سێهەمین کۆڕی شێعری مانگانە لە نووسینگەی وەشانگەی باشوور، لە شاری ئیلامدا بەڕێوەچوو.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی جۆزەردان، سێهەمین کۆڕی شێعری مانگانەی وەشانگە لە شاری ئیلام ، بە بەشداریی شاعیر "شوعەیب میرزایی" و هەروەها، ژمارەیەک لە شاعیران و نووسەرانی خەڵکی شاری ئیلام و هۆگرانی شێعر و وێژەی کوردی، لە نووسینگەی وەشانگەی باشوور بەڕێوەچوو.
لەم کۆڕەدا، سەرەڕای خوێندنەوەی شێعر و شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی بەرهەمە خوێندراوەکان، "شوعەیب میرزایی" لەو پەیوەندییەدا، سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی شێعری نوێ و پوتانسییەلەکانی
سەرۆک کۆماری ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی شەممە لە پێنجهەمین دانیشتنی کۆنفرانسی هاوکاری و بڕواپێکردنی ئاسیا ناسراو بە سیکا کە لە شاری دوشەمی پایتەختی تاجکستان بەڕێوەدەچێت، ڕایگەیاند ئەگەر لە ماوەی ئەو 60 ڕۆژەی کە ڕاگەیاندراوە وڵاتانی ئەوروپا هەنگاوی گونجاونەنێن لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ناوکیدا ئەوا ئێران بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی هەنگاوی گونجاو دەنێت.
حەسەن ڕۆحانی گوتیشی ئێران ناتوانێت چیتر یەکلایەنە پابەندی
سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان لە پارێزگای ئیلامدا، بە زمانی کوردی بڵاو کرانەوە.
لە پارێزگای ئیلامدا، سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی تایبەت بە منداڵان، بە زمانی کوردی، لەژێر ناوەکانی "مناڵ ١، مناڵ ٢ و مناڵ ٣"، چاپ و بڵاو کراونەتەوە.
ئەم بەرهەمانە لە لایەن "مەیسەم خورانی"، کۆ کراونەتەوە.
ئەم کۆمەڵە کتێبانە پێک دێن لەو هۆنراوانەی کە لە سێ
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێف، لە نامەیەکدا بۆ ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێراندا، خوازیاری ئازادیی دەسبەجێ و بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێف، لە نامەیەکدا بۆ "ڕەحمان جاوید"، ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێراندا، دەسبەسەرکردنی "زارا محەمەدی"، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی "نۆژین"ی بە پێشێلکاریی ڕێککەوتننامەی نێونەتەوەییەکان سەبارەت بە مافی نەتەوەکان و "زمانی دایکی" ناوزەد کرد.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێف، لە نامەیەدا ڕایگەیاندووە
بەلەمێکی سەر بە هێزی دەریای ئێران ئاو دەکات بە کەشتیە سوتەمەنیەکەدا لە کەنداوی عومان تاوەکو بیکوژێنێتەوە
ئێران وتی بەرپرسە لە ئاسایشی تەنگەی هورموز و تۆمەتبارکردنی ئێران بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر دوو کەشتیەکەی کەنداوی عومان جێی نیگەرانییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران عەباس موسەوی وتی " ئێمە بەرپرسین لە پاراستنی ئاسایشی تەنگەکە و لە کەمترین کاتدا ستافی هەردوو کەشتیەکەمان ڕزگارکرد. تۆمەتەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ بۆ ئێران جێی نیگەرانیە."
جێی ئاماژەیە ئەمەریکا وتی ئێران بەرپرسیارە لە هێرشەکانی سەر دوو کەشتیەکەی کەنداوی عومان کە ئەوەش بووە هۆی ئەوەی نرخی نەوت زیاد ببێت و ترسەکانی
بناڵی یڵدرم كاندیدی ئاكپارتی بۆ شارەوانی ئیستانبوڵ لە "48ەمین فێستیڤالی نان و پەنیر"لە دارستانی بەڵگرادی شاری ئیستانبوڵ رایگەیاند، ناوی كوردستان پێش كۆماری توركیا ههبووه.
لە وەڵامی ئەو رەخنانەی بەهۆی هێنانی ناوی "کوردستان" لە شاری دیاربەکری باکووری کوردستان ئاراستەی کرابوو، یڵدرم رایگەیاند: "وشەی کوردستان وشەیەکە، مستەفا کەمال ئەتاتورک پێش دامەزراندنی کۆمار، بۆ ئەو نوێنەرانە بەکاری ھێناوە کە بە مەبەستی بەشداری جەنگی سەربەخۆیی لە ناوچەکەدا ھاتوون".
ئەو کاندیدەی ئەکەپە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا ئاماژەی بەوەشدا: "ھەموو ئەو خەڵکانەی لە بستێک خاکی ئەم وڵاتە دەژین ھاووڵاتی پلە یەکی ئێمەن. با ھیچ کەسێک ھەوڵی
بە هەوڵ وماندووبوونی ئەنجوومەنی هیوای زانست و هاوکاری کەسانی خەمخۆر و خێرخواز، کتێبخانەی پورفسۆر”کۆچەر بیرکار”، لە گوندی “مەرخۆز″ی سەقز کرایەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی جۆزەردان، ئەنجوومەنی هیوای زانستی شاری سەقز، کتێبخانەیەکی لە ژێر “کۆچەر بیرکار” بە مەبەستی هاندانی لاوان و تازە لاوانی کورد بۆ فێربوونی زانست و خۆپێگەیاندن لە گوندی “مەرخوز” کردەوە.
لەو ڕێوڕەسمەدا بە ئامادەبوونی بنەماڵەی “کۆچەر بیرکار” و کۆمەڵێک لە نووسەران و قەڵەمبەدەستانی کورد، چەند بابەتی پێوەندیدار بە فەرهەنگ و زانست پێشکەش بە ئامادە بووان کرا.
سەرەتا پەیامی کۆچەر بیرکار، لە
چالاکانی مەدەنیی کوردستان سەبارەت بە هەککردنی بەڕێوەبەرانی کەمپەینی پشتیوانی لە "زارا محەمەدی"، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ١٨ی جۆزەردان، چالاکانی مەدەنیی کوردستان، سەبارەت بە هەککردنی بەڕێوەبەرانی کەمپەینی پشتیوانی لە "زارا محەمەدی"، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی ئەم ڕاگەیەندراوە، بەم چەشنەیە:
خهڵکی دڵسۆز و بهشهرهفی کوردستان!
له لایهن بهڕێوەبهرانی کهمپهینی "پاڵپشتی له زارا محهمهدی"، ئاگادارتان دهکهینهوه که چهند ڕۆژه بهڕێوەبهرانی ئهم کهمپهینه به توندی له ژێر گوشاری لایهنه ئهمنییهکانه، به شێوهیەک کە چهند جار ههڕهشه له هاوڕێیانمان کراوه. بهڵام ئهو گوشارانه نهبووه هۆی دهستڕاگرتنی ئێمه، چونکه ئهم کارهمان
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێک دەگاتە ئێران و لەگەڵ حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران کۆدەبێتەوە، ئامانجیشی باسکردنی رێککەوتنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانە.
لە ساڵی 2018، ئەمەریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 ئێران کشایەوە و دووبارە بەشێوەیەکی چڕوپڕتر، سزاکانی سەر ئێرانی گەڕاندەوە.
تاکو ئێستا ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا رێگریان لە زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران کردووە و دەیانەوێت رێککەوتنەکە جێبەجێبکرێت؛ بەجۆرێک، ئێران جارێکی دیکە دەستنەکاتەوە بە گەشەپێدانی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی.
بۆ ئەم مەبەستەش، بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، سبەی
قەتەڕ وتی هیچ پەیوەندییەک نیە لە نێوان ئەمەریکا و فەڵەستینیەکاندا سەبارەت بە پلانی ئەمەریکا بۆ کۆتای هێنان بە ململانێکانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکان، هەروەها هۆشیاریشیدا لەوەی چارەسەرێک بسەپێنرێت بەسەر فەڵەستینیەکاندا.
فەڵەستینیەکان و هەندێک لە بەرپرسان و سیاسەتمەدارانی عەرەب پێیان وایە ئامانج لە پلانەکەی جارێد کوشنەری ڕاوێژکاری کۆشکی سپی ئامانج لەناوبردنی پرسی فەڵەستینیەکانە.
وەزیری دەرەوەی قەتەڕ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمانی دووەم لە لەندەن بە ڕۆژنامەنووسانی وت " وەکو دەبینین ئێستا هیچ پەیوەندییەک نیە لە نێوان ئەمەریکا و
کۆماری ئیسلامیی ئێران دەیهەوێ لە ڕێگەی وەزارەتی پەروەدە و فێرکردنەوە گەڵاڵەیەکی شوینیستی بۆ سەپاندنی زمانی فارسی بۆ مناڵانی پێش مەدرەسە پەسەند دەکا.
چەند ڕۆژ لەمەوبەر عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران نیگەرانیی خۆی لە لاواز بوونی زمانی فارسی دەربڕی و داوای لە لایەنە پێوەندیدارەکان کرد کە ئەهمییەتی زیاتر بە زمانی فارسی بدەن.
دوابەدوای قسەکانی عەلی خامنەیی، ڕۆژی ٨ی جۆزەردانی ١٣٩٨ی هەتاوی “ڕزوان حەکیم زادە” جێگری وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی ئێران باسی لە گەڵالەیەک کرد کە بە تەواوی شوینیستی و بۆ سڕینەوەی زمانی نەتەوەکانی دیکەی ئێرانە.
جێگری وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن ڕایگەیاند کە دەیانهەوێ
ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار، بە هۆی کوشتنی ئەسپی کاسبکاران، ڕەخنەیان لە نیزامییانی حکوومەت گرت.
ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار ڕایانگەیاند کە چەندین سەر ئەسپی کاسبکاران لە کوێستانی "مێرگە چەکۆ"، لە لایەن نیزامییانی حکوومەتەوە کوژراون.
ئەم ڕێکخراوەیە، لە هەمبەری کوشتنی ئەسپی کاسبکاران ڕایگەیاندووە: "چۆن دەبێت ئەم زمان بەسراوە بێتاوانانە لە دادگای سەحراییدا، بکوژرێن."
ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار لەمبارەوە وتوویانە: "ئەم کارە
وەزیری دەرەوەی ئێران مەرجێک بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا دادەنێت.
محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، ئەمریکا شەڕی ئابووری لەگەڵ ئێران راگەیاندووە.
محەمەدجەواد زەریف هەروەها رایگەیاندووە، ئەگەر ئەمریکا گەمارۆ ئابوورییەکان
وتەبێژی حكومەتی ژاپۆن رایگەیاند شینزۆ ئابێی سەرۆك وەزیر سەردانی ئێران دەكات بە ئامانجی هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی نێوان تاران و واشنتۆن, وتەبێژی حكومەتی ژاپۆن كەهاوكات لێپرسراوی سكرتاریەتی حكومەتی ژاپۆنیشە، ئاماژەی بەوەشداوە كە سەردانەكەی ئابێ بۆ ئێران دەبێتە یەكەم سەردانی لێپرسراوێكی ژاپۆن دوای 41 ساڵ بۆ ئەو وڵاتە , بەبێ ئەوەی وردەكاری و رۆژی سەردانەكە ئاشكرابكات , بەڵام ئاژ
ا: بەرپرسی نوێی زانکۆی زانستی پزیشکیی شاری ئیلام ڕایگەیاند کە ئەو زانکۆیە لەگەڵ کەمیی بوودجە بەرەوڕوو بووەتەوە.
دوکتور "محەمەد کەریمیان"، لە کاتی گۆڕانی بەرپرسی زانکۆی زانستی پزیشکیی شاری ئیلامدا ڕایگەیاند: "زانکۆی پزیشکیی شاری ئیلام ، ١٠٦ میلیارد تەمەن کەمیی بوودجەی هەیە و قەرزدارە."
ناوبراو هەروەها وتی: "لە هەنووکەدا ئێمە لەگەڵ کێشەی