هاوڵاتی:
شه‌ڕی راگه‌یاندنی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌و حیزبی دیموكراتی كوردستان توندتر بووه‌ته‌وه‌و له راگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه وه‌ڵامی یه‌كتر ده‌ده‌نه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خالیدی عه‌زیزی سکرتێری حدک بانگه‌وازی كرد بۆ سڕینه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوانیان له‌گه‌ڵ حدکا، به‌ڵام مسته‌فا هیجری سكرتێری حدکا له‌كه‌ناڵی ئاسمانی تیشک تیڤی زمانحاڵی حیزبه‌که‌ی به توندی هێرشی کرده سه‌ر حیزبی دیموکراتی کوردستان
دیاری محمد:
ئاژانسی ھەواڵی فورات نیوز وەکو یەکەمین ئاژانسی ھەواڵی بڵاویکردەوە کەئەو کەشتیەی ڕفێنراوە بەرەو دوورگەی ئیمڕاڵی دەچێت ئەو شوێنەی ئۆجەلانی تێدا زیندانیکراوە کەشتیەکە لەشاری کۆجالییە لەدەریای مەرمەرەوە بەرەو ئاڕاستەکەی بەرەو ئیمڕاڵی دەچێت
كۆماریخواز:
روژنامه نووس و چالاکی مەدەنی ناسراوی روژهه لاتی کوردستان "سه عید ساعیدی" له لایەن شوعبەی 2ی دادگای ئێنقلاب شار سنه به سه روکایەتی قازی تەیاری به 3 سال زیندانی ته عزیری مەحکووم کرا.
سەعید ساعیدی له زستانی رابردوودا هاوشان له گەل کومەڵێک لە نووسەر و چالاکگەل ئە دەبی و کومه لایەتی سنه و رو ژهه لاتی کوردستان وەکوو
کۆماریخواز:
رۆژی ٩ی ئەم مانگە ئامینە کاکە باوە پەرلەمانتار لەپارتی چەپی سوێد ، لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەلایەن سوپای تورکیا وە بەرامبەر گەریلاکانی پ‌ک‌ک لەرۆژانی ٢٢ و ٢٤ مانگی ئۆکتۆبەر نامەیەک ئاراستەی وەزیری دەرەوەی سوێد دەکات و داوای رونکردنەوەو هەلوێست لەوەزیری دەرەوەی سوێد( کارل بیلد) دەکات
ئامینە کاکە باوە لە وەلامی پرسیارێکی گروپی ١٧ شوباتدا ووتی من سالی
كۆماریخواز:
حوسێن ئه‌کبه‌ری به‌رپرسی ئامادەکاری تیمی تیرۆری دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو سکرتیری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له‌لایه‌ن وەزارەتی دەرەوەی رێژیمی ئێرانه‌وه وەک باڵوێزی ئه‌و وڵاته له لیبی دیاری کرا.
به‌پێی زانیاریه‌کان حه‌وتووی رابردوو، پاش سه‌ردانی "عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی"، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ "تورابلۆس"ی پێته‌ختی وڵاتی لیبی،
كۆماریخواز:
وه‌فدێكی حیزبی دیموكراتی كوردستان له گه‌ل د.به‌رهه‌م سالح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مریكا كۆده‌بنه‌وه. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه رۆژی سێشه‌ممه رێکه‌وتی 17ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1390 هه‌تاوی، نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی بۆ دوکتور به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه برد.
كۆماریخواز: ژماره 98ی هه‌فته‌نامه‌ی سۆران له پاریزگای كرماشان بلاوكرایه‌وه‌و هاوكات ده‌سته‌ی نوسه‌رانی هه‌فته‌نامه‌ی سۆران له بانگه‌وازێكدا كه كۆپیه‌ك ده‌ست سایتی كۆماریخواز گه‌یشتووه ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه:"ئه‌مجاره‌یان (حه‌وته‌نامه‌ی سوَران) هه‌وڵده‌دات به ئاراسته‌یه‌كی به‌رینتر و دژه باوتر بسووڕێته‌وه. سوَران به‌دوو زمانی كوردی- فارسی و به ئه‌رك و ئامانجێكی كولتووری-رۆشنبیری مه‌به‌ستێتی بێته كایه‌وه و ئه‌زموونێكی تری
كۆماریخواز: كه‌سایه‌تی سیاسی و نووسه‌ری كورد د.عیسمه‌ت شه‌ریف وانلی له شاری جنێقی پایته‌خی سویسرا كۆچی دوایی كرد.
شه‌وی رابردوو د.عیسمه‌ت شه‌ریف وانلی له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا دوور له زێدی خۆی له وڵاتی سویسرا چووه به‌ر دلۆڤانی خودا. وانلی له بنه‌ڕه‌تدا بنه‌ماڵه‌كه‌ی خه‌ڵكی شاری وانی باكووری كوردستانن، به‌ڵام ئه‌و له رۆژئاوای كوردستان له دایكبووه‌و له‌وێش گه‌وره‌بووه.
كۆماریخواز: دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند مانگی رابردوو ژماریه‌ك ئه‌ندامی كۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تكیشان له پارته‌كه‌یان جیابوونه‌وه. ئه‌مرۆ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایانگه‌یاند كه ده‌چنه ناو رێزه‌كانی كۆمه‌له‌ی شۆرشگیر، حاله‌تێك كه پێش بینی كرا‌و بوو
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه بخویننه‌وه:
راگەیاندنی زۆرینەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەبارەت بە یەکگرتنەوە لەگەڵ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
كۆماریخواز: كۆمیسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران له دواهه‌مین ڕاپۆرتیدا سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجی په‌نابه‌ران له جیهاندا ڕایگه‌یاند كه ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی جیهان كه داوای مافی په‌نابه‌رێتی له ووڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهان ده‌كه‌ن به ڕێژه‌ی له سه‌دا حه‌ڤده به‌رزبۆته‌وه له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2011به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان ماوه له ساڵی ڕابردوودا.
له ڕاپۆرتێكدا كه له لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران بڵاوكرایه‌وه ، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه ژماره‌ی
كۆماریخواز: ناوه‌ندی راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی رۆژهه‌لاتی كوردستان بو به‌ریوه‌بردنی ناوه‌ندی كاروباری رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی له باشووری كوردستان پێویستی به چه‌ند رۆژنامه‌نوسێكی شاره‌زا له به‌ریوه‌بردنی سایت‌و رۆژنامه هه‌یه. ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه پێویسته هاولاتی رۆژهه‌لاتی كوردستان‌و دانیشتووی باشور بن‌و نوسینگه‌ی كاری رۆژنامه‌وانی بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی رۆژهه‌لاتی كوردستانیش له شاری سلێمانی ده‌بیت كه‌سی خوازیار پێویسته ئه‌زموونی كاریی له بواری ههوالسازیو بهریوهری سایت‌و رۆژنامه‌نوسی هه‌بێت. بو زانیاریی زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به سایتی كۆماریخوازان ناوه‌ندی راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی رۆژهه‌لاتی كوردستان بۆ په‌یوه‌ندی:
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
http://www.komarixwaz.com/
كۆماریخواز: نیچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له لاپه‌ره‌ی فه‌یسبوكی خوی به ئاماژه به دوایین سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا كه كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكهوتهوه رایگه‌یاند: دوای ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکەی ناوچەی هەکاری سەردانی تورکیام کرد‌و هەڵوێستی خۆمانم لەمەڕ ئەم کردەوەیە راگەیاند. ئەوانەی شارەزاییان لە سیاسەت و یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان هەبێ دەزانن مەبەستی من چی بوو لە قسەکانم. بەڵام بەداخەوە لە هەندێ شوێن بۆ یاری کردن بە هەست و سۆزی هاوڵاتیان کۆمەلێ لێکدانەوەی هەڵەو دوور لە راستی بۆ لێدوانەکەم کرا.
كۆماریخواز: مانگرتنی په‌نابه‌رانی رۆژهه‌لاتی كوردستان پێی نایه رۆژی سی و نۆهەمین له به‌رده‌م ئیداره‌ی كۆچبه‌ری وڵاتی سۆئێددا. به پیی راگه‌یه‌ندراوێك كه به ویب سایتی كۆماریخوازان گه‌یشتووه: ڕۆژی 28.10.2011 لە بەردەرگای پاڕڵمانی سوئێد و بە بەشداری سەدان کەس مانگرتووه‌كان ڕێپێوانكیان ساز کرد و داوایان لە وڵاتی سوئێد کرد کە چاوخشاندنێک بکاتەوە بەسەر بڕیارەکانی بەرامبەر پەنابەران.
كۆماریخواز: لێبوردنی نێودەوڵەتی نیگەرانە کە هەندێک لەو 3250 ئێرانییەی کە بۆ ماوەیەکی زۆرە لە عێراقن و دانیشتووی کامپی «عێراقی نوێ»ن بەدووریی 60 کیلومەتر لە باکووری بەغدا، بەرەوڕووی هەڕەشەی جیددیی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بوونەتەوە گەر حکومەتی عێراق بە پیی پلانەکەی خۆی بۆ داخستنی کامپ تا کۆتایی دیسامبەری 2011 بەردەوام بێت لە گوشارهێنانەکە.