سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، له ترسى دۆڕاندنى پارته‌كه‌ى له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ژماره‌يه‌ك له سه‌رۆك شاره‌وانييه‌كانى سه‌ر به حزبه‌كه‌ى ناچار كرد، ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه. هاوكات ئه‌ردۆغان ترسى له تۆڵه‌ى كوردانيش هه‌يه، كه ئه‌مجاره ده‌نگى پێ نه‌ده‌ن، به هۆى ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ى ئه‌ردۆغان له دژى راپرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان هه‌يبوون.
چاودێران له‌و بڕوايه‌دان، به هۆى دابه‌زينى ئاستى لايه‌نگرى حزبه‌كه‌ى له ناو خه‌ڵكدا، ئه‌ردۆغان ناچار بووه ئه‌و بڕياره بدات.
له ماوه‌ى مانگێكدا سه‌رۆكى شاره‌وانييه‌كانى چوار گه‌وره شارى