سەرۆکی پارتی حەق و حەقیقەت لە تورکیا، رەخنە لە ناوبردنی رێکخراوی داعش بە "تیرۆریست" دەگرێت و بە بزووتنەوەیەکی میللی ناوی دەبات.
دورسون گونەش، سەرۆکی پارتی "حەق و حەقیقەت"ی تورکیا لە لێدوانێکدا کە دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە، رەخنە لە ناوبردنی رێکخراوی داعش بە تیرۆرست دەگرێت و دەڵێت:" دەکرێ تۆ پێت وابێت داعش تیرۆريستە، بەڵام من دەڵێم تیرۆرست نییە. داعش بزووتنەوەیەکی میللییە کە مافی گەلەکەی خۆی دەپارێزێت".
گونەش سەبارەت بە (ئاک سەرای) کۆشکی سەرۆک کۆماری نوێی تورکیاش قسەی کرد و گوتی:" ئێمە لەگەڵ ئیسراف نین، بەڵام ئەو کۆشکە ئەگەر بیر بکەیتەوە کە خەلیفەی تێدا دادەنیشێت، ئەوا پێدەچێت بۆ ئەو مەبەستە بنیاتنرابێت، ئێمە ئەوەمان پێ باشە و دەمانەوێت سیستمی سەرۆکایەتی بهێنین".
پارتی حەق و حەقیقەت ساڵی 2008 لە تورکیا دامەزرێندراوە و خەبات بۆ بنیاتنانەوەی دەوڵەتی عوسمانی دەکات.
2/1/2014