ئەنجومەنی وێژەی باشوور، کۆڕێکی ئەدەبی، لە ژێر ناوی "وێژەی چیرۆکی کوردی" بەبەشداری عەتا نەهایی، نووسەری هاوچەرخی کورد لە شاری ئیلام، بەڕێوە برد.
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی بانەمەڕ، بۆ یەکەم جار لە شاری ئیلام بەبەشداری نووسەری هاوچەرخی کورد، عەتا نەهایی، کۆڕێکی ئەدەبی لە ژێر ناوی " وێژەی چیرۆکی کوردی"، بەڕێوەچوو.
لەو کۆڕەدا، عەتا نەهایی باسێکی لە سەر مێژووی وێژی چیرۆکی کورد و ئەزموونی خۆی لەو بیاڤەدا کرد. ناوبراو وێرای باس کردنی تایبەتمەندییەکانی هەر زمانێک، چەند قسەیەکی سەبارەت بە زمانی کوردی و ڕێکارەکانی گەشەسەندی وێژی چیرۆکی کوردی لەو ناوچەیە کرد.
لە کۆتایی ئەو کۆڕەدا، مەیسەم خۆرانی شاعێر و نووسەری لاو
سپای پاسداران لە شاری سنە، بە بڵاوکردنەوەی بنێرێک، لە هەوڵی بەڕێوەبەردنی ڤێستیڤاڵێک لە ژێر ناوی "فێستیڤاڵی چاپەمەنی کوردی" لەو شارە دایە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لە ڕۆژانی داهاتوودا، سپای پاسداران بۆ سرنجڕاکێشانی ڕۆژنامەوانان و نووسەرانی کورد لە شاری سنە، لە هەوڵی بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵی چاپەمەنی کوردی لە شاری سنە دایە.
ئەو فێستیڤاڵە هەر چەند لە ژێر ناوی فیستیڤاڵی چاپەمەنی کوردیدا بەرێوەدەچێت، بەڵام هەموو بابەت و نووسراوەکانی بە زمانی فارسییە.
ئەو فێستیڤاڵە، لە کاتی هاتنی حەسەن ڕۆحانی بۆ شاری
کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لە دەست دا.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێرێک پێش ئێستا، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە شوێنێک بە ناوی "پردە ڕووخاو" تەقەیان لە وکۆڵبەرێکی سەردەشتییە کردووە و لە ئاکامدا، ئەو کۆڵبەرە کوردە، گیانی لە دەست داوە.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەردەشت شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردەی بە ناوی "تاهێر درانگ" تەمەن ٣٥ ساڵ خێزاندار و کوڕی عەبدوڵلا
دوابەدوای لافاوەکانی ئێران کە ٢٣ پارێزگای وڵاتی گرتەوە و بە هۆی ئەو لافاوانەوە زیاتر لە ٧٨ کەس گیانیان لەدەستدا و زەرەر و زیانێکی زۆر وەبەر خەڵکی لافاولێدراو کەوت، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بیانووی هاوکاریی بۆ خەڵکی لێقەوماو چەند هێزێکی بێگانەی هێنایە نێو خاکی ئێرانەوە.
هێنانی گرووپ و میلیشیاکانی بێگانە بۆ نێو خاکی ئێران کاردانەوەی جۆراوجۆری لێکەوتەوە. ئەو هێزانە لە گرووپی چەکداری سێ وڵاتی لوبنان، عێراق و ئەفغانستان پێکهاتوون و هەر سێ هێزەکە دەسکردی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامین لە ناوچەکەدا.
بە فەرمانی ئەو ڕێژیمە گرووپە چەکدارەکان سیاسەتەکانی ئێران لە ناوچەکەدا پەرەپێدەدەن و لە زۆر شوێن بوونە هۆی سەرئێشە بۆ دەوڵەت و وڵاتەکانیان.
لە سەرەتای هاتنی حەشدی شەعبی لە عێراقەوە، خەڵکی
ڕێژەیەکی زۆر لە دەرچووانی زانکۆوەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان لە ئێراندا بێکارن.
بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکانی ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران، لە ماوەی ۱۰ ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە ٣٨ لەسەدی دەرچووانی زانکۆوەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان لە
شۆرای بەڕێوەبەریی کەمپینی زاگرۆس چەشەڕەموونه ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی ئەم ڕاگەیەندراوە بەم چەشنەیە:
خەڵکی بەشەرەفی هەرێمی زاگرۆس!
ئەو لافاوە ماڵوێرانکەرەی کە ناوچەکانی لوڕستان و ئیلامی گرتەوە، زیانێکی گیانی و ماڵیی زۆری لێ کەوتەوە و دیتنی ماڵ کاولی و ڕەنج و ئازاری دانیشتووانی ئەو ناوچەیە دڵی هەموومانی تەزاند. هەر بۆیە دوابەدوای کارەساتەکە، ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە زۆربەی شارەکانی ناوچەکەدا هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی یارمەتییان بە ناوی «زاگرۆس چەشەڕەموونە» ڕاگەیاند. لە ڕاستیدا هەڵمەتی «زاگرۆس چەوەڕێمانە» هەڵقوڵاوی
تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام ئەژمارەكانی سەر بەژمارەیەك لەفەرماندەكانی سوپای پاسدارانی ئێرانی دادەخات، كە لەناویاندا قاسم سلێمانیو محەمەد عەلی جەعفەری هەیە.
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی "میهر"ی ئێرانی، پێگەكە لە ماوەی بیست و چوار سەعاتی رابردوودا، ژمارەیەكی زۆر لەو پەیجانەی سەر بەدامەزراوە سەربازییەكانی ئێرانن دایخستون،
بەڕێوەبەری پایگای خەبەری_تەحلیلیی "سلام پاوە" بانگهێشتی دادستانی شاری پاوە کرا.
، فەرهاد ساڵحی" بەڕێوەبەری پایگای خەبەری_تەحلیلیی "سلام پاوە"، بانگهێشتی دادستانی شاری پاوە کرا.
بەڕێوەبەری پایگای خەبەری_تەحلیلیی "سلام پاوە" لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفوونییەوە، ئاگادار کراوە بۆ وڵامدانەوەی چەند پرسیارێک، خۆی بە نووسینگەی دادستانی شاری پاوە، بناسێنێت.
لە هۆکاری بانگهێشت کردنی بەڕێوەبەری پایگای خەبەری_تەحلیلیی "سلام پاوە"، هیچ زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا، نییە.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو، ناوبراو ڕەخنە لە بەرپرسانی حکوومەتی بە هۆی پێرانەگەیشتن بە بارودۆخی ناوچە بێبەرییەکانی شاری پاوە و کوشتنی کۆڵبەرانی، گرتبوو.
ساڵی ڕابردوو، فەرهاد ساڵحی بە هۆی ڕووماڵکردنی هەواڵی کوشتنی
یەکەمین کۆڕە شێعری وەشانگەی باشوور لە ئیلام، بە بەشداریی کۆمەڵێک لە هۆگران و نووسەران بەڕێوە چوو.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی خاکەلێوە، یەکەمین دانیشتنی مانگانەی شێعری، بە بەشداریی کۆمەڵێک لە شاعێران و نووسەران و هۆگرانی شێعر و ئەدەب لە نووسینگەی ئەو وەشانگە لە ئیلامدا بەڕێوە چوو.
لەو دانیشتنەدا، جگە لە خوێندنەوەی شێعر، بابەتگەلێکی جیاواز لە پێوەندی لەگەڵ شێعری کوردی، ڕەخنەی ئەدەبی و شێعری جیهان، لە لایەن "خاوەن ڕاکانـ"ـی ئەو بوارەوە وتووێژی لەسەر کرا.
لە درێژەی ئەو دانیشتنەدا، ئەنجومەنی ئەدەبیی باشوور، سەرەڕای دەسخۆشی لە بەشداربووانی ئەو دانیشتنە، ڕایگەیاندووە: هیوامان وایە بە هاوکاری و هاورێیەتی هۆگران و
تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام لاپەڕەکانی سپای پاسداران و قاسم سولەیمانی فەرماندەی سپای قودسی داخست.
بەدوای بە تێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەلایەن دەوڵەتی ئامریکاوە ، کۆمپانیای ئینستاگرام لاپەڕەکانی سوپای پاسداران و قاسم سولەیمانی داخست.
ڕۆژی دووشەممە 25خاکەلێوە سوپای پاسداران بە شێوەی فەرمی بە لیستی تێرۆریزمی ئامریکا زیاد بوو.
پێشتریش “مایک پۆمپێئۆ” وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەرنامەی تلەڤزیۆنی “فاکس نیووز″ ڕایگەیاندبوو کە قاسم سولەیمانی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران تێرۆریستە و لە ئاستی کەسێکی وەکوو ” ئەبوبەکر بەغدادی” ڕێبەری گروپی تێرۆریستی داعش دایە و چەندین جاریش لاپەڕەی ئینستاگرامی قاسم
لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا 6 هاوسەرۆكی براوەی شارەوانی پارتی دیموكراتی گەلان، هەدەپە، لەباكوری كوردستان، بەر لە دەستبەكاربونیان لە كارەكانیان دوردەخاتەوە و كەسانی سەر بە پارتی دەسەڵاتدار لە شوێنیان دەستبەكار دەبن.
لەبەیاننامەیەكدا، لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا رایگەیاند، ئەو كەسانەی كەهەڵبژێردراون، پێشتر بە فەرمانی حكومەت لە كارەكانیان دوورخراونەتەوەو لەدادگا دۆسیەیان لەسەر كراوەتەوە، بۆیە مافی ئەوەیان نییە وەك هاوسەرۆكی شارەوانییەكان لە ئەركە نوێییەكەیان دەستبەكار بن.
ئاماژەی بەوەشكردوە، 6 هاوسەرۆكی هەڵبژێردراوی هەدەپە
دادگای نێودەوڵەتی هۆشداری بەوڵاتان دەدات لەبارەی شوێن و جێگەدان بە عومەر بەشیری سەرۆكی پێشووی سودان
دادگای نێودەوڵەتی كە بارەگاكەی لە لاهای هۆڵەندایە، داوای لە وڵاتانی ئەندام لەم دادگاكە كردوە شوێن و جێگا بۆ مانەوەی عومەر بەشیر سەرۆكی پێشووی سودان لە وڵاتەكانیان نەدەن.
ئاژانسی ئیسپۆتینگ ڕایگەیاند، فادی عەبدوڵا، وتەبێژی دادگای نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە، هەر وڵاتێك عومەر بەشیر وەربگرێت و قبوڵی بكات ئەگەر ئەندامی دادگای نێودەوڵەتی بێت ئەوا ناوی ئەو وڵاتە بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕادەگەیەنێت.
وتەبێژی دادگای نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشكردوە، وڵاتانێكی دیاریكراو
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە سزای تەمەلی و پەرڤین بوڵدان بەبۆنەی لافاوەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەرێمەکانی لۆڕستان ولەکستان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و جەختیان لەوەکردەوە کە ئەوان بۆ هەرچەشنەهاوکارییەکی گەلی لۆرستان ئامادەن.
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی هەدەپە:
" لە پارێزگەی لۆڕستان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی باران بارین ولافاو بەلانی کەم ٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٦٨کەسیش برینداربوون. بەپێی زانیارییەکان ژمارەیەکی زۆر گوند وشار لەژێرئاوداماونەتەوە.
ئەو کارەساتە بووەتە هۆی ماڵ وێرانییەکی زۆری گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەزۆربەی گوند وناوچەکان خواردن وخواردنەوە دەست ناکەوێت و نەخۆشی پەرەی سەندووە. هەربۆیە
زیاتر لە دوو حەوتوویە کە بەفر و باران و سێڵاو ٢٣ پارێزگای ئێرانی گرتۆتەوە و زیانێکی گەورەی گیانی و ماڵی بە خەڵک گەیاندووە و تا ئێستاش لافاو و باران کۆتایی نەهاتوە و بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی ئەم حەفتەیەش بەفر و بارانێکی زۆر ڕوو لەو ناوچانە دەکا.
لە سەرەتای دەسپێکردنی باران و سێلاو، ناکارامەیی، ئامادە نەبوون و دەستەوەستانیی ناوەندە پێوەندیدارەکان و کاربەدەستانی حکوومەت بوو بە هۆی ئەوەی کە زیانێکی زۆر بەر خەڵک بکەوێ. ئەوەی بۆ هەموو لایەک ڕوونە ئەوەیە کە تا ئێستاش حکوومەت نەیتوانیوە یا نەیویستوە بەپێی پێویست بە هانای لێقەوماوانەوە بچێ و خەڵکی ناوچە لافاولێدراوەکان لە دۆخێکی سەخت و مەترسیداردا ژیان بەسەر دەبەن.
دەسپێکی باران و سێڵاوەکان چەند کەسێک لە بەرپرسانی ڕێژیم و یەک لەوان حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایانگەیاند کە بڕینی لێڕەوارەکان، گۆڕینی ڕێڕەوی ئاوەکان و دروستکردنی بەنداوەکان لەو هۆکارانە بوون کە سێڵاوەکان زیانێکی زیاتریان بە خەڵک و سروشت و کشتوکاڵی ناوچە لافاولێدراوەکان گەیاند. دیارە یەکێک لە مەبەستەکانی کاربەدەستانی دەوڵەتی ڕوحانی تاوانبار کردنی سپای پاسداران بوو
رۆژنامەی واشنتن پۆست رایدەگەیەنێت، لەوانەیە هەڵمەتی سزاكانی ئەمریكا لە سەر ئێران، كاریگەری پێچەوانەی هەبێت، داوا لە واشنتۆن دەكات، داوای گفتوگۆ لەگەڵ تاران بكات لەسەر ئەو پرسانەی ناكۆكیان هەیە.
لەراپۆرتێكدا، رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویكردەوە، هەڵمەتی دژایەتیكردنی سوپای پاسدارانی ئێران، لە لایەن ئەمریكاوە، وادەكات قاسم سلێمانی، سەرۆكی فەیلەقی قودس و هاوكارەكانی