نێچیرڤان بارزانی، له تازه‌ترین هه‌ڤپه‌یڤینیدا رایده‌گه‌یێنێت "ئه‌وله‌ویه‌تمان پشتبه‌خۆبه‌ستنه له‌چوارچێوه‌ی عێراقێكی نوێی فیدراڵ‌دا". هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كه‌ین و له‌و رێگایه‌وه پاره‌ی پێویست بۆ پێشخستنی كه‌رته‌كانی دیكه پهیدادهكهین".
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانه‌ی هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ سایتی (ماركۆپۆلیس) ئاماژهدهكات به‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردودا پێشكه‌وتنی مه‌زنی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام كاری زۆریش ماوه ئه‌نجامبدرێن بۆ زامنكردنی داهاتوویه‌كی خۆشگوزه‌ران بۆ گه‌لی كوردستان.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت:" ئاسته‌نگه نێوخۆییه‌كان به‌تێپه‌ڕینی كات زیاتر ده‌بێت چونكه گه‌له‌كه‌مان داوای خزمه‌تگوزاریی و كرداری زیاتر ده‌كه‌ن له حكومه‌تی خۆیان. چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌كو ئاو و كاره‌با یه‌كێك بوو له خه‌مه سه‌ره‌كییه‌كان و پێداویستیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، ئه‌مڕۆ چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی وه‌كو شه‌فافیه‌ت بووه‌ته به‌شێكی سه‌ره‌كی خه‌مه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، و ئێمه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ چه‌ندین رێكخراو و دامه‌زراوه‌دا له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كارده‌كه‌ین بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌كی پێویست بۆ نه‌هێشتنی چه‌ند كێشه‌یه‌كی وه‌كو گه‌نده‌ڵی و پێم وایه گه‌لی ئێمه پشتگیری له به‌رنامه‌كانمان ده‌كه‌ن و د‌رك به‌وه‌ده‌كه‌ن هه‌وڵی له‌وجۆره كاتی ده‌وێت".
ماركۆپۆلیس كۆمپانیایه‌كی ئۆنڵاینی نێوده‌وڵه‌تی كه‌رتی تایبه‌ته و باره‌گاكانی له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسایه و ئۆفیسی له ئه‌مریكا و به‌رازیل و كۆماری چیك هه‌یه، و پسپۆڕه له هه‌ڵسه‌نگاندنی بیزنسی كاریگه‌ری وڵاتان له‌رێگای ئه‌نجامدانی شیكاری كه‌رته ئابوورییه‌كان و كۆمپانیاكان و هه‌ڤپه‌یڤین و چیرۆكه هه‌واڵ. له‌سه‌ر پاشخانی 16 ساڵ له شیكاری نووسراو، له ساڵی 2007دا وه‌كو بیرۆكه‌یه‌كی ته‌واو نوێی سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، سایتی ماركۆپۆلیس دامه‌زرا.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئه‌وله‌ویه‌ته گه‌وره‌كان بۆ ریفۆرمی ناوخۆیی چین، بارزانی جه‌ختده‌كاته‌وه پشتبه‌خۆبه‌ستن له‌چوارچێوه‌ی عێراقێكی نوێی فیدراڵ‌دا ئه‌وله‌ویه‌تێكی گه‌وره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و روونیده‌كاته‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی پیشه‌سازییه‌كی نه‌وت و گاز بۆ سوودی گشت عێراق دروستبكات و سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیش وایكردووه "ئه‌مڕۆ زیاتر له 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا ههناردهبكهین و پاره‌ی پێویست بۆ پێشخستنی كه‌رته‌كانی دیكه‌ی وه‌كو كشتوكاڵ و ته‌ندرستی په‌یدابكه‌ین".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌یكردووه به سیاسه‌تی وه‌به‌رهێنان و راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاندووه له‌وكاته‌ی له ساڵی 2006 ه‌وه ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان دروستكراوه توانیویه‌تی به‌به‌های زیاتر له 22 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان بۆ هه‌رێمی كوردستان بهێنێت و سیاسه‌تی حكومه‌ت له‌و رووه‌وه بریتیه له به‌رده‌وامبوون له جێبه‌جێكردنی یاسای وه‌به‌رهێنان كه ده‌بێـته‌هۆی گه‌شه‌كردنی كه‌رته‌كانی دیكه و راكێشانی وه‌به‌رهێنانی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌رده‌بێت له پێشخستنی هه‌موو عێراقدا.
سایتی رووداو دواتر ده‌قی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه له زمانی ئینگلیزییه‌وه وه‌رده‌گێڕێت.
له ئینگلیزییه‌وه: دانا ته‌یب مه‌نمی