شه‌فیق بانیشارى
ئه‌وه‌ى له 16ى ئۆكتۆبه‌ر ڕوویدا، كاره‌ساتێكى گه‌وره بوو له‌ده‌روونى هه‌موو كوردێك، وه‌ك ئه‌و گوته كوردییه كه ده‌گوترێ به‌وێنه‌ى ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌وه فڕێم بده‌نه زه‌وی، ئاوا شۆك بووم. كاریگه‌رى له‌ده‌ستدان و به‌ده‌سته‌وه‌دانى ئه‌و هه‌موو خاكه‌ى كوردستان كه خوێنى دوو هه‌زار پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مانى تێدا ڕۆچوو، له‌و ساته‌وه هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م بنووسم له‌باره‌ى ڕووداوه‌كانه‌وه، باسه‌كان له نیوه دێڕى یه‌كه‌مدا به كۆتای ده‌گه‌ن، لێ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تاوه لێم ڕوونه پلانێكه بۆ نه‌هێشتنى ئه‌زموونى ده‌سته‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستان و یه‌كخستنه‌وه‌ى یه‌كپارچه‌یى عێراق به‌داخه‌وه‌كه هه‌ندێ خه‌ڵك دڵخۆشن له‌مه‌ڕ بانگه‌شه‌كانى حكوومه‌تى به‌غدا و عه‌بادى له‌باره‌ى چه‌سپاندنى ده‌سته‌ڵاته كارگێڕییه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان كه سه‌ره‌تاكه‌ى له كه‌ركووكى كوردستانه‌وه ده‌ستى پێ كرد و كۆتاكه‌ى ئه‌جێندا و مرادى ئه‌و له زاخۆ و هه‌ورامانه. به‌ڵام ئه‌وكۆمه‌ڵه كه‌س و ده‌زگایانه بێ ئاگان له مه‌رام و ئامانجى عه‌بادى و پێیان وایه به‌ته‌نیا ده‌ست به‌سه‌راگرتنى خاڵه سنووریی و فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌ڵمه‌ت و پلانه شۆڤێنى و هه‌رێمایه‌تییه‌كه‌ى به‌غدا كۆتای دێت، به‌ڵام به تێڕوانینى من به خوێندنه‌وه‌ى به‌یان و ڕاگه‌یه‌نراوه‌كانیان دیاره كه ئه‌وان مه‌به‌ستیان له‌ناوبردنى هه‌یله‌ل و ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستانه كه سه‌ره‌تاكه‌ى به سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌كان له حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌ست پێ ده‌كات و كۆتاكه‌ى به نه‌هێشتن یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان دێت.
بۆ به‌رچاوڕوونى و تێگه‌شتن له ڕاستیى ئه‌م باسه، له كۆتا ڕاگه‌یه‌نراوى نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرى عێراقداهاتووه كه له‌سه‌ره‌تاى مانگى یه‌كى ساڵی تازه‌وه، بودجه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كوردستان به ڕاسته‌وخۆ بۆ پارێزگاكان ده‌درێت. واته بودجه‌و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كوردستان به حكوومه‌تى هه‌رێم نادرێت، به‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه