هێمن عەبدوڵڵا
قەیرانی سووریا پێیناوەتە ساڵی چوارەمیەوە. ئەوەی سەرەتا خەڵك بۆی هاتە سەرشەقام لابردنی ئەسەد بوو، بەڵام چوار ساڵ دواتر، دەردەكەوێت ئێستا لە هەموو كاتێك قورسترە ئەسەد بگۆڕدرێت. هۆیەكەشی ئەوەیە كە لاچوونی ئەسەد و بەدوایدا پەیدابوونی داعش زۆر كەیسی داغی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و لە جیهانیشدا ساردكردووەتەوە. لاچوونی ئەسەد و نەمانی داعش سەرلەنوێ ئەو كەیسانە گەرمدەكاتەوە، بۆیە هەر وڵاتە و لە روانگەی خۆیەوە پێی گرنگە جارێ ئاگرەكەی سووریا كڵپەی بێت.
رووسیا لەبەرامبەر پشتیوانیكردن لە ئەسەد شاباشی لە تارانیش وەرگرت
براوەی یەكەم لە دەستپێكردنی قەیرانی سووریا، دەوڵەتی ئیسرائیل بوو. چونكە لەوكاتەوە شتێك بەنێوی كێشەی عەرەب و ئیسرائیلەوە نەماوە. ئەوەی هەیە شەڕە بەردێك یان دەمەقاڵێی سەرسنووری نێوان