جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی هەینی بەرەو ئێران بەڕێدەکەوێت و هەوڵ دەدات داوا لە تاران بکات ڕێکەوتنێک بۆ زیندووکردنەوەی سەودا ناوکییەکەی ساڵی 2015 لەگەڵ زلهێزەکانی جیهاندا مۆربکات کە لە ساڵی 2018 ئەمەریکا لێی کشایەوە بەڵام لە ئێستادا لە هەوڵی ڕزگارکردنی دایە.
ڕێکەوتنەکە بە پلانی هاوبەشی هەمەلایەنەی کارکردن (JCPOA) ناودێرکراوە و ئێران و شەش زلهێزەکەی جیهان تیایدا بەشدارن، بەپێی ئەو پلانە تاران بەرنامە ئەتۆمییەکەی سنووردار کرد بۆ ئەوەی لە