ساڵح نازم
ئەو ئالۆزی و قەیرانە سیاسییانەی کە لەم چەند ساڵەی دواییدا رووبەرووی عێراق بوونەوە، وڵاتەکەیان لە لێوارەی ھەڵوەشانەوەو پارچە بوون نزیک کردووەتەوە. ئەوەش کە لەو ھاوکێشانە دڵخۆشکەرە، یەکگرتوویی و یەک ھەڵوێستی کوردە لە بەغدا لە بڕیاردان و ھەڵوێست وەرگرتن لە سەر بابەتەکان.
سیستەمی سیاسی و حوکم لە عێراق لە ترۆپکی بێ ھێزیدایەو بیری مەزھەبی و ململانێی ناوخۆی شیعە، ئاڵۆزییەکی زۆری ھێناوەتە ئاراوە، بگرە رەنگە ئەو ململانێیانە دۆخەکە بەرەو لە یەک ھەڵوەشانەوە بەرێت، ئەوەش بۆ کورد گرنگیی خۆی ھەیەو دەرفەتێکە پێویستە بە ھەستیارییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. ئەوەی لە ئارادایە ململانێیەکە لە دژی لایەنێکی شیعەو بۆ بەھێزکردن و رەگ داکوتانی لایەنەکەی دیکەیە، ھەرچەندە ململانێکە لەژێر ناوی چاکسازییەو بە دروشمی چاکسازی دەزگا شەرعییەکان پەکدەخرێن، بەڵام جگە لە خودی شیعە، ئیدی ھیچ لایەنێک ھیوای بە چاکسازی نەماوە، ھەڵبەت ئیرادەیەکی یەکگرتوو بوونی نییە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی کە ئەویش بەھۆی ترسیانە لە بەھێزتربوونی پێگەی لایەنە سیاسیەکانی شیعەو نەبوونی گەرەنتی مانەوەی پێگەی خۆیان لە سیستەمی حکومرانی عێراقدا.
مەهدی ستونی
لە ٩ نیسانی ساڵی ٢٠٠٣ کاتێک بەغدا کەوت، کورد یەکەم کەس بوو دەستی ھاوکاری بۆ عێراقییەکانی درێژکرد بۆ زیندووکردنەوەی بەغدا، کورد ئەو بریارەی دا لە کاتێکدا ئەوان لە ئیدارەیەکی سەربەخۆدا بوون لە ساڵی ١٩٩٢ ەوە کاتێک عێراق حکومەتەکەی لە ھەرێم کشاندبووە، یەکەم ھەلبژاردن لە کوردستان ئەنجامدرا کە حکومەت و پەرلەمانی لێ دروست بوو، بەڵام دوای کەوتنی بەغدا کورد بریاری دا دوو بارە بگەرێتەوە بۆ بەغدا بۆ بونیاتنانی عێراقێکی نوێ لەسەر پێوەر و بنەمای دیموکراسی و بنەمای نیشتیمانی ، بۆ یەکەم جار کورد ھەستی بە عێراقی بونی خۆی کرد و ھەستی کرد بە ئینتیما بۆ ئەم نیشتیمانە، بەڵام زۆر بەخێرا کورد لەو خەونە بە ئاگا ھات کە ئەوان تێدا بوون کاتێک کە فەرمانرەواکان و سیاسیەکانی نۆێ ی عێراق و نوێنەری لایەنەسیاسیەکانی شیعە بە تایبەتی حیزبی دەعوە وسەرۆکەکەی نوری مالیکی کە عێراق و عێراقییەکانی بەرەو تایفەگەری برد تاوەکۆ لە و روویەوە دەست بە سەر ھەموو سامانی عێراقد بگرێت. بۆیە دەستی گرت بە سەر ھەموو جومگەکانی وڵات و وڵاتی بەرەو نەمان برد .
کارزان گلی
بڕیاره له به‌رواری 16ی ئایاردا لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری په‌رله‌مانی توركیا بۆ بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانان كۆ ببێته‌وه و، ئه‌و پڕۆژه‌یش بخه‌نه ده‌نگدانه‌وه. ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه له كۆی 550 ئه‌ندام په‌رله‌مان توانی 367 ده‌نگ بهێنێت، یه‌كسه‌ر هه‌موو ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی دۆسیه‌یان هه‌یه كه بچنه به‌رده‌م دادگه له ماوه‌ی 15 رۆژدا دادوه‌ر بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌یان ده‌دات، كه 129 ئه‌ندام په‌رله‌مانن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌توانرا ئه‌و رێژه ده‌نگه بهێنێت و خوار 367ی هێنا، واته له 330 ده‌نگ بۆ 365 ده‌نگ، ئه‌وكات پڕۆژهكهكه ده‌چێته ریفراندۆمه‌وه.
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌هه‌په و مه‌هه‌په پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌ربڕیوه كه ئاكپارتی پێشكه‌شی كردوه، ره‌نگه ریفراندۆمی پێویست نه‌بێت و، ده‌نگی پێویست بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی به ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه هه‌ڵبگیرێت، كه ئاشكرایه ئامانج لێی كۆتایی هێنانی ژیانی سیاسی چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی هه‌ده‌په‌یه، دیارترینیان هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش.
رۆژی یەکشەمبە رێکەۆتی ١/٥/٢٠١٦ی زایینی، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان دوکتور مستەفا شەمامی بە یاوەری شاندێک، بەمەبەستی رێزلێنان لە مێژووی خەباتی پر لەشانازی،و هەروەها تازەکردنەوەی عەهد و پەیمان و وەفاداری بە رێبازی نەتەوەخوازی نەمر بارزانی یار و هاۆبیروهزری راستەقینەی پێشەوا قازی مەحەمەد، سەردانی مەزاری نەمری نەمران و باۆکی روحی نەتەوەیی کوردان لە بارزانیان کرد، شاندەکە زۆر بە گەرمی لەلایەن بەرێز کاک خەلات بارزانی و شاندی یاوەری پێشوازی لێ‌کرا.
شاندی بزووتنەوەی کۆماریخوازان دوابەدوای ئەنجامدانی رێورەسمی باۆ، و دانانی تاجەگوولینە و فاتیحاخوانی لەسەر مەزاری شەریفی نەمران، لەلایەن بەرێز کاک خەلات بارزانی بەرەۆ مۆنوومێنتی مەزاری نەمران کە حیکایەت لە نمادی هاۆژینی بەئاشتی سێ ئەدیانی مەکتووبەی جیهانی، واتە ئیسلام، مەسیحیەت،و یەهوودی، دەکات رێنوێنیکرا.
ئیبراھیم حاجی ساڵح
لە سەردەمی میدیا و تەکنۆلۆژیای میدیادا، ئەرکێکی تازە دەکەوێتەوە سەر شانی میدیاکاران، بەتایبەتیش نەوەی نوێ کە بریتییە لە دەستەبژێرێک لە کارامەیی نوێ و توانستی نوێ و دەستڕەنگینی نوێ. جیھانی میدیا و میدیاسازی جا چ ماس میدیا بێ یان سوشیاڵ میدیا، وەک زۆربەی زانستەکانی سەردەم کە تەکنۆلۆژیا و ئامرازەکانی نوێگەرایی ڕۆڵی گرنگی تێدا دەبینن، پێویستی بە خۆ نوێکردنەوەی بەردەوام ھەیە.
لە بیست و پێنج ساڵی رابردووی دوای راپەڕیندا، میدیای کوردی بە چەند وێستەگەیەکدا تێپەڕی، ھەنگاو بە ھەنگاو پێداویستییەکانی کارامەیی زیاتر بوون، ئەوەی تەنھا دوێنێ دەتزانی ڕەنگە بە کەڵکی ئەمڕۆ نەیەت، یان بە لای کەم لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەمی تازەی میدیادا ناگونجێ، لە بیرمە کەسانێکی زۆر لەناو میدیا کاریان دەکرد، بەشێکیان نەیانتوانی تا سەر بەردەوام بن چونکە توانای خۆ نوێکردنەوەیان نەبوو، یان لەسەر میراتیی ئەو شارەزاییە کەمە دەژیان کە پێشتر فێری بووبوون، ئەوانەش کە پشوویان درێژتر بوو بەردەوام بوون، ھەندێکیان توانیان سوود لە گۆڕانکارییەکان وەربگرن و پەرە بە توانستەکانی خۆیان بدەن، لەولاش بەشێکی تر مانەوە بەڵام لاوازییەکی زۆر بە کارەکانیان دیارە و ئەوانیش خەریکە بەرەو ئاوابوون دەچن.
سمکۆ محەمەد
لەنێوان خێر و شەڕدا رووبەرێک ھەیە وەکو پێوەر، ئەویش لێبوردن و پێکەوەژیانی پێکھاتە نەتەوەیی و مەزھەبی و سیاسییەکانە بەھەموو جیاوازییەکانیانەوە، دیموکراسی بەحیساب ئەم وەزیفەیەی ھەیە، بۆیە ئەم سیستمە یان ئەوەتا ھەیە یان نییە و رووبەرێک نییە ئەم نێوانە پڕ بکاتەوە. دیموکراسییەتی شەڕ تەنھا دۆخێکی سیاسی نایخوڵقێنێ، بەڵکو ھەندێکجار کارەکتەرێک دەیخوڵقێنێ کە خاوەنی ئەو سایکۆلۆژیا و ئەخلاقەیە، بۆیە ئەفڵاتون کاتێک رەخنە لە دیموکراسی دەگرێت، تەنیا وەکو سیستم چاو لە کەموکوڕییەکانی ناکات، بەڵکو بەشێکی دەگەڕێنێتەوە بۆ کارەکتەری برسی و چاوچنۆک بۆ دەسەڵات، بۆیە دەڵێ ∀مرۆڤی دیموکراتی ھەرگیز بابەخ بەڕیزبەندی و پلەبەندی نادات، جۆرێک لە یەکسانی نێوان خۆشی و چێژەکانی دروست دەکات و سەرکردایەتی ژیانی خۆی دەداتە ئەو کەسەی کە زوو دێت، وەکو ئەوەی بە شانس بڕیار بدات، تاوەکو لەم کەسە تێر دەبێت، ئینجا دەیداتە کەسێکی دیکە∀. ئەم قسەیەی ئەفڵاتون بۆ ھەموو سەردەمێک دەشێت، بۆ نموونە بۆ ئێستای رۆژھەڵات بەگشتی و بەتایبەتیش بۆ عێڕاق دەشێت پراکتیک بکرێ، چونکە ھەموو کارەکتەرە سیاسییەکان بەو پەروەردەیە گەورەبوون و وەکو حەز تەماشای دەسەڵات دەکەن.
بەرهەم عەلی
”کە شەڕ ھەڵدەگیرسێ، یەکەم فیشەک حەقیقەت دەپێکێ“...یەکێک لە رۆژنامەنووسە ناودارەکانی دنیا، دەیان ساڵ لەمەوبەر ئەمەی گوت و تا ئێستاش ئەم قسەیە بۆ ھەموو شەڕێک راستە.
ئەوە دوو شەو و دوو رۆژە بەدیار شاشەی تی ڤییەکانەوە دانیشتووم، پێوەند بە شەڕەکەی خورماتوو، گوێ لە لێدوانە جیاوازەکان دەگرم، وەلێ کیشەکە لەوەدایە کەس بەتەواوی قسەی راست ناکات و نادا لە بنی ھەمانەکە، یان کەس ناوێرێ بیکات! بۆچی؟ ھۆکار زۆرن!
ئەوە چەند جارێکە، شەڕ لەنێوان کوردی ئەو شارە و میلیشیاکانی حەشدی شەعبیدا ھەڵدەگیرسێ و خوێنێکی زۆر لە خورماتوو دەڕێژرێ و ماڵ و حاڵ و دووکان و ئۆتۆمبێلی کوردانی خەڵکی رەسەنی ئەو شارە موئامەرە لێکراوە، دەسووتێنرێ، بەڵام ھەموو جارێک کۆتاییەکەی بە ماچومووچێکی نێوان چەند بەرپرسێکی حزبیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھادی عامری، ئەمینداری ھێزی بەدر و رێککەوتنێکی دەڵەمەیی بێ مەعنا و بێ ناوەڕۆک،
رێبوار کەریم وەلی
هەوڵەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی چاكسازی (چ لەناو حیزب و چ لەناو حكومەت) جێی دەستخۆشی و خۆشحاڵین، بەڵام چەندە راگەیاندنی ئەم چاكسازییانە گرنگن، هەزار ئەوەندەش بەدواداچوونی ورد بۆ كار و بڕیاری لیژنەی پەیوەست گرنگە، بۆ ئەوەی چاكسازی نەبێ بە كەرەستەی تەسفیە حیسابی سیاسی. لایەنی لاوازی ئەم چاكسازییانە ئەوەیە كە سنووری چاكسازی تەنیا زۆنی زەردە و، شمولی سەوز و نیلی ناكات. لە كاتێكدا بەشی هەرە زۆری ناڕەزایەتییەكانی كوردستان لە زۆنی سەوز و نیلییە و ئەوەش لە دەرئەنجامی ئیدارەی هەڵە و گەندەڵیی بەرفراوان لەوێ هاتووەتە ئاراوە. بە هەزاران دۆسیەی گەندەڵی لە ساڵانی رابردوودا لەلایەن لیژنەی دەستپاكی لە سلێمانیەوە نێردراون بۆ پەرلەمان، بەڵام كاریان لەسەر نەكرا.
هیچ گومانێكم لە نیەتی پاك و بەرپرسیارانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نییە، بەڵام ئەو راستییەش هەیە كە هەر لە سەرەتای راگەیاندنی ئەم چاكسازییانەوە، بڕێكی زۆر سەرمایە و نەختینە لە كوردستان بردراونەتە دەرەوە. ئینجا رۆژ نییە لەملاو ئەولا ناوی بەرپرسێك یان چەند كەسێكی دەسەڵاتداری ناو پارتی و حكومەت بڵاو نەكرێتەوە كە دەست بەسەر
عارف قوربانی
هەرچەندە باوەڕم وایە ستراتیجیەتی شیعە لە عێراق و تێڕوانینیان بۆ خورماتوو، داقوق و تازە و تەنانەت بۆ كەركووكیش زۆر جیاوازە لەو خەیاڵە دۆستانەیەی كورد بۆ پەیوەندیی نێوان خۆی و شیعە دروستی كردووە، لە رووی ستراتیجییەوە ئامانجی پرۆسەی تەشەیوع بەبێ ئەو ناوچانە پرۆسەیەكی تەواونەكراوە، بۆیە لە هەر هەلومەرج و دۆخێك‌دا كە بۆ ئەوان لەبار و گونجاو بێت، ئەوەی داعش بە شەنگالی كرد، ئەمان هەمان سیناریۆ لەو ناوچانە دووبارە دەكەنەوە.
كورد چی بكات و چۆن خۆی لە داوی شەڕی شیعە بپارێزێت، بە چ ئامراز و شێوازێك حاڵەتی ئەمری واقیع لەو ناوچانە بسەپێنێ، ئەمانە دەكرێت لە دەرفەتی دیكەدا بە وردی قسەیان لەبارەوە بكرێت و هێشتاش دەرفەت لەپێش ماوە بە كەمترین قوربانی خۆمان لە بەڵای گەورە بپارێزین، بەڵام ئەوەی مەبەستمە لێرەدا سەرنجی بخەمە سەر، شەڕ و پشێوی و رووداوەكانی یەك دوو رۆژی رابردووی نێوان حەشدی شەعبی و كوردە لە خورماتوو كە پێموایە بەغدا وەك پاساوێكی ناڕەوا و بە مەبەست ئەم رووداوانەی لە خورماتوو خوڵقاند، تا كەوتنی بەغدای پێ راست بكاتەوە.
رێبوار كەریمی
دەگێڕنەوە لە سەردەمی فتوحاتدا، كاتێك سوپای هێرشكار بەرەوڕووی كتێبخانەكان دەبووەوە، ئەمیری ئەودەمی موسوڵمانان ئەمری كردبوو بە كتێبەكاندا بچنەوە، ئەگەر لەگەڵ ناوەڕۆكی قورئان ناتەبا بوون، بیانسووتێنن، ئەگەر لەگەڵ ناوەڕۆكی قورئانیش تەبا بوون، مادام خۆمان قورئانمان هەیە، پێویستمان بەوانە نابێت!
ئیسلامیستەكانی كوردستان ئەو فۆرموولەیان بۆ سەردەمی ئەمڕۆ ئاوا داڕشتووە: سێكۆلاریزم خەڵكی خوانەناسیش دەگرێتەخۆ، كەواتە بەكەڵكی ئێمەی موسوڵمان نایەت. خۆ ئەگەر چاكە، ئێمە هەموو چاكییەكانیمان لە قورئاندا هەیە، كەواتە چ پێویستمان پێی نییە!
ئەم نیگا نارسیستییە بۆ ئایینی ئیسلام، هەم لەگەڵ مێژووی ئەزموونكراوی حاكمیەتی ئیسلامی ناتەبایە، هەم نیشانەی تێنەگەیشتنە لە جەوهەری سێكۆلاریزم و هەم لەگەڵ بەرژەوەندیی موسوڵمانانیش نەگونجاوە. من لەم نووسینە كورتەدا تەنیا ئاوڕێكی خێرا لە پرسی "بەرژەوەندیی موسوڵمانانی ئاسایی" دەدەمەوە.
زكری مووسا
1. سەركەوتنی كوردستان و پێشمەرگە بەسەر داعشدا مەزنترین دەستكەوتی گەلی كوردستانە. لەو شەڕەدا پێشمەرگە ڕۆڵی سەربازێكی گیانلەسەردەستی كۆی مرۆڤایەتی بینی. خاك ئازاد كراوە و سنوورەكان دیاری كراون.2. گەلی كوردستان خۆڕاگر بوو، هیچ كام لە گوشارە دەروونی و ئابووری و سیاسی و میدیایی و ئەمنییەكان نەیانتوانی وا لە گەلی كوردستان بكەن خۆی بەدەستەوە بدات.3. سەربەخۆیی ڕێگەی خۆی دۆزیوەتەوە و پڕۆسەیەكی بێگەڕانەوەیە و جیهان ناتوانێ ئینكاری بكات. لە ڕاستیدا سەربەخۆیی ڕاگەیێندراوە و هێواش هێواش پێدەگرێ و دەبێتە ئەمری واقع.4. گەلی كوردستان نەبووە لایەن لەو ململانێ تاییفی و خوێناوییەی لە ناوچەكەدا هەیە.5. كوردستان نەبووە سەرچاوەی هەڕەشە و تیرۆر بەڵكو سەرباری هەموو كێشەكان بووە پەناگەی سەدانهەزار ئاوارە.
6. كوردستان لەسایەی پێداگریی سەرۆك و خۆڕاگری گەلەكەی و گیانفیدایی پێشمەرگە بەسەر گوشارەكاندا سەركەوت.
مسته‌فا شه‌مامی (دیاکۆ)
پرسی ده‌سه‌لات و شێوازگەلی دابه‌شکردنی ده‌سه‌لات، هه‌مووکاتێک وه‌ک پرسێکی هەرە گرینگ له تهعاموولات وههلسووکهۆتو پهیوهندییەکانی نێوانگروپی و لایه‌نه‌کانی دژبه‌ر وخاوه‌ن مسالح وبه‌رژه‌وه‌ندی جێواز، مه‌تره‌ح بووه. ره‌نگه ئه‌گه‌ر ئیدیعا بکه‌یین که به‌شی زۆری فه‌لسه‌فه وزانستی سیاسی و کۆمه‌لناسی، خۆی ته‌رخانی دۆزینه‌وه‌ی رێگای چاره بۆ ئه‌م پرسه گرینگە کردووه، ئیغراقمان نه‌کردبێت. بۆیه ئێمه‌ی کوورد مادام تووشگری ئه‌م گرفته لایهنحهله هاتوویین که به‌داخه‌وه له ئه‌نجامی تۆۆشگریمان به‌م ئافه‌ته، وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ ده‌ۆله‌ت له هه‌زاره‌ی سێهه‌م دا سه‌رمان بێکلاۆ و هه‌بوونمان بێ پشتوو په‌نا ماوه‌ته‌وه،( دیاره ئه‌م وه‌زعه‌ی کوورد تێدا چه‌قیوه ئاکامی هۆکارگه‌لێکی دیاری ناۆخۆییو ده‌ره‌کیین، که له‌ئه‌نجامیدا کوورد تووشی چه‌شنێک قه‌ێرانی شووناس‌و هوویه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هاتووه وه له ئاکامدا نه‌بوونی که‌سایه‌تی حقووقی‌و سیاسی له نیزامی حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌ییدا لێکهۆتۆتهوه)، پێویسته سه‌ره‌رای هه‌ۆل‌و تێکۆشان بۆ ده‌ستنیشانکردنی هۆکاره‌کانی ده‌خیل له سازدانی ئه‌م وه‌زع و بارودۆخه‌ی تووشی هاتوویین، قۆلی خه‌باتی فیکری بۆ کوولتورسازیی لێههلملاین، و
فاروق حه‌جی مسته‌فا
ئێمه، لێره‌دا نابێ به دوای كێشه‌ی ناسنامه‌دا بگه‌ڕێین، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستمان به نیچه و ئه‌مین مهعلوون (ناسنامه‌ی كوژه‌ر) هه‌یه، با لێره‌دا په‌یڤه‌كه، په‌یڤی (ئێمه) به واقیع حاڵ به‌راورد بكه‌ین. ئێمه كێین؟ سیاسه‌توانان، یان گه‌له‌كۆمه‌ی ئۆپۆزسیۆن، كامیان ده‌بێت، با ببێت، چونكه ڕژێم له ناخماندا خۆی مه‌ڵاس داوه، ئێمه‌شی له‌نێو خانه‌ی مێگه‌لدا هێشته‌وه. ئه‌و ڕژێمه سه‌یره هیچ جۆره حاڵه‌تێكی نیشتمانیی نه‌هێنایه به‌رهه‌م. پێم وایه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه، كه به لۆژیكێك له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین یان له پرسه‌كانی تایبه‌ت و گشتیی یه‌كدی نزیك ده‌بینه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی، ئه‌و كه‌سه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، كه‌سێكی نامۆیه نه‌ك خۆمانه. خۆ ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ده‌م بكاته‌وه، ئه‌وه واتای ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێ ملمان پێ كه‌چ بكات یان بمانخاته نێو ته‌ڵه و داوێكه‌وه.
هه‌ر بۆیه سیاسه‌توانان و سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن، به لۆژیكێكی نامۆ هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كه‌ی كورددا كرد، به لۆژیكی كه په‌یڤی (فیدرالی) بوو به (دابه‌ش كردن)
كارزان سه‌باح هه‌ورامی
هەموو ئەوانەی دڵخۆش بوون بەوەی سیستەمی سیاسی لە کوردستان لە سەرۆکایەتیەوە بکرێت بە پەرلەمانی ئەمرۆ دەبێت ئەو پرسیارە لە خۆیان بکەن، ئەگەر سیستەمێکی سیاسی وەک ئەوەی بەغدامان هەبێت وەزعمان چۆن دەبێت؟، هەرکاتێک کوتلەیەک قسەیەکی بەدڵ نەبوو لەگەڵ دوو کوتلەی دیکە هاوپەیمانی بکات و لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سەرۆک بەدڵی خۆیان هەڵبژێرن و لای بدەن ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق ڕوودا پەیامێکی زۆر باش بوو بۆ ئەوانەی زۆر موعجیب بوون بەو سیستەمە پەرلەمانییەی کە چەند ساڵە دەیانەوێت دەرخواردی خەڵکی کوردستانی بکەن.ئێستاش هەندێک لە پەرلەمانتاران بەبێ ویستی حزب و فراکسیۆنەکانیان دەنگیان داوە بۆ گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمان، ئێ خۆ دەبێت ئەم ڕووداوە لە سێ شت دەرنەچێت یان کڕابن، یان نەیانەوێت پابەندبن بەبڕیاری حزبەوە یان فشاری نادیاریان لەسەر بێت، حەقمان نییە بپرسین ئەو مەترسییەش لەپەرلەمانی کوردستان دروست نەبێت؟؟!!.
هێمن عەبدوڵڵا
ئەو هەرایەی لە بەغدا لەسەر دابەشكردنی كورسی و دەسەڵات هەیە، هیچ نییە لەچاو ئەو گۆڕانكارییە گەورانەی لە ناوچەكەدا، بەتایبەتیش بۆ باشووری كوردستان بەڕێوەن. گرنگترینیشیان ئەوەیە كە وەك دەردەكەوێت قۆناغی داهاتوو قۆناغی نزیكبوونەوەی زۆرتری هەولێر و تاران دەبێت. بەڵام دەكرێ چاوەڕوانی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی هاوشێوەی گۆڕانی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە بین: تا دوێنێ تا سەر ئێسقان لەیەكدی دڕدۆنگ و ئەمڕۆ دوو پارتنەری ئابووری و سیاسیی ستراتیژی؟
شتێك هەیە كە چیدی دوودڵی هەڵناگرێت. ئەو دەوڵەتۆكەیەی پێیدەگوترا عێراق كۆتایی هاتووە. هەرای چەند رۆژی رابردوو لە زۆنی سەوز بیرخەرەوەی راستییەكە كە عێراقییەكان خۆیانی لێ نەبان دەكەن: عێراق ئەو ماڵەیە كە گەورەی تێدا نەماوە و براكان دەیانەوێ لەیەكدی جیاببنەوە، بەڵام نە خزمانیان دەهێڵن و نە خۆشیان بوێریی ئەوەیان تێدایە بەبێ سەرئێشە كۆتایی بەو هاوماڵییە بهێنن.
هەم ئەوەی بەرپرسانی ئێرانی لەژێر لێوەوە دركاندوویانە و هەم ئەوەش كە هەندێك كاربەدەستی كوردستان باسی دەكەن، پەیوەندییەكانی كوردستان و ئێران، بەتایبەتی لە بواری وزەدا،