جێ بکرێ و پێش به ئه‌گه‌ری روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژانه له گه‌ڵ هێزه‌کانی عێراقی بگرن.
به‌رپرسانی ئه‌مریکایی ده‌ڵێن ئه‌ندامانی رێکخراوی موجاهیدینی خه‌ڵك ده‌بێ شوێنی ئێستای خۆیان به جێ بێڵن و بۆ شوینێکی نوێ له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا راگوێزرێن تا کاره‌کانی په‌نادانی ئه‌وان له وڵاتی سێهه‌م جێبه‌جێ بکرێ.
به پێی ئه‌و راپۆرته، شوێنی دانیشتنی نوێی موجاهیدین له ژێر کۆنترۆلی ده‌وڵه‌تی عێراق و له ژێر چاوه‌دێری رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا ده‌بێ.
"گرووپێك له كه‌سانی روناكبیر و رۆژنامه‌نوس و سیاسی كورد له رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان ده‌ستپێشخه‌ریی به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین"و له بانگهزازێكدا بۆ بیرواری گشتی خه‌لكی كوردستان ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه كه: "ره‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كتری و گوتاری توندڕه‌وانه‌ی سیاسی ناوخۆیی كورد له دژی یه‌كتری هیچ سوود و قازانجێكی بۆ كورد نه‌بوه‌و نییه و بگره له‌م قۆناخه‌شدا زۆر مه‌ترسیداره. بۆیه داوا له سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد ده‌كه‌ین له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه به پیر ههوڵهكانمانهوه بێن بۆ دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی كه لانیكه‌م له ده‌وری خاڵه هاوبه‌شه‌كان كۆیان بكاته‌وه.
بە گوێرەی زانیاریەکانی رۆژهه‌لات تایمز له رۆژانی داهاتوو له شاری سلێمانی ده‌ستپێشخه‌ریی به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆدهبیتهوهو ئاماده‌كارانی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناوی خۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن كه ئامانجیان هەوڵدانە بۆ یه‌ك خستنی گوتاری كورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
ده‌قی به‌یاننامه‌ی"ده‌ستپێشخه‌ریی به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان" بخویننه‌وه:
بۆ رای گشتی
گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌مڕۆی جیهان و رووداوه‌كانی ناسراو به به‌هاری عه‌ره‌بی، رۆژهه‌ڵات ناوه‌ڕاستیان هێناوه‌ته به‌رده‌م قۆناخێكی گرنگ و ههستناكی وه‌رچه‌رخان. به‌هاری عه‌ره‌بی كاریگه‌ری دۆمینه‌ی دانا و زۆربه‌ی رژێمه سیاسییه ئه‌نتی دیموكراتییه‌كانی ناوچه‌كه و دنیای عه‌ره‌بی گرته‌وه.
ئه‌م رووداوانه نه‌ك ته‌نها رژێمه سیاسییه نادیموكراتییهكانیان گۆڕیوه/ده‌گۆڕن، به‌ڵكو جوڵه‌یه‌كی زۆریشیان خستۆته پێكهاته‌ی ژیۆپۆلهتیكی ناوچه‌كه. وڵاتانی زلهێزی جیهان و ناوچه‌كه و لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانیش له ئاماده‌باشیدان تا ئه‌و جوڵه‌یه به قازانجی خۆیان بشكێننه‌وه.
ئه‌م بارودۆخه تازه‌یه ده‌توانێت ببێته دهرفهێكی زێڕین بۆ گه‌لانی سته‌مدیده به تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه ساڵانێكه له ژێر چه‌رخی حوكمی دیكتاتۆره‌كاندا ده‌تلیقێته‌وه. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رژێمه سته‌مكاره‌كان و تێكچوونی حیسابه ژیۆپۆلهتیكی و ژیۆئیكۆنۆمییهكانی رابردوو كه له سه‌ر بنه‌مای سه‌ركوتكردنی ئازادییه‌كان و نكۆڵی كردن له‌مافی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه بونیاتنرابوو به قازانجی كورده.
پێشینه‌ی رووداوه‌كانی هاوشێوه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی له ئێران رابردوویه‌كی كۆنتری هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر بارودۆخ و پێگه‌ی تایبه‌تی ئه‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی دواكه‌وت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بارودۆخی سیاسی ئێستای تاران وه‌ك خۆی نه‌مێنێته‌وه. چونكه دینامیزمی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له‌بار دروستبوه بۆ گۆڕانكارییه‌كی ریشه‌یی له‌و وڵاته‌دا.
له‌م قۆناخه‌دا دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی توانای سیاسی كورد له ده‌وری یه‌ك كۆبكرێته‌وه‌و كۆتایی به‌و په‌رته‌وازه‌ییه سیاسیه‌ی كورد بهێنرێت كه ئێستا توشی بوه. هیچ گومانی تێدا نییه كه ئه‌مه‌ش باشترین رێگا ده‌بێ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد له ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر گۆڕانكارییه‌كدا له ئێرانی داهاتوو.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئێمه وه‌ك گرووپێك له كه‌سانی روناكبیر و رۆژنامه‌نوس و سیاسی كورد له رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان ده‌ستپێشخه‌ریی به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین. بهشكهم ببێته مایه‌ی ته‌بایی و لیك نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كان.
ره‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كتری و گوتاری توندڕه‌وانه‌ی سیاسی ناوخۆیی كورد له دژی یه‌كتری هیچ سوود و قازانجێكی بۆ كورد نه‌بوه/ نییه و بگره له‌م قۆناخه‌شدا زۆر مه‌ترسیداره. بۆیه داوا له سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد ده‌كه‌ین له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه به پیر ههوڵهكانمانهوه بێن بۆ دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی كه لانیكه‌م له ده‌وری خاڵه هاوبه‌شه‌كان كۆیان بكاته‌وه. هه‌روه‌ها داوا له سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی كورد و هێزه نیشتمانییه‌كانی سه‌رجه‌م كوردستانیش ده‌كه‌ین له‌و رووه‌وه هاوكار و پشتیوانمان بن.
20/12/2011
ده‌ستپێشخه‌ریی به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی - ئه‌ده‌بیی شیوا، له كامیاران ، یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی ناوچه‌یی ئه‌ده‌بیاتی كوردی له‌ژێر ناوی "پرژه" بهرِێوه ده‌بات. به‌پێی هه‌واڵی ماڵپهرِی ناوه‌ندیی ئیداری گشتیی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی رژیم له پارێزگای كوردستان، یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی ناوچه‌یی ئه‌ده‌بیاتی كوردی، به رێكارێكی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی و توێژینه‌وه‌یی و له دوو به‌شی شێعر و وتاردا بهرِێوه ده‌چێت و دوایین مۆڵه‌ت بۆ ناردنی بابه‌ت كۆتایی مانگی به‌فرانباره. به پی وته‌ی جه‌لال قه‌لعه شاخانی، به‌رپرسی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی كامیاران ، له به‌شی شێعردا به‌شداربوان ده‌توانن به زاراوه جۆراوجۆره‌كانی كوردی به‌رهه‌م بنێرن و وتیشی: به‌شی وتاره توێژینه‌وه‌كانی فێستیڤاڵ ته‌رخان كراوه بۆ تاوتوێی كردنی ئه‌ده‌بیاتی كوردیی زاراوه‌ی كهلهورِی. یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی ناوچه‌یی ئه‌ده‌بیاتی كوردی "پرژه" تایبه‌ت دهبێبه ئه‌دیب، نووسه‌ر و توێژه‌رانی پارێزگاگانی: ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، ئیلام، كوردستان، كرماشان و لورِستان و له رۆژانی ٢٦ و ٢٧ی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵدا له كامیاران بهرِێوه ده‌چێت.
له ولاتی به‌ریتانیا نوێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی رۆژهه‌لاتی كوردستان, له گه‌ڵ به‌ریز دكتۆر جه‌واد مه‌لا سه‌رۆكی كونگره‌ی نیشتمانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌و هه‌ر دوو لا پرسه‌كانی پیوهندیداری نێوانیان تاوتویكرد. هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا دوكتۆر جه‌واد مه‌لا سه‌رۆكی كونگره‌ی نیشتمانی كوردستان داوای پێكهێنانی كومیته‌یه‌كی هاوبه‌شی كرد له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی رۆژهه‌لاتی كوردستان‌و له به‌رامبه‌ردا به‌ریز ئیبراهیم بایزیدی نوێنه‌ری بزووتنه‌وه له به‌ریتانیا ته‌ئكیدی له سه‌ر به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ر دوو لا كرده‌وه له خه‌بات بۆ پاراستنی ماف‌و داخوازییه‌كانی خه‌لكی كوردستان.
هه‌ر لهدانیشتهكهدا سه‌رۆكی كونگره‌ی نیشتمانی كوردستان پیرۆزبایی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی له وه‌فدی بزووتنه‌وه كرد‌و به‌ره‌سمیش بانگهێشتنی نوێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی كرد بۆ كونگره‌ی داهاتووی كونگره‌ی نیشتمانی كوردستان.
هاوكات هه‌ر دولا بریاریاندا درێژه به كۆبوونه‌وه‌و دانوستاندنەكانیان بده‌ن به مه‌به‌ستی هاوئاهه‌نگی زیاتر له نێوان هەلویست و سیاسەتەکانی هه‌ر دوولادا.
ئاژانسه‌كانی هه‌وال بلاویانكرده‌وه: رۆژی دووشه‌ممه (12.12.2011) ژنێک له ئۆردۆگای کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران به ده‌ستی مێرده‌که‌ی کوژرا.
بی پیی هه‌واله‌كه له ئوردۆگای "بازیان"ی نزیک به شاری سلێمانی، ژنێک به ناوی یه‌ڵدا. س ته‌مه‌ن 28 ساڵ، به ده‌ستی مێرده‌که‌ی که خه‌ڵکی دیوانده‌ره‌یه کوژراوه. "یه‌ڵدا"، یه‌کێک له پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران بووه.
تا ئێستا روون نه‌بۆته‌وه ئه‌و ژنه پێشمه‌رگه‌یه‌ی کۆمه‌ڵه له سه‌ر چی کوژراوه، به‌ڵام به دوو گولـله کوژراوه.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نیه له ناو حیزبه كوردیه‌كان حاله‌تی له‌و جۆره دوپات ده‌بیته‌وه
ئانیوز: هێزه چه‌کداره‌کانی ڕژیم به‌رده‌وامن له له‌ناوبردن و کوشتنی کاسبکارانی کورد، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ شه‌وله به‌رده‌سپیان،له نزیک چیای بووڵفهت سه‌ربه‌شاری سه‌رده‌شت پۆلێک کاسبکاری خه‌ڵکی گووندی بنێوخه‌ڵه‌ف دهکهونهکهمینی چه‌کدارانی ڕژیمی ئێرانه‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵده‌ریه‌کانی "ئانیوز"، کاسبکارێکی کورد به ناوی واحید خه‌ڵکی گوندی بنێوخه‌ڵه‌ف ده‌که‌وێته به‌ر ده‌سرێژی گوڵه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕژیم و به قورسی بریندار ده‌کریت، ناوبراو دوای بریندار بوونی ڕادهگوازرێته نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رده‌شت و ئێستا ناوبراو له ژیر چاودێری تایبه‌ت دایه.ههروههاشایانی باسه که پێنج وه ڵاغی کاسبکارانیش دهکووژرێنوو هه مووئه وبارهی که پێشیان ده بێت له لایان ڕژیمی ئێرانه وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
به‌یاننامه‌ی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی ده‌ڤه‌ری بادینان
له کاتێکدا به‌هاری عه‌ره‌ب، له هه‌ندێک وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، گیانێکی تازه ده‌خاته به‌ر دەستەچەمکێکی وەک مافی هاوڵاتی و سه‌روه‌ری یاسا و سه‌قامگیر کردنی پارت و دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، به‌داخه‌وه هه‌واڵی سوتاندنی چه‌ند باره‌گای یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان و ده‌ستگیر کرانی چه‌ند ئه‌ندام و کادری ئه‌و حزبه‌مان له ده‌ڤه‌ری بادینانه‌وه پێگه‌یشت. دیاره ئهوهەڵسووکەوتە ناشارستانییە کە لە ساڵیادی هێرشە هاوشێوەکەی ساڵی 2005 ئەنجام دەدرێ، بە گشتی ئەو بۆچوونەمان بۆ دێنێتە روو کە دەسەڵات لە هەوڵی لابردنی بە ئەنقەستی هێزە ئۆپۆزۆسیۆنە یاساییەکان دایە و ئەوەش ئاقاری پەرەسەندنی گەشەی سیاسی و ئەزموونی سەرکەوتووی دیمۆکراسی لە کۆمەڵگای کوردەواری دا بەرەو بێ هیوایی دەبا.
جێی ئاماژەیە کە یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان و پارتەکانی تری ئۆپۆزۆسیۆن لە چەند مانگی ڕابردوو دا کۆمەڵێک ڕەخنەیان لە ڕووی بوونی گەندەڵی ماڵی و سیاسی ئاڕاستەی حکوومەتی هەرێم کردبو و خوازیاری چاکسازی سیاسی و ئیداری ببوون.
کۆمه‌ڵی بانگه‌وازو چاکسازی ئێران ( دەعوەت و ئیسلاحی ئێران) ، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و هاوسۆزی لە گەڵ سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان، ئەو کردارە ناشارستانییە مەحکووم دەکات و لە سەر ئەو بڕوایەیە کە ویژدانی گشتی گەلی کورد هەوڵی دڵسۆزانەی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئاڕاستەیەکی هێمنانە و میانەرەوانە بەرز دەنرخێنێ و بۆ بە ئەنجام گەیاندنی چاکسازی سیاسی و ئیداری هەرێمی کوردستان وێڕای پارتەکانی تری ئۆپۆزۆسیۆن بەردەوام دەبێت.
پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەمە15 سەرماوەزی 2711 (6/ دیسامبری / 2711) کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی هاوکاریی هێزه کوردستانییه‌کان له ئۆسڵۆی پێته‌ختی وڵاتی نۆ‌رویژ به‌ڕێوه‌چوو.
کۆبوونەوەکە بۆ باس کردن له کار و چالاکییه‌کانی هاوکاریی له وڵاتی نۆ‌رویژ و بۆ پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر که‌م و کوڕییه‌کان و هه‌روه‌ها دهسکهوتهکانیشدا بوو. هه‌ر له کۆبوونەوەکەدا ئەم خاڵانە خرانە بەر باس: یەکەم، بۆ پێشوازی نەورۆزی ئەم ساڵ و رێکخستن و بەڕێوەبردنی کارەکانی، لێژنەیەک دامەزرێندرا. دووهەم، مەسەلەی ماڵی کۆمیتەی هاوکاری باسی لەسەر کرا. سێهەم، بەشێک لە دانیشتنەکە تایبەتکرا بە روداوەکانی ئەم دواییەی بادینان گرێ و لەسەر داوای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە ئەم باسە خرایە روو و بڕیار درا کە بەیاننامەیەک لەوبارەیەوە دەربکرێ.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا راپۆرتێک سەبارەت بارودۆی سووریە بەگشتی و رۆژاوای کوردستان بەتایبەتی لە لایان بەڕێز هۆمەر/ەوە پێشکەشکرا.
کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە نۆروێژ کە بریتین لە:
پارتی ئازادیی کوردستان PAK
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
حزبی شیوعی کوردستان
یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان
پارتیا یەکگرتیا کورد لە سوریا
پارتی دیموکراتی کوردستانی باکوور
ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران