بنێشتی کوردی ، ئەو بنێشتە تایبەتە کوردییەی کە جگە لە کورد، داواکاریی زۆربەی عەرەب و فارسەکانیشە، کە لەدوای کۆتاییهاتنی وەرزی بارانبارین و دەستپێکردنی وەرزی گەرما بنێشتە تاڵی دارەبەنەکان لەلایەن جووتیارانەوە کۆدەکرێنەوە و بەو کەسانە دەفرۆشرێت کەبنێشی کوردی لێ دروستدەکەن.
شێوازی دروستکردنی بنێشتەکە جیاوازە، زۆرجار دەگوترێت جگە لە ئاو چەندین مادەی جۆراوجۆری تێکەڵ دەکرێت، بەجۆرێک رێژەی ئاو و مادەکانی دیکە لە گیراوەی بنێشتەکەدا زۆرترن لە بنێشتە تاڵەکە، بەمجۆرەش بە تێچوویەکی کەمتری ئاسانتر بنێشتەکە دروستدەکرێت.
خاوەن کۆمپانیایەکی دروستکردنی بنێشتی کوردی، کە تاڵە بنێشتەکەی لە گوندەکانی دەوروبەری سلێمانییەوە دەهێنێت، ساڵانە لە ٢٠/٦ تا ٢٠/٨ بنێشتی کوردی دروستدەکات، دەشڵی جگە لە ئاو هیچ مادەیەک تێکەڵی بنێشەتە تاڵەکە ناکات ، چونکە زۆرترین داواکاری لەسەر ئەو جۆرە بنێشتەیە.
هەر لە کۆنەوە بنێشتی کوردی وەک دەرمان ناسێنراوە، بەڵام بەقسەی زۆربەی لە هاونیشتمانیان بێت ئەو بنێشتانەی ئێستا لە بازاڕەکاندان لەبری دەرمان خواردنی هەندێک جۆری دەبێت هۆکاری نەخۆشی.
18/5/2015