
رۆژنامه‌نووسێكی ناوداری توركیا رایگه‌یاند: گه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ بكات و له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆكی زیندانیكراوی ئه‌و پارته ئاشتی بێته ئاراوه كه هه‌روا ده‌بێت، ئه‌وا له كۆتاییدا توركیا ئۆجه‌لان له زیندان ئازاد ده‌كات و وه‌ك ئه‌كته‌رێكی سیاسی قوبوڵی ده‌كات.
جه‌نگیز چاندار رۆژنامه‌نووسی ناوداری توركیا له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ته‌ڕه‌ف ڕایگه‌یاند " په‌كه‌كه له ٢١ی ئازار به دواوه چالاكی سه‌ربازی ڕاده‌گرێت و تا مانگی ته‌موز یان ئاب له‌شاخ دێته خواره‌وه، به‌مه‌ش چیتر له شاخ نا به‌ڵكو له‌ناو سیاسه‌تدا بوونی خۆی ده‌سه‌لمێنێت".
جه‌نگیز چاندار نووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ڕادیكاڵی توركیا له دیمانه‌كه‌دا له به‌رنامه‌ی "تاوتوێی دووشه‌ممه"ی ڕۆژنامه‌ی ته‌ڕه‌فی توركیا باسی له پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی كورد له توركیا كرد و وتی: "پێده‌چێت عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان- سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان له پێش نه‌ورۆزدا (ئاگربه‌ست ڕابگه‌ێنێت) و په‌كه‌كه‌ش تا مانگی تهمموز به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كان بكشێنه‌وه".
چاندار پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری وه‌ك هه‌وڵێك له‌نێوان ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی "په‌كه‌كه" دا بۆ بنیاتنانی توركیایه‌كی نوێ وه‌سفكرد و ڕایگه‌یاند "ئه‌مه بنیاتنانی توركیایه‌كی نوێیه به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌سه‌ڵاتی كورده‌كانیشی تێدا ڕهچاوكرابێت، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه كردن بۆی شتێكی ته‌واو نامۆیه".
وتیشی: "گه‌ر له‌م وڵاته‌دا و له‌سه‌ر ده‌ستی ئۆجه‌لان ئاشتی بێته ئاراوه كه هه‌روا ده‌بێت، ئه‌وا له كۆتاییدا توركیا ئۆجه‌لان له زیندان ئازاد ده‌كات و وه‌ك ئه‌كته‌رێكی سیاسی قبوڵی ده‌كات".
ده‌رباره‌ی پرسیارێكی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه كه "گوایا ئۆجه‌لان به په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌په‌ی وتووه، هه‌م خۆم و هه‌م ئه‌ندامانی كه‌جه‌كه سه‌ربه‌رز ده‌بین، ئایا هۆكاری كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه ته‌نها بۆ ئازادی ئۆجه‌لان و كه‌جه‌كه‌یه، یان ئه‌وه‌تا داواكاری زیاتر له ئارادایه؟، چاندار وتی: " له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێكی پله به‌رزی ده‌وڵه‌ت كه له‌نزیكه‌وه ئاگاداری چاوپێكهوتنهكانه له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان یه‌كترمان بینی و پێی وتم، ئه‌م پیاوه- ئۆجه‌لان چالاكییه‌كانی كورد زیاتر به‌ره‌و پێش ده‌بات، ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن هاكان فیدان- سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری توركیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاوه ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م كاره وه‌ك هه‌وڵێك بۆ سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی توركیا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه".
چاندار ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سه‌رۆكایه‌تی په‌كه‌كه له قه‌ندیل حه‌زیان به پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵام له كۆتاییدا ئۆجه‌لان چی بڵێت هه‌ر ئه‌وه‌یه، چونكه ئۆجه‌لان وه‌ك دڵی په‌كه‌كه وایه، گه‌ر جیا ببنه‌وه په‌كه‌كه‌ش پارچه پارچه ده‌بێت، هه‌ر بۆیه په‌كه‌كه كارێك ناكات بۆ دژایه‌تیكردنی ئۆجه‌لان".
له توركییه‌وه: هاوڕێ فه‌ریق
سه‌رچاوه: ئێن سۆن هه‌به‌ر
11/03/2013