
بێستوون عومه‌ر نوورى/ مامۆستاى زانسته سیاسییه‌كان/ زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین
ڕه‌نگه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه كه‌مێك نامۆ بێت، به‌ڵام له ساڵى 2017دا ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه له گۆڕه‌پانى دنیا هاته بوارى جێبه‌جێكردن، چونكه به‌شێكى زۆرى وڵاتانی دنیا كۆتایان به دیموكراسى هێنا و سه‌رهه‌ڵدانى چه‌مكى (دنیا دیكتاتۆره)یان راگه‌یاند، به پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماى مافی چاره‌ى خۆنووسینی گه‌لان كه له میساقى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌موو گه‌لێك مافی هه‌یه بڕیار له چاره‌نووسى خۆى بدات.
به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ریه‌كه له عێراق و ئیسپانیا دوا پرۆسه‌ى دیموكراسییان تاقی كرده‌وه له‌لایه‌ن كورده‌كان له عێراق و كه‌ته‌لۆنییه‌كان له ئیسپانیا، به‌ڵام ئه‌م پرۆسه‌یه كۆتای پێ هات به كوشتنى دیموكراسى، له‌وێشه‌وه هه‌موو دنیا مه‌رگى دیموكراسییان بینى و دواین ماڵئاوایییان لێ كرد.
ره‌نگه پرۆسه‌ى ڕیفراندۆم له عێراق و ئیسپانیا له هه‌ندى لایه‌نه‌وه جیاوازییان هه‌بێت، به‌ڵام دواجار هه‌ردوو وڵات پرۆسه‌ى دیموكراسییان ئه‌نجام دا و ڕاى خه‌ڵكیان وه‌رگرت له‌باره‌ی مانه‌وه‌یان یاخۆ به‌رده‌وامبوونیان له‌گه‌ڵ وڵاته‌كانیان، خه‌ڵك /ده‌نگده‌ر/ بڕیاریان له‌سه‌ر چاره‌نووسى خۆیان دا و داواى جیابوونه‌وه‌یان كرد له هه‌ردوو پایته‌ختی ناوه‌ندی. ئیسپانیا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى ئه‌وروپایى و به‌ناو دیموكراتیخواز نه‌ك ڕێگرى ده‌كرد له هاووڵاتییانی، بگره هێزى سه‌ربازیشى تێدا به‌كار هێنا، دڵنیام له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ئه‌م ریفراندۆمه له به‌ریتانیاش سه‌ركه‌وتوو بووایه، ئه‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ى ئیسپانیا و عێراق قبووڵ نه‌ده‌كرا.
ئه‌گه‌ر عێراق به وڵاتێكى دكتاتۆر ناو ببه‌ین و بڵێین