لێکۆڵەری ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە کاروباری ئێران، سەبارەت بە بارودۆخی نالەباری محەممەد نەزەری و مەحموود ساڵحی نیگەرانیی خۆ دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، مەحموود ساڵحی و محەممەد نەزەری دوو بەندکراوی کورد بە هۆی ناجێگربوونی باری تەندروستیان لە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ نەخۆشخانە گوازرابوونەوە و لە کاتی چارەسەریی دەستیان بە تەختی نەخۆشخانە بەسترابوویەوە.
ڕەها بەحرەینی، لێکۆڵەری ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە کاروباری ئێران، لە کاردانەوەی بەستنەوەی ئە بەندکراوانە لە تەختی نەخۆشخانە ڕایگەیاند: “جێگای داخە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی