فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

رەزا شوانreza shwan11

 

کە منداڵ بووین، لە قوتابخانەی سەرەتاییدا دەمانخوێند، لە کتێبی خوێندنەوەی ـ عەرەبی ـ و لە کتێبی خوێندنەوەی ئینگلیزیشدا، کۆمەڵە چیرۆکێکی کورتی ئەفسانەیی خۆشیان تێدابوون، چێژ و خۆشییەکی زۆرمان لە خوێندنەوەی ئەو چیرۆکانە وەردەگرت.. لەو چیرۆکانی کە لەیادمن (لەقلەق و رێوی، گورگ و بەرخۆلە، شێر و مشک، رێوی و کەڵەشێر، مێروولە و کولـلە، شوان و گۆزەڵەڕۆنەکەی، دوو مراوی و کیسەڵێک، کیژۆڵە لادییەکە و گۆزە شیرەکەی، ئاشەوان و کوڕەکەی و گوێدرێژەکەی، شوانە درۆزنەکە و گورگ، قەلەڕەش و رێوی، مریشکی هێلکەزێڕ، رێوی کلک بڕاو، دوو هاوڕێ و ورچێک، کەروێشک و کیسەڵ، کۆبوونەوەی مشکان، تیتیلە و بیبیلە، کۆتر و مێروولە، ماسییەکی بچکۆلە و راوکەر، هێز لە یەکێتی دایە،قەلەڕەش و گۆزە، چەقەڵ و قەلەڕەش،... تاد) لەو کتێبانەدا ناوی چیرۆکنووسەکان نەنووسرابوون، ئێمەش لەو تەمەنەدا مەراقی ناوی نووسەرەکانیان نەبووین، ئەوەشمان بە خەیاڵدا ناهات و لە مامۆستاکانمان ناپرسی کە چۆن (رێوی، لەقلەق، گورگ، چەقەڵ، قەلەڕەش، کەڵەشێر، کیسەڵ، شێر، کەروێشک، بەرخ، دار،... تاد) وەکو مرۆڤ قسەدەکن.

Read more...

رەزا شوانreza shwan11

 

کوردیلە شیرین و چاوگەشەکانی ئەمڕۆمان.. هیوای داهاتووی کوردستانن.. بەنرخترین سامان و سەرمایەی گەلەکەمانن.. کە لە سامانی نەوت و زێڕ و لە هەموو لە سامانێکی تریش زۆر گرنگترن و بەنرخترن. لە هەموو جیهاندا و لە هەموو سەردەمێکدا، منداڵان هێمای جوانی و بێتاوانی و دڵپاکی و راستگۆیین، ئەوەی کە لە دڵیان دایە هەر ئەوەیە کە لەسەر زاریان دایە.. جیهانی منداڵان جیهانێکی زۆر سەیر و سەمەرە و پاک و بێگرد و بێ تەمە.. جیهانێکی بێ فڕوفێڵ و بێ پێچ و پەنایە.. منداڵان رق و کینە و بوغز و دوژمنایەتی نازانن.. درۆ و دەلەسە و هەڵخەڵەتاندن نازانن.. جیهانێکی زۆر سادە و ساکاری خاکییان هەیە.. جیهانێکی وەنەوشەیی پڕ لە سۆز و لە رێز و لە خۆشەویستی و خۆشبڕواییان هەیە.. جیهانێکی پڕ لە رازی شیرین و لە نیازی پاک و لە خەیاڵی فراوان و لە خەون و لە هیوای سەوز و لە گەشبینییان هەیە.. جیهانێکی پڕ لە زەردەخەنەی ناسک و پێکەنینی شیرین و لە بەزم و رەزم و یاری و خۆشییان هەیە.
پێویستە گەورەکان بەر لە ئازادی منداڵان نەگرن و، ئەم جیهانە خۆشەیان لێ تاڵ نەکەن و لێیانیان تێکنەدەن.. بێگومان خۆشترین قۆناغ لە ژیانی مرۆڤدا قۆناغەکانی منداڵین.

Read more...

رەزا شوانreza shwan11

 

لە یادی(٧١) مین ساڵڕۆژی، بۆ یەکەمین جار گۆڕینی (هێزی رزگاریخواز) و
(پارێزەری کورد و کوردستان) بۆ ناوی (پێشمەرگەی کوردستان) هاورۆژیش  بوو کە بۆ یەکەمین جاریش (ئـاڵای کوردسـتان) لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا لە شاری مەهاباد دا، لە رۆژی (١٧ی/ دێسەمبەر/١٩٤٥ز) دا، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەر چوارپارچەی کوردستان، لە لایەن پێشەوا قـازی محەمەدی نەمرەوە ناوی فەرمی (پێشمەرگەی کوردستان) راگەیاندرا هەر لەو رۆژەدا و لایەن پێشەواوە لەسەر باڵەخانەی شارەوانی شاری مەهاباد، بۆ یەکەمین جار لەگەڵ وتنی سروودی نیشتمانیمان ئەی رەقیب و هەڵهەڵەلێدان و چەپڵەڕێزاندا (ئاڵای کوردستان) بەرزکرایەوە. ئەو رۆژە بوو بە رۆژێکی پیرۆز لە مێژووی کوردستاندا.. لەو رۆژەوە پێشمەرگەی کوردستان و ئاڵای کوردستان بوون بە دوانەی لێکدانەبڕاو.. هەموو ساڵێک بە ئەوپەڕی شانازی و رێزەوە یادی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەکەینەوە.. ئەم رۆژە پیرۆزە، بووە بە بەشێکی رەسەن لە کولتوور و مێژووی گەلەکەمان.

Read more...

reza shwan11رەزا شوان

لویس کارۆل، نووسەری چیرۆکی سەرکێشییەکانی (ئەلیس لە وڵاتی عاجباتییەکان) یەکێکە لە نووسەرە بەناوبانگەکانی ئینگلتەرا و جیهان لە بواری چیرۆکی منداڵان.(لویس کارۆل) نازناوی خوازراوی ئەدەبییەتی، هەر بەم ناوەشەوە چیرۆکەکانی و نووسینەکانی تری بڵاوکردۆنەتەوە، ناوی راستیی (چـارلز لوتۆیدیگ دۆدسون) ە.

لویس کارۆل لە (٢٧/ یونایەر/ ١٨٣٢) لە دێی (دیرسبۆری) لە شیشیار لە ئینگلتەرا لە خێزانێکی ئاینی لە دایکبووە، حەوت خوشک و چوار برابوون، لویس منداڵی سێیەمی خێزانەکەی بوو.. منداڵێکی ژیر و بەهرەمەند و داهێنەر و بزیۆ بوو، کەمێک سەر زمانی دەگرت، گوێیەکی کەربوو، فێ دەگرت، دەمارگرژ بوو، بیرکزبوو، زۆر جار لەبەرخۆیەوە وڕینەی دەکرد و قسەی هەلەق و مەلەقی دەکرد، گەلێ جار شتەکان و گیانەوەرەکانی لە قەوارەی خۆیان گەورەتر یا بچووکتر دەهاتنە خەیاڵی، ئەم راستییەش لە چیرۆکی سەرکێشییەکانی (ئەلیس لە لە وڵاتی عاجباتییەکان) دا رەنگی داوەتەوە، ئاژەڵەکان و باڵندەکان لە قەوارەی خۆیان گەورەترن. لویس هەر لە منداڵییەوە منداڵانی خۆشدەویست و حەزی بەوە دەکرد، کە بە چیرۆک و بە قسەی خۆش دڵخۆشیان بکات. هەر ئەمەش لای بوو بە هەوێنی حەز و خەیاڵی نووسینی چیرۆک بۆ منداڵان. 

Read more...

reza shwan11رەزا شوان

پێداویستییە سەرەکییەکانی مرۆڤ دوو بەشن، بەشی یەکەمیان پێداویستییە جەستەییە بایۆلۆژییەکان وەکو هەوا، خواردن، خواردنەوە، نووستن، کە لە بنکەی قووچکەی پێداویستییەکانی ژیان مرۆڤ و هەموو گیانەوەرەکانی کەدان، بەبێ ئەم پێداویستییانە ژیان ئەستەمە .. بەشی دووەمیان پێداویستییە سایکۆلۆژییەکانن وەکو، خۆشەویستی، سۆز و بەزەیی، رێزگرتن، ئاسوودەیی و دڵنیایی،  ئازادی و سەربەخۆیی، سوپاس و هاندان، پێزانین و پاداشت، ئاشتی و خۆشی، هاوبەستەبوون بۆ خێزان و نەتەوە و نیشتمان و مرۆڤایەتی، ... هتد . ئەم پێداویستییانە مایەی بەختەوەری و شادی مرۆڤن .
کەواتە ( رێز ) یا ( رێزگرتن ) پێداویستییەکی گرنگی دەروونی مرۆڤە، چ منداڵبن یا گەورەبن .

رێزگرتن هەستێکی زۆر جوانە و، بەهایەکی رەوشتی و رەفتاری و پەروەردەیی و شارستانی گرنگ و بەرزە، خەسڵەتێکە لە خەسڵەتە جوان و نایبەکانی مرۆڤ، بەڵکو بنەمایەکی سەرەکی سەرکەوتنی مرۆڤە لەگەڵ کەسانی تردا، کلیلی تەبایی و پێکەوەژیان و خۆشەویستی و بەختەوەریی خێزانە .. بنەمای هەموو پەیوەندییە سەرکەوتووەکانە لە جیهاندا .

Read more...

رەزا شوانreza shwan11

 

مینا کچێکی جوانکیلەی رووخۆش و زیرەکە، لە شاری ( بێرگن ) لە وڵاتـی
( نەرویج ) لە دایکبووە .. لە ماڵەوە زۆر بە باشی فێری زمانی کوردی بووە .
لە ساڵی (٢٠١٤) دا، کە تەمەنی مینا شەش ساڵان بوو .. لە پۆلی یەکەم لە
قوتابخانەی بنەڕەتیدا بوو .. مینا قوتوویەکی پاشەکەوتکردنی پارەی هەبوو،
رۆژی (١٥) کرۆن ـ لەو ساڵەدا دەیکرد بە دوو دۆلار ـ دەخستە ناو قوتووەکەیەوە .
دایک و باوکی مینا، رۆژانە لە کاتژمێری (٥ بۆ ٦ ) ی ئێواران سەیری کەناڵە
کوردییەکانی تەلەفزیۆنەکانیان دەکرد و، گوێیان لە هەواڵەکانی کوردستان و جیهان
دەگرت .. وەرزی زستان بوو، رۆژێک وێنەگری یەکێک لە کەناڵە کوردییەکانمان
بە ڤیدیۆ وێنەی چەند دیمەنێکی ( ئاوارەکانی کەمپی عەرەبەت ) ی نزیک شاری
( سلێمانی ) لە باشووری کوردستان گرتبوو .. لە هەواڵەکانی ئێوارەی ئەو رۆژەدا

Read more...

 

هۆمه‌ر نۆریاوی

 

سترانی ناخ ،ڕووباری خوێن ده‌شواته‌وه‌

ئه‌وه‌ی ڕۆژێک له‌ ڕۆژان یان به‌ هه‌ڵکه‌وت تاقه‌ یه‌ک گۆرانی(ته‌نێ گۆرانییه‌کی) "عه‌دنان که‌ریم"ی به‌رگوێ که‌وتبێت، ده‌زانێت ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ تا چه‌نده‌ شه‌یدای ستران و ئاوازی گه‌له‌که‌یه‌تی و سیحری له‌رزانه‌ی گۆرانییه‌کانی هه‌تا چه‌نده‌ له‌سه‌ر دڵ و ناخی مرۆی کورد کاریگه‌رن‌.

"عه‌دنان که‌ریم"، هونه‌رمه‌ندێکی تا سه‌ر ئێسقان کورده‌ و به‌ وریایی و وشیارییه‌کی ته‌واوه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هونه‌ری میلله‌ته‌که‌ی ده‌کات و بووژێنه‌ره‌وه‌ی به‌شێکی فره‌ی سامانی ئاواز و مێلۆدی فۆلکلۆری گه‌له‌که‌یه‌تی و مامۆستایانه‌ ده‌ست بۆ

Read more...

رەزا شوانreza shwan11

       کەرکووکەکەم

مــن کوردێـــــــکی بچـــــــووکم
رەسەنـــــزادەی کەرکــــــــووکم

کەرکـــــووکی کوردســــــــــتانم
زێـــدی شـــیرین و جـــــــــوانم

کەرکـووکەکــــــەم پێـناســــــەم 
دڵ و خــــوێن و هــەنـاســــــەم

بـــاوەگـۆڕگـوڕ مەشـــــــخەڵـــم
روونـــــــاکی دیـــــــــدە و دڵـــم

کەرکـــووک بێ تۆ هەڵنـــــاکەم
هەرگیــــز لە یـــــادت نــــــاکەم

Read more...

رەزا شوانreza shwan11 

 

یەکێک لە ئافرەتە ناودارەکانی کوردی جوولەکە، زانا و دانا و مامۆستای گەورە و ناوداری کوردمان، خاتوو ( ئاشیناز بارزانی : ١٥٩٠ـ ١٦٧٠ز )
کە لە شاری (مووسڵ) ی کوردستانی لە باشووری کوردستان لە دایکبووە .
کوردستان لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ، لانکەی ئـازادی و فـرە ئاینی و مەزهەبی و پێکەوەژیان و ئاشتی بووە .. نەیارانی کوردستان پێش دۆستەکـانمان دان بە ئەم راستییەدا دەنێن .. وەکو ئاینی زەردەشـتی، ئیسلام، ئێـزیدی، مەسیحی، جوولەکە، کاکـەیی، بەهـائی .. لە کوردستاندا، توندڕەوی و دەمارگیریی ئاینی نەبووە و نییە و کورد هەردەم گەلێکی کراوە بووە .. یەکێک لەو ئاینانەی کە تا ئەمڕۆش بە رێژەیەکی کەم لە کوردستاندا بوونی هەیە ئاینی جوولەکـەیە .. بـاوەڕدارانی ئەم ئاینە، بە ئەوپەڕی ئـازادییەوە، ئـازادن لە جێبەجێکردنی رێورەسمی ئاینی و جەژنە پیرۆزەکانیان، لە ئەمڕۆدا زیاتر لە (٤٠٠) خێزانی کوردی جوولەکە لە کوردستاندا هەن .. بە شێوەیەکی فەرمیش حکوومەت و پەڕلەمانی باشووری کوردستان دانی پێنان و .. ( شێرزاد عومەر مامسانی ) کرا بە بەڕێوەبەری جوولەکەکان،

Read more...

 

 reza shwan11رەزا شوان

خاتوو ( ئاسترید لیندگرێن ) کەڵەنووسەرێکی پسپۆری سویدی و جیهانی بوو، لە بواری ئەدەبی منداڵاندا، نووسەری زنجیرە چیرۆکی ( پیـپی گـۆرەویدرێـژ ) ە، کە  یەکێکە لە شاکارە هەرە ناوبانگەکانی جیهان بۆ منداڵان .. دڵنیام کە زۆربەمان لە سەر پەردەی تەلەفزیۆن یا سینەمای منداڵاندا، سەرکێشییە سەرسوڕێنەرەکانی پيپی گۆرەویدرێژی یاخیبووی لە توانابەدەرمان بینیوە .

ئاسترید لیندگرێن، ناوی تەوای ( ئاسترید ئەنە ئیمیلیا لیندگرێن ) ە، لە خانوویەکی رەنگ سوور کە بە داری سیۆ دەورەدراوە، لە شاری ( ڤیمـەربی ) سەر بە ناوچەی سمۆلاند، لە باشووری سوید لە دایک بووە .. ( ڤیمەربی ) شارۆچکەیەکی قەشەنگ و دڵگیرە، سروشتێکی جوان و ئەفسسووناوی هەیە .. لەم شارەدا، خاتوو ئاسترید لەگەڵ خێزانەکەیدا،( هـانا ) ی دایکی،( ئوگست ) ی باوکی و، سێ براکەی ( گونار، ستینا، ئینگرید ) بە ئەوپەڕی

Read more...

 

شەریف فەلاح

"محەمەد ئەمین شێخولئیسلامی موکری" ناسراو بە (ھێمن) یان ھێمن موکریانی, شاعیر نووسەر و وەرگێڕی گەورەی کورد لە بەھاری 1921 لە گوندی "لاچین"ی سەر بە مەهاباد لەدایک بووە.

ھێمن کوڕی سەید حەسەنی موکری و لە بنەماڵەی مەلا جامی چۆڕی بووە. دایکی ناوی زێنەب و کچی شێخی بورھان بووە کە ئێستا بنەماڵەیەکی گەورەی موکریانن. ھێمن بەھاری ساڵی 1300ی کۆچی ھەتاوی( 1921) بە شەوی جێژنی بەرات لە گوندی لاچینی سەر بە شاری مەھاباد چاوی بە ژیان ھەڵێنا.

بە بوونی ھێمن شیری دایکی وشک دەبێ و بە شیری ژنێکی دیکە فڕچک(گۆج) دەکرێ و دوای بوونی ئەو، دایکی لەشی ساغ بە خۆیەوە نابینێ.

ھێمن لە رۆژگارێکدا لەدایک دەبێ کە ڕەزاشا جڵەوی حکوومەتی پێیە کە لاسایی ئاتاتورکی دەکردەوە. جلوبەرگی کوردەواری بە تەواوی قەدەغە دەکرێ و ئەوەندەی لە دەستی ھات، سووکایەتی بە خەڵک کرد و شەپکە و تەپڵەی ھێنا نێو بازاڕەوە. ھێمن لەم کەش و ھەوایەدا گەورە دەبێ، بەش خوراوی و کۆیلەتی ئینسان وەکوو خوێن لە مێشک ودەمار و ئێسک و پێستی دا دەگەڕێ و دەبێتە سەربەندی ژیانی.

لە کاتی منداڵیدا گوێچکە بە حەکایەتەکانی دایە مرۆت دەگرێ، کە پیرێژنێکی دنیا دیو‌ بووە و زۆر شتی بەنرخی لێ فێر بووە. ئەلف‌وبێ لای سەعیدی ناکام دەخوێنێ و پێش ئەوەی ئەلف‌وبێی فێر بکا، بزنۆکێ و مەڕنۆکێی حوسێنی حوزنی موکریانی بۆ دەخوێنێتەوە و ھێمن لە بەری دەکا و ھەروەھا شێعرەکانی شێخ ڕەزا و زۆر شتی دیکەی لێ فێر دەبێ و پاشان بۆ درێژە دانی خوێندن، باوکی دەینێرێتە مەھاباد و لە قوتابخانەی سەعادەتی ئەو شارە دەست بە خوێندن دەکا. ھێمنێکی لادێی کە جگە لە زمانی کوردی ھیچی دیکەی نەدەزانی و لەو قوتابخانەیش کەس نەیدەتوانی بە کوردی قسە بکە، منداڵان گاڵتەی پێدەکەن و پێی دەڵێن کرمانج، چونکە ئەوکاتە لە مەھاباد بە خەڵکی دێیان دەکوت کرمانج، ھێمن ئەو ساڵە خوێندنی بە سەرکەوتنێکی زۆر باشەوە تێپەڕ دەکا و ھاوین دەگەڕێتەوە بۆ ئاوایی و لەلای مەلای دێ و باوکی دەرس دەخوێنێ و تەمرینی نووسینی خەت دەکا.

باوکی کە دەزانێ خەتی خۆش بووە، دەستی پێ لە خوێندن ھەڵدەگرێ و دەڵێ: بڕۆ دەرسی مەلایەتی بخوێنە. ھێمن کە ھیچکات خۆشی لە مەلا نەھاتووە، تووشی ئەم تاڵییە دەبێ و چوار ساڵ لە خانەقای شێخی بورھان دەخوێنێ، بەلام ئەو خوێندنە ھیچ کەڵکێکی نابێ، چونکە ئەو چوار ساڵە بە گاڵتە دەباتە سەرێ و لە خانەقای شێخی بورھان کە ٨-٩ نەفەر دەبن، جگە لە ھەژار و ھێمن تەوای خاڵۆزا و پوورزا دەبن، پاشان دەچێتە لای مامۆستا فەوزی و رێگای ژیانی پێ نیشان دەدا و ساڵ و نیوێک لەلای ئەو دەرس دەخوێنێ.

ھەژار لە پێشەکی دیوانی سەیفولقوزاتدا، بەم جۆرە باسی خۆی و ھێمن دەکا:

ھێمن و من دوو منداڵی کرچ وکاڵی لەڕ و قرخن، بە تەمەن دە دوازدە ساڵ بووین، لە خانەقا گەیبووینە یەک، نا خێری گیانمان دەرس بخوێنین، خویندنی چی؟ دوو گێل و حۆلی پەڕ بڵاو، لە یەک دەمدا لە لای دوو مامۆستا دامەزراین، یەکی ریش پان، لە عەرەبی شارەزایە و خەتی نییە، ئەوی دی گەردەڵ، فارسی زانە و خەتی خۆشە. جا وەرە شەق و دار بخۆ، خۆ جنێو ھەر باسی ناکرێ، سوێندی کەسم لە سەر نییە، ئەگەر بڵێم تڵپاتی تەڕیش فێر نەبووین، نیسکێک درۆی تێدا نییە، ماڵم ھەقە لە ترێ دزینی ناو رەزی، لە پللار دەداران گرتن، لە راوی دووپشک و ئەسپێ و کێچ و جوجە و قوڕ شێلان و ھێلکە لە ھێلانە دەرھێنان، ھیچ کەس تۆزی نەدەشکاندین. بۆ نەگبەتی ھێمن وە شێعر ھاتبوو، ھەروا گارە گارەی دەھات، جار و بارە شێعرێکی نیوە و کۆڵەی خواری لاپانی دادەنا، بە فیزەوە نیشانی دەدام. یانی ھا بم ناسە، من چیم، منی کڵۆڵ نەمدەتوانی مێعریش بکەم.

بەو جۆرە شێعر کوتنی ھێمن لە خانەقاوە سەری ھەڵداوە و پێگەیشتووە. لە گوندی کولیجە لەلای سەید عەوڵای سەید مینە کە پیاوێکی نەخوێندەوار بووە، بەڵام زۆر زانا و تێگەیشتوو دەبێ ،ماوەیەک دەرس دەخوێنێ و بە گەورەترین مامۆستای، مامۆستا ھێمن حیساب دەکرێ. تەمەنی ھیمن دەچێتە سەر و بۆ ئەوەڵین و دوایین جار لە گوندی کولیجە عاشق دەبێ، عیشقێکی پاک و خاوێن و ئاسمانی، بەڵام ئەم عاشق‌بوونە زۆر ناخایەنێ و لێک جیا دەبنەوە و ھەر لەو گوندە فێری سواری و تەقڵە و راوە کەو و کەروێشک دەبێ. ساڵی ١٣١٧ی کۆچیی ھەتاوی کە تەمەنی ١٧ ساڵانە دەبێ، مامۆستاکەی گوندی کولیجە بە جێ دێڵێ و ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ گوندی خۆیان واتە شیلاناوێ کە ماڵیان چبووە ئەوێ و مل لە کار و کاسبی ھەڵدەکێشێ و بە ڕۆژ خەریکی کاری کشت و کاڵی دەبێ و شەوانە خەریکی خوێندنەوە و شێعردانان، باوکی پێی دەزانێ و دەفتەری شێعرەکانی دەسووتێنێ.

ھێمن کە یەکێک بوو لە گەورەترین شاعێران و نووسەرانی کورد لە سەدەی بیستەمدا، لەباری پاراستن و بووژاندنەوەی فەرھەنگ و ئەدەب، گەو‌رەترین ھەقی خستۆتە سەر نەتەوەکەی، چونکە لە تاریک وروونی بەیانی ژیانی‌دا، بۆ خڕ کردنەوەی کۆماکانی ئەدەبی کوردەواری و ورد بوونەوە لە وشەکانی، بە کەو کردن و ھەڵاواردنی غەوارەکانی و سوورکردنی خرمانی زمانی کوردی، کەوتە کار و تەنانەت گوڵ ھەڵگرتنەوە و پاشەرۆکیشی بۆ خەڵکی دیکە نەھێشتەوە.

بە ئاوا‌رەیی و دەربەدەری توانی کتێبی ناڵەی جودایی بنووسێ، ئەگەر بە جوانی لێی ورد بینەوە، دەبینین کە ناڵە و ھاوار و فیغانی دڵە، ناسۆرییە، خول دانەوە و نزا و ھاوار و ئازاری ناخ و ماندوویەتی ھزر و نائارامی رۆح و بێ تاقەتی جەستەیە بەرامبەر جودایی،جودایی لە خێزان، لە خانوو، ماڵ و گوند و گەڕەک، شاخ ودەشت و دراوسێ و کەس و کار و یادگارەکانی سەردەمی منداڵی و لانەی گەورەبوون و گەلێ شتی بە نرخی دیکە کە لە یاد ناکرێن ولە دەروون دوور ناکەونەوە.

دیارە ھێمن 30 ساڵە کۆچی دوایی کردووە و لەنێوماندا نەماوە، بەڵام ئاسەوارەکانی و یادگارەکەی کاتی پیری ھەر ماون و بە دیتنی ئەوان ھیچ کاتێک ھێمنیش لە بیر ناچێتەوە.ھێمن شاعێرو زانای فەرھەنگ دۆست و تێکۆشەری رێگای بووژاندنەوەی کورد و فەرھەنگەکەی بوو، خاوەن بیر و تێفکرین و بیر کردنەوە بوو. ھێمن دەنگی بەرزی ئازادی، ئاشتی و دیموکراسی خوازی کورد بوو. خوازیاری یەکیەتی گەلان بوو. کوردایەتی ھێمن، مرۆڤایەتی بوو. شاعێری جوان پەرەست، شاعێری بابردەڵە، کە بێبەش لە ئاو وخاک و وڵاتی خۆی، پەڕیوەی سنوور و موبتەلای دەستی ڕۆژگار، پیری ھەناسە سوار، دەرکراوی بە زۆر دابڕاوی یار و ئازیزانی، بولبولی بێبەش لە گوڵزار و چەمەن، بێ ئەنیس و ھاودەم، عاشقی دڵ پڕ لە ئەوین و خۆشەویستی وڵاتەکەی، ھەنگاو بە ھەنگاو خەم بە دوای مامۆستای ئازیزەوە بوو، وەکوو سێبەری خۆی رۆژێک لێی جیا نەبۆتەوە و رۆژی شادی ڕووی لە دڵە خەمبارەکەی نەکرد، ئەو مرۆڤە بێ نازە خۆ لە ئاسن و پۆڵا دروست نەکراوە، بەڵکوو لە خوێن و گۆشتە، بۆیە پڕ بە دڵی خۆی ئەناڵێنێ و بە ئاوازێکی بە سۆزەوە ئەڵێت:

پارچە گۆشتێکە، دڵی من روو نییە ناڵە ناڵی من درەنگە زوو نییە
لە شێعرێکی دیکەدا دەڵێ:
شینم زۆر گێڕاوە، شادیم کەم دیوە ئەڵێن ھەیە، بەلام نەمدیوە‌

شاعێر، شینی یەکجار زۆر دیوە، بەڵام شادی و کامەرانی بە دەگمەنیش نەدیوە و ئەزانێ شادی ھەیە، زۆر کەس لە گەڵیا راز و نیاز دەکەن، بەڵام ھێمنی خەمبار ھەر نەیدیوە، لە لای ھەر وەکوو نامۆیەکە، وەکوو دوژمنێکە، بۆ ماوەیەکی کەمیش روو لەو ناکات. مامۆستای بەڕێزمان شێعرە تەڕ وناسکە جوانەکانی، زۆربەی زۆری بە خەم زاخاوە، خەم کاری زۆری تێکردووە، بۆیە بە ھیچ جۆرێ ناتوانێ خۆی لە شەپۆل لابدات. ھێمن شاعێری گەل ، شاعێری عیشق و ئازادی، دڵە گەورەکەی ھەتا ئەو رۆژەی لە لێدان کەوت، بۆ گەلەکەی و ئازادی نیشتمان لێی دا.

بە فەرموودەی خۆی:
ھەتاکوو دوا پشوو رێبواری رێگەی ئێشق و ئازادیم ئەگەر بێجگە لە ناکامیش نەبینم، بەرھەمێکی تر
یادگارێکی دیکەی بەنرخی هێمن بۆ گەل و نیشتمان و ئەدەب و رۆژنامەگەریی کوردی گۆڤاری "سروە" کە بناغە و هزرەکەی دانا و زیتار لە 25 ساڵ درێژەی هەبوو و نزیکەی 200 ژمارەی لێ چاپ کرا کە سەرچاوەیەکی بەپێز و دەوڵەمەندی زمان و ئەدەبی کوردییە.

پاش 30 لە کۆچی دوایی هێمنی شاعیر، هێشتا کاریگەریی، شیعر، زمان، ئەندێشە و تێڕوانینی ئەدەبی و فەرهەنگیی ئەم شاعیرەی گەل بە روونی بە لاپەڕەکانی ئەدەبی کوردییەوە دیارە.
سەرچاوە: باس نیوز
18/4/2016

 

ده‌قه‌‭ ‬كۆنه‌كانی‭ ‬ئاڤێستا‭ ‬ده‌توانێ‭ ‬سه‌رچاوه‌یه‌كی‭ ‬گرینگ‭ ‬بێ‭ ‬بۆ‭ ‬دۆزینه‌وه‌ی‭ ‬فه‌رهه‌نگ‭ ‬و‭ ‬كولتوور‭ ‬و‭ ‬مێژووی‭ ‬له‌بیركراوی‭ ‬كوردستان‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬درێژایی‭ ‬مێژوو‭ ‬هه‌ر‭ ‬كه‌س‭ ‬به‌‭ ‬كه‌یفی‭ ‬خۆی‭ ‬و‭ ‬به‌نا‭ ‬و‭ ‬گه‌لی‭ ‬خۆیه‌وه‌‭ ‬شرۆڤه‌ی‭ ‬كردووه‌‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬هی‭ ‬خۆی‭ ‬زانیوه‌‭. ‬
به‌‭ ‬گه‌ڕانه‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬ده‌قی‭ ‬ئاڤێستا‭ ‬و‭ ‬ده‌قه‌‭ ‬زه‌رده‌شتییه‌كانی‭ ‬پاش‭ ‬ئاڤێستا،‭ ‬ده‌توانین‭ ‬لاپه‌ره‌‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬زۆر‭ ‬بابه‌تی‭ ‬مێژووی‭ ‬هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬مێژووی‭ ‬ونكراوی‭ ‬كوردستانی‭ ‬لێ‭ ‬ده‌ربهێنین،‭ ‬بۆ‭ ‬نموونه‌‭ ‬به‌‭ ‬گوێره‌ی‭ ‬ده‌قه‌‭ ‬كۆنه‌كانی‭ ‬ئاڤێستا‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬پزیشكی‭ ‬كوردستان‭ ‬ناوی‭ ‬س‭ ‬تریته‌ز‭ ‬بووه‌‭. ‬
تریته‌‭ ‬به‌گوێره‌ی‭ ‬ئایینی‭ ‬زه‌ردشتی‭ ‬توانیویه‌‭ ‬چاره‌سه‌ری‭ ‬نه‌خۆشییه‌كان‭ ‬بكات‭ ‬و‭ ‬تاوله‌رز‭ ‬و‭ ‬برینی‭ ‬سه‌ربازه‌كان‭ ‬نه‌هێڵێ‭. ‬گه‌شتاسپ‭ ‬پادشای‭ ‬ئه‌و‭ ‬سه‌رده‌مه‌‭ ‬لایه‌نگری‭ ‬زه‌رده‌شت‭ ‬بوو‭ ‬و‭ ‬پزیشكێكی‭ ‬گه‌وره‌ش‭ ‬بوو‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬پزیشكیدا‭ ‬به‌‭ ‬تراتونا‭ ‬واتا‭ ‬كه‌سێك‭ ‬كه‌‭ ‬داهێنه‌ری‭ ‬زانستی‭ ‬پزیشكی‭ ‬و‭ ‬بكوژی‭ ‬ڕۆحی‭ ‬چه‌په‌ڵه‌‭ ‬ناسراوه‌‭. ‬
له‌‭ ‬وندیدا‭ ‬به‌شی‭ ‬بیسته‌م‭ ‬هاتووه‌‭: ‬زه‌رده‌شت‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌هورامه‌زدا‭ ‬پرسیاری‭ ‬كرد،‭ ‬له‌ناو‭ ‬زانایان‭ ‬و‭ ‬پێشه‌واكاندا‭ ‬كێ‭ ‬ده‌توانێ‭ ‬ته‌ندروستی‭ ‬ببه‌خشێ‭ ‬و‭ ‬نه‌خۆشی‭ ‬و‭ ‬مردن‭ ‬نه‌هێڵێ‭ ‬و‭ ‬برینی‭ ‬سه‌رنه‌یزه‌ی‭ ‬سه‌ربازه‌كانمان‭ ‬سارێژ‭ ‬بكات؟‭ ‬ئه‌هورامه‌زدا‭ ‬وه‌ڵامی‭ ‬دایه‌وه‌‭: ‬ئه‌ی‭ ‬زه‌رده‌شت،‭ ‬تریته‌‭ ‬له‌ناو‭ ‬خه‌ڵك‭ ‬و‭ ‬پێشه‌واكاندا‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬كه‌سه‌‭ ‬كه‌‭ ‬جادووه‌كان‭ ‬پووچه‌ڵ‭ ‬ده‌كاته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬هیلاكی‭ ‬و‭ ‬مردن‭ ‬و‭ ‬تای‭ ‬نه‌خۆشه‌كان‭ ‬ناهێڵێ‭. ‬له‌‭ ‬به‌شی‭ ‬سێیه‌میشدا‭ ‬هاتووه‌‭: ‬تریته‌‭ ‬بۆ‭ ‬دۆزینه‌وه‌ی‭ ‬چاره‌سه‌ره‌كان،‭ ‬لێكۆڵینه‌وه‌ی‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬ئاسن‭ ‬ده‌رمانی‭ ‬دۆزیوه‌‭ ‬بۆ‭ ‬ئێش‭ ‬و‭ ‬پێوه‌دانی‭ ‬مار‭ ‬و‭ ‬نه‌خۆشیی‭ ‬گولی‭.‬
له‌‭ ‬ئاڤێستادا‭ ‬هاتووه‌‭: ‬ئه‌هورامه‌زدا‭ ‬چه‌قۆیه‌كی‭ ‬دایه‌‭ ‬ده‌ستی‭ ‬تریته‌‭ ‬كه‌‭ ‬نه‌شته‌رگه‌ریی‭ ‬پێ‭ ‬بكا‭. ‬هه‌روه‌ها‭ ‬تریته‌‭ ‬تایبه‌تمه‌ندیی‭ ‬ڕووه‌ك‭ ‬و‭ ‬دڵۆپه‌ی‭ ‬گیاكان‭ ‬بۆ‭ ‬چاره‌سه‌ری‭ ‬نه‌خۆشه‌كان‭ ‬ده‌ناسێ‭.‬
له‌‭ ‬فه‌روه‌ردین‭ ‬یه‌شت‭ ‬دێڕی‭ ‬131‭ ‬دا‭ ‬هاتووه‌‭ ‬كه‌‭ ‬فروهه‌ری‭ ‬پاك‭ ‬ده‌په‌ره‌ستین‭ ‬كه‌‭ ‬گه‌ڕی‭ ‬و‭ ‬تای‭ ‬نه‌خۆش‭ ‬ناهێڵێ‭. ‬هیندۆكان‭ ‬به‌‭ ‬تریته‌،‭ ‬تریتا‭ ‬ده‌ڵێن‭ ‬و‭ ‬لای‭ ‬هیندۆكان‭ ‬خواوه‌ندێكی‭ ‬ناسراوه‌‭. ‬له‌‭ ‬كوردستانی‭ ‬كه‌وناراش،‭ ‬كورد‭ ‬وه‌ك‭ ‬گه‌لانی‭ ‬تر‭ ‬نیمچه‌‭ ‬خواوه‌ندێكی‭ ‬بۆ‭ ‬چاره‌سه‌ری‭ ‬نه‌خۆشه‌كان‭ ‬به‌ناوی‭ (‬تریته‌‭) ‬هه‌بووه‌‭ ‬وه‌ك‭ ‬ئیسقلبیوسی‭ ‬یۆنانی‭ ‬و‭ ‬ئیمهوتپی‭ ‬میسری‭.‬
جیا‭ ‬له‌‭ ‬ناوی‭ ‬تریته‌‭ ‬ناوی‭ ‬دوو‭ ‬كه‌سی‭ ‬تریش‭ ‬له‌ناو‭ ‬مێژووی‭ ‬پزیشكی‭ ‬كوردستانی‭ ‬كه‌ونارا‭ ‬ده‌بینرێ‭ ‬كه‌‭ ‬بریتین‭ ‬له‌‭ ‬سیه‌ماز‭ ‬و‭ ‬س‭ ‬تراتا‭ ‬ئوناز‭ ‬كه‌‭ ‬توانیویانه‌‭ ‬نه‌خۆشیی‭ ‬پێست‭ ‬و‭ ‬ددان‭ ‬و‭ ‬ئێسك‭ ‬چاره‌سه‌ر‭ ‬بكه‌ن،‭ ‬ئه‌وانه‌‭ ‬ئه‌ستێره‌ناسیش‭ ‬بوون‭ ‬و‭ ‬توانیویانه‌‭ ‬ڕووه‌كه‌كان‭ ‬تێكه‌ڵی‭ ‬یه‌ك‭ ‬بكه‌ن‭ ‬و‭ ‬پاش‭ ‬گوتان‭ ‬و‭ ‬كوڵانی‭ ‬بیده‌ن‭ ‬به‌‭ ‬نه‌خۆشه‌كان‭ ‬و‭ ‬چاره‌سه‌ریان‭ ‬بكه‌ن‭.‬
سه‌رچاوه‌‭: ‬
تاریخ‭ ‬پزشكی‭ ‬ایران‭ ‬قبل‭ ‬از‭ ‬اسلام،‭ ‬دكتر‭ ‬محمود‭ ‬نجم‭ ‬ابادی
یادداشتهای‭ ‬پورداود
7/4/2016

رەزا شوانreza shwan11

 


لەم پێودانـگەوە کە، ( کوردیلەکــانی ئەمڕۆمـان .. نـەوەی داهاتــووی کوردســتانن )
هەر ئەم کوردیلە چـاوگەشانەی ئەمڕۆمـانن، لە سبەینـێدا دەبن بە دەسەڵاتــدار و، بە
کاربەدەست، دەبن بە وەزیـر و بە پارێزگـار و بەڕێوەبـەر، دەبن بە سەرکــردە و، بە
بەڕابەر، بە شاسوارانی مەیدانی کوردایەتی و مەردایەتی، بە کوردسـتان پـەروەرانی
دڵسۆز، دەبن بە سیاسەتمەدار، بە پەڕلەمانتار، بە مامۆستا، بە پارێـزەر، بە نووسەر،  بە هونەرمەند، بە دکتۆر، بە دایکان، بە باوکان، بە فەرمانبەر و فەرمانڕەوا ... هـتد. هەموو کاروبارەکانی کوردسـتان دەگرنە دەست و، بەڕێوەیان دەبەن .. هـەر کـوردیلە
خۆشەویستەکانی ئەمڕۆمانن، دەبنە تـۆوی هیـوا و ژیان و گەشەکردن و درێـژەدان بە
ژیـان و مـان .. هەر ئەم کوریلـە خوێنگەرمانەی ئەمڕۆمانن، دەبنە نوێنـەر و باڵیـۆزی
کوردستان و، پەیـامی ئازادیخوازی و ئاشتیخوازی کورد، بە گەلانی جیهان دەگەیەنن .

Read more...

 

 

شەریف فەلاح

 

پێشەکی:
ئەمڕۆ 69 ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد سەرکۆماری کوردستان و هاوڕێیانی لە مەیدانی چوارچرای شاری مەهاباد تێدەپەڕێ.
پێشەوا و هاوڕێیانی لەلایەن حکوومەتی پاشایەتیی ئێرانەوە لە دادگایەکی سەربازی و نادادپەروەرانەدا دادگایی کران و دواتر پاش رووخانی کۆمار لە بەرەبەیانی 29 -3 1947ی زایینی لە مەیدانی چوارچرا و لەو شوێنەی کە کۆماری تێدا راگەیەندرا و پاش یازدە مانگ کۆماری کوردستان لەسێدارە دران.

لە بەرەبەیانی‌ ‌ 10ی‌ خاكەلێوەی‌ ساڵی‌ ‌ 1326ی‌ هەتاوی (1947.3.30 زایینی)دا پێشەوا قازی‌، حەمەحوسێن خان‌ سەیفی‌ قازی‌(ئامۆزای‌ پێشەوا) ‌و ئەبولقاسم‌ سەدری‌ قازی ‌(برای‌ پێشەوا) بە دوای‌ حوكم دران لە دوو دادگای‌ ناعادلانە‌ و فەرمایشیدا بەدەستی‌ چەپەڵی‌ دوژمنانی‌ گەلی‌ كورد لە چوارچرای‌ شاری‌ مەهاباد، واتە هەر لەو شوێنەی‌ كە 2ی‌ رێبەندانی‌ 1324 هەتاوی (1946.1.22زایینی)دا كۆماری‌ كوردستانی‌ لێ‌ راگەیەندرابوو، لە سێدارە دران ‌و شەهید كران‌ و هەر ئەو رۆژە لەسەر شان ‌و پیلی‌ خەڵكی‌ بە شەڕەفی‌ مەهاباد لە گۆرستانی‌ مەلا جامی‌ بە خاكی‌ پیرۆزی‌ نیشتمان سپێردران.

حیزبی‌ دێمۆكراتی‌ كوردستان لە 10ی‌ خاكەلێوەی‌ 1358هەتاوی (1979.3.30 زایینی) ئەو رۆژەی‌ وەك رۆژی‌ شەهیدانی‌ كوردستانی‌ راگەیاند. ئەگەر پێش ئەودەم، لەبەر زەخت ‌و زۆری‌ بەكرێگیراوانی‌ شای‌ دیكتاتۆر مەجالی‌ بەڕێوەبردنی‌ رێوڕەسم بەو بۆنەیەوە نەبوو، بەڵام بە دوای‌ رووخانی‌ حكوومەتی‌ پاشایەتید و بەتایبەتی‌ دوای‌ ئەوەی‌ كە حیزب ئەم رۆژەی‌ بەو ناوە ناودێر كرد، هەموو ساڵێ‌ لە وەها رۆژێكدا رێز لە شەهیدان ‌و سەرقافلەیان پێشەوا قازی‌ دەگیرێ‌.

راستە پێشەوا قازی‌ سەركۆماری‌ كوردستان‌ و بەدیمەنترین كەسایەتیی‌ موكریان بوو و لە هەموو ناوچەكان نێو بەدەرەوە‌و ناسراو بوو، بەڵام تا چەند ساڵ‌ دوای‌ شەهید كرانیشی‌ بۆ گەلی‌ كورد بە تێكڕا بەو شێوەیە كە دەبێ‌ بناسرێ‌ نەناسرابوو، یا ئەگەر ناسرابووش ئەو رێزەی‌ لەو سەردەمەدا لێی‌ دەگیرێ‌ لێی‌ نەدەگیرا. پێویستە زۆر لەوە زیاتر لێكۆلینەوە لەسەر كەسایەتیی‌ پێشەوا بكرێ‌ تا بەو جۆرەی‌ شیاوی‌ ئەوە، بناسرێ‌.

ژیانی پێشەوا:
قازی‌ محەمەد كوڕی‌ قازی‌ عەلی‌، كوڕی‌ میرزا قاسم قازی‌یە. رابردووی‌ ئەو بنەماڵەیە لە شاری‌ سابڵاغ بۆ چوار سەدە پێشتر دەگەڕێتەوە. ئەوان نەتەنیا لەلای‌ خەڵك بەڵكوو لەلایەن دەسەڵاتداران‌ و بەرپرسانی‌ حكوومەتییش، جێگەی‌ رێز‌و تەقدیر بوون.

قازی‌ عەلی‌ باوكی‌ پێشەوا، لە ‌ 1930 لە مەهاباد رێكخراوێكی‌ كوردی‌ بەناوی‌ "بزووتنەوەی‌ محمد" پێكهێنا. ناوبراو لەگەڵ‌ جووڵانەوەی‌ شێخ محەمەد خیابانی‌ لە تەورێز پێوەندییان هەبوو، تا ساڵی‌ ‌ 1934یش كە فەوتی‌ كردووە لەسەر ئەو كارە بەردەوام بووە.

قازی‌ عەلی‌، دوو كوڕی‌ هەبووە، یەكیان ئەبولقاسم قازی‌ ناسراو بە سەدری‌ قازی‌ بووە كە یەك دوو دەورە لەلایەن خەڵكەوە كراوەتە نوێنەری‌ مەجلیس ‌و ئیعتیبار‌ و نفووزێكی‌ تایبەتی‌ هەبووە. دوای‌ تەواوبوونی‌ دەورەكەشی‌ لەسەر راسپاردەی‌ پێشەوا، بۆ راپەڕاندنی‌ كارە سیاسییەكان ‌و یاریدەدانی‌ خەڵك هەر لە تاران مابۆوە. قازی‌ محەمەدیش كە ساڵی‌ ‌ 1900ی‌ زایینی‌ لەو بنەماڵە بە فەرهەنگەدا لەدایك بووە، هەر لە سەرەتای‌ لاوییەوە هەستی‌ نیشتمانپەروەریی‌ تێدا بە هێز بووە ‌و زۆر‌ ئۆگری بە خوێندنی‌ علوومی‌ كۆن‌و تازە هەبووە‌و زۆر زوو لەم بارەیەوە پێگەیشتووە‌و زۆری‌ هەوڵ‌ داوە زمانی‌ بێگانانیش فێر بێ‌. جگە لە عەرەبی‌‌و فارسی‌‌و كوردی‌ لەگەڵ‌ زمانی‌ فەرەنسی‌‌و ئینگلیزی‌‌و تا رادەیەكیش رووسی‌ ئاشنایەتیی‌ هەبووە.

قازی‌ محەمەد زۆری‌ حەز لە تێكەڵاوی‌ لەگەڵ‌ ئەهلی‌ فەزڵ‌و زانایانی‌ زەمان‌و پیاوچاكان‌و كوردانی‌ نیشتمانپەروەر‌و سەرۆك عەشیرەتەكان هەبووە.
بە دوای‌ فەوتی‌ باوكی‌ بووە بە قازیی‌ شار. لە بەر ئۆگریی‌‌ زۆر‌ بە كاری‌ فەرهەنگی‌‌و بەرەو ژوور بردنی‌ زانیاریی‌ خەڵك، لە ساڵەكانی‌ بەر لە 1941و دواتریش بۆ یەك دوو ساڵ‌ بەرپرسایەتیی‌ ئیدارەی‌ فەرهەنگ‌و ئەوقافی‌ شاری‌ مەهابادی‌ بە ئەستۆوە گرتووە‌و خزمەتی‌ بەرچاوی‌ فەرهەنگیی‌ كردوە‌و لە كاتی‌ بەرپرسایەتیی‌ ئەودا، یەكەم مەدرەسەی‌ كچان لە مەهاباد كراوەتەوە.

هەر لەو پێوەندی‌یەشدا لەگەڵ‌ زۆربەی‌ خوێندكاران، رۆشنبیران‌و مامۆستاكان زۆر نزیك بووە. قازی‌ محەمەد حورمەتی‌ تایبەتیی‌ بۆ دامەزرێنەرانی‌ كۆمەڵەی‌ ژـ ك هەبووە. لە چەند ساڵ‌ دەورەی‌ بێ‌ حكوومەتییش دا واتە 1941 تا 1945 كە كۆماری‌ كوردستان پێكهاتوە، لە بەڕێوەچوونی‌ كار‌وبارەكاندا و بە تایبەتی‌ لە چارەسەركردنی‌ كێشە‌ عەشیرەیییەكاندا نەخشی‌ بەرچاوی‌ هەبووە. زۆر لە دامەزرێنەرانی‌ ژـ ك راوێژیان لەگەڵ‌ كردووە‌و زۆریان خۆشویستوە‌و گەلێكیان هەوڵ‌ لەگەڵ‌ داوە تا ببێتە ئەندامی‌ ژ ـ ك. زۆر لە گرێوگۆڵی‌ كاری‌ رۆژانەی‌ خەڵك لە دیوانی‌ ئەودا كە "مەحكەمەیان" پێگوتووە.

قازی‌ لە روانگەی‌ نوێنەرانی‌ بیگانەشەوە كە ئەوكات ئێرانیان لەنێو خۆیاندا دابەش كردبوو، حورمەتی‌ تایبەتیی‌ هەبووە. هەركەس چۆتە مەهاباد تێكۆشاوە بەرلە هەموو كەس چاوی‌ بە ناوبراو بكەوێ‌. بانگ كرانی‌ بۆ سۆڤیەت هەر لەم پێوەندییەدا بووە، كە لەگەڵ‌ هەیئەتێكی‌ گەورە چۆتە باكۆ.

قازی‌ محەمەد كە بوو بە ئەندامی‌ "كۆمەڵەی‌ ژ ـ ك"و ناوی‌ نهێنیی‌ "بینایی‌" بۆ دانرا، ئومێدێكی‌ زیاتری‌ بە بەرپرسان‌و خەڵك دا. لە ئاكامی‌ دەركی‌ بە وەخت‌و شەهامەتی‌ سیاسیی‌ ئەو و بە قەناعەت گەیشتنی‌ بەرپرسانی‌ كۆمەڵەدا بوو كە "ژـ ك" بوو بە "حیزبی‌ دێمۆكراتی‌ كوردستان"‌و وەك حیزبێكی‌ دێمۆكرات‌و پێشكەوتوو دەستی‌ كرد بە تێكۆشان. قازی‌ لەبەر حورمەتی‌ تایبەتی‌ كە بۆ "ژـ ك"ی‌ هەبوو،. بزووتنەوەی كورد لە كاتی رێبەریكردنی ئەو مەزنەدا پەلوپۆی‌ هاویشت‌و تێكۆشانی‌ لە هەموو ناوچەی‌ ئازادی‌ كوردستاندا پەرەی‌ سەند. قەیرانی‌ بە زۆر لكاندنی‌ كوردستانی‌ بە ئازەربایجانەوەی‌ رەواندوەو ناچاری‌ كردن‌ كردن حیسابی‌ جیاواز بۆ كوردستان بكەن. لە ‌ 2ی‌ رێبەندانی‌ 1324ی‌ هەتاوی (1946.3.30) ‌دا بە بەشداریی‌ نوێنەری‌ پارچەكانی‌ دیكەی‌ كوردستان‌و مەلا مستەفای‌ بارزانی‌‌و سەرۆك عەشیرەت‌و نوێنەرانی‌ هەموو چین‌و توێژەكانی‌ كوردستان پێكهاتنی‌ یەكەم كۆماری‌ كوردستانی‌ راگەیاند.

ئەگەر تا ئەودەم جارجار لە رۆژنامەی‌ "كوردستان"دا بە ناوی‌ پێشەوا باسی‌ لێ‌ دەكرا، لە دوای‌ دامەزرانی‌ كۆمارەوە بە شێوەی‌ رەسمی‌ عینوانی‌ پێشەوایی‌ پێ‌ بەخشرا‌و ئەو ناوە تا ئێستاش لەنێو كۆڕ‌وكۆمەڵی‌ خەڵكدا هەر باوە. پێشەوا مرۆڤێكی‌ گەلێك بە فەرهەنگ، دڵساف، خۆش بەیان، ئەدەب‌و هونەر دۆست، بە راوێژ‌و لە هەمانكاتدا سیاسی‌‌و دێمۆكراتێكی‌ نیشتمانپەروەر‌و گەل خۆشەویست بوو، رێبەرێكی كاریزما، شوێندانەر و رۆشنبیر بوو لەگەڵ‌ هەموو چین‌و توێژێك جۆشی‌ دەخوارد‌و لە كاتی‌ پێویس دا لە هەست‌و هێزیان كەڵكی‌ وەردەگرت.

پێگەی پێشەوا:
قازی‌ محەمەد برایەتی‌‌و یەكگرتوویی‌ كوردی‌ پێ‌ گەورەترین هۆی‌ سەركەوتن بوو. هەربۆیە لە زۆربەی‌ وتارەكانی‌ كە لە رۆژنامەی‌ "كوردستان"ی‌ ئەوكات دا چاپ كراون لەسەر مەسەلەی‌ یەكیەتی‌‌و برایەتی‌ دواوە‌و بە مەرجی‌ سەركەوتن‌و كۆڵەكەی‌ راگرتنی‌ كۆمار‌و هۆی‌ سەركەوتن بەسەر دوژمنانیدا زانیوە.

هەرچەند دەیزانی‌ دوژمنەكانی‌ كورد راست ناكەن، بەڵام لە وتووێژدا زۆر بە راشكاوی‌ رایدەگەیاند كورد حەز دەكا لە رێگای‌ ئاشتییەوە بە مافی‌ خۆی‌ بگات، بەڵام ئەگەر وا نەبێ‌ ئەوەی‌ بۆی‌ بكرێ‌ دەیكات.

ئەوەی‌ پێویست بوو زۆر بە راشكاوی‌ بە شا‌و قەوامی‌ راگەیاندووە، قامكی‌ لەسەر لاوازییەكانیان بەرانبەر بە گەلی‌ كورد داناوە. بە ئاشكرا پێیگوتون، ئێوە لە قسەكانی‌ خۆتاندا دوودڵن‌ و ناتانەوێ‌ مەسەلەی‌ كوردستان چارەسەر بكەن.

كاتێك پێشەوا لەلایەن "قوام السلگنه" بۆ تاران دەعوەت دەكرێ‌‌و لە رێكەوتی‌ ‌ 28ی‌ ژوئەنی‌ ‌ 1946 دەچێتە تاران، لەلایەن ژمارەیەك لە وەزیران، نوێنەرانی‌ پارلمان‌و نوێنەری‌ كوردەكانی‌ تاران‌و نوێنەری‌ حیزبەكان‌و یەكیەتیی‌ كرێكاران لە فڕۆكەخانە پێشوازیی‌ لێ‌ دەكرێ‌.

رۆژنامەی‌ "ایران ما" هەر ئەوكات دەنووسێ‌: "ئێستا كە قازی‌ محەمەد لە تارانە‌و ئازادیخوازان چاویان پێیكەوتووە، دەردەكەوێ‌ كە بیر‌وڕای‌ ئەو بەرقەراریی‌ ئازادی‌‌و دێمۆكراسی لە تەواوی‌ ئێران دایە‌ و مافی‌ كۆمەڵایەتی‌‌و سیاسی‌‌و ئینسانی‌ بۆ نەتەوەی‌ كوردیش لە گۆڕێ‌ دایە. هەر كارێكی‌ بە سوودی‌ دێمۆكراسی بێ‌ لەلایەن پێشەوای‌ كوردستانەوە بە دڵەوە پێشوازی‌ لێ‌ دەكرێ‌. هیوادارین جەنابی‌ قەوام لەو سەفەرە مێژووییە كەڵك وەرگرێ‌."

ئەو لە كاتی‌ ماڵئاوایی‌ لەگەڵ‌ مەلا مستەفا دەڵێ‌: "من خۆم فیدای‌ خەڵكی‌ دەكەم‌و هیچكات وەك پیشەوەری‌‌و سەرانی‌ ئازەربایجان ناكەم تا وڵاتەكەم لە خوێندا شەڵاڵ بێ‌‌و هەزاران كەس بە كوشت بچن."

پێشەوا ‌و هاوڕێیانی‌ ئەوەندەی‌ لە ماوەی‌ یازدە مانگی‌ كۆماردا هەوڵیان دا، هەر ئەوەندەش لەو دادگا فەرمایشییانەی‌ بۆ موحاكەمە كردنیان دانرا بوو، لەخۆبردوویی‌‌و ئازایەتییان لە خۆیان نیشان داوە.

لەگەڵ‌ هەموو ناڕەحەتیی‌ دەروونی‌‌و ئەو ژیانە تاڵەی‌ كە لە بەندیخانەی‌ پادگانی‌ مەهاباددا بۆیان پێكهاتبوو، نەتەنیا بڕوایان بە كوردایەتی‌‌و رزگاری لاواز نەبوو، بەڵكوو زۆر جیددیتر‌و بە ورەتر ببوون.

ئەوان لە مولاقاتێكی‌ نهێنیدا كە لەگەڵ‌ یەك دوو مرۆڤی‌ جێی‌ باوەڕ بوویانە، فەرموویانە: "ئێمەیان فریودا، با نەتەوەی‌ كورد فریو نەخوات ‌و خەباتی‌ خۆی‌ بۆ رزگاری‌‌و سەربەستی‌ درێژە بدا‌و چەك دانەنێ‌". هەروەها گوتبوویان كە زۆریان زەخت خستووینە سەر تا نامەیەك بۆ مەلا مستەفا بنووسین دەست هەڵ‌بگرێ‌، بەڵام ئێمە نەتەنیا شتی‌ وا نانووسین.

ئازایە‌ییان لە دادگاكاندا بە رادەیەك بووە كە ئەفسەرەكان سەریان سوڕماوە. لەراستیدا ئەو دادگایە هەندێ‌ وڵاتی دەرەكیی لە پشت بوو. هەرچەند جگە لە كاربەدەستانی‌ خۆیان كەسی‌ غەریبەی‌ لێ‌ نەبووە، بەڵام هەر لە رێگای‌ ئەو لایەنانانەوە زۆر شت بڵاو بۆتەوە كە پێویستە بیزانین.

پێشەوا هەر جارێك لەو دوو جارە كە بەناو دادگایی‌ كراوە، زیاتر لە چوار سەعات قسەی‌ كردوە‌و بە قەولی‌ سەروان شەریفی‌ كە وەكیلی‌ بووە "ئەوە قازی‌ محەمەد بووە كە حكوومەتی‌ موحاكەمە كردوە‌و لە هەموو بوارێكەوە هێناویەتە ژێر پرسیار".

رۆژنامەی‌ "ئازادی‌" كە لەو سەردەمدا لە بەغدا بە زمانی‌ كوردی‌ دەردەچوو، لەمەر پشتگیریی‌ ئەمریكا‌و ئینگلیز لەو موحاكەمەیە نوسیبووی‌: "ئیستیعماری‌ ئینگلیس‌و ئەمریكا لە وجوودی‌ قازی‌ محەمەد ‌و هاوڕێكانیدا دوژمنی‌ هەرە سەرسەختی‌ خۆیان دەدی‌. ئومێدیان هەبوو بتوانن بە چۆكیاندا بێنن‌و لە بەندیخانەش نوێنەرەكانیان چوون لەگەڵیان دوان تا بتوانن بۆ لای‌ خۆیانیان رابكێشن، بەڵام هیچكات سەركەوتوو نەبوون. دواتریش رۆژنامەی‌ "ئازەربایجان" لە باكۆ نوسیبووی‌ قازی‌ محەمەد بە نوێنەری‌ ئەمریكا (جورج ئالێن)ی‌ گوتبوو، گەلی‌ كورد چاوەڕوانیی‌ هیچ چاكەیەكی‌ لە وڵاتانی‌ ئیستیعماری‌ نییە.

"نەجەفقولیی‌ پەسیان" وتەكانی‌ پێشەوا لە دادگادا لە چەند رستەدا خولاسە دەكاتەوە‌و دەنووسێ‌: "لە كاتی‌ موحاكەمەدا قازی‌ محەمەد پەلاماری‌ دەبردە سەر سیاسەت‌و ئاكاری‌ دەوڵەتی‌ تاران‌و دەیگوت: "من لە قوژبنی‌ گرتووخانە دەنگی‌ خۆم بەرز دەكەمەوە لە دژی‌ دەوڵەتی‌ تاران‌و سەرۆكەكانی‌‌و دەڵێم تاوانبار ئێوەن نەك ئێمە. ئێوە وڵاتتان لێ‌ داگیر كردووین"

رۆژنامەنووسێكی‌ دیكە بە نێوی‌ "سلیمان.خ" لە نووسراوەكانی‌دا دەڵێ‌، قازی‌ گوتی‌: "تەواوی‌ ئەم بەسەرهات‌و رووداوانە ئاكامی‌ سیاسەتی‌ داگیركەرانەی‌ دەوڵەتە. ئەگەر دەوڵەت تەواوی‌ كوردان بە خائین دەزانێ‌ با دەست لەو مەڵبەندە هەڵبگرێ‌، ئەگەر بە نیشتمانپەروەریشیان دەزانێ‌ با لێ‌ بگەڕێ‌ خۆیان كاروباری‌ خۆیان بگرنە دەست."

لە بەڵگە ‌و رۆژنامەكانی‌ یەكیەتیی‌ سۆڤیەتی‌ پێشوودا زۆر شت لەم بابەتانە نووسراون‌و لە زمان ئەفسەرە ئێرانییەكانەوە دەگێڕنەوە كە قازی‌ گوتوویە: "ئەو رووداوانە لە ئاكامی‌ ئەوەی‌ دابووە كە ئێوە خۆتان قانوونی‌ بنەڕەتیتان لەژێر پێ‌ ناوە. ئێستاش من تەنیا خۆم پەرەپێدەری‌‌ دێمۆكراسی لە كوردستانم‌و هیچ هێزێكی‌ بیگانە منی‌ هان نەداوە. بێ‌بەشیی‌ كورد منی‌ بۆ بەڕێوەبردنی‌ ئەو كارانە هان داوە." كاتێك سەرۆكی‌ دادگا یا دادستان بە خەیانەت تاوانباری دەكا لە وەڵامدا دەڵێ‌: "ئێرە ماڵی‌ منە، خاكی‌ كوردستان خاكی‌ باب‌و باپیر‌و ئەجدادی‌ منە چۆن دەتوانم دەستی‌ لێ‌ هەڵگرم." ئەگەر موحاكەمەی‌ یەكەم لە 19ی‌ مانگی‌ ژانویە دەستی‌ پێكرد‌و چەند رۆژی‌ خایاند‌و حوكمی‌ ئیعدامی‌ قازییەكانی‌ دا، موحاكەمەی‌ دووەم لە ‌ 28ی‌ مارسی‌ 1947 واتە ‌ 7ی‌ خاكەلێوە دەستی‌ پێكرد‌و رۆژی‌ ‌ 30ی‌ مارس كۆتایی‌ پێهات.

گۆڤاری‌ "خەباتی‌ قوتابیان" ژمارە ‌ 37 لەم دوایانەدا لە زمان سەروان كیومەرس ساڵح‌ هەواڵنێری‌ گۆڤاری‌ ئەرتەش كە لە دادگاكەدا بووە‌و دوایە لەسەر نووسینی‌ راپۆرتێك لەو پێوەندییەدا دەگیرێ‌‌و ساڵێك دەبەندیخانەدا دەمێنێتەوە، هێندێك رستە لە وتەكانی‌ پێشەوای‌ بڵاو كردەوە.

پێشەوا فەرموویە: "من لە زووەوە خۆم بۆ ئەوە ئامادە كردوە، بە باوەشی‌ ئاواڵەوە پێشوازی‌ لەو مردنە سەربەرزانەیە دەكەم كە لە رێگای‌ ئازادیی‌ میللەتەكەمدا دەكوژرێم. ئەوە بەڵێنێكە كە بە نەتەوەكەمم داوە لەگەڵیان بژیم‌و بۆ ئەوانیش بمرم، تازە چۆن ئامادەم بەڵێنی‌ خۆم بشكێنم."

سەروان كیومەرس هەروەها دەنووسێ‌: "من لە زۆربەی‌ دادگاكانی‌ مەیدانی‌‌و سەربازی‌ وەك هەواڵنێر بەشداریم كردووە، بەڵام هەرگیز هیچ كەسێكم بە رادەی‌ قازی‌ محەمەد بە جەرگ‌و بوێر نەدیوە. ئەو لە كاتی‌ دادگایی‌كردندا نەیدەزانی‌ ترس چییە. زۆر بە بێباكی‌ قسەی‌ دەكرد ‌و وەڵامی‌ پرسیارەكانی‌ دەدایەوە."

هەر ئەو بە جەرگی‌‌و لەخۆبردوویییەش بوو كە لە پای‌ سێدارە ئیزنی‌ نەدا چاوی‌ ببەستن‌و فەرمووی‌: "حەز دەكەم لە ئاخرین چركەی‌ ژیانیشمدا بە سەربەرزی‌‌و چاوی‌ كراوەوە لە نیشتمانی‌ خۆشەویستم بڕوانم." هەروەها فەرموویەتی‌:

"ئێوە قازی‌ محەمەدێك دەكوژن، بەڵام بزانن لە هەر تنوكە خوێنێكی‌ من قازی‌ محەمەدێك شین دەبێتەوە. داوا لە گەلی‌ كورد دەكەم خەباتی‌ خۆی‌ لەپێناو رزگاریی‌ كوردستاندا پەك نەخا، باوەڕ بە دەوڵەتی‌ خۆفرۆشی‌ تاران مەكەن. بژی‌ كورد‌و كوردستان".

وەسیەتی پێشەوا:
بسم الله‌ الرحمن الرحیم
نه‌ته‌وه‌ حه‌ق خوراوه‌که‌م، کورو خوشک‌و برا خۆشه‌ویسته‌کانم
ئێستا له‌ ئاخرین ساته‌کانی ژیانم دا ده‌مهه‌وێ چه‌ند دێرێکتان بۆ بنووسم.
له‌ دوژمنایه‌تی کردنی یه‌کتر ده‌ست هه‌ڵگرن، یار و یاوه‌ری یه‌کتر بن، پشت به‌ یه‌کتر ببه‌ستن و له‌ به‌رابه‌ر دوژمنی زۆردار دا ئازایانه‌ رابوه‌ستن. خۆتان بێهوده‌ به‌ دوژمن مه‌فرۆشن. دوژمن هەر ئه‌وه‌نده‌ ئێوه‌ی ده‌وێ که‌ کاری پێتانه‌، ده‌نا هیچ روحمتان پێناکا، له‌ هیچ ده‌رفه‌تێک ناگوزه‌رێ بۆ زه‌ربه‌ لێدانتان.

دوژمنه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد زۆرن و زۆردارن، توانایان هه‌یه‌و بێ ره‌حمن. ره‌مزی سه‌رکه‌وتنی ئیوه‌ له‌ یه‌کگرتن دایه‌، ته‌نیا یه‌کگرتنه‌ له‌ به‌رابه‌ر ئه‌و هێزه‌ زۆردارانه‌دا، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر یه‌کێتیی نه‌بێ هه‌میشه‌ له‌ ژێرده‌ستی دایه‌. ئیوه‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد شتێکتان له‌ نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ که‌متر نیه‌ به‌ڵکو له‌ ئازایه‌تی و پیاوه‌تی دا زۆر له‌وانەی به‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌ژین، زیاترن. ئه‌و گه‌لانه‌ی سه‌رکه‌وتنیان به‌ ده‌ست هێناوه‌ هه‌ر وه‌ک ئیوه‌ بوون.

رێنوێنم بۆ ئیوه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ لێ‌گەڕێن منداڵه‌کانتان بخوێنن، چونکه‌ ره‌مزی پێگه‌یشتوویی و سه‌رکه‌وتن له‌ خۆینده‌واری دایه‌. با له‌ گه‌لانی دیکه‌ دوا نه‌که‌ون، ئیوه‌ نابێ به‌ کوشتنی من و براکانم چاوترسێن بن، هێشتا زۆری دیکه‌مان ده‌بێ له‌و رێگه‌یەدا له‌ ده‌ست بچن تا به‌ ئاره‌زوی خۆمان دەگه‌ین.

کوردستان ماڵی هه‌موو کوردێکه‌. دانیشتوانی ئه‌م خاکه‌ به‌ پێی توانایی هه‌ر کامه‌مان گه‌ر شتێکمان له‌ ده‌ست دێ نابێ منه‌ت له‌ سه‌ر ئه‌وانی دیکه‌ بکه‌ین. ئه‌گه‌ر زانیتان که‌سانێک کاریان له‌ ده‌ست دێ لێ گه‌رێن با بیکه‌ن، به‌رد مه‌خه‌نه‌ سه‌ر رێیان، گرفتی بۆ دروست مه‌که‌ن. ئه‌گه‌ر من به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌م نەبوایه‌ ئیستا له‌ ژێر حوکمی سێداره‌ دا نه‌ده‌بووم، به‌ خاتری ئه‌وه‌ منه‌تتان به‌سه‌ر دا ناکه‌م. به‌ قه‌ولی سه‌عدی ده‌لێ:

مراد ما نصیحت بود و گفتیم / حوالت به‌ خدا کردیم و ر‌فتیم.

هیوای ئیمه‌ ئامۆژگاری بوو کوتمان، بە خودام ئەسپاردن و رۆیشتم.

خزمه‌تکاری گه‌ل و نه‌ته‌وه
‌ قازی محه‌مه‌د

پاش 69 ساڵ لەسێدارەدانی پێشەوانی نەمر، قازی محەمەد و هەڤاڵانی، ئێستاش نەتەوەی وریای كورد بە رێزەوە یادی خەبات و قوربانیدان و تێۆكشانی قازی محەمەد دەكەنەوە و وتە و ئامۆژگارییەكانی چراری رێگای خەباتمانە و رێبازەكەی هەتا سەركەوتن بەردەوامە. هەزاران سڵاو لە قازی محەمەد سەرقافڵەی كاروانی شەهیدانی رێگای كورد و كوردستان و سەرجەم شەهیدانی نیشتمان.

سەرچاوەكان:
ـ ئینتێرنێت
ـ كتێبی پێشەوای رابوون، بیرەوەرییەكانی سەعید هومایۆن وەرگێڕانی رەسووڵ سولتانی
ـ رۆژنامەی كوردستان

سەرچاوە: باس نیوز
29/3/2016

 

 

خەڵاتی ئەدەبیی - هونەریی «کاڵ چرا» لەلایەن ناوەندی کولتوریی «کاڵ چرا شین»ەوە لە شاری سنە دامەزرا.

بەیان عەزیزی؛ بەڕێوەبەری خەڵاتی کاڵ چرا بە هەواڵدەرییەکانی گوتووە: "پاش ماوەیەک بەدواداچوون، سەرەنجام مۆڵەتی دەستبەرکابوونی ئەم خەڵاتە، لە بواری هونەر و ئەدەبدا وەرگیرا کە سەرەتا دەمانەوێ لە ساڵی یەکەمدا تەنیا لە بواری «شیعر»دا ئەکتیڤی بکەینەوە."

هەروەها ئەم نووسەر و شاعیرە ڕایگەیاند: "هێشتا وردەکارییەکان و شیوازی پێدان و کارکردنی خەڵاتەکە دیاری نەکراوە، بەڵام دەمانەوێ پرۆگرامێکی جیاواز و کارا دابنێین و بەپێی ئەوەی ناوەندی سەربەخۆی کاڵ "چرا شین و کافە کتێبی کاڵ" پشتگیریی خەڵاتەکە دەکەن، ساناتر گرنگی بە دەق و ئەدەبیاتی جیددی دەدەین."

عەزیزی لە کۆتاییدا گوتی: وردەکارییەکان و چۆنیەتیی پرۆسەی خەڵاتەکە لەلایەن لیژنەوە بە شێوەی شەفاف ڕادەگەیەندرێت.

وا بڕیارە خەڵاتی "کاڵ چرا" لە ساڵی یەکەمدا و لە بواری شیعردا، بە دەقی نوێ و جیاوازی شیعری کوردی بدرێت و بەپێی توانا و پشتگیری، ساڵانی داهاتوو بوارەکانی دیکەشی چالاک ببێتەوە.
13/4/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان