كۆماریخواز: به گویره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ویب سایتی كۆماریخواز گه‌یشتووه" زۆرینه‌ی كۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستان" كه ماوه‌یه‌ك لهمهوپێش له كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستان به سكرتێری عومه‌ر ئیلخانیزاده جیاببوونه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره تێكه‌ل به ریزه‌كانی كۆمه‌له‌ی شۆرشگێر به سكرتێری عه‌بدولڵا موهته‌دی ببن.
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زانراوه كه چه‌ند كۆبوونه‌وه‌و دانیشتن له نێوان هه‌ر دوو لا به‌ریوه چووه.
كۆماریخواز: مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئێران‌و له یه‌كه‌م كونفرانسی رۆژامهوانی هاوبه‌ش له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌لێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سه‌ر سنوری نێوان كوردستان‌و ئێرانی دا‌و ته‌ئكیدیكرده‌وه: به هاوكاری ئێران هه‌نگاوی پێویست بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئاسایش‌و هێمنایه‌تی بۆ سنوره‌كانی نراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه وه‌ك رابردوو دووپات نه‌بێته‌وه.
كۆماریخواز:محه‌مه‌د دیهقان ئه‌ندانی ئه‌نجومه‌نی به‌ریوه‌به‌ری په‌رله‌مانی ئێران كه ماوه‌یه‌ك لهمهوپێش له چاوپێكهوتنێگی رۆژنامه‌وانی پێشنیاری ههلهشانهوهی ئه‌نجومه‌نی لێكدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی نیزام خستبووه روو له تازه‌ترین دیمانه‌یدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد ئه‌گه‌ری زۆره هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتووی سه‌ركۆماری به‌ریوه نه‌چێت.
ناوبراو به ئاماژه به وتاره‌كه‌ی خامنه‌یی له شاری كرماشان كه باسی له به په‌رله‌مانی كردنی سیستمی ده‌سه‌لاتداره‌تی ئێرانی كردبوو رایگه‌یاند: سیستمی سیاسی ئێمه په‌رله‌مانی نیه به‌ڵكوو سه‌رۆكایه‌تی ـ په‌رله‌مانیه كه له ژێر چاودێری ویلایه‌تی فهقیهدان. ووتیشی ئه‌گه‌ری زۆره له‌و ئالگۆرانهی
خانمه هونه‌رمه‌ندی شاری مه‌هاباد نازی عه‌زیزی، شه‌وه ئاهه‌نگێكی له هوتێل چوارچار سازكرد و 500 كه‌س تێیدا ئاماده‌بوون كه بووه قه‌ره‌باڵغترین ئاهه‌نگی هوتێل چوارچرا.
ئه‌م ئاهه‌نگه به به‌شداری دوو گۆرانیبێژی دیكه ئه‌نجامدرا و ئاهه‌نگی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند نازی عه‌زیزی بوو، به‌بی ریكلامكردن 500 كه‌س ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه بوون نازی عه‌زیزی گۆرانیان بۆ بڵێت، كه له سلێمانی و دهۆك خه‌ڵك هاتبوون، به‌مه‌ش نازی عه‌زیزی بووه هونه‌رمه‌نده‌ی خاوه‌ن قه‌ره‌باڵغترین ئاهه‌نگی هوتێل چوارچرا.
كۆماریخواز: به ناوبژیوانی سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی وه‌كوو سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی پێشبڕكێی "ئافاقی نوێ"، هه‌ڵبژێردراوانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بی له شاری ئه‌بووزه‌بی له وڵاتی ئیمارات دیاریكران و خه‌ڵاتی گه‌وره و ته‌ندیسی مرواری ڕه‌شی ئه‌م فیستیڤاڵه به‌سه‌ریاندا دابه‌شكرا.
كۆماریخواز: گوندی "كانی مار" له پارێزگای كرماشان كه ته‌نیا په‌نجا كیلۆمه‌تر له شاری كرماشانه‌وه دووره، هیچ كام له دانیشتوانه‌كه‌ی خوێندواریان نیه‌و له هه‌مووی سه‌یرتر دانیشتوانی ئه‌و گونده تا ئیستا ناسنامه‌ی ئێرانی و ماره‌یی نامه‌شیان نیه.
به گوێره‌ی راپۆرتێك كه ئاژانسی مێهر بلاویكردووتهوه گوندی "كانی مار" تا ئیستا قوتابخانه‌و رێگا‌و نه‌خۆشخانه. به‌رق‌و ئاوی خواردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی نیه‌و به ته‌واوی گوندێكی په‌راوێزخراوه له‌و پارێزگایه.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو گشت‌پرسیی سەربەخۆیی باشووری كوردستان بەڕێوەبچێت، حكومەتی عێراق دژی گشتپرسییەكەیە و بە "یاریكردن بە ئاگر" و "نادەستووری"ی دەزانێ، بەڵام پرسیارێكی سەرەكی ئەوەیە ئایا كوردستان بەپێی یاسای نێودەوڵەتی مافی گشتپرسی و راگەیاندنی سەربەخۆیی هەیە؟ ناڕەزایەتییەكانی حكومەتی ناوەندی چ بایەخ و سەنگێكیان هەیە؟ دوو شارەزای سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان بە گەڕانەوە بۆ نموونە مێژووییەكان هەوڵی وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە دەدەن.
رادگەیاندنی سەربەخۆیی... كەیسی كۆسۆڤۆ وەكوو نموونە
پۆڵ ویلیامز، مامۆستای پەیوەندی و یاسا نێودەوڵەتییەكان لە زانكۆی ئەمریكی و مارگۆ جەی دەی، راوێژكاری گرووپی یاسا و سیاسەتی نێودەوڵەتی و شارەزای عێراق و سووریا و یەمەن، لە وتارێكدا لە ماڵپەڕی (هافینگتن پۆست) ئاماژە بۆ بڕیارێكی دادگای نێودەوڵەتیی داد دەكەن كە چۆن لە كەیسی سەربەخۆیی كۆسۆڤۆدا بڕیاری داوە.
ساڵی 2008، ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كۆسۆڤۆ تاكلایەنە و بێ گەڕانەوە بۆ سربیا سەربەخۆییان راگەیاند. حكومەتی سربیا دژی ئەو بڕیارە وەستایەوە و بە پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتی لەقەڵەمی دا. هەمان ساڵ و لەسەر
نه‌زهه‌ت حالی
تیرۆریزمی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌رهه‌می توندڕه‌وی ئاینییه، توندڕه‌وی ئاینیش به‌رهه‌می خوێندنەوهی هه‌ڵه و نا سه‌رده‌میانه‌یه بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه و ناسهردهمیانهش به‌رهه‌می نه‌زانین و جه‌هلی ئه‌و كه‌سانه‌یه كە تێگەیشتنی دروستیان بۆ مه‌زنایه‌تی خوا و ئایین و مرۆڤایەتی نییە. پێم وایه ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و توندڕه‌ویش به‌ر له هه‌موو كه‌سێك ئه‌ركی خودی موسڵمانانه به هه‌ر دوو مه‌زهه‌بی سوننە و شیعه‌وه به تایبه‌ت سوننه‌كان .ئێمه‌ی موسڵمان نابێت خۆمان لە كه‌س له‌و جیهانه پێ گه‌وره‌تر بێت و بڕوادارانی ئایین و ئایین‌زاکانی تر ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی بڕواداریش نەبن به كه‌متر له خۆمان دابنێین، چونكه له به‌رامبه‌ر خودای مه‌زن، هه‌موومان مرۆڤین و وه‌كو یه‌كین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به پێوه‌ری كه‌لامی قورئانی پیرۆزیش بێت خۆ پارێزه‌كان نزیكترین كه‌سن له خوا، خوای گەورە دەفەرموێت (ان اکرمکم عند الله اتقاکم ان الله علیم خبیر)هه‌ر خوای گه‌وره‌ش ده‌زانێت كه به ڕاستی كێ خۆ پارێزی ڕاسته‌قینه‌یه، به‌ڵام ئێمه‌ی مرۆڤیش تا ڕاده‌یه‌ك ده‌زانین كه ئه‌وانه‌ی به ناوی خوا و ئایین خوێنی خه‌لك و كوشتن‌یان حه‌ڵال ده‌كه‌ن خۆپارێز نین و تاوانبارن و ڕوڕهشن له هه‌مبه‌ر خوای گەورە و مرۆڤایەتی.ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌كو قاعیده و فهرخهكانی وه‌كو داعش و هاوشێوه‌كانیان، زیانی هه‌ره مه‌زنیان له موسڵمانان داوه، گه‌ر ئێمه‌ی موسڵمانیش له ڕوی هزری و ئاینییه‌وه سه‌رچاوه‌ی توندڕه‌وی و تیرۆریزم به هێزی زانست و پێشكه‌وتن و دوركه‌وتنه‌وه له خورافات و به میهره‌بانی مرۆڤایه‌تی وشك نه‌كه‌ین، جه‌هل و نه‌زانین و رق و كینه‌ی تیرۆریستان ژیانی موسڵمانان و تێكڕای مرۆڤایه‌تی ده‌خه‌نه به‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی
ئا: ئارام مەحمود ئەحمەد
گۆڕانی مەیلی سیاسی لە ئێران و پشتیوانی لە ئیرادەی حكومەتێك (كە بەپێی ڕێنماییەكانی ڕابەری كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بنەمای دەنگی هاوڵاتیان مافی خۆیانە دەركەوت) ، زەمینەیەكی رەخساند كە گۆڕانی مەیلی سیاسی واتا بەدەست بێنێت و پڕناوەرۆك بێت. سەركەوتنی روحانی وەك شێخی دیپلۆمات بە پێداگری لەسەر تیۆری مامەڵەی دروستكەری سیاسەتی دەرەوەی دروشم ئامێزی كاردانەوە و سۆزگەرایی، حكومەتی یانزەیەمی بەرەو سیاسەتی دەرەوەی ڕێكخراو و عاقڵانەی میانەڕەو گواستەوە. ئەم گواستنەوەیە كاردانەوەیەكی وەهای هەبوو كە بەستەڵەكی پەیوەندیەكانی نێوان ئێران و رۆژئاوای تواندەوە. تا مانگێك پێش هەڵبژاردنەكان زەردەخەنەی بەرپرسانی ئێران لە كۆبونەوەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدابە تاوان دادەنرا، بەڵام دوای ئەوە ئێمە بینەری دەست خستنە ناودەستی بەرپرسە ئەمریكاییەكان لەگەڵ ئێرانیەكان و گفتوگۆی رەسمی لە بارەی بەرنامەی ناوەكی ئێران و كۆبونەوەی پشت دەرگا داخراوەكان و پەیوەندیە جۆراوجۆرەكان بوین. لەبەرئەوە پێویستە بوترێت كە سیاسەتی دەرەوەی ئێران بەئاڕاستەیەكی ڕێكخراو،
د.شێرزاد ئه‌حمه‌د نه‌جار
چه‌مکی په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی. چهمكیکه که تێیدا به‌هێزه‌کانی جیهان، ململانێ له‌سه‌ر زلهێزبوون یان کاریگه‌ربوون به‌سه‌ر سیاسه‌تی جیهانه‌وه ده‌که‌ن، هه‌موو وڵاتانی جیهانیشیان گیرۆده‌ی سیاسه‌ته‌کانی خۆیانکردووه، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی وڵاتانیش گیرۆده‌ی سیاسه‌تی ناوخۆیین که ئه‌میشیان به‌جۆرێک په‌یوه‌سته به‌سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه. به‌مه‌به‌ستی وردبوونه‌وه‌ی زیاتر له په‌یوه‌ندی نێودهوڵهتیو هه‌وڵی تێگه‌یشتنی زیاتر لێی‌و شرۆڤه‌کردنی پێگه‌ی کورد‌و هه‌رێمی کوردستان له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا، پ ی د. شێرزاد ئه‌حمه‌د نه‌جار، مامۆستای فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی له‌زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌مجۆره تهڕوانینهکانی خۆی بۆ کوردستانی نوێ شیده‌کاته‌وه.
عەتا نەهایی
دەمێکەیە بە تەمام لە نووسینێکی کورت‌دا ئاماژە بە هەڵەیەکی زمانی بکەم کە پێموایە نەک هەر خەڵکی ئێمەی تووشی تێگەشتنی هەڵە لە دوو چەمکی گرینگی سەردەمەکە کردووە، بەڵکوو عەقڵانییەتی مۆدێڕن و کردەی عەقڵانیشی خستۆتە نێو تەمومژەوە. هەڵەکە لە بەکارهێنانی وشەی «رۆشنبیری» لە بری «فەرهەنگ» سەرهەڵدەدات.
پرسی زمان و گرفتی هاوچەرخ بوون
عەتا نەهایی
من پێموایە ئەمڕۆکە پرسی "زمان"، لە فەزای فکری و فەرهەنگی و رۆشنبیریی کۆمەڵگەی کوردی‌دا گرینگ‌ترین بابەتی بیرکردنەوە و لێدوانە. بابەتێکی هەستیاری فرە رەهەند و فرە لایەن کە بە قەدەر قورسایی خۆی و دەور و کاریگەریی لە سەر پرس و بابەتەکانی دیکەی کۆمەڵگە، بەهای پێویستی پێنەدراوە و ئاوڕی ژیرانە و خەمخۆرانەی لێ نەدراوەتەوە. زمانی کوردی، وێڕای ئەوە کە سەرەکیترین فاکتەری شناسی نەتەوەییە و دەبێ کۆمەڵگەی پارچە پارچە و پەرتەوازە و لێکترازاوی کوردی پێکەوە ببەستێتەوە، هاوکاتیش دەبێ وەک هەموو زمانێکی‌تر، جێگە و پێگەی ئەم کۆمەڵگەیە لە نێو جیهانی مۆدێڕنی سەردەمدا دیاری بکات.
له رووکه‌شه‌وه ئه‌مریکا و ئێران وه‌ك دوو نه‌یار ده‌بینرێن. به‌ڵام دۆخه‌كه زۆر ئاڵۆزتره. ئایا ئه‌مریکا حه‌زده‌کات ئه‌م نه‌یاره هه‌ڵوه‌شێته‌وه یان برۆخێت؟ له رووی جیوپۆله‌تیکی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکاوه نه‌خێر. جیوپۆلهتیکیانی هه‌موو شته لاوه‌كیه‌كان بخه لاوه و ده‌رباره‌ی کرۆکی به‌رژه‌وه‌ندی ره‌ق بدوێ.
ئه‌مرۆ دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه. ئه‌مریکا له سه‌ر سیاسه‌تی خۆی به‌رده‌وامه. ئه‌ویش له کرۆکدا یانی هێشتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وه‌ك خۆی. هێشتنه‌وه‌ی وه‌ك خۆی ئاسان نیه، چونکه بۆئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی ناسه‌قامگیری وه‌ك رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، ده‌بێت هه‌میشه یاری هاوسه‌نگی هێزه‌کان بکه‌یت. یاری هاوسه‌نگی هێز یانی به‌رده‌وام له هه‌وڵی لاوازکردن و به‌هێزکردنی هێزی جیاوازدا بێت بۆئه‌وه‌ی له دهرئهنجادا هاوسه‌نگی بێته ئاراوه
مریم قاضی
بۆ جم و جۆڵ و ئاڵ و گۆڕ له وڵاتانی چیهاندا هەلوێست و بۆچوونی جیاواز هەیه هەر بۆیه دەست كەوتی جۆر بەجۆریشی لێكەوتۆتەوه بۆ وێنه له وڵاتانی رۆژئاوا دەمێكه چاكەسازی جێی به شۆڕش و راپەڕین لەق كردووه و رێكخراوە مەدەنییەكان و دام و دەزگا و پەرلەمان و حیزب و لایەنە سیاسییەكان هۆكاری چاكەسازی بەپێی یاسا و هەل ومەرجی كاتیدا دەڕواتە پێش. له وەها كاتێكدا سامان و توانای كارناسی و لێزانی و هەروەها رادەی بەرهەمە فكرییەكان له هەموو بوارەكانی زانستی دایه كه دیاری كەری چارەنووس و چۆنییەته گەڵاڵە بوونی چاكەسازی دەكا و بەر لەهەموو شت سەقامگیری و یاسا مەند بوونی وڵات و هاووڵاتییان پێویستییەكی بنەڕەتییه و توند و تیژی و شەر و ناكۆكی رێ بەهەرچەشنه چاكەسازییەك دەگرێ و لەو كاتانەدا تەنیا بیر له سڕینەوه و قەڵاچۆ كردن و وێران كردن و ئاور تێبەردانه و پێویستی به هیچ شارەزاییەكی ئەوتۆ نییه و هەر بۆیە لە زووترین كاتدا دەكرێ له هەموو چین و توێژێك كه خاوەنی زانیارێكی ئەوتۆش نەبێ لەدەوری یەك رێكخا و ببێته لافاوێكی ماڵكاوڵكەر و هەموو ئەوشتانەی له بەرابەری دا رادەوەستێ ڕایدا و له كورتترین كاتدا هەموو شت بە روالەت گۆڕانێكی نادیاری بەسەردابێ.
هۆكاری ئەوەی كه بۆچی له وڵاتانی دواكەوتوو كەمتر چاكەسازی دەست دەدا و دانیشتوان زۆرتر سرنج بە لای شۆڕش و راپەڕینەوه دەدەن زۆر ئاڵۆز و نادیار نییه و دوو لایەن له نێو سیستەمی دەسەڵات له لایەك ڕا و دانیشتوانی نارازی له لایەكی دیكەڕا لەم پێیەدا دەور دەگێڕن. واته لەوانەیە سیستەم و دەسەڵات و یاسا و ... بنەما خوازانه و پاوانخوازانه له بەرابەر هەرچەشنه بەرژەوەندیەك و داواكاریەكدا رابوەستن كه لەوانەیە دەگەڵ ئەوشتەی بۆخۆیان تاریف و دیاری‌یان كردوه له كێشەدابێ و لەدانیشتوان تەنیا چاوەڕوانی فەرمانبەرییان هەبێ و تەنانەت له كاتی پێداگری بەسەر داخوازەكانییاندا له هەموو ئامرازەكانی سەركوت كەڵك وەربگرن. لەوەها شێوازێكدا كەمواهەیه كه دانیشتوان چاو و گۆی كراوە و خاوەنی وشیاری و بوێری و هیوا و شادابی بن بۆ پیكهاێنانی ئاڵ و گۆڕ و چاكەسازی. ئەوەی هەیە ترس و دوورەپەرێزییە و ئەگەر هات و تەمایەك ساز بێ بەزۆوه بەرەو توند و تیژی و كەش و هەوایەكی نامەدەنییانه دەڕوا كه ئیتر لەوەها كاتێدا دیار نییه چ شتێك بڕیاره چ ئاڵ و گۆڕیكی بەسەردابێ و ئەوەی لەو نێوەدا سەردەكەوێ ئەولایەن و تاقمەن كه لەهەموان نائارامتر و بەهێزتر بووه و بەشێوەیەكی كاریزماتیك رێبەری بزووتنەوه دەكەوێته دەستییان و تەنانەت دببنه خاوەن و میراتگری شۆڕش و كەم واهەبووه له دوای خۆیدا شێوازێكی دێمۆكراتیكی سەقامگیر كردبێ هەروەك «فیدل كاسترۆ» له دوای سەركەوتنی شۆڕشەكەیاندا لە جیات هەڵبژاردن و دەنگدانی خەڵك گوتی: « خەڵك پێشتر هەڵبژاردنی خۆی كردووه و منی كردۆته رێبەر و ئیستا هەڵبژاردن مانای نییە!» و بەم چەشنه بوو به رێبەرێكی بلامانع كه تا ئێستاش چەند بەرەی دوای شۆڕش لێبڕاو بە مل دان بەم هەل و مەرجەن و شێوازیكه نامەدەنی تام و چێژ كەن.
شتێك لەو نێوەدا سرەنج ڕاكێشه ئەویش ئەوەیەكه لە كاتێكدا كه له هەڵ و مەرجی نامەدەنی و نادێمۆكراتیكدا بۆی هەیە كه دژبەری توند و تیژ سەرهەڵدەن كه جگه له رووخاندن و سرینەوەی دەسەڵات بیر له هیچ شتێكی تر ناكەنەوه ، ئەو بەدەگمەن تاقم و لایەنانەی كه تەنیا له بیری چاكەسازی و بەرژەوەندی له كەش و هەوایەكی مەدەنی و ئارامدان له سەر وەڕا كه چەكدار نین و هەروەها جم و جۆڵیان بەشێوەی نەهینی و ژێرزەمینی نییه له هەموان زیاتر و تەنانەت بەر له هەمووبەشەكانی دی دەكەونه ژێر فشار و ئازاری دەسەڵات تا بەم چەشنه هەموو رێگایەكی ئاشتیخوازانه و مەدەنی پێشی پێبگیرێ و تەنیا بەستەری رووبەروو بوونەوه ئەم شوێنە بێ كه لەوێدا لە ئامرازەكانی سەركوت و بێدەنگكردن كەڵك وەربگیرێ. ئەوەش لە نێو خۆیدا ئەم پرسیاره گرینگ و پڕمەترسییە دێنێته ئارا كه ئایا جگه له توند و تێژی و ڕشتنی خوێن هیچ رێگایەكی تر نییه؟؟؟؟؟ ئایا سیاسەتی سیستەمەكان بۆته سەنگەر و پەناگایەك بۆ هێندێ زۆرداری ناراست كه هەموو توانایان بۆ راگرتنی رەوڕەوەی بەرژەوەندی و پێشكەوت و ئال و گۆڕه؟
ئەو شتەی ئێستا هەموو نەتەوەیەك و كۆمەڵگایەك رەنگه به پێویستی بێ بەرەوچوونه پێشه و بۆ ئەم گرینگه پێویسته لە جیاتی خوێن دەستی پڕ بێ له داهات نەك له چەك و خوێن و باشترین شێوازێكی كه لەم پێیەدا دەبێ له گۆڕێ‌دا بێ دێمۆكراسی و لەبەرچاو گرتنی ماڤی مرۆڤه. كاتێك وڵاتێك دەبێته شوێنێكی تاوانبار كه دەستی به خوێنی پێشكەوت خوازەكانی سوور دەبێ ئەم شوێنە ئیتر شوێنێكی لەبار بۆ هیچ چەشنه دەسكەوتێك و بەرهێنانێك نییە . شوێنێكی ژەهراوییه كه كەس بۆی نییه بتوانی لەو دا بژی . جار وایه له وەها هەل و مەرجێكدا كەش و هەوایەك ساز دەبێ كه هیچ لایەنێك بۆی نییه كایە بكەن و دەوری خۆیان بگێڕن و هەردووك لا دەكەونە قەیرانی بێ جم و جۆڵی كه هەردووك لایەن لەودا دۆڕاون، جاری واشه توند و تیژییەك سەرهەڵدەدا كه دیسان بەسەر ئەم بەستره نامەدەنی و نادێمۆكراتیكەدا هەمووشت دەست دەكەوێ جگه له ئازادی و بەختەوەری و بەرژەوەندی. مێژوو پڕاوپڕه لەم ئەزموونه دڵتەزێنانه . له دوای نیشتنەوەی كەف و كوڵی ئەم شۆڕشه بێئامانانەدا ، شۆڕشگیڕكانیش هەر بەم چەشنه جووڵاونەتەوه كه بەر لەشۆڕش سیستەم و دەسەڵات دەگەڵییان دەجووڵانەوه. زیندانی و زیندانبان ، دەسەڵاتدار و بێدەسەڵات تەنیا جێ دەگۆڕنەوه هەر بەهەمان ئامرازەكانی سەركوت و ئازارەوە: ئەگەر سەردەمانێك نوێژ و سەر داپۆشین و ...قەدەغە بوبێ له دوایەدا سەما و گۆرانی و مالیكییەتی خسووسی و ...له ژێر ناوی هێڕشی كەلتووری و دیاری ئەمپریالیستی قەدەغه دەكرێ . هەر شتێك كه لەرێگەی توند و تیژییەوه چارەسەر كرابێ له راستیدا هەر هیچ شتێكی پێ چارەسەر نەكراوه. هەموو مرۆڤێك مافی وەی هەیه كه بە پێی هەست و داخوازەكانی خۆی لە لەگەڵ دنیای دەوروبەری خۆیدا رووبەڕوو بێتەوه له چوار چێوەی یاسایەكی دەنگپێدراوی ئینسانی كه پاڵپشتی به تەكبیر و ڕای نوێنەرانی راستەقینەی خەڵكەوه بێ. هیچ مرۆڤێك ئەوەنده بێدەسەڵات نییه كه تاقمێك بەپێی ئەیدئۆلۆژییەكی پەسەند كرا‌و له لایەن خۆیانەوه ، بۆ هەتا هەتایه تەمایان بۆ بگیرێ و ئەگەر هاتوو فەرمانبەرییان نەكرد سەركوت كرێن. شوێنێك كه لەودا هۆنەرمەندێك لە تاریكی‌دا گۆرانی پەسەند كراوی خۆی ئەچڕێنێ ، نووسەرەكانی نووسراوەكانییان دەشارنەوه، وێنەگەرەكانی له سەر هێڵی سووردا بخولێنەوه و سامانداری ئازاد نەبوو ،...هەر ئەم شوێنەیه كه تەك دەنگی بەسەر دا وێران دەبێ و هیچ شتێك لەودا بەرهەم نایا، جیرەبەندی دەست پێدەكا و بەر لەهەموو شت جیرەبەندی خواردەمەنی بۆ ئەوەی غەنی نان غەمی هیچ شتێكی تر بۆ دانیشتوان نەهێڵێتەوه و بیر لەوەنەكەنەوه كه بۆ جارێكی تر سیاسەتی سیستەم و دەسەڵاتدارەكەیان بۆته پەناگایەیەك بۆ پاوانخوازه ناراستەكانییان كه ئەوانیش پێێان وابێ خەڵك لە سەرەتای شۆڕش هەڵبژاردنی خۆی كردووه و ئیتر پێویست بە هێچ هەڵبژاردنەوەیەكی تر و پێداچوونەوەیكی تر نییه كه هۆكاری ئاڵ و گۆڕ و بەرژەوەندییه. كەرامەتی ئینسانی گەورەتر لە هەموو ئەم یاسا و دیاری كراوانەیە كه حەول دەدەن مرۆڤ دیل و بێدەسەڵات كەن ، خاك و وڵاتی هەموو مڕۆڤێك ئەم شوێنەیە كه ماڤی ئەوی لێبپارێرێ كه وابوو هەموو مرۆڤێك دەبێ خاك و وڵاتی خۆی لا تاوانی پێشێلكاری ماڤی مرۆڤ بپارێزێ...
عەتا نەهایی: یەكێك لە سەرەكیترین تایبەتمەندییەكانی ئەدەبی كوردی كێشەی شوناسە
سازدانی: كەمەند. تاران
سەبارەت بە ڕۆمانی نەتەوەیی و رۆمانی كوردی و زمان لە چیرۆك و رۆمانە كوردییەكاندا و رەوتی وەڕگێڕان لە كوردستان و چەند پرسێكی تری ئەدەبی، ئەم دیمانەیەمان لەگەڵ رۆماننووس و وەرگێڕ عەتا نەهایی ساز دا.
وشە: ڕۆمانی نەتەوەیی چییە و چی دەبێتە هۆی ئەوەی كە ڕۆمانێك بە ڕۆمانی نەتەوەیی بناسرێت؟ مێژوو، كارەكتەر و نۆستالیژیا، كامەیان وا دەكەن كە ڕۆمانێك بە ڕۆمانی نەتەوەیی هەژمار بكرێت؟