هاوشان له‌گه‌ڵ فراوانی هێرشه‌كانی داعش بۆسه‌ر كۆبانێ‌و مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر شار‌و ناوچه كوردییه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوا، هێزه كوردییه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان كار له‌سه‌ر یه‌كخستنی هێز‌و توانا ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌پشت به‌ستن به‌و رێكه‌وتنانه‌ی له‌چه‌ند مانگی رابردودا واژۆكران.
مسته‌فا عه‌بدی، رۆژئاوا: نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردی‌و بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (TEV- DAM) رۆژی پێنجشه‌ممه له‌شاری قامیشلی باكوری سوریا یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجامدا له‌پێناو ته‌واوكردنی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی مه‌رجه‌عیه‌تی كورد‌و جێبه‌جێكردنی راسپارده‌كانی رێكه‌وتنی دهۆك كه له 23ی تشرینی یه‌كه‌می رابردو راگه‌یه‌نرا‌و تیایدا جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "ئه‌ركی به‌رگری‌و پارێزگاری له‌رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی رۆڵه‌كانی" هه‌روه‌ها مه‌رجه‌عیه‌تی كورد ئه‌ركی نه‌خشه‌كێشانی سیاسه‌ت‌و داڕشتنی هه‌ڵوێسته‌كانی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م بوار‌و لایه‌نه‌كانی تایبه‌ت به‌كوردی سوریا داده‌رێژێت، كه گرنگترینیان كاركردنه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان‌و یه‌كخستنی توانای به‌رگریكردن له‌رێی راگۆڕینه‌وه‌و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل.
پێشتر ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی كانتۆنی جزیره له‌دانیشتنێكی خۆیدا له 2014/7/13 بڕیاریدا له‌سه‌ر یاسای "له‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌ركی به‌رگری خۆیی" له‌ناوچه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری‌و ئاماژه‌شیدا "خزمه‌تی ناچاری ئه‌ركێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌خلاقی یاساییه‌و سه‌رجه‌م پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌گرێته‌وه".
ئه‌ركێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌خلاقییه
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی كانتۆنی جزیره، حكم خه‌لۆ، رایگه‌یاند "یاساكه ئه‌ركی به‌رگری خودییه، نه‌ك سه‌ربازی زۆره‌ملێ" رونیشیكرده‌وه، ئه‌م ئه‌ركه له‌روی ئه‌خلاقییه‌وه پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ته به‌هۆی ئه‌و روداوانه‌ی ناوچه‌كه پایی تێپه‌رده‌بێت له‌ئاكامی هێرشه‌كانی رێكخراوی داعش.
به‌پێی وته‌ی خه‌لۆ "ئه‌ركێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌خلاقییه‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به‌هێزبكات بۆ به‌رگریكردن له‌پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كانتۆنی جزیره، ئه‌م مافه‌ش هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م باسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌و ئایینه ئاسمانیه‌كان".
خه‌لۆ به‌دوریزانی كاتی جێبه‌جێكردنی یاساكه ببه‌ستێته‌وه به‌و جه‌نگه توندی له‌به‌ری كۆبانێ-دا له‌ئارایه‌و وتی "ئه‌و گه‌نجانه ناخرێته به‌ره‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌و هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بنه سوپایه‌كی میللی‌و ته‌نها ئه‌ركی پاراستنی ناوچه‌كانیان له‌ئه‌ستۆ ده‌بێت له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر روبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه ببێته‌وه" ئاماژه‌شیدا، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌روداوه‌كانی كۆبانێ-وه نیه‌و نابرێن بۆ ئه‌وی‌و رایگه‌یاند "یاساكه به‌ر له‌جه‌نگی كۆبانێ ده‌ركراوه‌و په‌یوه‌ندی به‌شه‌ڕی توندی ئه‌و به‌ره‌یه‌وه نیه".
یاسای "له‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌ركی به‌رگری خۆیی" داوا له "هه‌ر خێزانێكی هاونیشتیمانی كانتۆنه‌كه ده‌كات یه‌كێك له‌ئه‌ندامه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركی به‌رگری پێشكه‌شبكات كه ته‌مه‌نی له‌نێوان 18-30 ساڵدا بێت" سه‌باره‌ت به‌ئافره‌تانیش به‌پێی یاساكه "په‌یوه‌ندیكردنیان به‌هێزه‌كان به‌شێوه‌ی "خۆبه‌خشانه" ده‌بێت، ماوه‌ی ئه‌و ئه‌ركه‌ش شه‌ش مانگی ته‌واوه كه ده‌كرێت به‌سه‌ر یه‌كه‌وه بێت، یان پچڕ پچڕ له‌ماوه‌ی ساڵێكدا ئه‌نجامبدرێت.
یاساكه داوا له‌هه‌ر خێزانێك ده‌كات یه‌كێك له‌رۆڵه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی خزمه‌ته‌كه خۆبه‌خش بكات، به‌مه‌ش ئه‌ودوای رۆڵه‌كانی ئه‌و خێزانه له‌خزمه‌ته‌كه ده‌به‌خشرێن.
خه‌لۆ وتی "رێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاساكه ئاسانكاری تیایه‌و گونجاوه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حاڵه‌ته تایبه‌ته‌كاندا‌و خاڵی ئیمتیازات‌و به‌خشینی تیایه" له‌و باره‌یه‌شه‌وه رونیكرده‌وه "ئه‌وه‌ی شه‌هیدی هه‌بێت یان تاكه كوڕی ماڵ بێت یان بخوێنێت یان خێزانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ببات وه‌یان نه‌خۆش بێت له‌خزمه‌تكردنه‌كه ده‌به‌خشرێت".
به‌ره‌ی هاوبه‌ش
پارێزه‌ر مسته‌فا ئوسو، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سوریا (PDK-S) رایگه‌یاند، گه‌لی كورد له‌سوریا به‌قۆناغێكی سه‌خت‌و هه‌ستاردا تێپه‌ڕده‌بێت بۆیه پێویست به‌یه‌كخستنی به‌ره‌ی ناوخۆیی ده‌كرێت بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسی داعش‌و به‌رفراوانبونی.
وتیشی، كاركردن به‌شێوه‌ی تاك لایه‌نه‌و به‌بێ حزب‌و هێزه كوردیه‌كانی دیكه هه‌نگاوه‌كانی لاواز كردوه‌و دوپاتیشیكرده‌وه "تاكه هێزێكی سه‌ربازی ناتوانێت به‌ته‌نها روبه‌ڕوی ئه‌و ئاسته‌نگانه ببێته‌وه".
پارێزه‌ر ئوسو وتیشی "پێویست بو به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش كاربكه‌ین به‌پشت به‌ستن به‌رێكه‌وتنه‌كانی پێش‌و كه له‌نێوان هه‌ردو ئه‌نجومه‌ن سازكراوه‌و زه‌مینه ده‌ره‌خسێنێت بۆ بنیاتنانی به‌ره‌ی سه‌ربازی هاوبه‌ش له‌پێناو روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه".
awene
14/12/2014