دێنیز ناتالی
یه‌كێك له ئه‌ڵقه ونبووه‌كانی هاتنه ئارای ئۆپۆزیسیۆنێكی به‌هێز له سووریا كورده. له‌كاتێكدا ته‌نها ٨% دانیشتوانی سووریا پێكدێنن، كورد ئه‌و كهمینهیهن كه بوونیان پێویسته بۆ به‌هێزكردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی سووریا كه بناغه‌كه‌ی له ئیخوان ئه‌لموسلمین پێكدێت. هه‌ر بۆیه‌شه ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی سوریا كوردێكی وه‌ك سه‌رۆكی خۆی هه‌ڵبژارد و هاوكات سوپای سووریای ئازادیش داوا له "برا كورده‌كان" ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ریزی سوپاكه و له دژی سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌د بجه‌نگن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی سووریا و هاوبه‌شه‌كانی بیانه‌وێ پشتیوانی كورد به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌وا ده‌بێ ته‌نها خۆیان به گوتاری دژه ئه‌سه‌د نه‌به‌ستنه‌وه و ته‌ركیز له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كێشه‌كه بكه‌ن، واته جێگره‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆ بۆ رژێمی ئێستا كه كورد متمانه‌ی پێبكه‌ن.
ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخ
ئەنجوومەنی نیشتمانیی سووریا هەفتەی رابردوو عەبدولباست سەیدای وەك سەرۆكی نوێی خۆی هەڵبژارد. سەیدا سەركردەیەكی كوردە. هەرچەندە رەنگە نێوبراو نوێنەرایەتی كوردانی سووریا نەكات و لەناوەوەی وڵاتیشدا هیچ پشتیوانییەكی ئەوتۆی نەبێ، بەڵام هەڵبژاردنی بۆ ئەو شوێنە نیشانەی ئەوەیە كە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەركەوتن و بەرەوپێشچوونی پێویستی بە كوردە. لەگەڵ ئەوەشدا كورد لەنێوان ئەسەد و ئۆپۆزیسیۆندا لە دووڕیاندا ماونەتەوە. كوردانی سووریا دەڵێن ئەگەر ئەنجوومەنی نیشتمانیی سووریا سیاسەتەكانی سەبارەت بە كورد نەگۆڕێت، پشتیوانی لێناكەن. سەیداش نەك هەر ناسنامە كوردییەكەی ناشارێتەوە بەڵكو لەم رۆژانەدا لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردیدا لە ئیستەنبۆڵ كۆبووەوە.
عەبدولڕەحمان سدیق
پێش ساڵێك و لە19/6/2011، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق داوای رەزامەندی كرد بۆ پەسەندكردنی یاسای ئەنجوومەنی نیشتمانیی بۆ ئاو ، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش لەدانیشتنی ژمارە (26)ی رۆژی 31/5/2011دا ، بەبڕیاری ژمارە196ی ساڵی2011 رەزامەندی نیشاندا لەسەر پێكهێنانی ئەو ئەنجوومەنە، بەسەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەندامێتی لایەنە پەیوەندیدارەكان . بۆیە ئەنجوومەنی شورای دەوڵەتیش وردەكاریەكانی خۆی لەسەر یاساكە تەواوكرد، لە رۆژی 28/2/2012. ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش لەدانیشتنی ئاسایی ژمارە (24)ی رۆژی5/6/2012دا ، رەزامەندی نیشاندا لەسەر پڕۆژە یاسای ئەنجوومەنی نیشتمانیی بۆ ئاو،
جەمیل بایک
تورکیا لە سەدەی ٢٠ مین دا سیاسەتی قڕکردن و نکوڵی کەلتوری بە زۆری لەسەر زۆرداری سەربازی ئاواکرد و ، ئەمرۆ دەیەوێ بە رێبازی شەری تایبەت درێژە بەو سیاسەتە بدات ، تورکیا دەولەتێکی شەڕی تایبەتە و ، ئەو کارێکتەری دەولەتی تورکی لە سەردەمی AKP زیاتر قۆڵ کراوەتەوە ، ئەمرۆ حوکمەتی AKP سوورە لەسەر گوشار بۆ بزوتنەوەی ئازادی گەلی کورد بێنێ و، کۆمەڵکوژی کەلتوری ئەنجامگیر بکات. ھەموو دەردی دەوڵەتی تورک و حکومەت AKP ئەوەیە کە گەریلا دەست لە چەک بەردا ، جگە لەوە AKP ھیچ پرۆژ و سیاسەتێکی تری نیە ، مەبەستی ھەموو ئەو ھەنگاوانەی کە بانگەشە دەکری کە AKP ناویەتی ،
جه‌میل ئه‌حمه‌دی
له ڕۆژانی پێشوودا به‌هۆی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی تورکیه‌وه له لایه‌ن هێزه‌کانی سوریه‌وه هینده‌ی تر نێوانی ئه‌و دوو وڵاته‌ی ئاڵۆزتر کرد‌و بووه هۆی ئه‌وه‌ی به‌رپرسه باڵاکانی تورکیه به شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌شه و زۆر تووند به‌رانبه‌ر به سوریه لێدوان بده‌ن، هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیه (ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) له به‌یانامه‌یه‌کدا خستنه‌خواره‌وی فرۆکه‌که‌ی تورکیه‌ی له لایه‌ن سوریه‌وه پشتڕاست کرده‌وه و قرار وایه سه‌باره‌ت به هه‌مان مه‌سه‌له ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له (هاوسه‌رۆكی به‌ده‌په و سه‌رۆكی جه‌هه‌په و مه‌هه‌په) كۆ ببێته‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆش ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی توركییهدا وتی:
کاوه رۆژهه‌ڵات
"فه‌لسه‌فه ئه‌گه‌ر ده‌بیته هۆکاری ناسین، هاوکات مه‌زنترین هۆکاره بۆههبوون".سۆقرات_فیلسوفی یونان
پێشه‌کی: له‌م وتاره‌دا، ئامانج ناسین و ئانالیزی کاراکتێره جۆراوجۆره‌کانی مۆدێرنیته و کاریگه‌ری ڕه‌هه‌نده کۆنه‌کانی ئه‌م سیسته‌مه‌یه له سه‌رتاک له کۆمه‌ڵگایه‌کی کلاسیک‌دا. به‌ڵی ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه کاری ناسین و ئانالیزی هه‌موو کائینات وچۆنیه‌تی هه‌بوونی گه‌ردون بێ،به‌ڵام مرۆڤ بۆخوی خاڵی سه‌ره‌تایه و له خۆیه‌وه هه‌مۆشتێک ده‌ست پێ ده‌کا. بابه‌ته‌که لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌ین.که‌سایه‌تییه‌کی نه‌زان که له ناسینی خۆیدا ده‌سته‌وه‌ستان مابێته‌وه،هه‌رگێز ناتوانێ له ناساندنی فه‌لسه‌فه‌دا بۆ مرۆڤه‌کانی ترهاوکارو پیشه‌نگ بێ.
دەیڤد رۆمانۆ
چەند ساڵێك لەمەوبەر هاوڕێیەكی عەرەبی ئیسرائیلیم منی بردە گوندەكەی خۆیان لە باكووری ناوچەی خەلیل لە ئیسرائیل. ئەوكاتەی لەژێر سێبەری دارزەیتونێكدا لەگەڵ چەند گەنجێكی چالاكڤانی عەرەبدا دانیشتبووین، ئەو گەنجانە باسی ئەوەیان دەكرد كە چەند زەحمەتە وەك كەمینە لە ئیسرائیل بژین. ئەوان دەیانگوت زۆر هەوڵیانداوە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلی رازیبكەن ئەو گوندە لەبەر زۆربوونی ژمارەی دانیشتووانەكەی بكەنە ناحیە، بەڵام رازی نەبوون. ئەوان دەیانگوت "ئیسرائیلییەكان هەرچییەكمان لێبكەن، ئەم خاكەمان خۆشدەوێ و هەرگیز بەجێیناهێڵین".
ره‌زا شوان / نه‌رویج
که‌ڵه‌نووسه‌ری دانمارکی و جیهانی .. ( هانز کریستیان ئه‌نده‌رسون ) .. له بواری ئه‌ده‌بی منداڵاندا ، تا ئه‌مڕۆش هیچ نووسه‌رێکی تری جیهانی ، له‌م بواره‌دا نه‌گه‌یشتوونه‌ته پایه هانز و ، که‌سیشیان به‌قه‌ی ئه‌م نووسین و به‌رهه‌میان بۆ منداڵان نییه و ، به قه‌ی ئه‌میش دڵی منداڵانیان شاد نه‌کردوون. هانز کریستیان ئه‌نده‌رسون له ( 2/ 4/ 1805) له شاری (ئۆدنیس) له دوورگه‌ی ( ڤینین) له دانمارک ، له خێزانێکی هه‌ژار له دایک بووه.. باوکی پینه‌دۆز بوو ، دایکیشی جلی ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ده‌شۆری.. له ته‌نها ژوورێکدا ده‌ژیان.. به‌ڵام خۆشه‌ویسی پێکه‌وه‌ی گرێ دابوون.. هانز تاقانه‌ی خێزانه‌که‌ی بوو.. به‌ڵام له دایکی زڕخوشکێکی هه‌بوو.
عەبدولڕەحمان سدیق
لە 5ی حوزیرانی هەموو ساڵێك، جیهان بە گشتی و، ژینگەدۆستان بەتایبەتی بۆنەی رۆژی جیهانی ژینگە بەرز رادەگرن، ئەو رۆژەی كە نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆنگرەی ستۆكهۆڵم كە تایبەتبوو بە ژینگە لە ساڵی 1972دا، هێنایە ئاراوەو، هەر لەو رۆژەشدا (بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ژینگە UNEP) دامەزرا. ئەم رۆژە بۆنەیەكە بۆ هۆشیاری زیاتر لە بواری ژینگەداو، بۆ سەرنجڕاكێشانی سیاسەتمەدار و بڕیار بەدەستانی جیهان بەلای ژینگەداو، دروستكردنی بایەخپێدانێكی جیهانییە بە ژینگە و پێكهێنەرەكانی و، برەودان بە رۆڵی كۆمەڵگە لە گۆڕینی رەفتارەكان بە ئاراستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەو،
دوكتور ئەسعەد رەشیدی
وەرگێر: ئەفراسیاب گرامی
گرنگیی ژیۆپۆلتیك‌و ژیۆئیستراتێژیكی كوردستان لە مەسەلە نێونەتەوەیی‌یەكانی سەدساڵەی رابردوو‌و بەربەیانی سەدەی بیستەمدا، روانین‌و سەرنجی دەسەڵاتە زلهێزەكانی جیهانی بۆ لای خۆی راكێشاوە. هەڵوەشانەوەی دوو ئیمپراتۆری مەزن لە ئورووپا (روسیەی تزاری)و لە ئاسیا (حكوومەتی عوسمانی) یارمەتیدەری ئاڵۆزی لە پێوەندییەكانی كۆمەڵگەی جیهانیو تووندكردنی تێكهەڵچوونە نەتەوەیییەكان لە وێنەی سێ ئیدئۆلۆژیكی ناسیونالیستی بەهێز (فارس، تورك، عەرەب)، لە رۆژهەڵاتی ناڤین دا، بوون.
هێمن سەیدی
لە فارسییەوە: مەسعوود مەناف
جەژنەکانی شێستەمین ساڵوەگەڕی پاشایەتی شاژن "ئێلیزابێتی دووهەم"، پەیامێکی تایبەتی بۆ هەژمارێکی زۆر لە ئێرانییەکان پێ‌بوو و هاوکات، بۆ هەژمارێکی تر زیندووکەرەوەی هەندێک بیرەوەی تاڵ بوو. ئەوەی کە لە باکینگهام لە ئارادایە، دەیتوانی کە لە کۆشکی سەعدئابادیش لە ئارا دابێ، بۆیە کە بەر لە شۆڕشی ساڵی 1357، هەر دوو حکوومەتی بریتانیا و ئێران، بە فەرمی، "پاشایەتی مەشرووتە" بوون بەڵام بە کردەوە، مەشرووتەبوونی پاشایەتی لە ئێران،تەنیا ڕەستەیەک بوو کە لە یاسای بنەڕەتی وڵات دابوو و لە کردەوەدا هەست بە بوونی نەدەکرا.
د. بەرھەم ئەحمەد ساڵح
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمێژووی خۆیدا، حزبی رەھەندە جیاجیاکانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان بووە . بۆیە لەکۆڕی خەباتی شۆڕشگێڕی، ئازادیخوازی و دیموکراتی کوردستان و ناوچەکەدا رۆڵی گەورەو پێشەنگی بینیووە، حزبی شار‌و دێھاتە.حزبی رەنجدەری بیر‌و بازووە، حزبی بەرگری و پێشمەرگایەتییە لەدژی داگیرکەران، حزبی خەباتی نھێنی و شەڕی پارتیزانی، خۆڕاگری بەردەم زیندان و ئەشکەنجە، حزبی ھەستانەوەی پاش شکست و کۆمەڵکوژی و ئەنفال و ھەڵەبجە، و سەنگەری خۆڕاگریی و حزبی راپەڕینە. چەندین نەوە، ھاونیشتمانییەکانمان لەچین و توێژی جیاجیای کوردەورای، لەیەکێتیی کۆبونەتەوە بەو ھیواو ئامانجانەی کەیەکێتیی:*خاوەن پڕۆژەی نەتەوەیی گەلی کوردستانە بۆ مافی چارەی خۆنووسین و
ئەنوەر عەباسی
دیسانەوە كۆبونەوەكانی رۆژئاواییەكان لەمەڕ پرسی ناوەكی ئێران دەستی پێكردووە و ئەمە لە حاڵێك دایە كە بە پێی لێدوانەكانی هەردولا پێش ئەم مانگە هیچیان نەیاندەویست كە لە قەراری خۆیان بكشێنەوە، بەڵام ئەم كۆبونەوانە هەموو ئەو هەراو هوریای بە درۆ خستەوە و پیشانی دا كە هەردوو لا و بە تایبەت رۆژئاوا لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان دا هیچ پێوەرێكی ئەخلاقی و ئینسانی بۆیان گرینگ نیە.هەموو لایان وابوو رۆژئاوا لەبەر ئەو دروشمەی كە ئاڵاكەی هەڵگرتوە واتە دیموكراسی و ئازادی لانی كەم لە بواری وزەی ناوەكیەكەشەوە بێت گوشارێكی زۆرتر دەخاتە سەر حكومەتی ئیسلامی ئێران ورەنگە خەڵكی ئێران تەنانەت بە شێوەیەك بە تەما بوون كە رۆژئاوا لەم بوارەدا گێچەڵ بە ئێران بگێڕێت بەڵام
فریشتە یەزدانپەنا
كۆماری ئیسلامی هەر لە سەرەتای دەستبەكاربوونیەوە تا ئێستا، یەكێك لە سەرەكیترین سیاسەتەكانی بریتی لە دەستدرێژیكردن بۆسەر ماف و ئازادییەكانی گەلانی ئێران و گەلی كورد بە تایبەتبتر بووە. لەبیرمە كاتێك رژیمی پاشایەتی رووخا و كۆماری ئیسلامی هاتە سەر كار، یەكێك لە سەرەتاییترین مافەكانی هەر مرۆڤێك كە بریتی لە ئازادیی هەڵبژاردن بوو، بە خەڵكەكە نەدا. لە 12 ی خاكەلێوەی 1979 دا زۆر بە ئاسانی ریفراندۆمێكی (بەڵێ و نا) ی بۆ كوێركردنی چاووڕای ناوەندە جیهانییەكان بەڕێوەبرد كە تێیدا هاتبوو: ئێوە دەبێ من هەڵبژێرن و ئەوەش نووزەی لێوە بێت، دەخنكێندرێت. هەر ئەوەش بوو، لەدوای ریفراندۆمەوە و بۆ چەسپاندنی بنەماكانی كۆماری ئیسلامی كە بریتی بوون لە زەوتكردنی مافەكانی مرۆڤ،
عارف باوەجانی
نامەیەکی سەر ئاواڵە: بۆ گشت لایەنە تێکۆشەرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
بۆ گشت لایەنە تێکۆشەرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان سڵاو و ڕێز.
کاتێک لاپەرەکانی مێژووی هەر نەتەوەییەکی بندەست دەخۆینینەوە، دەبینین لایەنە سیاسییەکانیان لە تاراوگە، پێشگەرانەوەیان بۆ وڵاتی خۆیان هیندیک قۆناخی جۆراوجۆریان وەک شەری نێۆخۆیی ولێکترازانیان و یەکترقبووڵنەکردنیان تێپەراندوە. سەرەرای ئەوەش لە کۆتاییداو لە ژێر ناوی بەرە یا کۆنگرە یا ئەنجوومەنی سیاسی ڕێکەوتوون. لە ئاکامدا بەدەستکەوتەوە گەراونەتەوە ناوخەڵکی خۆیان وتوانیویانە لە قۆناخە سەرەتاییەکانی ڕزگاربوونیوڵاتەکەیان ئەمنیەت وئاسایشی خەڵک و سنوورەکان و بنکەو ئیدارەکانی ژیانی رۆژانەی خەڵکیان بپارێزن.