فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

bahman qubadi123

 

ھونەرمەند ھێڵی لۆف لە چەند رۆژی رابردوودا  لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و توویتەر بڵاویکردەوە کە بەشداری فیلمێکی سینەمایی دەکات، بەڵام باسی لە ناوەڕۆکی فیلمەکە نەکرد. 

سەبارەت بەم کارە تازەیەی، ھێڵی لۆف بە رووداوی راگەیاند:" لە ماوەی رابردوودا دوای ئەوەی بەشداری فیلمێکی دەرھێنەری سینەمایی بەتین قوبادیم کرد، ئێستاش بەشداری فیلمێکی دەرھێنەری سینەمایی بەھمەنی قوبادی دەکەم". 

ھێڵی دەشڵێ فیلمە سینەماییەكە وێنەی بۆ گیراوە و کارەکانی بەرەو کۆتایی دەڕۆن. لەبارەی نێوەڕۆکی فیلمەکەش گوتی:" دەمەوێت ببێتە سوپرایز بۆ ھەموو بینەرانی سینەما". 

4/12/2014

ronaldo1

 

ئەمڕۆ لە یاریگای ڤاڵبێراس لە شاری مەدرید لە ئیسپانیا ئەستێرەی ناوداری جیهان و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید کریستیان ڕۆناڵدۆ جووتێک کڵاشی هەورامی بە دیاری لە ئەکتەری سەرەکی فیلمی سینەمایی کلاسیکۆ وەرگرت.
  
 
کلاسیکۆ کە بەرهەمی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وڵاتی نەرویژە و  هەڵکەوت مستەفا کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام داوە چیرۆکی دوو کورتەباڵا دەگێڕیتەوە کە توشی ململانێیەکی ترسناک دەبنەوە بۆ گەیاندنی جووتێک کڵاش بە ڕۆناڵدۆ.

 فیلمەکە لە هەرێمی کوردستان، شاری بەغدا و یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە شاری مەدریدی وڵاتی ئیسپانیا کاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجامدراوە٠ 
 
ڕۆناڵدۆ  دوای وەرگرتنی جووتە کڵاشەکە لە وریا ئەحمەد کە رۆڵی ئالان دەبینێت لە فیلمەکەدا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا و هیوای سەرکەوتنی بۆ ئەم ئاکتۆرە خواست.

 وریا ئەحمد  لەمبارەیەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "نازانم چۆن گوزارشت لەو خۆشیە بکەم کە ئەمڕۆ ڕۆناڵدۆم بینی٠ ڕۆناڵدۆ  دیارییەکەی زۆر پێ جوانبوو و بەهۆیەوە خۆشحاڵبوو، هەر سەیری کڵاشەکانی دەکرد و تۆپێکی بە واژۆی خۆیەوە بە دیاری پێ دام"  وریا ئەحمەد زیاتر بۆ رووداو دەدوێت و دەڵێت " پاشان هەموو یاریزانەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریدم بینی و وێنەم لەگەڵیان گرتن و هەمووشیان لەسەر تۆپەکە  واژۆیان بۆ کردم". 
 
  فیلمی کلاسیکۆ لە لایەن کۆمپانیای هەنێ فیلم بەرهەمهێنراوە و زیاتر لە دوو سەد کەس لە شەش وڵاتی جیاواز بەشداریان تێدا کردووە. بڕیارە لە ساڵی داهاتوو لە سینەماکانی جیهان نمایشبکرێت.

6/11/2014

 

رەزا شوانreza shwan

 

چیرۆک بۆ منداڵان ... گەردەلوول و داربەڕوو

  نووسینی / رەزا شوان

رۆژێک گەردەلوولێکی تاریک و رەش، لە بیابانەوە بەرەو باکوور هەڵیکرد، زیانێکی زۆری بە باخ و، بە دار ودەوەن و، بە سامانی خەڵکی ئەو شوێنانە گەیاند، کە لە پێشێوەی بوون.. بێ بەزەییانە هێلانەی بە هەزاران چۆلەکە و باڵندەی تری رووخاند و ئاوارەی کردن .. ملی نایە کۆمەڵێک داربەڕووەوە .. رووی دەمی لە داربەڕوویەکی ئەستوور کرد .
گەردەلوولەکە ( بە تووڕەییەوە) : ئەوە بۆ رێتان پێ گرتووم.. ؟

Read more...

reza shwan

 

هۆنراوە بۆ منداڵان.. پێشمەرگەین ... رەزا شوان

 

پێشــمەرگەی کوردســــتانین

نەڕەشــــــێری مەیـــــــدانین

شۆڕشــــــگێڕین بە جەرگین

بۆ ئــــــــــــازادی دەجەنـگین

خۆڕاگرین کۆڵ نـــــــــــادەین

هەموو ساتێ ئامـــــــــــادەین

ناســــرەوین و ناتــــــــرسین

هەردەم گیـان لەسەر دەستین

پشت و پەنا و سەنــگەرمـان

شاخەکــــــانی کوردســــــتان

لە جیــــــهاندا ناســـــــراوین

بە ئــــــــــازا ناوبــــــــراوین

دۆژمن لێـــــــــــــمان تۆقـیوە

زەبـــــــــــــری ئێمەی بیـنیوە

چەکی ئێـمە بــــــــــــــــڕوایە
داواکـانـــــــــــــــــمان رەوایە

کەرکوک : ١٩٨٤

25/7/2014

وەرگێر:شەمال رۆژهەڵاتی 10300648 247528898791502_7517857315132269935_n1


پیاوەکە درەنگانێکی شەو لە کاتێکا کە زۆر ماندو بوو گەڕایەوە بۆ ماڵ

لە بەر درگا کوڕە پێنج ساڵانەکەی دی کە دانیشتبوو چاوەرێی باوکی بوو بێتەوەو ماڵ

کوڕ: سڵاو باوکە، ئەتوانم پرسیارێکت لێ بکەم؟

باوک: باشی کوڕەکەم! فەرموو چ پرسیارێک؟

کوڕ: باوکە تۆ لە برێتی هەر کاتژمێرێک کار کردن چەنێک پووڵ وەرئەگری؟

پیاوەکە بە تووڕەییەوە وەڵامی دایەوە: ئەمە هیچ پەیوەندی بە تۆوە نیە،

Read more...

 

reza shwan_1

رەزا شوان

کوردە گەلی قارەمــــــــــانم

کوردســـــتانە نیشتمــــــانم

Read more...

 رەزاشوانreza shwan_1

لای لایـە .. بەشێکە لە ئەدەبی منداڵان ..

( لامارتین ) دەڵێت : " جوانترین هۆنراوە لە سەرانسەری جیهاندا لای لایەی دایکانە " . لای لایەو گۆرانی و لاواندنەوەی دایکان بۆ کۆرپەکانیان، بەشێکی گرنگن لە ئەدەبی منداڵانی کورد و، لە کەلەپووری رەسەنی کوردیمان .. دایکانی دڵسۆز و میهرەبانی کورد، لە گەڵ راژەنینی لانکی ساواکانیاندا .. لەگەڵ خڕەخڕی موتوموور و مەرجان و کوژەکەدا .. لەگەڵ  زڕەزڕی پۆیلە و زەرتکە و تەتکە و پەتکە و ..تەق و خڕوهۆڕی خول خولەی هەڵواسراوی قەد کەمەری لانک و بێشکەکانی کۆرپەکانیاندا ..

Read more...

reza shwan_1

رەزا شوان

 

کەرکووکەکەم

 

مـن کوردێــکی بچــــووکم

رەسـەنزادەی کەرکـــووکم

کەرکــووکی کوردســـــتانم

زێـدی شـیرین و جـــــوانم

بە هێـز و بیـر و هۆشـــــم

بۆ کەرکووک تێ دەکۆشــم

کەرکووکەکــەم پێناســـــەم

دڵ و خوێن و هەناســـــەم

باوە گـوڕگـوڕ مەشـــخەڵم

گــڕی هەمیشـــــــــەی دڵم

کەرکووک بێ تۆ هەڵناکەم

هەرگیـز لە یــادت نــــاکەم

26/06/2014

 رەزا شوان

reza shwan 

١ـ رێـوی و دەمـامک

رۆژێک رێوییەک دەچێتە ماڵی ئەکتەرێکەوە .. چی هەیە لە ماڵەکەیدا پەرش و بڵاوی دەکاتەوە، بەڵام هیچ شتێکی ئەوتۆی نەدۆزییەوە، تەنها ( دەمامکێک ) جوان نەبێت، کە لە شێوەی ( سەری دێوێک ) دا بوو .. کە لەلایەن هونەرمەندێکی بەهرەمەندەوە دروست کرابوو .. رێوییەکە بە پێیەکانی پێشەوەی دەمامکەکەی هەڵگرتوو و، گوتی :

" ئای کە سەرێکی جوانە ! بەڵام بە داخەوە، زیانێکی گەورەیە کە مێشکی تێدا نییە

Read more...

 

 sumboli globalizacionڕێناس جاف

"مه‌ک لۆهان" هات جیهان بوو به‌ گوندێ لامان،

به‌م ده‌سکه‌وته‌ ساڵه‌های ساڵ

گشت خه‌نی به‌ره‌ی ئینسان.

ته‌کنۆلۆژیا ژینی ته‌نی ،

دونیای لێکردینه‌ په‌رژین،

یانه‌ نه‌خێر، خودی زیندان.

ڕاگه‌یاندن هه‌ست و نه‌ستی قورمیش کردین،

مرۆ،دیلی ده‌ستکردی بوو،

مه‌ک لۆهان هات ژینی به‌خشی

 به‌ گشت ئینسان؛

که‌چی وا هه‌نووکه‌ گوندی جیهانیی مه‌ک لۆهان

مه‌زنترین به‌ندیخانه‌یه‌ بۆ ژیان.

له‌ ماڵه‌وه‌یت ،داوای چی بکه‌ی له‌به‌رده‌سته‌

له‌ناو ‌گونده‌که‌ی مه‌ک لۆهان.

گوند سه‌رقاڵه‌،هیچ نایپه‌رژێ که‌س بدوێنێ،

له‌ بازاڕه‌که‌ی "عوککاز" و گه‌وره‌ مۆڵه‌کانی ئێستا

زۆر سه‌رقاڵ و قه‌ره‌باڵغتر.  

گوندی جاران بۆنی مرۆیی لێ ده‌هات،

تاسه‌ر ئێسقان خۆشه‌ویستیی ئاوێزانی باڵای گوند بوو ؛

ئه‌ی ئه‌مێستا‌ بۆچ گوند چۆڵه‌،کپه‌،بێده‌نگ؟

چ ڕووی داوه‌ به‌ره‌ی ئینسان په‌رێشانه‌؟!

خودی ئینسان  سه‌رگه‌ردان و ماڵوێرانه‌!!

ناوماڵه‌که‌ی هه‌راو هه‌راو بۆ ژین و ژیان،

به‌ڵام ئێستێ زۆر کپتره‌ له‌ بیاوان.

هه‌موو لێره‌ن، کوڕ،کچ،هاوژین،خزم و یاران

به‌ڵام درێخ درێخ له‌ تاقه‌ په‌یڤێ بۆ ژیان،

له‌ تۆزقاڵێ وه‌فا و سۆزی ناو دڵه‌که‌ی جاری جاران.

نه‌ خێزان ،خێزانه‌که‌ی جارانه‌ و

نه‌ش خزم و خوێشێ شک ئه‌به‌ی

 هه‌ڵگری عه‌شقی وان ساڵان.

سه‌رده‌م سه‌رده‌می بۆش بۆشه‌

به‌تاڵ تاڵ،زۆر به‌ تاڵتر

له‌ به‌ها واڵاکانی ژین.

من نازانم چی مرۆڤی به‌م ده‌رده‌ بردووه‌ له‌ ژیان!

ئه‌و ئاسنه‌واڵانه‌ی ئێستێ  مرۆ حه‌یرانه‌ حه‌یرانه‌ بۆیان،

کوا گیانه‌که‌م چییان لێهات،

 یه‌ک به‌یه‌کیان به‌ ناخی زه‌ویدا ڕۆچوون؟!

ده‌ ئه‌ی ئینسان ئیتر به‌سه،‌

ده‌ ڕاچڵه‌کێ، ئه‌ی وشیارییه‌که‌ت چی لێهات؟!

به‌ چیت فرۆت به‌های به‌رزی ناو ناخه‌که‌ی

زۆر به‌نرختر له‌ سه‌رپاکی ئاسنه‌واڵاکه‌ی ده‌ستکردت!!

زیندانه‌، زیندانه‌ ،زیندان

جیهانه‌که‌ی زۆر گچکه‌تر له‌ گونده‌که‌ی جاری جاران.

له‌مێژ ساڵه‌ مرۆ وێڵه‌ به‌دوای خودی ئازادیی دا

ساڵگارانێ دوور و درێژه‌

 به‌ هه‌زاران ده‌بنه‌ فیدای هه‌ر یه‌ک وشه،‌تاقه‌ په‌یڤێ،

ئه‌ویش ناوی به‌رزی ئازادییه‌ و ئازادییه‌ و ئازادی.

قوربانییه‌کانی ئازادی هه‌تا هه‌ر دێ

فره‌ و فره‌ و زۆرتر ئه‌بن،

ته‌وره‌کانی مل ئازادیش فره‌وانتر؛

که‌چی هیچ کۆڵ نادات به‌ره‌ی ئینسان.

ده‌ ڕابه‌وه‌ هه‌ستی خه‌وتوو

ده‌ به‌سیه‌تی کۆیله‌بوونت بۆ دار،په‌ردوو

ده‌ بپسێنه‌ ،کۆت و به‌ندی مل ئازادی

ده‌ خێراکه‌ نه‌وه‌ک سبه‌ی دادێ نه‌دات بانگت،جاڕت بۆ ڕزگاری.

ده‌ ده‌سبه‌رداری نسێ و سێبه‌ر‌ی کاڵ کاڵترت

 له‌ ڕوخساری زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوی ته‌مه‌ن به،‌

هاکا  گه‌رده‌لوولێ  هات و به‌ده‌م باوه‌

په‌ڕت وه‌ری،مه‌لی ئازادیی ناو ناخیش

سه‌ری په‌ڕی و هیچ نه‌تزانی.

ده‌ بگه‌ڕێوه‌ گوندی جاران چاوه‌ڕوانه‌

ئاوه‌دانیی گوند و شاریش

بێ تاقه‌تی کۆڕه‌ گه‌رمه‌که‌ی یارانه‌.

له‌ کوێی مارشاڵ!

ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌تویست بۆ جیهان،

نها بۆته‌ مێمڵ بۆ گیان.

مارشاڵ سه‌یر که‌

گونده‌ مه‌زنه‌که‌ت چی لێهات!

ده‌ستکرده‌که‌ت بۆ پێوه‌ندی له‌ مابه‌ینی گرۆی ئینسان،

وا هه‌نووکه‌ تۆڕ له‌ دوای تۆڕ

شیرازه‌ی خێزان تێک ئه‌دا و

گونده‌ جیهانییه‌که‌ی خۆتمان

لێ ئه‌کاته‌ گۆشه‌ی زیندان!!

ئیتر مارشاڵ تۆ ڕابه‌وه‌،به‌سیه‌تی خه‌و،

گونده‌ جیهانییه‌که‌ت سه‌رپاک

چه‌قیوه‌ته‌ ناو قوڕ و چه‌و.

هه‌ر یه‌که‌ و له‌ سووچێکه‌وه‌

له‌ په‌نا و په‌سیوێکه‌وه‌

گیرۆده‌یه‌ و ده‌ناڵێنێ،

هه‌ر وه‌ک شێتان پێده‌که‌نێ؛

یه‌کیش له‌ولا به‌ گریانێ

هه‌ناو و جه‌رگ ده‌سووتێنێ.

"هه‌ی داد هه‌ی بێداد که‌س دیار نییه‌

که‌س له‌ ده‌ردی که‌س خه‌وه‌ردار نییه‌"**.

کاکه‌ مارشاڵ جیهانه‌که‌ت وا هه‌نووکه‌

زۆر وێرانه‌؛

باسی پێوه‌ندی هه‌ر مه‌که‌،

جه‌ماوه‌ری ناو گونده‌که‌ت

به‌ ده‌ستیه‌وه‌ په‌رێشانه‌.

ساڵ ئێستاکه‌ هه‌ر یه‌ک وه‌رزه،‌

وه‌رز،وه‌رزی لێکدابڕانه‌

ڕۆژگاره‌که‌ت،ڕۆژگاری ده‌س لێک به‌ردانه‌.

تۆ چی ئه‌ویست،چی لێ شین بوو،

ڕه‌نجت یه‌کسه‌ر به‌ بادا چوو.

*  له‌ شه‌سته‌کانی زایینیی دا بوو که‌ "مارشال مه‌ک لۆهان" (1980-1911)کۆمه‌ڵناس و پسپۆڕی بواری ڕاگه‌یاندن به ‌بیردۆزیی خۆی "گوندی جیهانی" دونیای سه‌رسام کرد.  مه‌ک لۆهان  له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ بوو‌ که‌ جیهانی ئه‌مڕۆ جیهانێکی ئه‌لکترۆنییه‌ و دوابه‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی ڕاگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی  ئیدی تخووب و سنوور و مه‌ودا چ مانا نادات و له‌ ڕێی ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ له‌ چرکه‌ساتێکدا وردترین و بچووکترین ڕووداو له‌م سه‌ری دونیاوه‌ بۆ ئه‌وسه‌ری جیهان ده‌گوێزرێته‌وه‌.

 به‌واتایه‌کی دی که‌ره‌سته‌کانی ڕاگه‌یاندنی گشتیی هه‌روه‌ک ته‌له‌ڤزیۆن،ڕادیۆ،چاپه‌مه‌نییه‌کان،ئینته‌رنێت و ... به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر قووڵ کار ده‌که‌نه‌ ‌سه‌ر شێوازی ژیانی مرۆ بۆیه‌ دونیای ئه‌مڕۆ ده‌شوبهێنن به‌ گوندێکی جیهانی.

** "هه‌ی داد......" له‌ فۆلکلۆری کوردی وه‌رگیراوه‌.

 

                                            به‌هاری 2714               

 

NRT2NRT1

ئه‌مڕۆ  دوشه‌ممه‌، ده‌زگای ڕۆشنبیریی جه‌مال عیرفان پێشانگه‌ی تایبه‌تی هونه‌ری بۆ شێوه‌كار هه‌رێم جه‌مال ده‌كاته‌وه‌ له‌سلێمانی ،
 
 
ئه‌مڕۆ ده‌زگای ده‌زگای ڕۆشنبیریی جه‌مال عیرفان پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌وێنه‌و چه‌ند به‌رهه‌مێكی شێوه‌كاریم ده‌كاته‌وه‌ له‌سلێمانی كه‌ پێشانگاكه‌ تایبه‌ته‌ به‌كه‌سایه‌تیه‌ دیارو ناوداره‌كانی كورد.

  هه‌رێم جه‌مال شێوه‌كاری  به‌ماڵپه‌ری ئێن ئارتی دووی راگه‌یاند" ئه‌و پێشانگایه‌م تایبه‌ته‌ به‌كه‌سایه‌تیه‌ دیارو ناوداره‌كانی كورد كه‌هه‌ندێك له‌وان كۆنن و كۆچی دواییان كردووه‌و هه‌ندێكیان هێشتا له‌ژیاندا ماون".

 وێنه‌كانی ئه‌و پێشانگاكه‌  پێكهاتووه‌ له‌وێنه‌ی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی كورد هه‌روه‌ك وه‌فای شاعیرو عه‌دنان كه‌ریم و تارا جاف و عادیله‌ خانم و حه‌مه‌ جه‌زاو قاڵه‌ مه‌ره‌و قادر دیلان و گۆرانی شاعیر له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌سایه‌تی ترو وێنه‌و تابلۆكان نزیكه‌ی 23 تابلۆن .

ئه‌و شێوه‌كاره‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ ده‌یه‌وێت به‌به‌تابلۆ تۆماری ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ بكات و بمێنێته‌وه‌ بۆ مێژوو ، تابلۆكان هه‌مووی به‌ڕه‌نگی رۆنی دروست كراوه‌ له‌سه‌ر قوماش ، تایلۆكان ته‌نها تایبه‌ت نیه‌ به‌كه‌سایه‌تیه‌كانی شارێك و چه‌ند شارو ناوچه‌یه‌كی تێدایه‌و به‌شێوه‌یه‌كی گشتییه‌ .

ده‌رباره‌ی كات و به‌روارو شوێنی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌ی و ماوه‌ی به‌رده‌وام بوونی شێوه‌كاری ناوبراو زیاتر ووتی: ئه‌مڕۆ ڕۆژی دووشه‌مه‌ به‌رواری 28/4 ئه‌و پێشانگایه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌سلێمانی له‌هۆڵی ته‌وار كاتژمێر 4ی ئێواره‌و ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت واته‌ ڕۆژی سێ شه‌مه‌ 29ی مانگیش درێژه‌ی ده‌بێت .

ئا: شاخه‌وان شێخانی

30/04/2014

 

 

qelemڕێناس جاف


 

                           مهمکهفهرامۆش

                              ( بۆ نهورۆز)

                                    

                نهورۆز،سهرتۆپی ههموو مانگانه

                  جهژنهکۆنهکهی باو باپیرانه

                 دێرین یادگاری ههموو کوردانه

                  مهشخهڵ و چرا بۆ بهرخۆدانه

                 دیسان سهرهتا بۆ سهرههڵدانه

                  چاوگه،دهسپێکهبۆ ئهم ژیانه

               ئهڵێ کوردهگیان مهمکهفهرامۆش

                با بڵێسهکهت قهت نهبێ خامۆش

 

                                       نهورۆزی 2714 

 

                          نهورۆزی غوربهت

                               

                    ساڵی نوێیهو وا نهورۆزه

                   غهریب غهریب بۆ ئهمساڵ

                                   و

                     بۆ  نهورۆز و ئهم بههاره

               لهباتی کارتهپۆستاڵێ ڕهنگاڵهیی

                      گوڵهنهورۆزهی نیشتمانم

                             ئهکهمهدیاری

                                    و

                      لێت ئهکهم  جهژنهپیرۆزه‌.

               یهکهم ئاونگی سهر گهڵای یهکهمین دار

                     ههر ئهبهخشم بهتۆی نازدار

                               ئهی کوردستان،

                        ئهی ڕووگهکهی ئاوات و گیان.

                         ههتا تیشکی یهکهم بههار

                          شۆقی بگرێته تۆی گوڵزار

                        با هۆنراوهم ههر بۆ تۆ بێ

                                   یهکهم دڵدار!

                         ههتا سێبهری نیشتمان

                        سێبهرم بێ بۆ دڵ و گیان

                       ههڵبهستم ههر بۆ تۆ ئهبێ

                     ئهی قیبلهکهی پیرۆزی ژیان.

                        ههموو ساڵێک یهکی بههار

                         یهکی یهکی خاکهلێوه

                                     و

                       نهورۆزی زۆر شیرینتر له

                       تان و پۆکهی منی شهیدای

                       خاک و خۆڵ و دهوهن و دار،

                      بۆت ئهنووسم ههمان شێعر

                                       و

                          هۆنراوهکهی پار و پێرار.

                      گشت  سهری ساڵ و نهورۆزێ

                       چهپکهشێعرێ ئههۆنمهوه

           کهمۆڵهیهک ههست و نهستی نهورۆزهکهی

                    " پیرهمێرد"ت پێ ببهخشێ

                      ئهی نهخشینترین گوڵعوزار.

 

                                      نهورۆزی 2714

                               

                 

 

رەزا شوانreza shwan

 

جگەرگۆشەکانمان، کوردیلە خوێن شیرین و چاوگەشەکانی ئەمڕۆمان، کە نەوە و هیوای دواڕۆژی کوردستانن .. گرنگترین و بەنرخترین سامان و سەرمایەی گەلەکەمانن.. تۆی ژیانن و، درێژەدەری مانمانن . منداڵەکانمان سپاردەیەکی زۆر گەورە و هەستیارن، لە ئەستۆ و لە بەردەستی دایکان و باوکاندان .. چارەنووس و دواڕۆژێکیگەشتر بۆ کورد و کوردستان، پەیوەستن بە رادەی بایەخدانمان بەئامادەکردن و بە راهێنانی منداڵانی ئەمڕۆمانەوە. هۆشی ناسکی منداڵ، زەوییەکی بەیارە، نەکێڵراوە و تۆو نەکراوە .. لاپەڕەیەکی سپییە و هێشتا هیچ پیت و رستەیەکی لەسەر نەنووسراوە .. هەویرێکی نەرم و شلە و هێشتا نەکراوە بە هیچ ..

Read more...

muzik

 

(PNA)- 29یەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی موزیکی فەجر، بە پێشکەش کردنی بەرنامەی سێ گرووپ لە شاری کرماشان، دەستی پێکرد. 

  

شەوی دوێنی چوارشەممە، لە بەشی لاوەکی ئەم فێستیڤاڵەدا گرووپی موزیکی ناوچەیی کامبادێن، گرووپی موزیکی پاپی چەکاوەک و گرووپی موزیکی تێکەڵکراوی تەرەنومی هەمدڵان لە یەکەمین شەوی 29یەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی موزیکی فەجر لە تەلاری ئینتیزار لە شاری کرماشان بەرنامەی خۆیان پێشکەش کرد.

ئەو کۆنسێرتانە لە لایەن خەڵکی هونەردۆستەوە پێشوازییەکی بەربڵاوی لێکرا و یەکەمین بەرنامەی شەوی یەکەمی فێستیڤاڵەکە لە لایەن گرووپی موزیکی کامبادێن بە سەرپەرشتیاری فەرزاد نامداری بەڕێوەچوو کە ئەندامانی ئەم گرووپە بەرنامەکەی خۆیان بە شیعری شاعیری کورد قاسم برینجی پێشکەش کرد.

گرووپی موزیکی کامبادێن پارچە موزیکێک لە دابەشکردن و ئاوازدانانی فەرید برینجی و سێ گۆرانی فۆلکلۆری کوردی پێشکەش کرد کە سەرنجی ئامادەبووانی بۆ لای خۆی راکێشا.

ئەندامانی گرووپی موزیکی کامبادێن بریتین لە؛ فەرزاد نامداری ـ ژەنیاری دەف و سەرپەرشتیاری گروپ، فەرید برینجی ـ ژەنیاری کەمانچە و دابەشکردنی موزیک، عەلی سریری ـ ژەنیاری کەمانچە، ئەشکان حەبیبی ـ ژەنیاری تار، عەلی روەیسی ـ ژەنیاری عوود، ئیلهام یەزدانی پوور ـ ژەنیاری سەنتوور، فەرتاش ئەفزەلی ـ ژەنیاری دایرە، دەهۆڵ و کووزە، سامان ئەمیری ـ ژەنیاری تومبەک، زەهرا محەمەدی ـ هاوخوان و رەزا ریزوەندی ـ گۆرانیبێژ.

دواتر گرووپەکانی چەکاوەک و تەرەنومی هەمدڵان چەندین پارچە موزیکیان پێشکەش کرد. پارچە موزیکەکانی گروپی موزیکی چەکاوەک تایبەت بوون بە موزیکی پاپ کە کەوتە بەر سەرنجی بینەران.

ئەندامانی گرووپی موزیکی چەکاوەک بریتین لە؛ ئەمین تاهیریان، حامید شەهاب، موحسین خاوەری، نیما موتەقیان، مازیار بازگیر، فەرید گوودەرزی، ئیحسان محەمەدی، رەسووڵ نادری و هومایوون محەمەدی.

بەرنامەکەی گرووپی تەرەنومی هاودڵان کە یەکێکە لە گرووپەکانی موزیکی تێکەڵاوکراو بە تەوەری موزیکی مەقامی لە بەشی کۆتایی شەوی یەکەمی فێستیڤاڵی موزیکی فەجردا بە شیعری فۆلکلۆر و شیعرەکانی مەولانا پێشکەش بە ئامادەبووان کرا. کۆنسێرتی ئەو گرووپە بریتی بوو لە چەندین پارچە موزیک لە بەرهەمەکانی هونەرمەندی کۆچکردوو مەجید پەناهی کە سەرپەرشتیاری ئەو گرووپەیە و بە داخەوە لەو رۆژانە لە شاری کرماشان کۆچی دوایی کرد.

ئەندامانی بنەماڵەی ئەو هونەرمەندە کۆچکردووە لە بەرنامەی گرووپی تەرەنومی هاودڵاندا لە فێستیڤاڵی موزیکی فەجر ئامادە بوون و رێز لە پلە و پایەی هونەریی ئەم هونەرمەندە گیرا.

موزیکژەنی کرماشانی مەجید پەناهی سەرپەرشتیاری گرووپی تەرەنومی هاودڵان دوایین جار لە رۆژی ٣٠ کانوونی دووەم/ یەنایەر 2014 لە کۆمەڵە بەرنامەکانی "لەسەر شەپۆلەکانی فەرهەنگ و هونەر" لەگەڵ گرووپەکەی خۆی بەرنامەیەکی پێشکەش کرد.

پەناهی بەر لە دوو ساڵ گرووپی تەرەنومی هاودڵانی پێکهێنا و ئامێرەکانی موزیکی جیهانی لە گەڵ ئامێرە ئێرانییەکاندا بە شێوەی موزیکی مەقامی بەکارهێنا. ئامانجی ئەو جووڵەیەکی نوێ بەپێی بیرکردنەوەی خۆی بوو لە پێناو بەرزکردنەوەی هونەری موزیکی کرماشان پێبدات. 

ئەندامانی گرووپی موزیکی تەرەنومی هاودڵان بریتین لە؛ رەزا چراغی ـ ژەنیاری عوود، نادر قورەجیلی ـ ژەنیاری تەنبوور، عەلی سریری ـ ژەنیاری کەمانچە، حەدیس ئەشرەف ئابادی ـ ژەنیاری پیانۆ، سوهەیل سەدرا ـ ژەنیاری گیتاربەیس، رامتین سەنگ کووبی ـ ژەنیاری تەنبوور، ئیحسان ئەسەدئەمینی ـ ژەنیاری گیتار، سینا جان فرووزادە ـ ژەنیاری گیتار، محەمەدباقر قوبادی ـ ژەنیاری ڤیۆلۆن، عیرفان ئەسەدئەمینی ـ ژەنیاری ڤیۆلۆن، دونیا شەهیدی ـ ژەنیاری دەف، سەمانە نیک کردار ـ ژەنیاری ئودۆ و دەهۆڵ، محەمەد بالوایە ـ هاوخوان، مینا زارع ـ هاوخوان، سەدیقە ئەلمەعی ـ هاوخوان، ئەدیب تیرئەنداز ـ گۆرانیبێژ و سادق کەرەمی ـ گۆرانیبێژ.

دووەمین ساڵە بەشی لاوەکی ئەو فێستیڤاڵە لە کرماشان ساز دەکرێت. 29یەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی موزیکی فەجر لە دوو بەشی کێبڕکێ و لاوەکیدا بە ماوەی هەشت رۆژ لە شاری تاران و شارەکانی دیکەی ئێران بەڕێوەدەچێت.

کرماشان لە هەموو بوارەکانی هونەری موزیک و بە تایبەت موزیکی مەقامی و رەسەندا خاوەنی توانایی و بەهرەگەلی تایبەتە. موزیکی کرماشان یەکجار دەوڵەمەندە و ئەم فێستیڤاڵانە هەلێکە بۆ ئەوەی کە بەهرەگەلی بەرجەستەی موزیک باشتر بناسرێت و هەروەها لاوان لەو کەشوهەوایە کەڵک وەربگرن و خۆیان نیشان بدەن.

مەنووچێهر جیهانی/ پ. ف

pna
13/2/2014

reza shwan

 

 

رەزا شوان

 

١ـ نەگبەتییەکی گەورە

 

هاوڕێی یەکەم : کێشەیەکی گەورەم هەیە !

هاوڕێی دووەم : کێشەکەت چییە ؟

هاوڕێی یەکەم :وابزانم .. لە ماڵەکەمدا مشکێکم بەرچاو کەوت .

هاوڕێی دووەم :ئۆی .. باشە تەڵەیەکی بۆ دابنێ .

هاوڕێی یەکەم :تەڵەم نییە .

هاوڕێی دووەم :گرفت نییە .. بڕۆ تەڵەیەک بکڕە .

هاوڕێی یەکەم :پارەم نییە و ناتوانم بیکڕم .

هاوڕێی دووەم : من تەڵەکەی خۆمت دەدەمێ .. دوایی بۆمی بهێنەوە .

هاوڕێی یەکەم :شتێکی باش و بەجێیە .

هاوڕێی دووەم : بەڵام پێویستە کەمێک پەنیر بخەیتە نێو تەڵەکەوە .

هاوڕێی یەکەم : پەنیرم نییە .

هاوڕێی دووەم : ئۆی.. کەواتە پارچە نانێک لە رۆن هەڵکێشە و بیخە نێو تەڵەکەوە .

هاوڕێی یەکەم : رۆنم نییە .

هاوڕێی دووەم : دەباشە .. تەنها پارچە نانەڕەقێک بخەرە ناو تەڵەکەوە .

هاوڕێی یەکەم : نانەڕەقیشم نییە .

هاوڕێی دووەم ( بە زەرخەنەیەکەوە ) : هاوڕێ گیان .. جا پێم ناڵێیت مشک لە ماڵەکەی تۆدا .. چی دەکات و .. چی بخوات .. ؟؟

 

٢ـسەرتاشین بە خۆڕایی

 

رۆژێک گوڵفرۆشێک چوو بۆ سەرتاشخانەیەک و .. سەری تاشی

گۆڵفرۆشەکە : کاکی ئازیزم .. پارەکەت چەنددەکات ؟

سەرتاشەکە : پارەت لێ وەرناگرم .. ئەم هەفتەیە لە خزمەتی گەلەکەم دام .. بە خۆڕایی سەر دەتاشم .

گوڵفرۆشەکە گەشایەوە و پێی خۆشبوو .. لە سەرتاشخانەکە چووە دەرەوە و رۆیشت .

بۆ سبەی بەیانیکە سەرتاشەکە چوو سەرتاشخانەکەی بکاتەوە، لە پێش سەرتاشخانەکەیدا .. چەپکی گوڵی رەنگاوڕەنگی جوان و .. کارتێکی سوپاسکردنی لە گوڵفرۆشەکەوە بۆ دانرابوو .

ئەو رۆژە بازرگانێک هات سەری تاشی .. ویستی پارەی سەرتاشینەکەی بدا.

بازرگانەکە : برای بەڕێزم .. پارەی سەرتاشینەکەم چەندە ؟

سەرتاشەکە : پارەت لێ وەرناگرم .. ئەم هەفتەیە لە خزمەتی گەلەکەم دام .. بە خۆڕایی سەر دەتاشم .

بازرگانە دڵشادبوو .. لە سەرتاشخانەکە چووە دەرەوە .

بۆبەیانی رۆژی دوایی .. کە سەرتاشەکە چوو سەرتاشخانەکەی بکاتەوە، لە بەردەم سەرتاشخانەکەیدا .. پاکەتێک شیرینی و .. کارتێکی سوپاسکردنی لە بازرگانەکەوە بۆ دانرابوو .

رۆژی دواتر سیاسەتمەدارێک هات و .. سەری تەراش کرد .

سیاسەتمەدارەکە : کاکە گیان .. پارەی سەرتاشینەکەم چەند دەکات ؟

سەرتاشەکە : پارەت لێ وەرناگرم .. ئەم هەفتەیە لە خزمەتی گەلەکەمدام .. بە خۆڕایی سەردەتاشم .

سیاسەتمەدارەکە زۆرگەشایە و پێی خۆشبوو .. سەرتاشخانەکەی بەجێهێشت و رۆێشت .

بۆ بەیانییەکەی رۆژی دوای تر .. کە سەرتاشەکە چوو سەرتاشخانەکەی بکاتەوە .. بینی سیاسەتمەدارێکی زۆر لە پێش سەرتاشخانەکەیدا ریزیان گرتووە .. چاوەڕیی کردنەوەی سەرتاشخانەکەی دەکەن .. تا بە خۆڕایی سەریان بتاشن .

 

5/4/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان