د. سەردار عەزیز
ئێستا دەتوانین بڵێین کە بە سەرکردایەتی تورکیا، هەر سێ وڵاتی عێراق و ئێران و تورکیا لە فشار و هێرش و شەڕدان دژ بە کورد.
توپبارانی ئێران بۆ سنورەکان، داوای عێراق بۆ کردنەوەی دەروازەیەکی تر لەگەڵ تورکیادا دوور لە دەستی حکومەتی هەرێم، لە گوندی ئۆڤاکۆی، هێرش و توپبارانەکانی تورکیا، هەموو لە یەککاتدا بەڵگە و نیشانەی ئەم دۆخەن.
ئەندازیاری ئەم گەلەکۆمەیە لە ئێستادا تورکیایە،هەتا ماوەیەک لەمەوپێش چەند تێگەیشتنێکی هەڵە لە ئارادابوو کە ئەم ڕوداوانە هەمویانی پوچکردەوە.
نمونەی ئەم تێگەیشتنە هەڵانە کە زۆر لە لایەن میدیای کوردییەوە بە گوێی خەڵكی کورددا دەدران:
یەکەم، نەمانی ترسی دەرەکی لە سەر هەرێم، دووەم، نەبونی هەماهەنگی لە نێوان تورکیا و ئێران، بە تایبەتی دژ بە پەکەکە، سێیەم، نەمانی ترسی سەربازی لە لایەن حکومەتی عێراقەوە، یان هاوکاری نەکردنی عێراق بە مۆدێلی جاران دژ بە کورد.
چۆن تورکیا توانی ئەم هێزانە کۆکاتەوە؟
هەردوو عێراق و ئێران لە ژێر فشاری دارایی و ئابوری زۆردان، یەکێک لە ئامانجەکانی حکومەتی کازمی ئەوەیە کە داهاتی غەیرە نەوتی دەست بکەوێت، یەکێک لەو سەرچاوانە کە داهاتی زۆر دابین دەکات دەروازەکانە.
بونی ئامانجی تورکیاش بۆ کردنەوەی دەروازەیەکی تر لە نێوان
عەلی مەحموود
داخوا دەڤەری سەردەشت چەند چیرۆكی كپكراوی وەك چیرۆكی بەسەرهاتی قادری مەولان پووری تێدا بێت, كە ئازارەكانی خۆی تا ئێستا لە هەناویدا بە كپكراوی هەڵگرتبێت و بە ئازارەوە لە كۆڵی نابێت , لە ناخەوە پیش بدات , تا لە تەمەنی 76 ساڵەدا لە گەڵ خۆی بردییە ژێر گۆڕەوە , چاوەڕوانی دەرفەتێك گونجاو , چركە ساتێك , ڕۆژگارێك , هەلێكی لەبار بكات پڕ بە دڵی خۆی هەڵیانڕێژێت و هەگبەی دڵی بە توانای خۆی بۆ هەمووان بكاتەوە؟,, مخابن هەر نەیكردەوە , ئازار و دەردی قوربانیانی شاری سەردەشت بە بارستایی چیا سەركەش و سەربەرزەكانی گیاڕەنگ و زەنزیران باڵا بەرزە و وەكو ئەوانیش سەری بەرزە, لەویش گەورەترن .
ئەم چیرۆكەی لێرەدا بۆتان دەگێڕمەوە, چیرۆكی ناو ئەفسانەكانی بەر ئاگردانەكان و سیناریۆی ناو فلیمە خەیاڵیەكان و فەنتازیای ناو ڕۆمانەكان نییە, بەڵكە بەسەرهاتی كوردێكی لادێی نەخوێندەوارە كە ناتوانێت سەرجەم ئازار و لایەنە پڕ لە ترایژیدیاكانی ژیانی وەك خۆی بە خەڵك ڕابگەیەنێت, چیرۆكەكانی ژیانی سنووری خەیاڵدانی رۆمانووسان و شاعیرانی بەزاندووە , ئەو كەسەش عومەر خاوەرە كۆچكردووەكەی سەردەشتە, كە ناسراو بوو بە مام قادر, ئەو مام قادرەی خێزانەكەی دەبێت بە قوربانی چەكی مۆدێرنە و تراژیدیای چیرۆكی مەرگە ساتەكەشی كەسێك نەبوو بە تەواوەتی بۆ نەوەكانی داهاتووی بگێڕێتەوە, نەخوازەلا بنووسرێتەوە, ئەگەر ئەو دادگایە نەبوایە (( دادگای بازرگانی چەكی كیمیاوی هۆڵەندی فرانس ڤان ئانرات لە ساڵی 2004 )) لەگەڵ خۆیدا مەرگە ساتەكانی دەبردە گۆڕەوە , كەسێك گوێبیستی ئاهو ناڵەی ئەم پیاوە خاكییە بە ویقارە سەربەرزە نابوو .
پیاوێكی بەخۆ بە بەرگی كوردی و كڵاو جامانەی سەرەوە, دەگاتە شاری لاهای پایتەختی دادپەروەری جیهانی, بۆ ئەوەی سكاڵای خۆی پێشكەش بە دادگا بكات لەسەر تاوانباری بازرگانی چەكی كیمیاوی فرانس ڤان ئانرات , ئەو بارێك تاوانی لە ویژدانیا هەڵگرتووە هێناوییەتی لە لاهای شاری دادپەروەری جیهانی
ڕێبوار سیوەیلی
1. توركیا توانیویەتی لە ئاست كوردا، وڵات و كولتوورەكەش یەك بخات و كولتوورێكی دژە كورد لەسەراپای وڵاتەكەدا دابمەزرێنێت، بە جۆرێ كە زۆر زەحمەتە ڕەخنەگرتن لە سیاسەتی توركیا لە ڕقی تورك لە كورد جیا بكەینەوە. بەمجۆرەش، ئەو تێورە ئازارشكێنەی كە دەیگوت: سیاسەتی فەرمی دەوڵەت لە ڕای گشتی خەڵك جیابكەینەوە، بۆ دۆخی توركیا ناخوات: خەڵك و حوكوومەت، دەستیان خستۆتە ناو دەستی یەكتر و بە هەمان ئاستی فاشیانە لە دژی كورد كار دەكەن. ئەمە یەك.
2. دەستەبژێرێك لە ئەمەریكا هەن كە كورد دەناسن و هەموویان تەمەنیان لەسەرە، ئەمانە دوایین نەوەی ئەو وڵاتەن كە پشتگیریی لە كورد و مافەكانی دەكەن. بەڵام هەموو خەڵكی ئەمەریكا نە ئەوەندە كورد دەناسن و نە ئەوەندەش كێشەكەی شارازان، كە ئەم خۆشەویستییە بۆیان ببێتە شتێكی میراتی و لە ساڵانی داهاتوودا بمێنێتەوە. بۆیە ئەگەر دۆخەكە بەمجۆرە بڕوات، ئەم نەوەیەی ئێستای ئەمەریكا لە سیاسەتدا، دوایین نەوە دەبن كە قسەی خێر بۆ كورد بكەن و لە ساڵانی داهاتوودا كورد بیر دەچێتەوە. ئەوەش دوو.
3. سێ: كتێبەكەی جۆن بۆڵتن مژدەی مەسیحایی بۆ ڕزگاركردنی كورد نییە و بۆخۆشی ڕزگاركەرێك نییە بیەوێت كورد لە میحنەتەكانی پەیوەندی نێوان ترەمپ و ئەردۆگان دەربهێنێت. ئەوە كتێبێكی پەرچەكرداریانەی موحافیزەكارێكە، كە لە ئەنجامی دوورخستنەوەی لە (ماڵە سپییەكە)، نووسیویەتی. بەرهەمی پەرچەكردار ئەوەندەی ڕووە دەروونییەكەی لێدەخوێندرێتەوە، ئەوەندە ستراتیژ و بۆچوونی داهاتوویی لەسەرەوە بینا ناكرێت. بۆیە ئەو چاودێرە سیاسییە كورد و مامۆستایانەی لە ئێستادا وەك شەپۆلێكی نوێ قسان لەسەر ئەم كتێبە دەكەن، پێویستە ئەم ڕاستییەیان لەبەر چاو بێت. بە بڕوای من كتێبەكە زۆر لە پەراوێزدا باسی كورد دەكات و هیچ كاریگەرییەكیشی لەسەر
ئاسۆس هەردی
ئەمە نەیەکەمین جارە سوپای تورکیا هێرش دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان، نە دوا جاریش دەبێ. بەڵام ئایا ئەم هێرشەیش هەر لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە وەرزییەکانی پێشوودایە بە بیانووی "لیدانی گەریلاکانی پەکەکە"، یان لەم کاتەدا بەدیاریکراوی ئامانج و مانایەکی تری هەیە؟
پێش ئەوەی وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە، باشتر وایە سەیری وێنە گەورەکە بکەین. لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، تورکیای ئەردۆغان هەوڵێکی زۆری داوە بۆ ئەوەی لە پێستی خۆی دەرچێت و بە هەنگاوی عەمەلی، وەک ئەو خەیاڵەی لە مێشکیدایە نفووز و دەسەڵاتی تورکیا وەک سەردەمی ئیپراتۆرییەتی عوسمانی بەرفراوان بکات.
ئەگەر دروشمی کەمالییەکان ئەوە بوو چوارچێوەی سنووەرەکانی "میساقی میللی: سوێند یاخود پەیمانی نەتەوەیی" نەبەزێنن، تورکیای ئەردۆغان دروشمی "گەڕانەوە بۆ مەزنیی دەوڵەتی عوسمانی"ی هەڵگرتووە (دواتر دێمە سەر میساقی میللی). بە کردەوەش رۆژ بە رۆژ نفووزی سیاسی و ئەمنی و عەسکەریی خۆی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا فراوان دەکات. جگە لە هەوڵدان بۆ هەیمەنەی سیاسی و سەبازیش، چاوی
هاوژین رەئوف
ئەگەر مرۆڤ بتوانێت دەرونی پاک بکاتەوە، ئەوا دەتوانێت بە عەقڵێکی کراوە بیر لە ئامانجی چاک و بە سود بۆ خۆی و دە وروبەری بکاتەوە، بە ڵام کەم کەس هەیە بیر لە دەوروبە ر بکاتەوە، هەرکەس دە بینیت هەوڵ بۆ خۆی دەدات ئەگەر مرۆڤی واش هەبێت بیر لە کۆمەڵگا بکاتەوە سەرکوت دەکرێت؛ بیر و بۆچونەکانیشی پیشێل دەکەن، لەبەرچاوی کۆمەڵگاش وێنای تێکدەدەن و سوکایەتی پێ دە کەن.
خەڵکی قسەیان زۆرە و کرداریان کەمە، حەز بە شکانی پەیکەری جوان دەکەن حەز بەوە ناکەن جوانتر و رازەوەتری بکەن، ئەگەر مرۆڤ بارودۆخی بۆ نەرەخسا بە تەواوی بەسەریدا زاڵ دەبێت و نەخۆشیەکی تێدا دروست دەکات کە خۆی هەستی پێ ناکات، بەڵکو لە رەفتار و هەڵسوکەوت و قسەکردنیدا دەردەکەوێت وەک ئەوانەی بێهیوان،لە ژیان بێزارن، ئەوانەی بیروهۆشیان کورتە و رق و کینە دەرونیانی داپۆشیوەو...هتد
ئەو جۆرە مرۆڤانە حەز بە بینینی کەسی دڵسۆز و سەرکەوت و دیمەن و پەیکەری جوان ناکەن، کە سەرنج و دڵی خەڵک ڕاکیشێت، بەڵام خۆش بەخت دەبێت کە پەیکەرێک بەشکاوی ببینێت، ئەمانە گەڵای پایزیان لا جوانترە لە گوڵی بەهار، دژایەتی هەموو جۆرە سە رکەوتنێک جا ناوبانگ دە رکردنە یان روخساریەتی یان کردەوەی چاکە یا کەسێکی خۆشەویستە...هتد
لە زڕاندنی ناوی کەسەکە سەرەتا خۆی پێ رازی دەکات لە پاشدا بۆ دەوربەری کە مرۆڤێکی بێبایەخە.
لە راستیدا مرۆڤە مەزن و سەرکەوت و دڵسۆزەکان خۆیان ڕێگە بەو جۆرە هەڵوێستانە دەدەن دروست بێت، هەمیشە خەیاڵی لای بابەتە سەرەکیەکانی ژیانە بایەخ بە شتەلاوەکیەکان نادات، لەسەر شێوەی خۆی وێنەی خەڵکی دەبینێت بەوەی خەڵکی وەک ئەو بیر لەجەوهەری شتەکان دەکەنەوە و حەز بە جوانی دەکەن
سەرتیپ جەوهەر
9ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2019 مەزلوم عەبدێ (كۆبانی) سەردانی سلێمانی كردو دوای كۆبونەوەو دیداری لاهور شێخ جەنگی سەردانی هەولێری كردو نێچیرڤان ئیدریس بارزانی بینی. بە راوێژ لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی و نێچیرڤان ئیدریس بارزانی دەستپێشخەرییەكی لەبارەی ئاشتەوایی نێوماڵی كورد لەرۆژئاوای كوردستان راگەیاند بەو مەرجەی هەردوولا هاوكاریی بكەن.
ئەو دەستپێشخەرییەی مەزلوم دەنگدانەوەیەكی زۆرباشی لەرۆژئاوای كوردستان هەبوو، لەسەر هەردوو ئاستی سیاسی و كۆمەڵایەتیی پێشوازییەكی گەرمی لێكرا. لەو ماوەیەدا مەسرور بارزانی سەردانی توركیای كرد و لە 28 نۆڤەمبەر مەولود چاویش ئۆغلۆی بینی. دواتر لەوڵامی ئەو دەستپێشخەرییەی مەزلوم لەسەرەتای مانگی یەكەمی 2020 ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كورد (ئەنەكەسە) سەردانی توركیایان كردو زنجیرەیەك دیداریان بۆ رێكخرا، دەزگای میتی تورك كۆبونەوەیەكی بۆ لەگەڵ ئیئتیلافی موعارەزەی سوریا (موعارەزەی سەر بەتوركیا) رێكخست و لە راگەیانەكان رێككەوتنێكیان لە 14/1/2020 بڵاوكردەوە، بەپێی رێككەوتنەكە دەبوو ژمارەیەكی زۆر ئاوارەكانی ئەو سنورانەی بەهۆی داگیركاری توركیاوە ماڵ و حاڵیان جێهێشتبوو بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، وەك دانیشتوانی شارەكانی سەرێكانی و گرێ سپی و چەند شوێنێكی دیكە. ئەو رێككەوتنە بەهەوڵێكی باڵێكی ناو پارتی بۆ لەباربردنی هەوڵەكەی
فەرشید رۆستەمی
ئهمه پرسیارێك بوو یهكێك له مامۆستاكانم ماوهیهك پێش ئێسته ورووژاندی و به ههموو خوێندكارانی دهگوت، شرۆڤهی ئهم دهركهوتهیه بكهن كه ئێمه وهك وڵاته ڕۆژههڵاتییهكان بهگشتی، له ههموو وڵاتانی تر زۆرتر لهسهر ئهخلاق و ڕهوشتی جوان دواوین و ههزاران كتێب و نامیلكهمان لهسهری ههیه، ئهگهڕ بڕیاردان و دهركهوتهی ئامانجهكان ههر ئهو بنهمایه بێت، ئهمڕۆ خهڵكی ئێمه دهبێ له ههموو شوێنێك به ئهخلاقتر بێت و جوانترین ڕهوشت له كۆمهڵگهی ئێمه ببینرێت، ههروهها كۆمهڵگهكهمان زۆرتر له ههموو كۆمهڵگهكانی تر، دهبێ پابهندی ڕهوشتی جوان و ئهرێنی بێت، بهڵام خۆ ههڵسوكهوتی مرۆڤی دهوروبهرمان ئهوه ناڵێت. لهبهرچی وڵاتانی ڕۆژئاوا لهگهڵ زۆربهی ڕووداوهكاندا به عهقڵ و زانست ڕووبهڕوو دهبن و ئهمڕۆ ڕهوشت و ههڵسوكهوتی جوان زۆرتر لهوێوه دهبینین، ئهوانن سهرمهشق بۆ ئێمهی ڕۆژههڵاتی كه لهوانهیه ئێمه به قهد ژمارهی ساڵی بنیاتنانی ههندێك لهو وڵاتانهـ كتێبمان لهسهر چاكهكردن و فڵان و فیسار ههبێت، هۆی چییه و ئهم دیاردهیه بۆ چ شتێك دهگهڕێتهوه؟
ئهمهش وهڵامی من بوو:
یهكهم: بهر له ههموو شتێك باشتر وایه بڵێم ههڵسهنگاندنی كۆمهڵگهی ئێمه لهگهڵ كۆمهڵگه ڕۆژههڵاتییهكان عهرهبی گوتهنی قیاسی مع الفارقه، بهتایبهت دنیای دهستهی یهكهم و دووهم وهك ئهمهریكا و ئهوروپا. چونكه تاریفی مرۆڤێك كه باوهڕی به هیج جۆره ئاینێكی ئاسمانی و دنیایهكی تر نییه، لهگهڵ تاریفی مرۆڤێكی ڕۆژههڵاتی كه به درێژایی مێژوو پێوهندی لهگهڵ ئاینهكان ههبووه، له بنهڕهتهوه جیاوازه. دهتوانین
بورهان شێخ ڕەئووف
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ فەرمانی دا کە ھەر بەلەمێکی سەربازی ئێرانی نزیک بێتەوە لە کەشتیەکانیان لە ئاوەکانی ناوچەی کەنداو ئاگربارانی بکەن و لەناوی ببەن، ئەمەش لە دوای ھەفتەیەک لە نزیک بوونەوەی ١١ بەلەمی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ھەفتەی ڕابردوو لە کەشتیە جەنگیەکانی ئەمریکا بە دوورییەکی زۆر کەم.
ناکۆکیەکان ھەڵدەکشێن سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەردوو وڵاتی ئەمریکا و ئێران تا ڕادەیەکی زۆر بەتایبەتی ئەمریکا کە ئێستا لە یەکەمی لیستەکەدایە بۆ تووشبوون و مردن، ھەرچەندە لە زۆر شوێنی تر بە ھۆی ئەو ڤایرۆسەوە شەڕ و ململانێکان خاوبوونەتەوە.
لە ئاوا بارودۆخێکدا کە ئێران گیرۆدەی ئەو ڤایرۆسە نەگریسەیە و قوربانی زۆریشی ھەیە بارودۆخی وڵات شڵەژاو و نالەبارە بەھۆی گەمارۆ و سزاکانی ئەمریکاوە کەچی یەکەم مانگی دەستکردیان بە سەرکەوتوویی ھەڵدایە بۆشایی ئاسمان و ئەگەر پێشتر دەیان گووت کە بۆ مەرامی سەربازی نییە، بەڵام ئێستا باس لەوە دەکەن بۆ مەبەستی بەرگری و سەربازییە.
ھەر ئەمەش وای لە ترەمپ کرد کە دوای بڵاوبوونەوەی ئەو ھەواڵە لە تویتێکدا بنووسێت کە فەرمانی بە ھێزە دەریاییەکانی ئەمریکا کردووە لە کەنداو کە ھەر بەلەمێکی سوپای
هۆمهر نۆریاوی
116 ساڵ پاش دهرچوونی یهکهمین ژمارهی ڕۆژنامهی "کوردستان" له مانگی ئاپریلی ساڵی 1898ی زایینی (گوڵانی 1277ی ههتاوی)له قاهیرهی پێتهختی میسر و له لایهن "میقداد مهدحهت بهدرخان"هوه بۆ پێشخستن و گهشهپێدانی زمانی کوردی،لهم بهشهی کوردستاندا(کوردستانی ئێران)زمانی کوردی خۆی له کوێدا دهبینێتهوه؟ پتر له 400 ساڵ دوای ڕاژه و خزمهتهکهی" مهلای جزیری"،"خانای قوبادی"،"ئهحمهدی خانی"و"عهلی بهردهشانی" له ڕێی نووسین و هۆنینهوهی شێعر و هۆنراوهوه به زمانی کوردی،لێره چی بۆ پێشخستنی ئهم زمانه کراوه؟ هۆکار چییه هێشتا زۆرینهی کۆمهڵگهی کوردستانی ئێران به ڕۆشنبیرانیشهوه،خاوهنی زمانێکی پێوهر بۆ ئاخاوتن و نووسین نین ؟ بۆچ شانبهشانی بهشهکانی دی کوردستان خاسما کوردستانی ئێراق(باشووری کوردستان)،زمان لێره ئهوهنده گهشهی نهکردووه؟ ئایا ههموو کهم و کووڕیی و خهتاکان ههر ڕووی له دهستهڵات و حوکوومهت و نهبوونی دهزگهیهکی فهرمیی وهک پهروهرده و بارهێنانه بۆ خوێندن و نووسین،یان بهشێکی کهمتهرخهمییهکه بهرۆکی خودی خۆیشمان دهگرێتهوه ؟!
وهرامدانهوه بهم چهند پرسیاره و دهیان پرسیاری دی له ههمان
د.سالار ئەحمەد مام حەسەن
پزیشك لە بەشی رادیۆلۆجی لە سیتی هۆسپیتەڵ
زۆرینەی ئەو كەسانەی لەوڵاتانی تر بەهۆی كۆرۆناوە گیانن لەدەست دەدەن، دەركەوتووە كە زۆرینەیان نەخۆشی درێژخایانیان هەیە وەك نەخۆشییەكانی (دڵ، سی، شەكرە) جگە لەوەش زۆرینەی ئەو توشبووانەی بەرگەی ڤایرۆسەكە ناگرن و گیان لەدەست دەدەن و چانسی چاكبوونەوەیان كەمترە، كەسانی بەتەمەنن.بەپێی راپۆرتە پزیشكییەكانی كەلەبەر دەستدان، تائێستا لەوڵاتی بەریتانیا، دوو كەسی گەنج بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، زۆرینەی ئەوانەی تر كەسانی بەتەم ن بوون یاخود نەخۆشی درێژخایانیان هەبووە. یەكێك لەو گەنجانەی كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەو بەو هۆیشەوە گیانی لەدەستدا، وەك حاڵەت و كەیسێكی دەگمەن مامەڵەی لەگەڵكرا، چونكە یەكەم كەس بوو لەو تەمەنەدا لەبەریتانیا بەهۆی كۆرۆناوە گیان لەدەستبدات.بەپێی راپۆرتی پزیشكی، ئەو نەخۆشخانەیەی حاڵەتی گیانلەدەستی ئەو توشبووە گەنجەی تێداتۆماركراوە، ئەگەرچی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنابووە، بەڵام هەر لەبنەڕەتدا باری تەندروستی جێگرنەبووەو چەند كێشەیەكی تەندروستی هەبووە و نەخۆشی درێّژخایانی هەبووە، بەبێ ئەوەی راپۆرتە پزیشكییەكەی نەخۆشخانەكە ئاماژە بەوە بكات كە چ جۆرە نەخۆشییەكی
مەریوان وریا قانع
بیركردنەوە لە دەرەنجامەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ژیانی كۆمەڵگاكان هێشتا لە سەرەتای سەرەتاكاندایە و ئەوەی هەیە و دەگوترێت، جگە لە كۆمەڵێك ڕا و هەندێك چاوەڕوانیی تایبەت زیاتر نییە. كەسانێك هەن باس لەوەدەكەن دونیای دوای تەواوبوونی ئەم ڤایرۆسە هەمان دونیای بەر لە هاتنی ئەم ڤایرۆسە نابێت، نە سیستمی نێودەوڵەتیی، نە ئابوری، نە وردەكارییەكانی ژیانی ڕۆژانە، هیچیان وەك خۆیان نامێننەوە. كەسانێكی تر هەن تا ئەو شوێنە دەڕۆن و باس لە كۆتایی كاپیتالیزم (سەرمایەداری) و هاتنەكایەی دونیایەكی تەواو تازەدەكەن، كە بە دونیای سۆسیالیزم و كۆمۆنیزم ناویدەبەن، بەڵام سۆسیالیزم و كۆمۆنیزمێك جیاواز لەوەی لە سەدەی بیستەمدا بینیمان.
بە پێچەوانەی ئەمانەوە كەسانێكی تر باس لە بەهێزبوونی زیاتری ناسیۆنالیزم و دەوڵەتی نەتەوەیی و داخرانی كۆمەڵگاكان دەكەن و پێیانوایە ئەو سنورانەی لە ئێستادا و بەخێرایی لە نێوان وڵاتەكاندا داخران، بە ئاسانی ناكرێنەوە، سنورە جوگرافییەكانیش بكرێنەوە سنورە نەفسی و سایكۆلۆژییەكانی دوای ڤایرۆسەكە دەمێنن. كەسانێكی تر باس لە بەهێزبوونی زیاتری پێگەی سیستمە تۆتالیتارییەكان (دیكتاتۆرییەكان) و توانا ترسناكەكانی دەوڵەت لە كارانتینەكردن و چاودێریكردن و ئاراستەكردنی مرۆڤدا دەكەن و دونیای دوای كۆتایی ئەم ڤایرۆسە
حامید فەرازی
بەشی یەک)ڕوونکردنەوە)
لەماوەی ڕابردوودا پۆستێکم، لەگەڵ وێنەیەک، لەسەر ڕێفۆرمخوازانی کورد لە فەیسبووکدا بڵاو کردەوە کە چەند کەسێک چون لەوێنەکەدا بوون، لێم دڵگران بوون و لەلایەن بەعزێکیانەوە هەندێک ڕەخنەو گلەوگازندە و تەنانەت تۆمەتم بۆ هاتەوە. ئەمە لەخۆیدا شتێکی زۆر گرنگ نییە، دەمەوێ بڵێم من کێشەی تاکەکەسیم لەگەڵ ئەوان نییە و ئەگەریش بیانەوێ بچنە ئەو فازەوە کە کێ پیاوی چاکە و کێ خراپە، کێ ڕاست و ناڕاسته یا مەبەستی هەرکەس لەو شتانە دەینووسێ چییە، من ناچمە ئەو مەیدانەوە و بەو زمان و پێودانگانە ئاخافتن لەگەڵیان ناکەم چون پێموایە ئەو شێوازە بەلاڕێماندا ئەبات و ئەسڵی شتەکەمان لێ وندەکا، پاک وناپاک بوونی هەرکەسیش، جگە لەوەیکە لێرەدا زۆر پێوەندی بە باسەکەوە نییە، شتێکە دەبێ خەڵکی تر بڕیاری لەسەر بدەن نەک من یا لایەنی بەرامبەرم کە لێرەدا هاوفکری یەک نین و لەوانەیە ئێستاکە ڕقمان لەیەک هەستابێ!
لەم پێناوەدا هەوڵدەدەم بۆ چەند هەفتەیەک بابەتێک لەچەند بەشی کورتدا بورووژێنم کە زیاتر ئەزموون و بیرەوەرییەکانی خۆم لەساڵانی ڕابردوو لەخۆدەگرێ، ئەم بابەتە گێڕانەوەیەکە لە چاوی منەوە، لەوانەیە کەسی تر هەبن ئەو ڕووداوانەیان بەجۆرێکی تر دیبێ یا بیانەوێ هەندێ شتی لێ زیادکەن کە لەوانەیە من لێیان
د.محەممەد شوانی
كۆرؤنا , نه یهكهم و نه دووایین پهتایه ههڕهشهی قڕكردنی مرۆڤ بكات لهسهر گۆی زهوی، میژووی مرۆڤایهتی پره له كارهساتی گهوره ، ههندێك لهو كارهساتانه سروشتی و له ئهنجامی گۆرانكاریه ئیكۆلۆژیهكاندا روویانداوه ،و ههندێكیانیش به هۆی كارو چالاكی و دهستێوهردانی مرۆڤ له پێكهاتهكانی سروشت.
ئهگهر سهرنجێك له قوڵایی مێژوو بدهین تا ئهم دوواییانهش مێژوونوسان وایاندهزانی (تهورات) كۆنترین سهرچاوهی مێژووییه باسی (تۆفان=لافاو) یان سهر ئاوكهوتن و خنكانی به كۆمهڵی مرۆڤهكانی كردبێت! ، بهڵام شوێنهوارناسان ههقیقهتی ئهم رووداوهیان له پاشماوه شارستانیهكانی زۆربهی گهلانی دێریندا سهلماند، نزیكهی چوار ههزار ساڵ لهمهوبهر و لهسهردهمی بنهماڵهی سێیهمی ئوری سۆمهری ، له تابلۆی یازدهههمی داستانی كهڵهگامێشدا چیرۆكی لافاوێكی گهورهو له ناوچوونی گشتی و دروستكردنی پاپۆرێك و رزگاربوونی كهمینهیهكی زۆر كهمی پیاوچاكانی مرۆڤایهتی دهگێڕێتهوه.
له میژووی شارستانی بابلیدا ، كه (300پ،ز)به زمانی یۆنانی نوسراوه ، به هۆی زۆربوونی ژمارهی دانیشتوان و بهرزبوونهوهی ژاوهژاویانهوه خودا برسیهتی و تاعونی بۆ ناردوون ،بهڵام كهمنهبوونهتهوه ،بۆیه بریاری داوه لهناویان بهرێت ،خوای مهردۆخ دهچێته خهوی پادشا و ههواڵی ژێرئاوكهوتنی زهویی دهداتێ
حامید فەرازی
بەشی دووهەم
بەسەرۆککۆمار بوونی موحەمەد خاتەمی لە 2ی جۆزەردانی ساڵی 1376 هەتاوی دەسپێکی وەرزێکی نوێ بوو لە مێژووی سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێراندا کە هیوایەکی تازەی خسته دڵی زۆربەی هێزولایەنە سیاسییەکان و بەوپێیەش لەکوردستاندا بۆ یەکەمجار کۆمەڵگای سیاسی هەستی کرد، پاش سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی، دەتوانێ هەندێ ئەکت و دەسکەوتی جیاوازی هەبێ و بەشێوەیەکی نوێ ڕۆڵ بگێڕێ لە چارەنووسی سیاسی خۆیدا. ئەم دەرکەوتنە پاش هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ساڵی 76 لە هەڵبژاردنی شۆڕاکانی شارولادێ لە ساڵی 1377دا خۆی نواند و لە هەڵبژاردنەکانی پارلمانی شەشەم لە ڕێبەندانی ساڵی 1378دا بەشێوەیەکی تایبەت گەیشتە لوتکە. لەو هەڵبژاردنانەدا بۆیەکەمجار کەسانێک وەکوو کاندیدا پاڵێوران و شیاوبوونیان پەسند کرا کە پێشتر لەمێژووی کۆماری ئیسلامیدا وێنەیان نەبوو هەم لەباری توانایی و سەربەخۆبوونی ئەو