سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە تویتێکدا هەڕەشەی لە ئێران کرد لە پێوەندی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەدا.ئەمەش نیگەرانییەکان سەبارەت بە هەڵگیرسانی جەنگ زیاتر دەکات.
سەرۆک ترامپ وتی " ئەگەر ئێران شەڕی دەوێت ئەوا بە فەڕمی کۆتایی ئێران دەبێت. جارێکی دیکە هەڕەشە لە ئەمەریکا مەکەنەوە."
سەرۆک ترامپ فشارە ئابوورییەکانی سەر ئێرانی توندترکردەوە و دەڵێت
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان، سپای پاسداران و هێزە چەکدارەکانی رژیم لە شار و ناوچە سنوورییەکانی کوردستان خەریکی ئاوەدان کردنەوەی مۆڵگە کۆنەکانی خۆیانن. بە پێی زانیارییەکان سپای پاسداران لە سنووری سەردەشت خەریکی نوێ کردنەوەو دامەزراندنەوەی بنکە و مۆڵگە کۆنەکانی خۆیانە لەم سنوورەو هێزێکی زۆری لە ناوچە جیاوازەکانی سەردەشت جێگیر کردوە. کە ئەمە نیگەرانی خەڵکی ناوچەکەی لێکەوتۆتەوە.
یەکێک لەو شوێنانەی کە سپای پاسدارانی هێزی تێدا جێگیر کردووە، بەرزاییەکانی شاخی "جاسوسان" ە کە هێز و چەک قورس و نیوە قورسی تێدا جێگیر کراوە.
هەندێک لە زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە سپای پاسداران
چالاکێکی سێنفیی مامۆستایانی کرماشان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، "عەلی سادقی"، چالاکی سێنفیی مامۆستایانی کرماشان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.
ئەم چالاکە بە هۆی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بانەمەڕدا، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بانگهێشت کراوە.
"عەلی سادقی"، بۆ چەندەمین جارە کە بە هۆی چالاکییەکانی
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوە و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا قەیرانەکانی سووریا، ئۆکراینا و ڤەنزێلا و پرسی ئێرانی تاوتوێکرد.
پۆمیپۆ و لاڤرۆڤ لە کۆبوونەوەکەیاندا قسەیان لەسەر دۆخی سووریا کردووە، "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پرۆسەیەکی سیاسی کە کۆتایی بە مەینەتییەکانی خەڵکی سووریا بهێنێت".
لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی هاوبەشدا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، مایک پۆمپیۆ رایگەیاند، لەسەر دۆخی ئیدلب و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا قسەیان کردووە و جەختیان لە کۆتاییهاتنی گرژییەکان لەو ناوچانە کردووەتەوە.
مایک پۆمپیۆ گوتیشی "گفتوگۆمان لەبارەی سووریا کرد، هەردوولا هاوڕابووین لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی سیاسی بۆ کۆتایهاتنی مەینەتییەکانی خەڵک. دەمانەوێت ئەم پرۆسەیە
بوومەلەرزەیەک چەند ناوچەیەکی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند. تائیستا دەربارەی زیانەکانی ئەو بۆمەلەرزەیە هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.
ئەمڕۆ کاتژمێر ١:٢٨ خولەک بوومەلەرزەیەک بە ٥.١ پلە ریشتەر، پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند ، هاوکات ناوچەکانی بەمۆ و هەڵەبجە و دەربەندیخان و سلێمانی باشووری کوردستانی هەژاند، بەڵام پلەی بۆمەلەرزەکە ئاشکرانەبووە.
جەلیل باڵایی، بەڕێوبەرایی ناوەندی قەیرانەکانی کرماشان
وهزارهتی دهرهوهی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگهیاند، تاران ههنگاو به ههنگاو له رێككهوتنی ناووكی دهكشێتهوه.
جێگری وهزیری دهرهوهی ئێران، عهباس عراقچی، رایگهیاند، پرسی كشانهوهی یهكجارهكی له رێككهوتنهكه، له بهرنامهماندایه، به قۆناغی له ههمووی دهكشێینهوه.
گوتیشی: تاران ئامادهیه پابهندی تهواوی رێككهوتنهكه بێت، ئهگهر لایهنهكانی دیكهش پێوهی پهیوهست بن.
ههروهها گوتی: سهرۆكی ئهمهریكا، دۆناڵد ترهمپ ههر له سهرهتاوه
ئەمریكا: ئەگەرەكانی هێرشی ئێران بۆ سەر بەرژەوەندیەكانمان زیاتر بوون
چاودێران: جوڵەكانی ئەمریكا دژی ئێران جەنگی دەرونیە
دوای جوڵاندنی كەشتی فڕۆكە هەڵگری لینكۆڵن، ئەمریكا كەشتی فڕۆكە هەڵگری یو ئێس ئێس ئەرلینگتۆنیشی بەرەو ئاوەكانی كەنداو بەڕێكرد، ئەوەش بەوتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكایە لە بەرامبەر هەر جوڵەیەكی ئێران، هاوشانی جوڵە سەربازییەكان دۆناڵد ترەمپ پەیامێكی دیبلۆماسی بۆ ئێران نارد و رایگەیاند، ژمارەی تەلەفۆنەكەی دەداتە ئێرانیەكان تاوەكو پەیوەندی پێوە بكەن بۆ رێكەوتنێكی نوێی ئەتۆمی.
تادێت ئەمریكا هێزو جبەخانەی سەربازیی زیاتری پێشكەوتوو
سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکایەتی فەڕەنساوە وتی ئەگەر ئێران پاشگەز بێتەوە لە جێبەجێکردنی بەندەکانی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی نێوان تاران و زلهێزەکانی جیهان، ئەوا وڵاتانی ئەوروپا پەنا دەبەنە بەر سەپاندنی سزا بەسەر تاراندا.
لە ڕاپۆرتەکانی دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئێراندا هاتووە دەڵێت ئێران بەنیاز نیە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بکشێتەوە بەڵام هەندێک لەو چالاکییە ناوەکییانە دەست پێدەکاتەوە کە بەهۆی ڕێکەوتنەکەوە ڕاگیراون. وابڕیارە سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی چوارشەممە وتارێک بدات.
سەرچاوە فەڕەنسییەکە وتی " نامانەوێت سبەینێ ئێران کۆمەڵێک ڕێوشوێن ڕابگەیەنێت کە پێشێلکردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بێت چونکە ئێمە وەکو ئەوروپییەکان لەم کاتەدا ناچار
ژینگەپارێزانی ڕێکخراوی ژینکۆ لە شاری شنۆ، بە سەردانی سروشت هەوڵی خاوێنکردنەوەی سروشتیان داوە.
بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژانی سێشەممه و چوارشەممه، ڕێکەوتی ١٠ و ١١ ی مانگی گوڵان، چالاکییەکی ژینگەپارێزی لەژێر ناوی، "پەروەردە، ڕاهێنان، فەرهەنگ"، بە هەوڵ و هیمەتی ئەندامانی ژینگەپارێزیی ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی "ژینکۆ" لە شاری شنۆ بەڕێوە چوو.
لەو چالاکییەدا، چالاکانی ژینگەپارێزی لەو ڕێکخراوەدا، بە مەبەستی پەرەپێدانی کەلتووری خاوێنڕاگرتنی سروشت و ژینگە و بارهێنانی منداڵان بەو کەلتوورە، سەردانی ئەو شوێنە گەشتییارییانەیان کرد، کە منداڵانی خوێندکار، بۆ گەشت و گوزار لێی جێگیر ببوون.
ژینگەپارێزانی ئەو ڕێکخراوە، بە بەڕێوەبردنی کێبڕکێ و نمایش، هەوڵیان دا خاوێنڕاگرتنی ژینگه، بکەن به ئەرک و ئێخلاق و بە پێدانی خەڵات بە منداڵان، جۆش و خرۆشێکی
هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری کرماشان، لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی شاری کرماشان، بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی بانەمەڕ، لقی دووی دادگای ئینقلابی شاری کرماشان، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی "دانیال داراب خانی" بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.
ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی "هەوڵدەدان دژی تەناهی نەتەوەیی" بە ساڵێک زیندانی تەعزیری لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی شاری کرماشان، مەحکووم کرا.
ئەم هاووڵاتییە کوردە، بە هۆی بەشداریکردن لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری ئێران لە شاری کرماشان، لە ڕێکەوتی ١٨ی رەشەممە ساڵی ٩٦ دەسبەسەر و بۆ ماوەی ٢٨ ڕۆژە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کرماشان لە ژێر لێکۆڵینەوە دابووە
مامۆستاکان لە شارەکانی کوردستاندا بە چوونە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی بانەمەڕ، مامۆستایانی شارەکانی ورمێ، مەهاباد، بۆکان، دیواندەرە، سەقز، زیوییەی سەقز، سنە، کامیاران و کرماشان لە بەردەم ئیداراتی پەروەردە و بارهێنان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد و داوای مافەکانی خۆیان کرد.
ئەم کۆبوونەوانە بە داخوازیی شۆرای هاوئاهەنگیی دامەزراوە سێنفییەکانی فەرهەنگییانی ئێران بەڕێوەچوو.
مامۆستایان لە کوردستاندا، بۆ هۆکارەکانی ئەم کۆبوونەوانە ئاماژە بە "نەبوونی ڕوانگەی زانستی لەسەر پەروەردە و بارهێنان، نەبوونی عیداڵەتی پەروەردە، نا وتن بۆ خسووسیکردنی
کۆمپانیای فەیسبوک هەڵمەتێکی نوێی دەسـتپـێکردووە بۆ سڕینەوەی فەیسبوکی ئەو کەسانەی بیروباوەڕی توندڕەو و ڕەگەزپەرستی لەسەر فەیسبوکەکانیان بڵاودەکەنەوە.
لە ڕاگەیاندنێکدا فەیسبوک نووسیویەتی هەمیشە و بەبێ جیاوازی ئەو کەس و ڕێکخراوانەمان بلۆککردووە کە بانگەشە بۆ بیروبۆچوونی توندڕەو و ڕق و کینە دەکەن.
فەیسبوک کە خاوەنی ئنستگرامیشە، دەڵێت ئەو کەس و ڕێکخراوانە لە ئنستگرامیشدا بلۆک دەکرێن.
کۆمپانیاکە لە ڕۆژی پـێنجشەممەوە فەیسبوک و ئنستگرامی کۆمەڵێک کەسایەتی بلۆک کرد، لەوانە پـۆڵ نێڵێن، سیاسەتمەداری کۆماری لە ویلایەتی ویسکەنسن و لۆرا لومەر، چالاکوان
ئەندامانی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی چرۆ لە شاری قوروە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زەوی خاوێن، هەڵمەتێکی ژینگەپارێزییان لە ژێرناوی” خەمخۆری بۆ ژینگە، ئەرکی ئێمەیە” بەڕێوەبرد.
بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی بانەمەڕ ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی چرۆ، بە هاوکاری بەشێک لە قوتابیانی شاری قوروە لە یەکێک لە سەیرانگاکانی ئەو شارە هەڵکەوتوو لە گەڕەکی فەرهەنگیان، هەڵمەتی نەمام چاندیان بەڕێوەبرد و بەو شێوە جوانییەکیان بە جوانییەکانی شاری قوروە زیاد کرد.
شایانی باسە ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی چرۆ، پێشتر لە بانگەوازێكدا داوای لە هاونیشتمانییانی قوروەیی کرد بوو کە لەو هەڵمەتە مەدەنییەدا بەشداریی بکەن و هەر بۆیە لە لایەن خەڵکەوە پێشوازی لێکرا.
جێیئاماژەیە ئەنجوومەنە فەرهەنگی و مەدەنییەکانی شاری قوروە
حوکمی سێ ساڵ زیندان، بە چالاکێکی مەدەنی کورد ڕاگەیەندرا.
موختار زارعی چالاکی مەدەنی کورد خەڵکی شاری سنە، لە تێلگرامی شەخسی خۆیدا، ڕایگەیاندووە: "ڕۆژی ٧ی بانەمەڕی ٩٨، لە کاتی ئامادەبوونم لە دادگا، پێیان ڕاگەیاندم ،تەنیا مافی خوێندنەوەی بڕیارەکە و ڕوونووس کردنت هەیە و کورتکراوەکەی ئەو بڕیارە بەچەشنەیە. دوو ساڵ زیندانی تەعزیری بە تاوانی بێرێزی بە ڕێبەر و هەروەها ساڵێک زیندانی تەعزیری بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بەڵگەکانی بڕیاری دادگا هەمان نامە ڕەخنەیئامێز بە ڕێبەری بووە کە ساڵی ڕابردوو لە لاپەڕی ئینیستاگرام بڵاوم کردبووە".
ڕۆژی شەممە ٢٤ی خاکەلێوە، دادگایی کردنی موختار زارعی، چالاکی مەدەنی کورد خەڵکی شاری سنە، بە تۆمەتی "بێڕێزی بە ڕێبەری حکوومەتی ئێران، پڕوپاگەیاندە دژی نیزام" لە لقی دووی دادگای ئینقلابی
فهرماندهی گشتیی سوپاى پاسدارانى ئێران ڕایگەیاند، سهرجهم هێزه چهكدارهكانی وڵاتهكهیی ئاگادارکردووەتەوە لە حاڵەتى ئامادەباشیدابن لە ئەگەرى هەر هێرشێکى شەوانە.
عهبدولڕهحیم موسهوی فهرماندهی گشتیی سوپاى پاسدارانى ئێران لهمیانى كۆبوونهوهیەکدا لهگهڵ فهرمانده سهربازییه سهرهكییهكانی وڵاتەکەى ئاماژەى بەوەش کرد، پێویستە سەرجەم هێز و یەکە سەربازییەکان لەوپەڕى ئامادەباشیدابن و، بەردەوام لە مەشقى سەربازیدا بن لە ئەگەری هێرشی شەوانەدا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەرچەندە لە سەرەتادا هێرشى وشکانى دەستپێناکات، بەڵام دەبێت هێزى وشکانى لە ئامادەباشیدا بێت.
باسی لەوەش کردووە، دەبێت