وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت تاران لێکۆڵینەوە نوێیە سەربەخۆکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی دژ بە حکومەتی ئێران ڕەت دەکاتەوە، هاوکات خۆپیشاندانەکان لە ئێران هیچ نیشانەیەکی کەمبوونەوەیان پێوە دیار نەبوو.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ناسر کەنعانی وتی " ئێران هیچ هاریکارییەک ناکات لەگەڵ ئەو لیژنە سیاسییەی کە لەلایەن ئەنجومەنی مافەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێکهێندراوە."
ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجومەنی مافەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان